لەگەڵ گرووپێک لە هاوڕێکانم چووین بۆ بینینی فیلمی (جەیسن ڕایتمان) Up in the Air (2009) دوای بڵاو بوونەوەی. لە دوای گەڕانەوە لە هۆڵی سینەما گفتوگۆی فیلمەکەمان کرد، هەندێک لە هاوڕێکانم بە دڵیان بوو، هەندێکی تریان وا هەستیان کرد کە ئاستی خاوە و هەندێکی دیکەش پێیان وابوو شاکارێکی تایبەتە، لە خاڵێکی گفتوگۆکەدا تیشکیان خستە سەر سینەماتۆگرافی و یەکێک لە هاوڕێکانم بیری کەوتەوە کە چەند ناوازە بوو ئەو گرتەیەی کە لە لاپەڕەی بەرامبەردا پیشان دراوە، بێ گوێدانە بۆچوونەکانی ئێمە لەسەر فیلمەکە، هەموومان لەگەڵی هاوڕابووین، چەند جوان و بە واتا سەرنجڕاکێشە ئەو گرتەیە، دەتوانین هەموو شتێک بیر بهێنینەوە دەربارەی ئەم گرتەیە بە ڕوونی: جێگیرکردنی پێکهاتەی ئەو فرەیمه کە لە فیلمەکەدا ڕوویدا، گرنگتر لەوە بۆچی ئەوە گرتەیەکی ناوازە بوو؟ لە کاتێکدا چەندین گرتە و ساتی سەرنجڕاکێشی تر لە فیلمەکەدا هەبوو، شتێکی تایبەت دەربارەی ئەو گرتەیەوە هەبوو کە هەمان بۆچوونی لای ئێمە دروستکرد، بێ گوێدانە ئەوەی هەستمان چۆنە لە بارەی تەواوی فیلمەکەوە؟ ئایا پێکهاتەی گرتەکەبو؟ ڕۆڵگێڕان بو؟ یان شتێکیتربوو کەوای کردووە ئەم گرتەیە لە بیر نەکراو بێت؟
بۆ ئەوەی تێبگەین بۆچی ئەم گرتەیە زۆر بەباشی کاردەکات، پێویستمان بە زانینی کەمێک دەربارەی ئەو دەقەوە کە تێیدا دەردەکەوێت. ناتالی (ئانا کێندریک)، لە کۆمپانیایەکی گەورە و پیشەگەرە کە بەشێوەی هاوبەش و هاوکار ڕێگایەک دادەڕێژێت بۆ دەرکردنی کارمەندان بە بەکارهێنانی وێبکام، بۆ ئەوەی کۆمپانیاکە بە ڕێگەیەکی پرۆفیشناڵانە ڕزگار بکات بە (کۆتای بهێنێت بە ماوەی خزمەتی کارمەندەکانیان) لە بەر ئەوەی بڕێک پارەی زۆر لەگەشتکردنی پسپۆڕەکانیانی ئەو کۆمپانیایانە خەرج دەکرا کە پێویستیان بە خزمەتەکانیان هەبووه.
ڕایان (جۆرج کلۆنی)، پسپۆڕێکی پلە بەرزی لە کارلابردنە، گومانی لەجێگیری سیستەمێکە کە بەرکەوتنی ڕاستهقینەی نێوان مرۆڤەکان ناهێڵێت، بەڕێوبەری کۆمپانیاکە بە خێرایی ڕایان دەکات بە بەرپرسی پەروەردەی ناتالی و هەردووکیان وەک تیمێک دەنێرێتە دەرەوە بۆ کارکردن، بۆ ئەوەی ناتالی ئەزموونی لەکار لابردنی دەستەی یەکەمی کارمەندەکان بکات ڕوو بە ڕوو. لە دوای داخورپاندن و کاردانەوەیەکی مۆنتاژکراوی (دەستکرد) کارمەندەکان بە بیستنی هەواڵی لابردنیان لە سەر کار، گرتەکە دەپچڕێت بۆ گرتەی ناتالی بە بەتەنیا دانیشتبوو لەسەر نیشتۆکێک لە ژوورێکی پڕ نیشتۆکی بەتاڵ لە چاوەڕوانی ڕایاندا کاتێک دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ یەک برۆن پرسیاری لێ دەکات ئایا تۆ باشیت، بەڵام شانی دەجوڵێنێت وەڵامی پرسیارەکەی ناداتەوە لەگەڵ یەک دەڕۆن .
ئێستا دەزانن چی لە پشتی گرتەی چیرۆکەکەوە دەگوزەرێت، دەتوانین باشتر تێبگەین کە چی وای لێدەکات واباش دەرکەوێت لە ڕووی پێکهاتەوە گرتەکە وا دەرناکەوێت کە ئاڵۆزێکی تایبەتی بێت. وەک گرتەیەکی فراوانی(کراوە) ئاسایی دەردەکەوێت دەوری ناتالی دراوە بە نیشتۆکی بەتاڵی ئۆفیسەکە، ئەگەر بە ووردی تەماشای بکەین. هەرچۆنێک بێت، گرتەکە دەشکێنێت بۆ توخمێکی بینراو، یاسای پێکهاتە بەکاردەهێنرێت بۆ ڕێکخستنیان لە ناو فرهیمەكهدا، لایەنی تەکنیکی، وێنەیەکی ئاڵۆزتر دەردەکەوێت لە ڕاستیدا. بەکارهێنانی گرتەی درێژ (بەتایبەت گرتانە لە خۆ دەگرێت، کە پێکهاتە و گەورەیی بەشەکە، بەشەکە دەورووبەری ناوچەکەدا) ڕێگەی دا بە ریزکردنی کۆمەڵێک نیشتۆک زۆر لە دەوروبەری ناتالی، جەختیکردەوە لەسەر زۆری ئەو کارمەندانەی ئەو ڕۆژە کە لەسەر کار لابراون، وای لێ دەکات کە لە فرێمەکەدا بچووک و تەنیا دەرکەوێت. گۆشەی بەرزی بچووکیش پێکهاتەیەک دروست دەکات كه نیشتۆکە بەتاڵەکان بە ئاسانی بیبینن، ئەگەر گرتەکەی لە ئاستی چاودا بوایە؛ بۆ نمونە زۆربەی نیشتۆکەکان لە دیمەنەکەدا دیارنەدەمان هەر وەک لەوێنەکی پێشودا دیارە. هەروەها گرتەی گۆشە بەرز وا لە ناتالی دەکات بە بە شکست خواردو، لاواز، بێ هێز دەرکەوێت (گۆشەی بەرز زۆرجار بەکاردێت بۆ گەیاندنی هەستی کاراکتەرەکان). دانانی ناتالی لە فرێمەکەدای یاسای سێییەکان پەیڕو دەکات، دروستکردنی پێکهاتەیەکی دینامیکی کە ڕێگە دەدات بە تەماشا کردنی لە گۆشیەکی ژوورەکەوە کە ڕووی لێیەتی، گرنگتر لەوە ئەم شوێنە وا دەرکەوێت کە کورسیەکان پاڵیان پێوەناوە بۆ سوچێک، لەڕووی جەستەیی و هەستیەوە (دانانی ئەو لە ناوەڕاستی پێکهاتەکە ئەم بیرۆکەیەی نەدەگەیاند) لەئەنجامی ڕێکخستنی کامێرا لە نێوان ئەو ئامانجەی کە هەیەتی هاوێنەی کامێرەکە دەکاتەوەو گرتەیەکی نادیار لە بوارێکی قوڵدا وێنە دەگرێت، ڕێگریمان لێ دەکات لە چڕکردنەوەی سەرنجەکانمان تەنها لەسەری و دڵنیابوون لەوەی کە نیشتۆکەکان بەو شێوەێە گرنگن بۆ تێگەیشتنمان لەو گرتەیە وەک ئەو (فیلمسازەکە دەیتوانی قوڵایی تەنکی مەیدان بەکاربهێنایە، دایببڕیایە لە پێکهاتەکەدا).
هەموو ئەم بڕیارە پێکهاتانە بیرۆکەیەکی زۆر دیاریکراو دەگوازێتەوە دەربارەی ئەوەی کە ناتالی لەو ساتەدا چۆن هەست دەکات، بێ گوێدانە ئەوەی کە ئەو چی بە ڕایان دەڵێت کاتێک ئەو دەچێت بەشوێنیدا بۆ بە جێهشتنی کۆمپانیاکە. پێکهاتەی ئەم گرتەیە بە بینەران دەڵێت کە لە پشت کۆمپانیاکەوە، پڕۆژکەی چەند بێ واتایە، ئەو لایەنی سۆزداری و کەسایەتی خۆی دەشارێتەوە،لایەنێکی کاریگەری ڕاسەقینەی لەسەر کەوتنی مرۆڤی پیشگەر هەیە. بەڵام جوانی و دراماتیکی کێشی ئەم گرتەیە لە ئەنجامی بە سادەیی جێبەجێ کردنی یاساکانی پێکهات نییە، ئەم گرتەیە بەشێوەیەکی باش کاردەکات چونکە لایەنی تەکنیکییەکانی، هەڵبژاردنی پێکهاتەکانی، دەقی گێڕانەوە(چیرۆک)، هەموویان بە یەکەوە کار دەکەن بۆ دروستکردنی واتایەک. گرتەکە کاریگەری بەهێز و بەردەوام لەسەر من و هاوڕێکانم دروست کرد چونکە ئەوە نەک تەنها لە ڕووی بینینەوە کاریگەری نەبوو، گرنگتر لەوە، بە شێوەیە چیرۆکانەو زمان پاراو دایڕشتۆتەوە. ئەم کتێبە ڕێبازێکی یەکخراو بۆ تێگەیشتن پێشکەش دەکات، و جێبەجێکردنی یاساکانی پێکهاتەی سینەمایی ئەوەی کە ڕەچاوی تەکنیکی و گێڕانەوە دەکات ئەو لایەنانەی کە گرتە دروست دەکەن وەک ئەو نمونەزۆر بەهێزەی کە لە Up in the Air دەردەکەوێت. ئەم ڕێبازە نوێیە قووڵی و جیاکاری (ناکۆکیی) دەستەبەر دەکات، گەڕان بۆ یەکێک لە توخمە بنچینەییەکانی زمانی بینراوی گرتە سینەماییەکان. بە سەرنجدان لەسەر یاساکانی پێکهاتە سینەماییەکان بەسەر هەریەکێک لە زۆرترین وێنە بەکارهاتووەکانی ووشەگەلی سینەماییهکاندا دەچەسپێنێت، پشکنینی ئامرازەکان و زانینێکی چۆن پێویستە بۆ دروستکردنیان و شیکردنەوەی هەر گرتەیەک چیرۆک کاردەکات لە سنوری فلیمەکانی خۆیاندا. وێنەیەکی ڕوونتر دەردەکەوێت دەربارەی ئەوەی کە چی پێویستە بۆ دروستکردنی وێنەکان کە لە شێوەی چیرۆکدا واتاداربن، بەڵام بۆچی سەرنج دەخاتە سەر یاساکانی پێکهاتە وەک کارپێکردن بۆ جۆری گرتە دیاریکراوەکان لەجیاتی ئەوەی سەیری ئەم بنەمایانە لە ڕوویەکی لە فراوانترەوە، بە واتایەکی گشتی تر، وەک ئەوەی دەتوانرێت بەسەر هەر پێکهاتەیەکی بینراودا جێبەجێ بکرێن؟ وەڵامەکە سادەیە، کاتێک زمانی سینەما پەرەی سەند، هەندێک یاسای پێکهاتە ستاندارد کرا بۆ سەپاندنیان بەسەر گرتەکاندا هەر هەروەک هەندێک پەیماننامەی تەکنیکی (سەبارەت بە بەکارهێنانی هاوێنە و قوڵی مەیدان بۆ نمونە) زیاتر باوترە لە چەند گرتەیەکی دیاریکراودا.
ئەو تەکنیک و یاسای وێنەکاری بە شێوەیەکی ئاڵۆز پەیوەندی بە گێڕانەوەوە نەریتی چیرۆکەکەوە، بە تێپەڕبوونی کات چەند ساتێکی سەرەکی چیرۆکەکەی بەستووە بە بەکارهێنانی چەند گرتەیەکی دیاریکراو، شیکردنەوەیەکی ورد بۆ چۆنییەتی جێبەجێکردنی ئەم رێکەوتنە (نەریتە) بینراو و تەکنیکی و چیرۆکانە بۆ هەر جۆرێک تایبەتی گرتە دەتوانێت ئەو ئامڕازسازیە ئاشکرا بکات، کە بەشداری کردووە لە یەکەم شوێندا. چەمکێکی تر کە ئەم پەڕتوکە پێشنیاری دەکات ئەوەیە: یاساکان لە پێکهاتەی سینەمایی لە سەر بەرد نەنووسراون. یاسا دیاریکراوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو نەرمن و دەکرێت بنبڕ بکرێن کاتێک گونجاو بێت، دروستکردنی گرتەیەک کاریگەری نوێ دەبێت بە شێوازێکی سەرسوڕهێنەرو تەنانەت دژ بەیەک. لەبەر ئەم هۆکارە، هەموو گرتەیەک کە شیکراوەتەوە نموونەیەک لەخۆ دەگرێتەوە کە یاساکان شکێنراون، هێشتا دروستکراون بۆ کارکردن بەشێوەیەکی داهێنەرانەی چاوەڕوان نەکراوو، گێڕانەوەیەکی باوەڕپێکراو . هەر وەک ئەو پەندە دەڵێت ” یاساکان فێربە بۆ ئەوەی بتوانیت بەشێوەیەکی دروست تێکیان بشکێنێت ” بەو شێوەیە کار دەکات کە ڕیکلامی بۆ کراوە. ڕێبازی یەکپارچەیی ئەم پەڕتوکە و دیاریکراوە تیشک دەخاتە سەر بلۆکە بنچینەییەکانی بنیاتنان لە وشەگەلی سینەمایی گفتوگۆیەکی گشتگیر لە هەموو چەمکێک و لایەنی تەکنیکی پەیوەست بە پێکهاتەی بینراو. هەرچۆنێک بێت، تۆ چەند مەرجێکی گرنگ(سەرەکی) دەدۆزیتەوە کە پەیوەندی بە پێکهاتە لەگەڵ سینەماتۆگراف هەیە بە شێوەیەکی دیاری کراو لە زۆربەی بەشەکاندا. ئەم چەمکە بەکارهاتووانە بە بەردەوامی پێناسە دەکرێن لە بنەماکانی بەشی پێکهاتە و چەمکە تەکنیکیەکان . ئەگەر دەتەوێت پەرەپێدان بە تێگەیشتنێکی (ئینسایکلۆپیتیکی-فراوانتر) گەشە پێبکەیت بۆ هەموو چەمکێک و یاسا هەرچۆنێک بێت، پێویستە سەرچاوەکانی تر ڕەچاو بکەن کە مامەڵە لەگەڵ پێکهاتەی بینراو دەکەن وەک بابەتێکی گشتگیر. من پێشنیاری پەڕتوکی(The visual story: Creating the visual stracture of Film,Tv, and Digital media ( دەکەم کە لە لایەن ( (Bruce Blockنوسراوە . ئەوە دیمەنێکی جوان و ڕوون و بەرچاوە لە پێکهاتەی بینراو کە هەردوو بنچینەیی و پێشکەوتوو ئەگرێتەوە پێکدێن، بۆ ڕێبەرێکی پتەو، بۆ لایەنە تەکنیکییەکانی بەرهەمهێنانی فیلم و ڤیدیۆ، من پەڕتوکێکی دیکە پێشنیار دەکەم کە بەبەخت بووم بۆ ئەوەی وەک ڕێنیشندەرێک کاری لەسەر بکەم، کە لە لایەن هاوڕێکەمەوە نووسراوە، مامۆستا و هاوکارم Mick Hurbis-Cherrier، بەناونیشانی (Voice and Vision:A creative Approache to Narrative Film and Dv Production) .
لە زۆر ڕووەوە، پەڕتوکهكه و چاوی فیلمساز ئیلهام بەخشبوو لەلایەن پەڕتوکی ((voice and Vision بەرهەم هاتووە، کە بەکاردەهێنرێت بۆ داپۆشینی هەموو تەکنیکی و جوانی و چیرۆک گێڕانەوە و لۆجستیکی بەرهەم هێنانی فیلم و ڤیدیۆ پێش بەرهەمهێنان و پاش بەرهەمهێنان بۆ گەشەدان بە دیمەنی داهێنەرانەی فیلمسازەکە. پەڕتوکی چاوی فیلمسازەکان ڕێگایەکی نوێ دەگرێتە بەر بۆ تێگەیشتن یاساکانی پێکهاتەی سینەمایی و (چۆنییەتی شکاندنیان) بۆ بەکارهێنانیان لەسەروو بنچینەی گێڕانەوەی پراکتیکی و بنەما نەریتییهکان. ئەمە بە دڵنیاییەوە “هیچ داهێنانێکی ڕهسەن نییە ” نزیک بوونەوەیە لە پێکهاتەی سینەمایی، تۆ نابێت ملکەچی یاسا بۆ دانراوەکانی تەکنیک بیت، بەڵکو تەکنیکەکە وا لێ بکە بۆ پڕکردنەوەی پێویستیی تایبەت چیرۆکەکەت لە جیاتی ئەوە. ئامانج ئەوەیە وات لێ بکات هەست بە کاریگەری ڕهنگ و بیرکردنەوەیەکی بابەتی کە دەتوانیت بە ئەنجامی بگەیەنێت ڵەگەڵ تێگەیشتنێکی پڕتر لە ڕۆڵگێڕنی گرتەی نواندنەکە لە گێڕانەوەیەکی گەورەترو پلان بابەتی لە چیرۆکەکەتدا. ئەم تێگەیشتنە گشتگیرو یەکخراوەیە هەموو گرتەیەک لە فیلمەکەتدا گرنگە بۆ بەڕاستی بەکارهێنانی هێزی ئەم هونەرەیەو پەیوەندی کردن بە بینەرەوە. هیوادارم بەشەکانی ئەم پەڕتوکە هانتان بدات کە بیر لە گرتەکان بکەنەوە بە شێوازی دینامیکی تر بۆ جاری داهاتوو کە کامێراکە داناو ئامادەبیت بۆ گرتەی فرەیمی داهاتووت. بەهیوای بەختێکی باش.
سەرچاوە؛
THE FILMMAKER’S EYE
LEARNING (AND BREAKING) THE RULES OF CINEMATIC COMPOSITIO, GUSTAVO MERCADO Focal Press is an imprint of Elsevier 30 Corporate Drive, Suite 400, Burlington, MA 01803, USA The Boulevard, Langford Lane, Kidlington, Oxford, OX5 1GB, UK
نووسین: گۆستاف میركادۆ
وهرگێڕانی له ئینگلیزییهوه: هۆگر جهزا