بە کام زەمینەیە دەوترێت شار؟ شار بەرهەمی چ قۆناغێکی پەرەسەندنی کۆمەڵایەتییە؟ پێکهاتەی شار، کێن؟ لە شاری سروشتی‌دا چینی باڵادەستی کۆمەڵایەتی کام چینە؟ دەسەڵاتی سرووشتی بەڕێوەبردنی شار کێیە یان کام چینە؟ لەم ڕووەوە، ئایا سلێمانی شاره؟ ئایا خاسێته‌كانی شاری هه‌یه؟ ئایا سلێمانی وه‌كو شار درووستبووه، یان درووستكراوه؟ ئایا له ڕووی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، سرووشتی درووستبوون و پێكهاته‌ی ناو شار، هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی درووستبووه‌و بگره تاكو ئێستاش، خاسێتی شاری هه‌یه یان نا؟
سه‌باره‌ت به‌م پرسیارانه‌ی سه‌ره‌وه، زیاتر باس له‌وه ده‌كرێت كه سلێمانی له بنه‌ڕه‌تدا وه‌كو شار درووستكراوه‌و سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه شارێكی بچووك بووه له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خێڵایه‌تی دوواكه‌وتوودا، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌ندێ له خاسێته‌كانی شاری هه‌ڵگرتووه. كه‌لتووری شار له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و كه‌لتووره‌یه كه بارگاوی كراوه به ململانێی جۆراوجۆر‌و فره ئاراسته. سلێمانی سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌میشه له ڕووی ده‌ره‌وه‌دا وه‌كو یه‌كه‌یه‌كی یه‌كگرتوو ده‌ركه‌وتووه، به جۆرێك كه هه‌ست نه‌كرێت له ناوه‌وه‌ی ئه‌و شاره هیچ كێشه‌و ململانێیه‌ك هه‌یه، به‌ڵام له راستیدا هه‌ر له‌سه‌رەتای درووستبوونیه‌وه جێگای ململانێی ئاشكرا بووه.
به‌پێی په‌ره‌سه‌ندنی ماتریالیزمانهی مێژوو، له شاردا چینی بۆرژوای پیشه‌سازی یان چینی ناوه‌ند درووست ده‌بێت، كه ئه‌م چینه خاوه‌نی هۆیه‌كانی به‌رهه‌مهێنان دهبێتو به‌وپێیه‌ش سه‌رمایه‌ی وڵات له ده‌ستی ئه‌ودا دهبێتو هه‌رئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنی به‌ده‌سته‌وه ده‌بێت، ئه‌مه چ له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی شار به گشتی، یان شار به‌تایبه‌تی شتێكی ئاشكرایه، به‌ڵام به گوێره‌ی سلێمانی كه وه‌كو شارێكی سرووشتی درووست نه‌بووه، قسه‌كردن به‌و ئاراسته‌یه، خۆلادانه له واقیعی راسته‌قینه‌ی سلێمانی.
ره‌نگه پرسیاری سه‌ره‌كی سه‌باره‌ت به سلێمانی ئه‌وه بێت ئایا سلێمانی له‌رووی درووستبوونه‌وه وه‌كو شارێكی سرووشتی و له ئه‌نجامی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و درووستبوونی چینی ناوه‌نددا درووستبووه، یان شارێكه له جۆری ئه‌و شارانه‌ی له كۆمه‌ڵگه فیودیالیهكاندا درووست بوون؟ یان شارێكه له شێوازێكی تردا‌و سیاسه‌ت یان ململانێی ناوچهییو نێو ده‌وڵه‌تی درووستی كردووه؟ ئایا سرووشتی درووستبوونی ئه‌م شاره چ رۆڵێكی هه‌بووه له‌سه‌ر سرووشتی به‌رهه‌مهێنانی كه‌لتووری شار؟ ئایا سرووشتی ململانێ ناوخۆییه‌كانی سلێمانی ده‌رهاوێشته‌ی چۆنێتی پێكهاتنی شاره‌كه‌یه؟ یان ئاسایی ئه‌و ململانێیانەن كه ده‌شێ له‌هه‌ر شارێكی تری جیهاندا هه‌بن؟
وه‌كو ئاشكرایه‌و جاری تریش گوتوومانه سلێمانی شارێكه به سرووشتی و لە ئەنجامی پەرەسەندنی کۆمەڵایەتیدا درووستنه‌بووه وه‌كو ئه‌وه‌ی كه چۆن شار له كۆمه‌ڵگه ئاساییه‌كاندا درووستبووه. به‌ڵكو تایبه‌تمه‌ندی خۆیی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دواكه‌وتووی نیمچه كۆچه‌ری ئابووری فیودیالیی لاوازی به سیستێم نه‌بوودا، له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێكی بنه‌ماڵه‌یی ناوچه‌ییه‌وه درووستكراوه بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌ن به پایته‌ختی خۆبهڕێوەبردنێتیهكهیان. به‌ڵام سرووشتی پێكهاته‌ی شاره‌كه‌و درووستبوونی جۆرێك له تێكه‌ڵبوونی كهسانو بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه خێڵ عه‌شیره‌ته جیاوازه‌كانی كوردستان له‌م شاره‌دا یه‌كێك بووه له هۆكاره‌كانی سهرههڵدانو ده‌ركه‌وتنی جۆره كه‌لتوورێك له‌م شاره‌دا كه له كه‌لتووری هیچ كام له خێڵ‌و عه‌شیره‌ته‌كانی كورد نه‌چێت به تهواوهتیو به خاسێت‌و سیمای زۆریشیان بارگاوی كراوبێت كه ئه‌و تێكه‌ڵاوییه سه‌رئه‌نجام شێوازه كه‌لتوورێكی لێ درووستبووه كه پێی ده‌وترێت كه‌لتووری سلێمانی‌و ئه‌ویش تایبه‌تمه‌ندی خۆیی هه‌یه. كه یه‌كێك له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ش ئه‌وه‌یه كه به‌رده‌وام جۆرێك له سهركهشیو شكۆمه‌ندی به‌خۆی بڕیووه‌و ته‌نانه‌ت له خراپترین باریشیدا یان له‌و كاتانه‌شی كه له‌وپه‌ڕی لاوازی‌دا بووبێت هێشتا بێباكانه خۆی نمایش كردووه‌و وه‌ها خۆی نیشانداوه كه له ناوه‌وه‌ڕا به‌هێزو پته‌وه‌و هیچ هێزو كه‌لتوورێك ناتوانێت خۆی بۆ ئاستی ئه‌و ههڵبداتو له‌گه‌ڵیدا بكه‌وێـته ململانێوه. ته‌نانه‌ت نه‌یاره‌كانیشی له‌و كاتانهشیدا كه له‌وپه‌ڕی هێزدا بووبن هه‌ر به ترس‌و گومانه‌وه سه‌یری كه‌لتوورو، ئامادهبوونو بوون‌و شووناس‌و هێزی له بن نه‌هاتووی ئه‌م شاره‌یان كردووه.
بێگومان سه‌رباری په‌ره‌سه‌ندنی زیاتر‌و گه‌شه‌كردنی ئاشكرا له بنیادی پێكهاته‌ی ئه‌م شاره‌و گه‌شه‌كردنی زیاتر تیایدا له هه‌موو ئاسته‌كانداو ته‌نانه‌ت پێكهاتنی زیاتری خاسێته جۆراوجۆره‌كانی شار له‌م زه‌مینه‌یه‌دا، هێشتا ره‌نگه به‌شێكی ئاشكرا له‌م ململانێ و ناكۆكیانه‌ی تێدا مابێته‌وه كه ناكۆكی‌و ململانێی زه‌مینه‌ی شار نین، به‌ڵام له‌پاڵ ئه‌وه‌دا سیمایه‌كی ئاشكرای ململانێكانی نێو سلێمانی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای درووستبوونیه‌وه ئه‌و ناكۆكی‌و ململانێیانه بووه كه له‌شاردا سهرههڵدهدهنو ده‌رده‌كه‌ون.
ئێمه باسی ململانێی نێوان خودی میرانی بنه‌ماڵه‌ی بابان ناكه‌ین له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، چونكه ئه‌وه ئاشكرا‌و دیاره‌و هه‌روه‌ك ئه‌و ململانێیه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش یه‌كێك بووه له هۆیه‌كانی رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی میرنشین، كه ره‌نگه ئه‌و ململانێیانه‌ی كه ئێستا له سلێمانیدا هه‌ن هاوشێوه‌ی ململانێی نێو بنه‌ماڵه‌ی میری بابان بێت و ئه‌گه‌ر به لۆجیكی عه‌قڵ بیری لێنهكرێتهوهو چاره‌سه‌ر نهكرێتو به‌و عه‌قڵه ههرزهكارییو پاوانخوازی‌و پاره‌و سامانخوازییهی ئێستاوه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا ده‌شێ مه‌ترسی گه‌وره‌ی بۆسه‌ر جه‌مسه‌ره‌كانی ململانێكان هه‌بێت و ته‌نانه‌ت له ناویان ببات و ره‌نگه كاریگه‌ری نه‌رێنیشی بۆ سه‌ر ئایندهی شاره‌كه هه‌بێت به‌تایبه‌تی به‌شێك له كێشه‌كانی ناو سلێمانی ئێستا په‌یوه‌سته به دوو جه‌مسه‌ره‌وه كه هێزی سه‌ره‌كی جه‌مسه‌رێكیان هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به شاره‌كه‌و به كه‌لتوورو عه‌قڵی شاره‌كه‌وه نییه‌و ناشتوانن له‌وه تێبگه‌ن كه كه‌لتووری سلێمانی باش بێت یان خراپ ئه‌و كه‌لتووره‌یه كه ئه‌وانی ده‌ره‌وه‌ی زێدی خۆی قبوڵناكات و خۆ ئەگەر لەبەر هۆکاری کاتییش هەندێجار خامۆش و بێدەنگ و بێ بایەخانە خۆی بنوێنێت، ئەوە مانا ملدان و رازیبوون نیە بەو بارەی کە هەیە یان بەسەریدا سەپێنراوە چونکە سەرئەنجام سلێمانی خۆیەتی و بێجگە لە خۆی کەسی تر لەبری خۆی قبوڵناکات.
سڵیمانی خاوەنی رۆحێتێکە دەستەمۆکردنی یان گەوجاندنی درێژە ناکێشێت و هەر ئەوەش وایکردووە لە سەردەمی بابانەکانەوە هەر دەسەڵات و هێزو لایەن و حیزبێکی بەدل نەبووبێت تەڵاقی داوە. دیارە ئەوەش یەکێکە لە خاسێتەکانی شاربوونی سلێمانی کە بڕوای بە پیکەوە بوونێک نیە کە پێکەوەبەستنی رۆحی بەهێزی تێدا نەبێت.
به‌هه‌رحاڵ سلێمانی له درووستبوونیه‌وه، جێگای ململانێ رۆشنبیری‌و فیكرییه‌كان بووه. ده‌ركه‌وتنی نالی‌و هاوڕێكانیو كودهتاكردنیان به‌سه‌ر شێوە زاری گۆرانی له نووسینی شیعری كوردیدا كه به كێشی ره‌سه‌نی كوردی بوو واته كێشی په‌نجه كه ئه‌ویش هه‌مان كیشی گاتاكانی ئایینی زه‌رده‌شتییه، سه‌ره‌تای ململانێی سلێمانی و خۆسەپاندنی بووە بەسەر ئەوانی تردا، تەنانەت ئەگەر رەوایەتی و رەسەنایەتیش لای ئەوی تر بووبێت، وەکو رەسانەیەتی نووسین بە زاری گۆرانی و بە کێشی پەنجە لەچاو نووسین بە کێشە عەرەبی و فارسیەکان.
ده‌ستپێکردنی نوێبوونەوە یان زیندووبوونەوەی دوو رێبازه گه‌وره‌كه‌ی ته‌سه‌وف، قادری و نەقشبەندی له سلێمانیدا، کە تاكو ئێستاش پرسیارێكی وهڵامنهدراوهیه، كه بۆ ده‌بێت له‌و رووبه‌ره فراوانه‌ی جیهانی ئیسلامی‌دا له شارێكی تازه درووستبووی وه‌كو سلێمانی و له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دواكه‌وتووی وه‌كو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، ئه‌و دوو رێبازه به‌و شێوه‌یه پهرهبسهننو پاشانیش بكه‌ونه سه‌ختترین ململانێووهو ململانێكه‌ش به زیانی سلێمانی بهتایبهتیو بە زیانی كورد به‌گشتی بشكێته‌وه له كاتی خۆیداو، ته‌نانه‌ت تاكو ئێستاش ئاسه‌واری ئه‌و ململانێیه یه‌كێك بێت له هۆكاره‌كانی دابه‌شبوون له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، له‌بری ئه‌وه‌ی خودی رێبازهكانو پرینسیپهكانیان ببوونایه‌ته بنه‌مایه‌ك بۆ یه‌كگرتن‌و یه‌كبوون له‌م شاره‌و له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا.
له قۆناغی لاوازبوونی تەواوەتی دەوڵەتی عوسمانی و لەسەروبەندی جەنگی جیهانی یەکەمدا، لە سلێمانی بنەمای یەکەم دەسەڵاتی خۆماڵی کوردی دادەنرێت و شێخ مەحموود ویستی خۆی بۆ بوون بە مەلیک و کردنی کوردستان بە مەملەکەت- دەوڵەت- رادەگەیەنێت و لەسەر زەمینەی واقیعیش خەبات بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەو خەونە دەکات. دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌و درووستبوونی ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق‌و لكاندنی باشووری كوردستان به‌و ده‌وڵه‌ته‌وه، دیسان سلێمانی هەرچۆن زەمینەی کۆشش و خەبات بووە بۆ بەدەستهێنانی شووناسی کوردبوون، جێگای ململانێ‌و ناكۆكیش بووه، به‌تایبه‌تی له قۆناغی درووستبوونی حیزبه‌وه له سه‌ره‌تای چله‌كان به دواوه. تاكو ئێستا هه‌میشه سلێمانی زه‌مینه‌ی ناكۆكی‌و ململانێی سه‌ختی نێوان بیر‌و ئایدیۆلۆجیا جیاوازه‌كان بووه‌و له‌بری درووستبوونی عهقڵو كه‌لتووری یه‌كتر قبوڵكردن، هه‌ریه‌كه هه‌وڵیداوه ئه‌وی تر بسڕێته‌وه كه ئه‌وه‌ش هۆكاری سهختترینو ناشارستانیترین ناكۆكی‌و ململانێ بووه كه ئاسه‌واری ئه‌مه‌یان تاكو ئێستاش به ئاشكرا دیاره. ئەمەش سلێمانی لەبەردەی پرسی کەلتووری یەکتر قبوڵکردن یان یەکتر سڕینەوەدا رادەگرێت.
ئێستا سلێمانی زه‌مینه‌ی ململانێی سه‌خته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ململانێكان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه هه‌ر خودی سلێمانی خۆیه‌تی كه پێموایه ئه‌وه‌ی جارێك له ململانێكانی ئه‌م شاره‌دا به‌زی یان تێكشكا هه‌ڵسانه‌وه‌و سه‌ركه‌وتنی دواتری ئه‌سته‌مه. بۆچوونه‌كانی مه‌ولانا خالید له‌به‌رده‌می شێخ مارف و میرانی بابان‌دا به جۆرێك شكستی خوارد، تاكو ئێستاش جارێكی تر باڵاده‌ستی رێبازی نه‌قشبه‌ندی له سلێمانیدا نه‌بینراوه. له په‌نجاو شه‌سته‌كاندا كه‌لتووری حیزبی شیوعی لێره له‌به‌رده‌می كه‌لتووری پارتیدا پاشه‌كشه‌ی كرد، جارێكی تر حیزبی شیوعی‌و كه‌لتووره‌كه‌ی له‌م شاره‌دا ئه‌وه‌نده زیندوو نه‌بووه‌وه كه بوونی خۆی بسه‌لمێنێته‌وه. كه‌لتووری پارتی‌و ئاماده‌بوونی له درزبردنی شهستوچوارهوه له‌م شاره‌دا پاشه‌كشه‌ی كردووه‌و تاكو ئێستاش هه‌ر له‌ئاستی پاشه‌كشه‌دایه‌و، سه‌رباری ئه‌وه‌ی پارتی له كوردستان وه‌كو هێزی یه‌كه‌می لێهاتووه به‌ڵام له سلێمانیدا بوون‌و مانه‌وه‌ی له شێوه‌ی میراتدا لای رێژه‌یه‌كی سنووردار له خه‌ڵك ماوه. یه‌كێتی كه ده‌سه‌ڵاتدارو باڵاده‌ست بوو له سلێمانیدا له‌به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا پاشه‌كشه‌ی كرد هه‌رچه‌نده گۆڕانیش هه‌ڵگری هه‌مان كه‌لتووری عه‌قڵی و سیاسی و ئه‌خلاقی یه‌كێتیه. له ساڵی 2009 وه تا ده‌وروبه‌ری كۆتایی 2013 قۆناغی هه‌ڵچوونی گۆڕان بوو، واته تا ئه‌و كاته‌ی چووه دهسهڵاتـهوه، به‌ڵام له‌و كاته‌وه ئه‌ویش له پاشه‌كشه‌دایه و زەمینەی گەشەکردنی یان تەنانەت مانەوەیشی لەوبارەی ئێستایدا لاوازە. رەوتە ئیسلامیەکان کە لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی رابردوودا لە سلێمانی بەهێزبوون، لەبەرئەوەی بە رۆحی کراوەو یاخی سلێمانی نامۆبوون، سلێمانی ئامێزی بۆ نەکردنەوەو لەگەڵیان دڕدۆنگە. نەوەی نوێش وەکو شەپۆلێکی پۆپۆلیستی هاوشێوەی گۆڕان بۆ ماوەیەکی زۆر کورت لە رووبەرێکی دیاریکراودا خۆی نمایش کرد، بەڵام لەبەر ئەوەی بە رۆحی کوردبوونی راستەقینەی سلێمانی نەک رۆحی ساختەی حیزبی نامۆیە، ئەویش بنەمای گەشەکردنی نیە.
ده‌شێ سیمایه‌كی دیاری ئه‌م شاره بۆ پشتگیری كردنی هه‌ر تێڕوانین و بۆچوون و هێزێك په‌یوه‌ندی به ئۆپۆزسیۆنبوونی ئه‌و هێزو لایه‌نه‌وه هه‌بێت. واته واپێده‌چێت كه‌لتووری سلێمانی له گه‌وهه‌ری خۆیدا كه‌لتوورێكی هه‌میشه ئۆپۆزسیۆنی بێت، بۆیه له‌لایه‌ك له‌گه‌ڵ دیدو بۆچوون و تێڕوانین و ته‌نانه‌ت حیزب و لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدا به‌رده‌وام كۆك بووه‌و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتیش به ئاشكرا یان به هێمنی ناكۆك بووه.
واته لێره‌وه ئاشكرا ده‌بێت كه پێناچێت كه‌س نه‌مربێت له‌م شاره‌داو كه‌س بتوانێت بۆ ماوه‌ی درێژخایه‌ن بمێنێته‌وه، مه‌گه‌ر تاكه ده‌گمه‌نه‌كان كه بوون و ئاماده‌بوونیان چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی سنوور‌و ده‌سه‌ڵات و هه‌ژموونی كه‌لتووری ئه‌م شاره‌و شووناسێكی گه‌وره‌ترو مه‌ودا فراوانتریان به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌وه‌ی تاكو ئێستا له‌م شاره‌دا به زیندوویی ماونه‌ته‌وه مه‌ولانا خالید‌و شێخ مارفی نۆدێ‌و كاك ئه‌حمه‌دی شێخ‌و شێخ مه‌حمودی حه‌فیدو نالی‌و مه‌حوی‌و گۆران دیارهكانیانن، كه هیچ كامێكیان به‌ده‌ربڕینی سلێمانیانه كوڕی ئه‌سڵی شاره‌كه نین.. كه‌واته سلێمانی ئه‌و شاره‌یه كه زوو پشتگیری ئه‌وه ده‌كات كه وه‌كو نوێ ده‌رده‌كه‌وێت، زوویش پشت له هه‌ر هێزو گروپ‌و ئاراستهیهكیش َدهكات ئه‌گه‌ر نه‌یتوانی نوێنه‌رایه‌تی راسته‌قینه‌ی كه‌لتووری ئه‌م شاره بكات.
پێموایه كۆی ئاڵۆزی و ته‌نانه‌ت پێكدادانی ناوبه‌ناو له‌م شاره‌دا ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ململانێ به‌رده‌وامه‌یه كه دهستهوگروپو لایه‌نه‌كان له نێو خۆیاندا ده‌یكه‌ن و سه‌رئه‌نجامیش سه‌ركه‌وتن بۆ ئه‌وه‌یانه كه نوێنه‌رایه‌تی كه‌لتووری شار ده‌كات بەڵام وەکو پێشتر گوتمان نوێنەرایەتی و خاوەندارێتی هیچ کەس لە سلێمانیدا هەتاهەتایی و نەمر نیەو تاكو ئێستا هیچ ده‌سته‌و گروپێك نه‌یتوانیووه بۆ ماوه‌ی درێژخایه‌ن بمێنێته‌وه‌و لایه‌ن یان ده‌سته‌و گروپی دڵگیری هه‌تاهه‌تایی سلێمانی بێت. بێگومان زیندوویی سلێمانیش له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت كه ناتوانێت به‌رده‌وام به‌رامبه‌ر جوڵه‌ی ناجۆر له‌گه‌ڵ رۆحی ئه‌ودا بێ ده‌نگ بێت، له هه‌ركه‌س و ده‌سته‌و لایه‌ن و هه‌تا ده‌نگێكیش، فڕێی ده‌داته ده‌ره‌وه‌ی خۆی و ده‌یخاته په‌راوێزه‌وه، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە ئەو دەسەلات و لایەن و دەستەو حیزبانە نەیانتوانیووەو ناتوانن نوێنەرایەتی کوردبوونی راستەقینەی سلێمانی بکەن. بۆیه سلێمانی شاری كه‌س نیه به‌ڵكو ته‌نیا شاری رۆحی زیندووی كورد‌و كوردایه‌تیه، شاری هه‌موو ئه‌وانه‌یه له رۆحی زیندووی ئه‌م شاره تێ ده‌گه‌ن و له‌گه‌ڵ گۆرانی نه‌به‌زینی ئه‌ودا به‌ره‌و ئاینده له‌سه‌ر په‌یمانی عیشق و خۆشه‌ویستی شار‌و نیشتیمان و نەتەوە به‌ره‌و داهاتووی گه‌ش هه‌نگاو ده‌نێن.