• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
شه‌ممه‌, كانونی دووه‌م 10, 2026
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    شەڕی دوو دەوڵەت بەرامبەر دوو گەڕەک

    بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆک وەزیرانی ئێراق؟

    ڕیالیستی ترەمپ به‌رانبه‌ر ڤەنزوێلا

    Auto Draft

    ڕونکردنەوەی مادەی 68 ى دەستووری ئێراق

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 78

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 124

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    پارەی ڕەش

    ئاسایشی ئابووری لە نێوان نانی ئەمڕۆ و سێبەری سبەینێ

    هەست و بیری نەتەوەی

    هەست و بیری نەتەوەی

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    سیاسەت لە نێوان غرور و عینادیدا

    ڕاپەڕین و هەڵبژاردن و مێژوو

    ئاڵا و نەتەوە

    ئەمریکا لە هەڵوەشاندنەوەی سۆڤیەتەوە بۆ ڕاگرتنی هەژمونی چین

    تاوانی دزینی بەرهەمی ئەدەبی

  • شــیکار
    هێز وەکو جێگرەوەی یاسا و نەریتە دیپلۆماسییەکان؛ دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ وەکو نمونە

    هەڵوێستی ڕووسیا، ئەمریکا و ئیسرائیل لەبه‌رانبه‌ر نفوزی سەربازی تورکیا لە سوریادا دوای نەمانی ڕژێمی ئەسەد

    کاریگەری گازی دەریای قەزوین لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و یەکێتی ئەوروپا

    بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییە دیجیتاڵییەکان

    جۆرەکانی هەور و کاریگەرییان لەسەر سیستمی ژینگەیی زەوی

    مەترسییەکانی خواردنەوەی ئاوی تواوەی سەهۆڵبەندانی کۆن و دێرین

    زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی ئێراق ‌و مەترسییەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان

    گەشەپێدانی بەردەوام؛ ئاڵنگارییەکان (ئاستەنگەکان) و چارەسەرەکان

    پیلانگێڕی دەوڵەتی ئێراق لە ناسەقامگیرکردنی هەرێمی کوردستان   

    هاوسەنگی نوێی هێز و نەزمی جیھانی؛ لە ژێر ڕۆشنایی ململانێکانی جیهانی ئەمڕۆدا

  • ئــــابووری
    ئەو کەسایەتییانەی ئابووری 2025یان نەخشاند؛ لە جەنگی باجی گومرگییەوە بۆ پێشبڕکێی زیرەکی دەستکرد

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    لە زیادەوە تا دێوی قەرز

    ئایا لابردنی سفره‌كانی سه‌ر دراو به‌سووده‌؟

    جیهانگیری چین؛ لە ڕێڕەوە گەورەکانەوە بۆ ڕێڕەوی پۆتاسیۆم

    گیروگرفته‌كانی به‌رده‌م بودجه‌ی 2026 ئێراق

    به‌كاربردنی ئابوورییانه‌ی كاره‌بای ماڵان

    وەبەرهێنانەکانی کۆریای باشوور لە ژێرخانی کوردستان

    دابەشكردنی بەرپرسیاریەتییە داراییەكان لە سیستەمی فیدڕاڵیدا؛ ئێراق بە نموونە

    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    بووژاندنه‌وەی ئابووری و بازرگانی له‌ شاری سلێمانی لەلایەن جووله‌كه‌کانەوە

    قوتابخانەی ڕوشدییە؛ موڵکی و سەربازی شاری سلێمانی

    بوونیادنانی ناسنامە لە نێو نەوەی نوێی کورد؛ ناسنامە وەک بەرخۆدان

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی یەکەم

    مەحمود پاشای جاف و سەرکەوتنی چارەنووسی حەتمیی عەشیرەتی جاف: بەشی دووەم

    ژن، ژیاندۆستی و ئەویدی لە شیعری هێمن-دا

    لاوازى بیرى نەتەوەیى لاى کورد وەک فاکتەرێک لە دروستنەبوونى دەوڵەتدا

    بۆچوونى حیزبی كرێكارانى سۆسیالیستیى ئێران به‌رامبه‌ر دۆزى كورد

    کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی

    کەسایەتی کورد و دیاردەی بندەستی

    عوسمان پاشای جاف و ڕەگداکوتانی یاخیبوون لە عەشیرەتی جافدا

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    دۆسیەی ئاسایشی دەوڵەت لە قاسەی وه‌زاره‌تی ناوخۆدایە

    تێگەیشتن لە دەسەڵاتی سیاسی؛ ڕەگ و ڕیشەی نەریتی  و تەحەددای هاوچەرخ

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    ئەنسرۆپۆلۆجیای کورد لە دیدی مارتن ڤان برۆنسەن دا

    سیاسەتی یەكێتی سۆڤییه‌ت بەرامبەر بە كورد لە دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی

    هەرێمی کوردستان لە دیدگەی کۆماری چینی میللیدا

    وێنەی شاری سلێمانی لە نووسینەکانی گەڕیدە و ووڵاتناسە بیانییەکاندا

    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

  • چاوپێکەوتن
    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتەر گالبرێت

    سەمیر قەسیمی؛ ڕەخنەگری عەرەب واقیع بەشێوە خراپەکەی قەبووڵ ناکەن

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    دیدارێک لەگەڵ خۆسییە ساراماگۆ

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ماریۆ ڤارگاس یۆسا

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤاڵنتین ڕاسپۆتین

    ڤێرجینیا وۆڵف

    ڤێرجینیا وۆڵف

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

سەرەکی شــیکار

هۆکاره‌ ئایدۆلۆژییه‌کانی پشت مووشه‌کبارانکردنی هه‌ولێر

سارۆ ڕۆژهه‌ڵاتی لەلایەن سارۆ ڕۆژهه‌ڵاتی
ئازار 29, 2023
لە بەشی شــیکار
0 0
A A
هۆکاره‌ ئایدۆلۆژییه‌کانی پشت مووشه‌کبارانکردنی هه‌ولێر
0
هاوبەشکردنەکان
13
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

دیپلۆماسی له‌نێوان ئایدۆلۆژیا و پراگماتیسمدا!

ئه‌گه‌رچی ناکرێت به‌ ئاسانی وڵاتانی جیهان و دیپلۆماسی و سیسته‌می سیاسییان بخه‌ینه‌ ناو بازنه‌ی ئایدۆلۆژیایه‌کی دیاریکراوه‌وه‌ به‌ڵام جۆر و ماهییه‌ت و ئاستی هه‌ڵکردنی ئایدۆلۆژیایه‌ له‌ جیهانی سه‌رده‌مدا که‌ به‌ جیهانی په‌یوه‌ندییه‌کان ناسراوه‌ هه‌ڵسوکه‌وت و مامه‌ڵه‌ی سیاسی و پراگماتیستی ده‌وڵه‌تان و وڵاتان ده‌رده‌خات، له‌ ڕاستیدا له‌ ڕووی فه‌لسه‌فییه‌وه‌ مرۆڤ به‌ بێ په‌یوه‌ندی وه‌کوو بوونه‌وه‌رێکی ناته‌واو و خۆنه‌گرتوو ده‌مێنێته‌وه‌ ئه‌مه‌ بۆ پانتای سیاسه‌تیش ڕاست و ڕه‌وایه‌، ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ له‌ناو تۆڕێکی په‌یوه‌ندیی فراوان به‌ دیپلۆماسییه‌کی کارا و ئایدۆلۆژیایه‌کی نه‌رمونیان جووڵاونه‌ته‌وه‌ هه‌م له‌ ڕووی ئابوورییه‌وه‌ پێشکه‌وتوون و هه‌م له‌ ڕووی هێزی سیاسی و هه‌یمه‌نه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ پله‌یه‌کی به‌رزیان هه‌یه‌. نموونه‌ی هه‌ره‌ دیاری ئه‌م وڵاتانه‌ چینه‌ که‌ ئه‌گه‌رچی وڵاتێکه‌ به‌ پێکهاتێکی سیاسیی کۆمۆنیستی و چه‌په‌وه‌ به‌ڵام له‌سۆنگه‌ی تێگه‌یشتن له‌ واقیعی هه‌نووکه‌ی جیهان و پێویستیی په‌یوه‌ندی بۆ مانه‌وه‌ و به‌رده‌وامبوونی ئاسایی ژیان و بوونی وڵاتێکی یه‌ک ملیار و چوارسه‌د ملیۆن حه‌شامه‌تی، ده‌رگای هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی دانه‌خستووه‌ ته‌نانه‌ت له‌ ڕووی ئه‌مریکاشه‌وه‌، واته‌ پراگماتیستیانه‌ سیاسه‌ت ده‌کات. چین هه‌م په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه‌ هه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا، هه‌م له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی و هه‌م له‌گه‌ڵ کوردستان!

ئه‌مه‌ ده‌رخه‌ری سیاسه‌تی دوورمه‌ودا و دووربینانه‌ی ستراتیژیست و پیتۆڵانی بواری سیاسی و ئابووریی چینه‌ که‌ له‌ عه‌ینی ئه‌وه‌ی که‌ وڵاته‌که‌یان ئایدۆلۆژیایه‌کی چه‌پ پێڕه‌و ده‌کات به‌ڵام وه‌کوو ڤینیزۆئیلای چه‌پخواز و سۆسیالیست ناکه‌وێته‌ ناو باڕستاییه‌ک له‌ گه‌مارۆی سیاسی و ئابووری و په‌یوه‌ندیی که‌ لاواز و شه‌که‌تی بکات. نموونه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ به‌ ئایدۆلۆژیایه‌کی توند و ته‌واو و ناپراگماتیستی سیاسه‌تی خۆیان دیاری ده‌که‌ن کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌، که‌ ئه‌م جۆره‌ تێڕوانینه‌ سیاسییه‌ له‌ هه‌ڵوێسته‌ و مامه‌ڵه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ئیسرائیل به‌رجه‌سته‌ ده‌بێته‌وه‌. ئه‌گه‌رچی ئێران هه‌ر ئه‌م تێڕوانینه‌ی بۆ کۆی وڵاتانی ڕۆژئاوا وه‌کوو “دارولکوفر” هه‌بووه‌ و هه‌یه‌ و ئیسرائیل و ئه‌مریکا و ئینگلیزی له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ داناوه‌ به‌ڵام ورده‌ورده‌ کۆمه‌ڵێک واقیعی سیاسی و به‌هێز خۆیان سه‌پاند و کرده‌ و ڕه‌وتاری سیاسیی ئه‌م وڵاته‌یان ناچار به‌ گۆڕان کرد، لێره‌دا ڕه‌نگه‌ ئه‌م ده‌لاله‌ته‌‌ له‌م باسه‌ هه‌ڵبهێنجرێت که‌ ئێران ڕووی کردووته‌ سیاسه‌تی نه‌رم و پراگماتیستی و ئایدۆلۆژیای خۆی تۆزێک له‌ تۆخی و توندئاژۆیی دوور خستووه‌ته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نها ڕووکاری ئه‌م سیاسه‌ته‌یه‌ و دۆخێکی بژارده‌کراو نییه‌ و پێمل کراوه‌ بۆیه‌ ئه‌و گوتار و دیسکۆرسه‌ی کۆماری ئیسلامیی له‌ناوخۆی وڵات ئیشی پێده‌کات هێشتاش ئه‌مریکا و ئیسرائیل و ئینگلیز به‌ سه‌رقافڵه‌ی هه‌موو شه‌ڕ و دژه‌خێرێک ده‌زانێت له‌ دونیادا و هه‌ر جۆره‌ دانیشتن و کۆبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵیان به‌ شکاندنی تابۆ و ئه‌نجامدانی حه‌رامێک ده‌زانێت، ئه‌گه‌ر هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا هه‌بووه‌ ئه‌وا ژێربه‌ژێر و نافه‌رمی و ئه‌وه‌ش ته‌نها له‌ کاتانی زۆر ته‌نگاو و ته‌نگانه‌دا ئه‌نجامی داوه‌!

دیپلۆماسیی ئایدۆلۆژیک ئه‌وه‌ی که‌ بۆی گرینگه‌ ئایدۆلۆژییه‌ نه‌ک ده‌سکه‌وت و ئه‌نجامێکی کرده‌کی و پراگماتیستیانه‌ و ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وت و فه‌لسه‌فه‌یه‌ که‌ خزمه‌ت به‌ وڵات و هاووڵاتی و ئاسایش و ئاسووده‌یی خۆی بکات به‌ڵکوو ئه‌م جۆره‌ له‌ دیپلۆماسیی له‌ خزمه‌ت ئایدیایه‌که‌! خه‌ونێک!

خه‌ونی دامه‌زراندنی وڵاتێکی ئایدیال و شاری خه‌ونه‌کان! بۆ ڕژێمانێکی ئایینی وه‌کوو ئێران ئه‌م شاری خه‌ونه‌ ته‌نها به‌ له‌ناوچوونی ئیسرائیل و شکستی ئامریکا و موسڵمانبوونی هه‌موو دونیا له‌ سه‌رده‌ستی شیعه‌ی ئیسنا عه‌شه‌رییه‌!

ئه‌گه‌ر له‌ وڵاته‌که‌ی خۆیدا دان ده‌نێت به‌ سونه‌کاندا ته‌نها به‌هۆی ئه‌سڵ و پره‌نسیپی شه‌رعیی ئایینی شیعه‌یه‌ که‌ به‌ ناوی “ته‌قیه‌وه”‌ جارێ له‌ یه‌کده‌ستکردنه‌وه‌ی جیهان وازی هێناوه‌ و ده‌بێ هه‌ڵبکه‌ن و سوتان و ساچان بکه‌ن به‌ پیشه‌ تا کاتی خۆی دادێت!

هه‌رچی وڵاتێکی وه‌کوو ئیسرائیلیشه‌ له‌ ڕوانگه‌ی ئه‌م جۆره‌ دیپلۆماسییه‌ی ئێران کیانێکی زۆڵ و زیاده‌یه‌ و ده‌بێت له‌ناو بچێت و کۆماری ئیسلامی هیچ کات ئه‌مه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌ و وه‌کوو یه‌کێک له‌ بنه‌ما و کۆڵه‌که‌ نه‌گۆڕه‌کانی سیاسه‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی دایناوه‌، له‌ سه‌رده‌می سه‌رۆککۆماریی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاددا یه‌که‌مجار له‌ ئاستێکی به‌رز و باڵادا هۆلۆکاست واته‌ قڕکردن و کۆمه‌ڵکوژیی جووله‌که‌کان له‌سه‌ر زاری خۆی ڕه‌ت کرایه‌وه‌ و هه‌ر به‌ ئاڕاسته‌یه‌شدا ده‌یان ڕێکخراوی ڕێکخست که‌ له‌م باره‌وه‌یه‌ بنووسن و چالاکی بکه‌ن! ئه‌گه‌رچی ئیسرائیل وڵاتێکه‌ که‌ ده‌ستی ئاشتی بۆ هه‌موو دونیا ڕاده‌دێرێت به‌ڵام جه‌وهه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش ئایدۆلۆژیایه‌کی ئایینییه‌ و هه‌موو حیزبه‌ چه‌پ و ڕاسته‌کان هه‌ر له‌ لیکووده‌وه‌ تاکوو کرێکار ده‌زانن کۆماری ئیسلامیی ئه‌و هێزه‌یه‌ که‌ ئه‌هلی ساچان و هه‌ڵکردن نییه‌ له‌گه‌ڵیان!

به‌ڵام ئه‌وان پراگماتیستی ده‌جووڵێنه‌وه‌ و ڕێکخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدای گه‌واهیده‌ری ئه‌مه‌یه‌. به‌ڵام به‌ نیسبه‌ت ئێرانه‌وه‌ ئه‌م سیاسه‌ته‌ ڕه‌چاو ناکرێت بۆیان چونکه‌ ئه‌وانیش ده‌ڕواننه‌ ئه‌کته‌ری به‌رده‌میان و ئه‌کتی خۆیان به‌پێی ئه‌کتی ئه‌و رێک ده‌خه‌ن!

له‌ ڕاستیدا ده‌توانین بڵێین ئه‌گه‌ر ڕۆژێک له‌ ڕۆژان کێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل به‌ یه‌کجاری چاره‌سه‌ر بێت کۆماری ئیسلامیی ئێران یان ده‌بێت دیپلۆماسییه‌تی خۆی به‌ ته‌واوه‌تی بگۆڕێت( که‌ هیچ ئاماده‌کارییه‌کی که‌لتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ نه‌کردووه‌) یان تووشی قه‌یرانێکی گه‌وره‌ی مه‌شرووعیه‌ت و ڕه‌وایی سیاسیی و ئایدۆلۆژیک ده‌بێته‌وه.‌ ئه‌گه‌ر پێشتر زۆرینه‌ی وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌کان له‌ پشتی هه‌ڵوێستی ئێران دژی ئیسرائیل هاوده‌نگ و هاونه‌وا بوون ئه‌وا ئێسته‌ پردی په‌یوه‌ندی نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی موسڵمان و ئیسرائیل به‌ قایمی به‌ستراوه‌ و خه‌ریکی دروستکردنی مێژوویه‌کی نوێ له‌ په‌یوه‌ندی و سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری بۆ یه‌کترین!

پاش ده‌سپێکردنی شه‌ڕی ناوخۆی سووریا و ڕۆڵگێرانی ئێران له‌ پاراستنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌ یاوه‌ری و پلانی ڕووسیا، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێزیک و نیوه‌ڕاسته‌وخۆی ئێران و ئیسرائیل زیاتر بوو بۆیه‌ ئه‌و بنه‌ما و کۆڵه‌که‌ نه‌گۆڕه‌ی دیپلۆماسییه‌که‌یان خه‌ریکه‌ پێ ده‌نێته‌ ئاستێکی ترسناک و نادیاره‌وه‌، له‌ حاڵه‌تێکدا که‌ ئێسته‌ ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بی خه‌ریکی ڕێکخستنه‌وه‌ و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانینان، ئێران له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌ ته‌نیا ده‌مێنێته‌وه،‌ ته‌نانه‌ت هاوپه‌یمانێکی زلهێزی وه‌کوو ڕووسیاش که‌ هیچ کات به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی به‌پێی ئاره‌زوو و خه‌ونی وڵاتێکی بچووکی ژێرده‌ستی خۆی وه‌کوو ئێران ڕێک ناخات له‌و ڕووه‌وه‌ هاوڕای ئێران نییه‌ و په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌هێز و پته‌وه‌!

لێره‌دا کۆماری ئیسلامیی بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌م بۆشاییه‌ ئایدۆلۆژیک و سیاسییه‌ خه‌ریکه‌ که‌لێن و درزی نوێ و به‌ره‌ی تازه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌کاته‌وه‌ و ده‌سکاری لۆژیکی جه‌مسه‌رسازیی ده‌کات، واته‌ لۆژیکه‌که‌ له‌ جه‌مسه‌ری عه‌ره‌ب -ئیسرائیل به‌ره‌و شیعه‌ -جووله‌که‌ ده‌گۆڕێت!

ئێران بۆ زه‌قترکردنه‌وه‌ی دیپلۆماسیی خۆی ده‌یه‌وێت ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌کان له‌ پانتا و هاوکێشه‌ی کێشه‌ی فه‌له‌ستین-عه‌ره‌ب و ئیسرائیل-جوو ده‌ربێنێت و بیکات به‌ کێشه‌ی شیعێزم-ئێران و جووله‌که‌-ئیسرائیل! ئه‌مه‌ش ئه‌جێندایه‌که‌ که‌ به‌پێی ئه‌و هه‌موو مێژووه‌ پڕ له‌ توندوتیژی و تیرۆر و کوشتنه‌ی نێوان هه‌ردوولا هه‌یه‌ زه‌مینه‌ی زۆر و له‌باری هه‌یه‌ بۆ نموونه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ناوه‌ندی جووله‌که‌کان له‌ بۆینه‌س ئایرێس که‌ ئێسته‌ش ئیسرائیل ئێران به‌ ئه‌نجامده‌ری ده‌زانێت یان کوشتی زانستمه‌ند و زانایانی ئه‌تۆمییی ئێران له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ مێژووی خوێناویی وا به‌رجه‌سته‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ململانێ و شه‌ڕه‌که‌ ناکۆتایه‌!

ڕه‌نگه‌ پێمان سه‌یر بێت به‌ڵام ئیسرائیل و ئێران وه‌کوو دووجه‌مسه‌ری دژ له‌ ڕووی پێکهاتی سیاسی و ئه‌و دیپلۆماسییه‌ ئایدۆلۆژییه‌ی پێره‌وی ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین به‌ جۆرێک هاوشێوه‌ن ئه‌وا ده‌شێت بڵێین له‌ ناو هاوکێشه‌یه‌کدا ده‌ژین که‌ به‌رهه‌مهێنه‌ری که‌شی جه‌نگ و شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆیه‌ ئه‌گه‌رچی ئیسرائیل هیچ کێشه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی زۆری وڵاتانی جیهاندا نییه‌ و ئه‌مه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ پراگماتیستییه‌ی سیاسه‌تی ئیسرائیله‌ که‌ ئێران نییه‌تی به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئیسرائیل ڕووخانی ئێران به‌ گرینگترین ئامانجی خۆی ده‌زانێت چونکه‌ ئێران خۆی وه‌کوو گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسی نه‌ک ته‌نیا بۆ ئیسرائیل وه‌کوو ده‌وڵه‌ت به‌ڵکوو بۆ جووه‌کان وه‌کوو که‌مینه‌یه‌کی ئایینیش ناساندووه‌!

له‌م ڕووه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌ هاوکێشه‌ی نێوان ئه‌م دووه‌ بگلێت قوربانییه‌کی بێئه‌نجام و بێده‌سکه‌وت ده‌دات ئه‌مه‌ وانه‌یه‌که‌ وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌کان دوای دوو قۆناغی شه‌ڕی قورس له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و تێپه‌ڕینی چه‌ند ده‌یه‌ و دواجار ڕێکه‌وتن و ئاساییکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل فێری بووین!

به‌پێچه‌وانه‌ی ئێرانه‌وه‌ که‌ ڕه‌وایی سیاسی و ئایدۆلۆژیی وابه‌سته‌یه‌ به‌وه‌ی که‌ ئیسرائیل و ڕۆژئاوا وه‌کوو “شه‌یتان و نوێنه‌ری ده‌جال” پیشان بدات، ئیسرائیل له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژوه‌ندییه‌ واقیعییه‌ نیشتیمانییه‌کانی ده‌جووڵێته‌وه‌ و بۆ پاراستنی ئیسرائیل سڵ له‌ هیچ جۆره‌ په‌یوه‌ندی و دیپلۆماسییه‌ک ناکاته‌وه‌ به‌ڵام په‌یوه‌ست به‌ ئێرانه‌وه‌ ده‌که‌وێته‌ داوی دیپلۆماسییه‌کی ته‌واو ئایدۆلۆژیک و چه‌قبه‌ستووه‌وه‌. بۆیه‌ پێناچێت به‌م ئاسانیانه‌ نێوانی ئه‌م دوو هێز و لایه‌نه‌ یه‌کلابکرێته‌وه‌ ئه‌ویش یان شه‌ڕی قورس یه‌کلایی ده‌کاته‌وه‌ یان نه‌مانی کۆماری ئیسلامی!

ئێران هه‌میشه‌ و به‌ ئاڕاسته‌ی ئه‌م جۆه‌ دیپلۆماسییه‌دا هه‌ر هیزێک که‌ نه‌هاتۆته‌ ژێر ڕکێفی به‌رنامه‌ و ئه‌جێنداکانی خستوویه‌ته‌ خشته‌ی هاوکاران و هاوده‌ستانی ئیسرائیله‌وه‌، ئه‌مه‌ بۆ هه‌رێمی کوردستانیش ڕاسته‌!

هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ تاکوو ئێستا ده‌زگای دیپلۆماسیی و میدیایی ئێران هه‌رێمی کوردستانی وه‌کوو “ئیسرائیلی دووهه‌م” ناو بردووه‌ هۆکاری ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌ په‌یداکردنی سه‌رچاوه‌ی ڕه‌واییبخشی بۆ دژایه‌تی ئیسرائیل هیچی دیکه‌ نییه‌ و نه‌بووه‌، په‌یوه‌ندی کورد و ئیسرائیل به‌رده‌وام په‌یوه‌ندییه‌کی مێژوویی و نه‌ژادی بووه‌ زیاتر تاکوو سیاسی، به‌حوکمی ئه‌وه‌ی کورد به‌شێکی جووله‌که‌ بووه‌ و له‌ ساڵانی پاش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ به‌شێک له‌ کۆمه‌ڵگای کورد په‌یوه‌ست ده‌بێت به‌ ئیسرائیله‌وه‌ ئه‌گینا له‌ هیچ قۆناغێکی مێژوویی کورددا ئیسرائیل پاڵپشتییه‌کی ڕاسته‌وخۆ و دیار و کاریگه‌ری بۆ کورد نه‌بووه‌!

ئیسرائیل ئه‌وه‌نده‌ی که‌ له‌ تاران و ئه‌راک و قوم ده‌ستی ده‌ڕوات نیو ئه‌وه‌نده‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان و هه‌ولێر جێپێی دیار نییه‌!

بۆیه‌ ئه‌م مووشه‌کبارانکردنه‌ی هه‌و‌لێر له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه‌ ئه‌وه‌نده‌ی داننانه‌ به‌ شکستی ڕێڕه‌وێکی دیپلۆماسی و گه‌ڕان بۆ کردنه‌وه‌ی ئاڕاسته‌ و ڕێڕوه‌ێکی دیکه‌ نیو ئه‌وه‌نده‌ پێکانی ئامانج و به‌دیهێنانێکی ده‌سکه‌وتێکی میدیایی و مه‌یدانی نییه‌!

پاشان خودی ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ ده‌رخه‌ری هێزێکی سیاسی و دیپلۆماسییه‌ که‌ هه‌ولێر ئاڕاسته‌ی ده‌کات، دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێراق و هاتنه‌سه‌ره‌وه‌ی موقته‌دا سه‌در له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان وه‌کوو ڕه‌خنه‌گری سیاسه‌ته‌کانی ئێران و ده‌ستێوردانه‌کانی له‌ ئێراق و هاوده‌نگی و هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، ئێران به‌م مووشه‌کبارانه‌ په‌شێوی و داماوی خۆی و به‌هێزیی دیپلۆماسیی هه‌ولێری مانیفێست کرد و له‌ هه‌مان کاتیشدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌مه‌شی دووپات کردووه‌ گه‌ر بێتوو به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانم نه‌خه‌مڵێ هه‌ولێری سه‌قامگیر و ئه‌مین و پایته‌خت تێک ده‌ده‌م به‌ڵام یه‌کده‌نگیی موقته‌دا سه‌در و کازیمی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکوه‌زیرانی کوردستان له‌مه‌ڕ ڕه‌تکردنه‌وه‌ی مووشه‌کبارانه‌که‌ خۆی نیشانه‌یه‌کی ڕوون و ئه‌رێنی له‌وه‌یه‌ که‌ ئێران خه‌ریکه‌ پێ ده‌نێته‌ ناو پانتایه‌کی مینڕێژکراو و ئیتر ئه‌وه‌ نییه‌ هه‌ر کارێک بکات بێهه‌ڵه‌ی بزانن و به‌سه‌ری ببوورێت!

ئه‌گه‌رچی دیپلۆماسیی کوردستان به‌ شێوه‌یه‌کی ژیرانه‌ ئه‌م دۆخ و بابه‌ته‌ هه‌ستیاره‌ی درک کردووه‌ به‌ڵام ده‌بێ تۆزێک ڕاوه‌ستین بزانین لۆبی و ده‌سته‌ و تاقم و سێبه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامیی له‌ ئێراق ڕێگه‌ به‌ پراکتیزه‌کردنی تێڕوانێک ده‌ده‌ن که‌ ئێراق سه‌روه‌ریی خاکی خۆی بپارێزێت و چه‌ترێکی یاسایی و سه‌ربازیش بێت بۆ هه‌رێمی کوردستان؟

پۆستی پێشوو

میلیشیاكانی‌ ئێراق، له‌ هۆزه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ پاشایه‌تیه‌وه‌ بۆ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌

پۆستی داهاتوو

بۆچی مردن خراپە؟

سارۆ ڕۆژهه‌ڵاتی

سارۆ ڕۆژهه‌ڵاتی

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

هێز وەکو جێگرەوەی یاسا و نەریتە دیپلۆماسییەکان؛ دەستگیرکردنی نیکۆلاس مادورۆ وەکو نمونە
شــیکار

كانونی دووه‌م 5, 2026
65
هەڵوێستی ڕووسیا، ئەمریکا و ئیسرائیل لەبه‌رانبه‌ر نفوزی سەربازی تورکیا لە سوریادا دوای نەمانی ڕژێمی ئەسەد
شــیکار

هەڵوێستی ڕووسیا، ئەمریکا و ئیسرائیل لەبه‌رانبه‌ر نفوزی سەربازی تورکیا لە سوریادا دوای نەمانی ڕژێمی ئەسەد

كانونی دووه‌م 4, 2026
62
کاریگەری گازی دەریای قەزوین لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و یەکێتی ئەوروپا
شــیکار

کاریگەری گازی دەریای قەزوین لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و یەکێتی ئەوروپا

كانونی یه‌كه‌م 31, 2025
83

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئازار 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031  
« شوبات   نیسان »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە