• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
شه‌ممه‌, نیسان 18, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 131

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    جەنگی ئێران و کۆتایهێنان بەوەهمی فرەجەمسەری

    دیسانەوە لە خەمی پاراستنی هۆشیاریی ژینگەی گەشتیاری

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    فەرامۆشکردن یان بەکارنەهێنانی وشەکان

    مەترسییە ئاسایشییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    لە ئایدیالیزمی وێڵسنەوە بۆ ڕیالیزمی ترەمپ: قەیرانی شەرعییەت لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    هەرێمی کوردستان و ئەگەری جەنگی ئەتۆمی “ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران”

    کورد وەك کارتی فشار بۆ ئەمریکا لە دژی ئێران

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 130

  • شــیکار
    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    ڕێکخستنەوەی ڕێساکانی نەزمی داهاتووی ناوچەیی لەژێر ڕۆشنایی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران

    سیاسەتە ئاڵۆز و  ناجێگیرەکانی ترامپ و ستراتیژی پێچەوانە

    گەرووی هورمز؛ لە نێوان دڵی ئاسایشی ئابووریی و گۆڕانی هاوکێشەی جیۆپۆلیتیکی جیهانییدا

    پاکستان و ئەنجومەنی ئاشتی؛ بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکان

  • ئــــابووری
    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

    هەڵوێستی مەرجەعه‌كانی شیعە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی دووەم و كۆتایی

     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

سەرەکی هێــزی نەرم کولتوور و مرۆڤسازی

نواندنەوەی مانای جێندەر لە وێنەکانی باربارا کرۆگێر

یەکەی وەرگێڕان لەلایەن یەکەی وەرگێڕان
ئه‌یلول 10, 2025
لە بەشی کولتوور و مرۆڤسازی
0 0
A A
نواندنەوەی مانای جێندەر لە وێنەکانی باربارا کرۆگێر
0
هاوبەشکردنەکان
57
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“لەشی تۆ گۆڕەپانێکە بۆ ململانێ؛ ڕووبەڕووبوونەوەی ئێمە و ئەوان لە بەرهەمەکانی کرۆگێردا”

باربارا کرۆگێر(١) لە هونەرمەندە دیارە هاوچەرخەکانە کە زۆرێک ناوبانگی دەگەڕێننەوە بۆ ئامادەکردنی ئەو وێنە ڕەخنەییانەی کە نووسینێکیشی هاوپێچی دەکرد. باربارا کە کۆمەڵێک چالاکیی لە گۆڤارە هونەرییەکاندا لە کارنامەی خۆیدا تۆمار کردووە، بەشێوەیەکی بەردەوام لە بەرهەمەکانی خۆیدا ڕەخنە لە گوتاری زاڵ و چەسپاو بە سەر ژنێتی دەگرێت و بێ بنەما بوونی زۆرێک لە کڵێشە و ڕووتینە جێندەرییەکان لە خشتەی ئیشکردنی خۆیدا داناوە. ئەو بە شێوەیەکی بەرچاو کەوتۆتە بەر کاریگەریی گۆڕانکارییەکانی هاوچەرخ لە گوتاری جێندریدا و لە ڕێگەی بەرهەمەکانی خۆیەوە بووە بە بکەرێکی چالاکی ئەم بوارە. کرۆگێر ڕوانینێکی ڕەخنەگرانەی بەنیسبەت ئەو دۆخە کۆمەڵایەتییەی کە تێیدا دەژیا هەبووە و لە هەمان کاتیشدا بەرهەمەکانی، پیشاندەری زانیاریی تیۆریکی ئەون لە بواری توێژینەوە ڕەخنەییەکان، و توێژینەوە مارکسیستی و فیمینیستییەکانیش. ئەو پرسانەی کە کەوتوونەتە بەر قەڵەمی ڕەخنەی کرۆگێر بریتین لە مەسرەفی بوون، هێژموونی و دەسەڵاتی پیاوانە و هەروەها پێوەندییەکانی دەسەڵاتی و سیاسەتەکانی جێندەر.

خاڵی جێ سەرنج لە بەرهەمەکانی کرۆگێردا ئەو وێنانەیە کە ئەو بۆ دەربڕینی بیروڕاکانی خۆی کەڵکیان لێ وەردەگرێت. ئەم وێنانە، کۆمەڵێک وێنەی لە پێشدا ئامادەکراون کە زۆر لە بڵاڤۆکە گشتییەکان دا بڵاوکروانەتەوە و کرۆگێر بە وردبینی و سەرنجی خۆیەوە هەڵیبژاردوون و هاوکات کۆمەڵێک نووسینی کورت بەڵام پڕکاکڵ و کاریگەریشی لەسەریان داناوە. بە واتایەکیتر دیکە هونەری کرۆگێر لە وێنەگرتندا مەبەستی ئێمە نییە، بەڵکوو ئەو گۆڕانکارییەیە کە ئەو لە ڕێگەی نووسینەکانی خۆیەوە لە گێڕانەوە، ناورۆک و پەیامی نێردراودا دروستی دەکات، مانای بەراوەژوو و هەندێ جار بەتەواوی پێچەوانە کە وێنەکە لە واتا  پێشووەکەی بەتاڵ دەکاتەوە و مانایەکی نوێی دەداتێ، مانایەک کە ڕوون و ڕاستەوخۆیە و هیچ ڕێگەیەکی دەربازبوون ناهێلێتەوە. سەرەکیترین واتا  و ناوەرۆک لە بەرهەمەکانی کرۆگێر بە گیروگرفتکردنی پێگەی ژن لە کۆمەڵگەی ئەمەریکی و شێوەی نواندنەوەی ژنان لە بەرهەمە هونەرییەکان و بەرهەمهێنانە میدیاییەکانە. سەری ڕمی ڕەخنەکانی کرۆگێر لە وێنە هەڵبژێردراوەکانی خۆیدا، کۆمایەکی هاوشێوە لە ژنانە کە هێژمونی سەرمایەداری و سیستەمی ناهاوسانی باوکسالارانەیان نەک لە ڕووی ناچاری بەڵکوو لە ڕووی حەزەوە قبووڵ کردووە. چینێک کە کرۆگێر باسیان لێوە دەکات بە هیچ شێوەیەک ژنانی هەژار و سەر بە چینی خوارەوەی کۆمەڵگە (لە ڕووی ڕەمزییەوە) نین، بەڵکوو زۆرینە ژنانی چینی ناوەڕاستی کۆمەڵگەی ئەمەریکان. ئەو کۆمەڵە ژنانەی کە ژنانی باسکراو لە کتێبی بەناوبانگی بێتی فریدان لە ژێر ناوی “ڕازمەندیی ژنانە(٢)”(١٩٦٣) بە خەیاڵدا دێنێت. واتە ئەو شتەی وا فریدان لە ژێر ناوی ” ئەو کێشەیەی کە ناوی نەبوو و بە فەرمی نەدەناسرا” باسی دەکات، لە بەرهەمەکانی کرۆگێردا نەک تەنها بە فەرمی ناسراوە، بەڵکوو بە زایەڵەیەکی  تووندد و لێبڕاوانەشەوە بە گوێماندا دەدرێتەوە.

کرۆگێر لە بەرهەمەکانی خۆیدا لە جێناوەکانی “ئێمە”، “ئێوە” و “ئەوان” کەڵک وەردەگرێت کە مەبەستی لە ئێمە؛ کۆمەڵگەی ژنان، ئێوە؛ هێژموونی پیاوانە و ئەوان؛ پێوەندییەکانی دەسەڵات لە کۆمەڵگە دایە. بە دەربڕینێکی دیکە ئەو لە ڕێگەی بەکارهێنانی ئەم جێناوانە بە دوای پێکهێنان و ڕێکخستنی ژنان لە گرووپێکی ڕێک و پێکدایە کە ناوی لێدەنێت “ئێمە”. بۆ نموونە لە وێنەیەکیدا لە ژێر ناوی “ئێمە پێویستمان بە قارەمان” نییە، هێرش دەکاتە سەر کڵێشەی لاوازیی جەستەیی ژنان و پێویستییان بە پشتگیریی پیاوان، کە “ئێمە” لێرەدا ڕەمزێکە بۆ ئەو ژنانەی کە بەنیسبەت ئەم دۆخەوە ناڕازین. لە بەرهەمێکی دیکەدا لە ژێر ناوی “خۆشحاڵیی تۆ لە بێدەنگیی من دایە(٤)” پیاوێک ملهوڕانە بێدەنگی نیشان دەدات کە ڕەمزێکە لە پێکهاتەی پیاوانە و لە ڕووی مێژووییەوە توانایی قسەکردنی لە ژنان ئەستاندووە. لە وێنەیەکی گرنگی دیکەدا بە ڕستەی “مۆڕەی تۆ زللەیەکە لە ڕوخساری من(٥)”، کرۆگێر مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتییە لە هەمبەر بە ئۆبژەکردنی ژنان لە ریکلامە بازرگانییەکاندا کە بە دابەزاندنی ژنان تا ئاستی جەستەیەکی سێکسی، ژنان دەکات بە پانتاییەک بۆ چێژوەرگرتن، وەکوو بڵێین ئەوان لە هەر جۆرە تواناییەکی هزری و مەعنەوی بێبەشن و بوونیان تەنها لە جەستەیاندا کورت دەکرێتەوە.  لە ڕوانگەی کرۆگێرەوە مۆڕەی پیاوانە ژنان دەکات بەو ئۆبژانەی کە ئیدی ناتوانن “بۆ خۆیان” بیر بکەنەوە و بیرکردنەوە، باوەڕ و کردارەکانیان لە داوەریکردنەکانی پیاوانەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەوان هێشتا لەگەڵ دەلالەتە پیاوسالارانەکان و هێژمونی پیاوانەدا لە ململانێ دان. هەر بەم ئاراستەیەدا کرۆگێر هەوڵ دەدات تاکوو لە وێنەی ژنانی ڕووت کە بۆ فرۆشتنی بەرهەمەکان و یان بە مەبەستی ئامانجەکانی گوتاری پیاو سالارانە کەڵکی لێ وەردەگیرێت، سەرەڕای بوونی زۆریان لە فەزای چالاکیکردنی خۆیدا، خۆ ببوێرێت چونکە بەکارهێنانی ئەم وێنانە تەنانەت ئەگەر بە ئاراستەیەکی ڕەخنەگرانەشدا بێت، جۆرێک بەرهەمهێنانەوەی توونددوتیژی و پەرەپێدانی بە ئامرازبوونی ژنانە. هەر بۆیە لەم ڕووەوە، سەرەڕای تێڕوانینی پێکهاتەشکێنانەی خۆی کە لە توخمە سەرەکییەکانی تێڕوانینە پۆست مۆدێڕنەکان هەژمار دەکرێن، لە گوتاری پاش فیمینیستی دوور دەکەوێتەوە.

ئەو هەر لەم دەروازەیەوە، دەپەرژێتە سەر ڕەخنەگرتن لە مەسرەفی بوون و لایەنانی هاندەری ژنان بۆ مەسرەفی زیاتر لە کۆمەڵگەی سەرمایەداری و ئەمە لەگەڵ پرۆسەی ئۆبژەسازیی کە پێشتر ئیشی لەسەر کردبوو، گرێ دەدات. لەم دەروازەیەوە ئەو لە تێڕوانینە مارکسیستییەکان نزیک دەبێتەوە. لە وێنەکانی خۆیدا بە نووسینگەلێکی وەکوو “زیندانەکەت بڕازێنەوە(٦)”، “ساختە یان ڕاستەقینە(٧)”، “کێشی بێکێشە دەبێت چەند کیلۆ بێت؟(٨)” ڕوانینی ڕەخنەگرانەی خۆی بەنیسبەت پیشەسازیی مۆد و خۆڕازاندنەوە پیشان داوە و بە چەوساندنەوە و بەکارهێنانی ژنانی دەزانی، ئەو پیشەسازیی جوانی لە ئاراستەی ستانداردکردنی ژنان و سەپاندنی کۆنترۆڵی زیاتر بەسەریاندا دەزانێت، لە وێنەی “کێ لە هەمووان جوانترە؟(٩)” یان ” هیچکات ناشیرینی قبووڵ ناکەم(١٠)”، کە ڕەخنەیەکە لەسەر کێبەرکێکانی جوانیی “منداڵ و تاج(١١)” و بەشداربوویەکی چوار ساڵان لە ویلایەتی تیگزاس، و هەروەها تابلۆی “تۆ جوانی!(١٢)” کە وێنەیەکی تانەدەرانەیە لە کڵێشەکانی جوانی، ئەندازەکان و ئەو تایبەتمەندیانەی کە دەبێت ڕوخسارێکی جوان هەیبێت، کە هەر هەموو ئاماژەن بۆ ئەو ستاندارد و چوارچیوانەی بەسەر ژناندا دەسەپێت تاکوو بەم شێوەیە کۆمەڵگە ئەو نموونە جوانیانەی کە لە ڕوانگەی پیاوانەوە پێناسە دەکرێت، بە جوان ناو ببات. یەکێک لە خاڵەکانی وەرچەرخان لە بەرهەمەکانی کرۆگێردا وێنەیەکە کە زیاتر لە هەموو بەرهەمەکانی دیکەی ناوبانگی دەرکردووە. تابلۆی ” لەشی تۆ گۆڕەپانە ململانێیە(١٣)” لە هەوڵی ئەوە دایە تاکوو پشتگیریی لە بزووتنەوەی مارسی ١٩٨٩ لە واشنتۆن بکات کە خۆی بۆ پاڵپشتیی لە مافی ژنان و بە شێوەی دیاریکراو مافی لەباربردنی منداڵ و مافی کۆنترۆڵی زاوزێ (مافی هەڵبژاردن) هاتبووە ئاراوە” (کرۆگێر، ١٩٩٠). ئەو گرێدراویتیی خۆی لە ئاستی گوتاردا بۆ ئەم بزووتنەوەیە بە دەربڕینی “لەشی تۆ گۆڕەپانی ململانێیە” نیشان دەدات تاکوو پێکهاتەی دەسەڵات لە کۆمەڵگەکەی خۆی بخاتە ژێر پرسیارەوە. ئەم دەربڕینە زۆرانبازی و کێشمەکێشی درێژخایەتی ژنان لەبارەی بڕیاردان لەسەر جەستەیان کە بە شێوەیەکی توونددوتۆڵ لەگەڵ پێکهاتەکانی دەسەڵاتدا دەستەویەخەیە پیشان دەدات. هەر ئەم بابەتە واتە سیاسەتکردنی جێندەرانە و پێوەندییەکانی دەسەڵات لە کۆمەڵگەی ئەمەریکادا لە بەرهەمەکانی دیکەشیدا دەبینرێن. ئەو هەروەها تەوەربوونی پیاوانە لە گرتنەبەری سیاسەتە جێندەرییەکان لە یەکێکی دیکە لە تابلۆکانی خۆیدا بە نووسینی ” ٧٧ لە سەدی ڕێبەرانی دژی لەباربردنی منداڵ پیاون لە حاڵێکدا ١٠٠ لە سەدیان دووگیان نابن(١٤)” تووشی ئالنگاری کرد.

