“دڵه‌ڕاوکێ“
ئیگزیستانسیالیزم به ڕاشکاوی و ڕوونی ڕایده‌گه‌یه‌نێت که مرۆڤ واتا دڵه‌ڕاوکێ. مانای ئه‌م ڕسته‌یه ئاوایه؛ کاتێک مرۆڤ خۆی به ده‌ره‌وه‌ست و ئه‌رکدار بینی و تێگه‌یشت له‌مه که ئه‌و نه‌ک وه‌کوو مرۆڤێک که دیاریکه‌ری بوونه، ڕێگا و ڕچه‌ی ژیانی خۆی دیاری ده‌کات و هه‌ڵیده‌بژێرێت، به‌ڵکوو سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش یاسادانهرێکه که له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی تاکه‌که‌سیی خۆی کۆمه‌ڵگای مرۆییش هه‌ڵده‌بژێرێت، هه‌ر بۆیه ئاوه‌ها که‌سێک ناتوانێت له هه‌ستکردن به به‌رپرسیارێتیی قووڵ و چڕ هه‌ڵبێت. ڕاسته که زۆرێک له خه‌ڵک دڵه‌ڕاوکێیان به‌م مانایه نییه، به‌ڵام له ڕوانگه‌ی ئیگزیستانسیالیزمه‌وه ئه‌مانه دڵه‌ڕاوکێی خۆیان په‌رده‌پۆش ده‌که‌ن یان دیزه به ده‌رخۆنه‌ی ده‌که‌ن، به واتایه‌کی دیکه لێی هه‌ڵدێن.
به دڵنیاییه‌وه زۆرێک له خه‌ڵک وا بیر ده‌که‌نه‌وه که به ئه‌نجامدانی فڵان کار، ته‌نها خۆیان ئه‌رکدار و مولته‌زیم ده‌که‌ن و کاتێک پێیان بوترێت: ئه‌رێ به ڕاست ئه‌گه‌ر هه‌موو خه‌ڵک ئاوه‌ها بکه‌ن ئه‌وکات چ ڕوو ده‌دات؟ ئه‌وانیش له وه‌ڵامدا شانێک به نیشانه‌ی ئیهمال هه‌ڵده‌ته‌کێنن و به خه‌مساردییه‌وه ده‌ڵێن: هه‌موو خه‌ڵک ئاوه‌ها ناکه‌ن، به‌ڵام په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته‌وه ده‌بێت هه‌میشه له خۆمان بپرسین: ئه‌گه‌ر هه‌مووان هه‌ستن به ئه‌نجامدانی ئاوه‌ها کارێک (کارێک که وه‌کوو وێنایه‌ک به فڵان له سه‌ره‌وه ناوم هێنا) ئه‌وکات چ ڕوو ده‌دات؟ په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته ده‌بێت له سه‌ر دوو چه‌مکی “دڵه‌ڕاوکێ و نیازخراپی” قسه بکه‌ین.
“دڵه‌ڕاوکێ و نیازخراپی“
ئه‌و تێڕوانینه ئیهمالکارانهی که له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد جگه له‌وه‌ی که به جۆرێک نیازخراپی لێک بدرێته‌وه ناتوانین پێناسه‌یه‌کی دیکه‌ی بۆ بکه‌ین. که‌سێک که درۆ ده‌کات و به وتنی ئه‌مه‌ی که” هه‌مووان واته هه‌موو خه‌ڵکی ئاوه‌ها کارێک ناکه‌ن” ئه‌وه بیانوویه‌ک بۆ خۆی دێنێته‌وه و که‌سێکه که له‌گه‌ڵ ویژدانی خۆیدا له شه‌ڕ و ململانێدایه. چونکه کرده‌وه‌ی درۆکردن واته به‌هادان و ڕێزدانانێکی گشتی بۆ درۆ. په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندیی ئه‌م حاڵه‌ته له‌گه‌ڵ دلهڕاوکێوه ته‌نانه‌ت کاتێک که دڵه‌ڕاوکێ له پشت په‌رده‌وه ده‌شاردرێته‌وه هه‌مدیس له شوێنێکه‌وه هه‌ر ده‌رده‌که‌وێته‌وه.
“کییهرکیگارد و دله‌ڕاوکێ“
ئه‌م دڵه‌ڕاوکێیه‌ی که باسی ده‌که‌ین هه‌مانه که “کییه‌ر کیگارد”ی دانمارکی ناوی لێ ناوه “دڵه‌ڕاوکیی ئیبراهیم”. چیرۆکی ئیبراهیم ده‌زانن؛ فریشته‌یه‌ک فه‌رمان ده‌کات به ئیبراهیم که کوڕه‌که‌ی قوربانیی بکات. ئه‌گه‌ر به دڵنیاییه‌وه ئێمه بزانین که فرماندهر فریشته بووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڕاست فریشته‌یه‌ک بهاتبا و بیگوتا: تۆ برایمی و ده‌بێت کوڕه‌که‌ت قوربانیی بکه‌یت ئه‌وکات ئیتر هیچ کێشه‌یه‌ک له ئارادا نه‌بوو. به‌ڵام پێش له هه‌ر شتێک ئه‌م پرسیاره به مێشک‌دا دێت: ئایا به‌ڕاستی ئه‌مه فریشته‌یه؟ ئایا به‌ڕاستی من براییمم؟ چ به‌ڵگه‌یه‌ک له‌به‌رده‌سته که ئه‌و فریشته‌یه و من براییمم؟ ژنێکی به‌خشراو گیری خواردبوو به ده‌ست وههم و مۆتهکهوه و کۆمه‌ڵێک ده‌نگی خه‌یاڵاویی ده‌هاته به‌ر گوێ. وای ده‌زانی که له ڕێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه کۆمه‌ڵێک فرمانی ده‌درێتی. کاتێک پزیشکه‌که پرسیاری لێ کرد کێ له‌گه‌ڵیدا قسه ده‌کات به‌خشراوه نه‌خۆشه‌که وه‌ڵامی دایه‌وه: “ئه‌و که‌سه‌ی فرمانم ده‌داتێ خودایه”. ئه‌گه‌ر فریشته‌یه‌ک بێته لام چ به‌ڵگه‌یه‌ک هه‌یه که ئه‌مه فریشته‌یه؟ و ئه‌گه‌ر من کۆمه‌ڵێک په‌یام ببیستم، هه‌مدیسان چ به‌ڵگه‌یه‌ک هه‌یه که ئه‌م ده‌نگانه خودایین یان ئه‌هریمه‌نی یان نا ته‌نها ده‌نگ و زایه‌ڵه‌ی زه‌ینی ناوسیاره یان هه‌ر له بنه‌مادا ده‌رئه‌نجامی نه‌خۆشییه؟ و چ به‌ڵگه‌یه‌ک هه‌یه که ئه‌م په‌یامانه ئاڕاسته‌ی من کراون؟.
کێ ده‌توانێت بیسه‌لمێنێت که من ئه‌رکدارم به‌وه‌ی که ئه‌و تێگهیستنهی وا له مرۆڤ هه‌مه و ئاوه‌ها ڕێگایه‌کم هه‌ڵبژاردووه، به سه‌ر هه‌موو مرۆڤه‌کاندا بسه‌پێنم؟ له ڕاستیدا له کرۆکی هه‌موو ئه‌م پرسیار و وهسواسیانهدا دڵه‌ڕاوکی خه‌وتووه، ئه‌مه‌ش ئه‌و که‌شه ئیگزیستانسیالیستی و وجوودییهیه که بوونی مرۆڤی پێوه به‌نده، به‌ڵام شوێنپێی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه له کوێدا بگرین، له درێژه‌دا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
“هه‌ر کارێک، سهرنموونهیهکه“
من هه‌رگیز هیچ نیشانه و شوێنپێیه‌ک بۆ سه‌لماندنی خۆم نادۆزمه‌وه. ئه‌گه ده‌نگێک بگاته به‌ر گوێ و دڵی من ئه‌مه هه‌میشه خودی خۆمم واته منم که ده‌بێت ده‌ستنیشانی که‌م ئه‌مه ده‌نگی فریشته‌یه یان نا. ئه‌گه‌ر من تێبگه‌م که فڵان کار باشه، ئه‌مه منم که له نێوان باشبوون یان خراپبوونی کارێک یه‌که‌میان هه‌ڵده‌بژێرم و ده‌ڵێم ئه‌م کاره‌یان باشه و ئه‌وه‌ی دیکه‌یان خراپه. که‌س ئه‌رکێکی به کۆڵی مندا نه‌داوه؛ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناچارم هه‌ر سات و کاتێک کۆمه‌ڵێک کار ئه‌نجام بده‌م که نموونه و سهرنموونهیهکن. ئیشی جیهان وا ده‌سووڕێت وه‌ک بڵێی هه‌موو مرۆڤه‌کان چاویان بڕیوه‌ته ڕه‌فتاری تاک به تاکی مرۆڤه‌کان و شێوازی و ڕێچکه‌ی خۆیان به‌گوێره‌ی ڕه‌فتاری هه‌ر ئه‌م تاکانه ڕیک ده‌خه‌ن. هه‌ر تاکێک یان هه‌ر که‌سێک ده‌بێت لای خۆیه‌وه بڵێت: ئایا به‌ڕاستیی من ئه‌و که‌سه‌م که مافی ئه‌وه‌م هه‌یه که هه‌موو مرۆڤه‌کان کاری خۆیان به‌گوێره‌ی ڕه‌فتار و جووڵانه‌وه‌ی من ڕیک بخه‌ن؟ هه‌ر که‌سێک ئه‌م بابه‌ته له‌بیر بکات به‌دڵنیاییه‌وه دڵه‌ڕاوکیی خۆی زینده به‌چاڵ کردووه.
“دڵه‌ڕاوکێ نابێته هۆی بێجووڵه‌یی یان بێکرداری“
کاتێک باسی دله‌ڕاوکێ ده‌که‌ین مه‌به‌ستمان باس له‌سه‌ر دڵه‌ڕاوکییه‌ک نییه که ببێته هۆی گۆشه‌گیری و پارێزکردن له هه‌رجۆره کردارێک، به‌ڵکوو مه‌به‌ست دڵه‌ڕاوکێیه‌کی ساده‌یه که هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که ساتێک له ساته‌کانی ژیانیان پله‌یه‌کی ساده‌یان له به‌رپرسیارێتی هه‌بووبێت، لێی تێده‌گه‌ن و ده‌یناسنه‌وه. کاتێک که بۆ نموونه فه‌رمانده‌یه‌کی سه‌ربازی، به‌رپرسی هێرشێکی له‌ئه‌ستۆیه و کۆمه‌ڵێک که‌س به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ململانێی مه‌رگ و ژیان به‌ڕێده‌کات، ئه‌مه ئه‌و و ئهرکدارێتییهکهیهتی که بڕیاره‌که ده‌رده‌کات، له ڕاستیدا ئه‌مه ته‌نها ئه‌وه که بڕیاره‌که ده‌دات. زۆربه‌ی کات له سه‌ره‌وه کۆمه‌ڵێک فه‌رمان ده‌گاته ئه‌م فه‌رمانده‌یه. به‌ڵام ئه‌م فه‌رمانانه زۆر گشتین و به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ڵگری ته‌فسیر و جۆرێک هه‌ڵهێنجانی مانایی تاکه‌که‌سیی ده‌بن. ئه‌م هه‌ڵهێنجانه ماناییه له ئه‌ستۆی ئه‌م فهرماندهیهیه و ژیانی ده یان بیست یان زیاتر که‌س گرێده‌درێن به فه‌رمانه‌که‌ی ئه‌مه‌وه، ئاوه‌ها فه‌رمانده‌یه‌ک ناتوانێت له بڕیارێک که ده‌ریده‌کات تووشی دڵه‌ڕاوکێ نه‌بێت و جۆرێک دڵه‌ڕاوکێ ئه‌زموون نه‌کات.
هه‌موو فه‌رمانده‌کان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان به‌باشی ئاگاداریی ئه‌م جۆره له دڵه‌ڕاوکێ هه‌ن. ئه‌م دڵهڕاوکییه له‌مپه‌ر نییه له به‌رده‌م کرده‌وه و بڕیاری ئه‌واندا، به‌پێچه‌وانه‌وه، مه‌رجی پیویستی ئیشهکهیانه؛ چونکه له‌گه‌ڵ ئه‌م پێشگریمانهیهدایه که ئه‌م که‌سانه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ ئه‌گه‌ری جۆربه‌جۆردا به‌ره‌وڕوون و کاتێک که یه‌کێک له‌م ئه‌گه‌رانه هه‌ڵده‌بژێرن، تێده‌گه‌ن که بایه‌خی ئه‌م ئه‌گه‌ره، له نه‌فسی هه‌ڵبژاردنێتی.
“دڵه‌ڕاوکێ و به‌رپرسیارێتی“
ئه‌مه ئه‌و دڵه‌ڕاوکێیه‌یه که ئیگزیستانسیالیسم شی ده‌کاته‌وه؛ ئه‌م دڵه‌ڕاوکێیه له بنه‌مادا له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارێتی له به‌رامبه‌ر مرۆڤه‌کانی دیکه واته هه‌موو مرۆڤه‌کاندا مانا په‌یدا ده‌کات و جۆرێک ئیلتیزام و ده‌ربه‌ستیی له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێت. ئه‌م دڵه‌ڕاوکێیه ده‌مامکێک یان په‌رده‌یه‌ک نییه که ئێمه له کردار و هه‌نگاونان دابڕێنێت به‌ڵکوو خۆی به‌شێکه له کردار و هه‌نگاوهه‌ڵێنان. تا ماوه‌یه‌کی زۆر ڕۆژنامه دیاره‌کانی ئه‌وروپا هه‌ر خۆکوژییهکیان گرێده‌دا به “دڵه‌ڕاوکێی ئیگزیستانسیالیستی”یه‌وه. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بووه‌ته هۆی هه‌ڵهێنجانی مانایی خراپ و نادروست و مایه‌ی خراپ لێکتێگه‌یشتنی زۆر بووه. له حاڵێکدا وه‌کوو وتمان دڵه‌ڕاوکێی ئیگیزیستانسیالیستی ناتوانێت به بێ به‌رپرسیارێتی له ئاستی مرۆڤه‌کان “خود و ئه‌وانی دیکه” مانایه‌کی هه‌بێت.
“دۆستۆفسکی و ئیگزیستانسیالیسم“
دۆستۆفسکی ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر ئافرێنه‌ر نه‌بێت، که‌واته هه‌موو شتێک ده‌شێت”. ئه‌مه کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کیی ئیگزیستانسیالیسمه. له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر ئافرێنه‌ر نه‌بێت هه‌ر کارێک ده‌شێت ڕوو بدات و بکرێت. که‌واته مرۆڤ “داماو”ه. چونکه مرۆڤ به‌م شێوه‌یه نه له ناوه‌وه‌ی خۆی و نه له ده‌ره‌وه‌ی خۆی هیچ داڵده و په‌نایه‌ک نادۆزێته‌وه. واته مرۆڤ له هه‌مان هه‌نگاوی یه‌که‌می بووندا ته‌نیایه و هیچ پاساوێک نادۆزێته‌وه بۆ درێژه‌دان، تاکوو به‌و شێوه‌یه به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرێت، له‌م حاڵه‌ته‌دا ته‌نها مرۆڤبوون وه‌کوو ئیگزیستانسیالیسم ده‌مێنێته‌وه.
“مرۆڤ ئازاده“
ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ئه‌مه قبووڵ بکه‌ین که “بوون” له پێشتره له “ماهییه‌ت-چییه‌تی”، ئه‌وکات هیچ کات ناکرێت له‌ڕێگه‌ی سرووشتی مرۆیی خواپێ‌داو و به‌ده‌وییه‌وه، پرسه‌کان پاسا و بدرێنه‌وه. به ده‌ربڕینێکی دیکه ئیتر هیچ”ناچاری-جه‌بر”ێک له‌ئارادا نییه و مرۆڤ ئازاده، مرۆڤ خودی ئازادییه. به‌م مانایه ئێمه ده‌گه‌ین به‌م ئه‌نجامه که مرۆڤ له پانتای بووندا ته‌نیایه نه‌ک تاکه‌که‌سێک له هه‌مبه‌ر تاکه‌که‌سێک. واته مرۆڤ وه‌کوو چه‌شن ته‌نیایه و به‌م پێیه‌ش ناچار ده‌بێت پێکه‌وه بێت و فۆرمێک له ئیش‌کردن و پێکه‌وه‌بوون بدۆزێته‌وه. سه‌رنجنه‌دان به‌م بابه‌ته هۆکاری دروستبوونی خراپ لێکتێگه‌یشتنی زۆر بووه. ئیگزیستانسیالیسم باوه‌ڕی به هێزی سۆزداری و شه‌هوه‌ت نییه. ئه‌م ڕێبازه به هیچ شێوه‌یه‌ک وا بیر ناکاته‌وه که سۆز و هه‌سته باشه‌کان مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی به‌ره‌و ئه‌نجامدانی کاری باش ده‌به‌ن و به‌م شێویه‌ش خۆی له به‌رپرسیارێتی بدزێته‌وه. به‌ڵکوو ئه‌م مه‌نهه‌جه ده‌ڵێت مرۆڤ به‌رپرسی هه‌موو سۆز و شه‌هوه‌ته‌کانی خۆیه‌تی.
هه‌روه‌ها ئه‌م ڕیبازه وا بیر ناکاته‌وه که ڕه‌نگه مرۆڤ نیشانه و ئایه‌تێکی ئه‌به‌دی و هه‌میشه‌یی له‌سه‌ر زه‌وی بدۆزێته‌وه و بیکات به چاوساغ و ڕێنیشانده‌ری هه‌میشه‌یی؛ به‌ڵکوو ده‌ڵێت مرۆڤ خۆی له خۆیدا و به‌پێی توانایی و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی خۆی ئایه‌ت و نیشانه‌کان ده‌دۆزێته‌وه و ما‌نایان بۆ دیاریده‌کات.
سه‌رچاوه: اگزیستانسیالیسم و اصالت بشر، ژان پل سارتر، ترجمه، مصطفی رحیمی، تهران، انتشارات نیلوفر، چاپ دوازدهم 1386
نووسین: ژان پۆل سارتر
وەرگێڕان: سۆزان سه‌عید