ژماره‌كان چیمان پێ ده‌ڵێن؟
جیهان له‌ماوه‌ی نێوان ساڵانی ١٩٧٠ هه‌تا ٢٠١٨ به‌كۆی گشتی (١٧٠٠٠٠) سهدوحهفتا هه‌زار كرده‌وه‌ی تیرۆریستی به‌خۆیه‌وه بینیوه، لەساڵی ٢٠١٨ بۆ ساڵی سێهه‌مین له‌دوای یه‌ك دابه‌زینی “پێوه‌ری-مؤشر- تیرۆری جیهانیی” به‌خۆیه‌وه بینیوه، ژماره‌ی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان و ژماره‌ی كوژراوه‌كان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه چووه له ئه‌ورووپای ڕۆژئاوا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش، ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی ئه‌و شكستانهوهیه كه هه‌ریه‌ك له داعش وجهبههی نوصره توشی بوون له ئێراق وسوریا، له‌گه‌ڵ زیادبوونی كاریگه‌ریه‌كانی هه‌وڵه‌كانی به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
دوای ئه‌وه‌ی كه ژماره‌ی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان گه‌یشته به‌رزترین ئاستی خۆی له‌وكاته‌دا كه فراوانبوونی ڕێكخراوی داعش به‌لوتكه گه‌شیت له ساڵی ٢٠١٤ دا و ژماره‌یان گه‌یشته(٣٢٦٨٥) كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ، ئیتر شێوازی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان ڕوه‌و كه‌مبوونه‌وه چوون له‌ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابووردودا، كه ساڵی ٢٠١٧ گه‌یشته ١٨٨١٤ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی، ئه‌مه‌ش له‌ڕووی ئاماره‌وه واته دابه‌زینی كرده تیرۆریستیيهكان بۆ زیاتر له نیوه‌ی جارانی و به‌ڕێژه‌ی ٥٧% دابه‌زیوه.
وه‌ك ده‌بینین گه‌وره‌ترین كه‌مبوونه‌وه له ژماره‌ی كوژراوه‌كاندا له عێراق بووه، كه له‌ئێراق جیاوازی له ژماره‌ی كوژراوه‌كان له ساڵی ٢٠١٧ له‌چاو ساڵی ٢٠١٦ دا گه‌یشته ٥٠٠٠ كه‌س، وه‌له سوریایش جیاوازیه‌كه گه‌یشته ١٠٠٠ كه‌س.
ژماره‌ی كوژراوه‌كانی ڕێكخراوی داعش له ساڵی ٢٠١٧ به‌ڕێژه‌ی (٥٢%) كه‌مبوه‌وه وژماره‌ی كردهوهتیرۆریستیهكانی ڕێكخراوه‌كه‌یش له‌هه‌مان ساڵدا به‌ڕیژه‌ی (٢٢%) كه‌میكرد، به‌هۆی تێكشكانی ئه‌م ڕێكخراوه وشكستهێنانی له ئێراق وسوریادا ئێستا ڕویكردووهته باكوری ئه‌فریقيا وده‌وڵه‌تانی كه‌نار وباشوری ڕؤژهه‌ڵاتی ئاسیا.
ئه‌فغانستان له‌ساڵی ٢٠١٨ دا زۆرترین ژماره‌ی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كانی به‌خۆیه‌وه بینی، به‌ڵام هه‌ر له ساڵی ٢٠١٨‌دا له هه‌ریه‌ك له‌سۆماڵ ومیسر گه‌وره‌ترین به‌رزبوونه‌وه تۆماركرا له ژماره‌ی كوژراوانی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كاندا، كاتێك “بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجان”ی سۆماڵ كه سهربهڕێكخراوی قاعیده‌یه، كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستی ئه‌نجامدا به‌ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌به‌رده‌م یه‌كێك له هۆتێله‌كاندا و بووه‌هۆی كوژرانی(٥٨٧) كه‌س. له هه‌مان كاتدا میسریش خراپترین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی به‌خۆیه‌وه بینی له‌میژووی هاوچه‌رخی خۆیدا كاتێك ویلایه‌تی سینای ڕێكخراوی داعش هێرشیكرده سه‌ر”مزگه‌وتی ڕه‌وزه” وبووبههۆی گیان له‌ده‌ستدانی (٣١١)كه‌س و برینداربوونی ١٢٢ كه‌سی تر.
هه‌رچی ئهورووپایشه، ئه‌وا وێنه‌كه زیاتركهمبوونهوهی مه‌ترسیه‌كانی ڕێكخراوی داعش پیشانده‌دات، چونكه ڕێژه‌ی كوژراوه‌كان به٧٥% دابه‌زیوه، كه له‌ساڵی ٢٠١٦ ژماره‌ی كوژراوه‌كان ٨٢٧ كه‌س بووه، به‌ڵام له‌ساڵی ٢٠١٧ ژماره‌كه دابه‌زیوه بۆ ٢٠٤ كه‌س.
كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیانی كرده‌وه تیرۆریستیيهكان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆكار:
١- كه‌مبوونه‌وه‌ی تواناكانی ڕێكخراوی داعش بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستی زیاتر، ئه‌وه‌ش له‌ئه‌نجامی ئه‌و شكسته یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ی كه توشی هاتووه له ئێراق وسوریا.
٢- كاریگه‌ری وچڕیی ڕێوشوێنه‌كانی به‌رنامه‌ی به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌تایبه‌تی له‌بواری ڕاوه‌دونان وپشكنین وچاودێری كردن وته‌رخانكردنی سه‌رچاوه‌ی دارایی بۆ ئه‌م به‌رنامانه وهاوكاری وهه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی له‌بواری به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆردا، له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگریی ئاسایشی وسه‌ربازیی پێویست له‌وباره‌یه‌وه.
له‌ئه‌نجامدا، ئه‌م ژماره وئاماژانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئاراسته پۆزه‌تیڤه‌كان سه‌باره‌ت به جموجوڵی دیارده‌ی تیرۆر وبه‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی جیهانی، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌مان شێواز وڕێڕه‌وی خۆی به‌رده‌وام بێت له‌هاوكاری وهاوبهشیكردنی زانیاریيه‌كان وئه‌زموون گۆڕینه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و تێك‌شكان وشكسته سه‌ربازیه گه‌ورانه‌ی كهتیرۆریزم به‌ریكه‌وتووه به‌تایبه‌تی داعش، به‌ڵام هێشتا ئه‌مه به‌واتای كۆتایی هاتنی ئه‌م ڕێكخراوه نایه‌ت، هه‌تا ئه‌وكاته‌ی ئاژاوه‌ی سیاسی بمێنێت وده‌وڵه‌تی نیشتمانی شكستی هێنابێت له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ڕوانگه‌كان بۆ ئاینده
ئه‌وه‌ی كه جیهان به‌خۆیه‌وه بینیوه له كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاماژه‌كانی تیرۆر له ساڵی ٢٠١٨‌دا وبه‌تایبه‌تی ڕێكخراوی داعش، ئاراسته‌یه‌كی تری ترسناك پیشان ده‌دات ئه‌ویش خۆی ده‌بینێته‌وه له زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌وكرده‌وه تیرۆریستیانه‌ی كه “ڕاستڕه‌وی توندڕه‌و” ئه‌نجامی ده‌دات له ئه‌ورووپای ڕۆژئاوا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، كه ئه‌م ئاراستەیه چاوه‌ڕوانی زیاتربوونی لێ ده‌كرێت له‌داهاتوودا له‌سایه‌ی چالاكیی حیزب ورێكخراوه نه‌ته‌وه‌یی وپۆپۆلیستیهكاندا.
ئه‌ورووپای ڕۆژئاوا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ئه‌مڕۆدا ڕووبه‌ڕووی تیرۆری ڕاستڕه‌وی توندڕه‌و بوونه‌ته‌وه(Right Wing Terrorism)، ئه‌وه‌تا له میانه‌ی چوار ساڵدا له‌نێوان ٢٠١٣ تا ٢٠١٧ ڕاستڕه‌وی توندڕه‌و ١٢٧ كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامداوه كه‌تیایدا ٦٦ حاڵه‌تی كوشتنی لێ كه‌وتووته‌وه ته‌نها له ئه‌مریكا وئهورووپای ڕۆژئاوا.
بێ گومان ئه‌م ئاراسته‌یه بووه به‌جێگه‌ی بایه‌خی زیاتر له لای ناوه‌نده سیاسیيه‌كان وناوه‌نده‌كانی لێكۆڵێنه‌وه وتوێژینه‌وه له ئه‌ورووپای ڕۆژئاوا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، ئه‌م ڕاستیه‌ش په‌یمانگای ئابوری وئاشتی(Institute for Economics & Peace) جه‌ختی لێكردوه‌ته‌وه له‌ڕاپۆرتی كۆتایی خۆیدا له‌ساڵی ٢٠١٨.
ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌م بابه‌ته‌ی مهترسیداركردووه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ئاراسته‌یه هاوشانه له‌گه‌ڵ زیادبوونی ئاستی توندیی ئه‌وشته‌ی كه پێی ده‌وترێت “تاوانه‌كانی ڕقلێبوونه‌وه – جرائم الكراهیة”، به‌تایبه‌تی لهوڵاتهیهكگرتووهكانی ئه‌مریكا وكه‌نه‌دا، كه به‌پێی داتاكانی نوسینگه‌ی لێكۆڵێنه‌وه‌كانی فیدراڵی(FBI) ئه‌م بابه‌تی ڕق لێبوونه‌وه‌یه له‌ساڵی ٢٠١٧ دا به‌ڕێژه‌ی ١٧% به‌رزبووه‌ته‌وه له‌چاو ساڵی ٢٠١٦ دا، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ڕێژه‌كه له كه‌نه‌دا زیاتره وگهیشتوهته (٥٠%) به‌پێی ڕاپۆرتی حكومه‌تی كه‌نه‌دی ساڵی ٢٠١٨‌دا.
لێره‌دا پێویسته ئه‌وه بڵێین كه ئه‌مڕۆ له‌ناوه‌نده ڕۆژئاواییه‌كاندا مشتومڕێكی فراوان هه‌یه سه‌باره‌ت پێناسه‌كردنی چه‌مكه ئاڵۆزه‌كانی وه‌ك: “توندوتیژی خوێناوی” و “ڕاستڕه‌وی توندڕه‌و” و تاوانه‌كانی ڕقلێبوونه‌وه”، هه‌روه‌ها ده‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ له چ كاتێكدا كاری توندوتیژ به‌تیرۆر پێناسه ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها كۆتایی ساڵی ٢٠١٨ ئاراسته وگۆڕانێكی گرنگی به‌خۆیه‌وه‌بینی له‌بواری به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی ڕێكخراوی داعشدا له‌سوریا، ئه‌ویش كاتیك سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد ترامپ له‌كۆتایی دیسه‌مبه‌ری ٢٠١٨ دا ڕایگه‌یاند هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا ده‌كشێنێته‌وه كه‌ژماره‌یان نزیكه‌ی ٢٠٠٠ سه‌ربازن.
ئه‌مه‌ش بوو به‌هۆی تێكه‌ڵكردنی كارته‌كان له ناوچه‌كه‌دا وله سه‌ره‌تای ٢٠١٩ یشه‌وه ناوچه‌كه ده‌خاته به‌رده‌م چه‌ند سیناریۆیه‌كی جیاواز له‌باره‌ی چۆنێتی به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه. وادیاره تێزی مه‌عریفی ڕۆژئاوا –به‌تایبه‌تی چینه سیاسیيهكهی- هه‌ستی به‌كۆتایی هاتنی ڕێكخراوی داعش كردووه له‌سوریا وئێراق، به‌تایبه‌ت دوای ڕاگه‌یاندنی دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌سوریا وهه‌بوونی نیازی كشانه‌وه‌یش له ئه‌فغانستان، هه‌ر بۆیه ئێستا ئه‌م چینه سیاسیيه وئه‌م تێزه مهعریفیيه ده‌یه‌وێت دوباره سه‌رچاوه وههوڵهكان دابه‌ش بكاته‌وه له‌پێناو ئاماده‌كاری بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌و مهترسیيهی كه له‌ناو خودی كۆمه‌ڵگه ڕۆژئاواییهكانهوه به‌ره‌وڕوویان دێت وخۆی له تیرۆریزمی ڕاستڕه‌وی توندڕه‌ودا وێنا ده‌كات.
به‌له‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ به‌تایبه‌تی له ڕۆژئاوا مهترسیيهكی گه‌وره هه‌یه سه‌باره‌ت به‌داهاتووی ئه‌و شته‌ی كه به”سیسته‌می نێوده‌وله‌تی لیبراڵی” ناوده‌برێت، هه‌روه‌ها گومان هه‌یه له‌باره‌ی داهاتووی دیموكراسی وبه‌جیهانی بوونی ئابوری له جیهاندا ئه‌مه‌ش دوای هه‌ڵكشانی سیسته‌مه نه‌ته‌وه‌گه‌را وپۆپۆلیستهكان له وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وئه‌ورووپا وئه‌مریكای لاتینی له‌گه‌ڵ ڕوودانی ناڕهزایهتیيه میللیيهكان، له‌نمونه‌ی “هێله‌ك زه‌رده‌كان”ی فه‌ره‌نسا، بێگومان ئه‌م ئاراسته مه‌ترسیداره له‌وانه‌یه له‌داهاتوودا ببێته هۆی گه‌شه‌كردنی چه‌ندین ئاراسته‌ی تری دیارده‌ی تیرۆر، ئیتر ده‌ركه‌وتنی ئه‌م خواست وئاراستانهی تیرۆر له‌سه‌ر ئاستی تاكه كه‌س بێت كه تواوهته له تاكگه‌راییدا كه شۆڕشی ته‌كنۆلۆژیا بۆی ده‌سته‌به‌ركردووه، یاخود له‌سه‌ر ئاستی گشتی بێت له له‌ڕێگه‌ی قۆستنه‌وه وكهڵكوهرگرتنی خراپ له‌و گردبوونه‌وه وناڕهزایهتیانهی كه داوخواستی جه‌ماوه‌رییان لهخۆیانداههڵگرتووه، وه ئه‌وده‌ره‌نجامه مه‌ترسیدارانه‌ی كه‌لێی ده‌بنه‌وه وده‌بنه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایش وسه‌قامگیری جیهانی به‌شێوه‌یه‌ك كه‌نه‌توانرێت كۆنترۆڵ بكرێت.
له‌و ئاراستانه‌ی كه كارده‌كه‌نه سه‌ر جموجوڵی دیارده‌ی تیرۆر، ئه‌وه‌یه كه دوانگه وهۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی وتۆرهكۆمهڵایهتیيه جیاوازه‌كان به‌به‌رده‌وامی له‌ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت وده‌زگا ئه‌منیيه‌كاندا ماونه‌ته‌وه، ئه‌م تۆڕانهیش یارمه‌تیده‌رن وتوانایه‌كی زۆر ده‌به‌خشن به گروپه تیرۆریستیيهكان بۆ پڕوپاگه‌نده‌كردن وخۆ نوێكردنه‌وه وئاراسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كانیان، وه چاوه‌ڕوانیش ده‌كریت ئه‌م ڕۆڵ وكاریگهریانهی ئه‌م تۆڕه كۆمهڵایهتیيانه له داهاتوودا زیاتر ببن به‌هۆی هاوكارینه‌كردنی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی خاوه‌نی تۆڕ وهۆكاره‌كانی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبوك، تویته‌ر، ته‌لیگرام، یوتوب) له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كان له‌پێناو سنورداركردنی ئازادیه‌كان و وه‌گه‌ڕخستن وكاراكردنی سیسته‌می چاودێریكردن.
سیناریۆكانی داهاتوو
په‌یوه‌ندیه‌كی ڕاسته‌وانه‌ی دولایه‌نه هه‌یه له‌نێوان به‌جیهانیبوون وتیرۆریزمی جیهانیدا، هۆكاره ته‌كنۆلۆژیه‌كانی به‌جیهانیبوون، به‌تایبه‌ت دوانگه‌و تۆڕه كۆمهڵایهتیيه جیاوازه‌كان كه‌له ده‌ره‌وه‌ی كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ت وده‌زگا ئاسایشیيهكانی ده‌وڵه‌ته‌وه‌ن بهوتاكگهرایی وجموجوڵه ئازاده‌ی به‌تاكه‌كانی ده‌به‌خشن، له‌داهاتوودا ده‌بنه گۆڕه‌پانی داهاتووی جه‌نگ له‌نێوان ده‌وڵه‌ته‌كان وتیرۆریزمدا، چونكه ته‌كنۆلۆژیا ژینگه‌ی گونجاو ده‌به‌خشێته گروپه تیرۆریستیيهكان وتوانای زۆر‌و زه‌وه‌ندیان پێ ئه‌دات بۆ پڕوپاگه‌نده بۆخۆكردن وهه‌روه‌ها ته‌كنۆلۆژیا یارمه‌تی ئه‌و گروپانه ده‌دات بۆ خۆ نوێكردنه‌وه، و ئاراسته‌كردنی كاره‌كانیان ئاسان ده‌كات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م ڕۆڵه‌ی تۆڕه كۆمهڵایهتیيهكان له‌داهاتوویشدا ڕولهزیادبوون بێت به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی خاوه‌نی تۆڕهكۆمهڵایهتیهكانی له‌نمونه‌ی(فه‌یسبوك، تویته‌ر، ته‌لیگرام، یوتوب) ئاماده نین هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كان بكه‌ن له‌پێناو سنورداركردنی ئه‌و ئازادیه ودانانی سیسته‌می چاودێریكردنی تۆڕه‌كان، بۆیه ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بەو ستراكچه‌ره‌ی ئێستایه‌وه ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین گیروگرفت ده‌بێته‌وه له ماوه‌ی بیست ساڵی داهاتوودا، به‌تایبه‌ت له بواری كۆنترۆڵكردنی “زیره‌كی ده‌ستكرد- الذكاء الاصطناعی” دا.
سه‌ره‌ڕای كه‌مبوونه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌كی ژماره‌ی كرده‌وه تیرۆریستیيهكان له وڵاتانی جیهانی سێیه‌مدا له‌ساڵی ٢٠١٨‌دا، به‌ڵام مه‌ترسی تیرۆر به‌رده‌وام خۆی ده‌نوێنێت وهه‌ڕه‌شه له ئاسایشی جیهانی ده‌كات. پێموایه كارێكی دانایانه‌یه ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا ڕابگه‌یه‌نرێت وڕێوشوێنهكانی به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆری جیهانییش سوكتر بكرێت. به‌تایبه‌تی كه دیارده‌ی “جیهادیی كوشتاركهر-الجهادیة القتالیة” بووه به دیارده‌یه‌كی ڕیشهداكوتاو له‌كۆتایی حه‌فتاكانه‌وه وبه‌خێرایی گه‌شه‌ده‌كات. چاوه‌ڕێ ناكه‌ین ئه‌م دیارده‌یه له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا كۆتایی بێت، به‌ڵكو هه‌تا ئه‌و كاته‌ی كه لێكدانه‌وه وته‌فسیری جیاواز بۆ قورئان وسونه‌ت وكهلهپوری ئیسلامی هه‌بێت، ئه‌میش به‌رده‌وام نوێده‌بێته‌وه ئه‌گه‌رچی به چه‌ندین شێوازی جۆراو جۆر وجیاوازیش بێت.
له دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ده‌یه به‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆریزمی جیهانی له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێودهوڵهتیيهوه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا، كه‌چی ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌له‌فی جیهادی چه‌كدار زیادیكردوه بۆ نزیكه‌ی چوارئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌كه‌یان لهپێش١١ی سێپته‌مبه‌ری ٢٠٠١، كه ئێستا ژماره‌كه نزیكه‌ی ٢٣٠٠٠٠ چه‌كداره وله ٧٠ ده‌وڵه‌تی جیهاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه، له‌پێش هه‌موشیانه‌وه هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سوریا، ئه‌فغانستان وپاكستان دێت.
داتاكانی “سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه نێوده‌وڵه‌تی وستراتیژیهكان” له واشنتۆن (Center for Strategic and International Studies) ((CSIS ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ژماره‌ی چه‌كداره جیهاديیهكان به‌م شێوه‌یه دابه‌شبوون: ٧٠٥٥٠ چه‌كدار له سوریا، ٦٤٠٠٠ چهكدارله ئه‌فغانستان، ٣٩٠٠٠ چه‌كدار له‌پاكستان، ١٥٠٠٠چهكدار له‌عێراق، ٦٩٠٠ چه‌كدار له‌نه‌یجیریا و٧٢٤٠چهكداریش له سۆماڵ هه‌یه.
ئه‌م ژمارانه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه سه‌ره‌ڕای تێكشكانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی داعش وله‌ده‌ستدانی ئه‌و ناوچانه‌ی كهلهبندهستیدابوون له‌كاتی لوتكه‌ی هێزی خۆیدا له‌نێوان ساڵانی ٢٠١٤ و٢٠١٥ و‌ئێستا نزیكه‌ی ١%ی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ده‌سته‌وه ماوه له‌سنوری نێوان ئێراق وسوریا، داعش سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه وله‌گه‌ڵ ئه‌و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شان ولهیهكدابڕانهی كه‌ئێستا زیاتر له‌هه‌موو كاتێك توشی بووه، به‌ڵام هێشتا ماوه‌ته‌وه ودۆخیشی باشه! وه‌بێ گومان سودمه‌ند ده‌بێت له‌ڕاگه‌یاندنی ئه‌وبڕیاره‌ی دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆكشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌سوریا ولهداهاتویشدا له‌ئه‌فغانستان.
ئه‌و دیارده‌یه‌ی كه به”چه‌كدارانی تیرۆرستی بیانی” ناوده‌برێت، هه‌ڕه‌شه‌ی دروستكردووه بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهانی، چونكه “نوسینگه‌ی به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر”ی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ٣٠٠٠٠ چه‌كداری بیانی له ئێراق وسوریادا بوونی هه‌یه.
له‌ئه‌مڕۆدا نیمچه كۆدهنگیيهك هه‌یه له‌نێوان سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه ولێكۆڵینهوهدا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه كۆی گشتی چه‌كداره بیانیيه‌كان له‌نێوان(٤٠٠٠٠ بۆ ٤٢٠٠٠)كه‌س دایه كه له ١٢٠ ده‌وڵه‌تی جیهانه‌وه هاتوون، به‌ڵام چه‌ند ڕوانگه‌یه‌كی نوێی په‌یوه‌ندیدار به‌م دیارده‌یه هه‌یه، وه‌ك گێڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاتانی خۆیان، ئه‌مه له‌كاتێكدا كه‌ڕێژه‌ی ژنان له‌و ژماره‌یه ١٣% یه وڕێژه‌ی منداڵان تیایدا ١٢% پێك ده‌هێنێت، بۆیه بیرۆكه‌ی ناردنه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانی خۆیان ده‌بێته مه‌ترسی بۆئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه زۆرترینی ئهوچهكدارانهیان ناردووه‌ته ده‌ره‌وه له‌نمونه‌ی: تونس، سعودیه وئه‌رده‌ن. له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ئه‌ورووپایش كه له‌كۆی ٧٠٠٠ چه‌كداری ئه‌ورووپی نزیكه‌ی سیازده له‌سه‌دی چه‌كداره‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه. كه بێگومان ئه‌م كه‌سانه پێویستیان به دادگاییكردنێكی دادپه‌روه‌رانه هه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رنامه وپۆرگرامێك بۆ دووباره ئاماده‌كردنه‌وه‌یان وگێرانهوه وتێكهڵكردنهوهیان بهكۆمهڵگه ودواتریش سه‌رپه‌رشتیكردنیان. هه‌موو ئه‌مانه‌یش پێویستی به‌هه‌بوونی ئه‌زموون وپسپۆڕی وكادری ڕاهێنراو وسه‌رچاوه‌ی دارایی پێویست هه‌یه.
وه‌ك دیاره سه‌باره‌ت به داهاتووی تیرۆر وگروپه سهلهفیيه چه‌كداره‌كان؛ دابهشبونێك هه‌یه له‌نێوان توێژه‌ران وپسپۆڕانی بواری تیرۆردا، كه لێره‌دا سێ بۆچوون هه‌یه ده‌رباره‌ی ئاینده‌یان:
بۆچوونی یه‌كه‌م: پێشبینی كۆتایی هاتنی ڕێكخراوه سهلهفیيه جیهادیيهكان ده‌كات، له‌نمونه‌ی قاعیده وداعش، ئه‌مه‌ش به‌به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ڕێكخراوانه نه‌یانتوانیوه ستراتیژێكی مه‌زن (grand strategies) بۆخۆیان دروست بكه‌ن.
بۆچوونی دووه‌م: پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م، پێی وایه كه ئه‌و ڕێكخراوانه ململانێ ده‌كه‌ن له‌پێناو مانه‌وه‌دا، وه‌هێشتا زووه كه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریاندا ڕابگه‌یه‌نرێت.
بۆچوونی سێیه‌م: ئه‌مان ڕایه‌كی میانگیریان هه‌یه له‌نێوان دوو ڕایه‌كه‌ی پێشوودا، چونكه وای ده‌بینن كه ڕاسته داعش وقاعیده له‌ڕوی سه‌ربازیه‌وه تێكشكێنراون وململانێی مانه‌وه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ڕاسته كه ئه‌م ڕێكخراوانه به‌رده‌وام لایه‌نگر كێشدهكهن بۆ لای بیروباوه‌ڕ وئایدۆلۆژیاكهی خۆیان.
سەرچاوە: مؤمنون بلا حدود للدراسات والأبحاث
نوسینی: دكتۆر سعود شه‌ره‌فات/ سه‌رۆكی مه‌ڵبه‌ندی شه‌ره‌فات بۆلێكۆڵینهوهوتوێژینهوهی تیرۆر وبه‌جیهانی بوون- عه‌مان ئوردون.
وه‌رگێڕانی: دڵشاد نامق فه‌ره‌ج/ ماجستێر له‌زانسته سیاسیيه‌كان