کرۆگێر لە هەموو بەرهەمەکانی خۆیدا لە هەوڵی ئەوە دایە تاکوو دەروازەیەک بەرەو ڕووی ژنان بکاتەوە بۆ ئەوەی دەرفەتی بینران و بیسرانیان بداتێ. ئەو لە بەرهەمەکانی خۆیدا گریمانەکانی پەیوەست بە ژنان پێکهاتەشكێنی دەکات و فەزایەک دروست دەکات بەمەبەستی ئەوەی ژنان لە ژێر چاودێریی پیاواندا نەبن و ژنان ئیدی چاودێریکاری ڕووت و قووتی بڕیارەکانی پیاوان نەبن، بەڵکوو داوایان لێدەکات خۆیان هۆکار و هێزی داهێنەرانە بن. ئەو لە تابلۆی” ئێستە تۆ ئێمە دەبینی(١٥)”، لە هەوڵ دایە تاکوو ئەو “پەردە” یە- کە سیمبولێکە بۆ لەمپەرە ئامادەکان لە بەردەم دەرکەوتنی تواناییەکانی ژنان- لادات و لایەنە واقیعییەکانی توانییەکانی ژنان پیشان بدات. کرۆگێر بە نومایشکردنی پڕ لە پرسی نۆرمەکان و باوەڕە باوە کۆمەڵایەتییەکان کە لە ڕەگ و ڕیشە پیاوسالارانەوە هاتوون، دەپەرژێتە سەر نواندنەوەی بەها باوکسالارانەکان، گوتاری ئۆبژەمەند و نیگای پیاوانە، و هەروەها قەیرانی بە مەسرەفیبوون. ئەو دەرچەی کرۆگێر بەسەر نیگای پیاوان دەیکاتەوە، هەمان ئەو سیاسەتەیە کە پیاوان وا لێ دەکات تاکوو بەسەر لەش و جەستەی ژناندا زاڵ بن و دەسەڵاتی خۆیان بنوێنن. کرۆگێر بە شێوەیەکی هونەرمەندانە ئەم کۆنترۆڵکردنە لەگەڵ مەسرەفی بوون گرێ دەداتەوە و ڕەخنە لەسەر توانایی خاوەندارێتی و فرۆشتنی هەموو شتێک لە کلتووری ئەمەریکییدا دەکات.

لە ئەنجامدا دەکرێ بڵێین کە باربارا کرۆگێر لە وێنە مۆنتاژکراوەکان و هەروەها شێوەکانی دیکەی میدیا و گەیەنەرەکان کەڵک وەردەگرێت تاکوو گۆشەنیگای بینەر بەنیسبەت ئەو شتەی کە کۆمەڵگە لە ژنان داوا دەکات، ڕاکێشێت. ئەو ئەم کارە بە نواندنەوە و نیشاندنی کۆمەڵێک بەها و هێمای دیاریکراو ئەنجام دەدات تاکوو جۆرێک یەکانگیریی بابەت لە بەرهەمەکانیدا دروست بکات. ئەو چەمکانەی کە بەزۆری لە بەرهەمەکانی ئەودا کەڵکیان لێ وەرگیراوە تایبەتن بە دەسەڵات، باوکسالاری، کڵێشە جێندەرییەکان و مەسرەفی بوون. ئەو باوەڕی وایە کە پرسی کۆنترۆڵی جەستەی ژنان بووە بە بابەتی ململانێ و زۆرانبازیی بەربڵاو لە نێوان ژنان و پیاوان لە ڕووبەری کایەی هێز و دەسەڵاتدا. ئەو چوارچێوە سوورەی کە کرۆگێر بۆ وێنەکانی خۆی هەڵیدەبژێرێت لە پاڵ ئەو قەڵەمە درشتەی کە نووسینەکانی هەر تابلۆیەکی پێ دەنووسرێت، پڕوپاگەندە و مارکێتینگ، و لە ئەنجامدا بەکاڵابوون بیر دەخاتەوە. ئەم چەمکانە تێڕوانینی سیاسی وکۆمەڵایەتیی هونەرمەند لە بواری جێندەر و پرسمەندکردنی دۆخی ژنان-کە تەنها لە چوارچێوەی کۆمەڵگەکەی خۆیشیدا سنووردار ناکرێتەوە- دەنوێنێتەوە. باربارا لە دیمانەیەکدا وتوویەتی؛ “من توانایی و لێهاتووییە زمانییەکانی خۆم پەرە پێ داوە تا بتوانم لەگەڵ هەڕەشەکاندا چاو لە چاو دەستەویەخە بم.. بۆ کچێک، ئەمە تاقە ڕێگایە، لەباتی ئەوەی ناچار بم چەک هەڵبژێرم”

پەراوێز و سەرچاوەکان؛

– فریدان، بتی، ۱۳۹۱، “رازوری زنانه”، ترجمه فاطمه صادقی، نشر نگاه معاصر، تهران.

– مجیدی، زینب، ۱۳۹۳، معرفی باربارا کرۆگێر، سایت اینترنتی هنرو تاریخ http؛//historyofart.blogfa.com/

– Kruger, B. (1990). Love for Sale. New York؛ Harry N. Abrams, Inc.

[۱] Barbara Kruger

[۲] Feminine Mystique

[۳] We don’t need another hero

[۴] Your comfort is my silence

[۵] Your Gaze hits the side of my face

[۶] Adorn your prison

[۷] Fake or Real

[۸] How much does perfection weight

[۹] How is the fairest of all them

[۱۰] I never want to grow ugly

[۱۱] Toddlers and Tiaras

[۱۲] You are beautiful

[۱۳] Your Body is the Battleground

[۱۴] ۷۷% of anti-abortion leaders are men. 100% will never be pregnant

[۱۵] Now you will see us

نووسین؛ شیوا عەلی نەقیان

وەرگێڕان؛ حەمیدە حەسەن

پۆستی پێشوو

لێدانی دەوحە: چی، چۆن، بۆ؟

پۆستی داهاتوو

سینەمای سوریالیزم

یەکەی وەرگێڕان

یەکەی وەرگێڕان

پەیوەندیداری بابەتەکان

لە نێوان ئیرادە و تووندوتیژیدا
کولتوور و مرۆڤسازی

لە نێوان ئیرادە و تووندوتیژیدا

نیسان 13, 2026
20
لایەنگیری بەدکاران لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە: بەشی یەکەم
کولتوور و مرۆڤسازی

لایەنگیری بەدکاران لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە: بەشی دووەم و کۆتایی

نیسان 11, 2026
27
لایەنگیری بەدکاران لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە: بەشی یەکەم
کولتوور و مرۆڤسازی

لایەنگیری بەدکاران لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە: بەشی یەکەم

نیسان 6, 2026
19

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئه‌یلول 2025
د س W پ ه ش ی
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
2930  
« ئاب   تشرینی یەکەم »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە