بەروارى ١١/٤/٢٠١٩، عەوەزى کوڕى عۆف، وەزیرى بەرگرى سۆدان، کۆتایی بە فەرمانڕەوایەتى عومەر حەسەن ئەلبەشیر ڕاگەیاند و دەست بەسەرى کرد، بەوەش پێش ئەوەى چەند مانگێک پێش تەواوبوونى ٣٠ ساڵ لە ماوەى مانەوەى وەکو سەرۆکى سۆدان، کۆتایی بەدەسەڵاتى هات، ناوبراو یەکەم سەرۆکى سۆدانە کە لەمێژووى مۆدێرنى ئەو وڵاتەدا بۆ ئەو ماوە دوور و درێژە سەرۆکایەتى سۆدانى کردبێت، لەو ماوەیەدا چەندن هاوپەیمانیەتى و دژایەتى لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەکانى سۆداندا کردووە.
لەدایک بوون
عومەر حەسەن ئەلەشیر لە ١ ى نیسانى ١٩٤٤ لە گوندى حۆش بانقا لە دەوروبەرى شەندى، لەدایک بووە، ناوبراو سەر بەهۆزى بەدرى دەهمەشییەکانى کە لە ناوچەکانى باکور و ڕۆژئاواى سۆدان بەشێوەیەکى بەر بڵاو نیشتەجێن.
ئەزمونى سیاسی و سەربازى
ساڵى ١٩٦٧ کۆلیژى سەربازى لە سۆدا تەواو کردووە، لە ساڵى ١٩٨١ ماجستێری لە زانستە سەربازییەکان بەدەست هێناوە.
ساڵى ١٩٨٩ فەرمانڕەوایەتى کودەتایەکى سەربازى کرد بەسەر حکومەتەکەى صادق مەهدى دا، دواتر بوو بەسەرۆکى ئەنجومەنى ڕزگارى نیشتمانى کە پێکهاتبوو لە هاوپەیمانیەتى نێوان سەرکردە سەربازەکان و بزووتنەوەى ئیسلامى لە سۆدان.
تاوەکە ٢ ى مارتى ٢٠١٧ هەردوو پۆستى سەرۆکى وڵات و سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانى لەدەستدا بووە.
ساڵى ١٩٩٥ حکومەتەکەى تاوانبارکرا بەوەى کە پلانى داناوە بۆ تیرۆر کردنى حوسنى موبارەکى سەرۆکى پێشووى میسر.
لە دێسەمبەرى ساڵى ١٩٩٩ بارى نائاسایی ڕاگەیاند ئەوەش بووە سەرەتایەک بۆ جیابوونەوەى تەواوەتى لە سەرکردە ئیخوانییەکان و حەسەن تورابی.
لە ساڵى ٢٠٠٣ کێشەى دارفۆر سەرى هەڵدا.
ساڵى ٢٠٠٥ لەگەڵ جۆن گەرەنگ ڕێکەوتننامەى نیفاشاى واژۆکرد کە سەرەتایەک بوو بە داننان بە مافی سەربەخۆیی باشورى سۆدان و دواتر ئەو بەشە لە سۆدان جیا بوویەوە.
بەیەکەم سەرۆک دادەنرێت لە لەسەر ئاستى نێودەوڵەتییوە شوێنى کەوتوون بە تۆمەتى تاوان دژى مرۆڤایەتى و ئەندام دانى تاوانى نامرۆڤانە لە دارفۆر، لە ١٤ ى یۆلیۆى ٢٠٠٨ دا داواکارى گشتى دادگاى نێودەوڵەتى لە لاهاى بە ناوى لویس مۆرینۆ ئوکامبو داواى دەستگیرکردنى کرد.
لە ٢٦ ى ئەبریلى ٢٠١٠ بۆ یەکەم جار لە هەڵبژاردنێکدا کە چەند لایەنێک ڕکابەرییان دەکرد، جارێکى دیکە وەکو سەرۆکى وڵات هەڵبژێردرایەوە.
لەسەردەمى بەشیردا بەڕێژەیەکى بەرچاو ڕەشبگیرى سیاسی و گەندەڵى و هەژارى و دابەزینى بەهاى جونەیهى سۆدانى و پەرت بوونى سۆدان بە جیابوونەوەى دارفۆر، بەرز بوویەوە، ئەمانەش سەرجەمیان بریتی بوون لە داخوازییەکانى خۆپیشاندەران لەماوەى ڕابردوودا.
سەرچاوە: العربیة