• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, نیسان 30, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 132

    ڕەهەندە جیاوازەکانی وشە لە نێوان هاوواتایی و فرەواتاییدا

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    دەوڵەتی قووڵی ئێراق

    تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی پڕوپاگەندەدا

    لە سەردەمی ڤیو و لایکدا هاووڵاتی دەبێت خۆی هۆشیار بێت

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    ژن لە نێوان کەرامەتی مرۆیی و تەڵەی کاڵاکردنی میدیاییدا

    ڕێنووس وەک پەیمانێک

    پردی تووەقووت

    گرتنەوەی دۆلار؛ فشارە کاریگەرەکەی واشنتۆن

    ڕۆڵی میدیا لە پرۆسەی هەڵبژاردندا

    ڕۆژنامەگەریی کوردی؛ لە مەرەکەبی “کوردستان”ەوە بۆ تەحەددییەکانی ژیریی دەستکرد

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 131

    جەنگی ئێران و کۆتایهێنان بەوەهمی فرەجەمسەری

  • شــیکار
    بەردەوامبوونی دانوستان یان دەست پێكردنەوەی هێرشەكان

    داخستنی گەرووی هورمز و ئاسایشی وزەی چین

    داخستنی گەرووی هورمز و ئاسایشی وزەی چین

    نیشانەکردنی داتا (Data Annotation) چیە؟

    نیشانەکردنی داتا (Data Annotation) چیە؟

    ئەلتەرناتیڤەکانی گەرووی هورمز و ئاسۆی نوێ بۆ بازاڕی وزەی جیهان

    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

  • ئــــابووری
    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    یادی “106”ساڵه‌ی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی سلێمانی

    هۆلۆکۆست، ئەنفال و دەروونی بەکۆمەڵی دوو نەتەوە

    ڕۆژنامەی کوردستان وەک دەستپێک بۆ نووسین بە زمانی کوردی

    لە نێوان برایەتی ئایینی و شاردنەوەی مێژوو

    نەخشەی زمانی کوردی لەژێر ڕۆشنایی جوگرافیای گەلانی ئاری نەژاد

    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

    هەڵوێستی مەرجەعه‌كانی شیعە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    ئوستووره‌ وه‌ك میتافۆڕ؛ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ جۆزێف كامبڵ

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

سەرەکی ئـــابووری

جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

م. غه‌ریب عه‌لی سه‌لیم لەلایەن م. غه‌ریب عه‌لی سه‌لیم
نیسان 6, 2026
لە بەشی ئـــابووری
0 0
A A
جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان
0
هاوبەشکردنەکان
79
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

یەکێک لە دەروازە گرنگەکانی ئابووری لەزۆربەی وڵاتانی جیھان فرۆکەخانەیە، بەجۆرێک دەتوانێت سوودی زۆر بە ئابووری وڵات بگەیەنێت بە تایبەتی لە رووی گەشتیاری و بازرگانییەوە، بەهۆی جەنگەوە کەرتی فڕۆکەوانی و گەشتیاریی لەسەر ئاستی جیهان و دوچاری پاشەکشەیەکی ئابووری گەورە بووە، لەگەڵ فراوانبوونی شەڕەکە و کاردانەوەکانی لەسەر گەشتە جیهانییەکان بەردەوامە، بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی و داخستنی ئاسمانی ناوچەکە بۆتە هۆی ئەوەی زیانێکی زۆری ڕۆژانە بەر هێڵە ئاسمانی و هۆتێل و شوێنە گەشتیارییەکان بکەوێت. بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی فاینەنشیاڵ تایمزی بەریتانی، بەهۆی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران تەنها لەماوەی چوار هەفتەی یەکەمی جەنگەکە نزیکەی 20 کۆمپانیای فڕۆکەوانی مەدەنی لەسەر ئاستی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیانێکی زۆريان پێگەیشتووە، بە بەهای زیاتر 53 ملیار دۆلار پشکەکانیان لەدەست داوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات کە خەرجی گەشتیاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێشبینی دەکرا لە ساڵی 2026دا بگاتە 207 ملیار دۆلار، بەڵام تێکچوونی دۆخی سیاسی و ئەمنی ئەو پێشبینیەی پێچەوانە کردووە، چونکە شەڕەکە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزەو بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر نرخی سووتەمەنی فڕۆکەی هەبووە. لەگەڵ داخستنی ئاسمانی لەلایەن چەند وڵاتێکەوە، توانای گەشتە ئاسمانییەکان زۆر دابەزی، نرخی بلیتەکان بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاست و هێڵە ئاسمانییە گەورەکان خشتەکانیان کەمکردەوە و هەزاران گەشتیان هەڵوەشاندەوە بۆنموونە فڕۆکەخانە گەورەکانی وەک دوبەی، ئەبوزەبی، دۆحە و بەحرەین شایەتی دابەزینی بەرچاوی هاتوچۆی ترانزێتی نێودەوڵەتییان بەخۆوە بینیوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر ڕێڕەوی گەشتەکانی نێوان ئەوروپا و ئاسیا و زەریای هێمن هەبووە. هەروەها بەپێی خەمڵاندنەکانی ڕێکخراوی گەشتیاری و فڕۆکەوانی جیهانی، بەهۆی شەڕی بەردەوامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیانێکی بێ وێنەی بە کەرتی گەشتیاری ناوچەکە کەوتووە، کە ڕۆژانە بە نزیکەی 600 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، ئەمەش بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان و دابەزینی متمانەی گەشتیاران و داخستنی چەند فڕۆکەخانەی گرنگ. بەپێی داتاکانی (Airbnb)، سەرهەڵدانی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل و ئێران بووە هۆی هەڵوەشانەوەی زیاتر لە 80 هەزار حجزکردنی کرێی کورتخایەن لە دوبەی تەنها لە ماوەی یەک هەفتەدا.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهانیش کاریگەریەکەی دەرکەوتووە، لەوانە ڤێتنام بەگوێرەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی ڤیێتنام، هێڵی ئاسمانیی نیشتمانی ئەو وڵاتە (Vietnam Airlines) بڕیاریداوە لە 1ی نیسان، هەفتانە 23 گەشتی نێوخۆیی ئەنجام بدات. هۆکاری ئەم بڕیارە بۆ سنوورداریی دابینکردنی سووتەمەنی فڕۆکە (Jet A-1) دەگەڕێتەوە، کە بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەی کەنداو تووشی تەنگژە بووە، ئەمەجگەلەوەی وەزارەتی دارایی ڤیێتنام بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم دۆخە، پێشنیازی کردووە باجی ژینگە لەسەر سووتەمەنی کەمبکرێتەوە تاوەکو بارگرانی سەر هاووڵاتیان سووکتر بێت. بەڵام ئامارەکان ئەوە دەردەخەن لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگەکە لە کۆتایی مانگی شوبات، نرخی بەنزینی ئۆکتان 95 بە رێژەی 50% و نرخی دیزڵیش بە رێژەی 70% لە ڤیێتنام بەرزبووەتەوە. ئەم قەیرانە تەنیا ڤیێتنامی نەگرتووەتەوە، بەڵکو لە ناوچەکەدا هێڵی ئاسمانیی میانمار بەشێک لە گەشتەکانی هەڵوەشاندووەتەوە. هاوکات کۆمپانیای (United Airlines)ی ئەمریکیش، بەهۆی زیادبوونی نرخی سووتەمەنی، ناچارن ژمارەی گەشتەکانیان لەسەر ئاستی جیهان کەمبکاتەوە.

هەروەها هێڵە ئاسمانییەکانی کەنداو کە زۆربەی گەشتەکانی نێوان ئاسیا و ئەوروپا و ئەفریقایان ئەنجام دەدەن، بەهۆی شەڕ دووچاری گرفت بوونەتەوە دوو لەسەر سێی گەشتەکانیان پەکیکەوتووە، بەرپرسانی کۆمپانیاکانی بواری فڕۆکەوانی دەڵێن، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە، لە (%5) ی گەشتە ئاسمانییەکان کەمیکردووە، نرخی بلیتی گەشتکردن بەرزبووەتەوە بەرێژەی (%20) لەکاتێکدا هێڵە ئاسمانییەکانی تر وەک ئەوروپا و ئاسیا و ئوسترالیا سودمەندبوون لە دۆخەکە، بەهۆی ئەوەی خواستی زیاتر لەسەر گەشتەکانیان دروستبووە، بەڵام زانیارییەکان لەلایەن کۆمپانیای ڕاوێژکاری فڕۆکەوانی دەریدەخەن کە هەندێک لە بلیتەکانی نێوان ئاسیا و ئەوروپا لە ماوەی مانگی ئازاردا بە ڕێژەی 56% بازیانداوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەو فشارە بێئەندازەیەی کە ڕووبەڕووی کەرتی فڕۆکەوانی جیهانی بۆتەوە. بە نموونە نرخی بلیتێک لە نێوان هۆنگ کۆنگ و لەندەن بۆ نزیکەی 3300 دۆلار بەرزبۆتەوە، لە کاتێکدا پێش جەنگ نزیکەی 900 دۆلار بوو. لەسەر ئاستی کۆمپانیاکانیش لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە پشکەکانیان کەمیردووە، لەوانە کۆمپانیای لوفت ئانزا بە ڕێژەی (%17) دابەزیوە، کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی بەریتانی بە ڕێژەی (%13) دابەزیوە، کۆمپانیای ئایر فرانس-KLM بە ڕێژەی (%27) دابەزیوە. دامەزراوە داراییەکانی وەک مۆرگان ستانلی و یو بی ئێس نرخەکانیان بۆ هێڵە ئاسمانییەکانی ئەوروپا کەمیکردووە بەهۆی تێچووی سووتەمەنی.

ئەوەی تایبەت بە ئێراقیش یەكێک لەو ناوچانەیە کە بە هۆی شەڕ و ململانێکان، ئاسایشی فڕۆکەخانەکانی بەردەوام لە ژێر هەڕەشەدا بووە، چونکە بەشێکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە شێوەیەکی بەرفراوان وەک یەکێک لە ناوچە مەترسیدار و نائارامەکانی ناوچەکە سەیر دەکرێت. لەگەڵ بڕیارەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێراق بۆ درێژکردنەوەی داخستنی ئاسمانی تاوەکو 10 نیسان، ئەم تەنها ژماردنی ڕۆژەکان نییە، بەڵکو هەڕەشەی لە داڕمانی یەکێک لە گرنگترین کەرتەکانی وڵات دەکات ئەویش فڕۆکەخانەیە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی ئێراق پێگەی خۆی وەک ناوەندێکی نێودەوڵەتی لەسەر نەخشەی فڕۆکەوانی جیهانی لەدەست بدات، ئەمە لە کاتێکدایە وڵاتانی دراوسێ دەبینین کە هەمان بارودۆخی جیۆپۆلەتیکی و هەڕەشەیان هەیە، لەگەڵ ئەوەشدا هەنگاویان ناوە بەرەو کردنەوەی بەشەکی یان ڕێڕەوێکی سەلامەتی بۆ گەشتەکانیان. بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی گواستنەوە ڕۆژانە ئێراق 700 فڕۆکە ئاسمانی بەکاردەهێنن، هەر فڕۆکەیەکیش 450 دۆلاری هێڵی گواستنەوەی ئاسمانی لێوەردەگیرێت، بەوەش داهاتی ئێراق تەنها لە ماوەی یەک مانگدا نزیکەی 9.7 ملیۆن دۆلار (نزیکەی 14.2 ملیار دیناری ئێراقی)ی لەدەستداوە. ئەم پارەییە کە دەبێ ڕاستەوخۆ بچێتە خەزێنەی دەوڵەتەوە، بەهۆی جەنگەوە بەتەواوی لەدەستچووە! ، زیانەکانی ڕاگرتنی 200 گەشت لە ڕۆژێکدا بە مانای لەدەستدانی کرێی خزمەتگوزاری و فڕۆکەخانەیە کە بە 4 هەزار دۆلار بۆ هەر گەشتێک مەزەندە کراوە. بەمەش بۆ ماوەی یەک مانگ 24.8 ملیۆن دۆلار (نزیکەی 36.4 ملیار دیناری ئێراقی)، بەڵام بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانیەکان وڵات لەم داهاتە بێبەش دەبێت، ئەمە بەدەر لە زیانەکانی کۆمپانیاکان کە لەم مانگەدا بە زیاتر لە 15.5ملیار دیناری ئێراقی مەزەندە دەکرێت. بەپێی ئامارەکان کورتهێنانی ڕاستەوخۆی کەرتی فڕۆکەوانی ئێراق لە ماوەی یەک مانگدا 66 ملیار دیناری ئێراقی تێپەڕاند!

سەبارەت هەرێمی کوردستانیش کە خاوەنی دوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتییە ئێستا بوونەتە پێشەنگ لەسەر ئاستی تەواوی ئێراق، بەھۆی ئارامی ناوچەکە و پێشکەوتنی فرۆکەخانەکانی ھەرێمی کوردستان، بەڵام ئەم توانایانە وەک دەبینرێت بەهۆی ناسەقامگیری بارودۆخی سیاسی و سەربازی و ئابووری ناوچەکە کاریگەری تەواوی لەسەر ئەم کەرتە هەیە، بەهۆی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا ئیسرائیل کەرتی گەشتیاریی هەرێمی کوردستانی پەکخستووە، هەر کۆمپانیایەک بە قەبارەی بچووک و مامناوەند و گەورە، لە یەک مانگی ڕاگرتنی گەشتەکاندا بڕی 2,000 بۆ 10,000 دۆلار زیانیان بەردەکەوێت، چونکە جەنگەکە لە کاتێکدا دەستی پێکردووە کە وەرزی زێڕینی گەشتیارییە، بەڵام بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە سەرجەم کۆمپانیا گەشتیارییەکان ڕووبەڕووی گرفتی گەورە بوونەتەوە. بەپێی ئامارەکان، ڕۆژانە لە نێوان 50 بۆ 70 گەشتی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنرێنەوە. تەنیا ڕاگرتنی هەر گەشتێکی فڕۆکە، بڕی 450 دۆلار زیان بە هێڵی ئاسمانیی ئێراق دەگەیەنێت، سەرەڕای نەمانی داهات، کۆمپانیاکان ناچارن کرێی ئۆفیس، مووچەی کارمەندان و باج و ڕسوماتی حکومەت بدەن. بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 600 کۆمپانیا، نووسینگە و بریکاریی گەشتیاریی و فڕۆکەوانی بوونیان هەیە، هەموو ئەم ناوەندانە بەهۆی دۆخی جەنگ و داخستنی کایەی ئاسمانییەوە، ڕووبەڕووی مەترسیی دارایی و پەککەوتنی کارەکانیان بوونەتەوە. ژمارەی ئەو گەشتیانەی لە 28/2/ تاوەکو 31/3 / 2026  زیاتر لە(1800) گەشتی هاتوو  و ڕۆیشتوو لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و جەلال تاڵەبانی هەڵوەشاونەتەوە، بەدەر لە گەشتی کارگۆ و شەحن، بۆیە رۆژ بە رۆژ ڕاگرتنی ئەم گەشتانە لە هەڵکشاندایە، بە جۆرێک پسپۆڕانی بواری جێوستراتیژی و جێۆسیاسی و ئەمنی، شارەزایانی ناوەندەکانی بەرهەمهێنان، پێشبینی دەکەن ئەگەر جەنگەکە درێژە بخایەنێت لێکەوتەی گەورەی لەسەر جووڵەی ئابووریی و بازرگانی و گەشتیاریی و بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی دواجار ئەمەش کار دەکاتە سەر نرخی تکتی فڕۆکەوانی، بۆیە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان زیانی زۆری هەیە لەسەر:-

1. زیادبوونی کات و تێچووی گواستنەوە زۆر، چونکە کۆمپانیاکانی دڵنیایی جیهانی، باجی “مەترسی جەنگ” (War Risk Premium) دەخەنە سەر ئەو فڕۆکانەی بەسەر ناوچە ئاڵۆزەکاندا دەفڕن،

2. کەمبوونەوەی چالاکییەکانی فڕۆکەخانەکان بەتایبەتی هاتوچۆی گەشتیاران و تکت و ھێڵی فرۆکەوانییەکانی بەشی (کارگۆ) کە کاری سەرەکی گواستنەوەی کەلوپەل و شتومەکە بۆ شارەکانی هەولێر و سلێمانی لە وڵاتانی ئەوروپاوە، ئەمەجگەلەوەی بارگرانییەکی زۆریشی دروست دەکات بۆ بازرگانان و تێچووی گواستنەوەی کاڵای بازرگانی و نرخی بلیتی فرۆکە زیاد دەکات.

3. كۆمپانیا و نوسینگە گەشتیارییەكان زیانی زۆریان بەردەکەوێت چەندین کەسی بێکار دەبن، بەهۆی کەمبوونەوەی فرۆشی بلیت و کەمبوونەوەی ژمارەی گەشتیاران. بۆیە ئەگەر داخستنی سەر فڕۆکەخانەکان درێژە بکێشێ‌، جگە لە داخستنی لقەکانیان لەوانەیە هەندێک کۆمپانیا ئیفلاس بکەن و دەرگای ئۆفیسەکانیان دابخەن.

لە کۆتاییدا؛ پێویستە بیر لەبەڕیوبردنی قەیرانەکان بکەینەوە  نەک داخستنی فڕۆکەخانەکان، بەمەبەستی دۆزینەوەی باشترین بەدیل بۆ هێڵە ئاسمانییەکان ئەو ڕێڕەوانەی کەمترین مترسی تێچووی هەیە، لەبەرئەوەی هێڵی ئاسمانی ئێراق یەکێکە لە کورتترین ڕێگا ئاسمانیەکانی نێوان ئاسیا و ئەوروپا، بۆ زیادبوونی کاتی گەشت تێچووی سووتەمەنی و کارپێکردنی هێڵە ئاسمانییەکان.

پۆستی پێشوو

کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

پۆستی داهاتوو

جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

م. غه‌ریب عه‌لی سه‌لیم

م. غه‌ریب عه‌لی سه‌لیم

خوێندکاری دکتۆرا

پەیوەندیداری بابەتەکان

حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر
ئـــابووری

نیسان 8, 2026
50
شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   
ئـــابووری

شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان  

نیسان 5, 2026
39
کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی
ئـــابووری

کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

كانونی دووه‌م 21, 2026
145

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

نیسان 2026
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
27282930  
« ئازار    

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە