“چەندێتی جوویەتی هۆڵیوود؛ لێدوانەکان”
هۆڵیوود وەک پڕۆژەیەکی سەرمایەداری گەورە کە لەگەڵ بوونیادە قۆرغکارییەکانی سەرمایەداریدا تێکەڵ بووە، ئەوەی لەم نووسینەدا دەکارم کاری لەسەر بکەم مادەیی بەرچاوی جووەکانە لە دامەزراوەی هۆڵیوود دا، بۆئەوەی ڕۆشنایی بخەینەسەر فیلمی ئەمریکی وەک پڕۆژەیەکی کلتوری و سیاسی جوو (یەهوودی). هەڵبەتە زۆر شت لەبارەی کاریگەری جووەکان لەسەر هۆڵیوود نووسراوە، لە میدیا و کایە ڕۆشنبیری و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی ئەمریکا، لە خوارەوە لە ڕێگای چوار ماددەی وەرگێڕدراوەوە ڕادەی ئەم کاریگەرییەی جووەکان دەگوازینەوە. سەرەتا لە دوونیای چاپەمەنی – ڕۆژنامە و کتێب – ئەمریکی ئیسرائیلیدا وەک دانپێدانانەکانی هەندێک لە نووسهرانی جوو خۆیان، پاشان لە ڕێگای نووسینەکانی هەندێک لە ڕەخنەگرانی ڕۆژئاوایی لەمەڕ کاریگەری جوو لە کایەی سینەما و ڕاگەیاندن، ڕەنگە گرنگترین وتار لەم چوار وتارە چوارهمین وتار بێت کە نیشانی دەدات تا چەند جڵەوی جووەکان بەسەر دامەزراوەی هۆڵیوود دا گرێدراوە بە جڵەوی جووەکان بەسەر تەلەفزیۆن و ڕادیۆ و ئامڕازەکانی ڕاگەیاندن و کلتور بەگشتی. لەم بەشەدا بەدەستئەنقەست و بە مەبەستەوە ئەو ماددانەمان وەکو خۆی و حەرفییەن گواستووەتەوە لەبری ئەوەی دەقێکی تایبەت لەسەر بنەمای ئەوانە بنوسین بۆئەوەی تۆمەتبار نەکرێین بەوەی کە وەهەم دروستدەکەین سەبارەت بەو شتەی کە هەندێک پێیدەڵێن ” پلانی جوو “.
یەک؛ ڕۆژنامەنووسی جوو لە ڕۆژنامەی (Los Angeles Times) “لەلام گرنگ نییە ئەمریکییەکان پێیانوایە ئێمە ئامڕازەکانی ڕاگەیاندن و هۆڵیوود و وۆڵ ستریت یان حکومەت بەڕێوەدەبەین، بەڵکو گرنگ ئەوەیە ئێمە بەردەوام بین لە بەرێوەبردانیان“ جوانترین شت لەم ماددەیەی سەرەوەدا ئەوەیە کە ئەم قسەیە لە زاری ڕۆژنامەنووسێکی جووی ئەمریک لە گەورەترین ڕۆژنامەی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، ئەم ڕۆژنامەنووسە جووە ئەمریکییە پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ هەندێک لە ڕێکخراوە بەهێزەکانی لۆبی جووەکان(The Israel Lobby)ی ئەمریکا هەیە، لەنێویاندا حاخام (ئەبراهام فۆکسمان) بەڕێوەبەری کۆمەڵەی “دژە ناوزڕاندن”(Anti – Defamation League) (ADL)، وەک خوێنەر لەخوارەوە بەڕوونی دەبینێت. وەکو گوتراوە “دانپێدانان گەورەترین بەڵگەیە”. لێ ئەوەی (جول ستاین) دەیڵێت لە دانپێدانانەوە و بووە بە گەوجێتی، وە ماددەکەی سەرەوە لێوانلێوە لە گەوجێتی و گاڵتەجاڕی. بێڕێزییەکەی ناوبراو گەیشتۆتە ئەو ئاستەی کە داوای ئەوە بکات کە کەسانی دیکە – ناجوو – بەئاشکرا لەسەر ڕووپەری ڕۆژنامەی (لۆس ئەنجلۆس تایمز)ی ئەمریکی دان بە هەژموونی جوو لەسەر دامەزراوەی هۆڵیوود بێنن و قبوڵی ئەو هەژموونەش بکەن. بەهیوام خوێنەر ببورێت بۆ وەرگێڕانی هەندێک لەو سوکایەتییە شاراوە و ئاشکرایانەی کە هاتوون بەڵام دەبوو وەرگێڕانەکە بە ئەمانەتەوە بکەم. بێگومان ئەم مادەیەی خوارەوە لەلایەن سەرچاوەیەکی فەرمی جووە ئەمریکییەکانەوە دەرنەچوو، ئەمەش داپۆشەر و کەڤەر لۆبی جووەکانی ئەمریکایە، بەڵام خۆ لە بۆشاییشەوە دەرناچێت، تەنانەت دوای بڵاوبوونەوەی ئەم قەسەیە بۆنمونە لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکانی جووە ئەمریکییەکانەوە هیچ ناڕەزایەتییەکی بەربڵاوی لێنەکەوتەوە، تەنانەت ڕەتی نەکردەوە کە ڕێژەکە بەزربکاتەوە. ئەم مادەیەی خوارەوە بە سادەیی گوزارشت لە دەسەڵاتی جووەکان وەک بلۆکێکی تاڕادەیەک یەکگرتوو و سەربەخۆ دەکات کە ناسنامەیەکی کلتوری تایبەت و ئەجێندایەکی سیاسی دیاریکراوی هەیە، ئەجێندایەک بۆ دروستکردنی ڕای گشتی جیهانی بەجووکراو(متهود) و سیستمێکی بەها جیهانی بەجووکراو لە ڕێگای هۆڵیوودەوە هەروەها دەرەوەی هۆڵیوودیش. نووسهرەکەی دەڵێت “ئێمەی جوو جڵەوی هۆڵیوود دەکەین، وە زیاتریش جڵەوی دەکەین، ئەمە ئەو شتەیە کە لەلایەن گەلی هەڵبژێردراوەوە گوزارشتی لێدەکرێت”. سوودی ئەم نووسینەی خوارەوە – ئەم نووسهرە زایۆنیستە – ئەمریکی – لەوەدایە کە وردەکارییەکانی جڵەوی جوو دەخاتەڕوو، لەبەرئەوەیە دەکارم چاوی ئەو کەسانە بشۆم کە تۆمەتبارمان دەکەن بە وەرگرتنی تیۆری پلانگێریی کاتێک ئێمە باس لە جڵەوی جووەکان و ئەجێندای جووەکان دەکەین لە دامەزراوەی هۆڵیوود دا .
“هۆڵیوود؛ چەندە جووگەرایە“ ڕاپرسییەک دەریدەخات کە زۆرێک لە ئەمریکییەکان ناکۆکن لەگەڵ ئەو تێزەیەی کە دەڵێت جووەکان جڵەوی هۆڵیوودیان کردووە. بەڵام هیچ جوویەک لەگەڵ ئەم تێزەدا ناکۆک نییە .
جول ستاین Joel Stein
ڕۆژنامەی (Los Angeles Times) (۱۹ / ۱۲ / ۲۰۰۸)
http؛//www.LATIMES.COM/NEWS/OPINION/LA- OE-STEIN19-2008DEC19,0,6620255.COLUMN
لە ژیانمدا هەرگیز بەهۆی ڕاپرسییەکی بیروڕاوە بێزار نەبووم. ئێستا تەنها (۲۲٪) ئەمریکییەکان پێیانوایە کە پیشەسازی فیلم و تەلەفزیۆن زیاتر لەلایەن جووەکانەوە بەڕێوەبەدرێن، لە کاتێکدا لە ساڵی (۱۹٦٤)دا کەمتر لە (٥۰٪) هەمان قەناعەتیان هەبوو. کۆمەڵەی ” دژەناوزڕاندن “(DLA) لە ئەنجامی ڕاپرسییەک کە مانگی ڕابردوو (لە ساڵوەختی نووسینی ئەم کتێبە) بڵاویکردەوە تێیدا هاتووە پێیوایە ئەم ژمارانە سەرکەوتنێکە بەسەر عەقڵییەتە چەقبەستووەکاندا(ڕەگەزپەرستی)، لێ ڕاپرسییەکە ئەوە نیشان دەدات کە ئەمریکا زۆر گەمژەیە. نەخێر نەوەک هەر بە ڕێژەیەک بەڵکو جووەکان هەموو دامەزراوەی هۆڵیوود بەڕێوەدەبەن.
“تا چەند هۆڵیوود جووگەرایە؟”
کاتێک سەرۆکەکانی ستۆدیۆکانی فیلم چەند هەفتەیەک لەمەوبەر ڕێکلامێک کە تەواوی لاپەڕەی ڕۆژنامەکەی (لۆس ئەنجلۆس تایمز)ی داگیرکرد بڵاوکردەوە داوای ئەوەیان دەکرد کە سەندیکای ئەکتەرانی سینەمایی گرێبەستەکەی جێبەجێ بکات، ئەمە نامەیەکی کراوە بوو کە لەلایەن هەریەکە لە (بیتەر تشیرنن)ی جوو سەرۆکی کۆمپانیای (News Corporation) و (براد گرای)ی جوو سەرۆکی کۆمپانیای (Paramount Pictures) و (رۆبەرت ئیگەر)ی جوو بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (Walt Disney) و (مایکڵ لینتۆن)ی جوو سەرۆکی کۆمپانیای (Sony Pictures) و (باری مایێر)ی جوو سەرۆکی کۆمپانیای (Warner Brothers) و (لیزلی مونفس)ی جوو بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (CBS Corporation) و (هاری سلۆن)ی جوو سەرۆکی کۆمپانیای (MGM) و (جیف زوکەر)ی جوو بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای (NBC Universal) واژۆ کرا. ئەگەر هەریەکە لە براکانی (واینشتاین – Weinstein – خاوەنی ستۆدیۆکانی واینشتاین) ناوی خۆیان لەگەڵ ئەم کەسانەدا تۆمار کردبا، ئەوا مینیان(Minyan – بەعیبری واتە نیسابی تەلمودی کە پێویستە بۆ بەئەنجام گەیاندنی ڕێوڕەسمی ئایینی جوو، ئەم ئەرکە بە دە پیاو ئەنجام دەدەرێت) بەردەست دەبوو لەگەڵ ئاوی(فیجی – FIJI – ئەم ئاوە لە قوتونراوە لە دورگەکانی فیجی لە ئەمریکا دەفرۆشرێت) بە مەبەستی پڕکردنەوەی میکڤاهـ(Mikvah – بەعیبری واتە ڕێوڕەسمی دابەزین بۆ نێو حەوزێکی ئاوی سروشتی بە مەبەستی پاکبوونەوە یان هاتنە سەر ئایینی جوو – گشت تێبینییەکانی نێو ئەم کەوانانە لەم بڕگانەدا نووسهر دایناون). ئەو کەسانەی کە واژۆیان لەسەر ڕیکلامەکەی ڕۆژنامەی (لۆس ئەنجلۆس تایمز) کردووە هاواریان بەسەر (ئالان ڕۆزنبێرگ) سەرۆکی سەندیکای ئەکتەرانی سینەمایید کرد (هەوڵبدە گومان لە ئایینەکەی بکەیت). بەڵام بەدرۆخستنەوەی توندوتیژانەی ئەو ڕاگەیاندنانە لەلایەن یەکێک لە بریکارە باڵاکانی هونەرمەندان بەناوی (ئاری ئیمانوێل – جوویەکی لە دایبابی ئیسرائیلی) لە ماڵپەڕی (Huffington Post) کە خاوەنی ئەم ماڵپەڕە (ئارینا هافینگتۆن – جوو نییە بەڵام هەرگیز ڕۆژێک لە دامەزراوەی هۆڵیوود کاری نەکردووە) .
جووەکان بە تەرزێک هەژموونیان هەیە و بەجۆرێک باڵادەستن کە ناچاربووم پێ بە هەموو ڕێکارەکانی پیشەییبووندا بنێم بۆ بە مەبەستی پەیداکردنی شەش کەس لە پۆستە باڵاکان لە کۆمپانیا کەیفەمەنی(تەرفیهی)یەکاندا. کاتێک تەلەفونم بۆ کردن بۆئەوەی باسی پێشکەوتنە باوەڕپێنەکراوەکانیان لەم بوارەدا بکەن، کەچی مخابن پێنجیان ڕەتیان کردەوە قسەم لەگەڵدا بکەن دیارە ئەمەش لە ترس لە وروژاندنی جووەکان. لێ شەشەم کەناوی (چارلی کولییە) بوو سەرۆکی کۆمپانیای (AMC – یەکێکە لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی سینەما) کە دواتر دەرکەوت کە جووە. “وەک جوویەک شانازی بە شوناسمەوە دەکەم، دەبێت ئەمریکا لەبارەی دەستکەوتەکانمانەوە بزانێت. بەلێ، ئێمە جڵەوی هۆڵیوود دەکەین. بەبێ ئێمە ئێوە بەدرێژایی ڕۆژ وێستگەکانتان دەگۆڕی لەنێوان (The 700 Club) و (Davey and Goliath)، ئەوەی یەکەم زنجیرە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی تەبشیری مەسیحییە و ئەوەی دووەم زنجیرە فیلم کارتۆنێکی ئایینی منداڵانە). لەبەرئەوە دووبارە ئەرکی قەناعەتپێکردنی ئەمریکام لە ئەستۆ گرت، ئەرکەکەش ئەوەیە قەناعەت بە ئەمریکا بهێنم کە جوو بە دەستپێکردنی هەڵمەتی پەیوەندییە گشتییەکان هۆڵیوود بەڕێوەدەبەن، چونکە ئێستا ئەمە باشترین کارە کە ئەنجامی بدەین وە لە ئێستادا مژۆڵی هەڵسەنگاندنم بۆ چەند دروشمێک بۆ ئەو هەڵمەتە لەوانە؛ “هۆڵیوود؛ لە جاران زیاتر جووگەرایە”، “هۆڵیوود؛ کێ کتێبی پیرۆزی بۆ هێنایت “، ” هۆڵیوود؛ ئەگەر ئارەزووت لە تەلەفزیۆن و فیلمەکانە ئەوا تۆ جووت خۆش دەوێت”. تەلەفونم بۆ (ئەبراهام فۆکسمان) بەڕێوەبەری کۆمەڵەی دژە ناوزڕاندن(ADL) کە ئەوکات لە (سانتیاگۆ -ی شیلی) بوو، لە کاتی قسەکردنماندا بە دڵتەنگییەوە پێیگوتم لە گەشتی ڕاوکردنی نازییەکان نییە. وی هەموو پێشنیارەکانی منی سەبارەت بە هەڵمەتەکە بە شتێکی بێمانا و گاڵتەجاڕانە دایە قەڵەم و گوتی “ژمارەی ئەوکەسانەی کە پێیانوایە جوو دامەزراوەی هۆڵیوود بەرێوە دەبات زۆرن، ڕاپرسییەکەی کۆمەڵەی (ADL) ئاماژە بەوە دەکات کە (٥۹٪) ئەمرکییەکان پێیانوایە بەڕێوەبەرانی هۆڵیوود لەگەڵ زۆربەی بەها ئایینی مانەوی(مەعنەوی) ئەمریکییەکاندا بەشداری ناکەن(هاوبەشی ناکەن – گوزارشتی لێناکەن)، وە لە (٤۳٪)یان پێیوایە کە هۆڵیوود پیشەسازییەکی کەیفەمەنی(تەرفیهی)یە کە هەڵمەتێکی ڕێکخراوە بۆ لاوازکردنی بەها ئاینییەکان لەم وڵاتەدا”.
ئەمە ناچیز و درۆزنانەیە، (ئەبراهام فۆکسمان) گوتەنی “ئەمە بەو مانایەی کە ئەوان پێیاوایە هەموو بەیانییەکی هەینی جووەکان لە چێشتخانەی (Canter’s Deli) کۆدەبنەوە بۆئەوەی بڕیار بدەن چ شتێک باشە بۆ جووەکان”. ئەم پاکانەیەی (فۆکسمان) وای لێکردم بیر لەوە بکەمەوە کە؛ پێویستە لە چێشتخانەی (Canter’s Deli) زیاتر بخۆم (Canter’s Deli – خواردنگەیەکی بەناوبانگی ساندویجی جووەکانە لە ڕۆژئاوای هۆڵیوود). تێزەی “جووەکان جڵەوی هۆڵیوود دەکەن “تێزەیەکی زۆر مەترسیدارە، دروست ئەوە بگوترێت ” جوویەکی زۆر لە دامەزراوەی هۆڵیوود دا هەن” وەک ئەوەی (فۆکسمان) پێیگوتم لەبری جڵەوکردن. (فۆکسمان) ئاماژەی بەوەکرد کە “زۆرێک لە بەڕێوەبەرانی پیشەسازی فیلم بەڕێکەوت جوون، واتە هەر هەشت ستۆدیۆکەی فیلم کە لەلایەن پیاوانێکەوە بەڕێوەدەبرێن بەڕێکەوت کەسانێکی جوو بوون”. لێ (فۆکسمان) دانی بەوەدانا کە شانازی بە دەستکەوتەکانی جووە ئەمریکییەکاندا دەکات و گوتی ” پێموایە جووەکان بە ڕێژەیەکی نایەکسان نوێنەرایەتی دەکەن لە پیشەسازییە داهێنەرەکاندا. ئەوان بە ڕێژەیەکی نایەکسان نوێنەرایەتی بۆنمونە لە بواری پارێزەرایەتی و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە بواری پزیشکیدا دەکەن “، هەروەها دەڵێت ” ئەمە بەو مانایە نییە کە جووەکان فیلمی لایەنگری جوو دروست دەکەن زیاتر لەوەی کە فیلمی هەڵدانەوەی برینەکانی جوو دروست دەکەن”. هەرچەندە تێبینیم کردووە کە بۆنمونە پاکبوونەوە(ڕێوڕەسمی ئایینی جوو) لە زۆر وڵاتانی تردا باو نییە. هەڵبەتە من نیگەرانییەکانی (فۆکسمان) بەرز دەنرخێنم ” ڕەنگە ژیانم لە قۆزاغەی ” لایەنگری سامی ” لە (نیوجەرسی، نیویۆڕک، ناوجەی سانفرانسیسکۆ، لۆس ئەنجلۆس) بەسەرم بردووە منی ساویلکە کردبێت. بەلامەوە گرنگ نییە ئەمریکییەکان پێیانوابێت ئێمە ئامڕازەکانی ڕاگەیاندن و هۆڵیوود و وۆڵ ستریت و حکومەت بەڕێوەدەبەین بەڵکو ئەوەی گرنگە بەلامەوە ئەوەیە بەردەوام بین لە بەڕێوەبردنیان .
دوو؛ یادی سەشت ساڵەی دامەزراندنی قەوارەی جوو دەکاتەوە، تا هەنوکە هۆڵیوود ساڵانە یادی دامەزراندنی قەوارەی جوو دەکاتەوە. لە خوارەوە دەقی ڕاپۆرتێک لەم بارەیەوە دەخوێننەوە کە لە (۷ / ۹ / ۲۰۰۸) لە وەشانی ئینگلیزی (یدیعوت ئەحرونوت)دا بڵاوکرایەوە، پێش ئاهەنگێک کە بۆ ئەم مەبەستە لە مانگی ئەیلولی بەڕێوەچوو، واتە چەند مانگێک دوای ساڵڕۆژی داگیرکردنی فەلەستین لە ڕاپۆتێکدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئاهەنگەکە(ساڵیادەکە) لە بارەگای ستۆدیۆی (Paramount) بەڕێوەچوو، کە کۆنترین کۆمپانیای فیلمسازییە لە هۆڵیوود کە خاوەنی سەرەکی کۆمپانیای گەورەی میدیایی (Viacom)ە کە داهاتەکەی لە ساڵی (۲۰۱۰)دا زیاتر بوو لە (۹) ملیار دۆلار و خاوەنی سەرەکی ئەم کۆمپانیایە (سومنەر ڕێدستۆن)ە کە بێگومان جووە، ئەگەر بەوجۆرە بێت ئەوا بابەتەکە پێویستی بە ئاماژەکردنە. کۆمیدیاکە ئەوەیە ئەم بێشەرمییە لە دامەزراوەی هۆڵیوود لە ئاهەنگگێڕان بە بۆنەی قەوارەی زایۆنی وای لە ژماریەک لە جووە ئەمریکییەکان کرد کە بەیاننامەیەک لە دژی ئەم ئاهەنگە(ساڵیادە) بڵاوبکەنەوە کە بڕیارە لە بەرواری (۱۸ / ۹ / ۲۰۰۸) بەڕێوەبچێت، بەم شێوەیە دەکرێت بگوترێت کە پێکڕای جووەکان یەک ڕا و دیدگایان نییە و هەموویان دژی دۆزی فەلەستین نین، گەمەکە دابەشکردنی ڕۆڵەکانە کە ئامانج لێی مژینی ناڕەزایەتییە، تەنانەت ئاماژەی دژایەتیکردن لەگەڵ ئاهەنگگێڕانی جووەکانی هۆڵیوود بۆ قەوارەی زایۆنی لە جووەکانەوە سەرچاوە دەگرێت – لەترسی ئەوەی نەبادا بە دژە جوو تۆمەتبار بکرێن – ئەوان لە بەیاننامەکەیاندا بەو بۆنەیەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە بایکۆتی ئەو ئاهەنگەی کە لە سەرەوە باسمان کرد جێگرەوەیەکی ئاشتیانەیە بۆ دژە ئیسرائیل، بەهەرحاڵ ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە لەنێو جووەکاندا کەسانێک هەن کە درک بەوە دەکەن کە نمایشی بێشەرمانەی کاریگەری جوو دەبێتەهۆی وروژاندنی ناڕەزایەتی، بۆیە ئەمەش پێشوەختە بە دژایەتی جووەکان بەرابەر بە دەسەڵاتی جووەکان ڕێگری لێدەکرێت، بۆ نەهێشتنی ناڕەزایەتی لەلایەک و دیاریکردنی سەقفی ئەو دژایەتییە لەلایەکی ترەوە، ئێمە مۆدێلی لەو جۆرەمان زۆر بینیوە لە هەوڵە سیاسییەکانی پشتیوانی کردنی پرسی فەلەستین لە ڕۆژئاوا. گرنگ ئەوەیە ئێمە هەواڵەکانی خوارەوە بە شێویەکی حەرفی وەربگێرین بۆئەوەی ئاشکرای بکەین کە دامەزراوەی هۆڵیوود چەندە جووگەرایە
“ئەستێرەکانی هۆڵیوود پشتیوانی ئیسرائیل دەکەن“
بەپێی ماڵپەری (یدیعوت ئەحرونوت)
http؛//www.ynetnews.com/articles/0,7340,L-3593033,00.html
ئاهەنگەکانی یادی شەست ساڵەی دامەزراندنی دەوڵەتی جوو بەردەوام دەبێت، ئەمجارە لە لۆس ئەنجلۆس. ئەکتەرە بەناوبانگەکانی وەک (کیڤن سپەیسی، جەیسۆن ئەلیکساندەر) و خانمە مۆدڵ (هایدی کڵوم) بەشداری ئەهەنگە شکۆدارەکان دەکەن.
ڕاپۆرتی؛ ئیتمار ئیشنر
تەنانەت هۆڵیوود ئاهەنگی شەست ساڵەی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل دەگێڕێت و ئەکتەرەکانی وەک (کیڤن سپەیسی، کیفەر ساسێرلاند) و دەرهێنەر (ئۆلیڤەر ستۆن) هەندێک لەو بانگهێشتکراوەنەن کە هاتنی خۆیان ڕێوڕەسمە شکۆدارەکە پشتڕاستکردەوە بۆ پشتگیریکردنی ئەو شەشە دەیە. ئاهەنگەکە لە بارەگای سەرەکی ستۆدیۆی پاراماونت لە لۆس ئەنجلۆس بەڕێوەدەچێت. پتر لە هەزار کەس بانگهێشت کران بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگەکاندا کە هەموویان ئەمریکی بوون و پێگەی بەرزیان لە پیشەسازی فیلم و لە کۆچبەری جوودا هەیە. هەروەها هەریەکە لە بانگهێشتکراوان بڕی (۱۰۰۰) دۆلار وەک کرێی چونەژوورەوە لەبەردەم دەرگادا دەدەن بۆ بەشداریکردن لەو چالاکییەی کە لە (۱۸ / ۹)دا بەڕێوەدەچێت، کە لەلایەن دۆستانی ئەمریکی ناوەندی بەهێزکردنی هاووڵاتییان لە ئیسرائیلەوە بەڕێوەدەچێت، بە هاوکاری لەگەڵ کۆنسوڵخانەی ئیسرائیل لە لۆس ئەنجلۆس. میوانەکان بە ئۆتۆمبێلی لیمۆزین دێن و لەسەر فەرشی سور دەچنە ناو ئاهەنگەکەوە، لە کاتێکدا ڕاگەیاندنەکان وێنەیان دەگرن وەک چۆن نەریتی ناوخۆیی بەڕێوەدەچێت. لەنێو بەشداربووان سەرۆک و بەڕێوبەرە گشتییەکانی زۆرینەی کۆمپانیا گەورەکانی بەرهەمهێنانی فیلم لە هۆڵیوود ئامادەییان هەیە لەوانە کۆمپانیای وارنەر بروس(Waner Brothers) و فۆکس(Fox) و پاراماونت پێکچەرز(Paramount Pictures) وسۆنی پیکچەرز(Sony Pictures) و…هتد. لەنێو ئەو میوانانەی کە ئامادەبونی پشتڕاستکردووەتەوە دەرهێنەری ئەمریکی (ئۆلیڤەر ستۆن) و ئەکتەری ئەمریکی (جەیسۆن ئەلێکساندەر) و خانمە مۆدڵی ئەڵمانی – ئەمریکی (هایدی کڵوم) و خانمە ئەکتەر ئەمریکی (دیبی مازار) و هەروەها خانمە ئەکتەری ئەمریکی (جولیا ڕۆبێرتس) و خانمە ئەکتەری ئەمریکی (ئەنجلینا جوڵی) و ئەکتەری ئەمریکی (براد پیت) بانهێشت کران بەڵام تا ئێستا ئامادەبوونیان پشتڕاستنەکردووەتەوە. چالاکییەکە بە ئاهەنگێکی کۆکتێل دەستپێدەکات و بە ئێوارەخوانێکی خۆش بەردەوام دەبێت و بە چالاکییەکە سەرەکییەکە کە “نمایشکردنی فیلمگەلێک لەبارەی ئیسرائیل و پێشکەشکردنی خەڵاتێکی پێزانین بۆ دەستکەوتەکانی بەرهەمهێنەری فیلم و سەرمایەداری ئیسرائیلی (ئەرنون میلخان) کۆتایی دێت. تا ئێستا بەرێوەبەری مەڕاسیمەکە هەڵنەبژێردراوە، لێ یەکێک لە ڕێکخەرانی مەڕاسیمەکە ڕایگەیاند ” ئەو بژاردەیەی کە لە ڕاستیدا بیری لێدەکرێتەوە ئەوەیە ئاهەنگەکە بە هاوبەشی لەلایەن (یتیر لابید – ڕۆژنامەنووس و کەسایەتی تەلەفزیۆنی ئیسرائیلی و کوڕی سیاستمەداری ئیسرائیلی یوسف لابید) بە هاوبەشی لەگەڵ ئەکتەری کۆمیدی ئەمریکی (ئادەم ساندلەر – ئەکتەری سەرەکی فیلمی ” زوهان ” کە خوێندنەوەی بۆ کراوە و لەم کتێبەدا ئاماژە بە مەترسییەکانی ئەم فیلمە کراوە).
“ناوەندی بەهێزکردنی هاووڵاتیانی ئیسرائیل ” کە بەرمەبنای ئەم ئاهەنگە دامەزراوە، لەلایەن ملیاردێری ئەمریکی – ئیسرائیلی (ئایزاک بوفیز نازریان) دامەزراوە، کە لە ئیسرائیل چالاکیگەلێک بۆ پەروەردەکردن لەسەر بابەتی مێردمنداڵان و دیموکراسی ڕێکدەخات. لە هەمانکاتدا دەستپێشخەریش بۆ بەهێزکردنی حکومەتیش پێشکەش دەکات. (ئایزاک بوفیز نازریان) کە لە ناوچەی بێفرلی هیڵز(ناوچەی ئەکتەرەکان لە نزیک لۆس ئەنجلۆس) دەژی، بە هوکاری لەگەڵ (یاکۆف دایان) کۆنسوڵی گشتی ئیسرائیل لە لۆس ئەنجلۆس، هەوڵدەدات بەرپرسانی ستۆدیۆکان لە هۆڵیوود ڕازی بکات کە تیمەکانیان بنێرن بۆ ئیسرائیل بۆ وێنەگرتنی پڕۆژەکان لەوێ. ئەمەوەش واتە وەبەرهێنانی ملیۆنان دۆلار لە ئیسرائیل. حکومەت و ئۆپۆزیسۆنی ئیسرائیل نوێنەرایەتی ئاهەنگی یادی دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیل دەکەن کە لە (۱۸ / ۹) بەڕێوەدەچێت لەلایەن (یولی تامیر – وەزیری پەروەردە)(لە پارتی کرێکاران) و ئەندامی (کنێست سیلڤان شالوم – لە پارتی لیکود).
سێ؛ (ستیڤن سپیڵبێرگ) کەسێک کە هەستێکی درۆینەی مرۆڤایەتی هەیە، شۆڤێنییەک کە خۆی وەک خێرخێوازێکی بەخشندە دەنوێنێت. ستیڤن سپیڵبێرگ – Steven Spielberg) بەدەوڵەمەندترین و بەهێزترین پیاوی پیشەسازی فیلمی ئەمریکی دادەنرێت لەمڕۆدا، ناوبراو دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر و فیلمنامەنووس (سیناریست)ێکی ناسراوی هۆڵیوودە و فیلمەکانی براوەی خەڵاتگەلێکی زۆرن، دیارترین فیلمی کە دەرهێنانی بۆ کردبێت فیلمی (لیستەکەی شیندلەر – Schindler’s List)ە کە بەیەکێک لە گرنگترین فیلمەکانی دادەنرێت کە ئاماژە بە هۆڵۆکۆستی جوو دەکات. ناوبراو جگە لەوەی یەکێکە لە پایەکانی لۆبی زایۆنیستی جوو لە ئەمریکا و ڕوخساری دیاری ئەو لۆبیەیە لە هۆڵیوود، هەروەها بەشێکە لە چینی دەسەڵاتدار بە بەهۆی تەنها سێ ملیار دۆلارەکەیەوە بەگوێرەی گۆڤاری (Forbes) کە لە ساڵی (۲۰۱۰)دا داهاتەکەی مەزەندە کردووە. (ستیڤن سپیڵبێرگ) بە فەرمی وەک ڕاوێژکاری تەکنیکی بۆ یارییەکانی ئۆڵۆمپیای پەکین لە ساڵی (۲۰۰۸) کشایەوە، بە مەبەستی شەرمەزارکردنی حکومەتی چین، ئەمەش دوای ئەوەی ئۆپەراسیۆنێکی میدیایی کە ماوەیەکی خایاند سەبارەت بە پەیوەندییەکانی چین لەگەڵ حکومەتی سوودان و هەڵوێستەکانی لەهەمبەر دارفۆر، ناوبراو پێش ئەوە چەندین جار هەڕەشەی کشانەوەی دەکرد ئەگەر چین فشارنەخاتە سەر حکومەتی سوودان بۆئەوەی کۆتایی بەو کارەساتەی کە پێیدەگوترێت ” کارەساتی دارفور ” بهێنێت، میدیاکانی ڕۆژئاواش لەو ساتەوەختەدا هەرایەکی زۆریان لەسەر ئەم پرسەی کە سپیڵبێرگ دەبارەی پرسی دارفۆر وروژاندی دروستکرد.
ئەمەش ئاماژەیە بۆ شتێک ئەویش ئەوەیە کە ئاماژەیە بۆ ڕۆڵی لۆبی زایۆنی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بە تایبەتی وروژاندنی پرسی دارفۆر لە گۆڕپانی ئەمریکا و لە ئاستی نێودەوڵەتی و لە ڕاگەیاندنە جیهانییەکانیش. وتارەکەی نووسهری چەپی کەنەدی (ستیڤن گوین) لەخوارەوە وەک وەڵامێکە بۆ هەڵوێستی سپیڵبێرگ و دووڕوویی ناوبراوە لە پرسی دارفۆر ئاشکرا دەکات، وتارەکەی چالاکوانی سیاسی و ڕۆژنامەنووسی کەنەدی (ستیڤن گوین) کە لە گۆڤاری (CounterPunch)ی چەپ لە بەرواری (۱٦ / ۲ / ۲۰۰۸) بڵاویکراوەتەوە و لە خوارەوە دەقی وتارەکە لەسەر مۆڵەتی نووسهر وەک خۆی دادەنێینەوە – بەڵام بەبێ سەرچاوەکانی – وەک بەشێک لە پڕۆسەی ئاشکراکردنی ئەو ڕۆڵە سیاسییە جیهانییەی هۆڵیوود و کە سایەتییە بەناوبانگەکانی وەک ستیڤن سپیڵبێرگ دەگێڕێت. ئەو شۆڤینییەی کە (ستیڤن گوین) دەرهێنەری ئەمریکی (ستیڤن سپیڵبێرگ)ی پێ تۆمەتبار دەکات چەمکێکی سیاسییە بە واتای دەمارگیری نەتەوەیی دێت بە تایبەتی بەرابەر ئەو بەو وڵاتە داگیرکەرانەی شەڕی دەرەکی دەکەن، هەر بۆیەش شۆفێنیست لە ڕۆژئاوا بریتییە لە دەمارگیری ناسیۆنالیستی دەوڵەتی داگیرکەر. (ستیڤن گوین) نووسهری وتارە ڕەخنەییەکە کە ڕەخنە لەم دەرهێنەرە بەناوبانگە دەگرێت لە ڕوانگەیەکی تەواو چەپەوە ئەو کارە دەکات کە تیشک دەخاتە سەر ڕۆڵی سپیڵبێرگ وەک بەشێک لە دامەزراوەی دەسەڵاتداری ئەمریکا، تەنها وەک شۆڤێنیستیکی ئەمریکی ڕەخنەی دەکات، بەبێ ئەوەی باس لە ڕۆڵی خۆی بکات لە لۆبی زایۆنی جوو لە ئەمریکا. لێرەوە ئەم ڕۆژنامەنووسە وەک زۆرێک لە چەپەکان دان بەوەدا دەنێت وەک لە گفتوگویەکی لاوەکی لەگەڵیدا دەرکەوت سەبارەت بە هۆڵۆکۆستی جوو، تەنها ئەوە نەبێت کە ڕەخنە لە شێوازی ئیسیغلالکردنی هۆڵۆکۆست دەگرێت و دەتوانرێت چیرۆکی ڕاستەقینەی کارەساتی هۆڵۆکۆست لە ئیتسغلالکردنی کارەساتەکە جیابکرێتەوە وەک ئەوەی سپیڵبێرگ لە فیلمی (لیستەکەی شندلەر)دا وێنای دەکات، بەبێ گوێدانە ئەم خاڵە مشتومڕئامێزە، ڕەخنەکەی (ستیڤن گوین) بەشێکی زۆری دووڕوویی (ستیڤن سپیڵبێرگ) سەبارەت بە پرسی دارفۆر و دووڕویی دامەزراوەی دەسەڵاتی ئەمریکا و لۆبی جوو لە ئەمریکا ئاشکرا دەکات، گرنگی ئەم وتارە لێرەوە سەرچاوە دەگرێت – لە بەشێکی تری ئەم کتێبەدا دەگەڕێینەوە بۆ هەندێک فیلم کە باس لە هۆڵۆکۆست دەکەن.
“وتارەکەی ستیڤن گوین”
“ستیڤن سپیڵبێرگ، ئەو کەسەی کە هەستێکی درۆینەی مرۆڤایەتی هەیە“ دەرهێنەری هۆڵیوود ستیڤن سپیڵبێرگ لە ساڵی (۲۰۰۸) وەک ڕاوێژکاری هونەری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد پەکین کشایەوە، ئەمەش وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر شکستی چین لە فشارخستەسەر سوودان بۆ وەستاندنی شەڕی دارفۆر. چین خەریکی پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکانە لە ناوچە جێناکۆکەکانی سوودان، لەبەرئەوە سپیڵبێرک دەیەوێت پەکین کاریگەری خۆی بەکاربهێنێت بۆ ڕاگرتنی یاخیبوون لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە، بەو پێیەی حکومەتی سوودان بەشێکی زۆری بەرپرسیارێتی کارەساتی مرۆیی درفۆر لەئەستۆ دەگرێت. سپیڵبێرگ، چین تاوانبار دەکات کە نەیتوانیوە زیاتر کار بکات بۆ وەستاندنی کۆژانەکانی مرۆڤ لەوێ، سپیڵبێرگ دەشڵێت پەیوەندییە ئابوری و سەربازی و دیپلۆماسییەکانی چین لەگەڵ حکومەتی سوودان بەردەوامە لە پێدانی دەرفەت و ئەرکی فشارخستنەسەری داواکاری لەپێناوی گۆڕانکاری. بەڵام لەکاتێکدا سپیڵبێرگ دەیەوێت چین کاریگەرییەکانی لەسەر خەرتوم بەرکاربهێنێت، لێ هیچ لێدوانێکی نەداوە، ئەوەندەی ئاگاداربین داوای لە واشنتۆن کردووە کاریگەری خۆی بەکاربهێنێت بۆ ڕاگرتنی دوو کارەساتی مرۆیی گەورەتر لە سۆماڵ و ئێراق، کە دەتوانرێت هەردوکیان ڕاستەوخۆ بگەڕێندرێنەوە بۆ پراکتیکەکانی حکومەتی وڵاتەکەی (نەتەوە یەکگرتووەکان)، بۆیە پێشبینی دەکرێت حکومەتی ئەمریکا بتوانێت کۆتاییان پێبهێنێت. توانای چین بۆ کوتاییهێنان بە ململانێی دارفۆر کەمترین ئومێدی تێدایە.
بە گوتەی (یان ئەلیاسۆن) بێردەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دارفۆر، سێ گروپی یاخیبوو کە لە دارفۆر شەڕی هێزەکانی سوودان دەکەن مادەی دانوستان نین بۆ ئاشتی. ئەمەش وا دەکات خەرتوم چ جای چین کۆتاییهێنان بەو ململانێیە سەخت بێت، ئەگەر ئەوەی مەبەست لە کۆتاییهێنان بە ململانێکە تەسلیمبوونی خەرتوم و دارفۆر و سەمانە نەوتییەکانی بێت بۆ یاخیبووان و لایەنگرانی ڕۆژئاوایی. بێگومان ئەمە بەتەواوی لەگەڵ ستراتیژییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەگونجێت، ئەوە هەر باسی پیشەسازی نەوت لە ئەمریکا هەر ناکەم. لەلایەکی دییەوە کۆتاییهێنان به دوو گەورەترین کارەساتی مرۆیی لە سۆماڵ (سۆماڵ کە (۸٥۰) هەزار ئاوارەی تێدایە، بە گەورەترین و پشتگوێخراوترین کارەساتی مرۆیی دادەنرێت لە ئەفریقیا) هەروەها ئێراق (کە چوار ملیۆن پەنابەر و سەدان هەزار کوژراو لە ئەنجامی لەشکرکێشی سەربازی داگیرکاری ئەمریکا گوژراون) ڕاستەوخۆ لە چوارچێوەی تواناکانی واشنتۆندایە. ئەمریکا بە سادەیی پێویستە فەرمان بە ئەسیوپیا بکات کە لە دیسەمبەری (۲۰۰٦)دا بە شێوەیەکی نایاسایی داگیرکردنی سۆماڵی ئاڕاستەکردبوو لە وڵاتەکه بکشێتەوە. ئەگەر ئەسیوپیا شکستی هێنا ئەوا ڕەوتی سەختی یارمەتییە سەربازییەکان دەبڕێت کە ڕژێمی مێڵێس پاداشتی دەکاتەوە فشاری پێویست بەدەستدەهێنێت. سەبارەت بە ئێراقیش، هیچ کارێکی باشتر لە کشانەوەی دەستبەجێی هێزە بیانییەکان نییە، هیچ هۆکارێک نییە بۆ کشانەوەیەکی لەو شێوەیە کە دەبێتەهۆی ترس لە هەڵگیرسانی شەڕێکی ناخۆیی بەرفراوان، لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەریدەخەن کە ئێراقییەکان گرژیی تائیفی دەگەڕێننەوە بۆ بوونی سەربازی ئەمریکا و لە ناخەوە تاسەی ئەوە دەکەن کە ئەمریکییەکان لە خاکەکەیان بڕۆنە دەرەوە. ئەگەر وەها کشانەوەیەک شەڕی ناوخۆی بەدوای خۆیدا بهێنێت پێدەچێت خراپتر نەبێت لەو ئازار و کۆژانەی کە ئەمریکا هێنایە ئێراقەوە وەک گیان لەدەستدان و شێواندنی لاشە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و برسێتی و ئاوارەبوون کە زۆر گەورەتر بوو لە کارەساتی دارفۆر. جا ئەگەر پەیوەندییەکانی چین لەگەڵ حکومەتی سوودان دەرفەت و ئەرکێکی پێببەخشێت بۆ هاندان و پاڵنان بۆ گۆڕانکاری، ئایا ناوبانگی سپیڵبێرگ و پێگەی ئەو وەک هاووڵاتییەک ئەمریکی هەمان دەرفەت و ئەرکی پێدەبەخشێت بۆ هەڵنان و پاڵنان بۆ گۆڕانکاریی، لە کاتێکدا حکومەتەکەی سپیڵبێرگ ئازارێکی مرۆیی گەورەتر دروست دەکات؟
سپیڵبێرک لە پاییزی ساڵی (۲۰۰۲) پێش لەشکرکێشی گوتبوی “ناتوانێت پشگیری لە ئیدارەی سەرۆک بووش(ی کوڕ) بکات لە ئێراق “. کەچی ئەمرۆ هەوڵی شەرمەزارکردنی چین دەدات بەهۆی سوودانەوە، کە وڵاتێکی دیکەی دەوڵەمەندە بە نەوت، واشنتۆن هەوڵی گۆڕینی ڕژێمەکەی دەدات، پێدەچێت بۆ سپیڵبێرگ ئەو کارەساتە مرۆییە دروستکراوانەی ئەمریکا لە سۆماڵ و ئێراق پشتگوی بخات. ئایا هەمان هەڵوێستی کەسێکی خاوەن هەستێکی مرۆڤانەن یان هەڵوێستی کەسێکی دەمارگیر و شۆڤێنییە کە هەستی بە ئازارەکانی ئەوانی دی تا بەردەرگا دەروات، نەخێر بەڵکو تا ئەو جێگایە ئازارەکە گرنگە کە خزمەت بە بەرژەوەندی چینی دەسەڵاتدار بکات لە ویلایەتە یەکگرتووەکان.
نووسینی؛ د. ئیبراهیم عەلوش
وەرگێڕانی؛ شڤان نەوزاد



































































