دەتوانم بڵیم کوشتنی ژنان کێشەیەکی پەردەوەردەیی و کولتووریە.لەناو زۆربەی خێزانی کورددا توندوتیژی ئامادەیەکی گەورەی ھەیە، ئەگەر لەئاستی فیزیکیش نەبێ توندوتیژی زمانەوانی و دەرونی تەواوی ژیانی کۆمەڵایەتی و خێزانی کۆمەڵگەی ئێمەی داگیرکردووە. خەریکە کیشە کۆمەڵایەتیەکان دەبنە کلتوریکی ناشیرین و دیاردە ئەوەش هەمووی پەیوەندی بە نەبوونی سەقافەی تیگەیشتن لە پرۆسەی هاوسەرگیریە گەنجی ئیستا لە تەمەنی ١٥ بۆ ٢٠ بە گشتی نازانی بۆ دەچیتە ئەو پڕۆسەیەوە دادگاکان پڕە لە کەیسی جیابونەوە بۆیە پێویستە کۆمەڵگای کوردی لەئاست ئەم کارەساتە بێ دەنگ نەبێت ریگاکانی جارەسەر بدۆزیتەوە ئەوانەی بوون بە هۆکار هەموو ئەو کارەساتانە.
درامای تورکی و بیانی – بەکارهینانی تۆرە کۆمەلایتیەکان – تەکنەلۆجیا وەک مۆبایل وکۆمپیوتەر – چاولیکەری لە پرۆسەی هاوسەرگیری – مۆدیلەکان و ئەو کۆمەڵە کچەی کە هەموو کچانیان ناشیرین کردوە بەناوی ئازادی و خۆدەرخستن. بۆیە باشترین تەمەن بۆ شووکردن و ژنهێنان تەمەنی 30 ساڵی بۆ 40 ساڵییە، چونکە هەردوولا کامڵ بوون، ئیشیان هەیە، لە رابردوو باشترن، پەیوەندیی زیاتریان هەیە لەگەڵ خەڵکدا ئەوەش وا دەکات پرۆسەکە جانسی سەرکەوتنی زۆر زیاترە ئەوسا کیشە خیزانیەکانیش کەمتر دەبن.