(٣) هاوکاری و هەماهەنگی زیندوو، ڕووانگەیەکی پراگماتیکی.
١– جیهانی عەرەبی وەک شا دەماری ڕێگەی ئاوریشم؛ شی جینپینگ سەرۆکی چین لە ساڵی ٢٠١٣ دەستپێشخەری ” پشتێنە و ڕێگا”ی خستەڕوو کە پابەندە بە بنەماکانی ڕاوێژکاری و هاوبەشی و سوودمەندبوون و ئامانجی پێشخستنی یەکگرتوویی سیاسەت و وابەستەیی کۆمپانیاکان و پەیوەندی ئابووری و بازرگانی و ئاڵوگۆڕ و جموجۆڵی پارە و لێکتێگەیشتنی هاوبەشی گەلان، ئەم دیدگا و ستراتیجییەتەی چین پشتگیرییەکی بەرفراوان و بەشداری چالاکانەی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بەدوا داهات، لەنێویاندا وڵاتانی عەرەبی لە پێشەنگی ئەو لایەنانە بوون کە بە دەنگ دەست پیشخەرییە گەورەکەی پەکینەوە هاتن.
وڵاتانی عەرەبی دەکەونە ناوچەی یەکگرتنی “پشتێنە و ڕێگا” بەشدارێکی گرنگن لە شارستانییەتی ڕێگای ئاوریشم لە مێژوودا و هاوبەشێکی سرووشتین بۆ دروستکردنی ” پشتێن و ڕێگا”، هاوکێشەی هاریکاری چینی و عەرەبی لە بنیاتنانی “ئەم دەست پیشخەرییەوە سەرجاوە دەگرێت، ئەم هاوکاری و هەماهەنگییە هاوبەشەش چەندی دەرئەنجامی ئەرێنی بە دەست هێناوە، لەوانە؛ لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤، سەرۆک شی جینپینگ لە دەستپێکی دانیشتنی شەشەمی کۆبوونەوەی وەزاری کۆڕبەندی هاریکاری چین و عەرەبی خستەڕوو، هەروەها میکانزمێکی گونجاو گیرایە بەر بۆ دروست کردنی هەماهەنگی زیاتر لە بواری ووزە وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی پێشخستنی ژێرخانی هەردوولا، کە میکانزمەکە ئاسانکاری پێویستی دەستەبەر کرد لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان لەلایەک و بواری تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لەلایەکی دیکەوە کە خۆی لە وزەی ئەتۆمی و ئاسمانی و مانگی دەستکرد دەبینیەوە.
لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٦ سەرۆک شی جینپینگ سەردانی بارەگای کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی کرد لە قاهیرەی پایتەختی میسر، لە میانەی سەردانەکەیدا وتارێکی گرنگ و پر بایەخی پێشکەش کرد دەربارەی چۆنیەتی پەرەپیدانی پەیوەندییە دوولایەنەکان، کە تێیدا پلانی کارکردنی بۆ هاوکاری چین و عەرەبی لە دروستکردنی ” پشتێن و ڕێگا” خستەڕوو، کە چەند لایەنێکی لەخۆدەگرتبوو، لەوانە؛ کارکردن بە پرەنسیپی ئاشتی و دیالۆگ، گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی پێویست بۆ بەرزکردنەوە و دەستەبەرکردنی سەقامگیری، داڕشتن و گرتنەبەری ڕێوشوێنی هاوکاریی داهێنەرانە، پێشخستنی سێکتەری پیشەسازی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ گەیشتن بە هاوئاهەنگی لە بواری توانای بەرهەمهێنان، داکۆکیکردن لە پەیوەندی دروست و ڕەچاوکردنی سوود و بەرژەوەندی یەکتر لە نێوان شارستانیەتەکاندا و گرتنەبەری ڕێوشوێن بۆ بەرزکردنەوە و زیندوو کردنەوەی پرسی دۆستایەتی نێوان گەڵان و شارستانییەت.
لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٧دا، ١٣ وڵاتی عەرەبی و ئەمینداریەتی گشتیی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی بەشدارییان لە یەکەم دانیشتنی کۆڕبەندی ” پشتێن و ڕێگا” بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی کرد، لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٩دا ١٧ وڵاتی عەرەبی بەشدارییان لە دووەمین دانیشتنی کۆڕبەندی ” پشتێن و ڕێگا” بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی کرد. لە مانگی تەمموزی ٢٠١٨، سەرۆک شی جینپینگ، لە دانیشتنی دەستپێکی خولی هەشتەمی کۆبوونەوەی وەزاری کۆڕبەندی هاوکاری چین و عەرەبی، جەختی لەسەر پێویستی کارکردن بە پرەنسیپی وابەستەیی و پەیوەندیکردن وەک پاڵنەری سەرەکی لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کردەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی نەوت، غازی سرووشتی و سەرچاوەکانی تری وزە، هەروەها پەرەپێدانی هاوکاری لە بوارەکانی دارایی و تەکنەلۆژیای مۆدێرن. چین و کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی لەم دانیشتنەی کۆبوونەوەی وەزاریدا “بەیاننامەی جێبەجێکردنی چین و وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە دروستکردنی پشتێن و ڕێگا”یان واژوو کرد، ئەم هەنگاوە یەکەم کۆبوونەوەی لەم جۆرەی نێوان چین و ڕێکخراوێکی ناوچەییە.
هاوکاری لە بنیاتنانی ” پشتێن و ڕێگا” بەشداری کرد لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی چین و وڵاتانی عەرەبی بە شێوەیەکی هەمەلایەنە، بەو پێیەی هەردوولا دروستکردنی “پشتێن و ڕێگا”یان بە هەلومەرجی واقیعی ناوچەکەوە گرێدا، کاری هابەشی و تیمیان بە هاوکاری دوولایەنە بەستەوە، و چەسپاندنی گەشەپێدان لە پەیوەندییەکان بەستەوە بە پاراستنی ئاشتی بۆ بەدەستهێنانی یەکخستنی سوود و بەرژەوەندی هەردووڵا. بەم شێوەیە وێنەیەکی ئاوەدان و زیندوو لە هەموو ئەو شوێنانەی کە دەستپێشخەری ” پشتێن و ڕێگا” تێیدا جێبەجێ دەکرێت دروست دەکرێت. ئەمەش بووە هۆی ئەوەی چین بەڵگەنامەکانی هاوکاری سەبارەت بە دروستکردنی ” پشتێن و ڕێگا”ی هاوبەش لەگەڵ ٢٠ وڵاتی عەرەبی و کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی واژوو کرد. لایەنی چینی و عەرەبی زیاتر لە 200 پڕۆژەی هاوکاریی گەورە لە بوارە جیاجیاکانی وەک ووزە و ژێرخانی ئابووریدا جێبەجێ دەکەن و ئەنجامی هاوکارییەکان سوودی بۆ گەلانی هەردوولا دەبێت، کە بڕەکەی نزیکەی دوو ملیار دەبێت.
٢– بەرزبوونەوەی هاوکاری ئابووری و بازرگانی و وەبەرهێنان بۆ ئاستێکی باڵا؛ چین و وڵاتانی عەرەبی پابەندن بە هاوکاری هاوبەشی قازانج و بەرژەوەندی لە نێوانیاندا، هەروەها کاردەکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاسانکاری بازرگانی و وەبەرهێنان، ئەمەش بەشداری کردووە لە زیادکردنی قەبارەی وەبەرهێنانی هاوبەش و هاوکاری ئابووری و بازرگانی نێوان هەردوولا کە چەندین بار زیادی کردووە. لە ساڵی ٢٠٢١دا، هاوسەنگی وەبەرهێنانی ڕاستەوخۆی هاوبەشی نێوان چین و وڵاتانی عەرەبی گەیشتە ٢٧ ملیار دۆلاری ئەمریکی، کە ٢.٦ هێندەی ١٠ ساڵ لەمەوبەر زیاترە؛ قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوولا گەیشتە 330.3 ملیار دۆلاری ئەمریکی، کە 1.5 هێندەی 10 ساڵ لەمەوبەر زیاترە، لە ە سێ چارەکی یەکەمی ساڵی 2022 قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەردوولا گەیشتە 319 ملیار و 295 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، کە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو 35.28% زیادیکردووە و نزیکە لە کۆی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە ساڵی 2021.
٣– بەردەوام قووڵبوونەوەی هاوکاری لە بوارە جۆراوجۆرەکانی وزەدا؛ چین و وڵاتانی عەرەبی کاردەکەن بۆ دامەزراندنی هاوبەشی ستراتیژی درێژخایەن لەسەر بنەمای سوودی هاوبەش و دۆستایەتی درێژخایەن لە بواری وزەدا، هەروەها هەوڵی هاوبەش دەدەن بۆ دامەزراندنی هاوکێشەی هاوکاری چین و وڵاتانی عەرەبی لە بواری وزەدا کە نەوت و گاز وەک بزوێنەر و وزەی ئەتۆمی وەک خاوەن پشک و وزەی پاک وەک خێراکەر وەردەگرێت. لە بواری وزەی تەقلیدیدا، شێوازی “نەوت و گاز پڵەس”ی هاوکاری نێوان هەردوولا پەرەدەسەنێت بۆ ئەوەی تەواوی زنجیرە پیشەسازییەکە بگرێتەوە کە گەڕان و دەرهێنان، پاڵاوتن، هەڵگرتن و گواستنەوەی نەوت و گاز دەگرێتەوە، هەروەها پاکێجێک مۆدێل پڕۆژەکانی وەک پاڵاوگەی یانبو لە سعودیە تەواو بوون. لە ساڵی 2021 چین 264 ملیۆن تۆن نەوتی خاوی لە وڵاتانی عەرەبی هاوردە کردووە، کە یەکسانە بە 51.47%ی کۆی هاوردەکردنی نەوتی خاوی چین لە هەمان ماوەی ساڵدا، ئەم قەبارەیە گەورەیە لە هاوردە کردنی نەوت لە وڵاتانی عەرەبی بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر ئەوەی کە پەکین خوازیاری ئەوەیە جۆر و ئاستی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان فراوانتر بێت بۆ ئەوەی وابەستەی نێوان هەردوولا بە جۆرێک جێگیر بێت کە گرێدراوی ژێرخان بێت.
٤– پێشخستنی هاریکاری هاوبەش لە بواری تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و سەردەمیانە؛ لایەنی چینی و عەرەبی بە هاوبەشی پلانی کارکردنی ” پشتێن و ڕێگا” بۆ داهێنانی تەکنەلۆژی لە چوارچێوەی هاوبەشی تەکنەلۆژی چین و عەرەبی جێبەجێ دەکەن، بۆ ئەوەی سوودی تەواو لە سوودە تەکنەلۆژییە چینییەکان وەربگرن. لە ساڵی ٢٠١٥ کۆنفرانسی هاوکاری چین و وڵاتانی عەرەبی سەبارەت بە گواستنەوەی تەکنەلۆجیا و داهێنان لە پارێزگای نینگشیای چین بەڕێوەچوو، کە تێیدا بە فەرمی دامەزراندنی سەنتەری چین و عەرەبی بۆ گواستنەوەی تەکنەلۆجیا و پێنج ناوەندی گواستنەوەی تەکنەلۆجیای دوولایەنە ڕاگەیەندرا. لە بواری پەیوەندییەکانی نەوەی پێنجەمدا کۆمپانیا چینییەکان بوونەتە هاوبەشی سەرەکی بۆ وڵاتانی عەرەبی، هەروەها پشکێکی گەورەی بازاڕیان لە میسر، سعودیە، ئیمارات، عومان، بەحرەین و وڵاتانی دیکە داگیرکردووە. لە بواری وزەی ئەتۆمییشدا کۆمپانیا چینییەکان ڕێککەوتننامەیان لەسەر بەکارهێنانی ئاشتییانەی وزەی ئەتۆمی لەگەڵ ئیمارات، سعودیە، سودان و وڵاتانی دیکە واژۆکرد، لەگەڵیاندا ڕێککەوتن لەسەر هاوکاری لەبوارەکانی گەڕان بەدوای یۆرانیۆم، دابینکردنی سووتەمەنی ئەتۆمی و کارپێکردن و پاراستن لە وێستگەکانی کارەبای ئەتۆمی، لە بواری بۆشایی ئاسمان و مانگە دەستکردەکاندا، چین و وڵاتانی عەرەبی کۆڕبەندی هاوکاری چین و عەرەبییان بۆ سیستەمی گەشتیاری مانگی دەستکردی (Global Navigation Satellite System) وەک میکانیزمێک بۆ هاوکاری دامەزراند، کە سیستەمێکی ١٢ کەناڵی کە بۆ دابینکردنی زانیاری وردی شوێنی گەشتیاری مانگی دەستکرد بۆ سیستەمی بەڕێوەبردنی فڕین دیزاین کراوە. هەروەها ناوەندێکی چین و عەرەبی بۆ سیستەمی GNSS لە تونس کرایەوە وەک یەکەم ناوەند لە دەرەوەی وڵات بۆ سیستەمی گەشتیاری مانگی دەستکردی. لە هەمان کاتدا چین چەندین بەڵگەنامەی هاوکاری لەگەڵ جەزائیر، سودان، میسر، سعودیە و وڵاتانی دیکە لە بواری بۆشایی ئاسمان و مانگە دەستکردەکاندا واژۆکرد، هەروەها سەرکەوتوو بوو لە ناردنی مانگی دەستکردی جەزائیری ئەلکۆمسات-١، دوو مانگی دەستکردی سعودی مانگێکی دەستکردی سودان بۆ تاقیکردنەوەی زانستی بۆ بۆشایی ئاسمان.
(4) پەیوەندی فەرهەنگی و مرۆیی هەمەچەشن.
١– فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی کولتووری و مرۆیی و پێشخستن و لێک نزیک بوونەوەی گەلان؛ لایەنی چینی و عەرەبی هاوکاری جۆراوجۆریان لە بوارەکانی گەنجان، ئایینەکان، پارتە سیاسییەکان، میدیا، پەروەردە، ڕۆشنبیری، تەندروستی، ڕادیۆ و تەلەفزیۆن ئەنجامداوە، ئەمەش ئاڵوگۆڕی مرۆیی و کولتووری فراوانتر کردووە و لێکتێگەیشتنی یەکتری قووڵتر کردووەتەوە و کاریگەری ئەرێنی کردۆتە سەر ڕەوشتی پەیوەندییە دوو لانەیەکان.
لە ساڵی ٢٠١٣ەوە چین ٢٥ هەزار کەسی شایستە لە پسپۆڕییە جیاوازەکانەوە بۆ وڵاتانی عەرەبی ڕاهێناوە و نزیکەی ١١ هەزار سکۆلەرشیپی حکومەتی بۆ فێرخوازانی عەرەبی دابینکردووە، هەروەها ٨٠ تیمی پزیشکی ناردووە کە لە نزیکەی هەزار و ٧٠٠ کارمەند پێکهاتوون. تا مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ٤ وڵاتی عەرەبی خستنەڕووی زمانی چینییان لە سیستەمی پەروەردەی نیشتمانی خۆیان ڕاگەیاندووە، فاکەڵتی زمانی چینی لە ١٥ وڵاتی عەرەبیدا کراوەتەوە، هەروەها ٢٠ پەیمانگای کۆنفۆشیۆس و پۆلی کۆنفۆشیۆس لە ١٣ وڵاتی عەرەبیدا دامەزراون. لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩، ژمارەی گەشتیارانی عەرەب بۆ چین ساڵانە زیاتر لە ٣٤٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، هەروەها ژمارەی خوێندکارە عەرەبە تاراوگەییەکان لە چین لە هەر ساڵێکی خوێندندا ٢٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە.
هەردوولا میکانیزمی جۆراوجۆریان بۆ پەیوەندی مرۆیی و کولتووری لە چوارچێوەی کۆڕبەندی هاوکاری چین و عەرەب دامەزراند، وەک فێستیڤاڵی هونەری عەرەبی/ فێستیڤاڵی هونەری چینی، سیمپۆزیۆمی هاوکاری چین و عەرەبی لە بواری میدیا، هاوکاری چین و عەرەبی لە بواری تەندروستی، کۆنفرانسی دۆستایەتی چین و عەرەب، کۆڕبەندی شارەکانی چین و عەرەب، کۆڕبەندی ژنانی چین و عەرەب و کۆڕبەندی هاوکاری چین و عەرەب لە بواری ڕادیۆ و تەلەفزیۆن و، کۆبوونەوەی شارەزایانی چینی و عەرەب لە بواری کتێبخانە و زانیاری، لە ساڵی ٢٠١٣ەوە ٢٤ چالاکی بۆ پەیوەندیی کلتووری و مرۆیی لە چوارچێوەی ئەم میکانیزمانەدا بەڕێوەچووە.
٢– پابەندبوون بە بەرژەوەندی هاوبەشی نێوان شارستانیەتەکان و پاراستنی فرەچەشن و هەمەڕەنگی کولتووری؛ هەرچەندە شارستانیەتی چینی و عەرەبی هەریەکەیان سیستەم و تایبەتمەندییەکی جیاوازیان هەیە، بەڵام هەردووکیان چەمک و ئاواتە هاوبەشەکان لەخۆدەگرن کە لە پرۆسەی پێشکەوتنی مرۆڤدا کەڵەکە بوونە. شارستانییەتی چینی و عەرەب لە مێژوودا کارلێک و ئاڵوگۆڕی یەکتریان کردووە، چیرۆکێکی نایابیان لەسەر دەستکەوتی هاوبەش و گشتگیری و سوودی یەکتر دروستکردووە، ئەمەش بەشێوەیەکی سرووشتی کاریگەری زۆری هەبووە لە پەیوەندییە گشتییەکانی نێوان هەردوولا. ئەمڕۆ چین و وڵاتانی عەرەبی داوای پێشخستنی گفتوگۆ و گشتگیری و لێبوردەیی لە نێوان شارستانییەت و گەل و ئایینە جیاوازەکاندا دەکەن و دژایەتی “تیۆری بەریەککەوتنی شارستانیەتەکان”، “تیۆری باڵادەستی شارستانی” و “ئیسلامۆفۆبیا” دەکەن و ڕەتیدەکەنەوە تیرۆر بەستنەوە بە هیچ ڕەگەزێک، ئایینێک، وڵاتێک، یان شارستانیەتێکی دیاریکراوەوە. لایەنی چینی و عەرەب کاردەکەن بۆ سوود وەرگرتن لە حیکمەت و سامانی شارستانییەتی لایەنی بەرامبەر، لەم ڕووانگەشەیەوە ٩ دانیشتنی سیمپۆزیۆمی پەیوەندییەکانی چین و عەرەبی و گفتوگۆی نێوان شارستانیەتی چینی و عەرەب بە سەرکەوتوویی ئەنجامدراون. لە ساڵی ٢٠٢٢ چین بە هاوبەشی سپۆنسەری ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی کرد کە ١٥ی ئازاری هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامۆفۆبیا دیاریکرد، هەروەها پشتگیری لە پەسەندکردنی کرد لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە هەڵوێستی هەمیشەیی چین بەرجەستە دەکات بۆ پشتیوانیکردن لە گفتوگۆ لەنێوان شارستانیەتەکان و ڕەتکردنەوەی ململانێ و ناکۆکییەکان، ئەم هەڵوێستانەی پەکین کاریگەری بەرچاوی چیهێشتووە لە پڕۆسەی بەرەو پێش چوونی پەیوەندییەکان.
(٥)ئەو بڕیارانەی کە لەلایەن ئەنجومەنی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبیەوە لەسەر ئاستی وەزاری دەرکراون، گوزارشت لە هاوبەشی و دۆستایەتی بەرامبەر بە چین دەکەن.
کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی پارێزگاری دۆستایەتی لەگەڵ چیندا دەکات، ئەنجومەنی کۆمکار لەسەر ئاستی وەزارەت بڕیاری پەیوەندیدار بە چین لە هەموو دانیشتنەکانیداوە، لە دوای دانیشتنی ١١٨ی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٠٢ەوە پەسەند کراوە، زۆرینەی ڕەهای بڕیارەکانی پەیوەست بە چین کە لەلایەن ئەنجومەنی کۆمکارەوە لەسەر ئاستی وەزاری دەرچووە لە دوای دانیشتنی ١٢٥ی مانگی ئازاری ٢٠٠٦ەوە پشتگیری لەوە دەکەن کە لەسەر بنەمای یەک دەوڵەت مامەڵە لەگەڵ چین بکرێت. هەموو بڕیارەکانی پەیوەست بە چین کە لەلایەن ئەنجومەنی کۆمکارەوە لەسەر ئاستی وەزیران دەرچووە لە دوای دانیشتنی ١٤٩ی مانگی ئازاری ٢٠١٨ەوە، باسیان لە هاوکاری لە دروستکردنی دەستپێشخەری” پشتێن و ڕێگا” کردووە،هەروەها لە دوای دانیشتنی ١٥٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩، هەوڵەکانی دیپلۆماسی چینی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرز نرخاندووە.
لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٢ ئەنجومەنی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی لەسەر ئاستی وەزاری، بڕیارنامەیەکی نوێی پەیوەست بە چین لە دانیشتنی ١٥٨ی خۆیدا پەسەند کرد، کە ئەمانەی خوارەوەی دیاری کردووە:-
دوای پێداچوونەوە بە یاداشتنامەی سکرتاریەتی گشتی و ڕاپۆرتی سکرتاریەتی گشتی سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەمینداریەتی گشتی لە نێوان هەردوو دانیشتنەکەدا، جەختکردنەوە لەسەر بڕیارەکانی پێشووی لەم بارەیەوە کە دوایین بڕیاریان بڕیارنامەی ٨٧٥٧ بوو لە بەرواری ٩ /3/2022 سەبارەت بە پەیوەندی عەرەبی لەگەڵ کۆماری گەلی چین و، لەژێر ڕۆشنایی ئەنجامی کۆبوونەوەی ئەنجومەن لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی لە 4 و 5/9/2022، بڕیار دەدات-:
١– دەربڕینی پەرۆشی وڵاتانی ئەندام بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆماری گەلی چین لە بوارە جیاوازەکاندا، هەروەها لە چوارچێوەی “دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگا” و دووپاتکردنەوەی پشتیوانی وڵاتانی عەرەبی بۆ چین لەسەر بنەمای یەک دەوڵەتی یەکگرتوو.
٢– بەرز نرخاندنی ئەو هەوڵانەی دیپلۆماسی چینی بۆ پاڵپشتیکردنی کێشەکانی عەرەبی بە مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتییانە بۆ قەیرانەکانی ئێستای ناوچەکە، بە شێوەیەک کە ئاشتی و ئاسایش لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بەرز بکاتەوە.
٣– پێشوازیکردن لە شانشینی سعودیە لە میوانداریکردنی یەکەمین لوتکەی چین و عەرەبی، کە لە 9ی کانوونی دووەمی 2022 بەڕێوەچوو، کە بەشدارە لە پێشخستنی هاوبەشی ستراتیژی عەرەبی و چین بۆ ئاسۆیەکی فراوانتر، خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوولا دەکات، بەرزکردنەوەی ئاستی میکانیزمەکانی کۆڕبەندی هاوکاری عەرەبی-چین، و سکرتاریەتی گشتی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەردوو شانشینی سعودیە و کۆماری گەلی چین، لە چوارچێوەی لیژنەی ئامادەکاری سێ قۆڵیدا، بۆ ئامادەکاری بۆ ئەم لوتکەیە گرنگە ڕاسپێرێت و سەرخستنی کارەکانی، و پێشکەشکردنی ئەم بابەتە بۆ دانیشتنی ٣١ی ئەنجومەنی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی لەسەر ئاستی لوتکەکە.
٤– پێشوازیکردن لە خواستی کۆماری تونس بۆ میوانداریکردنی یازدەهەمین خولی کۆبوونەوەی وەزاری کۆڕبەندی هاوکاریی عەرەبی و چین لە ساڵی 2024.
٥– جەختکردنەوە لەسەر گرنگی بەشداری کاریگەری عەرەب لە چالاکی و بۆنە جۆراوجۆرەکانی کۆڕبەندی هاریکاری عەرەبی و چینی، هەروەها داوا لە ئەمینداریەتی گشتی دەکات بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتە پەیوەندیدارە عەرەبی و چینییەکان بۆ ئامادەکاری بۆ چالاکی و بۆنەکان بۆ لە چوارچێوەی بەرنامەی جێبەجێکردنی کۆڕبەندەکەدا، کە بڕیارە لە ماوەی ٢٠٢٢-٢٠٢٣دا بەڕێوەبچێت، لەوانە ئەمانەی خوارەوە:-
- شەشەمین خولی کۆنفرانسی دۆستایەتی عەرەبی و چینی لە دەوڵەتی قەتەر.
- سێیەمین دانیشتنی کۆڕبەندی شارە عەرەبی و چینییەکان لە چین.
- پێنجەمین خولی سیمپۆزیۆمی هاوکاری عەرەبی و چینی لە بواری ڕاگەیاندن لە چین.
- حەوتەمین دانیشتنی کۆنفرانسی هاوکاریی عەرەبی و چینی لە بواری وزە لە چین.
- پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی هونەری عەرەبی لە چین لە ٢٦ و ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢ لە شاری جینگدەژن بەڕێوەچوو.
- چوارەمین خولی فێستیڤاڵی هونەری چینی لە وڵاتانی عەرەبی.
- دەیەمین خولی کۆنفرانسی بازرگانانی عەرەبی و چینی.
- هەشتەمین خولی سیمپۆزیۆمی وەبەرهێنان لە شانشینی سعودیە.
- سێیەمین خولی کۆڕبەندی هاوکاری عەرەبی و چینی لە بواری تەندروستی لە کۆماری میسری عەرەبی.
- دەیەمین خولی سیمپۆزیۆمی پەیوەندییەکانی عەرەب و چین و گفتوگۆی نێوان شارستانییەتی عەرەبی و چینی لە یەکێک لە وڵاتانی عەرەبی.
- پێنجەمین خولی کۆنفرانسی هاوکاری عەرەبی و چینی بۆ گواستنەوەی تەکنەلۆجیا و داهێنان.
- پێنجەمین خولی کۆبوونەوەی شارەزایانی عەرەب و چینی لە بواری کتێبخانە و زانیاری.
- خولی شەشەمی کۆڕبەندی هاوکاریی عەرەبی و چینی لە بواری ڕادیۆ و تەلەفزیۆن.
- خولی چوارەمی کۆڕبەندی هاوکاریی عەرەبی چینی لە بواری گەشتیاریی مانگی دەستکرد.
٦– پێشوازیکردن لە بەردەوامی هاوکاری نێوان لایەنی عەرەبی و چینی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی کاردانەوەکانی پەتای ڤیرۆسی کۆرۆنا.
٧– ڕاسپاردنی ئەمینداریەتی گشتی بۆ بەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە و پێشکەشکردنی بۆ ئەنجومەنی خول لەسەر ئاستی وەزاری لە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی.
سێیەم: پەرەسەندنی خێرا و بەردەوام لە بواری هاوکاری و هەماهەنگی چین و عەرەبی لە ژێر ڕۆشنایی گۆڕانکارییەکان.
گۆڕانکارییە بێ وێنەکانی جیهان بۆ ماوەی سەد ساڵ و پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەیرانی ئۆکرانیا لە دەیەی سێیەمی سەدەی بیست و یەکدا تێکەڵاوبوون و سەریەککەوتوون و جیهان دەگەیەننە خولێکی نوێی گێژاو و گۆڕانکاری، لە بەرامبەر هەلومەرجی نێودەوڵەتیدا کە شاهیدی گۆڕانکاری و گێژاوی تێکەڵاو ئالۆزن، ئیرادەی چین و وڵاتانی عەرەبی بۆ پەرەپێدانی دۆستایەتیی هەنووکەیی لە نێوانیاندا پتەوتر بووە، هەنگاوەکانیشی بۆ پشتیوانیکردن لە بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە سەرەکییەکانی لایەنی بەرامبەر بەهێزتر بووە، کە ڕۆڵێکی گرنگی بینیوە لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی و گەشەپێدانی جیهان و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی تازەپێگەیشتوو.
(1) هاوکاری لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.
چین و وڵاتانی عەرەبی لە سەرەتای سەرهەڵدانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستیان کردووە بە پاڵپشتی کردنی یەکتر لە بوارەکانی پەرەپێدان و بەکارهێنانی ڤاکسین، خۆپاراستن و کۆنتڕۆڵی هاوبەش، هاوبەشکردنی ئەزموونەکان، دەرمانی چارەسەری و هتد. شا سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعود یەکەم سەرکردەی بیانی بوو کە پەیوەندی بە سەرۆک شی جینپینگەوە کرد بۆ دەربڕینی پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی چین بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە؛ کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی یەکەمین ڕێکخراوی گرنگی ناوچەیی بوو کە بەڵگەنامەیەکی لەگەڵ چین سەبارەت بە هاودەنگی لە بەرەنگاربوونەوەی پەتاکەدا دەرکرد، هەروەها دەستکەوتەکانی چینی لە بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە بە شێوەیەکی دەستەجەمعی بە گرنگ زانی و بەرزی نرخاند، وڵاتانی عەرەبی بە تووندی لە لایەن چین بوون لە پرسی بەدواداچوون بۆ ڤایرۆسەکە و ڕەتیانکردەوە بە سیاسیی بکەن، بورجی خەلیفەی ئیمارات کە بەرزترین بینای جیهانە، بە دروشمی زەبەلاحی وەک “فێڵەکانت تووند بکە ووهان” ڕووناک کرابووەوە، ئەو سێ شوێنەوارە میسریەی کە لە لیستی میراتی کولتووری جیهانیدا هاتبوون، بە زمانی چینی سوور ڕووناککرابوونەوە؛ هێڵی ئاسمانی قەتەر “رێڕەوی سەوز”ی بۆ چین کردۆتەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاکە.
لای خۆیەوە چین ژمارەیەکی زۆر هاوکاری بۆ وڵاتانی عەرەبی دابین کرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە، هاوکاریان کرد بۆ کڕینی دەرمان و ئامێری هەناسەدان و کەرەستەی بەرهەمهێنانی دەمامک و کەرەستەی دیکە بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە؛ تیمی پسپۆڕی پزیشکی کە نزیکەی سەد پسپۆڕی تێدابوو، ڕەوانەی وڵاتانی عەرەبی کرد، هەروەها ڕاسپاردەی بۆ وڵاتانی پەیوەندیدار سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ڕێگەی شێوازی دەستنیشانکردن و چارەسەری دوورەوە پێشکەش کرد، هاوکاریی چینی و عەرەب لە بواری ڤاکسینەکەدا ئەنجامێکی گرنگی بەدەستهێنا، بەو پێیەی چین و ئیمارات و بەحرەین قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەی کلینیکی نێودەوڵەتی بۆ ڤاکسینی ناچالاککراویان ئەنجامدا، کە یەکەم ڤاکسینە لە جۆری خۆیدا لەسەر ئاستی جیهان، چینیش تەواو بوو، بە هاوکاری لەگەڵ میسر، یەکەم هێڵی بەرهەمهێنانی هاوبەشی ڤاکسین دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای سەرهەڵدەدات لە ئەفریقا و ئەنجامدرا چین هاوکاری لەگەڵ جەزائیر و مەغریب و وڵاتانی دیکە کرد لە خۆجێیکردنی بەرهەمهێنانی ڤاکسین و لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی دەرمان، چین ڤاکسینی بۆ پەنابەرانی فەلەستینی دابینکرد لە ئوردن، سوریا و لوبنان وەک هاوکاری لە ڕێگەی دەزگای فریاگوزاری کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین لە ناوچەکە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی 2022، چین زیاتر لە 340 ملیۆن ژەمی ڤاکسینی دژە ڤایرۆسی کۆرۆنای بۆ وڵاتانی عەرەبی دابینکردووە.
(2) بەرگریکردن لە دادپەروەری لە بەرامبەر ئەو گۆڕانکارییانەی کە لە ماوەی سەد ساڵدا وێنەی نەبووە.
١– چین بە توندی پاڵپشتی سەربەخۆیی ستراتیژی و هاوپشتی و خۆبەهێزکردنی وڵاتانی عەرەبی دەکات. لەبەرامبەر بەناو “بۆشایی دەسەڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” کە هەندێک وڵات زیادەڕەوییان بۆ کردووە، چین هەمیشە پێی وابووە کە شتێک بە ناوی “بۆشایی دەسەڵات” لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نییە، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وا هەیە ئاغاکانی ناوچەکە بڕیار لە داهاتوو و چارەنووسی خۆیان بدەن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەبێت ڕێز لە پێگەی وڵاتان و گەلانی ناوچەکە بگرن وەک سەرداری ناوچەکە. چین، بە هاوبەشێکی ستراتیژی و دۆستێکی دڵسۆز بۆ وڵاتانی ناوچەکە، ڕۆڵێکی بنیاتنەری تێدا گێڕاوە، هەرگیز بەدوای هیچ بەرژەوەندییەکی جیۆپۆلەتیکیدا نەهاتووە. چین پابەندە بە “دوو پاڵپشتی”ەوە، واتە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی وڵاتانی ناوچەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئاسایشی ناوچەکە لەڕێگەی هاودەنگی و هاوکارییەوە، هەروەها پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی گەلانی ناوچەکە بۆ گەڕان بەدوای ڕێڕەوی گەشەپێدانی خۆیان بە شێوەیەکی سەربەخۆ، و جەوهەری هەوڵەکانی چین پشتگیریکردنی وڵاتان و گەلانی ناوچەکەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی چارەنووسی خۆیان.
2– وڵاتانی عەرەبی سوورن لەسەر پاڵپشتی کردن لە هەوڵەکانی چین بۆ پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی چین. سەبارەت بە پرسەکانی پەیوەست بە شینجیانگ، وڵاتانی عەرەبی بە ناردنی پەیامی هاوبەش، لێدوانی هاوبەش ، پشتیوانی خۆیان بۆ چین لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، لێژنەی سێهەمی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆڕ و کۆڕەکانی دیکەی فرەلایەنە درێژ کردووەتەوە. لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ وەفدێکی باڵیۆزی دەوڵەتانی عەرەب لە چین سەردانی هەرێمی خۆسەری شینجیانگ ئویگوریان کرد، لەوێ بە شێوەیەکی ئەرێنی هەڵسەنگاندنیان بۆ گەشەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتی و پەرەپێدانی پرسی مافەکانی مرۆڤ و دەستکەوتەکانی ڕادیکالیزاسیۆن کرد کە شینجیانگ بە سەرکردایەتی حزبی شیوعی لە چین و، ئەو دەنگۆیانەیان لەبارەی شینجیانگەوە ڕەتکردەوە کە لەلایەن وڵاتانی پەیوەندیدارەوە هەڵبەستراون. لە تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢، ئەمریکا و هەندێک وڵاتی دیکەی ڕۆژئاوا ڕەشنووسی بڕیارنامەی شینجیانگیان لە دانیشتنی ٥١ی ئەنجومەنی مافی مرۆڤدا خستەڕوو، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی چین بە ئیستغلالکردنی.
سەبارەت بە پرسی تایوان، وڵاتانی عەرەبی پشتیوانی لە پرەنسیپی یەک چین دەکەن. لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٢دا، ناسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا سەردانی تایوانی کرد، لەبەرامبەردا هەر 22 وڵاتی عەرەبی پرەنسیپی یەک چینیان وەک ئاماژەیەک بۆ یەکپارچەیی خاکی چین دووپات کردەوە و حکومەتەکانی 18 وڵاتی عەرەبی بە ئاشکرا پشتیوانیان بۆ لایەنی چینی دەربڕی. سکرتاریەتی گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عەرەبی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و جەختی لەسەر پێویستی پابەندبوون بە پرەنسیپی یەک چین و ڕەتکردنەوەی ئەو کارانە کرد کە پێچەوانەی بڕیارە پەیوەندیدارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و تێکدانی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەن. هەروەها کۆمکاری دەوڵەتانی عەرەبی پشتیوانی خۆی بۆ سەروەری چین و یەکپارچەیی خاکی چین دەربڕی و بە توندی پابەند بوو بە پرەنسیپی یەک دەوڵەتی لە چین.
لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٢، چین بە سەرکەوتوویی میوانداری بیست و چوارەمین یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەی کرد. لە کاتێکدا هەندێک وڵات هەڕەشەی بایکۆتکردنی ئۆڵۆمپیادی زستانەی پەکینیان دەکرد، سەرکردەکانی میسر و ئیمارات و قەتەر لەسەر بانگهێشتنامەکە بەشدارییان لە کردنەوەی یارییە ئۆڵۆمپیەکان کرد، ئەمەش جارێکی دیکە بە ڕوونی دەرخەری ئەوەیە کە دۆستایەتی مێژوویی نێوان چین و وڵاتانی عەرەبی پتەو و سەقامگیرە.
سەرچاوە:
http://arabic.peopledaily.com.cn/n3/2022/1202/c31660-10179236.html
http://arabic.peopledaily.com.cn/n3/2022/1202/c31660-10179236.html
کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ وەزارەتی دەرەوەی کۆماری گەلی چین
وەرگێڕان و ئامادەکردنی: تەحسین وسو عەبدوڵڵا نوسەر و مامۆستای زانکۆ