“له شوباتى 1988تاوه‌كوو ئازارى 1988”
دۆڵى جافايهتى له ڕووى مێژووييه‌وه، مێژووييه‌كى دێرينى هه‌يه و گه‌لێك شوێنه‌وارى مێژوويى له ناوچه‌كه‌دا هه‌يه، كه گوزارشت له دێرينى ناوچه‌كه و شوێنى نيشته‌جێ بوونى مرۆڤ ده‌كه‌ن. به درێژايى قۆناغه مێژووييه‌كان، هه‌ر له سه‌رده‌مى مادده‌كانه‌وه ئه‌م ناوچه‌يه شوێنى هاتووچۆى سوپاوكاروانه بازرگانييه‌كان بووه، شوێنه‌واره‌كانى چه‌مى ڕێزان كه له‌ڕووى جوگرافييه‌وه نزيكى دۆڵى جافايهتين به‌ڵگه‌ى بوونى شارستانييهتن له‌م ناوچه‌يه‌دا، ئه‌مه و جگه له‌وه‌ى كه چه‌ندين شوێنه‌وارى دێرين و ههڵنهدراوهى ناوچه‌كانى هه‌ڵه‌دن و سه‌رگه‌ڵوو، شارستێن و بنارى چياكانى ژيلوان و قه‌ره‌سرد هه‌ن و تاوه‌كوو ئێستا شوێنه‌وارناسان كنهوپشكنيان تێدا نه‌كردووه، دۆڵى جافايهتى له سه‌رده‌مى ده‌وڵه‌تى عوسمانييدا به‌شێك بووه له قه‌ڵه‌مڕه‌وى بابانه‌كان، به تايبه‌تى ئه‌وكاته‌ى پايته‌ختى ميرنيشنهكهيان قه‌ڵاچوالان بووه، ناوى دۆڵى جافايهتى و شوێنه‌وار وناوى گونده‌كانى له‌ناو نووسينى گه‌ڕيده و گه‌ڕاڵ و گهشتيارهكاندا هاتووه و چه‌ندين كه‌سايه‌تى وه‌كوو “ميولهر” به‌ناوچه‌كه‌دا تێپه‌ڕيون و سه‌رنجه‌كانى خۆيان تۆماركردووه.
خه‌ڵكى ناوچه‌كانى دۆڵى جافايهتى به جوامێرى و ميرخاسى و ئازايه‌تى و ميواندۆستى ناسراون و ڕێزى ميوانى بيانيان گرتووه، له سه‌رده‌مى حكوومه‌تى شێخ و شۆڕشهكانيدا به‌شداريان كردووه. دۆڵى جافايهتى له ساڵانى سى و چله‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا؛ بووه پێگه‌يه‌كى گرنگى ته‌ريقه‌تى نه‌قشبه‌ندى و هه‌قه‌كان. پێگه‌ى جوگرافى دۆڵى جافايهتى و كه‌سايه‌تييه‌كانى ئه‌م ناوچه‌يه له سه‌رده‌مى شۆڕشى ئه‌يلوول(1961)دا ڕۆڵێكى گرنگيان بينيوه و دواتريش ناوچه‌كه بووه پێگه‌يه‌كى گرنگى شۆڕش، چونكه ناوچه‌كه له ڕووى هه‌ڵكه‌وته‌ى شوێنى جوگرافيى و بهرزايى چياكانى و په‌ناوپه‌سێو و ئه‌شكه‌وتى بۆ خۆپاراستى پێشمه‌رگه له ڕووى سه‌ربازييه‌وه گونجاو بووه و حكوومه‌تى ئێراقى نه‌يتوانيوه به‌ته‌واوى كۆنتڕۆڵى بكات.
له سه‌رده‌مى هه‌ڵگيرسانه‌وه‌ى شۆڕشى نوێ له ساڵى 1976دا دۆڵى جافايهتى بووه لانكه‌ى شۆڕش و پێشمه‌رگايه‌تى، ئه‌مه‌ش هه‌روه‌ك باسمان كرد به هۆى پێگه‌ى جوگرافى و دوورى له‌ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى به‌عس و بوونى ئه‌و خه‌ڵكه قاره‌مانه‌ى كه پێشتر له ناوچه‌كه‌دا له‌ناو شۆڕش بوون و ڕۆڵيان هه‌بووه، بوونه پشت و په‌ناى يه‌كه‌مين مه‌فره‌زه‌ى چه‌كدارى. هه‌ر بۆيه به‌درێژايى ساڵانى شۆڕش تاوه‌كوو پڕۆسه‌ى به‌ناو ئه‌نفال ناوچه‌كه پێگه و بايه‌خێكى گه‌وره‌ى هه‌بوو له شۆڕشى نوێ‌دا، چه‌ندين پێشمه‌رگه و سه‌ركرده‌ى قاره‌مان له‌م ناوچه‌يه‌دا له‌ناو ڕيزه‌كانى شۆڕشدا خه‌باتيان ده‌كرد.
“پڕۆسه‌ى ئه‌نفاله‌كان له‌م ناوچه‌يه‌دا”
(21/2/1988) تاوه‌كوو (18/3/1988)، سوپاى ئێراق له (21/2/1988) وه به پاڵپشتى تانك و زرێپۆش و تۆپى (175ملم، 130ملم) وكاتيۆشا و فڕۆكه‌ى جه‌نگى و ههليكۆپتهرهوه هێرشيان كرده سه‌ر دۆڵى جافايهتى، لهسهرگهڵوودا مه‌ڵبه‌ندى دوو هه‌بووه و، لهبهرگهڵووش باره‌گاى مه‌كته‌بى سياسى (يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان) و ده‌زگاى ڕاگه‌ياندن و نه‌خۆشخانه‌ى شۆڕشى تێدا بوو، له ياخسهمهريش باره‌گاى سكرتێرى گشتى و مه‌كته‌بى عه‌سكه‌رى تێدابوو، شه‌ڕێكى به‌ره‌يى فراوان به‌درێژايى (70كم) به‌رپا بوو، ليوا ڕوكن “سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د” سه‌رپه‌رشتى 20ليواى فه‌يله‌قى (2،3،4،5،6،7) وليواى هێزى تايبه‌تى(65و66) ى سه‌ركردايه‌تى گشتى هێزى چه‌كدار-ليواى موغاويرى فه‌يله‌قى (2و4و6) ليواى (9،31،32،72، 75، 116، 438، 445) ى فه‌وجى موغاويرى فه‌يله‌قى(4-5)، نزيكه‌ى (30) فه‌وجى مواليدهكانى (945)، له‌گه‌ڵ ته‌واوى سريه وفهوجه سووكهكانى كوردستان، جگه له هه‌ڵڕشتنى چه‌ندان ته‌ن گازى ژه‌هراوى به‌سه‌ر سه‌نگه‌رى پێشمه‌رگه و ئاوايى و ناوچه ئازادكراوه‌كان دا. هێرشه‌كان له كۆتهڵهوه بۆ سورداش، قه‌ره‌چه‌تان، كلكهى پيرهمهگروون، هۆمه‌ر قه‌وم، شه‌ده‌ڵه، دابان هه‌لاج، سه‌رگه‌ڵوو، هه‌ڵه‌دن، ياخسهمهر. له قهمچۆغهوه بۆ سارا، قه‌ره‌سه‌رد، هازهڵه، قه‌ڵه‌م پاشا، كڵاوسپى، قه‌ره‌نگوێ. له ههنارانهوه، كانى گۆران، پيركه، قزله‌ر، لووتكه‌ى چايهر، كونه‌كۆتر. له باڵخه‌وه بۆ گاپيڵۆن، وڵاغلوو، گۆجاڕ، گه‌ڕه‌دێ، خه‌جه له‌رزۆك. له بنگرده‌وه بۆ كوێره‌كانى، سێده‌ر، دۆڵهبى، ههنجيره، شارستێن، مه‌رگه، ئاوه‌ژێ، سێروان، كانى توو.
له‌م شه‌ڕانه‌دا زياتر له (100)پێشمه‌رگه شه‌هيد بوون، 350پێشمه‌رگه بريندار بوون، هه‌شت هه‌زار سه‌رباز و ئه‌فسه‌ر كوژراو بريندار بوون، دوو كۆپته‌ر كه‌وته خواره‌وه، خه‌ڵكى ئه‌م سنووره به‌ڕێگاى كهركهر وگۆمهزهڵ وكوێستانهكانى دۆڵى شێخ محه‌مه‌د دا گه‌يشتنه گه‌ڵاڵه و سه‌فره و سنووره‌كان، هێزى پێشمه‌رگه به‌پێى پيلانێكى ديارى كرا‌و له (18/3/1988) له دۆڵى جافايهتى كشانه‌وه بۆ سنووره‌كان، له هه‌مان كاتى هێرشه‌كانى ئه‌نفال بۆ دۆڵى جافايهتى كشانه‌وه بۆ سنووره‌كان، له هه‌مان كاتى هێرشه‌كانى ئه‌نفال بۆ دۆڵى شه‌وى (22/23/3/1988) ڕژێم له چه‌ند قۆڵێكه‌وه بههێزێكى گه‌وره‌وه، هێرشى كرده‌سه‌ر باليسان، به‌ڵام له ته‌واوى قۆڵه‌كانه‌وه تێك‌شكێنران.
زۆربه‌ى زۆرى دانيشتووانى گونده‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌دا ڕوويانكرده سنووره‌كانى ئێران، به‌ڵام به‌هۆى سه‌رما و برسێتى و بريندارى، نزيكه‌ى (160)كه‌س له گوندنشينه‌كان گيانيان له‌ده‌ستدا و له‌كاتى گه‌مارۆ و پێكدادانهكانيشدا نزيكه‌ى( 200_250)كه‌س كوژران، كه زۆربه‌يان له ڕيزه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه بوون، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى ساخته‌ى لێبوردنه‌وه، له سنووره‌كانى ئێرانه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى ئێراق، زۆربه‌يان بێ سه‌روشوێن كران، ئه‌گه‌رچى له ناوچه‌كانى ئه‌نفالى يه‌ك له ڕووى زه‌ره‌ر و زيانى گيانييهوه، كه‌مترين زيانى پێگه‌يشتووه، به‌ڵام گورزێكى كوشنده بوو بۆ وره‌ى خه‌ڵكى كوردستان به‌گشتى و ناوچه ئازادكراوه‌كانى ديكه به تايبه‌تى، چونكه گرنگترين باره‌گاكانى پێشمه‌رگه له پارێزگاى سلێمانيدا كه‌وتبوه ئه‌م ناوچه‌يه‌وه.
“بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه”
له‌دوای هێرشه‌كانی حكومه‌تی ئێراقی یه‌وه بۆسه‌ركردایه‌تی يه‌كێتى هێزی پێشمه‌رگه ناوچه‌كانی دۆڵی جافایه‌تی و باره‌گاكانیان چۆڵ بكه‌ن، بۆیه سه‌ره‌تا كه بڕیاره‌كه ده‌درێت ناهێڵرێت زۆر كه‌س پێ بزانێت ئه‌ویش له‌پێناو ده‌رچوونی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌و برینداره‌كان. كه‌سوكاره‌كانیان وپێشمه‌رگه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆیه ڕۆژی (18مارت 1988 ) بهڕێكوپێی ناوچه‌كه چۆڵ كرا، يه‌كێتى ده‌رباره‌ی هێرشه‌كانی حكومه‌تی ئێراقی، مه‌كته‌بی سیاسی يه‌كێتى به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه ئاماژه‌ی به هۆكاری پاشه‌كشێی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كرده‌وه له دۆڵی جافایه‌تی و باسی لهزهرروزیانهكانی دوژمن له‌ئه‌نفالی یه‌كێكدا كه‌تووشی هاتووه كردووه، و لهڕادێۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستانه‌وه خوێندرایه‌وه و له‌پێشتریش ئێستگه‌ی ڕادیۆ له دۆڵه كۆگێ دامه‌زرا و پێشتر كاری پێكرا، چونكه حسابی ته‌واو بۆ وه‌ستانی ئێستگه‌ی به‌رگه‌ڵو كرابوو و له‌كاتی هێرشه‌كان بۆ سه‌رناوچه‌كه، هه‌ر به‌بۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌نفالی یه‌كه‌وه حكومه‌تی ئێراقی به ده‌ركرنی به‌یانی ژماره (3087) له رۆژی (19/3/1988) سه‌ركردایه‌تی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێراق كۆتای به ئه‌نفالی یه‌ك هات و وه‌ك مژده‌یه‌كی خۆش به‌خه‌ڵكی ئێراق دراو به‌وبۆنه‌یه‌شه‌وه سوڵتان هاشم بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبای ئاراسته‌ی سه‌دام حوسێن كردووه.
هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تر به‌ناونیشانی(ش3، ق 2/122)، له به‌رواری( 1/-3-/1988) له‌لایه‌ن رێكخراوی هه‌واڵگری رۆژئاوا‌و كه له‌لایه‌ن تاوانبار”فه‌رحان موتڵه‌گ جبوری” واژۆكراوه‌و بۆ به‌شی هه‌واڵگری شوعبه‌ی سێیه‌م نێردراوه‌و روون كراوه‌ته‌وه كه ته‌نها له‌م قۆناغه‌دا نزیكه‌ی “120100” دوانزه هه‌زارو سه‌دكه‌س به‌هۆی چه‌كی كیمیاوی كوژراون یان بریندار بوون له قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می شاڵاوه‌كه، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی سه‌ره‌وه‌و دانپیانانه‌كانی هه‌ریه‌ك له “عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، سوڵتان هاشم ئه‌حمه‌د، حوسێن ره‌شید تكریتی، سابر عه‌بدل عه‌زیز ئه‌لدووری، فه‌رحان موتڵه‌گ جبوری، تاهر تۆفیق ئه‌لعانی”، و هاوكات سكاڵاكارو شاهید حاڵه‌كانی تاوانه‌كه، تاوانی قۆناغی یه‌كه‌می شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال پشتڕاستكراونه‌ته‌وه .به‌شێكی تر له به‌ڵگه‌نامه‌كانی سه‌لماندنی قۆناغی یه‌كه‌می تاوانی ئه‌نفال، راپۆرتێكی شاره‌زایانی نێوده‌وڵه‌تیه، كه له‌و راپۆرته‌دا بۆ دادگای باڵای تاوانه‌كانی ئێراق له(30-/11-/ 2006) سووڕی “26”ی دانیشتنه‌كان روون كراوه‌ته‌وه‌و هاتووه؛ یه‌كه‌م، دۆزینه‌وه‌ی 123 رووفات كه هه‌موویان به فیشه‌ك كوژرابوون، دووه‌م، ده‌ستنیشانكردنی (25 ) بیست وپێنج رووفاتی ئافره‌ت، سێیه‌م، ده‌ست نیشانكردنی (98) نه‌وه‌دو هه‌شت رووفاتی ئافره‌ت، چواره‌م، له( 90%) ی رووفاته‌كان مناڵ بوون له خوار ته‌مه‌نی(13) ساڵیهوهشارهزایهكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگای روونكردوه‌ته‌وه كه (69%) قوربانیه‌كان چاویان له ده‌ستدابوو، 69% له سه‌ریان درابوو، (72% ) له بڕبڕه‌ی پشتیان درابوو، (66%) له ده‌ست و قاچیان درابوو”، هه‌روه‌ك شاره‌زایه‌كه بۆ دادگاشی روون كردوه‌ته‌وه كه كه له‌نێو گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه‌دا، چه‌ندین ناسنامه و به‌ڵگه دۆزراونه‌ته‌وه كه هی دانیشتوانی گونده به‌ركه‌وتوه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می شاڵاو و تاوانی ئه‌نفال بوون. به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌يه‌كى تر له سنوورى جوگرافياى قۆناغى ئه‌نفالى يه‌ك زياتر له( 164) گوند له سنوورى قه‌زاكانى دووكان و چوارتا تێكدران و سوتێندران.