• EnglishEnglish
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
چوار شه‌ممه‌, ئازار 29, 2023
چاوی کورد
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    ڕێککەوتنی ١٩٧٣ نێوان ئێراق و تورکیا

    ڕێککەوتنی ١٩٧٣ نێوان ئێراق و تورکیا

    ئەمه‌ریکا وەک نێوەندگیر

    ئەمه‌ریکا وەک نێوەندگیر

    ئێمە هەین…

    مەستی خەونی ڕووخان

    بەرەو ھەڵبژاردن… رەخنەی ئەمریکا و بابەتی نەوت و وزە

    بەرەو ھەڵبژاردن… رەخنەی ئەمریکا و بابەتی نەوت و وزە

    دەرچوون لە ئێراق بەشی (57)

    بە کۆنسوڵی گشتی ئەمریکا لە هەولێر بڵێن…

    ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییە هەرێمایەتییەکان و کاریگەریی لەسەر کورد

    ئایا مەترسییەکی “وجودی”لە سەر هەرێمی کوردستان هەیە؟

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    ئێمە هەین…

    ئێمە هەین…

    هێڵنجی زەریاکان لەڕۆژی جیهانی ئاودا

    هێڵنجی زەریاکان لەڕۆژی جیهانی ئاودا

    مێژووی گردی مامە یارە و نەورۆز

    مێژووی گردی مامە یارە و نەورۆز

  • شــیکار
    هۆکاره‌ ئایدۆلۆژییه‌کانی پشت مووشه‌کبارانکردنی هه‌ولێر

    هۆکاره‌ ئایدۆلۆژییه‌کانی پشت مووشه‌کبارانکردنی هه‌ولێر

    میلیشیاكانی‌ ئێراق، له‌ هۆزه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ پاشایه‌تیه‌وه‌ بۆ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌

    میلیشیاكانی‌ ئێراق، له‌ هۆزه‌كانی‌ سه‌رده‌می‌ پاشایه‌تیه‌وه‌ بۆ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌

    مەترسییەکانی سەر کوردستان چین ؟

    مەترسییەکانی سەر کوردستان چین ؟

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی دووەم

    هاوکاری چین و عەرەب لە سەردەمی نوێدا: بەشی سێیەم

    پێکهاته‌ی که‌لتووری ئێرانی و وه‌همی دیموکراسی

    پێکهاته‌ی که‌لتووری ئێرانی و وه‌همی دیموکراسی

    ئۆغڵۆو ئەردۆغان، دۆستی دوێنێ و نەیاری ئەمڕۆ

    ئۆغڵۆو ئەردۆغان، دۆستی دوێنێ و نەیاری ئەمڕۆ

    دوا ستونى خاشوقچی لەڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست

    دوا ستونى خاشوقچی لەڕۆژنامەى واشنتۆن پۆست

    دەوڵەتی نوێی ئەڵمانیا و یەکسانیی ڕەگەزیی

    دەوڵەتی نوێی ئەڵمانیا و یەکسانیی ڕەگەزیی

    مێژوونووسی و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات

    مێژوونووسی و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵات

    ترۆمای کرۆنا؛ ئه‌خلاق و ململانێی جیهانی

    ترۆمای کرۆنا؛ ئه‌خلاق و ململانێی جیهانی

  • ئــــابووری
    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پشكی هه‌رێم له‌ ره‌شنوسی بودجه‌ی ئێراق بۆساڵی 2023

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    پرۆژە یاسایى بودجەى 2023 ئێراق و پشکى کورد

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    سوود و كەڵكی  ئەزموونی مالیزیا بۆ هەرێمی كوردستان

    هەژاری لە ئێراقدا

    هەژاری لە ئێراقدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەنێوان دوو بەرداشدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

    ئابوری ئێراق لەبەردەم داڕووخانێکی حەتمیدا

    هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ

    هۆشیاری دارایی لەلای منداڵ

    ئایندەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئێراقی فیدراڵدا

    ئایندەی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی ئێراقی فیدراڵدا

    ئاسایشی ئابووری و ڕۆڵی لە ئاراستەكردنی سیاسەت و دادپەروەری كۆمەڵگا

    ئاسایشی ئابووری و ڕۆڵی لە ئاراستەكردنی سیاسەت و دادپەروەری كۆمەڵگا

    فەرهەنگی پشت بەستن بەدەرەوە، شکستێکی گشتیی کارگێڕیی و فەرهەنگییە

    فەرهەنگی پشت بەستن بەدەرەوە، شکستێکی گشتیی کارگێڕیی و فەرهەنگییە

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا

    بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

    نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

    نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی دووەم

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی دووەم

    کورد له‌ نێوان دوو گوتاری پاشایه‌تیخواز و ویلایه‌تخواز

    کورد له‌ نێوان دوو گوتاری پاشایه‌تیخواز و ویلایه‌تخواز

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گوتاری ئێرانشارییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ گوتاری ئێرانشارییه‌کاندا

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی یه‌كه‌م

    کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی یه‌كه‌م

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی دوو کۆتایی

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی دوو کۆتایی

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی یه‌ك

    کوردەکانی کەلار دەشتی مازەندەران و خەسارەکانی سەر زمانەکەیان: به‌شی یه‌ك

    ئەو پاشا کوردەى لە قورئاندا باسی لێوەکراوە

    ئەو پاشا کوردەى لە قورئاندا باسی لێوەکراوە

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    پۆپۆلیزم… فرە بەکارهێنان و کەم تێگەیشتن لێی

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    کۆمەڵگا لە نێوان گرووپەکانی فشار و حزبە سیاسییەکاندا

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی سێ و کۆتایی

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی دوو

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    چوارچێوە و بنەما یاساییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی هەرێمی کوردستان: بەشی یەک

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    توندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران و کاریگەری لەسەر ھەرێمی کوردستان

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    چارەسەری کێشەی ئاو لە یاسای نێودەوڵەتیدا

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

    گه‌مه‌ی هه‌واڵگرى – ئۆپەراسێۆنی (٠٠٧)ی موساد به‌نمونه‌

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كورد.. نوێترین قوربانیی ده‌وڵه‌تی‌ نه‌ته‌وه‌یی

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كوردستان ده‌وڵه‌ته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ ناوه‌ڕاسته‌

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كان وه‌كو هێزێكی‌ داگیركه‌ر ڕوانیویانەتە حکومەتی بەعس

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    كورده‌كانی‌ میسر: ڕه‌چه‌ڵه‌ك ‌و داهێنانیان

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    سەربەخۆیی کوردستان و ئاسایشى نەتەوەیی ئەمریکا

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    درەنگ بێت یان زوو هەرێمى کوردستان سەربەخۆ دەبێت

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    دەربارەی داستانی سیابەندو خەجێ

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    كــورد, تێبینی و وردبوونەوە

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    شۆڕشی ماگوشە میدییەکان لە گێڕانەوەکانی هێرۆدۆتسدا

    كورد و كێشەی كورد لە یادداشتەكانی ئیسماعیل بێشكچیدا

    كورد و كێشەی كورد لە یادداشتەكانی ئیسماعیل بێشكچیدا

  • چاوپێکەوتن

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

شوناسێکی له‌ت له‌ت له‌ نێوان قه‌سری شیرین و تاراندا

سپێدە ساڵحی لەلایەن سپێدە ساڵحی
شوبات 5, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
شوناسێکی له‌ت له‌ت له‌ نێوان قه‌سری شیرین و تاراندا
0
هاوبەشکردنەکان
1
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر

کیومه‌رسی عه‌باسی( ناسراو به‌ قه‌سری له‌ ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، قه‌سری له‌ شاری مێژوویی و که‌ونارای قه‌سری شیرین له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ دایک بووه‌.

(به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوایی قه‌سریی شاعیر)
ڕۆژی هه‌ینی ڕێکه‌وتی 28ی گه‌لاوێژی 2022 )کیومه‌رسی عه‌باسی( ناسراو به‌ قه‌سری له‌ ته‌مه‌نی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، قه‌سری له‌ شاری مێژوویی و که‌ونارای قه‌سری شیرین له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ دایک بووه‌. ڕه‌نگه‌ به‌راوردێکی هه‌ڵه‌ و دور بێت له‌ ڕاستی که‌ قه‌سری له‌ گه‌ڵ شامی کرماشانی و مامۆستا عه‌لی ئه‌شره‌فی نه‌وبه‌تی یان په‌رته‌و به‌راورد بکه‌ین به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه‌ سه‌ر به‌ جوگرافیایه‌کی که‌لتووری و زمانی بوون که‌ دوفاقێتی و دووزمانێتی تێیدا زاڵ بوو، له‌ ئه‌نجامیشدا تاکزمانه‌بوون به‌ شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی سه‌رکه‌وت و ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی و نافه‌رمی ئێران هه‌مووی که‌وته‌ خزمه‌تی یه‌ک زمان و یه‌ک نه‌ته‌وه‌ و یه‌ک ئایین که‌ ئه‌ویش فارسی و فارس و شیعه‌ بوو.

ئه‌وان له‌ ناو ژینگه‌یه‌کی بۆردومانکراو به‌ گوتاری ئێرانچێتی و شیعه‌گه‌رێتیدا ژیان، له‌ ئه‌نجامیشدا به‌ چه‌ندین هۆکار ملیان دا به‌ڵام نه‌ به‌ ته‌واوه‌تی.

له‌و هۆکارانه:

1- په‌رتخستن و په‌راوێزخرانی ناوچه‌کانی خوارینی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان واته‌ ئیلام و کرماشان له‌ بازنه‌ی چالاکیی گوتاری ناسیۆنالیزم و کوردایه‌تی بوو.

2- گرنگیی ژیۆپۆله‌تیک و ئیکۆنۆمیکی ناوچه‌کانی خوارینی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ ڕووی نه‌وت و غاز و به‌روبومی کشتوکاڵ و توخمه‌کانی دیکه‌ی ئابوورییه‌وه‌.

3- ئه‌و ناوچانه‌ له‌ ڕووی ئایدۆلۆژیکه‌وه‌ بۆ گوتاری ئایدۆلۆژیی سیاسیی ده‌سه‌ڵات چ وه‌ک شیعه‌گه‌رایی و چ وه‌کوو ئێرانچێتی، گرنگ بوون و که‌وتنه‌ ژێر باندۆر و سێبه‌ری ئه‌و گوتارانه‌وه‌.

ئه‌م هۆکارانه‌ بوون به‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ زمان و که‌لتووری کوردی له‌و ناوچانه‌ بکه‌وێته‌ ژێر کاریگه‌ریی زمانی فارسی و به‌ شێوه‌یه‌ک بچێته‌ ژێرزه‌مینی زه‌ینی ناوشیار و خه‌یاڵدانێکی شه‌رمنۆکه‌وه‌ که‌ ده‌سه‌ڵات سه‌رکوت و پاشه‌کشێی پێ کردبوو، ئه‌وان له‌ ڕێگه‌ی میدیا و هێزی ئابووری و ده‌سه‌ڵاتی ئیداری و دامه‌زراندن و پێوه‌ره‌کانی و…ئه‌م هه‌ژموونییه‌یان به‌ سه‌ر زمان و که‌لتوور و ناوشیاری کوردانی خواری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌پاندبوو بۆیه‌ ده‌شیت بڵێین ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که‌ له‌ سنه‌ و مه‌ریوان گیرایه‌ به‌ر به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی که‌ له‌ خوارینی ڕۆژهه‌ڵات گیرایه ‌به‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که‌ هاوبه‌شی و هاویه‌کی له‌ تاکتیکدا هه‌بوو به‌ڵام له‌ ستراتیژ و ڕێگه‌چاره‌ بۆ داگیرکردنی زه‌ین و خه‌یاڵ و ڕۆحی ده‌سته‌جه‌معی جیاواز بووه‌ واته‌ لێره‌ به‌ شێوه‌یه‌کی نه‌رم و ئایدۆلۆژیک ده‌جووڵانه‌وه‌ و هه‌ر وه‌ک ده‌سه‌ڵات بڵێت “ئه‌م مرۆڤانه‌ به‌شێک له‌ خۆمانن ئه‌وه‌ نییه‌ حه‌زره‌تی عه‌لی و ئیمام حسێنیان به ‌لاوه‌ پیرۆزه‌ و له‌ ڕۆژانی تاسووعا و عاشوورا له‌ ئێمه‌ خراتر و دڵشکاوتر دێنه‌ ڕێوڕه‌سمه‌کانه‌وه‌” شتێک که‌ له‌ خوارینی ڕۆژهه‌ڵات ده‌یتوانی وه‌ک مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا قوت بێته‌وه‌ وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی بوو که‌ ئه‌وان له‌ ڕێگه‌ی دانانی ئیسلامی شیعه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌هه‌مبه‌ر ناسیۆنالیزمی سونیی موکریانگه‌را(که‌ ده‌وڵه‌ت به‌م مانا و ده‌لاله‌ته‌ بڵاوی ده‌کرده‌وه‌!) توانییان شوناسی کوردی له‌م ناوچانه‌ بله‌رزێنن و پاشه‌کشێیه‌کی کاتیی به‌ ڕۆحی سه‌ربزێو و یاخی و سه‌رکێشی کوردایه‌تی بکه‌ن، ڕۆحێک که‌ بنیاتنه‌ری شۆڕشی سه‌نجابییه‌کان و ئه‌ده‌بی به‌رزی یارسان و گۆران بووه‌ له‌ درێژایی مێژوودا، به‌ڵام به‌ هێزی سه‌ختی ده‌سه‌ڵات و هێزی نه‌رمی داموده‌زگا که‌لتووری و ئایینی و ئیدارییه‌کانی کۆمار، هه‌م توانی ڕۆحی که‌ونینه‌ی گۆران له‌ گه‌ڵ ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان داببڕێت و هه‌میش تا ڕاده‌یه‌ک توانی زمانی کوردیی بخاته‌ په‌راوێزه‌وه‌ و دابڕانێک له‌ نێوان جاف و که‌ڵهوڕ دروست بکات که‌ به‌ره‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و دژایه‌تیش هه‌نگاوی ناوه‌ و زۆر جار خه‌ڵکی ئه‌م ناوچانه‌ به‌هۆی ئه‌و باوه‌ڕ و تێگه‌ ئایینی-سیاسییه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی کۆماری جێگیری کردبوو، له‌ سه‌ر ساده‌ترین شته‌کان له‌ دژی یه‌ک ده‌وه‌ستانه‌وه‌، هه‌ر له‌ شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌وه‌ تاکوو دروستکردنی ناو و ناتۆره‌ی جۆراوجۆر دژی یه‌کدی، دروستکردنی ئه‌م دابڕانه‌ له‌ نێوان کرماشان و جوانڕۆ و ڕوانسه‌ر و به‌ گشتی هه‌ورامان و هه‌روه‌ها له‌ قۆڵی سه‌ره‌وه‌ش له‌ نێوان کرماشان و سنه‌ و… درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌ت و جێگیرکردنی گوتاری (جیاوازی دروست بکه‌ و ده‌سه‌ڵاتداری بکه‌)بوو، دروستکردنی ئه‌م فه‌زا ده‌روونی و سیاسی و که‌لتوورییه‌ وای کرد دووزمانه‌بوون له‌ کرماشان په‌ره‌ بستێنێ، دووزمانه‌بوونێک که‌ له‌ سنه‌ و سابڵاخ و جوانڕۆ و مه‌ریوانیش هه‌بوو! به‌ڵام به‌ شێوه‌ی دیکه‌ و نه‌یتوانی جومگه‌ سه‌رکییه‌کانی جیهان-ژینی خێزانی و خه‌ڵک و نه‌ریتی کوردانه‌ ببه‌زێنێت!(ئه‌گه‌رچی له‌ سنه‌ به‌ڕاده‌یه‌ک ئه‌م دیارده‌یه‌ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌) به‌ڵامله‌ ناوچه‌کانی خوارینی ڕۆژهه‌ڵات که‌ له‌ ژێر مه‌ترسی سڕینه‌وه‌ و نه‌دیوگرتنی زمانی وه‌کوو یه‌کێک له‌ کۆڵه‌که‌ و توخمه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی شوناس بوون، ئاڕاسته‌که‌ به‌ره‌و (تاکزمانێتی)له‌ هه‌موو جومگه‌کانی جیهان-ژینی کورددا هاته‌ ئاراوه‌ تا شوێنێک که‌ باوک و دایکێک له‌ ماڵه‌وه‌ پێکه‌وه‌ به‌ کوردی که‌ڵوڕی قسه‌ ده‌که‌ن به‌ڵام له‌گه‌ڵ منداڵه‌که‌یان(هه‌ر له‌ ماڵه‌وه‌) به‌ فارسی قسان ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ریش لێیان بپرسی بۆ وایه‌؟

ده‌ڵێن به‌ڵکوو له‌ قوتابخانه‌ به‌ فارسییه‌کی بێ گرێ و گۆڵ و بێگه‌رد قسه‌ بکات، به‌ڵام ئه‌مه‌ وه‌ڵامی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و دژوازی و کێشه‌ی سایکۆلۆژییه‌ نییه‌ به‌ڵکوو به‌ پێی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی که‌ له‌سه‌ر ئاستی شاری کرماشان کراوه‌، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ به‌ فارسی قسه‌ ده‌که‌ن، کوردن و کوردیش ده‌زانن به‌ڵام ده‌ڵێن به‌ باشی نایزانین، و هه‌روه‌ها زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی که‌ فارسی قسه‌ ده‌که‌ن هۆکاره‌که‌ی نه‌ک به‌ کوردینه‌زانین و کوردینه‌بوون به‌ڵکوو به‌ که‌مبینینی کورد و زمانی کوردی و سه‌ربینینی فارس و زمانی فارسی ده‌زانن، که‌ ئه‌مه‌ش کاری سه‌دان ساڵه‌ی میدیای ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتی میدیایه‌، ئه‌مه‌ هاوکێشه‌یه‌که‌ که‌ تا ئێسته‌ش به‌رده‌وامه‌ و به‌ سه‌رمایه‌ و خه‌رجکردنی ملیاریی کۆماری ئیسلامی و سیاسه‌ته‌ که‌لتوورییه‌کانی تێڕوانینی ئێرانشاریی هه‌ر له‌ سه‌رده‌می ڕه‌زای یه‌که‌می پاڵه‌وییه‌وه‌ تاکوو ئێستای کۆماری ئیسلامیی به‌رده‌وام بووه‌، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌ناسه‌دانی که‌لتووری کوردانه‌ و پێکهاتی خێڵه‌کیی کوردانه‌ و جلوبه‌رگ و ئه‌ده‌بی زاره‌کی له‌ گونده‌کان و هه‌ندێ له‌ گه‌ڕه‌که‌ په‌راوێزنشینه‌کانی ناو شاری کرماشان، ئه‌وه‌ی وه‌ک جێگه‌ی هیوای و دڵخۆشی ماوه‌ته‌وه‌ شانامه‌خوێنی و ئه‌ده‌بی زاره‌کی و هه‌روه‌ها شاعیرانی غه‌زه‌ڵنووس و غه‌زه‌ڵبێژ و نوێ و مۆدێڕنه، ئه‌گه‌رچی هه‌وڵی دیکه‌ هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئاستی ڕۆمان و چیرۆک به‌ زاراوه‌ی که‌ڵهوڕی له‌ ئیلام و کرماشان به‌ڵام شتێک که‌ خه‌ڵی گرینگ و ته‌وره‌ی بنه‌مایی زمانه‌ (شیعره) شیعر‌ نه‌مریی زمانه‌ و زایه‌ڵه‌ی ئه‌به‌دیی ناوشیاری نه‌ته‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌ درێژایی مێژوو ته‌نها ده‌قی فیزیا و ماتماتیکی به‌رهه‌م هێنابا ڕه‌نگه‌ ئێستا بۆ بابه‌تێکی میدیایی یان ئه‌ده‌بی تووشی کێشه‌ی گه‌وره‌ ببایات به‌ڵام شیعرئامێزبوونی وجوودی مرۆڤ و به‌ تایبه‌تی مرۆڤی کۆمه‌ڵگای کوردی ئه‌م زمانه‌ی به‌ نه‌مری هێشتۆته‌وه‌، له‌ سه‌رده‌مێکدا که‌ زیلکان له‌گه‌ڵ هه‌ر منداڵ و ژنێکدا وشه‌ و ڕسته‌ و چێرۆک و ڕۆمانێکیان له‌ زمانماندا ده‌کوشت، ده‌یانکرد به‌ ژێر خۆڵه‌وه‌، شیعر مه‌ته‌رێزی مانه‌وه‌ و سه‌نگه‌ری به‌گژداچوونه‌وه‌ی هه‌ژمونی و تێخوڕینی زمانه‌ سه‌رده‌ست و داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان بووه‌، ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ بۆ هیچ شوێن و هێچ فه‌زایه‌کی وه‌ک کرماشان و ئیلام مانادار نه‌بێت، له‌م ده‌ڤه‌رانه‌دا جیا له‌وه‌ی که‌ زمان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر و به‌ شێوه‌یه‌کی ئاڵۆز له‌ ئاسته‌ فه‌رمی و گشتیی و سه‌رشه‌قامییه‌که‌شدا پاشه‌کشه‌ی پێ کراوه‌ و خه‌رمانه‌یه‌کی دزێوی ده‌سه‌ڵاتی پێوه‌ پێچراوه‌ و زمانی فارسیی وه‌کوو زمانی پیرۆزی فارس-شیعه‌ جێگیر کرد، له‌ ئاسته‌ هه‌ره‌ ناوه‌کی و هه‌ناوه‌کییه‌که‌یدا واته‌ له‌ ناو ماڵان و به‌کارهێنانی زمان له‌ ئاستی ساده‌ترین هه‌سته‌کانی ڕۆژانه‌، ڕه‌سه‌نترین و ئۆرژیناڵترین هه‌سته‌کان مه‌ترسی خرایه‌ سه‌ر، هه‌ر بۆیه‌ شیعری کوردی له‌ کرماشان توانیویه‌ و ده‌توانێت بچێته‌ ناو خانه‌کانی ناوشیار و مێشک و هه‌سته‌کانه‌وه‌ و ململانێی ئه‌و ڤایرۆسه‌ زمانی و که‌لتووری و ئاینییه‌ی فارس – شیعه‌ بکات، له‌ ناو ئه‌م هاوکێشه‌ ئاڵۆزه‌دا شاعیرانێک سه‌ریان هه‌ڵدا  که‌ شیعری کوردی و خه‌یاڵدانی کوردانه‌یان به‌ زیندوویی ڕاگرت و گه‌شاندیانه‌وه‌ له‌وانه‌ شامیی کرماشانی و مامۆستا عه‌لی ئه‌شره‌فی نه‌وبه‌تی به‌ نازناوی په‌ر‌ته‌و کرماشانی له‌ هه‌ره‌ دیاره‌کانن که‌ به‌ دوو زمانی فارسی و کوردی شیعریان وتووه‌، ڕاسته‌ ئه‌م دوو شاعیره‌ کورده‌ به‌ دوو زمان که‌  هه‌وراز و نشێوی زۆریان بڕیوه‌ و له‌ فه‌زای هێرش و ده‌سه‌ڵاتی زمانی سه‌رده‌ست بۆ له‌ناوبردنی زمانی داگیرکراو و ژێرده‌ست، شیعریان وتووه‌ به‌ڵام له‌ دواجاردا لانی زمانی کوردییان به‌ر نه‌داوه‌ یان باشتره‌ بڵیین زمانی کوردی وازی له‌وان و خه‌یاڵدان و نه‌ست و هه‌ستیان نه‌هێناوه‌! ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ بۆ شاعیرێکی وه‌ک شامی کرماشانی که‌ دیوانی (چه‌پکه‌ گوڵی) به‌رچاو و دیاره‌ و بۆ په‌رته‌و کرماشانی که‌ (کوچه‌باغی ها)ی دیاره‌ نیشانده‌ری ڕۆحی به‌رخۆده‌ری کوردانه‌ی ئه‌وان بێت له‌ ئاستی زماندا، ئه‌گه‌رچی ڕاسته‌وخۆش گوتاری سیاسییان دیاری نه‌کردووه‌ و ده‌ره‌وه‌ستی خۆیان له‌ ئه‌ده‌بدا پیشان نه‌دابێت به‌ڵام کوردبوونیان له‌ نیشانه‌ و ئاماژه‌ی هه‌ڵخێزراو له‌ خه‌یاڵدان و نه‌ستی ده‌سته‌جه‌معییان دیار و زه‌قه‌ به‌ڵام بۆ شاعیرێکی وه‌ک کیومه‌رسی عه‌باسی ناسراو به‌ قه‌سری که‌ له‌دایکبووی شاری قه‌سری شیرینی هاوسنوور له‌گه‌ڵ باشووری کوردستانه‌ و له‌ ساڵی 1941ه‌ چه‌ندین به‌رهه‌می به‌ زمانی فارسی و به‌رهه‌مێکیشی به‌ زمانی کوردی له‌ ژێر ناوی(حسن ختام)دا هه‌یه‌ و به‌رده‌وامیش شیعره‌کانی له‌ گۆڤار و بڵاڤۆکه‌کاندا بڵاو کردووه‌ته‌وه‌، به‌رهه‌مه‌ فارسییه‌کانی بریتین له‌((ئایه‌ته‌ زه‌وینییه‌کانی ئاواز))، ((که‌ناریی له‌ ناو قه‌فه‌سدا)) و بژارده‌ی ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخ ژماره‌ 40)) و وه‌ک وتم کتێبی (حسن ختام) که‌ شیعر و غه‌زه‌له‌ کوردییه‌کانی له‌خۆ گرتووه‌، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی په‌یدا کردووه‌ و له‌ ڕاستیدا نموونه‌ی غه‌زه‌لی داهێنه‌رانه‌ و ڕچه‌شکێنن به‌ زمانێکی پاراوی کوردی و به‌ زاراوه‌ی که‌ڵوڕین و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ نه‌ست و هه‌ست و وشیاریی شاعیرانه‌ و کۆمه‌ڵایه‌تی و زه‌ینی کۆییدا ڕه‌گی داکوتاوه‌ و ده‌بێت به‌ بنه‌مایه‌ک بۆ وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و شوناسمه‌ندانه‌ی کورد به‌ڵام ئه‌م شوناسسازییه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای وشیارییه‌کی وا نه‌بووه‌ که‌ ئێمه‌ به‌رجه‌سته‌ی بکه‌ینه‌وه‌ به‌ڵکوو هێنده‌ هه‌ڵقوڵاوی شیعر و جیهانی نه‌ست و ناوشیاره‌، پێداگری له‌ کوردبوون نییه‌.

بانگهێشتکردنه‌وه‌ی کورد له‌ قووڵاییه‌کانی میژوو و له‌ ناو زماندا نییه‌ به‌ڵکوو زایه‌ڵه‌ و هاواری زمانی کوردییه‌ له‌ جیهانێکدا که‌ گه‌له‌گورگی زمان و که‌لتوور و ئایدۆلۆژیاکان خوێنئاڵینیان کردووه‌ و ئه‌و به‌ هاوار و نه‌وای عه‌شق و جوانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، جوانییه‌ک که‌ سه‌دان ساڵه‌ کروته‌نی ڕۆحی ئه‌ده‌بی یارسان و گۆرانی ته‌نیه‌وه‌، شیعره‌کانی (هه‌ی بڕشن هه‌ی بڕشن، پاپا چ که‌ی خه‌رامان، به‌و تا دوواره‌ ئه‌ی دووست یاره‌یل جه‌م بکه‌یمن…)له‌ ناودارترین و دره‌وشاوترین غه‌زه‌له‌کانن به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نها لایه‌نی شوناسی ئه‌م شاعیره‌ کورده‌ نییه‌ و لایه‌نی لێڵ و تاریکی شوناسی په‌یوه‌ستبوونی باوه‌ڕمه‌ندانه‌ی به‌ ده‌سه‌ڵات له‌ ئاسته‌ ئه‌ده‌بییه‌که‌یدایه‌، شیعر وتن بۆ ئیمام حسێن و ئاماده‌بوون له‌ به‌رده‌م ڕێبه‌ری ده‌سه‌لاتی سیاسیی کۆمار له‌ کۆڕێکی ئه‌ده‌بیدا بێگومان ناکرێت وه‌ک لایه‌نی شایسته‌ی به‌رگری له‌ دیدی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌ب و شیعره‌وه‌ که‌ په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یاخێگه‌رێتی و دژه‌ده‌سه‌ڵاتبوون هه‌یه‌ لێ بکرێت، به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه‌ زمانییه‌ی قه‌سری، ده‌شێت له‌ داهاتووی مێژووی ئه‌ده‌ب و شوناسی کوردیدا چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌کی به‌ر بکه‌وێت، ده‌شێت ئه‌و به‌شه‌ له‌ قه‌سری زیندوو ڕابگرین که‌ زایه‌ڵه‌ی کوردانه‌ی پاراستووه‌ و به‌ زمانی کوردی جوانی و یاخیگه‌رێتی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار سیاسیش وه‌ک ئه‌م نموونه‌یه‌( مه‌ی مه‌ی بکه‌یم و چیو شیخ بیشیم مه‌ی حه‌رامه‌/ئیمه‌یش له‌ی فه‌نه‌یلێ ئاخوندییه‌ به‌ڵه‌یمن)) به‌ گوێی هه‌ست و نه‌ستی ئێمه‌ ده‌داته‌وه‌.

ئه‌و له‌ شیعرێکیدا ده‌ڵیت ئه‌گه‌ر مردم له‌ تاران مه‌منێژن به‌ڵکوو بمبه‌نه‌وه‌ بۆ قه‌سری شیرین ڕه‌نگه‌ ئه‌مه‌ ئه‌و زایه‌ڵه‌ ناوشیارانه‌یه‌ی شاعیر بێت که‌ پێبه‌ستبوونی به‌ زێدی باپیرانی نیشان ده‌دات و ڕه‌نگه‌ ئه‌گه‌ر به‌ هه‌ند و ئه‌رێنی وه‌ریبگرین شیاوتر بێت! چون زێد و نیشتیمان هه‌ر پیوه‌ندییه‌کی دوور و نیزیکیان پێکه‌وه‌ هه‌بووه‌ و ده‌بێت!

ڕۆحی کوردانه‌ی هه‌رمان و نه‌مر بێت.

پۆستی پێشوو

قاڕنێ؛ کاره‌ساتێکی زینده‌به‌چاڵکراو

پۆستی داهاتوو

شەڕی شوعیب و بەشداری شێخ مەحموود

سپێدە ساڵحی

سپێدە ساڵحی

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

بیرەوەرییه‌كانی كوردێك لە زیندانەكانی ستالیندا

ئازار 26, 2023
32
کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

کەمینە و دەوڵەت و نەتەوە: به‌شی سێیەم

ئازار 26, 2023
4
نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

نه‌ورۆز و شوناسی سیاسی

ئازار 20, 2023
18

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • EnglishEnglish
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

© 2022 CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لەلایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە