• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
پێنج شه‌ممه‌, ئاب 21, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    ئەمریکا و ڕوسیا

    پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

    ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان

    دیپلۆماسیەتی دیجیتاڵی؛ دەرفەت و ئاڵەنگارییەکان

    کاتێک بژێوی ژیان وابەستەی بەرمیلێک نەوت دەكرێت

    دەنگدەران لە نێوان پێویستییەكانی  و فریودانی

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 115

    ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە کایەی سیاسی هەرێمی کوردستاندا

    میراتێکی تۆکمە بؤ هەژموون بەسەر سامانی ئێراق  

    هەڵسەنگاندنی پەیوەندی بودجەی نێوان هەولێر و به‌غداد

    کورد و شەڕی غەزە؛ لە نێوان بێدەنگی و هاوسۆزی و ستراتیژیدا

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    “فەزیڵە و عەجاج” چیرۆکى ستەم لێکراو و ستەمکار

  • شــیکار
    جەنگی دوانزه‌ ڕۆژە؛ شکستێکی تاکتیکی بەڵام سەرکەوتنێکی ستراتیژیک بۆ ئیسرائیل

    سەردەمی ترەمپ-ی رێککەوتنەکان کۆتایی هات؟

    گرنگی هەڵبژاردن

    گرنگی هەڵبژاردن

    داینامیکی هێز لە ئێراق؛ ئالێنگارییەکانی وەرچەرخان لە پارادایمی کۆنەوە بۆ نوێ

    تۆم باراك؛ ئەندازیارى هه‌ژموونى نەرمی ئەمەریکا لە سوریا و لوبنان

    کێشە ئەخلاقییەکانی منداڵی دەستکرد، مردنی بەبەزەیی و کایەی پزیشکی

    پەرلەمانتارانی کورد لە به‌غداد؛ ئۆپۆزسیۆنێکی بێدەنگ و کاریگەرییەکی سنووردار

    دروزەكان وەك كەمینەیەكی ئایینی؛ مێژوو و جوگرافیا و سروت و ڕموزیان

    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    زیرەکی دەستکرد و هه‌قیقه‌ت

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

    پرسی سوەیدا؛ ئاسۆی ناڕوونی سوریا

  • ئــــابووری
    چین دوای ساڵی 2025

    چین دوای ساڵی 2025

    بانک و نەوت و دابڕان؛ کلیلەکانی واشنتۆن بۆ لابردنی قوفڵی ئێرانی لە به‌غداد

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    بێلا و ئایینی تۆکۆگاوا

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    نه‌وت؛ زانست و بازاڕی کۆلۆنیالیستی

    دیپ-سیک لە ململانێیەكی قووڵی تەكنەلۆژییدا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    دۆخی ئێستای ئەدەبیاتی کوردی بە وەرگێڕانی ئینگلیزی

    دەروونناسیی شۆڕش؛ ئاوڕدانەوەیەکی دەروونناسانە لە شۆڕشەکانی کورد

    پڕۆژەکەی ئەحمەدی خانی لەپێناو دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی

    گەڕان بەدوای مێژووی فەرمانڕەوایی نەتەوەیەكی خاوەن شارستانییه‌تدا

    ڕۆڵى ڕۆژهه‌ڵاتناسی لە بەجیهانیبوونى ئەدەبى کوردیدا

    دەستگیرکردنی عەجاجی جەللادەکەی نوگرەسەلمان

    هەڵوەستەیەک لەمەڕ سنوور و جیۆگرافی کوردستان

    مێژووی سیاسی ئێراق و كورد؛ له‌ دروست بوونه‌وه‌ تا لكاندنی به‌ ئێراقه‌وه‌: به‌شى يه‌كه‌م

    مێژووی سیاسی ئێراق و كورد؛ له‌ دروست بوونه‌وه‌ تا لكاندنی به‌ ئێراقه‌وه‌: به‌شى دووه‌م و كۆتایی

    سیستمى پەروەردە چۆن دەتوانێت بەرەنگارى جینۆساید ببێتەوە؟

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    خۆڕاگریی نیشتمانی

    خۆڕاگریی نیشتمانی

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    ئایدۆلۆژیا شەڕخوازەکان

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    زمانی کوردیی سۆرانی؛ لەگەڵ خوێندنەوەی بژاردەدا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

  • چاوپێکەوتن
    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    لەبارەی هزری ناتووندوتیژییەوە

    ئەنتۆن چیخۆڤ لە یاداشتەکانی نووسەری ڕووس “ئیڤان بۆنین”

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

سەرەکی بـــیر و ڕا

رووداوه‌كه‌ی بۆرسای توركیا، سته‌مێكی رێكخراو

عارف قوربانی لەلایەن عارف قوربانی
ئازار 12, 2023
لە بەشی بـــیر و ڕا
0 0
A A
تایبه‌تمه‌ندی كێشه‌ داراییه‌كانی کوردستان
0
هاوبەشکردنەکان
26
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

هه‌فته‌ی رابردوو له‌ناو یاریگای پارێزگای بۆرسای توركیا، كه‌ میوانداریی یانه‌ی ئامه‌دی باكووری كوردستانی كردبوو، دیمه‌نی شێوازێكی دیكه‌ی سته‌می رێكخراوی ده‌وڵه‌تی توركیامان به‌رانبه‌ر به‌ كورد له‌و وڵاته بینی‌. هه‌رچه‌ند دیمه‌نه‌كه‌ وا وێنا ده‌كرا، كه‌ رووداوێكی خۆڕسكانه‌ی لایه‌نگران و هانده‌رانی یانه‌ی (بۆرسا سپۆر)ـن. به‌ڵام ئه‌و وێناكردنه‌ خودی پیلانه‌كه‌یه،‌ كه‌ شێوازێكی چه‌وساندنه‌وه ‌و سته‌می رێكخراو به‌رانبه‌ر به‌ كورد گیراوه‌ته‌به‌ر، نه‌ك ته‌نها هه‌ر له‌ توركیا، به‌ڵكو له‌ سووریا و ئێراق و ئێرانیش په‌یڕه‌و ده‌كرێت.

وه‌ك له‌ میدیاكان بڵاوكرایه‌وه‌، ته‌نانه‌ت شه‌وی به‌ر له‌ یارییه‌كه‌ ده‌ستەیه‌ك له‌ به‌ناوهانده‌رانی یانه‌ی بۆرسا سپۆر چوونه‌ته‌ به‌رده‌م ئه‌و هۆتێله‌ی یاریزانه‌كانی یانه‌ی ئامه‌دی باكووری كوردستان لێی ماونه‌ته‌وه‌، درووشمی ره‌گه‌زپه‌رستانه ‌و دژی كوردیان گوتووەته‌وه‌. بۆ به‌یانی و له‌ناو یاریگاكه‌ش وێنه‌ و هێمای تیمه‌كانی بكوژی نادیاریان به‌رزكردبووه‌وه،‌ كه‌ به‌پێی هه‌ندێك ئامار، تۆمه‌تبارن به‌ كوشتنی نزیكه‌ی 20 هه‌زار كورد. له‌ كاتی یارییه‌كه‌شدا به‌ چه‌ندین كه‌ره‌سەی جۆراوجۆری شه‌ڕ و په‌لاماردان كه‌ بردنه‌ژووره‌وه‌یان بۆ ناو یاریگا قه‌ده‌غه‌یه‌، په‌لاماری یاریزانه‌ كورده‌كان و هانده‌رانی یانه‌ی ئامه‌دیان دا و چه‌ندین وه‌رزشكار و لایه‌نگرانیان بریندار بوون. ئه‌وه‌ی له‌ تۆماره‌ ڤیدیۆییه‌كانه‌وه‌ ده‌بیندرا، ته‌نانه‌ت پۆلیس و تیمه‌كانی ئاسایشی ده‌وڵه‌ت به‌شداربوون له‌ لێدان و سووكایه‌تیكردن به‌ كورده‌كان.

ئه‌م رووداوه‌ی شاری بۆرسا هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ یادی رووداوێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌دا، كه‌ له‌ 12ـی ئازاری ساڵی 2004 له‌ یاریگای قامیشلۆ روویدا. ئه‌ویش چوار رۆژ دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای كاتی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت بوو له‌ ئێراق، كه‌ وه‌ك جۆرێك له‌ سه‌ركه‌وتنی كورد له‌ناو كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ره‌نگیدایه‌وه‌ به‌وه‌ی (فیدراڵی)بۆ كوردستان له‌ ئێراق چه‌سپێندرا. خه‌ڵكی قامیشلۆ ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی كوردیان ده‌گێڕا، به‌ڵام به‌پیلانێكی رێكخراو شاییان لێكرا به ‌شین.

یانه‌ی فتوه‌ی دێرەزوور بۆ یاریكردن له‌گه‌ڵ یانه‌ی جیهادی قامیشلۆ روویان له‌ شاره‌كه‌ كرد. به‌ سه‌تان پاس هانده‌ریان له‌گه‌ڵ خۆیان له‌ ناوچه‌ عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه‌ هێنابوو، له‌ ده‌رگایه‌كی جیاوازه‌وه‌ و بێ‌ پشكنین، خرانه‌ ناو یاریگاوه‌. هانده‌رانی یانه‌ی قامیشلۆ به‌ناو تیمی پشكنینی تایبه‌تی پۆلیس و ئاسایشی ده‌وڵه‌تدا تێپه‌ڕێنران و ته‌نانه‌ت بوتڵی ئاوخواردنه‌وه‌شیان لێ قه‌ده‌خه‌كردن بیبه‌نه‌ ژووره‌وه‌، به‌ڵام عه‌ره‌به‌كان تێڵا و چه‌قۆ و دار و ته‌نانه‌ت چه‌كیشیان بردبووه‌ ژووره‌وه‌. به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه‌، به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو و وه‌ك سووكایه‌تی به‌ كورد، ده‌یان وێنه‌ی سه‌دام حوسێنیان له‌ناو یاریگاكه‌ به‌رزكرده‌وه‌ و كه‌وتنه‌ سووتاندن و سووكایه‌تی به‌ وێنه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی و ئۆجه‌لان. هه‌ر به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستان، په‌لاماری هانده‌رانی یانه‌ی قامیشلۆیان دا و وه‌ك ده‌گوترێت ته‌قینی یه‌كه‌م فیشه‌ك له‌لایه‌ن پارێزگاری حه‌سه‌كه‌وه‌ ده‌بێت، كه‌ به‌ ده‌مانچه‌كه‌ی خۆی مناڵێكی كورد ده‌كوژێت. ئه‌و پۆلیس و ئاسایشانه‌ی وه‌ك پیلانی پێشوه‌خته‌ ئاماده‌كرابوون، به‌ چه‌ك پشتیوانیی عه‌ره‌به‌كانیان كرد و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند هانده‌رێكی یانه‌ی قامیشلۆ ده‌كوژرێن. گرژی و ئاڵۆزی كه‌وته‌ شاره‌وه‌ و له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی كوردی خۆپیشاندان ده‌ستیپێكرد، رژێم سوپای دژی كورد به‌كاربرد و له‌و رووداوه‌ و لێكه‌وته‌كانیدا، زیاتر له‌ 50 گه‌نجی كوردیان شه‌هید كرد و زیاتر له‌ دوو هه‌زار كه‌سیان خسته‌ زیندانه‌وه‌.

ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك به‌ بایه‌خه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردووی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بڕوانێت، له‌ گه‌رمه‌سێره‌وه‌ بۆ ده‌شتی نه‌ینه‌وا، زۆر دیمه‌نی هاوشێوه‌ ده‌بینین. كاتێ جووتیاره‌ كورده‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن عه‌ره‌ب هاتوونه‌ته‌ سه‌ر ماڵ و زه‌ویوزارمان و داوای چۆڵكردنی گونده‌ كوردییه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌و راستیه‌ ده‌ڵێن كه‌ سوپای ئێراق یان پۆلیسی فیدراڵی یا گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی پشتگیری عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌ن. بێگومان هه‌مان سیناریۆش بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای كوردستان له‌ كرمانشانه‌وه‌ تا ئورمیه‌ به‌رده‌وامه‌.

ئه‌م رووداوانه‌ ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێن كه‌ ده‌وڵه‌تانی سه‌رده‌سته‌ی ناوچه‌كه‌ جیاواز له‌و سیاسه‌تانه‌ی وه‌ك ده‌وڵه‌ت بۆ سه‌ركوتكردنی كورد گرتوویانه‌ته‌به‌ر و هه‌موو داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كان خراوه‌ته‌ خزمه‌تییه‌وه‌، ئامانجیانه‌ خه‌ڵكیش وه‌ك ئامرازێك بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی كورد به‌كار به‌رن. زۆر رووداو رووده‌ده‌ن دژ به‌ تاكی كورد، كه‌ دیمه‌نه‌ رووكه‌شه‌كه‌ی بریتییه‌ له‌ هه‌ڵوێستی تاكلایه‌نه‌ی هاووڵاتییه‌ك یان گرووپێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراو. به‌ڵام راستییه‌كه‌ سته‌مێكی رێكخراوه‌ و ئایدۆلۆجیاییه‌كی شاراوه‌ی دژه‌كورد له‌ناوچه‌كه‌ له‌پشتی هه‌ر یه‌ك له‌و رووداوه‌ كه‌سیانه‌وه‌یه‌.

له‌ توركیا و ئێراقیش زیاتر زه‌مینه‌ی گه‌شه‌كردنی ئه‌م رق له‌ كوردبوونه‌ له‌ باڵاكردندایه‌. تورك هه‌ر به‌ سرووشت زۆرینه‌یان ره‌گه‌زپه‌رستن و زۆر به‌ تووندی دژی‌ كوردن. ساڵانه‌ چه‌ندین جار ئه‌و دیمه‌نانه‌ له‌ میدیاكان بڵاوده‌بنه‌وه،‌ كه‌ هاووڵاتی كورد كاتێك وه‌ك گه‌شتیار روو له‌ناوچه‌ توركییه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن، رووبه‌ڕووی چی سووكایه‌تی و ته‌نانه‌ت لێدان و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ش ده‌بنه‌وه‌. نه‌ك ته‌نها له‌ناو توركیا، ته‌نانه‌ت به‌شێكیان كه‌ نه‌وه‌ی سێهه‌م و چواره‌میانن له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا له‌دایك بوون و له‌ناو ئه‌و كو‌لتوور و دابونه‌ریته‌ فره‌یی و كراوه‌ییه‌شدا په‌روه‌رده‌ كراون، به‌ڵام هه‌ر كینه‌یه‌كی له‌ راده‌به‌ده‌ریان به‌رانبه‌ر به‌ كورد هه‌یه‌. له‌ ئێراقیش به‌درێژایی ده‌یان ساڵ هاووڵاتی عه‌ره‌ب وه‌ك ئامرازێك به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ به‌شدار بووه‌ له‌ سیاسه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زی كورد كه‌ وه‌ك ستراتیجێكی عه‌ره‌بی له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه‌ گه‌یاندرابووه‌ دواترۆپكی تاوان.

ته‌نانه‌ت دوای كه‌وتنی سه‌دامیش نه‌ك هه‌ر له‌لایه‌ن كاره‌كته‌ره‌ دینی و سیاسییه‌كانیانه‌وه‌ ئه‌م رق له‌ كوردبوونه‌ به‌رده‌وامه‌، به‌قسه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتار و كاره‌كته‌ره‌ سیاسییه‌ كوردانه‌ی وه‌لائیان بۆ شیعه‌ و ئێران هه‌یه‌و زوو زوو سه‌رزه‌نشتی كورد ده‌كه‌ن به‌وه‌ی بۆچی سازشی زیاتر بۆ به‌غدا ناكات، ئۆباڵی ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی سه‌ركرده‌كانی كورد و ئاماژه‌ به‌ دیوێكی دیكه‌ی باڵاكردنی ئه‌م مه‌ترسییه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ئێستا له‌سه‌ر ئاستی شه‌قامی عه‌ره‌بی له‌ شاره‌كانی خوارووی ئێراق رق له‌ كوردبوون رۆژ له‌دوای رۆژ له‌ باڵاكردندایه‌. پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه؛‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ ئایدۆلۆجیایه‌ك له‌ پشتییه‌وه‌ نه‌بێت و به‌ پلان و به‌رنامه‌ كاری له‌سه‌ر نه‌كرێت، هاووڵاتیه‌كی عه‌ره‌ب له‌ نه‌جه‌ف یان كه‌ربه‌لا، بۆچی و له‌پای چی ده‌بێت رقی له‌ كورد بێت؟

پێویسته‌ كورد هۆشیار بێته‌وه‌ له‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌سته‌ی تورك و عه‌ره‌ب و فارس به‌شێوازێكی رێكخراو كار بۆ سه‌ركوتكردنی كورد ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ باڵاكردنی توانای سه‌ربازی و چه‌ك و كه‌ره‌سه‌ی پێشكه‌وتووی زیره‌ك بۆ لێدان له‌ كورد، كار له‌سه‌ر باڵاكردنی ئه‌و رقه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌ش ده‌كه‌ن له‌ناو نه‌ته‌وه‌كانی خۆیان. راسته ‌و گرنگه‌ كورد ده‌ست به‌جیاوازی به‌ها باڵا كۆمه‌ڵایه‌تیی و مرۆییه‌كانی خۆیه‌وه‌ بگرێت و به‌ جیاوازی ئاست و پله‌ی مرۆڤبوونی خۆی، خۆی له‌وان جیابكاته‌وه‌. به‌ڵام پێویسته‌ ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو بگرێت هه‌میشه‌ ئه‌و بنه‌مایانه‌ سه‌رچاوه‌ی هێز نابن بۆ به‌رگری له‌مانه‌وه‌ی، ده‌بێت ئامراز و رێگا و شێوازی پێویستی هه‌بێت بۆ پاراستنی خۆی له‌ دوژمنه‌كانی.

پۆستی پێشوو

هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی یەکەم

پۆستی داهاتوو

چۆنیەتی پێكهێنانی (استحداث)ـی پارێزگای نوێ لە ئێراق

عارف قوربانی

عارف قوربانی

نووسه‌ر

پەیوەندیداری بابەتەکان

چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە
بـــیر و ڕا

ئەمریکا و ڕوسیا

ئاب 21, 2025
2
پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ
بـــیر و ڕا

پارادۆکسی خوێندنەوە و نووسین لە نێوان نووسەری مرۆڤدۆست و نووسەری بکوژ

ئاب 20, 2025
21
بـــیر و ڕا

ڕۆڵی هەرێمی کوردستان لە پاراستنی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان

ئاب 18, 2025
28

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئازار 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728293031  
« شوبات   نیسان »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە