ڕۆژی (13/12/2022) سەرۆك و ستافی ناوەندی چاوی كورد بۆ پەرەپێدانی سیاسی، سەردانی كونسوڵخانەی كۆماری چینی میللی كرد لە شاری هەولێر، لەلایەن بەڕێز (نیرۆچی) كونسوڵی گشتی كۆماری چینی میلیەوە پێشوازی كران.
لە دیدارەكەدا بەبایەخەوە باسی هەماهەنگی كولتوری و پەرەپێدانی پەیوەندی ڕۆشنبیری نێوان كوسوڵخانەی چین و ناوەندی چاوی كورد كرا، وە سەرۆك و ستافی ناوەندی چاوی كورد هیوای سەركەوتنی بۆ بەڕێز (نیرۆچی) خواست لە ئەرك و كاری داهاتوویدا بەهۆی تەواوبوونی ئەركەكەی وەك كونسوڵی گشتی چین لە كوردستان.
لەدیدارەكەدا جەخت لەسەر بەردەوامی كاری پێكەوەیی وپەیوەندیە كەلتوریەكانی نێوان كونسوڵخانە و ناوەند كرایەوە، وە بەڵێنیاندا كە جێگەی ناوەندی چاوی كورد هەمیشە بكرێتەوە لە چالاكیە كەلتوریەكانی كونسوڵخانەدا لە چوارچێوەی یاسا كارپێكراوەكانی هەرێمی كوردستاندا، بەتایبەتی كە لەماوەی ڕابوردودا ناوەندی چاوی كورد هەماهەنگیەكی باشی هەبووە لەو بوارەدا.
لەكۆتایی دیدارەكەدا سێ كتێبی بڵاوكراوەی ناوەندی چاوی كورد پێشكەشی بەڕێز كونسوڵخانەی كۆماری چینی میلی كرا.
![](https://chawykurd.com/wp-content/uploads/2023/01/aa-1024x576.jpg)