• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
چوار شه‌ممه‌, ئایار 20, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    تەڵەکەی حەلبووسی

    دەستپێشخەرییەکەی مامۆستا سەلاحەدین و ئەقڵییەتی ئوسوڵگەرا

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 133

    ئەمریکا و چاو ترساندنی ئێران؟

    ترەمپ لە پەکین: ڕاڤەی چەند وێنەیەک

    پردی تووەقووت

    بڕوانامەی بێکار و بازاڕی چەقبەستوو؛ ئاییندەی نادیاری نەوەیەک

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 132

    ڕەهەندە جیاوازەکانی وشە لە نێوان هاوواتایی و فرەواتاییدا

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    دەوڵەتی قووڵی ئێراق

    تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی پڕوپاگەندەدا

    لە سەردەمی ڤیو و لایکدا هاووڵاتی دەبێت خۆی هۆشیار بێت

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    ژن لە نێوان کەرامەتی مرۆیی و تەڵەی کاڵاکردنی میدیاییدا

    ڕێنووس وەک پەیمانێک

  • شــیکار
    دووانەی کوشندە؛ حوجەتییەی مۆدێرن، یان دانوستان و کۆتایی سەردەمی ئایدیالیسم

    گۆڕانی کەشوهەوا وەک قەیرانێکی بایۆپۆلیتیکییانە؛ کاتێک ژیان خۆی دەبێتە چەقی ململانێکان

    دەستپێكردنەوەی جەنگی ئەمریكا و ئێران

    دەستپێكردنەوەی جەنگی ئەمریكا و ئێران

    ئایندەی دانووستانەكانی ئێران و ئەمریکا لە سایەی نەبوونی متمانەدا

    بەردەوامبوونی دانوستان یان دەست پێكردنەوەی هێرشەكان

    داخستنی گەرووی هورمز و ئاسایشی وزەی چین

    داخستنی گەرووی هورمز و ئاسایشی وزەی چین

    نیشانەکردنی داتا (Data Annotation) چیە؟

    نیشانەکردنی داتا (Data Annotation) چیە؟

    ئەلتەرناتیڤەکانی گەرووی هورمز و ئاسۆی نوێ بۆ بازاڕی وزەی جیهان

    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

  • ئــــابووری
    خۆماڵیکردن  (Localization)چیە؟

    خۆماڵیکردن  (Localization)چیە؟

    جه‌نگی ئەمریكا و ئێران چ كاریگەرییەكی لەسەر ئابووری جیهان دانا؟

    کابینەی زەیدی لە نێوان چاکسازیی بانکی و هاوسەنگیی تاران-واشنتۆن

    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ئەدەبی بەرگری کوردی؛ شۆڕشی ژن، ژینا و کەزی

    ڕۆڵی چیرۆک لە پرۆسەی نەتەوەسازیدا

    ڕۆڵی چیرۆک لە پرۆسەی نەتەوەسازیدا

    عەجاج ئەو جەلادەى سڵى لە کوشتنى ئەنفالکراوان نەدەکردەوە

    پەرەسەندن و کاریگەری كولتووری پیشەی دروستکردنی شیرینی لە شاری سلێمانی لە سەدەی بیستەم

    دایکی نیشتمان وەک سەرچاوەی داهاتی ژێکاف

    دایکی نیشتمان وەک سەرچاوەی داهاتی ژێکاف

    یادی “106”ساڵه‌ی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی سلێمانی

    هۆلۆکۆست، ئەنفال و دەروونی بەکۆمەڵی دوو نەتەوە

    ڕۆژنامەی کوردستان وەک دەستپێک بۆ نووسین بە زمانی کوردی

    لە نێوان برایەتی ئایینی و شاردنەوەی مێژوو

    نەخشەی زمانی کوردی لەژێر ڕۆشنایی جوگرافیای گەلانی ئاری نەژاد

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    گفتوگۆ له‌گه‌ڵ محەمەد ماغوت

    گفتوگۆ له‌گه‌ڵ محەمەد ماغوت

    ئوستووره‌ وه‌ك میتافۆڕ؛ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ جۆزێف كامبڵ

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

سەرەکی بـــیر و ڕا

دەستپێشخەرییەکەی مامۆستا سەلاحەدین و ئەقڵییەتی ئوسوڵگەرا

سەردار عەبدوڵا لەلایەن سەردار عەبدوڵا
ئایار 20, 2026
لە بەشی بـــیر و ڕا
0 0
A A
تەڵەکەی حەلبووسی
0
هاوبەشکردنەکان
0
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

دەنگەدەنگێکی سەیر لەسەر ئەو دەسپێشخەرییە هاتۆتە ئاراوە، کە لەگەڵ ڕێزی زۆرمدا بۆ شەخسی ئەو کەسانەی لەڕوانگەی ئۆپۆزیسیۆن و ڕۆڵەکەیەوە لەم بابەتە دەڕوانن، ئەم وتارە وەڵامدانەوەی کەس نیە، بەڵکو تێڕوانینی شەخسی خۆمە و دەیخەمە ڕوو. گرفتی سەرەکیی ئەم دەنگە ئەوەیە کە نوقمی چەقبەستوویی ئەقڵییەتێکی ئوسوڵگەرایە (فەندەمێنتاڵ). لەمەش خراپتر ئەوەیە کە لە بنەڕەتدا دووچاری بەدحاڵیبوونێکی قورس بوە سەبارەت بە مانا و ڕۆڵی خودی حیزبی ئۆپۆزیسیۆن. ئەم هەڵوێستانە پێیان وایە مادام یەکگرتوو ئۆپۆزیسیۆنە ئیدی ئیشی ئەو نیە “سوڵحی عەشایەری”، نێوان حیزبە حاکمەکان بکات. ئەمەش بۆ خۆی بەدحاڵیبوونێکی قووڵ و هاوکاتیش بۆچوونێکی ساویلکەی بیدائیی ئوسوڵگەرایە. گرفتەکەشی ئەوەیە ئووسڵگەرایە لە بابەتێکدا کە لە بنەڕەتدا تێەنەگەیشتوە. سەرەتا دەپرسین ئایا یەکگرتوو هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنە؟ وەڵامەکەی بەڵێ لەم قۆناغەدا ئۆپۆزیسیۆنە بەڵام ئالوودە بوە بە گوتاری ڕەوتە پۆپۆلیسیتە ئەنارشیستەکان، چ وەک ڕۆشنبیر وتاک و چ وەک ڕێکخراو و حیزب. چونکە ئۆپۆزیسیۆن ئەو حیزب و لایەنانە نیە کە دەسەڵات ڕەت دەکەنەوە و بەشداری تێدا ناکەن، بەڵکو زۆر بەسادەیی ئۆپۆزیسیۆن ئەو حیزب و لایەنانەیە کە هەڵبژاردنیان نەبرۆتەوە، یان لەگەڵ ڕەوتی حکومەتی پێکهێنراودا گرفتی سیاسیی و فیکرییان هەیە. واتا حیزب نیە بۆ ئەوە دابمەزرێت کە ئۆپۆزیسیۆن بێت، بەڵکو بۆ ئەوە دادەمەزرێت دەسەڵات بگرێتە دەست.

ئەم بەدحاڵیببونە سەرچاوەکەی کۆنترە لە دەرکەوتنە حیزبییەکەی، بەڵام لەکایەی سیاسییدا ڕۆشنبیرە نەخوێندەوارەکانی گۆڕان هێنایان و بەپاڵپشتیی ڕۆشنبیرە پۆپۆلیستە نەهیلیستە فەتواچییەکانی ڕەهەند، کرایە ڕاستییەکی ڕەها و وەکو هەر خورافەیەک بوو بە وێردی سەر زاری گەورە و بچووک. دواتریش بوو بەو ئاوەی گەورە ڕشتی و منداڵ پێیان لێ هەڵدەخلیسکاند، هەر حیزبێکی تازەش مەحکووم بوو بەوەیە لەسەر حوکمەکانی ئەو پەندە کوردییە کار بکات و دیلی ئەو خورافە بێبنەمایە بێت. واتا ئۆپۆزیسیۆنبوونی هەر حیزبێک و بەشداریینەکردنی لە حکوومەتدا، بەرهەمی چەقبەستوویی دۆگمای ئوسوڵگەرا نیە، بەڵکو زادەی ئەو سیاقەیە کە لە هەڵبژاردنەوە هاتۆتە ئاراوە. ئیدی لێرەوە دەکرێت حیزبێک کە هەڵبژاردنی نەبردوە جارێک ببێتە ئۆپۆزیسیۆن و هەر هەمان حیزبیش لە سیاقێکی دیکە لەگەڵ ئەوەی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنیش نیە، بەشداریی لە حکوومەتی ئیئتیلافیدا بکات. لێرەوە ئەو ڕاستییەمان بۆ ئاشکرا دەبێت کە ئەو حیزب و کەسانەی لەدەرەوەی ئەم هاوکێشە سیاسیی و حیزبییەدا، بوونەتە هەڵگری هەڵوێستێکی ئەقائیدی چەقبەستووی دژ بە دەسەڵاتدارێتیی، نەک هیچ پەیوەندییەکیان بە ئۆپۆزیسیۆنەوە نیە، بگرە نزیکترین لە ئەنارشیزمێکی نەهیلیست کە ڕۆڵێکی یەکجار ترسناکیان لە وێرانکردنی کایە جیاجیاکانی سیاسەت و فیکر و میدیادا هەبوە.

هەر حیزبێک کە دادەمەزرێت بەو ئیدیعایەوە دادەمەزرێت کە بۆ خزمەتی خەڵک هاتۆتە ئاراوە. هەربۆیە پێوەری دروستی هەڵسەنگاندنی هەر هەڵوێست و بڕیارێکی ڕاستگۆییە لەگەڵ ئەو ئیدیعا بنەڕەتییەدا. واتا ئەگەر بەرژەوەندی وڵات و خەڵک پێویستی کرد، دەچێتە حکومەتەوە ئەمەش زۆر لە وڵاتان لە کاتی جەنگدا کردویانە. ئەگەریش بەرژەوەندی وڵات و خەڵک بخوازێت تەنانەت خۆشی هەڵبوەشێنێتەوە دەبێت بیکات. لێرەوە ئەگەر بەرژەوەندی وڵات و خەڵک پێویستی بە دەستپێشخەریی دەربازبوون لەبونبەست و نزیککردنەوەی لایەنەکان کرد بۆ پێکەوە کارکردن و ڕێگرتن لە کارەساتی زیاتر، ئەوا ئەو هێزە ئۆپۆزیسیۆنەی ئەم کارەی لەتوانادا بێت و نەیکات، خیانەتی بە ئیدیعاکەی خۆی سەبارەت بەخزمەتی خەڵک و وڵات کردوە. حیزب و سەرکردەی سیاسی ئەوەی وایان لێدەکات بەشداری کاری سیاسی بکەن، هەستکردنە بە مەسئوولییەت بەرامبەر بە نیشتمان و خەڵک، لێرەدا چەمکێکی دیکەی زۆر گرنگ هەیە کە لە ئەدەبییاتی ئێمە بەتەواوەتی غائیبە، ئەویش چەمکی ئەرکی سیاسییە. لەم ڕوانگەیەوە، هەر هەوڵ و دەسپێشخەرییەک بۆ ڕێگرتن لە کارەسات لە کاتێکدا هەڕەشەی دابەشبوونی کوردستان لەئارادایە، نەک هەر سەمەرە نیە وەک ئوسوڵگەرا ئەنارشیستە پۆپۆلیستەکان ئیدیعای دەکەن، بەڵکو ئەوپەڕی هەستکردنە بە مەسئوولییەت و چوونەژێرباری بەرپرسیارێتی ئەرکە سیاسیی و نیشتمانیی و ئەخلاقییە سەرەکییەکەیە. ئەگەرچی من هاوڕێی بەشی زۆری سەرۆک حیزبەکانی کوردستانم و ڕاستەوخۆ ڕای ڕاشکاوی خۆمیان بۆ دەخەمە ڕوو، بەڵام لێرەشدا بەپێویستی دەزانم داوا لە هەموو حیزبەکانی دیکەی کوردستان بکەم بەهەمان ڕووحی مەسئوولییەتی مامۆستا سەلاحەدینەوە پێشوازیی لە دەستپێشخەرییەکەی بکەن و بەشداریی کاراشیان هەبێت لە سەرخستنیدا.

ئەمە ئەرکی ئەخلاقیی و نیشتمانیی هەموومانە، ڕووی داوای سەرەکییشم لە هەردوو حیزبی دەسەڵاتدارە: سازشکردن بۆ یەکتر لەپێناو سازان و پێکەوەبوون و بەرژەوەندی گەل و نیشتمان هاوکێشەیەکە هەمووان تێیدا براوەن، لەبەرابەریشدا یەکترشکاندن و سازشکردن بۆ داگیرکەران و دوژمنانی کورد، هەموومان تێیدا دۆڕاو دەبین. لەمەش خراپتر ئەوەیە کە ئەڵتەرناتیڤی پێکەوەبوون و کاراکردنی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، تەنها نەهامەتیی لە ناوەوە و ڕیسواییمان لە دەرەوە و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی بۆ زیاد دەکات. ئەنجامە حەتمییەکەشی سەرگرتنی پیلانی دابەشکردنی کوردستان دەبێت.

پۆستی پێشوو

لاپەڕەیەک لە مێژووی ژینگە و پیسبوونی

سەردار عەبدوڵا

سەردار عەبدوڵا

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78
بـــیر و ڕا

دەرچوون لە ئێراق: بەشی 133

ئایار 15, 2026
8
ئەمریکا و چاو ترساندنی ئێران؟
بـــیر و ڕا

ترەمپ لە پەکین: ڕاڤەی چەند وێنەیەک

ئایار 15, 2026
15
پردی تووەقووت
بـــیر و ڕا

بڕوانامەی بێکار و بازاڕی چەقبەستوو؛ ئاییندەی نادیاری نەوەیەک

ئایار 13, 2026
26

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئایار 2026
د س W پ ه ش ی
 123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031
« نیسان    

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە