• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, نیسان 16, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 131

    ڕووسیا و چین لە ململانێی ئەمریکا و ئێران

    جەنگی ئێران و کۆتایهێنان بەوەهمی فرەجەمسەری

    دیسانەوە لە خەمی پاراستنی هۆشیاریی ژینگەی گەشتیاری

    بڕیارێك لەبەرژەوەندی زمانی کوردی

    فەرامۆشکردن یان بەکارنەهێنانی وشەکان

    مەترسییە ئاسایشییەکان لەسەر هەرێمی کوردستان

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    لە ئایدیالیزمی وێڵسنەوە بۆ ڕیالیزمی ترەمپ: قەیرانی شەرعییەت لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    هەرێمی کوردستان و ئەگەری جەنگی ئەتۆمی “ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران”

    کورد وەك کارتی فشار بۆ ئەمریکا لە دژی ئێران

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 130

  • شــیکار
    میلیشیا ئێراقییەکان لە نێوان لێکەوتەکانی شەڕی ئێران لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل

    پەرەسەندنی ململانێ نێودەوڵەتییەکان؛ لە جەنگی ئایینییەوە بۆ شەڕی ئابووری و بازرگانی

    کۆتایی جەنگ و دەستپێکی تراژیدیا؛ قوربانییەکانی جەنگی ئیسرائیل و ئەمریکا دژی ئێران

    جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە دژی ئێران و کاریگەریی لەسەر قەیرانی وزەی ئەوروپا

    جەنگ و لێکەوتەکان لەسەر جوڵەی ئابووری فڕۆکەخانەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    بیردۆزی دروستبوونی شێوەی کیشوەرەکان

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    پاتری ژەنگ (پاتری ئاسن-هەوا)

    ڕێکخستنەوەی ڕێساکانی نەزمی داهاتووی ناوچەیی لەژێر ڕۆشنایی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران

    سیاسەتە ئاڵۆز و  ناجێگیرەکانی ترامپ و ستراتیژی پێچەوانە

    گەرووی هورمز؛ لە نێوان دڵی ئاسایشی ئابووریی و گۆڕانی هاوکێشەی جیۆپۆلیتیکی جیهانییدا

    پاکستان و ئەنجومەنی ئاشتی؛ بەرژەوەندی و ئاڵنگارییەکان

  • ئــــابووری
    حەشدی شەعبی؛ لە میلیشیای ئایدۆلۆژییەوە بۆ ئیمپراتۆرییەتی ئابووریی سێبەر

    شیکاری پێگەی ئەندازیاری بەها لە گەشەپێدانی بەردەوام بەرهەمداری زیاتر و بەڕێوەبردنی پڕۆژە زەبەلاحەکان   

    کاریگەری ژینگەی ئەلیکترۆنی و مەجازی لەسەر باشترکردن و گەشەپێدانی کەرتی بازرگانی

    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    ڕۆڵی زانایانی کورد لە کۆکردنەوە و پێگەیاندنی زانستی فەرموودە

    پێگەی جواگرافیای پێنجوێن لە جوڵانەوەکانی شێخ مەحموودی حەفید

    لە دروشم و مۆنۆمێنتەوە بۆ کردار و نەتەوەسازیی دروست

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ دانووستانەکانى بەرەى کوردستانى و حکوومەتى ئێراقی لە ساڵى ١٩٩١دا

    هەڵوێستی مەرجەعه‌كانی شیعە لە شۆڕشی ئەیلولەوە تا ڕیفراندۆم

    خوێندنەوەیەکى مێژوویى بۆ کۆڕەوى ١٩٩١ى باشوورى کوردستان

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی یەكەم

    خەباتی دیبلۆماسی شەریف پاشای خەندان لەپێناو دەوڵەتی كوردستان: بەشی دووەم و كۆتایی

     جینۆسایدی دووەمی هەڵەبجە​

    هۆكارەكانی دامەزراندنی میرنشینە كوردییەكان

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    لیام “ئیگڵتن” چۆن باسی کورد دەکات؟

    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    دیدار لەگەڵ جەلال بەرجس

    باڵندە ڕەشەکە

    باڵندە ڕەشەکە

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ شاعیری ئێراقی سەرکۆن بۆڵس

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    دیدار لەگەڵ عەبدولعەزیم ئەلفنجان

    نورا ناجی؛ لەبەرئەوەی ژنە نووسەرم، کەس بیر لە ئەقڵی نووسینم ناکاتەوە

    چاوپێکەوتنی مایک واڵاس لەگەڵ ئەریک فرۆمی دەروونشیکار و فەیلەسووف

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

سەرەکی ئینسکلۆپـیدیا کەسایەتیەکان

سیمای ڕۆحێکی ڕه‌سه‌نی کوردانه‌

موحسین عەلیڕەزایی لەلایەن موحسین عەلیڕەزایی
ئایار 7, 2023
لە بەشی کەسایەتیەکان
0 0
A A
سیمای ڕۆحێکی ڕه‌سه‌نی کوردانه‌
0
هاوبەشکردنەکان
37
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

“به‌ بۆنه‌ی ماڵاوایی هادی مه‌حموودی هونه‌رمه‌ند”

له‌ ڕۆژگاری ئێستاماندا و به‌ په‌ره‌سه‌ندنی ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژی ئامێره‌کانی په‌یوه‌ندی و ڕاگه‌یاندن و به‌ تایبه‌تی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، چه‌مکه‌کان له‌ مانا ڕه‌سه‌نه‌کانی خۆیان داته‌کێنراون و له‌و کاکڵ و ناوه‌رۆکه‌ ڕاسته‌قینه‌ ڕۆحییه‌ به‌تاڵ کراونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش پێش ئه‌وه‌ی به‌ ته‌نها کاریگه‌ریی ڕه‌ش و دزێو و نادروستی تۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی بیت نه‌بوونی پلان و په‌رژینێکی ڕه‌وا و به‌جێیه‌ له‌ ئاست دونیایه‌کی گه‌وره‌ که‌ شاڵاوی بۆ کۆمه‌ڵگای بچووک و پێشنه‌که‌وتووی ئێمه‌ هێناوه‌. دونیای جیهانگیریی و پلانه‌ کو‌لتووری-سیاسییه‌کان.

له‌م جووتبوونه‌ نادرووست و ده‌ره‌مێژووییه‌دا کۆمه‌ڵێک دیارده‌ی ناته‌ندروست له‌دایکبوون و زاوزێیان کردووه‌ که‌ سه‌ر له‌ به‌ری یاده‌وریی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌یان خستۆته‌ مه‌ترسیییه‌وه‌، بواری هونه‌ر به‌ مانا گشتییه‌که‌ی ته‌نها یه‌کێک له‌ بواره‌کانه‌. بۆ نموونه‌ ئێسته‌ تۆ ده‌یان گۆرانیبێژی ژن و کچه‌ منداڵکارت هه‌نه‌ که‌ زۆرینه‌یان هیچ هونه‌رێک نه‌ له‌ ده‌نگیاندا هه‌یه‌ و نه‌ له‌ ئه‌دا و گۆکردنیان، به‌ڵام به‌هۆی قه‌لافه‌تی سێکسیی ژنانه‌ و سیمای میدیاتیکی جه‌سته‌یان له‌ لایه‌ن به‌شێکی زۆر له‌ نه‌وه‌ی نوێمانه‌وه‌ پێشوازییان لێ ده‌کرێت و میدیاکان زه‌قیان ده‌که‌نه‌وه‌، ئه‌م پێشوازی کردنه‌ش مه‌رج نییه‌ حه‌تمه‌ن وه‌کوو پێشوازیکردن له‌ هونه‌ره‌که‌یان پێناسه‌ بکرێت به‌ڵکوو زیاتر وه‌کوو گرێیه‌که‌ له‌ بینینی ژنان و کچان و ڕووتبوونه‌وه‌ی دونیای ئه‌وان له‌ سه‌ر شاشه‌کاندا، گاڵته‌ و شۆخی و گه‌پ و گێڕانه‌وه‌کانیان و له‌ زۆربه‌ی کاتیشدا بێواتا و بێسه‌روبه‌رن، ئه‌وه‌نده‌ نازفرۆشی و مه‌کرنواندن تێیدا شه‌پۆلان ده‌دات ئه‌وه‌نده‌ په‌یام و حیکمه‌تێکی تێدا به‌دی ناکرێت، غه‌دره‌ بڵێین ده‌ی دونیای ناسکی ژنانه‌ هه‌ر وایه‌، نه‌خێر ژنان له‌ هه‌موو جیهاندا و به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ کوردستانیش به‌ڕاده‌ی پێویست له‌ بواره‌ جیاجیاکاندا ده‌رکه‌وتوون، له‌ بواری هونه‌ر و مۆدێلینگ و فه‌لسه‌فه‌ و ئه‌ده‌ب و شانۆ و داهێناندا ئیشیان کردووه‌ کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆییش له‌ هه‌موو جیهان سه‌ری ڕیێزیان بۆ داده‌نه‌وێنیت ژنانێکی وه‌کوو هێلێن کلێر، هیریت بیچر ئیستۆ، سیمون دوبوڤار، هانا ئارێنت، ئایریس مه‌رداک.

له‌ ناو کوردی خۆمانیشدا له‌یلا قاسم، عادیله‌ خان، حه‌فسه‌ خانی نه‌قیب و ده‌یانی دیکه‌، ئه‌مانه‌ ڕۆڵه‌ی ڕه‌نجده‌ر و خه‌مخۆری سه‌رده‌می خۆیان بوون و ئێمه‌ ناتوانین به‌ ئاسانی له‌ یاده‌وه‌ریماندا بیانسڕینه‌وه‌ جون ئه‌وان مانا و ناوه‌رۆکیان به‌رهه‌م هێناوه‌، له‌ ڕێره‌وی مێژوودا ڕۆڵێکیان هه‌بووه‌، هه‌مدیس له‌ ناو گۆرانبێژانی ئێسته‌ی کورددا که‌سانی وه‌کوو کانی، شاناز زاهیر، ماریا هه‌ورامی و ده‌یانی دیکه‌ هه‌ن له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بازنه‌ ئیرۆتیکییه‌ی کاری هونه‌ری ئیش ده‌که‌ن و پێم وایه‌ به‌شێکن له‌ پرۆسه‌ی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردی. له‌ ناو ئه‌م گه‌ڕه‌لاوژێیه‌دا که‌سانێک ناوی هونه‌رمه‌ندی میلییان لێ ده‌نرێت که‌ ڕه‌نگه‌ ئێمه‌ وه‌کوو تاکێکی کورد پێمان عه‌یب بێت بڵێین ئه‌مه‌ گۆرانبیژێکی میلیی ئێمه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش گۆرانییه‌ میلییه‌که‌یه‌تی و پیشانی که‌سێکی بیانی و ئه‌ویدییه‌کی کوردی بده‌ین! مه‌به‌ستمه‌ بڵێم کاتێک ئێمه‌ گوتار و پلانێکی تۆکمه‌ و یه‌کده‌ستمان نه‌بێت بۆ پێناسه‌کردنی چه‌مک و زاراوه‌کانی سه‌ر به‌ کۆمه‌ڵگای ئینسایی خۆمان ، ئه‌نجامه‌که‌ له‌مه‌ باشتر نابێت، ئه‌م دۆخه‌ بۆ گۆرانیبێژانی پیاویش ڕاسته‌، گۆرانیبێژی وا که‌ هه‌ندێک به‌ندی فیشقیات ڕێک ده‌خات که‌ (چوارده‌ ژن بهێنێت) و یان هی وا که‌ به‌ ده‌ف و دایه‌ره‌یه‌که‌وه‌ باسی نامه‌گؤڕینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ کچێک ده‌کات و وێنایه‌کی ته‌واو بازاڕی و دوور له‌ هه‌ر جۆره‌ هه‌ڵبه‌ست و ته‌کنیکی شیعری ده‌رخواردی مێشکی مرۆڤی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ ده‌دات، له‌ ئاوه‌ها دۆخێکدا ئێمه‌ بۆ ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین که‌ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ هۆگرییان به‌ ئه‌ده‌بی ڕه‌سه‌ن، مێژووی خۆی، فه‌لسفه‌، بیری کۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌رمه‌ند و که‌سایه‌تییه‌ دیار و خاوه‌ن پێگه‌کانی خۆی هه‌بێت! له‌ نێوان ساڵانی شه‌سته‌کانه‌وه‌ بۆ نه‌وه‌ده‌کان ده‌یان گۆرانیبێژ و هونه‌رمه‌ند سه‌ریان هه‌ڵدا که‌ کو‌لتوور و شووناسی ئێمه‌یان ڕزگار کرد، تۆ ئێسته‌ش گوێ له‌ ده‌نگی حسێن عه‌لی و تایه‌ر تۆفیق و سه‌ید عه‌له‌ی ئه‌سغه‌ر و کێ و کێیتر ده‌گریت مووچڕک به‌ له‌شتدا دێت، به‌ هه‌ڵبه‌ستیان، به‌ ئه‌داکردنیان، به‌ ئامێره‌کانی ژه‌نین و هتد…ئێسته‌ دۆخه‌که‌ چۆنه‌؟

ئه‌مه‌ بۆ دراما و فیلم و شانۆش هه‌ر ڕاسته‌، ڕه‌نگه‌ ئێمه‌ پاش دراماکانی وه‌کوو ژاڵه‌ و فیلمی وه‌کوو “بووکی ژێر ده‌واری ڕه‌ش” نموونه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو و ڕه‌سه‌نی دیکه‌مان به‌و شێوه‌یه‌ نه‌بینیبێته‌وه‌، هه‌ر چه‌ند بێگومان کاری زۆر باش له‌ ڕۆژهه‌ڵات و باشوور کراوه،‌ به‌ڵام لانیکه‌م ئێمه‌ ناتوانین بڵێین سینه‌مای کوردیمان هه‌یه‌ به‌ڵام ده‌توانین بڵێین فیلمی کوردیمان هه‌یه‌، ئه‌مه‌ بۆ شانۆگه‌ریش ڕاسته‌ چون ئه‌مانه‌ بوارانێکی ناسکن و پسپۆڕی و هونه‌ر و ته‌کنیکی خۆیانیان ده‌وێت، شوکر بۆ خوا هه‌ر که‌سێک جارێ ناتوانێت په‌لاماری ئه‌وم بوارانه‌ش بدات و به‌ ئاره‌‌زووی خۆی ته‌ڕاتێنی تێدا بکات و دوو چۆپی له‌ ناویدا هه‌ڵپه‌ڕێت! ئه‌م باسه‌ پانۆرامای قه‌یرانێکه‌ له‌ بواری گشتیی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئاسانتر سیمای هونه‌رمه‌ندێکی ڕه‌سه‌ن به‌ ناوی “هادی مه‌حموود” یان وه‌کوو له‌ درامای گه‌رده‌لوولدا ناسراو بوو “عه‌ریف حه‌مه‌ تاڵ” بنه‌خشێنین.

به‌داخه‌وه‌ قه‌ده‌ر و سرووشتی هونه‌رمه‌ندانی کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ وای لێهاتووه‌ له‌ کاتی مه‌رگدا زیندوو ده‌بنه‌وه‌ و زیاتر ده‌ناسرێن! باشم له‌ بیره‌ ساڵی پار کاتێک کاک هادیی ڕه‌وانشاد گرته‌ ڤیدیۆیه‌کیان لێ بڵاو کرده‌وه‌ و باسی که‌باب خواردن و چێژی خواردنی ده‌کرد کۆمه‌ڵێک هاتن  وتیان ئه‌مه‌ چڵێسییه‌ و زکنبوونه‌، هه‌ندێ دۆستی به‌ناو ڕؤژنامه‌نووسیش باسی به‌هێزبوونی که‌بابخواردن و دابه‌زینی خه‌باتیان له‌ باشوور ده‌کرد، ئه‌م تێروانیانه‌ به‌س بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاست و قووڵایی کاره‌ستانی خۆنه‌ناسی و کورد ‌نه‌ناسیمان بۆ بخاته‌ ڕوو، ئه‌و شێوه‌ژیانه‌ی کاک هادی که‌ ئێسته‌ ورده‌ورده‌ په‌رده‌ی له‌ سه‌ر هه‌ڵده‌درێت یه‌کێک له‌ شێوازه‌ ڕه‌سه‌ن‌ و ڕاسته‌قینه‌کانی ژیانی کوردانه‌یه‌(ناڵێم ئایدیالترینیان) هه‌ر ئه‌و ڕۆحییه‌ته‌ دیونیزوسی و ژیاندۆست و خۆنه‌پارێزه‌ بوو شۆڕشی کرد، هه‌ر ئه‌و ڕۆحییه‌ته‌ بوو ئه‌منه‌ سووره‌که‌ی گرت و مولازیم مه‌حسینی له‌ تۆڵه‌ی دونیایه‌ک خوێنی گه‌نج و لاودا هه‌ڵواسی، هاوکات هه‌ر ئه‌و ڕۆحییه‌ته‌ بوو که‌ ده‌یتوانی به‌ قاقای پێکه‌نین باسی هه‌ژاری و خۆشی و چیژه‌کانی بکات. هه‌ر ئه‌و ڕۆحییه‌ته‌ بوو له‌ کۆڕه‌ودا چریکاندی “نیشتیمانی خۆمه‌ ده‌یپێوم مه‌ڵێن ئاواره‌یه”‌.

ئێسته‌ زیاتر ده‌بینین که‌ “هادی مه‌حموود” ته‌نها ئه‌کته‌رێک نه‌بووه‌، کتێبفرۆش بووه‌ به‌ڵام ته‌نها کتێبفرۆش نه‌بووه‌، کتێبخوێن بووه،‌ به‌ڵام ته‌نها کتێبخوێنیش نه‌بووه‌، ژیاندۆست بوو و عاشقی کچه‌کانی بووه‌ به‌ڵام ته‌نها له‌و بازنه‌یه‌شدا گیری نه‌خواردبووه‌وه‌، له‌ سابوونکه‌ران له‌ دایک بووه‌ به‌ منداڵی له‌وێ له‌گه‌ڵ باوکی شووتی و شتی فرۆشتووه‌، به‌ گه‌نجی هه‌نگاوێک ژوورتر هه‌ر به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا کتێبی فرۆشتووه‌ و تا به‌ر له‌ مه‌رگیشی له‌و نێوانه‌دا شووتی فرۆشتووه‌ نه‌ک بۆ بژیوی ژیان به‌ڵکوو بۆ خۆشه‌ویستیی بۆ ژیان و خه‌ڵک! ئه‌و ده‌ڵێت که‌ کچه‌کانم ده‌بینم خه‌می دونیام بیر ده‌چێت! هیچ هه‌ستم به‌ که‌میش نه‌کردووه‌ که‌ کوڕم نه‌بووه‌! ئه‌و ئه‌ڵێت مه‌رگ حه‌قه‌ و ئێمه‌ ده‌بێت هه‌موومان ڕووبه‌ڕووی بینه‌وه‌ هه‌ر بۆیه‌ لێی ناترسم! من پێم وایه‌ سیمای ڕه‌سه‌ن و ڕاسته‌قینه‌ی کوردێکی پێشکه‌ش به‌ ئێمه‌ کرد که‌ له‌ سه‌رده‌مه‌ کۆنه‌کانه‌وه‌ تا ئێسته‌ هاتووه‌ ژیانی له‌ به‌رده‌می مه‌رگدا به‌ تووندی له‌ ئامێز گرتووه‌ و به‌ قاقایه‌کی پێکه‌نینیشه‌وه‌ مه‌رگی گرتووه‌ته‌ باوه‌ش! ڕۆحی شاد و یادی نه‌مر!

پۆستی پێشوو

لباوسکی مەزن، ڤیتگنشتاین و زبڵخانەی گوتاری ئۆنلاین

پۆستی داهاتوو

هەدەردانى خۆراک لە ئێراق وهەرێمى کوردستان

موحسین عەلیڕەزایی

موحسین عەلیڕەزایی

پەیوەندیداری بابەتەکان

د. کەمال مەزهەر ئەحمەد و ڕۆڵی لە نووسینەوە و توێژینەوەی مێژووی کورددا
کەسایەتیەکان

ئازار 16, 2026
106
کەمال فەوزی “١٨٩١- ١٩٢٥” ئەوینداری کوردستان و پارێزەری فۆلکلۆری کوردی
کەسایەتیەکان

کەمال فەوزی “١٨٩١- ١٩٢٥” ئەوینداری کوردستان و پارێزەری فۆلکلۆری کوردی

شوبات 10, 2026
31
هیگڵ
کەسایەتیەکان

هیگڵ

كانونی دووه‌م 10, 2026
56

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئایار 2023
د س W پ ه ش ی
1234567
891011121314
15161718192021
22232425262728
293031  
« نیسان   حوزەیران »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە