له‌نێوان ساڵانی (1937 و 1938)دا، شاری ده‌رسیم له باكوری كوردستان بووه شانۆیه‌ك بۆ یه‌كێك له ڕه‌شترین ڕۆژی كوردانی باكوور، كه خراپترین‌و مه‌ترسیدارترین ره‌شه‌كوژی كورده‌كان. به‌مه‌به‌ستی سه‌پاندنی یاساكانی به‌سه‌ر گه‌لی كورددا، موسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی توركیا هێرشێكی سه‌ربازیی كرده سه‌ر ئه‌و شاره‌و ده‌یان هه‌زار كوردی مه‌ده‌نی كوشت، یان ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ری كردن، به‌وه‌ش (كۆمه‌ڵكوژی دهرسیمو ئه‌و ده‌رده‌ی به‌سه‌ر شۆِرشی شێخ سه‌عیدی پیران هاتو كۆمه‌ڵكوژی دۆڵی زیلان) چوونه ریزی ئه‌و تاوانانه‌ی توركیا كه به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد كردوویه‌تی.
“ده‌رسیم، شارێكی هه‌ژارو په‌راوێزخراو”
ده‌رسیم به‌هۆی كاریگه‌ری شێوه‌زارو ئاینه‌وه، جیاوازتره له‌شاره كورده‌كانی تری توركیا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌م شاره‌دا هه‌ندێ هۆزی سوننی تیایه كه به‌زمانی كوردی قسه ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆرترین دانیشتوانی ئه‌م شاره به‌شێوه‌زاری زازایی ده‌دوێن، هه‌ر له‌سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانییه‌وه تاوه‌كو قۆناغی یه‌كه‌م له‌مێژووی نوێی كۆماری توركیاوه، ئه‌م شاره پشتی به‌سیستمی موڵكایهتیو خۆبه‌ڕێوه‌بردن به‌ستووه.
ئه‌م شاره‌و زۆربه‌ی شاره‌كانی تری رۆژهه‌ڵاتی توركیا، به‌هۆكاری بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ژارییه‌كی زۆر‌و په‌راوێزخستنیانه‌وه ده‌یانناڵاند، ئه‌مه‌ش وای له‌خه‌ڵكه‌كه‌ی كرد باج نه‌ده‌ن، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه خۆیان له‌خزمه‌تی سه‌ربازی ده‌دزییه‌وه، بهوكارهشیان لێپرسراوانی توركیایان له‌خۆیان كرد به‌دوژمن.
له ناوه‌ڕاستی ساڵانی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا، ئه‌تاتورك جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پێویسته به‌هێز ئیراده‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌ر ده‌رسیمدا بسهپێنێتو ده‌رسیمی به‌وه وه‌سفده‌كرد كه كێشه‌یه‌كی بێ چاره‌سه‌ره له‌ناو توركیادا.
له فه‌رهه‌نگی یاسایی به‌تورك كردن (ته‌تریك)دا كه له‌ساڵانی سییه‌كاندا دانرا، به‌رپرسانی تورك گۆڕانكاریان لهدیمۆگرافی وڵات‌دا به(هێز) سه‌پاندو سیاسه‌تی راگواستنیان ده‌ستپێكردو خه‌ڵكی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتیان ناچار كرد رهو بكه‌ن بۆ ناوچه‌كانی رۆژئاوای وڵات.
لایه‌نگرانی ئه‌تاتورك ده‌ستیانكرد به‌دابه‌شكردنی دهرسیمو گۆڕینی ناوهكهیو ناویان لێنا (تونجلی)و ده‌سه‌ڵاته‌كانی پارێزگارهكهشیان زیاد كرد، به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌یتوانی هه‌رشتێكی بیه‌وێت بیكات‌و هه‌ر كه‌سێكی بیه‌وێت ده‌ری بكات، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌تاتورك ژماره‌ی سه‌ربازانی سوپا‌و هێزه‌كانی ناوخۆیی دوو قات كرد‌و بنكه سهربازیو ئه‌منییه‌كانیشی زیاد كرد.
به‌پێی سه‌رچاوه ناوخۆییه كوردییه‌كان، خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه سكاڵایان له‌و كارانه كردووه‌و نوێنه‌رێكیان سكاڵانامهكهی كه تیایدا داواكراوه كه سیاسه‌تیان بگۆڕن‌و بارودۆخی ژیانیان چاك بكه‌ن، ده‌گه‌یه‌نێته ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا، كاتێكیش ئه‌و سكاڵانامه‌یه ده‌گاته ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانه، نوێنه‌ری كورده‌كان كه هه‌ڵگری سكاڵانامهكهیه ده‌ستگیر دهكهنو دواتر له‌سێداره‌ی ده‌ده‌ن، لهپهرچهكرداری ئه‌وه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌كورده‌كانی ده‌رسیم هێرشده‌كه‌نه سه‌ر بنكه‌یه‌كی ئهمنیو له‌وێوه ئاگری شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسێت.
له‌مانگی ئازاری 1937 دا ده‌سه‌ڵاتدارانی تورك باسیان له‌دروستبوونی هاوپه‌یمانییه‌كی هۆزه‌كانی كورد له‌ده‌رسیم ده‌كرد كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه سهربازییهكانیانو تێكیان ده‌شكێنن، ئه‌وه‌شیان كرده بیانوویه‌ك‌و هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربازی قێزه‌ونیان دژی كورده‌كان له‌ده‌رسیم ده‌ستپێكرد.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش توركه‌كان نزیكه‌ی (30) سی هه‌زار سه‌ربازیان له‌نزیك ده‌رسیم خسته ئاماده‌باشییه‌وه بۆ داگیركردنی ناوچه‌كه، خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش شاندێكی دبلۆماسيیان به‌سه‌رۆكایه‌تی (سه‌ید ره‌زا) بۆ دانوستان‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان نارده لای حكومه‌تی توركیا، به‌ڵام توركیا هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه دبلۆماسيیانهی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاشتی بۆ ناوچه‌كه نه‌ك هه‌ر ره‌تكرده‌وه، به‌ڵكو ئه‌و شانده‌ی ده‌ستگیر كرد‌و دواتر له‌مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 1937دا له‌سێداره‌ی دان، كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی شانده‌كه كوڕی سه‌ید ره‌زا بوو كه ته‌مه‌نی ته‌نها (16) ساڵان بوو.
له سه‌ره‌تای ساڵی 1938 دا توركه‌كان په‌لاماری سه‌ربازییان بۆ سه‌ركوتكردنی ده‌رسیم ده‌ستپێكرد كه پێیانوابوو ئه‌و ناوچه‌یه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زدا ده‌رچووه، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌ش تا كۆتایی ساڵی خایاند‌و به ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سوپای توركیا به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا كۆتایی هات.
له‌و په‌لاماره‌دا سوپای توركیا بۆ بۆردومانكردنی چه‌كداران‌و مه‌ده‌نییه‌كانی كورد فرۆكه‌یان به‌كارهێنا، كه هه‌ندێكیان له ئه‌ڵمانیای نازی كڕیبوو، (نوری ده‌رسیمی) نوسه‌ری كورد باس له‌وه ده‌كات كه توركه‌كان كیمیاوییان دژی خه‌ڵكی سیڤل به‌كارهێناوه.
به‌پێی راپۆرته ره‌سمییه‌كانی ئه‌و كاته‌ی توركیا، له‌و ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌دا (13) هه‌زار كورد شه‌هید بوون‌و نزیكه‌ی (10) هه‌زار كه‌سی تر ئاواره بوون، كورده‌كانی ده‌رسیمیش باس لهوهدهكهن كه له ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر ژنان‌و منداڵ كوژراون‌و چه‌ندین ده‌ستدرێژیش كراوه‌ته سه‌ریان، به‌شێوه‌یه‌ك كه سه‌ربازه‌كانی ئه‌تاتورك خه‌ڵكه مه‌ده‌نییه‌كانیان له‌ناو خێوه‌تدا كۆكردۆته‌وه‌و دواتر گولله بارانیان كردوون.
“(40) هه‌زار شه‌هید”
راپۆرتێكی به‌ریتانیا جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه له‌و پەلامارانهدا نزیكه‌ی (40) هه‌زار كورد له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێكدا به‌ده‌ستی سوپای توركیا له‌ده‌رسیم شه‌هید كراون.
رۆژی چوارشه‌ممه، رێكه‌وتی 23ی نۆڤه‌مبه‌ر (تشرینی دووه‌م)ی 2011، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، به‌ناوی ده‌وڵه‌تی توركیاوه داوای لێبوردنی كرد به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی شاری ده‌رسیم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی داوای لێبوردنیشی له كورد كرد، به‌ڵام تا ئێستاش توركیا له‌سه‌ر دژایهتیو شه‌ڕو هێرشكردنه سه‌ر كورده‌كان به‌رده‌وامه، كه دواهه‌مین هێرشیان بۆ سه‌ر عهفرینو باكوری سوریا بوو دژی كورده‌كان، كه زۆرێك ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو ئه‌و مێژووه‌ی ده‌رسیم دووباره بێته‌وه.
سه‌رچاوه/ Alarabiya
وەگێڕان/ كاوان ئه‌بوبه‌كر