له ئه‌مریكا سێ دامه‌زراوه‌ی گه‌وره خاوه‌نی بڕیارن سه‌باره‌ت به ته‌واوی ڕووداوه‌كانی جیهان كه په‌یوه‌ندییان به ئه‌مریكاوه هه‌بێت: كۆشكی سپی، پنتاگۆن و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، هه‌ر ئه‌وانیش بڕیاری كۆتایی ده‌ده‌ن.
له‌چوارچێوه‌ی ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مریكادا كه ئه‌و سیانه‌یان به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌ئاستی باڵادا دێن، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان له ئه‌مریكا زۆر گرنگه، ئه‌ویش پله‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكایه كه ئێستا له‌ده‌ستی (دۆناڵد جه‌ی تره‌مپ)ی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك جوولەکە، هه‌روه‌ها دۆستی راسته‌قینه‌ی ئیسرائیلدایه.
به‌جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌مریكا ناوه‌ندی بڕیاری جیهانه، ئێستاش ئه‌و ناوه‌ندی بریاره به‌ده‌ست دۆناڵد تره‌مپه‌وه‌یه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌مریكا واته تره‌مپ، تره‌مپ-یش واته پاره! كاتێك به‌ئاسانی ئه‌و هاوكێشه‌یه هه‌رس ده‌كه‌ین ئه‌وه زۆر به‌ئاسانتر تێده‌گه‌ین كه ئه‌مریكا چییه‌و چۆنه و چی ڕووده‌دات.
هێستا ئه‌مریكا به كرداری له سوریادایه، ئه‌و وجوده پراكتیكیه‌ی ئه‌مریكا له سوریا خه‌رجێكی زۆری خستوه‌ته سه‌رشانی ئه‌و وڵاته‌و دۆناڵد تره‌مپ-ی زۆر نیگه‌ران كردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش بیرمان نه‌چێت یه‌كێك له بانگه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ بریتی بوو له گه‌ڕانه‌وی سه‌ربازه‌كانی وڵاتەکەی بۆ ئه‌مریكاو پشوودان به ڕۆڵه‌كانی ئه‌و گه‌له.
ئێستا زۆر ئه‌ركی قورس له‌به‌رده‌م (تره‌مپ)دایه، له‌لایه‌ك ده‌بێـت به‌ڵێنه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، له‌لایه‌كی تر ده‌بێت دژی تیرۆر بجه‌نگێت. له‌لایه‌ك ده‌بێت پاره‌كانی چیتر خه‌رج نه‌كات، له‌لایه‌كی تریش ده‌بێت به‌هه‌ر نرخێك بووه شه‌ڕی ئێران بكات.
ئێستا ئاڵۆزییه‌ك له ئێراقدا هه‌یه، ئه‌مریكا نیازی نییه بێده‌نگی بكات له سوریا، له توركیاش هه‌مان ئاڵۆزیی به دیوێكی تردا ده‌بینرێت، ئه‌وش واده‌كات كه زۆر به ئاسانی تێبگه‌ین كه ئه‌ركی ئێستای دۆناڵد تره‌مپ چییه، كه خه‌ریكه نزیك ده‌بێته‌وه له قۆناغی دووه‌می هه‌ڵبژادنی خۆی كه بێگومان ده‌بێته‌وه به سه‌رۆك.
ئه‌مریكا له سوریا هەر ده‌كشێته‌وه، به‌ڵام چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی گه‌وره وه‌ك یه‌كه‌كانی ئێراق دروستده‌كات كه ئه‌ركیان ڕاهێنانه به هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، چه‌ند بنكه‌یه‌كی دیكه‌ش وه‌ك (كه‌ی وه‌ن) كه له ئئیراق هه‌یه ئه‌ركی هه‌واڵگری و چاودێری جموجوڵه‌كانی ئێران ده‌كات. له‌ڕاستیدا ئه‌گه‌ر تره‌مپ و رۆحانی پێكه‌وه دانیشن و نانی ئێواره‌ش بخۆن، ئه‌مریكا هه‌ر شه‌ڕی ئێران ده‌كات، چونكه ئه‌وه خواستی ئیسرائیله‌و به‌ڵێنێكه تره‌مپ به ئایپاكی داوه.
ئێستا تره‌مپ له سوریا ده‌كشێته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا له ناوخۆی ئه‌مریكاو له ده‌ره‌وه‌ش چه‌ند كاردانه‌وه‌یه‌كی ده‌بێت، به‌ڵام بێسوود ده‌بێت. له‌دوای كشانه‌وه‌كه‌ش توركیا به نه‌رمتر له‌كاتی داگیركردنی عه‌فرین ده‌چێته رۆژئاوای كوردستان، كه دوو شت له كورد ده‌سه‌نێت، یه‌كه‌م: هێڵه سنووریه‌كان، دووه‌م: پێگه‌ی لاواز ده‌كات و سنوره‌كانی هه‌رسێ كانتۆن له‌یه‌كتر داده‌بڕێت و به‌جۆرێك له جۆره‌كان كورد له سوریا په‌رت ده‌كات.
له‌ڕاستیدا كه توركیا ده‌چێته سوریا، یه‌كسه‌ر ده‌كاته ڕوخانی كورد، چونكه توركیا وه‌ك مارێكی زه‌نگۆڵه‌داری تۆقێنه‌ر ده‌چێت، هه‌ر شه‌ڕ ناكات، به‌ڵكو وێرانکاریش ده‌كات، له شه‌ودا ئه‌و كاره‌ده‌كات بۆ ئه‌وی میدیا نیشانی جیهانی نه‌دات.
ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مریكا ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی سوریا، توركیا 14 بۆ 22 كیلۆمه‌تر دێته ناو خاكی سوریاوه، ئاماده‌كاری ته‌وای ئه‌مریكاش بۆ پرسی ڕووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئێران ده‌چێـه قۆناغێكی تر‌و ترسانكتره‌وه.
ئێستا تره‌مپ ده‌یه‌وێت كۆتایی به شه‌ڕی داعش بێـت به‌شێوه‌یه‌كی پراكتیكی، ده‌شیه‌وێت ئه‌و وڵاتانه‌ی له ناوچه‌كه‌دان كه سوود له پاره خه‌رجكراوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بینن، خۆیان كار بۆ سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ناوچه‌ی سوریا و توركیا و ئێران بكه‌ن.
له‌ڕاستیدا ئه‌مریكا هه‌تا مردن ناتوانێت وه‌ك شوان گاڵۆكێك به‌ده‌ستیه‌وه بێت و هه‌ر مارێک له ناوچه‌كه سه‌ری ده‌رهێنا ئه‌و گاڵۆكی پێدا بماڵێت، له به‌رامبه‌ردا ناوچه‌كه ده‌بێـت به‌شێوه‌یه‌كی دیمكراسیانه‌و به ئارامی له‌لایه‌ن سوریا و توركیا و ئه‌مریكا و عێراقه‌وه به‌ڕێوه ببرێت.
خۆ درویش نییه ئه‌م هه‌موو ئاڵۆزییه‌ی كه له سوریا رووده‌دات نه‌بێته هۆكاری له‌دایكبوونی هه‌رێمێكی تری كوردستان له ناوچه‌كه‌دا كه دوور نییه پێچه‌وانه‌ش ببێته‌و و باشوریش له‌ناو بچێت.
به‌کورتی، ئه‌مریكا له سوریا ده‌كشێته‌وه، كورد هێزی ده‌بێـت، ئه‌سه‌د هێزی ده‌بێت، توركیاش هه‌ردێته سوریاوه، هه‌موو ئه‌مانه‌ش بۆ ئه‌وه‌ن هه‌ژمونێكی نوێ دروست ببێت و پێكه‌وه لێكتێبگه‌ن و له‌و ناوچه‌یه ئارامییه‌كی خۆڕسك دروست بكرێت.
له‌ڕاستیدا ملیۆنێك ساڵی دیكه‌ش نه‌ك داعش، هیچ گروپێكی تیرۆرستی ناتوانێت بگاته ئه‌مریكا ئه‌وه‌نده دووره ده‌سته به‌نسبه‌ت رۆژهه‌ڵاته‌وه، به‌ڵام خۆ ده‌كرێت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریكا بكرێـته ئامانج له كه‌نداو له‌ناوچه‌كه‌دا؟
ئه‌مه غه‌می ئه‌مریكاییه‌كانه و غه‌می ئێمه نییه، له‌ڕاستیشدا سی ئای ئه‌ی خۆی بیری لێكردوه‌ته‌وه و ده‌شزانێ چۆن خۆی له‌و دۆسیه‌یه ده‌پارێزێت، با ئێمه غه‌می پاراستنی خۆمان بێت.
كورد له رۆژئاوا ئێستا پێویستی به ئه‌مریكا و هێز نییه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ بكات. له‌راستیدا كورد ئه‌وه‌نده جه‌نگاوه‌ری باشن کە ده‌توانن له‌بری هه‌موو جیهان شه‌ڕ بكه‌ن، بۆیه پرسه‌كه شه‌ڕ نییه، پرسه‌كه دیبلۆماسی و دیمۆكراتییه كه كورد نازانێ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌بكات و به‌كاری بهێنێت.
هه‌ر كاتێك كورده‌كانی رۆژئاوا زانییان چۆن پاره‌كانیان سه‌رف بكه‌ن و زانییان چۆن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆی ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا دانیشن، ئه‌وا ئیتر كورد پێویستی به هیچ هێزێك نییه له ناوچه‌كه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بیپارێزێت.
ئێستا كورد له سوریا هه‌م هێز، هه‌م پاره‌شی هه‌یه، به‌ڵام ناتوانێت خۆی بپارێزێت، چونكه دیبلۆماسیی نییه و نازانێ چۆن چه‌ك و پاره‌كانی به‌كار بهێنێت، بۆیه پێویسته چه‌ند كارێكی گرنگ بكه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی دیبلۆماتی و لۆبی له واشنتن و مۆسكۆ به‌هێزتر بكه‌ن . له‌راستیدا ده‌بێت ئه‌و پاره‌یه‌ی ئه‌مریكا خەرجی ده‌كات، پێویسته كورد لە ڕۆژئاوا خۆی بیگرێته ئه‌ستۆ، چونكه ئه‌مریكا كوڕی خۆی ناكاته قوبانی كچی شاخه‌كانی كوردستان.
ئێستا لۆبی زۆر گرنگه، له‌وه‌ش گرنگتر هه‌ڵوێستی نیشتمانیی خه‌ڵ‌كه كه ده‌بێت له رۆژئاوای كوردستان و جیهان دروست ببێت، لسەبارەت بە هاتنه ناوه‌وه‌ی توركیا بۆ سوریا و ناوچه كوردییه‌كان، له‌ڕاستیدا هێز نییه له جیهاندا بتوانێت رێگری له‌و كاره بكات.
كورد ده‌بێت شه‌ڕ بكات و 18 هه‌زار شه‌هیدی دیكه‌ش بدات و به‌شێكی تر له خاكه‌كه‌ی له‌سوریا له‌ده‌ستبدات، چونكه ئه‌وه 8 ساڵه نه‌یانتوانیوه لۆبییه‌كی به‌هێز بكه‌ن و نه‌شیان توانیوه قه‌ناعه‌ت به توركیا بهێنن كه كورد دژی تورك نییه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر توركیا نابێت. نه‌ده‌بوو سه‌ركردایه‌تی قه‌ندیل هێنده ته‌داخولی ناوخۆی كورد له سوریا بكات، ده‌بوو زووتر سه‌ركرده سه‌ربازییه ئاپۆچییه‌كان له توركیا بكێشایه‌وه، ده‌بوو پێش رزگاركردنی ناوچه عه‌ره‌بیه‌كان و هه‌روه‌ها سه‌رزه‌وییه تاریكه‌كانی سوریا غه‌می رێكخستنی سنوری له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بوایه.
ئێستاش ده‌كرێت كورد له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی بمێنێـه‌وه چه‌ند كارێكی زۆر گرنگ ئه‌نجام بدات وه‌ك ئه‌وه‌ی سنوره‌كان بداته ژێر ركێفی ئه‌سه‌د به ناچاری، یاخود فشار بۆ هاتنی یوئێن بكات بۆ ئه‌و سنورانه، یاخود قه‌ڵغانی به‌رگرید مرۆیی له سنوره‌كان به خوێنی ژن و پیاوی كورد به ناچاری دروستبكات.
له‌لایه‌كی تریش هه‌رچی زووتره كورد له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ست به گقتوگۆ و دانیشتن له‌سه‌ر مێز بكات بۆ ئه‌وه‌ی فرۆكه‌كانی توركیا دیپلۆماتكار و گه‌نجه‌كانی نه‌كاته قوربانی و عه‌فرین دووباره نه‌بێته‌وه.
ئێستا ترەمپ ناوه‌ندی بریارەو هه‌رئه‌ویش ده‌توانێت به ئه‌ردۆغان بڵێت بوه‌سته، به‌ڵام تره‌مپ ئه‌و كاره ناكات، چونكه بۆ ئه‌مریكا ئه‌و قسه‌یه هیچ به‌هایه‌كی نییه، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان به‌های هه‌یه پاره‌یه‌ك كۆبكه‌نه‌وه‌و بیده‌ن به منداڵه ئه‌مریكاییه‌كان.