زانیارى گشتى
ناو: کۆماری فیدڕالی بەڕازیل
کورت کراوەکەی: بە ڕازیل
پایتەخت: بە ڕازیلیا
زمان: پرتوگالی
سیستەمی سیاسی: کۆماری فیدڕالی
بەرواری سەربەخۆی: ڕۆژی نیشتیمانی:٧ ى ئەیلولى ١٨٢٢(لە پرتوگال)
دراو:ڕیاڵ
جوگرافیا
شوێن: دەکەوێتە ئەمەریکای باشورەوە، لەباکورەوە زەریای ئەتڵەسی وغویانای فەڕەنسی، فەنزوێلا و کۆڵۆمبیا، لە ڕۆژئاواوە کۆڵۆمبیا، پیرۆ، بۆلیفیا، پاراگوای، ئەرجەنتین، لە باشورەوە ئۆرۆگوای، لە ڕۆژئاواوە زەریای ئەتڵەسی دەورەى داوە.
ڕوبەر: ٨,٥١٤,٨٧٧ کیلۆمەتردوجایە
سامانى سروشتی: ئاڵتون، نەوت، ئاسن، مەنگەنیز، نیکڵ، فۆسفات، پلاتین، یۆرانیۆم، وزەی کارەبای ئاوی، دار.
کەش وهەوا: ئاوهەواکەی خولگەییە لە زۆربەی بەشەکانی وڵاتەکەدا، مامناوەندە لە باشور.
دانیشتوان
سەرژمێری: بەپێی سەرژمێری تەموزی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوان٢٠٢.٦٥٦.٧٨٨بووە.
ڕێژەی گەشە: ٠,٨٪ بە پێی ساڵی ٢٠١٤
دابەشبوونی دانیشتوان: لە نیوەی زیاتر دانیشتوانەکەی سپی پێستن، ئەوەی تری دابەش دەبێت بە سە ر دانیشتوانەکانی تردا دیارترینیان ڕەشپێستەکان و تێکەڵەکان.
ئایین: زۆربەی دانیشتوانەکەی پەیڕەوی کەنیسەی کاثۆلیکی دەکەن کە ڕێژەکەی دەگاتە ٦٥٪، ئەوەی کە ماوەتەوە بەشێکی زۆری پەیڕەوی کەنیسەی پڕۆتستانیەتن ٢٢,٢٪ لە گەڵ بونی کەمینەیەک لە ئایینەکانی تر.
ئابووری
کۆی داهاتی ناوخۆ:٢١٩تریلۆن دۆلارە
داهاتی ساڵانەی تاک: ١٢١٠٠ دۆلارە
ڕێژەی گەشە کردن: ٣,٢٪
ڕێژەی بێکاری: ٧,٥٪
ڕێژەی هەڵئاوسان: ٢,٦٪
قەرزی دەرەوە: ٤٧٦ ملیار دۆلارە
گرنگترین بەرهەمەکان: ماست، کاکاو، گەنم، قامیشی شەکر، برنج، گەنمەشامی، ترشەمەنی، گۆشت، چنین، پێڵاو، چیمەنتۆ، دار، ئاسن، بەرهەمی کیمیایی و پیشەسازی قورس.
ئامادەکردنى: دونیا ئیبراهیم کەریم