• English
  • چونه‌ ژووره‌وه‌
هه‌ینی, حوزه‌یران 27, 2025
Chawy Kurd
بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
English
کوردی
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
    با سه‌ركونسوڵی ئه‌مه‌ریكاش ئاگاداربێت

    کورد لە کوێی هاوکێشەکەدایە؟

    گەرووی هورمز؛ کلیلی ئابوریی جیهان

    گەرووی هورمز؛ کلیلی ئابوریی جیهان

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    ئیسرائیل ئێران: چی رویدا، چی ڕودەدات؟

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    ئێران و ئیسرائیل لە دۆستایەتییەوە بۆ دوژمنایەتییەکى توند

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    چی دەبارەی کۆبوونەوەی G7 دەزانی؟

    دەربارەی ساختە هەواڵ

    ئەگەر جەنگی ئەتۆمی بەرپا بێت، مرۆڤایەتی چی بەسەر دێت؟

    کاریگەری دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین لەسەر هەرێمی کوردستان

    کاریگەری دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگای چین لەسەر هەرێمی کوردستان

        سیناریۆکانی بەردەم ئایندە: ئێمە بەرەو کوێ دەچین!؟

    لەبارەی میناکانی بەسرەو گەرووی هورمزەوە؛ دەرفەتێکی تر بۆ کورد

    كورد و تەنیایی

    دەرچوون لە ئێراق: بەشی 111

    چەند سەرنجێک دەربارەی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە

    بۆچی ئێران بەم ڕۆژە گەیشت؟

  • شــیکار
    دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

    دیارترین بنکە سەربازییەکانى ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست

    ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە

    ڕۆڵی هەڵە و ڕێکەوت لە پێشکەوتنی زانستیدا؛ وانەیەک لە مێژووەوە

    پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

    پەنجایەمین دانیشتنی G7؛ لێکەوتە و ئالنگارییەکان

    حەشدی شەعبی؛ لە نێوان هەڵوەشانەوە و بەردەوامبوون

    حەشدی شەعبی؛ لە نێوان هەڵوەشانەوە و بەردەوامبوون

    کێشەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵی ئێراق

    کێشەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سیستەمی فیدڕاڵی ئێراق

    خۆپیشاندانەکانی ئەمریكا  لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری

    خۆپیشاندانەکانی ئەمریكا لە دژی سیاسەتەکانی کۆچبەری

    بەهەشتى سەر زەوى لەبەرداشى سێ هێزى ئەتۆمیدا

    بەهەشتى سەر زەوى لەبەرداشى سێ هێزى ئەتۆمیدا

    بارودۆخی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی دەردەکەوێت

    بارودۆخی کورد لە گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەرێنی دەردەکەوێت

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    مافی هەرێمی کوردستان لە خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی كەرتى وزە

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

    ترامپیزم و ته‌وژمی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ده‌وڵه‌تی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی

  • ئــــابووری
    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    ڕاڤەى ئابووریی بۆ پرۆسەی داگیرکارى ڕاستەوخۆ

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    میتۆدی چەندێتی و چۆنێتی لە نووسینی توێژینەوەی زانستیدا

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    سیستەمی کۆمپانیا-دەوڵەت

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    ئابووری و تەندروستیی دەروونی

    داتای زەبەلاح

    داتای زەبەلاح

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    چی بکەین تاوەکو کارگە ببێتە زانکۆ و زانکۆش ببێتە کارگە

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی دووه‌م و كۆتایی

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    هەژاری کارگێڕی لە هەرێمی کوردستان: به‌شی یه‌كه‌م

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاڵنگارییەكانی بەردەم بودجەى ٢٠٢٥ ئێراق

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

    ئاستەنگ و دەرفەتەکانی کارکردن لە دوورەوە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئایا کورد نەتەوەیە؟

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    ئەمەیە نوگرە سەلمان

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    له‌ يادى ڕێككه‌وتنامه‌ى سايكس بيكۆ و چاره‌نووسى كورد

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    وەک کورد بۆ دەبێ لە دەروونناسیی سیاسی بکۆڵینەوە؟

    کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی و سەرەتاکانی دەرکەوتنی بیری کەمالیزم

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    دۆخی کورد له‌ سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکاری ڕه‌زا شا له‌ ئێران

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

    کوردستانییە دێرینەکان دامەزرێنەری سیستەمی دەوڵەتداری بوون

  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    لێکەوتە خێزانیەکانی هەمواری یاسای باری کەسێتی

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    تیرۆر و تاوانە ڕێکخراوییەکان و كاریگەریان لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتان

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    كامیان لەپێشترە، مافەکانی مرۆڤ یان ڕێکكەوتنامە یاساییەکان؟

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    ئادا لۆڤلێس؛ یه‌كه‌مین پڕۆگرامه‌ری كۆمپیوته‌ر

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    كاریگه‌رییه‌ نه‌رێنییه‌كانی سۆشیال میدیا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    ده‌سه‌ڵاتى سیاسى

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    مادە ھۆشبەرەکان مەترسییە گەورەکەی کۆمەڵگا

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    دیسانه‌وه‌ ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئاسایشی نیشتمانی

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا  له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    مه‌ترسییه‌كانی سۆشیاڵمیدیا له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ هه‌رێمی كوردستان

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

    كورد لە ململانێكانی‌ ئەمریكا و ئێراندا

  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    کوردستان لە نووسراوی گەڕیدە و نوێنەرانی ئینگلیز لە سەدەی ١٩ دا

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    ئەلێکساندر دۆگین و گرنگی نەتەوە

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    هەرێمی کوردستان و ژیانکردن لەناو تیۆری جەنگی داڕوخاندنی یوری بێزمینوڤ

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی دووەم و کۆتایی

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    یاداشت لەسەر کوردستانی ناوەڕاست: به‌شی یه‌ك

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    سەرنجەکانی عەقید کارتسۆڤ؛ ناوەندی سوپای قەیسەر لە قەوقاز

    باکووری ئێراق

    باکووری ئێراق

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ چاویلکه‌ی ئێرانییه‌کاندا

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كيسنجەر؛ ئەمەریکا پشتگیرى سەربەخۆیى كوردەكانى ئێراق ناکات

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

    كاری لەپێشینەی كوردەكان دامەزراندنی كوردستانێكی سەربەخۆیە

  • چاوپێکەوتن
    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    سارا ئەحمەدزادە؛ ئەبێ هەموومان دەست لەنێو دەست بۆ گەشانەوەی زمانی دایک هەوڵ بدەین

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    خۆسییە ساریا؛ نه‌ من و نه‌ هیچ شاعیرێکی دیکەش نازانین شیعر چییه‌

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    شایستەیی، کردارگەرایی و ڕاستگۆیی ڕازی پێشکەوتنن

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئێدوارد گالیانۆ؛ جیهانی ئەمڕۆ وەکوو کەسێکی کوێرە لە ناوه‌ڕاستی ئاگر دا

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ئەنعام کچە چی؛ هەر دەڵێی ئێراق بەر نەفرەت کەوتووە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    ڕۆبەرتۆ خوارۆس؛ شیعر ناسنامەی منە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    سینان ئەنتوان؛ ئەدەب ئەوەیە ژیان پیشان بده‌یت وەکو ئەوەی هەیە

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    موحسین ڕمڵی؛ کتێبی ڕاستەقینە ئەوەیە لەکاتی نووسیندا، نووسەر دڵی لای خەڵات نەبێت

    سکارمیتا؛ لەنێو شاعیرانی هەردوو ئەمەریکا و چیلی، نێروادا بە شاعیری دڵخوازم دەمێنێتەوە

سەرەکی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

نێرگز.. تراژیدیای كورد لە دۆزەخی ئێراقی بەعسدا

بارام سوبحی لەلایەن بارام سوبحی
شوبات 22, 2023
لە بەشی نەتەوە و دەوڵەتـســـازی
0 0
A A
نێرگز.. تراژیدیای كورد لە دۆزەخی ئێراقی بەعسدا
0
هاوبەشکردنەکان
52
بینینەکان
هاوبەشکردن لە فەیسبووکهاوبەشکردن لە تویتەر
0 0
A A

راستە ئێمە مەینەتی زۆرمان بینی. ئازاری زۆرمان چەشت، بەڵام كورد هەر مایەوەو ئەوان لەناوچوون.

“لە شەست ‌و سێوە ئەو خەڵكە نەحەساینەوە، بەشمان هەر راكەڕاك ‌و مەینەتی بوو. سەدام ئەوەنە تۆپ ‌و تەیارەی تەقاند جوانی ئاسمانیشی نەهێشت. ئیشەڵا ئەوەی زوڵم لەم كوردە بكات وەك سەدامی لێدێت”. نێرگز ئەو خانمەی لە سەروەختی ئەنفالدا و لەناو زیندانەكانی بەعسدا كاری مامانی دەكرد، بەم جۆرە مێژوی نەهامەتییەكانی كورد لەسەردەمی بەعسدا دەگێڕێتەوە. هەروەها دەڵێت؛ جاروایە گوێم لێیە لەم رادیۆ و  تەلەفیزیۆنانە خەڵك هەیە بە باشە باسی سەدام دەكات یان خۆزگە بەو رۆژانە دەخوازێ‌ كە سەدام حوكمی ئەكرد، ئەڵێم خۆزگە ئەو كەسانە بۆ یەك سەعات ئەهاتنە شوێنەكەی ئێمە تا یبانزانیایە ئەو قسانە چۆن وەك تیغ جەرگمان بریندار ئەكات.

كتێبی نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا، چاوپێكەوتنێكی درێژی نووسەر و رۆژنامەنووس “عارف قوربانی”یە لەگەڵ خاتوو “نێرگز عەزیز بابا” كە لە (15/4/1988) هەتا (25/10/1988) لە سەربازگەی دوبز لە چوارچێوەی پرۆسەی ئەنفالدا زیندانی كراوە، لەو ماوەیەشدا كاری مامانی بۆ ئەو ژنانە كردووە كە لە زینداندا منداڵییان بووە. كتێبەكە (188) لاپەڕەیەو لە بڵاوكراوەكانی دەزگای یادەوەری كوردە.

خاتوو نێرگز ناسراو بە “هەرمێ‌ مامان” لە ساڵی (1955) لە گوندی سۆرانی ناوچەی جەباری لەدایكبووە. لەبارەی سەردەمی منداڵی خۆی دەڵێت؛ كە شەوانی هاوین دادەهات لەبان خانوو دەخەوتین، تا چاومان دەچووە خەو یاریمان لەگەڵ جریوەی ئەستێرەكان دەكردو ئەستێرەمان دەژمارد، بەڵام سەدام ئەوەنە تۆپ ‌و تەیارەی تەقاند جوانی ئاسمانیشی نەهێشت، ئێستا ئەو ئاسمانە ساف ‌و جوانەی جاران نەماوە”.
“دەركەوتنی بەعسییەكان… دەستپێكی نەهامەتییەكان”
لە هەشتی شووباتی (1963) بەعسییەكان كودەتا بەسەر عەبدولكەریم قاسمدا دەكەن ‌و قۆناغیكی نویی پڕ لە نەهامەتی بۆ ئێراق‌و كوردستان بەتایبەتی دەست پێدەكات. ئەوكاتە نێرگز تەمەنی هەشت ساڵ بووە. لەبارەی بیرەوەرییەكانی ئەو قۆناغە دەڵێت؛ بەخوا بیرمە هەروا حەوت هەشت ساڵێك ئەبووم شتێ‌ پەیا بوو (حەرەس قەومی) بوو ناوی ئاوا بوو، ئەها ئێستایش هەر پێی ئەڵێین ساڵ بەعسییەكە. پەلامار دێیەكانیان ئەدا مەڕوماڵاتیان بەتاڵان ئەبرد، ماڵ‌و حاڵمانیان ئەسوتان. تۆپیان ئەنایا ئاواییەكەی ئێمەوە، قایمەو دەغڵودانمان هەمووی سوتا، رەنج ئەو ساڵەمان بەباچوو، خانوو ماڵیشمانیان ئاور تێبەردا. “نێرگز” دوای ئەنجامدانی پرۆسەی هاوسەرگیری دەچێتە گوندی مامشە كە دەكەوێتە باشوری رۆژهەڵاتی شارۆچكەی لەیلانی سەر بە پارێزگای كەركوكەوە. لە زاری دانیشتوانی ئەو گوندەوە چەند دیمەنێكی تراژیدی ئەو دەمەی حەرەس قەومییەكان بەم جۆرە دەگێڕێتەوە؛ ئەیانووت پێنج شەش زەلام ئاوایی لەو كەڵوەزانە خۆیان شاردبووەوە، كەوتبوونە دەست عەسكەر و حەرەس قەومییەكان، خەڵك ئاوایی كاتێ‌ پێیان زانیبوو كە چووبونە شوێنەكە سەیر ئەكەن هەموویانیان كوشتبوو. ژنەكان تا ئەم ساڵانەی دوایش هەر ئەیانگێڕایەوە.
لەدرێژەی گێڕانەوەی ئەو نەهامەتیانەدا، نێرگز دەڵێت؛ خەڵكی مامشە ئەیانووت زەلامێ‌ خەڵك كەركوكیش لەگەڵ دایكەكەیا لەترس حەرەس قەومی شاری جێهێشتووە و پەنای داوەتە لای ئەمان لە مامشە، كە حەرەس قەومیەكان گەیشتونەتە مامشە نازانم كابرایان ناسیووە چی، یان بەشوێنیا گەڕاون، زەلامەكەیان بینیووەو گرتوویانە، بە بەرچاو ژن ‌و مناڵ ئاواییەوە كەوتوونەتە سەرو گوێلاكی، ئەیانووت دایكەكەی خەریكبوو ئاگر لە جەرگی بەردەبوو، چەنێ‌ كەوتۆتە مل دەست ‌و پای عارەبەكانا تا بیدەنەوە، بەڵام هەر بردویانەو دایكەكەشی بەشین‌و واوەیلا شوێنیان كەوتووە. هەر لەولای مامشەوە لای لەیلان كابرایان كوشتووە و جەنازەكەیان خستۆتە بەردەست دایكەكەی.

سەرباری باسكردن لە نەهامەتییەكانی كورد لەسەر دەستی بەعسییەكان، نێرگز ئاماژە بۆ بزووتنەوەی كوردی لەوكاتەدا دەكات ‌و دەڵێت؛ پێشمەرگە بوو بوونە دوو بەشەوە، دوو جەماعەت جیابوون (جەلالی‌و مەلایی) بەدوای یەكا ئەگەڕان ‌و تەق‌و تۆق هەبوو، زوو زوو بەر ئەبوونە گیان یەكتری، ئاخر نەگبەتی كورد بوو ئەگینا هەمووتان كوردو هاوزمان ‌و هاوخوێن یەكتری بوون بۆچی یەكتریتان ئەكوشت؟ ئەوەنەی لەیەكیان كوشت ‌و راو یەكتریاننا و ئەوەنەی بەدوای یەكترییەوە بوون، ئەوەنە بەدوای حەرەس قەومییەكان ‌و حكومەتەوە بوونایا هەق كوردیان سەندبوو. ئیتر بۆیە سەرباری قورسی ‌و سەختی ژیانی خۆمان ئەو مەترسیانەیشمان لەسەر بوو”.
“شۆڕش لە رێككەوتنەوە بۆ هەڵوەشانەوە”
لە یازدەی ئازاری (1970) سەركردایەتی كورد و حكومەتی ئێراق دەگەنە رێككەوتن ‌و بۆ ماوەی چەند ساڵێك كوردستان ئارامی ‌و ئۆقرەیی بەخۆیەوە دەبینێت. لەوبارەیەوە نێرگز دەڵێت؛ كە من شوومكرد بەخوا هەر سێ‌ مانگێكی پێچوو ئیتر گشتی خەریك رێككەوتن ‌و ئاشتبوونەوە بوون، خەڵك لەخۆشیا وەك جەژن بێ‌ وابوو كەوتبوونە شایی ‌و لۆغان ئەیانووت كورد ئاشتبوونەتەوەو حكومەت ‌و كورد رێككەوتوون. ژن‌و كچەكان دراوسێ‌ ‌و ماڵە خزمەكان پێمیان ئەووت پێت بەخێربوو، هەر لەگەڵ بوكێنی تۆیا ئاشووب بڕایەوە. حەفلەیە گەورەیانكرد لەودیوو كەركوكەوە لای حەسار ناوشوان، وتیان مەلا مستەفا دێ بۆ ئەوێ‌ خیتاب ئەدا. ئیتر زەلام ئاواییەكان هەموویان چوون، هاتبوونەوە خەریكبوو لە خۆشیا هار ئەبوون مەلا مستەفایان بینیووە. لەوەوە بۆ ماوەیەكی زۆر كێشەو شت نەماو خەڵكەكە گەشایەوەو كەوتینە زروفێ‌ خۆشەوە. چەند ساڵێك بەو فەریحییە بردمانە سەر. ئەو ئارامی ‌و رێككەوتنە تەنها چوار ساڵێك دەخایەنێت، دواتر بۆ جارێكی دیكە دۆخی كوردستان بەهۆی پەلامارەكانی سوپای ئێراقەوە تێكدەچێت ‌و گوندنشینەكان دەكەونە نەهامەتییەوە. بەدواییدا بەهۆی رێكەوتنی سەدام ‌و شای ئێرانەوە شۆڕشی كورد خامۆش دەبێت. نێرگز وەكو خانمێكی گوندنشینی كورد ئەو قۆناغە بەم جۆرە دەگێڕێتەوە؛ زۆری نەخایاند ژیانمان لێ‌ تێكچووە، رێككەوتنی نێوان حكومەت ‌و پێشمەرگە تێكچوو، شەڕ دروستبوەوە. خوا ئاگادارە ئەتووت هەر بۆ نەهامەتی خوڵقاوین. ناخۆشی لە هەموو لایەكەوە رووی تێمان كردەوە. ئەوەنەی نەخایاند شۆڕش تاوایەوە. پێشمەرگە گشتی هاتنەوەو دەچوونە لەیلان‌و كەركوك تەسلیم دەبوونەوە، ترس‌و ناڕەحەتییەك بەرۆكمانی گرت هەر مەپرسە، ئەتووت خۆڵ جەهەنم كراوەتە سەرمانە.

لە ماوەی ساڵانی (1975 – 1980)، مێردەكەی خاتوو نێرگز ناوی بۆ عەسكەری دێتەوە و بۆ ماوەی سێ‌ سال ‌و نیو دەبێتە سەرباز لە سووپای ئێراق. لەو ماوەیەشدا بەهۆی تێكهەڵچونەكانی نێوان پێشمەرگە و سووپای ئێراقەوە، دۆخی كوردستان هەر نائارام دەبێت، دەنگوباسی شەڕ و سووتاندنی گوندەكان ‌و راگواستنی گوندنشینان دەبێتە باس ‌و خواسی دانیشتوان. نێرگزخان بەم جۆرە ئەو قۆناغە دەگێڕێتەوە؛ دوای تاوانەوەی شۆڕش، مێردەكەم ناوی هاتەوە بۆ عەسكەریی. وابزانم نزیك سێ‌ ساڵ ‌و چەند مانگێ‌ عەسكەر بوو، ئەوكاتە هێشتا شەڕی ئێران ‌و ئێراق هەڵنەگیرسابوو… ئیتر ئەو ماوەیە هەواڵێ‌ خۆش نەبوو، پیاوەكان ئەچوونە شار ئەهاتنەوە ئەیانووت حكومەت لە حدود كۆمەڵێك گوندی رووخاندوە و خەڵكەكەی گواستۆتەوە بۆ ئۆردگا. جارێتر ئەچون ‌و ئەهاتنەوە ئەیانووت لە كەركوك كورد ئەنێرێ‌ بۆ ئەو خوارە بۆ ناو عارەبسان بۆ رومادی ‌و ئەو ناوە. ئیتر شەوان میوانێ‌ بهاتایا یان بچوینایەتە ماڵ دراوسێیەك هەموو قسەوباسەكان هەمووی ناخۆش بوو. بۆ نەگبەتی هێشتا ئەم شەڕو شۆڕانە تەواو نەبوو بوو لە رادیۆ بڵاو بوویەوە ئێراق ‌و ئێران بووەتە شەڕیان”.
“هەشت ساڵ شەڕ و نەهامەتی”
لە ماوەی ساڵانی (1980 – 1988) هەردوو حكومەتی ئێراق ‌و ئێران شەڕێكی درێژخایەن تاو دەدەن، كوردستان دەبێتە بەشێك لە مەیدانی ئەو شەڕە، نەهامەتی‌و ترس ‌و برسێتی ‌و كوشتن بەرۆكی كورد بەرنادەن. نێرگزخان بە زمانە سادەكەی خۆی بەم جۆرە گوزارشت لە نەهامەتییەكانی ئەو رۆژگارە دەكات؛ یەكەم جار خەبەرەكە بڵاوبوەوە زەلام ئاوایی پێیان خۆش بوو، ئەیانووت ئێران خیانەتی لە شۆڕش كورد كردووە ئیشەڵا خوای كورد هەردوولایان بەدەست یەكتریی مەحف ئەكاتەوە. بەڵام ئێران ‌و ئێراق هەر مانەوە و خەڵكەكەی ئێمە هەموومان بووینە سووتەمەنی ئەو شەڕەی ئەوان، ئێمە مەحف بووینەوە نەك ئەوان… تەلەفیزیۆنەكەیش هەموو ئیوارانێ‌ وەك فەرز ناو شەڕەكانی پیشان ئەدا جەنازەی دنیا لەو عەردە كەوتووەو كەس دەست نابات جەنازەیەك هەڵگرێتەوە، ئیتر ئەوەنەی تر بار دڵمان گران ئەبوو… ئەو چەند ساڵەی شەڕ بوو تا ئەنفالمان بەسەرداهات ژیانمان هەمووی هەر سەخت بوو. دڵمان دایەمە لە مشتمانا بوو چونكە زروفەكە بۆ كورد ناخۆش بوو، ئەوكاتە هەموو خەڵكەكە وەك یەك وابووین ‌و بۆ هەمومان ناڕەحەتی بوو. هەر ئەوە نەبوو ئێمە لە لادێ‌ بووین بۆیە وابێت بۆ خەڵك شارەكان خراپتر بوو”.

لە ماوەی ئەو هەشت ساڵەدا چەند رووداوێك دۆخی گوندنشینان زیاتر بەرە و نەهامەتی دەبەن، وەكو شەهیدكردنی مامەڕیشە، كۆتایهاتنی دانوستانەكانی نێوان یەكێتی‌و حكومەتی ئێراق، پەلاماردانی بیرە نەوتەكانی كەركوك لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە، بەو هۆیەوە بەشێكی زۆری گوندەكانی دەوروبەری بیرە نەوتەكانی كەركوك رادەگوێزرێن ‌و حكومەت دەكەوێتە پەلاماردان‌و سوتاندنی گوندەكان. سووپای ئێراق لە مانگی سێی (1987)، گوندی مامشە كە ماڵی نێرگزی لێََیە دەڕوخێنێت. ئەو بەسەرهاتەكە بەم جۆرە دەگێڕێتەوە؛ لەدوای هاتنی پاسدارە ئێرانییەكان حكومەت كەوتە رووخاندنی ئەو گوندانەی نزیك بوون لە جەیش ‌و جادەو شارەكانەوە، تازە بەیانی دابوو چاومان پێوە بوو جەیش دابارینە سەر ئاواییاو دوكەڵ بەرزەوە بوو. تەپ ‌و تۆز ئەچووە ئاسماناو كەوتنە وێرانكردنی گوندەكەمان. قاژەی جەرگمان دەهات. لەوە ناخۆشتر نییە ماڵت وێران بكەن، ئێستا ئەگەر یەكێ‌ خۆی بەسەری نەهاتبێ‌ رەنگە نەزانێ‌ ئازاری ماڵ رمیان چەند ناخۆشە. جا وەرە خۆشت چاوت پێوەبێت ماڵەكەت وێران بكەن ‌و هیچ دەسەڵاتێكیشت نەبێ‌… تا بەردەكەی ئەلحەدیش ئەخەنە سەرمان هەر لەبەرچاومان لاناچێ‌ كە چی زوڵمێكیان لە ئێمە كرد و ئەو ئاواییەیان والێكرد”.
رووداوێكی دیكە كە تائێستا لە یادەوەری نێرگزدا ماوەتەوە، كوشتنی گەنجێكە بەناوی “عەلی” ‌و لەوبارەیەوە دەڵێت؛ بیرمە جارێكیتر هاتن گەیشتنە ئاوایی ئینجا خەڵكەكە پێیزانی كەس فریا نەكەوت رابكەن ‌و لەو كەڵوەزو هەردانە خۆمان بشارینەوە. كوڕێك ناوی (عەلی) بوو خەڵك شار بوو لە ترسا هاتبووە مامشە كە جەیش ‌و جاشەكە ئەبینێ‌ لە ترسا رائەكات خۆی ئەكاتە ژێر خەرمانێ‌ گەنمەوە، بە ناقیلە دوای كەوتن گرتیان‌و بردیان، هەردوو گوێچكیان بڕیی بوو گوێیەكانیان هێنا پیشان خەڵكەكەیان ئەدا ئەیانووت ئەوەی بیەوێ‌ لە ئێمە عاسی بێت ئاوای لێئەكەین.
“بەرەو دۆزەخی ئەنفال”
لەدوای رووخاندنی گوندەكەیان، نێرگز و خێزانەكەی دەگەڕێنەوە بۆ گوندی سۆرانی ناوچەی جەباری كە گوندی ماڵی باوكی دەبێت، تا كاتی پەلامارەكانی ئەنفال لەو گوندە دەمێننەوە. لەبارەی ئەو ساڵەی بەر لە ئەنفال كە لە سۆران ژیاون، دەڵێت؛ ئێستا خەڵك كە باس ئەنفال ‌و دێ‌ رمیان ئەكات وا ئەزانێ‌ خەم ‌و مەراقەكەی هەر ئەو ئازیزانەمانن كە لە ئەنفالدا تیاچوون. ئێمە پێش ئەوەی ئەنفالەكەمان بەسەردابێت بەسەرهاتەكانمان رۆیی، یادگارییەكانمان رۆیی، كەسوكارو دۆست‌و خۆشەویستەكانمان لەیەك دابڕیاین ‌و ئیتر یەكتریمان نەبینییەوە، یان لە ئەنفال لە زیندان چاومان بەیەك كەوتەوە، هەبوو لە ئەنفالەكەیش هەر یەكمان نەبینی، یاخوا هیچ قەومێ‌ وەك ئێمەی بەسەردا نەیات تازە مەگەر لە قیامەت یەكتر ببینینەوە.

یەكێك لە دیمەنە لەبیرنەكراوەكانی ئەنفال لای نێرگز ئەو سێ‌ رۆژەیە كە تۆپزاوە بوون، چونكە “ئەو سێ‌ شەوو سێ‌ رۆژەی لە تۆپزاوا بووین قیامەتمان بەچاو خۆمان بینی. بۆیەك سەعاتێ‌ چییە نەمانبینیووە خەڵك نەیەنن ‌و خەڵك نەبەن. بیست ‌و چوار سەعات بەدوای یەكا كاروان سەیارە هاتووە خەڵكی داگرتووە، ئەو عەسكەرانەی لەوێ‌ بوون پەیتا پەیتا خەڵكیان لەیەك جیاكردۆتەوەو كۆمەڵیان كردوون ‌و سەیارەی تر هاتووەو باریان كردوون. بە بەرچاومانەوە خێزانەكانیان دابەشئەكرد؛ پیرێژن‌و پیرەمێرد بەجیا كۆمەڵ ئەكران، زەلام گەنج بە جیا، ژن‌و مناڵا بەجیا و كچە عازەوەكانیش لەلایەكی ترەوە بەجیا (…) خۆ لەوەتەی خوا دنیای خەلقكردووە پیاو خراپیش هەر هەبووە، بەڵام بەخوا قەت زاڵمی وەك ئەو عەسكەرانەی تۆپزاوای خەلقنەكردووە. هەرچەند بیر ئەكەمەوە نابێت ئەوانەو ئێمە هەردوولامان هەر خوا خەڵقمانی كردبێ‌، رەنگە ئەوانە لە بنیادەم نەبووبن. مردنی منداڵان لە زیندانەكاندا یەكێكی دیكەیە لە دیمەنە تراژیدییەكانی ئەنفال، نێرگز دەڵێت؛ هەر ئەوەنەت ئەزانی قیژەیەك هاوارێك لەولاتەوە بەرز ئەبووەوە، دایكێك ئەیدایە سەروچاو خۆیا مناڵەكەم مرد، دەبوو لە پەنجەرەكەوە بانگ لە حەرەسەكان بكەین وەرن مناڵمان مردووە، مناڵ مردن هەر بەدەم ئاسانە، ئیتر دوان ئەهاتن ئەیانبردە دەرەوەو نەمانئەزانی چی لێدەكەن”. ئەو رووداوەی تائێستا “نێرگز” خەمی لێدەخوات شوێن بزركردنی ژمارەیەك كچی كوردە، چونكە تائێستا شوێنەواریان نەبووە، لەوبارەیەوە دەڵێت؛ لە تۆپزاوا كۆمەڵێك كەنیشكی جوان ‌و جاحێڵیشیان جیاوەكردو كردبویانیانە قاعەی جیاوازەوە، تائێستا هەواڵێ‌ ئەوانیش نەبوو، ئەوە هەندێ‌ لە زەلامەكان دۆزریانۆ لە گۆڕەبەكۆمەڵەكان، بەڵام كچەكان هەر ئاسەواریان نەبوو”.
“چاوەڕوانی لەدوای ئەنفال”
لە بەهاری (2003) رژێمی بەعس رووخێنرا، لەبارەی ئەو قۆناغەوە نێرگز دەڵێت؛ كە سەدام رووخا ئەوكاتە ئیتر ئومێدبڕاو بووین، ئەگینا هەتا ئەو رۆژەیش هەر بە تەمای گەڕانەوەی زەلامەكانمان بووین. دوای ئەوە ئیتر هەر رۆژێ‌ گۆڕێ‌ بەكۆمەڵ دۆزرابێتەوە ئێمە برینمان دەكولایەوە.. حەزدەكەین ئەوانەی ئێمە بیانهێننەوەو لەنزیكی خۆمان بینێژن تا جار جار بچینە سەر قەبرەكانیان، بەڵام تائێستا ئێمە هەر چاوەڕوانین. ئەترسم تەمەنی ئێمەش بڕوات‌و بمرین ‌و هەر نەیاندۆزینەوە… ئەوەنە ساڵەی لە ئەنفالەكەوە ماوینەتەوە عەزابی ئەو چاوەڕوانیە لەناو سجنەكە ناخۆشترە بۆمان. دەربارەی پرۆسەی دادگایكردنی سەدام حسێن ‌و سەرانی بەعس، نێرگز دەڵێت؛ سەدام مەحكەمە كریا هەموو رۆژێ‌ بەدیار تەلەفزیۆنەوە دائەنیشتم ‌و سەیرم دەكرد، ئەموت؛ بەڵكو خوایە گوێم لە دوو شت بێت، یەكیان بزانم زەلامەكانمان لەكوێن ‌و چیان بەسەرهات؟ دوای ئەویش ئەموت بزانم ناڵێت بۆچی وام لەو خەڵكە كرد. ئاخریی هەر نەیووت.

ئەوەی لەئێستادا نێرگز ئازار دەدات، ستایشكردنی سەدام حسێن ‌و رژێمی بەعسە لەناو هەندێك مەجلیس‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، لەوبارەیەوە دەڵێت ئێستا جاروایە گوێم لێیە لەم رادیۆو تەلەفیزیۆنانە خەڵك هەیە بە باشە باسی سەدام دەكات یان خۆزگە بەو رۆژانە دەخوازێ‌ كە سەدام حوكمی ئەكرد، ئەڵێم خۆزگە ئەو كەسانە بۆ یەك سەعات ئەهاتنە شوێنەكەی ئێمە تا یبانزانیایە ئەو قسانە چۆن وەك تیغ جەرگمان بریندار ئەكات.

لەكۆتا قسەشیدا دەڵێت؛ راستە ئێمە مەینەتی زۆرمان بینی. ئازاری زۆرمان چەشت، بەڵام كورد هەر مایەوەو ئەوان لەناوچوون. راستە ئێمە بێكەس بووین ‌و كەسمان نەبوو بۆیە وایان لێمانكرد، بەڵام خوا هەیە، ئیشەڵا ئەوەی زوڵم لەم كوردە بكات وەك سەدامی لێدێت… بەڵام كورد هەموی بۆتە حیزب حیزب ‌و هەر حیزبەش هەر خەمی خۆیەتی.

پۆستی پێشوو

نالی و نیشتمان

پۆستی داهاتوو

نەتەوەسازی و بەبازاڕکردنی نەتەوە

بارام سوبحی

بارام سوبحی

نووسەر

پەیوەندیداری بابەتەکان

كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

كورته‌ مێژووييه‌كى دروستكردنى پارتى سياسيى له‌ناو  كۆمه‌ڵگه‌ى كورديدا

حوزه‌یران 25, 2025
6
حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

حەرەس قەومی وتاوانەکانی ١٩٦٣

حوزه‌یران 10, 2025
58
كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان
نەتەوە و دەوڵەتـســـازی

كەمپی سوپای میلی تۆبزاوەی ئەنفالكراوان

ئایار 29, 2025
40

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

شوبات 2023
د س W پ ه ش ی
 12345
6789101112
13141516171819
20212223242526
2728  
« کانونی دووهەم   ئازار »

Aa

0 0
A A
  • پەیوەندی
  • دەربارە
  • بۆردی راوێژکاران
  • بۆردی سپۆنسەرەکان

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بێ ئه‌نجام
هەموو ئەنجامەکان نیشان بدە
  • English
  • سەرەکی
  • بــیر و ڕا
  • شــیکار
  • ئــــابووری
  • نەتەوە و دەوڵەتسازی
  • ئــاسـایشی نەتەوەیی
  • ئینسکلۆپـیدیا
    • دەوڵەتەکان
    • حیزب و ڕێکخراو
    • بەڵگەنامە و ڕوداو
    • دەستەواژە و چەمك
    • شار و ناوچەکان
    • کەسایەتیەکان
  • هێــزی نەرم
    • توێژینەوەی میدیایی
    • کولتوور و مرۆڤسازی
    • هزر
    • ئەدەب و هونەر
    • سینەما
  • کورد لە چاوی ئەواندا
  • چاوپێکەوتن

2024 - 2022 © CHKurd - ڕووکاری وۆردپرێس لە لایەن چاوی کورد

بەخێر هاتیتەوه!

لە خوارەوە داخڵی ناو هەژمارەکەت بە

ووشەی نهینیت بیرچۆتەوە?

گەڕاندنەوەی ووشەی نهێنیەکەت

تکایە ناوی بەکارهێنەر یان ناونیشانی ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی ووشەی نهێنی.

چوونە ژورەوە

لیستی پەخشکردنی نوێ زیادبکە