• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
سێ شه‌ممه‌, ئایار 12, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 132

    ڕەهەندە جیاوازەکانی وشە لە نێوان هاوواتایی و فرەواتاییدا

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    دەوڵەتی قووڵی ئێراق

    تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕۆڵی لە بەرەوپێشبردنی پڕوپاگەندەدا

    لە سەردەمی ڤیو و لایکدا هاووڵاتی دەبێت خۆی هۆشیار بێت

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    ژن لە نێوان کەرامەتی مرۆیی و تەڵەی کاڵاکردنی میدیاییدا

    ڕێنووس وەک پەیمانێک

    پردی تووەقووت

    گرتنەوەی دۆلار؛ فشارە کاریگەرەکەی واشنتۆن

    ڕۆڵی میدیا لە پرۆسەی هەڵبژاردندا

    ڕۆژنامەگەریی کوردی؛ لە مەرەکەبی “کوردستان”ەوە بۆ تەحەددییەکانی ژیریی دەستکرد

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 131

    جەنگی ئێران و کۆتایهێنان بەوەهمی فرەجەمسەری

  • شــیکار
    ئایندەی دانووستانەكانی ئێران و ئەمریکا لە سایەی نەبوونی متمانەدا

    بەردەوامبوونی دانوستان یان دەست پێكردنەوەی هێرشەكان

    داخستنی گەرووی هورمز و ئاسایشی وزەی چین

    داخستنی گەرووی هورمز و ئاسایشی وزەی چین

    نیشانەکردنی داتا (Data Annotation) چیە؟

    نیشانەکردنی داتا (Data Annotation) چیە؟

    ئەلتەرناتیڤەکانی گەرووی هورمز و ئاسۆی نوێ بۆ بازاڕی وزەی جیهان

    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

  • ئــــابووری
    کابینەی زەیدی لە نێوان چاکسازیی بانکی و هاوسەنگیی تاران-واشنتۆن

    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    عەجاج ئەو جەلادەى سڵى لە کوشتنى ئەنفالکراوان نەدەکردەوە

    پەرەسەندن و کاریگەری كولتووری پیشەی دروستکردنی شیرینی لە شاری سلێمانی لە سەدەی بیستەم

    دایکی نیشتمان وەک سەرچاوەی داهاتی ژێکاف

    دایکی نیشتمان وەک سەرچاوەی داهاتی ژێکاف

    یادی “106”ساڵه‌ی یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی سلێمانی

    هۆلۆکۆست، ئەنفال و دەروونی بەکۆمەڵی دوو نەتەوە

    ڕۆژنامەی کوردستان وەک دەستپێک بۆ نووسین بە زمانی کوردی

    لە نێوان برایەتی ئایینی و شاردنەوەی مێژوو

    نەخشەی زمانی کوردی لەژێر ڕۆشنایی جوگرافیای گەلانی ئاری نەژاد

    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    گفتوگۆ له‌گه‌ڵ محەمەد ماغوت

    گفتوگۆ له‌گه‌ڵ محەمەد ماغوت

    ئوستووره‌ وه‌ك میتافۆڕ؛ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ جۆزێف كامبڵ

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی

جەمال فەتحی (کۆچەر) لەلایەن جەمال فەتحی (کۆچەر)
كانونی یه‌كه‌م 7, 2025
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی
0
هاوبەشکردنەکان
96
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“پێشەکی”

تێگەیشتن لە کەسایەتی ئارەزوویەکی بنەڕەتیی مرۆڤە بۆ تێگەیشتن لە چییەتیی “خۆ”، گەڕان بەدوای پێناسەی کەسایەتی، هەوڵێکە بۆ دۆزینەوەی نەخشەیەک لە ڕێی ئەزموون و تێڕامانی کەسانی تر لەسەر خۆ و ئەوی ترەوە. لەم پێوەندییەدا یەکێک لەو کەسانەی کە نووسیەتی، “کارڵ یۆنگ” دەروونشیکاری ناودارە، کە پێی وایە بەشێکی گەورەی کەسایەتی ئێمە لە نائاگاییدا شاراوەیە. ئەو دەڵێت: “تاکو نائاگاییت نەکەیت بە ئاگایی، ئەو ژیانی تۆ بەڕێوە دەبات و تۆش ناوی دەنێیت چارەنووس”. ئەم وتەیە ئاماژەیەکی ڕوونە بەوەی کە خۆناسین پێویستی بە شۆڕبوونەوە بە قووڵاییەکانی دەرووندا هەیە؛ ئەو شوێنەی کە پاڵنەر و ترسە ڕاستەقینەکانمان خۆیان حەشار داوە و لە پشت پەردەوە ژیانمان ئاراستە دەکەن. بەڵام کەسایەتی تەنها لە بواری دەروونیدا قەتیس نامێنێتەوە، بەڵکوو لە تاقیکردنەوە ئەخلاقی و کۆمەڵایەتییەکاندا بەتەواویی دەردەکەوێت. زۆر ئاسانە مرۆڤ لە کاتی ئارامیدا بانگەشەی بەها باڵاکان بکات، بەڵام تاقیکردنەوەی ڕاستەقینە لە کاتی سەختیدا دێتە پێش. ئەبراهام لینکۆڵن، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا، لەم بارەیەوە دەڵێت: “نزیکەی هەموو مرۆڤەکان دەتوانن بەرگەی ناخۆشی بگرن، بەڵام ئەگەر دەتەوێت کەسایەتی کەسێک تاقی بکەیتەوە، دەسەڵاتی پێ ببەخشە”. دەسەڵات، وەک گەورەترین زەڕەبین، بچووکترین کەلێن و درزەکانی ناو کەسایەتی مرۆڤ ئاشکرا دەکات. لێرەدا ڕاستگۆیی، دادپەروەری و خۆبەدەستەوەنەدان دەبنە پێوەری هەقیقیی مرۆڤ. کەسایەتی لە پەیوەندی لەگەڵ “ئەوی تر”دا مانا وەردەگرێت. ئێمە لە ئاوێنەی چاوی کۆمەڵگەوە سەیری خۆمان دەکەین و بەردەوام لە هەوڵی ئەوەداین کە خۆمان لەگەڵ چاوەڕوانییەکاندا بگونجێنین. لەم نێوەندەدا، پاراستنی ڕەسەنایەتی دەبێتە گەورەترین ئاڵنگاری. ئۆسکار وایڵد، نووسەری ئێرلەندی، لەم بارەوە دەڵێت: “خۆت بە، چونکە کەسانی تر پێشتر گیراون.” ئەم وتە کورتە بانگەوازێکە بۆ بوێریی خۆبوون، بۆ قبووڵکردنی هەموو ئەو تایبەتمەندییانەی کە ئێمە پێک دەهێنن، تەنانەت ئەگەر لەگەڵ باودا نەگونجێن. چونکە کەسایەتی ڕەسەن، جوانترین و کاریگەرترین دیارییە کە مرۆڤ دەتوانێت پێشکەشی خۆی و جیهانی بکات.

دوای تێگەیشتن لە کەسایەتی تاک کە کۆمەڵگاکان پێک دێنن، دەکرێت ئاوڕ لە کەسایەتی گشتی بدرێتەوە کە لێکۆڵینەوە لە کەسایەتی تاک چەندە ئاڵۆزە لێکۆڵینەوە لە کەسایەتی کۆمەڵە خەڵکێک یان “کەسایەتی نەتەوەیی” چەند قات کارێکی ئاڵۆز و هەستیارترە، چونکە  زۆر جار دەکەوێتە داوی گشتاندن و دروستکردنی وێنەی ستێریۆتایپییەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، نکۆڵی لەوە ناکرێت کە ئەزموونە مێژوویییە هاوبەشەکان، بەتایبەت ئەزموونی درێژخایەنی سیاسی و کۆمەڵایەتی، کاریگەریی قووڵ لەسەر شێوازی بیرکردنەوە، هەڵسوکەوت و ڕوانینی تاک و کۆمەڵگایەک دادەنێن. بۆ نەتەوەی کورد، یەکێک لە دیارترین و بەردەوامترین ئەو ئەزموونانە، دۆخی “بندەستی” و نەبوونی دەوڵەتی سەربەخۆ بووە. ئەم توێژینەوەیە هەوڵ دەدات لێکدانەوەیەکی شیکاری بۆ ئەو پەیوەندییە ئۆرگانییە بکات کە لە نێوان مێژووی بندەستیی کورد و هەندێک لە خەسڵەتە دەرکەوتووەکانی کەسایەتی تاکی کورد و کۆمەڵگای کوردیدا هەیە. ئامانج لێرەدا تۆمەتبارکردن یان پاساو هێنانەوە نییە، بەڵکو تێگەیشتنە لە ڕیشەی هەندێک لەو گرفتە دەروونی و کۆمەڵایەتییانەی کە ئەمڕۆ بەرۆکی کۆمەڵگای کوردییان گرتووە. چوارچێوەی مێژوویی بندەستی و بەتایبەت مێژووی بندەستیی کورد مێژوویەکی کۆن و فرەڕەهەندە. لە دوای شەڕی چاڵدێران لە ساڵی ١٥١٤ و دابەشبوونی کوردستان بەسەر هەردوو ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و سەفەویدا، کورد بووە هێزێکی پەراوێزخراو لە هاوکێشە ناوچەیی و گەورەکاندا. ئەم دۆخە لە دوای جەنگی جیهانیی یەکەم و داڕشتنەوەی نەخشەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەسەر بنەمای پەیماننامەکانی سایکس-پیکۆ و لۆزان، قووڵتر بووەوە. دابەشکردنی کوردستان بەسەر چوار دەوڵەت-نەتەوەی نوێدا “تورکیا، ئێران، ئێراق، سووریا” قۆناغێکی نوێی لە بندەستی هێنایە ئاراوە کە تەنها سیاسی نەبوو، بەڵکوو فەرهەنگی، ئابووری و کۆمەڵایەتیش بوو. ئەم دەوڵەتانە بە شێوازی سیستماتیک کاریان لەسەر سڕینەوەی ناسنامەی کوردی کردووە؛ لە ڕێگەی قەدەغەکردنی زمان، گۆڕینی دیمۆگرافیا، تووندوتیژیی ڕێکخراو “وەک ئەنفال و کیمیاباران” و چەوساندنەوەی ئابوورییەوە ئەم ئامانجەیان پەیڕەو کردووە. لە بەرانبەردا، مێژووی کورد پڕە لە شۆڕش و ڕاپەڕین و بەرخۆدان.  دیالەکتیکی نێوان “چەوساندنەوە” و “بەرگری” بووەتە بزووێنەری سەرەکیی گێڕانەوەی مێژوویی کورد و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر داڕشتنی سایکۆلۆژیای گشتی هەبووە.  لێکەوتە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکان ئەزموونی درێژخایەنی بندەستی، کۆمەڵێک خەسڵەت و هەڵسوکەوتی لە نێو کەسایەتی کورددا چەسپاندووە کە دەکرێت لە چەند خاڵێکدا بخرێنە ڕوو:-

 ١. بێمتمانەیی قووڵ یان بێزاری لە دەسەڵات: کاتێک بۆ چەندین سەدە “دەوڵەت” و “حکوومەت” سەرچاوەی سەرەکیی مەترسی، ستەم و خیانەت بووبێت، سروشتییە کە بێمتمانەیییەکی ڕیشەدار بەرانبەر هەر جۆرە دەسەڵاتێکی ناوەندی دروست ببێت. ئەم بێمتمانەیییە تەنها بەرانبەر بە دەسەڵاتی داگیرکەر نییە، بەڵکوو بەداخەوە زۆرجار دەگوازرێتەوە بۆ نێوخۆی کۆمەڵگای کوردی و تەنانەت بۆ ئەو کاتانەش کە کورد خۆی خاوەن ئیدارە و دەسەڵاتی خۆیەتی. هاووڵاتی گومان لە حکوومەتەکەی دەکات و لایەنە سیاسییەکان متمانەیان بە یەکتر نییە. ئەمەش دەبێتە هۆی لاوازبوونی دامەزراوەکان و قورسکردنی پرۆسەی دەوڵەتسازی.

٢. دووبەرەکی و پارچەپارچەبوون نێوخۆیی: سیاسەتی “پەرت کە و زاڵ بە” (Divide and Rule) کاریگەرترین چەکی داگیرکەران بووە بۆ کۆنترۆڵکردنی کورد. ئەم سیاسەتە بە درێژایی مێژوو بووەتە هۆی قووڵکردنەوەی ناکۆکییە خێڵەکی، ناوچەیی و ئایدیۆلۆژییەکان. لە ئەنجامدا، یەکڕیزیی نەتەوەیی زۆرجار بووەتە قوربانیی بەرژەوەندیی تاکەکەسی، حیزبی یان بنەماڵەیی. لەبری ئەوەی دوژمنی هاوبەش ببێتە هۆی یەکگرتنێکی ستراتیژی و درێژخایەن، زۆرجار ململانێی نێوخۆیی بۆ بەدەستهێنانی پێگە و دەسەڵات، لە بەرەتیی کارەکاندا بووە.

٣. ئه‌قڵییەتی قەیران و بیرکردنەوەی کورتخایەن: ژیان لە دۆخی بەردەوامی شەڕ و بەرگری و ئاوارەییدا، مرۆڤ ناچار دەکات کە زیاتر بیر لە “مانەوە”ی ئەمڕۆ بکاتەوە نەک “بوونیادنانـی سبەینێ”. ئەم “ئه‌قڵییەتە نیزامییە” کە لە قۆناغی شۆڕشدا خاڵی بەهێزی بووە، لە قۆناغی ئیداری و دەوڵەتسازیدا دەبێتە ئاستەنگ. پلانی ستراتیژیی درێژخایەن و بوونیادنانی دامەزراوەی پتەو، پێویستی بە سەقامگیری و ڕوانینێکی ئارام هەیە کە لە سێبەری بندەستی و ناسەقامگیریی بەردەوامدا دەرفەتی گەشەکردنی کەم دەبێتەوە.

٤. تێکەڵەیەک لە پاڵەوانپەرستی و قوربانیبوون (Heroism and Victimhood): گوتاری کوردی لە نێوان دوو جەمسەری پاڵەوانیەتیی بێوێنە و مەزڵوومییەتی قووڵدا دێت و دەچێت. لەلایەک، شانازی بە بەرخۆدان و قوربانیدانەوە دەکرێت و هێما شۆڕشگێڕییەکان دەکرێنە پیرۆزی؛ لەلایەکی ترەوە، یادەوەریی کۆمەڵایەتی پڕە لە تراژیدیا و کارەسات کە هەستێکی بەردەوامی قوربانیبوون لای تاک و کۆمەڵگا دروست دەکات. ئەم دوالیزمە وا دەکات کە هەندێک جار لەبری شیکردنەوەیەکی بابەتییانە بۆ شکستەکان و فێربوون لێیان، پەنا بۆ شکۆدارکردنی شکست و پاساوهێنانەوە ببرێت.

٥. پارادۆکسی میواندۆستی و گومان: کۆمەڵگای کوردی بە میواندۆستی و بەخشندەیی ناسراوە، کە ئەمە ڕەنگە میکانیزمێکی کۆمەڵایەتی بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە نێوخۆییەکان لە بەرامبەر مەترسیی دەرەکیدا، بەڵام لە هەمان کاتدا، گومانێکی قووڵ بەرامبەر بە “ئەوی تر” (بێگانە) و تەنانەت هەندێک جار “خۆییـ”ـیش بوونی هەیە. مێژووی پڕ لە خیانەت و ناپاکیی نێوخۆیی و دەرەکی، وای کردووە کە متمانەکردن پرۆسەیەکی ئاسان نەبێت و هەمیشە چاوەڕوانیی ئەگەری مەترسی لە ئارادا بێت.

ئاڵنگارییەکانی سەردەم و ڕێگای دەرچوون لە سەردەمی ئێستادا، بەتایبەت لە هەرێمی کوردستان کە ئەزموونێکی نیمچە-سەربەخۆی هەیە، ئەم خەسڵەتانە بە ڕوونی ڕەنگ دەدەنەوە. گواستنەوە لە ئه‌قڵییەتی شۆڕشگێڕییەوە بۆ ئه‌قڵییەتی دەوڵەتداری، یەکێکە لە گەورەترین ئاڵنگارییەکانە. ناکۆکیی حیزبی و بێمتمانەیی سیاسی بووەتە کۆسپی سەرەکی لە بەردەم بوونیادنانی دامەزراوەی نیشتمانیی بەهێزدا. ئه‌قڵییەتی کورتخایەن وای کردووە کە گرنگیی پێویست بە ژێرخانی ئابووریی پتەو و پلانی درێژمەودا نەدرێت. دەرچوون لەم بازنە مێژووییە پێویستی بە پرۆسەیەکی ئاگاهانە و بوێرانە هەیە. یەکەم هەنگاو، “خۆناسین” و داننانە بە بوونی ئەم کاریگەرییە دەروونی و کۆمەڵایەتییانەدا، نەک وەک چارەنووسێکی هەتایی، بەڵکوو وەک لێکەوتەی بارودۆخێکی مێژوویی کە دەکرێت تێپەڕێنرێت. ئەمەش لە ڕێگەی چەند هەنگاوێکەوە دەکرێت:-

ـــ بوونیادنانی متمانە: لە ڕێگەی شەفافییەت، سەروەریی یاسا و دادپەروەریی کۆمەڵایەتییەوە، دەکرێت پردی متمانە لە نێوان هاووڵاتی و دەسەڵات، و لە نێوان لایەنە سیاسییەکاندا دروست بکرێتەوە.

ــ پەروەردە و ڕۆشنبیری: سیستمێکی پەروەردەیی مۆدێرن کە تاکێکی هۆشیار، ڕەخنەگر و خاوەن بیرکردنەوەی ستراتیژی پەروەردە بکات، دەتوانێت نەوەیەکی نوێ بەرهەم بهێنێت کە کەمتر لەژێر کاریگەریی گرێیە دەروونییەکانی مێژوودا بێت.

ــ پێشخستنی گوتاری نیشتمانی: جەختکردنەوە لەسەر ناسنامەی هاووڵاتیبوون و بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانی، لەبری ناسنامەی تەسکی حیزبی، خێڵەکی یان ناوچەیی، کلیلی یەکڕیزیی ستراتیژییە.

“ئەنجام”

کەسایەتی کورد، وەک هەر نەتەوەیەکی تر، بەرهەمی کۆمەڵێک فاکتەری ئاڵۆزی مێژوویی، جوگرافی و فەرهەنگییە. لەم نێوەندەدا، ئەزموونی درێژخایەنی بندەستی و دابەشبوون، ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی لە داڕشتنی هەندێک لە دیارترین خەسڵەتەکانیدا گێڕاوە. بێمتمانەیی، دووبەرەکی، بیرکردنەوەی کورتخایەن و مانەوە لە نێوان هەستی پاڵەوانێتی و قوربانیبووندا، هەموویان لێکەوتەی لۆژیکیی ئەو دۆخە مێژووییەن. تێگەیشتن لەم ڕاستییە، نەک بۆ خۆبەستنەوە بە ڕابردوو، بەڵکوو بۆ ئەوەیە کە وەک نەخشەڕێگایەک بۆ داهاتوو بەکار بهێنرێت، چونکە تێپەڕاندنی میراتی بندەستی، تەنها بە ڕزگاریی سیاسی و جوگرافی ناکرێت، بەڵکوو پێویستی بە ڕزگارییەکی دەروونی و فەرهەنگیش هەیە کە لە ڕێگەی خۆناسین و ئیرادەی گۆڕانکارییەوە بەدی دێت.

پۆستی پێشوو

پیلانگێڕی دەوڵەتی ئێراق لە ناسەقامگیرکردنی هەرێمی کوردستان  

پۆستی داهاتوو

گەشەپێدانی بەردەوام؛ ئاڵنگارییەکان (ئاستەنگەکان) و چارەسەرەکان

جەمال فەتحی (کۆچەر)

جەمال فەتحی (کۆچەر)

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

عەجاج ئەو جەلادەى سڵى لە کوشتنى ئەنفالکراوان نەدەکردەوە
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

ئایار 11, 2026
8
پەرەسەندن و کاریگەری كولتووری پیشەی دروستکردنی شیرینی لە شاری سلێمانی لە سەدەی بیستەم
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

پەرەسەندن و کاریگەری كولتووری پیشەی دروستکردنی شیرینی لە شاری سلێمانی لە سەدەی بیستەم

ئایار 9, 2026
17
دایکی نیشتمان وەک سەرچاوەی داهاتی ژێکاف
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

دایکی نیشتمان وەک سەرچاوەی داهاتی ژێکاف

ئایار 2, 2026
53

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

كانونی یه‌كه‌م 2025
د س W پ ه ش ی
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031  
« تشرینی دووهەم   کانونی دووهەم »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە