ناوه‌ڕۆكی ئه‌م نووسینه ده‌یه‌وێت ئه‌و زانیارییانه بخاته‌ڕوو كه له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن له‌سه‌ر هه‌رسێ ئاستی كارگێڕیی، سیاسه‌تی گشتی حكومه‌ت، ئاینده‌ی كه‌رتی په‌روه‌رده، بۆ ده‌رخستنی زانیارییه‌كانیش پشتمان به‌مێژووی كه‌رتی په‌روه‌رده وبه‌رهه‌می په‌روه‌رده له‌كوردستان وبارودۆخی هێزی مرۆیی كه‌رتی په‌روه‌رده له‌كوردستان به‌ستووه وشیكاریی ده‌كه‌ین.
سیاسییه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند وبازرگانن، منداڵی هیچ كه‌سێكیان له‌كه‌رته گشتییه‌كانی حكومه‌ت سوودمه‌ندنابن.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌م نووسینه ده‌یه‌وێت ئه‌و زانیارییانه بخاته‌ڕوو كه له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌ن له‌سه‌ر هه‌رسێ ئاستی كارگێڕیی، سیاسه‌تی گشتی حكومه‌ت، ئاینده‌ی كه‌رتی په‌روه‌رده، بۆ ده‌رخستنی زانیارییه‌كانیش پشتمان به‌مێژووی كه‌رتی په‌روه‌رده وبه‌رهه‌می په‌روه‌رده له‌كوردستان وبارودۆخی هێزی مرۆیی كه‌رتی په‌روه‌رده له‌كوردستان به‌ستووه وشیكاریی ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م: كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی كوردستان
مه‌به‌ست له‌كه‌رتی په‌روه‌رده له‌هه‌رێمی كوردستان، له‌ئاستی یه‌كه‌مدا ده‌زگه‌كانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ودواتر خوێندنی باڵاوتوێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌گرێته‌وه كه له‌ساڵی ١٩٩٢وه دامه‌زراون. به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان، خويَندنی “حكومییه” له‌پاڵ بوونی كه‌رتی “تایبه‌ت” کەله‌لایه‌ن كه‌رتی گشتیی -حكومه‌ت- به‌ڕێوه‌ده‌برێت وسه‌رپه‌رشتی وچاودێریی ده‌كرێن.
له‌ڕووی مێژووییه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەرۆژی شه‌ممه‌ی ٤ی مانگی ته‌مموزی ساڵی ١٩٩٢پێكهات، ئه‌مڕۆژه كه‌یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی تێدا ڕاگه‌یه‌نرا، یانزه ڕۆژ دره‌نگتر بوو له‌كاتی خۆی به‌هۆی ڕێكنه‌كه‌وتنی هه‌ردوو پارتی سیاسیی سه‌ره‌كی “پ.د.ك” و “ی.ن.ك” ته‌نها له‌سه‌ر ناوی وه‌زاره‌ته‌كه، واته وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، نه‌ك ناوڕۆكی په‌روه‌رده وبنه‌ما فه‌لسه‌فییه‌كانی په‌روه‌رده له‌كوردستان، ئه‌و دره‌نگكه‌وتنه له ڕاگه‌یاندنی یه‌كه‌مین كابینه‌ی حكومه‌ت له‌كاتێكدا بوو كه‌حكومه‌تی ئه‌وكاتی عێراق به‌سه‌ركردایه‌تی ڕژێمی به‌عس له‌سه‌ر سنووری كفری تا نزیك قه‌زای خه‌بات لەپارێزگای هه‌ولێر و به‌ره‌و دهۆك له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه‌دا له‌شه‌ڕدا بوون، خۆئه‌گه‌ر بێتوو هێرشه‌كانی به‌عس بیتوانیایه شاره‌كانی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی ئارام ببڕێت، ئه‌وا پێده‌چوو حكومه‌تێكمان به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان هه‌ر نه‌بووایه.
ئه‌م پوخته مێژوویه بۆ ئه‌وه‌یه كه‌خوێنه‌ر وبڕیار دروستكه‌ری سیاسیی كوردستان، له‌وه تێبگات ڕێبازی دروستكردنی ده‌زگا وفه‌رمانگه‌ی خزمه‌تگوزاریی كه‌تێكه‌ڵاو به‌ململانێی حیزبی ببێت وپێوه‌ری زانستی وبه‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی نیشتمانی تێدا ڕه‌چاونه‌كرێت، ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌ر به‌جۆری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت، كه‌بێگومان وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، وێنه بچووككراوه‌كه‌ی حكومه‌ته گه‌وره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانه له‌ڕووی ناكارایی ولاوازییه‌وه.
دووه‌م: وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌ك ده‌زگه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی
به‌گوێره‌ی یاساى ژماره ٤ ی ساڵی ١٩٩٢ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌ك ده‌زگه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی خوێندن وفێربوون بۆ منداڵ وگه‌وران، دابینكردنی پێداویستییه‌كانی خوێندن، دامه‌زراوه. له‌ماده‌ی پێنجه‌مه‌ی یاساكه “پێش هه‌مواره‌كانی” چوارده ئامانجی بۆ دانراوه تا كار بۆ به‌دیهێنانیان بكات.
شێوازی پێكهاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌مای په‌یكه‌ری كارگێڕیی حكومه‌تی به‌عس دامه‌زرایه‌وه، گۆڕانكارییه‌كی ڕیشه‌یی له‌پێكهاته‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نه‌كرد، له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌مای كارگێڕیی به‌عس به‌رده‌وامیی به‌كاره‌كانی خۆیدا، “ناوه‌ندێتیی زیاد له‌پێویست و هێزكوژ” وبیرۆكراتیه‌تی به‌مه‌به‌ست له‌بنه‌ما وتایبه‌تیه‌كانی ده‌زگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌یه به‌ئێستاشه‌وه، ئه‌م دۆخه له‌پینه‌كردن و به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كان، به‌بیانووی نه‌بوونی توانا بۆ چاكسازیی، مه‌ترسی ڕژێم له‌سه‌ر هه‌رێم، دواجار بوو به‌نه‌ریتی فه‌رمانڕه‌وایی وله‌گه‌ڵ شێوازی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی پارته سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستان ده‌گونجا، بۆیه هه‌رگیز ده‌ستبه‌رداری نه‌بوون.
ئه‌وه‌ی له‌حكومه‌ته‌كانی هه‌رێم له‌یه‌كه‌م كابینه تا ئێستا چاوه‌ڕوانده‌كرا، گۆڕینی ڕیشه‌یی سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی به‌عس بوو بۆ سیسته‌مێكی نیشتمانی، كه‌تێیدا به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی نه‌ته‌وه له‌ئاستی یه‌كه‌مدا بێت، نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕینی كوردستان به‌سیسته‌مێكی نوێی كوردستانی پڕ زانست وزانیار بكرێت وڕۆڵی خۆی له‌بواره جیاوازه‌كاندا بگێرێت. به‌ڵام بێباكیی هه‌ر دوو پارتی سیاسیی سه‌ره‌كی “پ.د.ك” و “ی.ن.ك” هیچ ئاواتێكی له‌وجۆره‌ی به‌دی نه‌هێنا، به‌پێچه‌وانه‌وه كاتێك به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆوه كوردستان به‌ش بوو، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش كه‌وه‌زاره‌تێكی ناسیاسییه، كرایه دوو وه‌زاره‌ت ودوو وه‌زیر ودوو سیسته‌می جیاوازیی كارگێریی وڕێنمایی جیاواز كاری پێكرا، ته‌نانه‌ت له‌كاتی راستدۆزیی “تصیح”ی ده‌فته‌ری تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆله‌كانی سێی ناوه‌ندی ئه‌وكات وشه‌شه‌می ئاماده‌یی” به‌په‌نجا به‌په‌نجا رێككه‌وتن”.
ئه‌م پێكهاته كارگێڕییه حیزبییه سیاسییه بۆ وه‌زاره‌تێك كه‌ئاینده‌ی به‌شێكی هه‌ره زۆری هێزی مرۆیی نه‌ته‌وه‌یه‌كی وه‌ك كوردی له‌باشووری كوردستان له‌سه‌ر دروستكرابوو، بوو به‌خۆره‌ی هێزی مرۆیی، وه‌زاره‌ته‌كه هێنده‌ی بۆته شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی هێزی حیزبیی، نیوهێنده نه‌بۆته پردێك بۆ ڕزگاری منداڵی كورد به‌بیری نه‌ته‌وه‌یی نوێ وپێشكه‌وتنخواز وزانست وزانیار، به‌ڵكو هه‌میشه هه‌ردوو حیزب له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده وخوێندنی باڵا ململانێی سه‌ختیان بووه تابتوانن كۆنتڕۆڵی بكه‌ن، نه‌ك بنه‌مایه‌كی كارگێڕیی كارایی بۆ دابنێن، ته‌نانه‌ت هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات له‌و وه‌زاره‌ته هێنده ناكارایه بۆ ئه‌وه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك خوولێك بكاته‌وه ده‌بێت وه‌زاره‌ت بریار بدات، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده زیاتر له ٤٠٠٠قوتابخانه وخوێندنگه‌ی هه‌یه.
سێیه‌م: سیاسه‌تی گشتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌كه‌رتی په‌روه‌رده‌دا
به‌شێوه‌یه‌كی ساده، سیاسه‌تی گشتی “بریتییه له‌هه‌موو ئه‌و به‌رنامه حكومییانه‌ی كه له بوارێكی دیاریكراو یان چه‌ند بوارێكدا ده‌رده‌كرێت وگوزارشته له‌توانا وخواستی حكومه‌ت له‌و بواره‌دا، ده‌كرێت به‌چه‌ند شێوه‌یه‌ك ده‌ستنیشانی بكه‌ین، وه‌ك: ياسا، ڕێسا، ڕێنمایی، بڕیاری كارگێڕیی‌و…” (الفهداوی،٢٠١٦،ص٤٠).
له‌م پێناسه‌وه ڕوونده‌بێته‌وه كه‌ده‌سه‌ڵات بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی خۆی، لەڕێگه‌ی سیاسه‌تی گشتییه‌وه چوارچێوه‌ی یاسایی ورێككاری كارگێڕیی بۆ به‌دیهاتنی خواست وبه‌رنامه‌كانی خۆی داده‌نێت، وه‌ك زانای به‌ناوبانگی ئابوری سیاسیی، “هارۆڵد دی. لاسوێڵ، ده‌ڵێت: “سیاسه‌ت دیاریده‌كات كه‌كێ چی ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ كه‌ی و چۆن؟” (الفهداوی،٢٠١٦، ص٣١).
ئه‌م پێناسه‌ی لاسوێڵرێگه‌كه‌مان بۆ ڕۆشنده‌كاته‌وه تاڕوونتر له‌سیاسه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم له‌بواری په‌روه‌رده تێبگه‌ین وبزانین كێ چی ده‌ست كه‌وتووه؟ كه‌ی ؟ هەروەها چۆن ده‌ستی ده‌كه‌وێت؟.
بنه‌مای شیكاریی بۆ كاری هه‌ر ده‌زگه‌یه‌ك، له‌ڕوانگه‌ی بونیادییه‌وه، ياسا وڕه‌وایه‌تی پێكهاته‌یی و له‌لایه‌نی ره‌فتاریشه‌وه، گروپ وتاكه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ناوی وشێوازی حوكمكردنیه‌تی له‌ڕوانگه‌ی بنه‌مای ياسايیه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وه‌زاره‌تێكی ياسای و پێداویستییه‌كی ژیاری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانه، به‌شێكی گه‌و‌ره له‌خه‌ڵكی كوردستان كه‌ده‌كاته نزیكه‌ی ٤٠%ی كۆی دانیشتوانی هه‌رێم وه‌ك خوێندكار ومامۆستا و فه‌رمانبه‌ر، له‌م كه‌رته‌دا ڕاسته‌وخۆ به‌شدارن، ئه‌مه‌ش گرنگی كه‌رته‌كه هه‌م بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، هه‌م كۆمه‌ڵگه ده‌رده‌خات. ئه‌م هۆكاره یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی وایكردووه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ببێته چه‌قی ململانێێ سیاسیی پارته سیاسییه‌كانی كوردستان، تابتوانن له‌ڕێگه‌ی گرتنه‌ده‌ستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر زۆرینه‌ی دانیشتوانی خه‌ڵكی كوردستان دابنێن، ماوه‌ی زیاتر له‌سێ ساڵیشه، پارته‌كانی پاشكۆی ی.ن.ك و پ.د.ك، ئه‌وانه‌ی له‌ناو ڕای گشتیی وڕاگه‌یاندن، پێیان ده‌وترێت “ئۆپۆزسیۆن” گره‌و له‌سه‌ر هێنانه سه‌رخه‌تی توێژی مامۆستا، وه‌ك توێژی كاریگه‌ری ناو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌كه‌ن بۆ رِوخاندنی حكومه‌ت، به‌ڵام به‌ده‌ستی به‌تاڵ لێی ده‌رچوون، بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه ئه‌م توێژه بۆته به‌شێكی پێكهاته‌ی هێزی پارته سیاسییه‌كان له‌ناو حكومه‌ت وڕێكخستنه‌كانی ئه‌و دوو حیزبه‌دا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه‌سیاسه‌تی گشتیی حكومه‌ت له‌م بواره‌دا زۆرتر ئاراسته‌ی كۆنتڕۆڵكردنه، نه‌ك ئاراسته‌كردن، به‌مانای ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار وپاشكۆكانیان ڕێگه‌ی حیزبیانه بۆ چوونه ناو په‌روه‌رده ده‌گرنه‌به‌ر نه‌ك ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌ییانه، دوا هه‌وڵی ناكاراكردن وخراپكردنی ناوه‌نده‌كانی خوێندنیش، پێشنیازی پارته پاشكۆكانی ی.ن.ك و پ.د.ك بوو كەئه‌ویش: دانانی به‌رێوه‌به‌ری قوتابخانه وخوێندنگه بوو به‌شێوازی هه‌ڵبژاردن، كه‌ئه‌م هه‌وڵه ده‌مانباته سه‌ر شیكاریی لایه‌نی ڕه‌فتاری كه‌سه‌كانی ناو كه‌رتی په‌روه‌رده، كه به‌چه‌سپاندنی به‌شێكی كه‌می ئه‌و بنه‌مایه وبه‌شبه‌شێنه‌ی حیزبی له‌بچووكترین ناوه‌ندی خوێندن كه‌قوتابخانه وخوێندنگه‌كانه، بۆ گۆڕه‌پانی ململانێێ حیزبی ودووركه‌وتنه‌وه له‌بنه‌ما په‌روه‌رده‌ییه‌كان ونه‌بوونی دیدی په‌روه‌رده‌ییانه بۆ دوارۆژی نه‌وه‌ی كوردستان، كه‌بنه‌مای كاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده وسیاسه‌تی گشتی حكومه‌ت له‌م بواره‌دا ئه‌وه‌یه كه‌حكومه‌ت له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه نه‌وه‌یه‌كی هۆشیاری رِه‌خنه‌گری خاوه‌ن دیدی فراوانی تێگه‌یشتوو پڕ زانست به‌پێداویستییه‌كانی رِۆژگار ودیموكرات پێ بگه‌یه‌نێت. به‌ڵام سه‌یر له‌وه‌دایه له‌هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك هه‌ڵسه‌نگاندنێكی ساده‌ی ئه‌نجامه‌كانی دیدی حكومه‌ت له‌ساڵی٢٠١٢ ڕێژه‌ی بێكاری ٧% بوو، ئێستا ٢٠١٨ ڕێژه‌ی بێكاریی له‌نێو ده‌رچووانی زانكۆ وپه‌یمانگه كه‌توێژی خوێنده‌واری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانن ٢٠% زیاتره. ئه‌مه‌ش ئه‌و رِاستیه‌مان پێده‌ڵێت كه:ئه‌وه‌ی كه‌حكومه‌ت له‌به‌رنامه‌دا وه‌ك سیاسه‌تی گشتیی له‌بواری په‌روه‌رده نووسیویه‌تی، به‌و هێزه مرۆییه حیزبیه بێ به‌رنامه ودید ته‌سكه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری ناو په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان نایه‌ته‌دی.
چواره‌م: ئاینده‌ی كه‌رتی په‌روه‌رده
به‌گوێره‌ی زۆربه‌ی پێوه‌ره‌كان “ئه‌م پێوه‌رانه دیدی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ن بۆ ساڵی ٢٠٢٠” له‌ناویاندا ڕێژه‌ی وازهێنان له‌خوێندن، پێوه‌ری بینای باش، هاوئاستی سه‌رده‌م، پێوه‌ری كاتی وانه خوێندن، پێوه‌ری به‌راوردی خوێندن وخواستی بازاڕ، پێوه‌ری ئاستی مامۆستا كه‌به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی یونیسێف له ٦٥% ی مامۆستای كوردستان شیاوی مامۆستایه‌تی نین وپێویستیان به‌شیاندنه، كه‌رتی په‌روه‌رده به‌ره‌و ئاینده‌یه‌كی مه‌ترسیدار ده‌ڕوات، به‌تایبه‌ت كه له‌هه‌رێمی كوردستان دوای ٢٧ ساڵ ته‌مه‌نی حكومه‌تی هه‌رێم “ياساى خوێندن به‌زۆر- ته‌وزیمی” كه‌جاران شه‌ش ساڵ بوو لەدوای ٢٠٠٩ ه‌وه بۆته نۆ ساڵ، جێبه‌جێ ناكرێت، له‌هه‌موو ئاماژه‌كان مه‌ترسیدارتر تێكه‌ڵبوونی حكومه‌تی هه‌رێمه بەبه‌رنامه‌ی چاكسازییه‌كانی! بانكی نێوده‌وڵه‌تی وسندوقی نێوده‌وڵه‌تیی دراو، كه‌هه‌ردووكیان مه‌رجیان بۆ هاوكاریی! حكومه‌ت، گرتنه‌وه‌ی به‌خشینی حكومه‌ته له‌كه‌رتی گشتی وئاڕاسته‌كردنیه‌تی بۆ كه‌رتی تایبه‌ت، له‌م نێوه‌نده‌شدا كه‌رتی تایبه‌تی كوردستان كه، كه‌رتێكی سیاسی- حیزبی- بنه‌ماڵه‌یی – ناوچه‌یی یه، به‌سوود وه‌رگرتن له‌ڕێگه‌دانه ناياساييه كارگێڕییه‌كان وئاسانكاریی “براده‌رانه‌ی فه‌رمانگه‌كان” ده‌ستپێشخه‌ری بازرگانی ودارایی بێ چاودێریی به‌ناوی قوتابخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ونموونه‌یی وتایبه‌ت، ده‌كه‌ن. له‌پاڵ ئه‌مانه‌شدا منداڵی چینی هه‌ژار ومامناوه‌ند وناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار، به‌هۆی بێ كوالێتی وخراپیی جۆری خزمه‌تگوزاریی بێبه‌شن له‌سه‌رجه‌م ده‌رفه‌ته‌كانی ئاینده، وه‌ك: فێربوونی زمانه بیانییه‌كان، كۆمپیوته‌ر، مۆسیقا، هونه‌ر و …هتد، ئه‌مه سه‌رباری هه‌وڵه‌كان بۆ بنكۆڵكردن و له‌ناوبردنی زمانی دایك”كوردی” له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كان، هه‌ر له‌باخچه‌ی ساوایان تا دوا قۆناغی خوێندن له‌هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌نجام:
سیاسییه باڵاكانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند وبازرگانن، منداڵی هیچ كه‌سێكیان له‌كه‌رته گشتییه‌كانی حكومه‌ت سوودمه‌ندنابن، سیاسه‌تی حیزبه‌كان بۆ مانه‌وه ڕوو له‌ده‌ره‌وه‌یه وپشت به‌هێزی ڕه‌وایه‌تی ناوخۆ نابه‌ستن، چونكه ناتوانن ببنه هه‌ڵگری خه‌ونه نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانییه‌كان، بۆیه بۆ پشتبه‌ستن به‌ده‌ره‌وه، پێویستیان به‌زمانی بیانی وتێكه‌ڵبوون به‌ته‌كنۆلۆجیای زانیاریی وبیرۆكراتی ئاڵۆز وپه‌یوه‌ندی نهێنی كۆدكراوه، له‌مبواره‌شدا ده‌توانین بڵێین: ڕێگه‌كانی سه‌ركه‌وتن وده‌رفه‌ت لەكوردستان، له‌ڕێگه‌ی خوێندنگه وزانكۆوه نییه، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ی شتێكه‌وه‌یه كه‌لێره‌دا به”یانه‌ی سیاسییه ده‌وڵه‌مه‌نده خاوه‌ن چه‌كه‌كان” ناویده‌به‌م، كه‌ده‌كرێت كه‌سێكی خوێنده‌واری ده‌رچووی زانكۆ وپه‌یمانگه‌كانی كه‌رتی گشتی كوردستان، له‌م یانه‌یه‌دا ببێته چاو‌دێر وخزمه‌تكاری لاوه‌كی.