“پێشەكی”
رێزگرتن لە ئایین و پیرۆزییەكانی میللەتان، لەو مەسەلە هەستیارانەیە كە لە یاساكانی هەر دەوڵەتێكدا وەك بنەمایەك بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی و ئامرازێك بۆ داكۆكی لە مافە مەعنەوییەكانی مرۆڤ، جەختی لەسەر كراوەتەوە. ئەم بابەتە لەناو گەلانی رۆژهەڵات و بەتایبەت نەتەوەی كورد كە خاوەنی مێژووییەكی دێرینی ئایینە، بەتایبەت كە كوردستان یەكێكە لەو وڵاتە دەگمەن و دێرینانەی هەر لە سەرەتای مێژووی مرۆڤایەتییەوە خوداپەرست بووە، تەنانەت هیچ بتێ لە كوردستانیش نەدۆزراوەتەوە و لە چاخەكانی تاریكیشدا هەر یەكتاپەرست بووە، ئەمەش مایەی شانازی و تێڕامانە بە بەراورد لەگەڵ هەندێ میللەتیتر كە تا دواپەیامبەری مرۆڤایەتی (د.خ) هاتۆتەخوارێ و ئایینی پیرۆزی ئیسلامی هێناوە، سەرقاڵی جۆرەها بتپەرستی بوون.
ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستاندا؛ په‌یڕه‌وانی چه‌ندین ئایین و مه‌زهه‌بی جۆراوجۆری تێدایه، به‌پێی یاسا ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ر هاووڵاتی و دامه‌زراوه‌یه‌كه به‌تایبه‌ت میدیاكان و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌پێناو ڕێزگرتن له مافی مرۆڤ، ڕه‌چاوی سنووره‌كانی ئازادی راده‌ربڕین بكات كه دیارترینیان مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ ئایین.
“ماف و ڕێوشوێنه‌كانی ڕه‌خنه له ئایین”
لە هەرێمی كوردستاندا ئایینی جۆراوجۆر (ئیسلام، مەسیح، یەزیدی) و ئایینزا و ته‌ریقه‌ت و ڕێچكەی ئایینی (كاكەیی، هەقە، نەقشبەندی، قادری) تێدایە، مافی ڕه‌خنه‌گرتن له ئایینه‌كان به‌ئامانجی ریفۆرم و گونجاندنیان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی، به‌بنه‌مایه‌كی ئازادی راده‌ربڕین هه‌ژمار ده‌كرێت. به‌بڕوای (د.سامان فه‌وزی) پسپۆڕی یاسا، بایه‌خی ڕهخنهگرتنهكهش له‌وه‌دایه: ئه‌و تێڕوانینه‌ی لای وایه نابێ ڕه‌خنه و قسه‌ی جیاواز له‌سه‌ر ئایین و سیمبوله‌كانی بكرێت، تێڕوانینێكی هه‌ڵه‌یه‌و زیانێكی گه‌وره‌ش له خودی ئایینه‌كه ده‌دات و كۆمه‌ڵگاش له دواكه‌وتوویی و زۆرجاریش له‌نێو خورافیات و نه‌گبه‌تی و بۆچوونی هه‌ڵه‌و ناڕاست ده‌هێڵێته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی پیاوانی كه‌نیسه له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا به‌بیانووی پاراستنى ئایینی مه‌سیحی كردیان كه دواتر ئه‌و سه‌رده‌مه له مێژوودا به‌سه‌رده‌می تاریكی ناوبرا. (فه‌وزی،2019، لا161-162).
لایه‌نێكیتری ئه‌رێنی له ڕه‌خساندنی مافی ڕه‌خنه‌گرتن، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه پیرۆزیی ئایین و ئاینزاكان و پشتیوانی یاسا لەو پیرۆزییە، هەندێكجار بۆتەمایەی خراپ به‌كارهێنانی ئایین و سه‌رهه‌ڵدانی دیاردەی زیانبەخش وه‌ك: گەورە بە گچكە لە پرۆسەی ژنهێنان، فرەژنی، نوشتە و جادوو…هتد، یاخود كه‌سانێك پێگه ئایینییه‌كانی خۆیان بۆ مه‌به‌ستی نه‌شیاو به‌كاربهێنن، هه‌ربۆیه ڕه‌خنه فاكته‌رێكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌و بنه‌بڕكردنی ئه‌م دیارده زیانبه‌خشانه.له هه‌رێمی كوردستاندا، بنه‌مای سه‌ره‌كی یاساكان و بڕوای زۆرینه‌ی دانیشتوان له‌سه‌ربنه‌مای ئایینی پیرۆزی ئیسلامه، هه‌ربۆیه له‌كاتى ڕه‌خنه‌گرتندا بۆئه‌وه‌ی ئامانجی ڕه‌خنه‌كه بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵگا بێت و هه‌م ڕووبه‌ڕووی گرفتی یاسایی نه‌بێته‌وه، پێویسته كۆمه‌ڵێك خاڵی گرنگ ڕه‌چاو بكرێت:-
- ئایین موڵكی تاكه‌كه‌سێك نییه و میراتی مرۆڤایه‌تییه، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هه‌ركه‌سێك له‌كاتی وتووێژ له‌سه‌ر ئایینه‌كه‌ی، پێویسته به‌وریاییه‌وه وشه‌و ده‌سته‌واژه‌كانی هه‌ڵببژێرێت تا بتوانێ په‌یامه‌كه‌ی وه‌ربگرن، نه‌ك ڕووبه‌ڕووی گرفتی گه‌وره ببێته‌وه. بۆنمونه له‌بری گاڵته به‌كه‌سانێك كه بۆ چاكبوونه‌وه له نه‌خۆشییه‌ك سه‌ردانی مه‌زارێكی پیرۆز ده‌كه‌ن، ده‌شێ به‌زمانێكی شیرین و دڵسۆزانه پێشنیازی پزیشك و داوده‌رمانی بۆ بكه‌یت و بڵێ ئه‌و رێگایه‌ش تاقیبكه‌ره‌وه. یاخود بانگخوازێكی ئایینی له‌بری په‌لاماردانی ئافره‌تێك كه جلوبه‌رگی شیاو نییه، ده‌شێ به‌زمانێكی ڕێزدارانه پێشنیازی جلوبه‌رگی شیاوی بۆ بكات، واتا پێویسته ئامۆژگارییه ئاینییه‌كان شیرین بكرێت.
- شوێنكه‌وتووانی ئايين و مه‌زهه‌ب و ته‌ریقه‌ته‌كان، ئه‌ركی سه‌رشانیانه ڕێز له پێكەوەژیان و بۆچوونی یه‌كتر بگرن، چونكه ده‌توانرێ له‌ڕێگه‌ی ڕێز و نه‌وازشه‌وه پێكه‌وه‌ژیان بێته‌دی و ته‌نانه‌ت كه‌سانێكیش به‌ئارامی قه‌ناعه‌تی پێبهێنرێ بۆ نمونه ئیسلام هه‌ڵببژێرێت، به‌ڵام هه‌رگیز به‌هۆی سوكایه‌تی و هاندان بۆ توندوتیژی و خوێنڕشتن، ئایینه‌كان ناتوانن بگه‌نه ئه‌نجام. به‌مانایه‌كیتر، ڕه‌چاوكردنی دیالۆگ له‌نێوان ئایین و شارستانییه‌ته‌كان، ئه‌ركی سه‌رشانی مرۆڤایه‌تییه.
یه‌كێك له نمونه دزێوه‌كان، بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك كاریكاتێر بوو له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری مه‌زن (د.خ) له رۆژنامه‌یه‌كی دانیماركیدا، ناوه‌رۆكی كاریكاتێره‌كان سووكایه‌تی و به‌زاندنی سنووری ڕه‌خنه بوو، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی فراوانى له‌سه‌رئاستی جیهان لێكهوتهوه، ته‌نانه‌ت زیانی به ئابووریی دانیماركیش گه‌یاند، كه‌واته ئه‌م ڕه‌فتارانه پێویسته خودی ده‌وڵه‌تانیش ڕێگه‌ی لێ‌بگرن تا به‌هۆی سوكایهتییهكهوه، زیانی گه‌وره به‌ر شكۆ و ئابووری وڵاته‌كه‌یان نه‌كه‌وێت. له‌هه‌مانكاتدا ڕه‌خنه‌یه‌كی دڵسۆزانهشم له ناڕه‌زایه‌تییه‌كان ئه‌وه بوو كه له‌بری سووتاندنی ئاڵای وڵاته‌كه، ده‌بوایه لۆبی موسوڵمانان به‌شێوازێكی مه‌ده‌نی و له‌ڕێگه‌ی تۆماركردنی سكاڵای یاساییه‌وه، ڕووبه‌ڕووی سزادانیان بكه‌نه‌وه، چونكه رۆژنامه‌نووسێك تاوانی كردووه نابێ میلله‌تێ به‌وهۆیه‌وه باجه‌كه‌ی بدات، هه‌روه‌كچۆن هه‌ڵه‌ی موسوڵمانێكیش نابێت ببێته‌هۆی سوكایه‌تیكردن به ئایینه‌كه‌ی.
- لە كۆمەڵگای كوردیدا، گوێڕایەڵی بۆ ئایین لە ئاستێكی بەرزدایە، پێویسته ئایین بكرێته ئامرازێكی گرنگ بۆ هاندانی خەڵك تا پابەندی بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌ت و یاسا بن، ئه‌مه‌ش رێژه‌ی تاوان زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه.
زۆر جێگه‌ی بایه‌خه به‌جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێ: (مسقاڵێ گوناه ون نابێ) (وَمَنْ يَعْمَلْ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ شَرًّا يَرَهُ- سورة الزلزلة – الآية 7) هانی موسوڵمان بدرێت تا له‌ژێر هیچ پاساوێكدا گوناه نه‌كات له‌هه‌مبه‌ر هاوئایینه‌كانی خۆی یاخود دینه جیاوازه‌كان، تا بتوانین مرۆڤێكی نمونه‌یی به‌رهه‌م بهێنین. به‌مانایه‌كیتر، ئایین ڕێوشوێنێكی گرنگە بۆ پارێزگاری لە ڕێزی مرۆڤایەتی و پەیڕەویی لە یاسا، چونكە كەسانێكی زۆر هەن لە ترسی خودا و ئایین تاوان ناكەن نەك لە ترسی یاسا، ئەمەش دەچێتە خانەی خزمەت بە یاسا و مرۆڤایه‌تییه‌وه.
“تاوانی سوكایه‌تی به ئایین و ئاستی سزادانی”
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی یاسا وێرای فەراهەمكردنی زەمینەی ئازادی رادەربڕین، ئامانجێكی گرنگیشی هه‌یه كه پاراستنی ئاسایش و ئارامی كۆمەڵگایە، لەم روانگەیەوە رەخنە و شرۆڤەی هەر بابەتێكی هەستیار بەتایبەت ئایین و مەزهەبەكان، پێویستە بەشێوازێك بێت كە لە گەیاندنی پەیامەكەیدا، نەبێتەمایەی رووشاندنی شعوری خەڵك و بزواندنیان بۆ پێكدادان و نائارامی.
“بنه‌ماكانی تاوان”
چەمكی تاوان لە یاسادا پێناسی جۆراوجۆری بۆ كراوە، دەشێ بڵێین: ئەنجامدانی رەفتارێكە یاسا قەدەغەی كردووە، یاخود ئەنجام نەدانی رەفتارێكه كە یاسا بە ئەرك هەژماری كردووە. له تاوانی سوكایه‌تی به ئایینه‌كانیشدا، یاسا شه‌نوكه‌وی بنه‌ماكانی تاوان ده‌كات و به‌و پێوه‌ره‌ش جۆر‌و ئاستی سزادانی دیاری ده‌كرێت.
1- بنەمای ماددی:- مادده‌ی (28)ی یاسای سزادانی ئێراقیدا ئاماژه‌ی پێداوه، مه‌به‌ستیش له‌م بنه‌مایه شرۆڤەی كردار و ڕەفتاری مرۆڤە، كاتێك كەسێك هەڵدەستێ بەئەنجامدانی ڕەفتارێك یا بەجێنەهێنانی ئەركێك كە بەپێی یاسا بەتاوان دادەنرێت. (الراعی، 2009، ص 100) بۆ نمونه ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌رچه‌نده نییه‌تی له‌سه‌ر ئایینێك خراپ بێت، هه‌تا نییه‌ته‌كه له قسه و ڕه‌فتار و مامه‌ڵه‌كانیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بێت، به‌تاوان دانانرێت.
2-بنه‌مای مه‌عنه‌وی:- لە بڕگەی (1)ی ماددەی (33)ی یاسای سزادانی ئێراقی ژمارە (111ی 1969)دا، جه‌خت له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌عنه‌وی كراوه‌ته‌وه. كاتێك تاوان ئه‌نجام بدرێت، یاسا شرۆڤه‌ی نییه‌ت و هۆكاره‌كانی پشت ئه‌نجامدانی ده‌كات، ئایا كه‌سه‌كه خۆویستانه ئه‌نجامی داوه؟ ئایا زانیویه‌تی تاوانه؟. هه‌رچه‌نده نه‌زانین پاساو نییه بۆ ئه‌نجامدانى تاوان، به‌ڵام تا ئاستى هۆشیاریی كه‌سه‌كه به‌رزتر بێ به‌دڵنیاییه‌وه سزاكه‌شی قورس‌تر ده‌بێت. بۆنمونه خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی باڵا سوكایه‌تی به‌ئایین بكات، به‌رپرسیارێتی سزایی قورستره له كه‌سێكی نه‌خوێنده‌وار، ئه‌م بۆچوونه به‌پێودانگی ئایینیش هه‌ر راسته، گوناهی زانایایهك له نه‌زانێك سه‌ختتره.
3-بنه‌مای یاسایی:- بنەمایەكی گشتی یاسایی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە: هیچ شتێك بەتاوان دانانرێ تەنها بەپێی یاسا نەبێت (ئه‌مه‌ش به‌پێی ماددەی یه‌كی یاسای سزادان). هه‌ر تاوانێك زیان به‌ڕێز و شكۆی ئایینه‌كان و شوێنكه‌وتووه‌كانی بگه‌یه‌نێت، پێویسته به‌پشتبه‌ستن بهماددهیهكی یاسایی، جۆری تاوان و ئاستی سزادانه‌كه‌ی دیاری بكرێت كه دواتر ئاماژه‌ی پێده‌ده‌ین.
4-بنه‌مای ئاشكرایی:- بڵاوكردنەوەی بابەتێك لە یەكێك لە دامەزراوەكانی میدیا یاخود تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان، بە مانای بەخشینی خەسڵەتی ئاشكراییە بەو بابەتە، كه‌واته ڕۆژنامەنووس تا پەیامەكەی بڵاونەكاتەوە ئەوا بەرپرسیارێتیشی ناكەوێتە ئەستۆ. كاتێك خەسڵەتی ئاشكرایی بە بابەتێك بەخشرا، بەرپرسیارێتی یاسایی ڕۆژنامەنووسەكە و دامەزراوە میدیاییەكەش زیاتر دەبێت، بەپێی یاسای ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستانیش سزاكەی دەبێتە دوو هێندە، لەبەر ئەم فاكتەرانە:-
–زۆرترین كەس بابەتەكە دەبینێ.
–زیاتر خەڵك متمانە بە مەسەلەیەك دەكەن كە بڵاوبكرێتەوە بە بەراورد لەگەڵ ئەو ساتەی هێشتا مەسەلەكە هەر لەنێو چەند كەسێكدایە.
–كاریگەریی زیاترە لەسەر جەماوەر.
–بڵاوبوونەوەی هەر وێنە و بابەتێك لە میدیاكاندا، دەچێتە ئەرشیفەوە. خوێنەر یا بینەر دەشێ دوای دەیان ساڵ ئەو بابەت و وێنانەی ڕاگەیاندن ببینێتەوە، تەنانەت بكرێنە سەرچاوەی مێژووش بۆ هەڵسەنگاندنی كەسێك یاخود لایەنێك. (محه‌مه‌د، 2022، لا79)
بۆ رێگه‌گرتن له خراپ به‌كارهێنانی ئازادی تا بۆ شكاندن و پەلاماردانی ئایین و پیرۆزییه‌كان بەكارنەهێنرێ، هەردوو چەمكی رێزگرتن له (بیروباوەڕو ئایین) لەیاساكانی هه‌رێمی كوردستاندا چه‌سپێنراوه. بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە (سوكایەتی بەئایین و ئایینزاكان) و جیاكردنەوەی (ڕەخنە) لە (تۆمەت و ناوزڕاندن)، هەردوو یاسای سزادانی عیراقی ژمارە (111)ی ساڵی (1969ز) و یاسای ڕۆژنامەگەری ژمارە (35)ی ساڵی (2007)ی هەرێمی كوردستان جەختیان لەسەر سزادانی سوكایەتی بە ئایین كردۆتەوە. لە بڕگەكانی (ا،د،هـ)ی ماددەی (372)ی یاسای سزادانی عیراقی ژمارە (111)ی ساڵی (1969ز)دا هاتووە: “سزای بەندكردن بە مەرجێ لە سێ ساڵ زیاتر نەبێ و غەرامەیەك لە (1) ملیۆن دینار زیاتر نەبێ، بەسەر ئەو كەسەدا دەسەپێنرێ:-
ا- بەڕێگایەك لە ڕێگا ئاشكراكان دەستدرێژی بكاتەسەر بیروباوەڕی گروپێكی ئایینی یاخود سروتەكانیان بشكێنێ.
د- هەڵبستێ بەچاپكردن و بڵاوكردنەوەی كتێبێكی پیرۆزی گروپێكی ئایینی بەشێوازێك دەقەكەی بەئانقەست بگۆڕێت كە بیێتەهۆی گۆڕانی ماناكەی یان سوكایەتیكردن بەحوكمێكی یان بەشێك لە پەیامەكەی.
هـ- بەشێوازێكی ئاشكرا سوكایەتی بەرەمز و كەسایەتییەكی پیرۆز و بەڕێزی گروپێكی ئایینی بكات”.
هەروەها لە هەردوو بڕگەی (2،3)ی ماددەی (9) نۆیەمی یاسای ڕۆژنامەگەریدا، جەختی لەسەر سزادانی سوكایەتی بە ئایین كردۆتەوە، لە بڕگەی دووەمدا هاتووە:”سوكایەتیكردن بە بیروباوەڕو ڕێوڕەسمە ئاینییەكان” و لە بڕگەی سێیەمیشدا هاتووە:”سوكایەتیكردن بەسیمبول و پیرۆزییەكانی هەر ئایین و ئایینزایەك و لەكەداركردنیان” قەدەغەن. سزای بەزاندنی ئەم دوو بڕگە یاساییەش، تەنها غەرامەكردنی داراییە كە سزای ڕۆژنامەنووسەكە لەنێوان (1 تا 5) ملیۆن دیناری ئێراقیدایە. سزای دەزگا ڕاگەیاندنەكەش غەرامەیەكە كە لە (5) پێنج ملیۆن دینار كەمتر و لە (20) بیست ملیۆن دینار پتر نەبێت.
بەمشێوەیە یاسای ڕۆژنامەگەری لە هەرێمی كوردستان ڕێگای لە سووكایەتی بە ئایین گرتووەو سزای دارایی بۆ داناوە، بەڵام بەهیچ شێوەیەك ئاماژەی بۆ داخستنی ڕۆژنامە یان گۆڤار‌و سزای زیندانی بۆ ڕۆژنامەنووس و نووسەران نەكردووە، هەر داواكارییەكی لەو چەشنەش دەچێتە دەرەوەی بازنەی یاسا.
“مافی وه‌ڵامدانه‌وه و تۆماركردنی سكاڵا”
ديالۆگ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به ئایین، مافێكی ڕه‌وایه له بواری میدیادا. له‌هه‌مانكاتدا له‌كاتی بوونی ڕای جیاوازیشدا مافی وه‌ڵامدانه‌وه‌و ڕاستكردنه‌وه به‌پێی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستاندا پارێزراوه. دامه‌زراوه‌كانی میدیا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چه‌ند ئه‌ركێكیان له‌ئه‌ستۆدایه:-
-ڕاستكردنەوە:– پێویستە ڕاستكردنەوەی هەر بابەتێك كە لەسەر بابه‌ت و كەس و لایەنەكان بڵاوكراوەتەوە، لەهەمان شوێن و بەهەمان پیت لەو جێگایەدا دابنرێ كە بابەته ناڕاستەكەی تیادا بڵاوكراتەوە، هه‌روه‌ك لەبڕگەی یەكەمی ماددەی شەشەمی یاسای ڕۆژنامەگەریدا هاتووە: “ئەگەر ڕۆژنامە زانیاریی نادروستی بڵاوكردەوە، ئەوا ئەو كەسەی بابەتە بڵاوكراوەكەی پێ پەیوەستە، یاخود یەكێك لە میراتگرانی، یان ئەوەی لە رووی یاساییەوە جێگریەتی بۆی هەیە داوای راستكردنەوەی بكات و وەڵامی هەواڵ، یان وتارەكە بداتەوە. پێویستە سەر نووسەریش راستكردنەوە، یاخود وەڵامدانەوەكە لە یەكێك لە دوو ژمارەی دوای مێژووی گەیشتنی وەڵامەكە لەهەمان جێ و بەهەمان پیت و هەمان ئەو قەبارەیەی كە پێی بڵاوكراوەتەوە بڵاوبكاتەوە”. دەزگا ڕاگەیاندنەكان لە هەندێ دۆخدا، دەتوانن ڕاستكردنەوەی كەس و لایەنەكان بڵاونەكەنەوه، سەبارەت بەم مەسەلەیەش، لە بڕگەی سێیەمی ماددەی شەشەمی یاسای ڕۆژنامەگەریدا هاتووە:”سەرنووسەر بۆی هەیە وەڵامدانەوەكە… لەم حاڵەتانەی خوارەوە بڵاونەكاتەوە:-
ا- ئەگەر ڕۆژنامەكە بەر لەگەیشتنی وەڵام یان ڕاستكردنەوەكە، بابەتە بڵاوكراوەكەی بەشێوەیەكی ورد‌و تەواو ڕاستكردبۆوە.
ب- ئەگەر وەڵامدانەوە، یان ڕاستكردنەوەكە بەناوێكی خوازراوەوە بێ، یان بەزمانێكی جیا لە زمانی بابەتە بڵاوكراوەكە نووسرابوو.
ج- ئەگەر ناوەڕۆكی وەڵامدانەوەو ڕاستكردنەوە پێچەوانەی یاسا بێ.
د- ئەگەر وەڵامدانەوە یان ڕاستكردنەوە دوای (90) نەوەد ڕۆژ لە بڵاوكردنەوەی هەواڵ، یان وتارە وەڵامدراوەكە گەیشت.
-مافی تۆماركردنی سكاڵا:- هه‌ر بابه‌تێك ئه‌گه‌ر گومانی سوكایه‌تی به‌كه‌سایه‌تییه‌كی ئایینی لێبكرێت، ئه‌وا كه‌سایه‌تییه‌كه ئه‌گه‌ر له ژیاندا مابێت، خۆی یاخود میراتگرانی مافی تۆماری سكاڵایان هه‌یه. هه‌ركه‌سێك یا دامه‌زراوه‌یه‌كیش له‌كاتی ڕه‌خنه‌گرتندا، ئه‌و بابه‌ته‌ی باسی ده‌كات پێویسته سێ مه‌رجی تێدا بێت (ڕاست بێ، توانای سه‌لماندنی ڕاستییه‌كه‌ی هه‌بێت، خێروبهرژهوهندی گشتیشی تێدا بێت)، ئه‌گه‌رنا سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار بكرێت، بابه‌ته‌كه‌ی به‌تاوان داده‌نرێت.
هه‌روه‌ها تاوانی میدیایی ده‌رهه‌ق به ئایین یان مه‌زهه‌بێكی فه‌رمی كرا، داواكاری گشتی له هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك داكۆكیكارێك له ئایین كه موڵكی گشتییه، ئه‌ركی سه‌رشانییه‌تی سكاڵا تۆمار بكات.
كه‌سایه‌تی و گروپه ئاینییه‌كان واباشتره له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و پشتبه‌ستن به‌لۆژیك و بنه‌ما شه‌رعییه‌كان، بابهتهكان یه‌كلابكه‌نه‌وه، له‌كاتی تاوانیشدا دژ به‌ئایین، واشیاوتره داواكاری گشتی بجوڵێنن تا بیسه‌لمێنن كه شوێنكه‌وتووانی ئایینه‌كه، شێوازی مه‌ده‌نی ده‌گرنه‌به‌ر.
سه‌رچاوه‌كان:
*كتێب (به‌كوردی)
1-د.سامان فه‌وزی: بنه‌ماكانی یاسای ڕاگه‌یاندن، له بڵاوكراوه‌كانی كتێبخانه‌ی یادگار، چاپی دووه‌م، 2019ز.
2-د.كارزان محه‌مه‌د: ڕۆژنامەنووس و تاوانەكانی ڕاگەیاندن، له بڵاوكراوه‌كانی سایتی چاوی كورد، سلێمانی، چاپ سێیه‌م 2022،
*به‌زمانی عه‌ره‌بی
أشرف فتحی الراعی: جرائم الصحافە و النشر، دارالثقافة و النشر، الطبعة الاولی، عمان، 2009
*یاساكان:
-یاسای رۆژنامه‌گه‌ریی له هه‌رێمی كوردستان، ژماره (35)ی 2007.
-قانون العقوبات العراق، رقم 111 لسنة 1969.