• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
چوار شه‌ممه‌, شوبات 11, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ناوی خوازراو

    تایبەتمەندێتی و فرەواتایی ڕەنگەکان

    بەرپرسیارێتی باشوور لەدوای بەرخودانی ڕۆژئاڤا

    نەتەوەو ئایین دوو پرسی گرێدراو

    ئەمریکا و چاو ترساندنی ئێران؟

    ئەمریکا و نوری مالیکی

    ڕەگەز پەرستی عەرەبی هەموو سنورەکانی تێپەڕاندووە

    ژینگەی کارکردن لە کەرتی تایبەت؛ کەموکوڕیی و چارەسەر

    ناتۆ لە نێوان سینەما و ڕاستیدا

    ‏”نا”کەی هەسەدە

    ‏”نا”کەی هەسەدە

    کورد بێ ناسنامە دەکرێت، کە مەلەفی نەوت ناسنامەی پێدابوو

    کۆتایی بۆ کوردە

        سیناریۆکانی بەردەم ئایندە: ئێمە بەرەو کوێ دەچین!؟

    برایەتی گەلان تەنانەت دژی زانستە

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 126

  • شــیکار
    لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە ڕاستی ڕووداوە مێژووییەکان و میتۆدەکانی لێکۆڵینەوەی مێژوویی

    ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

    ئایا زیرەکی دەستکرد مامۆستای داهاتووە؟

    جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟

    جیاوازی ترەمپ و ڕۆبۆت چییه‌؟

    ستراتیژییەتی ئەوروپا بۆ پرسەکانی بەرگری، توانای کێبڕکێ و کۆچکردن لە ساڵی ٢٠٢٦

    پاشایەتیخوازی و کۆماری ئیسلامی؛ دوو ڕووخسار لە یەک لۆژیکی هەژموونیکی دەسەڵات

    کورتەیەک دەربارەى تێڕوانینى حزبى بەعس و سەدام بۆ مێژوو

    ئەحمەد شەرع و نەخشەی ململانێکان

    ئەحمەد شەرع و نەخشەی ململانێکان

    جیۆپۆلیتیکی مانەوە لە سوریای نوێدا؛ کورد لەنێوان ململانێی دیمەشق و شەڕی سەرچاوەکان

    ڕۆڵی پاشماوەی ماددە ڕەقەکان لە پیسکردنی ژینگەدا چیە؟

    چۆن لە دۆخی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان تێ بگەین؟

  • ئــــابووری
    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    کوردیزادە ئەحمەد ڕامیز؛ گەنجینەیه‌ک لە چاپەمەنی و بڵاوکراوه‌ی بەرهەمی كوردی

    هۆکارەکانی شکستی دەوڵەتی کوردی لە ڕێككه‌وتننامەی لۆزاندا؛ شیکارییەکی مێژوویی

    رەهەندی کۆمەڵناسییانەی پرسی کورد لە نێوان پێکهاتەی نەریتی و ئاڵنگارییەكانی مۆدێرنیتەدا

    پیلانگێڕییە هەرێمییەکە دژی کورد بەردەوامە

    وەڵامی “كورد كێیە” لە دیدی تۆماس بوا-وه‌

    مێژووی نکۆڵیکردن لە بوونی شوناسی نەتەوەیی کورد

    ڕۆڵی هۆزە ناودارەکان لەبواری مێژووی كولتووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی نەتەوەی کورد

    بووژاندنه‌وەی ئابووری و بازرگانی له‌ شاری سلێمانی لەلایەن جووله‌كه‌کانەوە

    قوتابخانەی ڕوشدییە؛ موڵکی و سەربازی شاری سلێمانی

    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

کۆماری کوردستان؛ شکۆ و شکست

حەبیب ساڵحی لەلایەن حەبیب ساڵحی
ئازار 29, 2024
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
کۆماری کوردستان؛ شکۆ و شکست
0
هاوبەشکردنەکان
79
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

 (به‌ بۆنه‌ی ساڵیادی له‌ سێداره‌دانی پێشه‌وا و هاوڕێکانی)

به‌رایی:

ڕۆژی 30 ئادار که‌ ده‌کاته‌ 10ی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 1947ی زاینی هاوکات که‌ ڕۆژێکی تاڵ و پڕبرینه‌ له‌ مێژووی گه‌لی ئێمه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌ڵگه‌یه‌کی سه‌روه‌ری و ناساندن و خۆناساندنیشه‌. ڕۆژی که‌وتن و شه‌هیدکردنی سه‌رۆککۆماری کوردستان واته‌ پێشه‌وا و هاوڕێکانی له‌ مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد ئه‌گه‌رچی دیمه‌نێکی تاڵ و خه‌مگینه‌، به‌ڵام ئاسۆیه‌کی ئیلاهمبه‌خش و نه‌مریشه‌ له‌ ڕه‌وایی و حه‌قبوونی ماف و خه‌باتی گه‌لی ئێمه‌ بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی خواست و خه‌ونه‌ ڕه‌وا له‌ مێژینه‌کانی. گومانێک له‌وه‌دا نییه‌ مێژووی خه‌باتی گه‌لی ئێمه‌ مێژووی خوێن و قوربانیدان بووه‌، به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌ندێک تێروانین که‌ پێی وایه‌ ئه‌مه‌ خه‌مۆکی و مه‌لوولییه‌کی ده‌سته‌جه‌معیی له‌ یاده‌وه‌ریی ئێمه‌دا دروست کردووه‌ من باوه‌ڕم وایه‌ ئه‌مه‌ ئامیان و هه‌وێنی بزووتنی زیاتر و پته‌وتربوونی ئیراده‌ی ئێمه‌یه‌ بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه‌کانمان. هیچ نه‌ته‌وه‌ و تاکێکی نه‌ته‌وه‌ نییه‌ که‌ خاوه‌نی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و سۆزی ئینسانیی بێت و ئه‌م دیمه‌نه‌ تاڵانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئازار و ئۆفه‌وه‌ بخوێنێته‌وه‌، به‌ڵام هه‌ر ئه‌و هه‌سته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ش ڕێنوێنیکارمانه‌ که‌ خوێن بکه‌ین به‌ خه‌نه‌ی سه‌ربه‌ختی و په‌تی سێداره‌ بکه‌ین به‌ ئاڵای سه‌ربه‌خۆیی. لێره‌دا به‌شیوه‌یه‌کی خێرا ده‌په‌رژێمه‌ سه‌ر زه‌مینه‌ و هۆکاری که‌وتنی کۆماری کوردستان و خه‌سارناسییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسیی ده‌خه‌مه‌ ڕوو.

کۆماری کوردستان؛ هۆکاره‌کانی دره‌وشانه‌وه‌ و که‌وتن!

77ساڵ پێش ئێستا کۆماری کوردستان له‌ مه‌هاباد به‌هۆی پشتێکردنی ناوخۆیی و خه‌یانه‌تی ده‌ره‌کی و دیکتاتۆرییه‌تی ده‌وڵه‌تی ئه‌وکاتی ئێران که‌وت و قازی محه‌مه‌دی پێشه‌وا و هه‌ڤاڵانی خۆیان ته‌سلیمی هێزه‌کانی ئێران کرد و به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵینه‌ی که‌ نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت دابوویان پێشه‌وای نه‌مر له‌گه‌ڵ سه‌دری قازی و سه‌یفی قازی له‌ مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباددا له‌سێداره‌ دران. بێگومان یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی شکستی کۆمار و قوربانیبوونی قازی و هاوڕێیانی نه‌بوونی یه‌کگرتوویی و ڕۆحی یه‌کانگیریی و به‌پێی ئه‌وه‌ش خه‌یانه‌تی هه‌ندێک خان و سه‌رۆک خێڵ بوو، مامۆستا هه‌ژاری موکریانی له‌ “کتێبی چێشتی مجێور”ل 84-85دا پاش باسکردنی گیرانی خۆی ده‌ڵێت: “سه‌روان بێداربه‌خت ڕۆژێک هات و وتی ئازادن. تێگه‌یشتم که‌ به‌ردانی ڕاسته‌قینه‌ نییه‌ و هه‌ر ده‌مگرنه‌وه‌. چوومه‌ مه‌نزڵی حه‌مه‌ده‌مین ئاغا و قاسم ئاغا له‌ سه‌قز که‌ هه‌ر دووکیان برای حیزبی بوون. بۆیان گێرامه‌وه‌ که‌ له‌ پاش شکانی ئازه‌ربایجان، پیشه‌وه‌ری و زۆر له‌ داروده‌سته‌ی هه‌ڵاتوون بۆ ڕووسیه‌. قازیش هاتووه‌ته‌ حه‌مامیان و بێ شه‌رت خۆی ته‌سلیمی ده‌وڵه‌ت کردووه‌…”هه‌ژار له‌ درێژه‌دا ده‌ڵێت: “من به‌وانم گوت: ئێوه‌ ناترسن؟ حه‌مه‌ده‌مین ده‌ستی بۆ سۆپه‌ راداشت، گوتی: هه‌موو ڕۆژ گوزارشتێکم نووسیوه‌، ڕه‌نگه‌ پڕ به‌و سۆپه‌یه‌ بن. من هه‌واڵی ده‌وڵه‌ت بووم. قاسم ئاغا گوتی ئه‌گه‌ر قازی نه‌فه‌وتابا ئێمه‌ هه‌موو ده‌فه‌وتاین. به‌ڕاستی خه‌به‌ر و باسێکی دڵته‌زێن بوو”. هه‌ژار درێژه‌ی ده‌دات که‌ “له‌گه‌ڵ قاسم ئاغا و حه‌مه‌ده‌مین ئاغا و ئه‌فسه‌ری سه‌رڕشته‌داری به‌ره‌و بۆکان به‌ڕێ که‌وتین. ئه‌فسه‌ری سه‌رڕشته‌داری گوتی من شاعیرم. ئاغایان گوتیان ئه‌وه‌ش شاعێره‌. هه‌ڵی پێچام که‌ نموونه‌یه‌ک له‌ شیعری خۆمی بۆ بخوێنمه‌وه‌ و ته‌رجه‌مه‌ی که‌م. ئه‌وه‌م بۆ خوێنده‌وه‌ که‌ ده‌ڵێم:

ڕۆڵه‌ نامووست وه‌ک خزمه‌کانت

نه‌ده‌ی به‌ شه‌کر، ده‌ستم دامانت

شه‌ره‌ف گه‌وهه‌ره‌، قیمه‌تی نایه‌

ده‌ویت ڕووڕه‌شی هه‌ر دوک دنیایه‌

ئه‌و که‌سه‌ پیاوه‌ بۆ خاک و ئاوی

ڕوح دانێ و به‌چاک بمێنێ ناوی

نه‌ت بیستووه‌ وانه‌ی سه‌رزه‌مین

مه‌ردانه‌ مردن نه‌ک حیزانه‌ ژین

بۆم ته‌رجه‌مه‌ کرد، ئافه‌ریمی لێ کردم. منیش مه‌به‌ستم ئه‌و دوو ئاغایه‌ بوو که‌ بێ شه‌رم شانازی به‌ خه‌یانه‌ت به‌ گه‌لی خۆیان ده‌که‌ن”.

ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی که‌وتنی کۆمار بێت یان با بڵێین که‌وتنی کۆمار به‌و شێوه‌یه‌ بێت. ئه‌گه‌ر پێکهاتی کۆمه‌ڵایه‌تی و وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی له‌ ناو خان و ئاغاواته‌کاندا به‌و ڕاده‌یه‌ به‌هێز بایات که‌ له‌ چوارچێوه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌ییدا چالاکییان کردبا ئه‌وکات ئه‌و ئاغایانه‌ فه‌وتانی قازییان به‌ نیشانه‌ی ڕزگاریی خۆیان نه‌ده‌زانی. بێگومان ئه‌مه‌ ڕوویه‌کی کۆماره‌ و ده‌بێت وانه‌ی لێ وه‌رگرین، ڕوو و لایه‌نی دیکه‌ی کۆمار ئاماده‌یی ئیراده‌ و خواستێکی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه ‌له‌ باشووری نیشتیمان له‌ ژێر ئاڵای کۆماردا‌ که‌ لووتکه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سه‌ربوورده‌یه‌یه‌ که‌ له‌ زمانی هه‌ژار موکوریانیدا گێڕامه‌وه‌. ئه‌ویش ئاماده‌یی مه‌لا مسته‌فا بارزانیی نه‌مر و هێزه‌کانی بارزانه‌ بۆ پشتگیری و پاڵپشتیی ئه‌م پارچه‌ ڕزگاربووه‌ی کوردستان له‌ چوارچێوه‌ی کۆماره‌ شیرینه‌ ساواکه‌دا، با چاو له‌ به‌ڵگه‌ مێژووییه‌کانی ئاماده‌یی بارزانی له‌ مه‌هاباد و تێکه‌ڵبوونی ڕۆحی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات له‌ ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئورگانی فه‌رمیی حیزبی دیموکرات و کۆماری کوردستان بکه‌ین.

 ڕۆژنامەی کوردستان له‌ ژمارەی 26و27-دووشەممە 27 ڕەشەمە و دووشەممە 5ی نەورۆز، واته‌ 18و25 مارسی 1946 هه‌واڵی هاتنی مه‌لا مسته‌فای له‌ به‌شی «هه‌واڵه‌کانی ناوخۆ»دا به‌م چه‌شنه‌ هێناوه‌:

به‌ڕێز جەنابی مه‌لا مسته‌فا بارزانی، ڕێبه‌ری کورده‌کانی بارزان، ڕۆژی 28/2/1946کاتژمێر 5ی پاش نیوه‌ڕۆ گه‌یشته‌ مه‌هاباد. کاتێ گه‌یشته‌ نێو باخه‌کان، ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی پێشوازییان لێ کرد. کاتێ مه‌لا مسته‌فا له‌ چۆمه‌که‌ په‌ڕییه‌وه‌، به‌ ئیحترامی ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، دابه‌زی و له‌م کاته‌دا ئه‌ندامانی کۆمیته‌ هه‌نگاوه‌کانیان خێراتر کرده‌وه‌. له‌ ته‌نیشت چۆمه‌که‌دا پێک گه‌یشتن. برای به‌ڕێز؛ سدیقی حه‌یده‌ری ڕێوڕه‌سمی به‌خێرهێنانی به‌جێهێنا و هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی به‌ مه‌لا مسته‌فا ناساند. ئه‌ویش له‌گه‌ڵ هه‌موویان تەوقەی کرد و به‌ شادی و به‌زمه‌وه‌ به‌ره‌و نووسینگه‌ی ناوه‌ندی حیزبی دیموکرات به‌ڕێ که‌وتن و رۆیشتنه‌ نێو هۆڵی ئه‌نجومه‌نی رۆشنبیری.

کاتژمێر 6ی پاش نیوه‌ڕۆ، قازی محه‌مه‌د، ڕێبه‌ری کوردستان، ته‌شریفیان هێنایه‌ نووسینگه‌ی ناوه‌ندی و له‌گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا دیداریان کرد. له‌و کاته‌دا، محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی، نووسراوێکی بۆ قازی محه‌مه‌د خوێنده‌وه‌ که‌ له‌ڕاستیدا قسه‌ی دڵی مه‌لا مسته‌فا و کورده‌کانی بارزان بوو که‌ له‌ ڕێگای نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانیان کوێره‌وه‌ری زۆریان چەشتبوو. قازی محه‌مه‌دیش له‌ وه‌ڵامدا، ئه‌وانی به‌ حیزبی دیمۆکرات و کۆماری کوردستان هیوادار کرد.

پاشان قازی محه‌مه‌د ته‌شریفیان برده‌ نووسینگه‌ی خۆیان و مه‌لا مسته‌فاش گه‌یشته‌ خزمه‌تیان و بۆ ماوه‌ی دوو کاتژمێر خه‌ریکی وتووێژ بوون.

مه‌لا مسته‌فا، پیاوێکی سیاسی و ڕێبه‌ری کورده‌کانی بارزانه‌. کوێره‌وه‌ری زۆری له‌ ڕێگای سه‌ربه‌ستی کوردستان کێشاوه‌. دوژمنانی کوردستان، ئه‌و و هه‌موو هۆز و ماڵباته‌که‌یان به‌ تاوانی ڕزگاریخوازی ئاواره‌ کردووه‌. ئه‌م پیاوه‌، بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ فه‌رمانده‌یه‌کی مه‌زنه‌، پیاوێکی زۆر زانا و وریا و ژیر و بڕوادار و نیشتمان په‌روه‌ره‌، نێزیک به‌ چل و پێنج ساڵی ته‌مه‌نه.

ده‌قی په‌یامی مه‌لا مسته‌فا بارزانی بۆ قازی محه‌مه‌د و به‌رپرسانی کۆماری کوردستان له‌ ڕێوڕه‌سمی پێشوازی که‌ محه‌مه‌د مه‌حموود؛ راوێژکاری سیاسی بارزانی خوێندوویه‌ته‌وه‌:

پێشه‌وای مه‌زن، به‌ڕێزانم

به‌ناوی کوردی له‌ زوڵم و کۆنه‌په‌رستی و ژێره‌ده‌ستی ڕاپه‌ڕیو، به‌ناوی فه‌رمانده‌ی شۆڕشگێڕی نه‌ته‌وه‌ له‌ بارزان، به‌ناوی خه‌بات دژ به‌ سه‌رگه‌ردانی، به‌ ناوی خه‌بات بۆ نه‌مانی زۆڵم و ملهوڕی، ڕۆژباش ده‌ڵێم به‌و خۆشه‌ویستانه‌ی نێو ئه‌م کوڕه‌ که‌ ئاڵای سه‌رکه‌وتنیان له‌ سێ یه‌کی ئه‌م نیشتمانه‌ مه‌زنه‌دا هه‌ڵداوه‌. به‌ناوی خوێنی پاکی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له‌ گۆڕه‌پانی سه‌ربه‌ستیدا خوێنیان داوه‌. داواتان لێ ده‌که‌م که‌ ئه‌م سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌ستییه‌ی که‌ به‌ده‌ستان هێناوه‌، بیپارێزن و گه‌شه‌ی پێ بده‌ن.

به‌ ناوی فرمێسکی چاوی بێوه‌ژنان و ئاه و ناڵه‌ی منداڵانی هەتیو، داواتان لێ ده‌که‌م که‌ یه‌ک بگرن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی نه‌ته‌وه‌که‌تان تێکۆشن و ئابووریتان بگه‌شێننه‌وه‌، چاند و که‌لتوورتان به‌رز که‌ونه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ گیانی دیمۆکراتیدا ئاوێته‌ی که‌ن. به‌ باشی له‌م سیسته‌مه‌ دیمۆکراتییه‌ پارێزگاری بکه‌ن، چونکه‌ ئه‌م ڕێگایه‌ ته‌نیا ڕێگای پێشکه‌وتن و ڕزگاری نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانمانه‌. هه‌روه‌ها ڕێگای پێشکه‌وتن بۆ هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی تره‌.

نابێ له‌ بیرمان بچێ که‌ حکوومه‌تی کوردستانی ئازاد، هێشتا له‌ یه‌که‌م پله‌یه‌ و بۆ سه‌رکه‌وتنی کوردستانی مه‌زن و ڕزگاربوونی، خه‌باتی ئێوه‌ و پشتگیری خه‌ڵکی پێویسته‌. خه‌ڵکی به‌شه‌کانی‌تری کوردستان که‌ دوژمنان داگیریان کردووه‌، چاویان به‌و ئاڵایه‌ بڕیوه‌ که‌ ئه‌مڕۆ له‌م به‌شه‌دا به‌ شنه‌ی بای ئازادی ده‌شه‌کێته‌وه‌. له‌ به‌رپرسانی حکوومه‌ت داواکارم که‌ به‌ هانای براکانیتریانه‌وه‌ که‌ هێشتا کۆت و به‌ندی دیلییان له‌ده‌ست و پێیه‌، بڕۆن و رزگاریان که‌ن.

ڕێبه‌ری خۆشه‌ویست و گه‌وره‌کانم

سیاسه‌ت و ڕێبازێکی دروست و گونجاو که‌ حیزبی دیموکراتی کوردستان گرتوویه‌ته‌ به‌ر، ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵکی کوردی به‌ ده‌ست هێناوه‌، ئاماده‌یه‌ که‌ له‌ڕێی رزگاری کوردستانی مه‌زن‌دا‌ هه‌نگاو هه‌ڵبنێ و نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ته‌واوی رزگار بکات.

له‌م کاته‌دا له‌ ناخی دڵه‌وه‌ و به‌ هه‌موو هه‌ست و نەستی خۆمه‌وه‌ ده‌ڵێم که‌ له‌ هیچ یارمه‌تی و خه‌باتێک بۆ خزمه‌ت به‌ گه‌وره‌ترین که‌سایه‌تی کورد، ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ی که‌ خه‌ڵکی کوردی به‌ بیری به‌هێز و هزری به‌پێز و ڕێبه‌رایه‌تی حه‌کیمانه‌ی خۆی له‌ ڕێگایه‌کی دیمۆکراتییه‌وه‌ ڕزگار و سه‌ربه‌خۆ کردووه‌ و خاوه‌نی وره‌یه‌کی به‌رز و ماندوویی نه‌ناسانه‌یه‌ واته‌ ڕێبه‌ری گه‌وره‌ی کوردوستان جەنابی قازی محه‌مه‌د، درێخ ناکه‌م و گیانی خۆمانی بۆ به‌خت ده‌که‌ین.

وه‌رن با پێکه‌وه‌ هاوار که‌ین: بژی ڕێبه‌ری بێخه‌وشی کوردستان، بژی نه‌ته‌وه‌ی کوردی پابه‌ند به‌ دیمۆکراسی، بژی حیزبی ئازادیخوازی کوردستان و حیزبی خه‌ڵک. بژی حیزبی دیمۆکرات، به‌رده‌وام بێ نیشتمانی مه‌زن و سه‌ربه‌خۆ و ئازاد، بژی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت. تا هه‌تاهه‌تایه‌ ئازاد و به‌خته‌وه‌ر بن.

دره‌وشاوه‌یی کۆمار له‌ یه‌کگرتوویی و هاوده‌نگیی دوو که‌سایه‌تیی دیار و ڕێبه‌ر و سه‌رکرده‌ی مێژوویی به‌ ئاوه‌ها خیتاب و قسانی پوخت و پڕناوه‌رۆک چه‌ند قات زیاتر بووه‌، ئه‌مه‌ چرکه‌ساتێکی مێژوویی دره‌وشاوه‌یه‌ له‌ ڕۆحی ڕزگاریخوازانه‌ی کورد که‌ دژی هه‌موو خواست و ئیراده‌یه‌کی ته‌سلیمکارانه‌ و خائینانه‌ مێژووی ئێمه‌یان به‌ خوێن و خه‌بات و قوربانی و شکست و شکۆ هه‌ر به‌پێوه‌ هێشته‌وه‌ و هێشتاش ئه‌و ئاڵایه‌ی که‌ قازی دایه‌ ده‌ست بارزانیی نه‌مر له‌ باشووری کوردستان به‌ سه‌ربه‌رزیه‌وه‌ ده‌شه‌کێته‌وه‌ و خه‌بات به‌رده‌وامه‌. به‌ڵام هۆکاره‌کانی شکستیش که‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌کییان نایه‌کگرتوویی و پێکه‌وه‌نه‌گونجانی نێوخۆییه‌ گرێپووچکه‌یه‌که‌ که‌ ساڵانێکه‌وه‌ پییه‌وه‌ ده‌تلێینه‌وه‌ و له‌م ڕؤژه‌دا ته‌نها ئه‌رک و ئامانجمان ده‌بێت کردنه‌وه‌ی ئه‌م گرێیه‌ بێت!

پۆستی پێشوو

کۆماری کوردستان و خه‌ونی کوردستانێکی گه‌وره‌

پۆستی داهاتوو

مەرگ و خۆکوژی؛ لە ڕوانگەی شۆپنهاوەرەوە

حەبیب ساڵحی

حەبیب ساڵحی

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

کوردیزادە ئەحمەد ڕامیز؛ گەنجینەیه‌ک لە چاپەمەنی و بڵاوکراوه‌ی بەرهەمی كوردی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

شوبات 3, 2026
38
هۆکارەکانی شکستی دەوڵەتی کوردی لە ڕێككه‌وتننامەی لۆزاندا؛ شیکارییەکی مێژوویی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

هۆکارەکانی شکستی دەوڵەتی کوردی لە ڕێككه‌وتننامەی لۆزاندا؛ شیکارییەکی مێژوویی

شوبات 1, 2026
58
رەهەندی کۆمەڵناسییانەی پرسی کورد لە نێوان پێکهاتەی نەریتی و ئاڵنگارییەكانی مۆدێرنیتەدا
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

رەهەندی کۆمەڵناسییانەی پرسی کورد لە نێوان پێکهاتەی نەریتی و ئاڵنگارییەكانی مۆدێرنیتەدا

كانونی دووه‌م 28, 2026
67

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئازار 2024
د س W پ ه ش ی
 123
45678910
11121314151617
18192021222324
25262728293031
« شوبات   نیسان »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە