-جیفری ساڵی 1946 له‌ویلایه‌تی ماساشۆستچ له‌دایك بووه.
-بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له‌مێژوودا له‌زانكۆی نۆرسئێسترن وه‌رگرتوه، پاشان ماسته‌ری له به‌ڕێوه‌بردنی كار له زانكۆی بۆستن له ساڵی 1977 وه‌رگرتوه، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دبلۆمی زمانی فه‌ره‌نسیه له زانكۆی پاریس.
-زمانه‌كانی ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی، توركی، فه‌ره‌نسی ده‌زانێت.
باڵیۆز “جیمس جیفری” توێژه‌رێكی گه‌وره‌ی به‌رنامه” فیلیب سولوندز”ه، له ئینستیتوتی واشنتۆن. كاری ئه‌و تایبه‌ته به ستراتیژی دیپلۆماتی و سه‌ربازی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌تی له توركیا و ئیڕان و ئێراقدا.
جیفری به‌یه‌كێك له گه‌وره دیپلۆماته‌كانی ئه‌مریكا ده‌ژمێردرێت. ژماره‌یه‌ك پۆستی باڵای له واشنتۆن و له‌ده‌ره‌وه‌ش وه‌رگرتووه.
شانبه‌شانی ئه‌وه‌ی له ئه‌نكه‌ره‌و به‌غدا باڵیۆز بووه، پۆستی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جێگری ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌رده‌می جۆرج بۆشدا.
به‌رنامه‌ی كاری جیفری به‌پله‌ی یه‌كه‌م لهپۆستهكانیدا جه‌ختكردنه‌وه بووه له‌سه‌ر ئێران. پێشتر جێگری بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بووه بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی دوور، كاری سه‌ره‌كی له‌ناو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا، بریتی بووه له سه‌رپه‌رشتی كردنی تیمێكی تایبه‌ت به‌ئێران و هه‌ماهه‌نگی دیپلۆماتی گشتی.
هاوكات پۆستی ڕاوێژكاری گه‌وره‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه بۆ كاروباری ئێراق، پێ سپێردراوه. هه‌روه‌ها پۆسته‌كانی بریكار وجێگری به‌ڕێوه‌به‌ری تیمی ئه‌مریكی له‌به‌غدا، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری تیمی ئه‌مریكی له‌ئه‌نكه‌ره، باڵیۆزی ئه‌مریكا له ئه‌لبانیای به‌ڕێوه‌بردووه.
جیفری، جگه‌له‌وانه، ئه‌فسه‌ری پێشووی مارێنز بووه‌و، خزمه‌تی سه‌ربازی له ئه‌ڵمانیا و ڤێتنام كردووه له‌نێوان ساڵانی 1969 تاكو 1976دا.
– پوخته‌ی پۆسته‌كانی
له‌نێوان 2010 تاكو 2012 باڵیۆزی ئهمریكابووه له‌به‌غدا.
له‌نێوان 2008 تاكو 2010 باڵیۆزی ئه‌مریكا بووه له‌ئه‌نكه‌ره.
له‌نێوان 2002تاكو 2004 باڵیۆزی ئه‌مریكا بووه له ئه‌لبانیا.