“پێشەکی”
مۆدێرنە و مۆدێرنیزاسیۆن، بریتیە لە بابەت گەلێکی مێژووی گرنگ کە بوە فاکتەرێکی گرنگ و خاڵی وەچەرخانی گۆڕانکارییەکان لە کۆمەڵگادا، مۆدێرنە و مۆدێرنیزاسیۆن بابەتێکی بەر فراوان گشتگیرە، ئێمە لێرەدا هەوڵمان داوە لە رێگای خوێندنەوەی چەند سەرچاوەی جۆراو جۆر یاخود کۆکردنەوەی چەند کتێبێک بەکورتی بابەتی مۆدێرنە و مۆدێرنیزاسیۆن بخەینە بەرباس و پەیوەندی ئیشکالی نێوان مۆدێرنەوە و مۆدێرنیزاسیۆن بەگشتی و پێناسە و سەرهەڵدانی لە وڵاتانی ئەمریکا و فەرەنسا بخەینە ڕوو بە شیوەیەکی گشتی. بەگشتی بەر لە دەستپێکی ناوەڕۆکی بابەتەکەمان، ئێمە پێوویستە چەند پرسیارێک ئاراستەی خۆمان بکەین؛ سەبارەت بەم بابەتەی هەڵمان بژاردووە مۆدێرنە چیە؟ مۆدێرنیزاسیۆن چیە؟ بنەماکانی مۆدێرنە چین؟ مۆدێرنەی سیاسی چیە؟ پەیوەندی ئیشکالی نێوان مۆدێرنە و مۆدێرنیزاسیۆن چیە؟
مۆدێرنە چیە؟ مۆدێرنە لە ڕوانگەی تیۆرسێنی کۆمەڵایەتی سویدی “گۆران تربۆرن” بریتیە لەم بابەتەی کە زیاتر پەیوەندی هەیە لەگەڵ واژە گەلێکی وەک پیشکەوتن، پەرەسەندن، رزگاربوون، ئازادی، گەشەکردن، کەڵەکەبوون، ڕۆسنگەری، چاکبوونەوە و پێشەنگ بوون. (کریستۆ، ٢٠٠٣، ٩-١٠) بە شێوەیەکی گشتی مۆدێرنە چەمكێکی ئاڵۆز و تێک هەڵکێشراوی فرە چەشنە، کە بوارەکانی کۆمەڵایەتی و کولتووری و تەکنەلۆجی و ئابووری و ڕامیاری لە خۆدەگرێت. هەروەها مۆدێرنە بەگشتی واتای گۆڕانکاری و نوێبوونەوە دێت، بە لادان لە شێوازی کۆنەپەرستی تەقلیدی بیرکردنەوە دێت لە بوارەکانی ژیاندا، وەک لە خۆگرتن و ئەنجامدانی داهێنان و پیشخستن و گۆرانکاری، واتا مۆدێرنە نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکان دەکات، لە کۆمەڵگایەکی بەربەری و نا ئۆڕگانی بەرەو کۆمەڵگایەکی تاکگەرای و عەلمانی، جیهانگەرای یاخود جیهانی بوون.
“مۆدێرنیزاسیۆن چیە؟”
لە سادەترین پێناسەی مۆدێرنیزاسیۆن بریتیە لە گواستنەوەی کۆمەڵگا تەقلیدی بەرەوە کۆمەڵگای مۆدێرن. ( مەجید، ٢٠١٩، ٥١ ) بە شێوەیەکی گشتی مۆدێرنیزاسیۆن بریتیە لە پرۆسەی وەرگرتنی تەکنەلۆجیا و سیستەم و کرداری نوێ، بە ئامانجی باشترکردنی لایەنەکانی کۆمەڵگا وەک لایەنی ئابووری و ڕامیاری، کۆمەڵایەتی و کولتووری، هەروەها زۆر جار مۆدێرنیزاسیۆن بریتییە لە پرۆسەی هێنانەدی تەکنەلۆجیایی پرۆفیشناڵ، برەودانی ژێرخانی ئابووری و پەرەوەردەیی و خوێندەواری و گۆڕانکاری لە نۆرم و بەها کۆمەڵایەتی و دامەزراوە ڕامیارییەکان، ئامانجی سەرەکی مۆدێرنیزاسیۆن بریتییە لە هێنانەکایەی گەشەسەندن و باشترکردنی بژێوی ژیان و پیشخستنی گەشەسەننە گشتیەکان لە چەشنە جیاوازەکانی کۆمەڵگا. چۆن بتوانین بنەماکانی مۆدێرنە هەژمار بکەین لە هەر کۆمەڵگایەک، دەتوانین لە چەند بنەمایەک کۆیان بکەینەوە، کە خۆی لە چوار بنەمای سەرەکی دەدۆزێتەوە؛ پێشکەوتنی زانست، تەکنەلۆژیا، پیشەسازی. بڵاوبوونەوەی بنەما دیموکراسییەکان. کۆمەڵگای تەقلیدی و ناتەقلیدی (ئۆرگانی و نائۆرگانی) لە ڕوانگەی دۆرکهایم، “دۆرکهایم” یەکێکە لەم بیرمەندانەی، کە کار دەکات لەسەر گواستنەوەی کۆمەڵگا لە کۆمەڵگایەکی نائاقلانی بۆ کۆمەڵگایەکی ئاقلانی و ئۆرگانی، هەروەها دابەشبوونی کار لە کۆمەڵگا تەقلیدی و ناتەقلیدییەکان دەخاتە ڕوو، بە جۆرێک کۆمەڵگا تەقلیدییەکان کارەکان لەسەر بنەمای خوێنی و پەیوەندی خێلەکییەوە دابەشکراوە.( خەلیل، ٢٠١٩، ١٠٥ )مۆدێرنەی سیاسی لەڕوانگەی مۆریس بارییە لەسەرەتا بەفەرمی مۆدێرنەی سیاسی بە فەرمی ناسینی مافی تاکەکەسی لە ئینگلتەرا ڕوویدا، بەڵام لە کۆتاییەکانی سەدەی هەژدەم دا لە هەردوو وڵاتی فەرەنسا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەم دوو وڵاتە لە نێو دوو کەش و هەوای جیاوازی کۆمەڵایەتی و سیاسی دابوونەوە، ئەوە مۆدێرنەی سیاسی بەیەک شێواز سەریههڵنەداوە، بەڵکو بە قۆناغ و شێوازی جیاوازە، بەربەستی جیاوازیان بڕیوە، بەڵام فەرنسا ئاڵێنگاری و بەربەستی زۆری لەبەردەم دروستبووە، بەبەراورد بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەڵام سەرەرای گەیشتن بەمۆدێرنەی سیاسی قۆناغ و هەنگاوی زۆری پێوویست بووە، ئەوە ڕووبەرووی دودڵی نا ئارامیەکی زۆریش بوونە.( کۆمەڵە نووسەرێک، ٢٠٢٠، ٥ )
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و مۆدێرنەی سیاسی هەنگاوەکانی بە مۆدێرنە بوون، یاخود سەرهەڵدانی مۆدێرنە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە دەرهاوێشتەی قۆناغێکی ئامادەکاری و تەدارەکی درێژمەودابووە، بەڵام چارەنووسسازبوو. هەر لەسەرەتایی وەرگرتنی سەربەخۆی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئینگلتەرا، لە ساڵی ١٧٧٦، سەرقاڵی رێکخستنی یەکێک یاخوود وەحدەیەکی سیاسی نوێ و ئامادەکردنی دەستوور بوون، سەرنجەکانی لەسەر دەوڵەتە شارەکان بوون، کە نموونەی کۆماری ڕوومیان خستە ڕوو، لە کاتی ڕاڤەکردنی دەستووری ئەمریکا، هەرسێ نووسەری ووتارەکانی کتێبی فیدرالیست “ئەلکسەندەر هامڵتون، جان جی و جیمز مدیسۆن” نووسینەکانی خۆیان بە ناوی خوازراوی “پۆیلیۆس” ئیمزاکرد، “پۆیلیۆس ڤالریۆس پۆیلیکلایە” یەکێکە لە دامەزرێنەرانی کۆماری ڕۆم، بەم جۆرە ئەم نووسەرانە خواستی خۆیان بۆ دامەزراندنی کۆماری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و لەسەر بنەما و رەگەزی حکومەتێکی خەڵکسالاری لە هەر ویلایەتەک نیشاندا، بە جۆرێک ئەوان بە شێوەیەکی ئاشکرا خۆیان بەدوورگرت یان خۆیان دوورخستەوە لە دەوڵەتە شارە دێرینەکان، چونکە ئەوە بە جۆرێکی جیاوازتر پەنجەیان خستە سەر کۆمارە دیموکراتییەکە کە جیاوازبوو لە مانا دێرینەکە، لە ڕاستیدا حکومەتی دەوڵەت شارەکان بەمانی دیموکراتی هەژمار دەکرا کە خەڵک ڕاستەوخۆ حکومیان دەکرد، بەڵام لە کۆماری ئەمریکا نوێنەرانی خەڵک بەم کارە هەڵدەستان، لەم خاڵەدا کۆماری ئەمریکا لە کۆماری دەوڵەتە شارەکانەوە جیاکرایەوە، بەرەوە مودێرنەی سیاسی هەنگاوی نا، بە جۆرێک “جیمز مدیسۆن” لە وتارێک لە فیدرالیست لە ساڵی ١٧٨٦ ز، باسی ئەوەی کردووە، کە نابێت دیموکراسی و کۆمار تێکەڵ بەیەک بکەین “لە دیموکراسی خەڵکی لە دەوری یەکتر کۆدەبنەوە و خۆیان حوکمی خۆیان دەکەن، بەڵام لە کۆماریدا نوێنەران و کارگوزارانی خۆیانەوە حوکمی خۆیان دەکەن”.( کۆمەڵە نووسەرێک، ٢٠٢٠، ٩).
فەرنسا و مۆدێرنەی سیاسی لە وڵاتی فەرەنسا، مۆدێرنەی سیاسی وەک دەستکەوتێکی مێژووی گرنگی شۆرش شکۆدار و مەزن لەم وڵاتە هەژمار کرا، لە ساڵی ١٧٨٩ز، دەستی پێکرد، لە سەدەی نۆزدەدا درێژەی پێدراو و بەردەوام بوو. ( کۆمەڵە نووسەرێک، ٢٠٢٠، ١٥ ) شۆڕشی فەڕنسا مۆدێرنەی سیاسی بە جیابوونەوەی دەوڵەت لە کۆمەڵگا بەدیهینا، سەرەڕای ئەوەی مۆدێرنە لە فەرنسا ئالێنگاری و بەربەستێکی زۆری بۆ درووست بوو، بە بەراورد بە ئەمریکا، چونکە لە ئەمریکا بە ئاسانی ئاشنای مۆدێرنە بوون چونکە لەگەڵ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی خۆی، کاری لە سەر مۆدێرنەکرد، بەڵام لە فەرنسا لە دوای شۆرش و کۆتایی هێنان بە حکومی “چارلسی دووەم” لەدایکبوو، واتا لە رژێمی پێش شۆڕشدا نە کۆمەڵگای مەدەنی و نە مافە فەردی و تاکییەکان نەبوون، نە باس و خواستی دەوڵەتی مۆدێرن لە ئارادا نەبوون، بە جۆرێک دەسەڵاتی سیاسی لە کۆمەڵگای فیوداڵییەوە بە میرات دەمایەوە واتا پشتاوپشت لە باوکەو بۆ کوڕ، دەوڵەت نەک لە هاووڵاتی، بەڵکو لە گرووپێکی نا ئۆڕگانی بە ناوی چینەکانەوە لە خۆگرتبوو، کە لە ژێر بریار و فەرمانی پاشادابوون، بەگشتی لەم سەردەمەدا دەوڵەتی فەرنسا لە سێ چینی لە خۆدەگرت:-
- ئەرستۆکرات
- رۆحانییەکان (پیاوانی ئایینی)
- خەڵکی بێ دەرامەت (ڕەش و ڕووت)
کە لە ئەنجومەنی چینەکان نوێنەریان هەبوو، بەڵام ئایا شۆرش ئەم دەوڵەتهی ڕووخاند، بۆ ئەوەی دەوڵەتێکی مۆدێرن بوونیاد بنێت و چۆن؟ بە لەناو بردنی چینەکان و درووستکردنی چینی هاووڵاتیان، لەسەرانی شۆڕش بەم جۆرە لە ناوی بردن، بریار درا هەڵبژاردنەکان یاخود دەنگدان لەسەر بنەمای تاکەکەسی و هاووڵاتیان بێت نەک لەسەر ئاستی چینەکان، دواتر هەڵسا بە بڕین و لابردنی پاداشت و ئیمتیازاتەکانی بیرۆکرات و رۆحانییەکان، دواتر ئەنجوومەنی چینەکان گۆردرا بۆ ئەنجوومەنی نەتەوەیی کە هەموو نوێنەرانی نەتەوەی فەرنسای لە خۆ دەگرت بەبێ جیاوازی (پەرلەمانی ئێستا) بەم جۆرە فەرنسا توانی بیرۆکە و تیۆری مۆدێرنە لە ڕووی رووی تیۆری بگۆرێت بۆ کردەیی و لە ئەرزی واقیع بیسەپێنێت، چیدی دەوڵەت دەوڵەتی جێنەکان نەبێت و ببێتە دەوڵەتی هاووڵاتیان.( کۆمەڵە نووسەرێک، ٢٠٢٠، ١٥،١٦ ) بەگشتی شۆڕشی فەرنسا دەرهاویشتەیەکی گرنگ و کاریگەری هەبوو لە سەر فەرهنسا، بە جۆرێک چینەکان دوو ڕۆڵی سەرەکیان هەبوو، لەلایەک ڕۆلیان هەبوو لە ژیانی سیاسیدا، لەلایەکی تر لە ژێر فەرمانی پاشادابوون، بەڵام لە دوای دەرهاوێشتەکانی شۆرشی فەرەنسی ئەوە ئەو دەوڵەتە لە دەوڵەتێکی تەقلیدی نائۆڕگانی گۆڕا، بۆ دەوڵەتێکی مۆدێرن و ئۆڕگانی. پەیوەندی ئیشکالی نێوان مۆدێرنیتە و مۆدێرنیزاسیۆن بابەتێکی تێک ئاڵاوە و، مشتومڕێکی زۆری لەسەره، کە بە شێوەیەکی گشتی مۆدێرنیتە بریتییە؛ لە بارودخێکی کۆمەڵایەتی و کولتووری و هزرییەوە، کە پەیوەندیدارە بە گەشەی کۆمەڵگا پیشەسازییەکان، بیرۆکەکانی وەک تاکگەرایەتی و عەلمانیەت (بەدوونیایی بوو) ئەقڵانیەت و بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆجیا دەگرێتەوە لەبەراندا پرۆسەی مۆدێرنیزاسیۆن بریتییە؛ لە پرۆسەی وەرگرتنی کردەیی و پراکتیکی و دامەزراوە مۆدێرنەکان لە کۆمەڵگادا.
یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی نێوان مۆدێرنیتە و مۆدێرنیزاسیۆن گرژی نێوان تەقلید و پێشکەوتنە، لە کاتێکدا مۆدێرنیتە بیرۆکە و پێشکەوتنی نوێ لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت، بەڵام زۆرجار لەگەڵ نەریت و بەها کولتوورییەکان بەریەکدەکەون، ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی هەڵچوونی کۆمەڵایەتی و کولتووری، بەم پێیەی شێوازە نەریتییەکانی ژیان بەرەوڕووی ئاڵێنگاری و هەڕەشە دەبنەوە یاخود تێکدەچن، پرسێکی دیکە دابەشکردنی نایەکسانی سوودەکانی مۆدێرنیزاسیۆنە. مۆدێرنیزاسیۆن دەتوانێت ببێتە فاکتەرگەلێک بۆ گەشەسەندنی ئابووری و بارودۆخی ژیان بۆ بەشێک، بەتایبەتی لە شارەکان و ناوچە شارنیشینەکان، بەڵام ئەتوانێت نایەکسانی و ناعەداڵەتی کۆمەڵگا و بارودۆخی کۆمەڵایەتی بەرفراوان و گەورە بکات، و پشت گوێ خراو، پەراوێزەکان لە دواوە بەجێ بهێڵن، ڕووبەڕووی وەدەرنانی کۆمەڵایەتی ببن، جەگە لەمانەش بەدواداچوونی بۆ مۆدرێنیتە دەتوانێت ببێتە فاکتەرێک بۆ لەدەستدانی هەمەچەشنی و فرەڕەنگی کولتووری، و نەریتە لۆکاڵییەکان.
لەگەڵ مۆدێرنە بوونی کۆمەڵگاکان، مەترسی یەکسانبوون و هەڵوەرینی شوناس و ناسنامە کولتووریەکان هەیە، هەروەها نیگەرانییەک هەیە، دەربارەی کاریگەرییەکانی مۆدێرنیزاسۆن لەسەر ژینگە، چونکە پیشکەوتنە خێراییەکانی تەکنەلۆجیا لەسەر حسابی ژینەگە دێتن یاخود ڕوودەداو بەردەوام دەبێت. ئەمەش پرسیار لە باری بەرئەنجامە درێژمەوداکانی بەدواداچونی مۆدێرنیتەیە بەبێ ڕەچاوکردنی بەرئەنجامە ئیکۆلۆژییەکانی دەورژێنێت. بەگشتی دەگەین بەم بەرئەنجامە پەیوەندی ئیشکالی نێوان مۆدیرنیتە و مۆدێرنیزاسیۆ خۆی لە گرژی نێوان نەریتەکان و پێشکەوتنەکان و دابەشکردنی نایەکسانی سودەکان و لە دەستچوونی هەمەچەشنی کولتووری و بەردەوامیی ژینگەدا دەبینێتەوە.
سەرچاوەکان؛
کتێبەکان
١-کۆمەڵە نووسەرێک، ٢٠٢٠، مۆدێرنەی سیاسی چەند وتار و لێکۆلینەوەیەک، و/ رێبین هەردی،چاپخانەی سەردەم، سلێمانی.
٢-تەرابیشی، جۆرج، ٢٠١٢، مۆدێرنە و راسیزم، و/ شوان ئەحمەد، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس،هەولێر.
٣-مەجید خەلیل، هیوا، ٢٠١٩، مۆدێرنیتە و مۆدێرنیزاسیۆ، و/ هیوا مەجید خەلیل، چاپخانەی هیڤی.
٤-کریستۆ، پیتەر، ٢٠٠٣، مۆدێرنە و پۆست مۆدێرنە، و/ شۆڕش جوانڕۆیی، زنجیرە کتێبی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، سلێمانی.
٥- ب.پ یین، رابێرت،٢٠٠٧، نیچە و سەرچاوەی چەمکی مۆدێرنیزم، و/ ئیسمایل ئیسمایل زادە، هەولێر.