هێشتا كۆرۆنا كۆتایی پێنه‌هاتووه، جیهانیش له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كانیدا ده‌ژی و هه‌ر رۆژه و له شوێنێكی دنیاوه هه‌واڵ و زانیاری نوێ له باره‌ی كۆرۆناوه بڵاوده‌بێته‌وه. “په‌تا” كه په‌یوه‌ندی به ته‌ندروستیی مرۆڤه‌كانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام سیاسییه‌كان زۆرتر بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتن و رێگرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی قسه ده‌كه‌ن، له هه‌ندێ وڵاتی جیهان؛ وه‌ك: ئه‌مریكا، ئیتالیا، ئیسپانیا… كۆرۆنا، ریزی له هاوڵاتیانی گرتووه و له بێ ههناسهییدا، ده‌یانكوژێت.
سیاسییه‌كانی جیهان، پێشبینی رووداوێكی له‌مجۆره‌یان نه‌ده‌كرد، رووداوێك كه ده‌ست و قاچی ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كانیشی به‌ستووه و به‌جۆرێك سهرقاڵیكردوون كه گه‌یشتۆته ئاستی”هه‌ركه‌س بۆ خۆی- Every Nation for It Self- كل أمه لنفسها” كه ئه‌م بارودۆخه هه‌روه‌ك سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئاماژه‌ی پێدا له‌دوای دروستبوونی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه شتێكی نوێ و بێهاوتایه له‌ڕووی كاریگه‌رییه خراپه‌كانی.
جیهانی دوای كۆرۆنا
قه‌یرانی كۆرۆنا وا له قه‌ڵه‌م ده‌درێت كه، یه‌كێك له‌و رووداوه گه‌ورانه بێت كاریگه‌رییه‌كی ته‌واوی له‌سه‌ر سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تیی و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌بێت و هه‌رگیز ناتوانین چاوه‌ڕوانی دووباره گه‌ڕانه‌وه‌ی جیهانی پێش كۆرۆنا بكه‌ین، به تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی و په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ڵام هێشتا چه‌مكه‌كان به ته‌واوی نه‌خه‌مڵیون و تیۆره نوێكان له‌ژێر وردبینی خاوه‌ن هزر و لێكۆڵهرهكاندان.
د. محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا یونس، له سه‌نته‌ری ئاینده‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی توێژینه‌وه پێشكه‌وتووه‌كان له ئیمارات، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به جیهانی دوای كۆرۆنا و چه‌مكه نوێكان له‌و بواره‌دا، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه؛ “قه‌یرانی كۆرۆنا گۆڕانكاریی له په‌یكه‌ری سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تیدا ده‌كات و له كۆتاییدا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه توانیان یان بتوانن، سه‌ركه‌ون به‌سه‌ر كۆرۆنادا و خه‌ڵك و ئابوورییه‌كه‌یان بپارێزن، ده‌بنه هێزێكی كاریگه‌ر له‌جیهاندا”.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ده‌شڵێت: “قه‌یرانی كۆرۆنا، زیانی گه‌وره‌ی له ناوبانگ و هێزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌رچه‌نده وڵاتێكی وه‌ك چین، كه لانكه‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بوو، به‌ڵام مامه‌ڵه‌ی سه‌ركه‌وتووانه‌ی ئه‌و وڵاته، توانی چین وه‌ك هێزێكی كاریگه‌ر ده‌ربخاته‌وه، وه سیاسه‌تی هاوكاریی ته‌ندروستی كه چین له ئێستادا پێشكه‌شی وڵاتانی ده‌كات، وادهخوێنرێتهوه كه له‌لایه‌كه‌وه بۆ جوانكردنی وێنه‌ی چین له‌سه‌ر ئاستی جیهانی بێت و لهلایهكیتریشهوه بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی كه چین به لانكه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌زانن”.
دیپلۆماسییه‌تی ده‌مامك و هاوكاری پزیشكیی
به وتەی دكتۆر فازل محه‌مه‌د زه‌كی، له سه‌ده‌ی 15 به‌دواوه، دیپلۆماسیه‌ت وه‌ك كاری ئاراسته‌كردنی په‌یوه‌ندییه نێودهوڵهیهكان ناسراوه. له‌م مێژووه‌ش به‌دواوه دیپلۆماسیه‌ت چه‌ندینجار له ڕووی جۆر و ناوه‌ڕۆكه‌وه گه‌شه‌ی كردووه و بواری سیاسی رووتی به‌ره و دیپلۆماسیه‌تی جه‌ماوه‌ریی -گشتیی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی گرتۆته‌به‌ر.
به‌وته‌ی د.محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵا یونس، له سه‌نته‌ری ئاینده‌یی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی توێژینه‌وه پێشكه‌وتووه‌كانی ئیماراتی، یه‌كێك له ده‌رهاویشته‌كانی گۆڕانی سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی؛ بریتییه له دروستبوونی چه‌مكی نوێ بۆ ناساندن و شیكردنه‌وه و پێشبینی دۆخه‌كان و حوكمدان له‌سه‌ر بارودۆخه‌كان و چه‌مكی “دیپلۆماسییه‌تی هاوكاری پزیشكیی”یش، یه‌كێك له‌و چه‌مكانه ده‌بێت كه دێته ناو بواری سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دوای كۆرۆنا.
هه‌ر له‌مبواره‌دا وڵاتانی وه‌ك: چین، روسیا، له قه‌یرانی كۆرۆنادا به‌پێچه‌وانه‌ی وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌نگاوی خێرایان بۆ ده‌رخستنی هێزی خۆیان له‌مبواره‌دا هه‌ڵناوه، روسیا تیمی پزیشكی و هاوكاری بۆ ئیتالیا ناردووه و چینیش به هه‌موو جیهاندا بڵاوهیكردووه.
عه‌بدولقادر محه‌مه‌د عه‌لی، رۆژنامه‌نووسیی تایبه‌تمه‌ند به كاروباری ئه‌فریقا، له بابه‌تێكیدا له پێگه‌ی(TRT) عه‌ره‌بی نووسیویه‌تی: “دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆڤید-19 وێنه‌ی چین له چاو جیهاندا، به‌شێوه‌یه‌كی خراپ شێوابوو، به‌ڵام دوای زاڵبوون به‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆڤید-19 دا ئێستا ئه‌و وڵاته ههڵمهێكی پێچه‌وانه‌ی بۆ هاوكاری ده‌وڵه‌تانی جیهان هه‌ر له یابان و ڤێتنام و ئیتالیاوه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا ده‌ستپێكردووه، به‌جۆرێك كه چین 200 هه‌زار ده‌مامكی پێشكه‌وتووی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ناردووه و گه‌وره سه‌رمایه‌داری چینی “جاك ما”ش یه‌ك ملیۆن ده‌مامك و 50 هه‌زار پێداویستی پشكنینی كۆڤید-19 ی بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ناردووه”.
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی دیپلۆماسیه‌تی چینییه‌وه له بواری ده‌مامك و هاوكاری پزیشكی، ده‌ڵێت: “چین، هاوكاری بۆ 54 ده‌وڵه‌تی ئه‌فریقا ره‌وانه‌كردووه، هه‌روه‌ك هاوكارییه‌كانی چین بۆ یابان، رۆڵێكی شایسته‌ی له كه‌مكردنه‌وه‌ی رقی مێژوویی و بێ متمانه‌یی نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا گێڕاوه و چین، ده‌ستكه‌وتێكی باشی له ده‌مامك و هاوكاری پزیشكی ده‌ستكه‌وتووه”.
به‌پێچه‌وانه‌ی چین، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا، كه وه‌ك هاوبه‌شییه‌كی نێوان وڵاتانی ئه‌وروپا له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه‌وه وایه، كه‌مته‌رخه‌م وبێ وه‌ڵام مایه‌وه له داوای هاوكاری ئیتالیادا، جگه له ئیتالیا، سه‌رۆكی سڕبیا، ئه‌لیكسانده‌ر فۆتیش، كه وڵاته‌كه‌ی بۆ به ئه‌ندامبوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا كاندیده، وتی:” هاوكاری ئه‌وروپی بوونی نییه، ته‌نها چیرۆكێكی درۆینه‌یه، له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی چینی به (برا)ناوبرد”.
هه‌رێمی كوردستان و دیپلۆماسیه‌تی ده‌رمان
له قه‌یرانی كۆرۆنادا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رباری نه‌بوونی پێشینه و بێ توانایی له زۆر بواردا، به‌ڵام به تۆكمه‌یی سیاسه‌ته‌كانی له‌مبواره‌دا و یه‌ك بڕیاریی و دڵسۆزیی هه‌مه‌لایه‌نه، توانیویه‌تی هه‌تا ئێستا ده‌ستكه‌وتی گه‌وره كه پاراستنی خه‌ڵكی كوردستانه له كاره‌سات، به‌ده‌ستبهێنێت.
له‌گه‌ڵ قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان و تێگه‌یشتنی به‌رپرسان و كادرانی زانستیی كوردستان له‌وه‌ی كه، ته‌نها كورد خۆی به فریای خۆی ده‌گات، كۆمپانیای پایۆنێر بۆ پیشه‌سازی ده‌رمان، له سلێمانی كه كارگه‌یه‌كی خۆماڵیی كوردییه به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی وڵاتانی جیهان له پێدانی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا، توانی له‌ڕێگه‌ی كادره زانستییهكانییهوه ده‌رمانی چاره‌سه‌ر به‌رهه‌مبهێنێت. له‌مباره‌یه‌وه د. شوان، به كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندووه، “ده‌رمانه‌كه له چه‌ندین وڵات وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كارده‌هێنرێت و رێگری له چالاكی ڤایرۆسه‌كه ده‌كات. هه‌روه‌ك وتیشی: “وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیراق، ئه‌و ده‌رمانه‌ی په‌سه‌ند كردووه و به‌منزیكانه دابه‌شده‌كرێت”.
شیاوی باسه، ده‌رمانه‌كه بریتییه له (Hydroxychloroquine Sulphate 200 mg tablet)، سەرباری ئامادەكراوی (Azithromycin). بەرهەمەكە لەناو لیستی ئامادەكراوانی كۆمپانیاكەدایە بەناوی (Zitroneer 500 mg) به‌خۆڕایی و بێبه‌رامبه‌ر ده‌درێت به‌سه‌رجه‌م تووشبوانی نه‌خۆشه‌كه له ئێراق و وڵاتانی دراوسێش، كه ئه‌مه‌ش ده‌كرێت وه‌ك هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی گه‌شه‌پێدانی ناوی هه‌رێمی كوردستان له ئاست ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه سوودی لێوه‌ربگیرێت و پێشكه‌شكردنی به‌بێ به‌رامبه‌ر وه‌ك پاكێجێكی دیپلۆماسیه‌تی هاوكاریی پزیشكی به‌كاربهێنرێت.