ئەم وتارە لەسەر داواكاری فەرمی كونسوڵخانەی كۆماری چینی میللی بڵاوكراوەتەوە
کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بیر له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ کاره‌ساته له پڕه‌کانی جیهانی له ڕووی ته‌ندروستی گشتی ده‌کاته‌وه به شێوازێکی گونجاو له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌ره‌نگاریه مه‌زنه‌کان که به هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێوه سه‌ریان هه‌ڵداوه. هه‌روه‌ها بیر له ئاڕاسته‌ی ڕاستی په‌ره‌پێدانی ڕێکوپێکی نێوده‌وڵه‌تی ده‌کاته‌وه له سه‌رده‌می نوێ‌دا. له سه‌رده‌می جیهانگه‌ریدا، هه‌موو وڵاتانی جیهان داهاتوویه‌کی هاوبه‌ش به‌یه‌که‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه و خۆشی و ناخۆشی هاوبه‌شی پێده‌که‌ن: به‌ڵام له‌م قه‌یرانه ڕاستهقینهخوازهدا، ئاگادار ده‌کرێینه‌وه که‌وا هیچ وڵاتێک ناتوانێت خۆی دووره په‌رێز بکات. گرینگ‌ترین شت که له‌م جه‌نگه‌ی مرۆڤایه‌تی دژ به‌م په‌تایه فێری ببووبین ئه‌وه‌یه که سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی و گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشچوونی نه‌ته‌وه‌کانی جیهان هیچ کاتێک وه‌کو ئێستا له‌یه‌ک نزیک نه‌بووه و به‌یه‌که‌وه نه‌به‌ستراوه،و هیچ کاتێک وه‌کو ئێستا درکمان به‌وه نه‌کردووه که هه‌موو وڵاتانی جیهان له لادێیه‌کی جیهانی بچووکدا به‌یه‌که‌وه ده‌ژین، و هه‌موو مرۆڤایه‌تی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی خاوه‌ن داهاتوویه‌کی هاوبه‌ش ده‌ژین و پیویستمان به هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تیه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌تاکه له بازنه‌یه‌کی گه‌وره‌تر.
هه‌ر یه‌ک له چین و وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان به‌شداربوویه‌کی ئه‌رێنیه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌تاکه. دوای به‌رپابوونی په‌تاکه، چین و وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان پابه‌ندبوون به دروشمی ( سه‌ره‌تا گه‌ل و سه‌لامه‌تی له پێش هه‌موو شت) ، و ڕێوشوێنی به‌هێزیان گرته‌به‌ر به زنجیره‌ی گرینگ وه‌کو خۆپارێزی و که‌ره‌نتینکردن و تێستکردن و چاره‌سه‌رکردن و به‌دواداچوون. هه‌روه‌ها کاریانکرد له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی په‌تاکه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی، و ده‌رئه‌نجامی ئه‌رێنیان به‌ده‌ستهێنا. باشترین به‌ڵگه ئه‌مه‌یه که ڕێژه‌ی مردن له زۆر له وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان که‌متره به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاته پێشکه‌وتووه‌کان. هه‌وڵه هاوبه‌شه‌کانی چین و وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاکه و پاراستن و ڕێزگرتن له مافه‌کانی مرۆڤ بووه، که هێزی یه‌کڕیزی نێوان وڵاته تازه گه‌شه‌سه‌ندووه‌کانی به هه‌موو جیهانی نیشاندا.
کاتێک چین له مه‌ترسیدارترین کاته‌کانی بوو له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاکه، زۆرێک له سه‌رکرده عه‌ره‌به‌کان و به‌رپرسان له ده‌سته‌ی وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان و ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی خه‌لیجی و زۆرانی تر له ڕێکخراوه هه‌رێمیه‌کان نیگه‌رانی و یه‌کڕیزی خۆیان بۆ لایه‌نی چینی ده‌ربڕی، هه‌روه‌ها حکومه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان پاڵپشتی هاوکارییان بۆ لایه‌نی چینی پێشکه‌شکردووه به شێوازی جۆراوجۆر. ئه‌م جۆره هه‌ست و هه‌ڵوێسته باشانه‌ی لایه‌نی عه‌ره‌به‌کان بۆ هه‌میشه له دڵمان ده‌مێنێته‌وه. به‌پێی ئاماره ته‌واونه‌کراوه‌کان، ڕابه‌رانی چینی و عه‌ره‌بی 23 نامه‌ی نیگه‌رانیان ئاڵوگۆڕ کردووه، و سه‌رۆک شی جیپینگ 9 په‌یوه‌ندی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی عه‌ره‌ب ئه‌نجام داوه. و زیاتر له 60 به‌رپرس و چه‌ندین خاوه‌ن کار و که‌سایه‌تی مه‌ده‌نی وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان که له ئه‌ژمار نایه‌ت پێزانینی خۆیان بۆ ڕێوشوێنه‌کانی خۆپارێزی چین ده‌ربڕیوه و هانی زیاتری چینیان داوه، و پێزانینێکی به‌رزیان بۆ توانی چین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌هامه‌تیه‌کانی ته‌ندروستی گشتی تۆمارکردووه، و پاڵپشتی ڕه‌وشتی گیانی و ماددی به‌نرخیان بۆ چین پێشکه‌شکردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی عه‌ره‌بی نزیکه‌ی 10 ملیۆن ده‌مامک و 3.2 ملیۆن جووت ده‌سته‌وانه و 100 هه‌زار جلوبه‌رگی پارێزه‌ر و 65 هه‌زار چاویلکه‌ی پارێزه‌ریان به چین به‌خشی. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا، گه‌لی چین هاوسۆزی خۆی بۆ وڵاته عه‌ره‌بیه زه‌ره‌رمه‌نده‌کان به هۆی ئه‌م په‌تایه‌وه ده‌ربڕی، و به دڵسۆزیه‌وه پاڵپشتی و هاوکاری پێشکه‌شکردن. به‌پێی ئاماره ته‌واونه‌کراوه‌کان، تاوه‌کو ئه‌مڕۆ چین 8.4 ملیۆن ده‌مامکی جۆراوجۆر و 1.1 ملیۆن کیتسی تایبه‌ت به تاقیکردنه‌وه‌ی کۆڕۆنا و نزیکه‌ی 300 هه‌زار جلوبه‌رگی خۆپارێزی به وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان به‌خشیووه.
جیا له‌مه‌ش، چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی پراکتیکی له نێوان پزیشکانی پسپۆری چینی و 17 وڵاتی عه‌ره‌بی و ده‌سته‌ی وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان و ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی خه‌لیجی به‌ستووه، و چین چه‌ندین تیمی پزیشکی پسپۆری بۆ عێڕاق و سعودیه و کوه‌یت و جیبوتی و جه‌زائر و سودان و فه‌ڵه‌ستین و چه‌ندین وڵاتی تر ناردووه، و پێداویستی پزیشکی به 20 وڵاتی عه‌ره‌بی به‌خشیووه له نێویاندا میسر و تونس و قه‌ته‌ڕ و ئوردن، و هاوکاری ئێڕاق و سعودیه و فه‌ڵه‌ستینی کردووه له بنیاتنانی تاقیگه‌ی تایبه‌ت به تێستکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ. له رۆژی 25ی نیسان، ژووریکی تایبه‌ت به تێستکردنی کۆڕۆنا له ڕێگای سیتی سکان له پایته‌ختی ئێڕاق به‌غداد بنیاتنرا به هاوکاری چین.
کاردانه‌وه‌ی په‌تاکه له چه‌ند بابه‌تێک ڕه‌نگ ده‌داته‌وه، چین و وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانیش به سه‌ختی زه‌ره‌مه‌ندبوون. له ژێر سێبه‌ری ئه‌م بارودۆخه نوێیه، هه‌ردوولایه‌نی چینی و عه‌ره‌بی زیاتر له هه‌موو کاتێک پیویستیان به یه‌کخستنی هه‌وڵه‌کانیانه بۆ بنیاتنانی گۆمه‌ڵگه‌یه‌کی چینی عه‌ره‌بی بۆ داهاتوویه‌کی هاوبه‌ش به‌ره‌و چه‌رخێکی نوێ، و به‌هێزکردنی یه‌کگرتووی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌ره‌نگاریه جیاوازه‌کان له کاتی ئێستا و له داهاتوودا.
به‌رپرسیاریه‌تی سه‌ره‌کی بریتیه له به‌هێزکردنی ڕێکاریه‌کانی خۆپارێزی و کۆنتڕۆڵکردنی په‌تاکه. ده‌توانن هه‌ردوو لایه‌ن هاوبه‌شیپێکردنی زانیاری و ئه‌زموون ڕاهێنانه به سووده‌کان به‌هێزتر بکه‌ن، و هه‌ماهه‌نگی کردن له بواری تێستکردن و چاره‌سه‌ری کلینیکی و توێژینه‌وه و په‌ره‌پێدانی ڤاکسین و ده‌رمان. له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه، چین له هه‌وڵی پێشکه‌شکردنی یارمه‌تیه به پێی توانای خۆی بۆ هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان، که یارمه‌تی ده‌دات بۆ له‌خۆگرتنی په‌تاکه به زووترین کات، و به‌ده‌ستهێنانی سه‌رکه‌وتنی کۆتایی له جه‌نگی دژ به په‌تای ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ.
له‌سه‌ر هه‌ردوو لا پێویسته که به‌رده‌وام بن له بنیاتنانی ( پشتێنه و ڕێگا) زۆر به خۆگری، و ده‌ست له ناو ده‌ست کاربکه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی. له ژێر سێبه‌ری ئه‌م بارودۆخه نوێیه‌ی ئێستا که گه‌واهی هه‌بوونی هه‌ل و به‌ره‌نگاری له یه‌ک کاتدا ده‌دات، پێویسته ڕێگایه‌ک بدۆزینه‌وه بۆ گونجاندنی ستراتیژیه‌کانی گه‌شه‌پێدان و قوڵکردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی پراکتیکی، و به‌هێزکردنی هه‌ماهه‌نگی له بواره‌کانی پزیشکی و ته‌ندروستی و دووباره کرانه‌وه‌ی ئابووری و ژیانه‌وه‌ی خه‌ڵک، که واده‌کات ( پشتێنه و ڕێگا) ببێته ڕێگه‌یه‌ک به‌ره‌و گه‌شه‌پێدان و هه‌ماهه‌نگی و ته‌ندروستی.
پێویسته له‌سه‌ر هه‌ردوولایه‌ن که ئاڵای فره نه‌ته‌وه‌یی به‌رز بکه‌نه‌وه، و پاڵپشتی ڕۆڵی پێویستی ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانی بکه‌ن بۆ هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی دژ به په‌تاکه، و پاراستنی ڕۆڵ و شوێنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ، و هاندانی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ هه‌ماهه‌نگی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاکه و پێدانی وزه‌ی ئه‌رێنی به‌هێز له پێناو سه‌رکه‌وتنی جیهانی له جه‌نگی ددژ به‌م په‌تایه به ( به‌شداریکردنی چینی عه‌ره‌بی).
چین به‌رده‌وام بوو له هه‌ڵوێستی دادپه‌روه‌رانه و بابه‌تیانه‌ی خۆی ده‌رباره‌ی کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاته‌کانی ئه‌و ناوچه به شێوه‌یه‌کی ڕاستگۆیانه و دڵسۆزانه ماموڵهی کردووه.
چین به په‌رۆشه بۆ به‌رده‌وام بوون له ڕۆڵه‌که‌ی له پیناو پارێزگاریکردن له ئاشتی و سه‌قامگیری له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پاڵپشتیکردنی دادپه‌روه‌ری و یه‌کسانی و گه‌شه‌سه‌ندنی هاوبه‌ش و به‌هێزکردنی سوودمه‌ندبوونی ئاڵوگۆرکراو، و ئه‌مه‌ش وا له وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان ده‌کات که هه‌ستی باشیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به چین، ئه‌مه‌ش هۆکاری سه‌ره‌کیه که هانی ولاته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌دات که به هێزه‌وه له پشت گه‌لی چین بوه‌ستن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م په‌تایه و هه‌ر ئه‌مه‌ش سه‌رچاوه‌یه‌کی گیانیه بۆ گۆمه‌لگای چینی عه‌ره‌بی بۆ داهاتوویه‌کی هاوبه‌ش.
هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی کۆڕی هه‌ماهه‌نگی چینی -عه‌ره‌بی، وه‌کو سه‌کۆیه‌کی گرینگ مایه‌وه بۆ گفتوگۆی یه‌کسانانه و به‌هێزکردنی هه‌ماهه‌نگی کراداری نێوان چین و وڵاته عه‌ره‌به‌کان، و ڕابه‌رایه‌تی پێشکه‌وتنی په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان چین و وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان و جوڵاتهوهی به کۆمه‌ڵی هه‌ردوولایه‌ن له هه‌موو بواره‌کاندا ده‌کات.
له ئێستادا، هه‌ردوولایه‌ن به‌شدارده‌بن له ئاماده‌کردنی نۆهه‌مین خولی کۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاری تایبه‌ت به کۆڕی هه‌ماهه‌نگی چینی عه‌ره‌بی که له 6ی ته‌موز ده‌ستپێده‌کات، و ئاواته‌خوازین که ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه بتوانێت ببێته هۆی لێکتێگه‌یشتن و یه‌کخستنی هه‌وڵه‌کان له نێوان هه‌ردوولایه‌ن، و ببێته پاڵنه‌رێک بۆ دروستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌ک له پێناو داهاتوویه‌کی هاوبه‌ش به‌ره‌و چه‌رخێکی نوێ، و ڕوکه‌شێکی جوانتر بۆ په‌یوه‌ندیه هاوبه‌شه ستراتیژیه‌کانی چینی عه‌ره‌بی که به ده‌ستکه‌وتی دۆستایه‌تیه‌کی باشتر بۆ نه‌ته‌وه‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
چین و ئێڕاق دوو هاوبه‌شی ستراتیژین، وه‌کو ئه‌ندامێک له ئه‌نجوومه‌نی وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان، ئێڕاق به‌شداری له چالاکی بنیاتنانی کۆڕی هه‌ماهه‌نگی چینی عه‌ره‌بی کرد بۆ ماوه‌یه‌کی دورودرێژ، و هه‌ردوولایه‌ن له‌یه‌کتری فێرده‌بن و ده‌ستکه‌وتی هاوبه‌ش به‌ده‌ستده‌هێنن. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا، به تایبه‌ت له دوای بنیاتنانی کۆنسوڵگه‌ری گشتی چینی له هه‌ولێر لهه ساڵی 2014، په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان چین و هه‌رێمی کوردستانی ئێڕاق به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌ره‌وپیش چووه.
ئێمه پێشوازیه‌کی گه‌رم له هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین بۆ به‌شداریکردن له چوارچیوه‌ی کۆری هه‌ماهه‌نگی چینی و نه‌ته‌وه‌ی وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان و بنیاتنانی هاوبه‌ش بۆ ده‌ستپێشخه‌ری له ( پشتێنه و ڕێگا) و کۆمه‌ڵگایه‌کی خاوه‌ن داهاتووی هاوبه‌ش بۆ چین و وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان، و ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی قوڵکردنه‌وه‌ی لێکتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له نێوان هه‌ردوولایه‌ن و بنیاتنانی قۆناغێکی فراوانتر بۆ ئاڵوگۆڕکردن له بواری ههمهجۆر. با هه‌ماهه‌نگی به‌پیتی کۆڕی هه‌ماهه‌نگی چینی و وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان سوود به گه‌لی هه‌رێمی کوردستانی ئێڕاق بگه‌یه‌نێت.