“سناپباک” ئاماژەیە بۆ میکانیزمی دووبارە سەپاندنەوەی ئۆتۆماتیکی سزاکان بەسەر ئێران (یان هەر لایەنێکی دیکە) بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، ئەگەر پابەندبوونەکانی پێشێلکرد . بەپێی پلانی هاوبەشی ساڵی٢٠١٥ (JCPOA) سناپباک تەنها سزا نییە، بەڵکو ڕاگەیاندنی کۆتایی قۆناغێک و دەستپێکردنی قۆناغێکی ترە. قۆناغێک کە ناوچەکە دەگەڕێتەوە گۆڕەپانی ململانێ و ئێران گۆشەگیردەکات . ئەمە یارییەکی سیاسی تێپەڕ نییە، بەڵکو شەڕێکە بۆ دووبارە کێشانەوەی نەخشەکانی ئیسرائیلە ، ئەمجارە ڕەنگە چەکوشەکە بەر هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەوێت نەک تەنها ئێران.
بنەچەی یاسایی سناپباک
لە بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە کە ڕێکەوتنی ئەتۆمی پشتڕاستکردووەتەوە. ڕێگە بە هەریەکێک لە پێنج ئەندامی هەمیشەیی (ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ڕووسیا و چین و ئەڵمانیا دەدات، کە ئەنجومەنی ئاسایش ئاگادار بکاتەوە کە ئێران پابەند نەبووە. پاشان لە ماوەیەکی کورتدا (٣٠ ڕۆژ) هەموو گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانی پێشوو بۆ سەر ئێران بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەگەڕێنەوە بەبێ ئەوەی پێویست بە دەنگدانی نوێی ئەنجومەنی ئاسایش بکات تەنانەت ئەگەر ڕووسیا یان چین هەوڵی بەکارهێنانی ڤیتۆی ئەوانیش بدەن.
کاریگەری سیاسی
“سناپباک” ئامرازێکی فشاری زۆر مەترسیدارە، بەو پێیەی سزا گشتگیرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەگەڕێنێتەوە کە دوای ڕێککەوتنی ئەتۆمی هەڵگیرابوون بەکارهێنانی بە شێوەیەکی کاریگەر بە واتای داڕمانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دێت و ئێران بەرەو دابڕانی نێودەوڵەتی نوێ پاڵ دەنێت.
بۆچی ئێستا ناتانیاهۆ بەرزی دەکاتەوە؟
دەیەوێت ئەو گرژییەی ئێستا بقۆزێتەوە بۆ فشارخستنە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بیسەلمێنێت کە ئێران بەڵێنەکانی پێشێل کردووە بەتایبەت سەبارەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم و پەرەپێدانی مووشەکی. ئامانجی کۆتایی ئەوەیە کە پێشگرتن لە هەر دانوستانێکی نوێی ڕۆژئاوا و ئێران لەسەر حیسابی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل و هێشتنەوەی ئێران لە ژێر ئەوپەڕی گەمارۆکاندا. “snapback”یەکسانە بە دوگمەی گەڕانەوەی ئۆتۆماتیکی بۆ سزاکان، میکانیزمێکی یاسایی-سیاسییە کە وا دەکات سزاکان بەبێ ڤیتۆ یان دەنگدانی نوێ بگەڕێنەوە. کاریگەریەکانی چالاککردنی میکانیزمی “سناپباک” بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست . چالاککردنی تەنیا ڕێکارێکی یاسایی نییە بۆ گەڕاندنەوەی سزاکان ، بەڵکو بوومەلەرزەیەکی سیاسی و ئابوورییە کە هەموو ناوچەکە دەگرێتەوە. ئەم میکانیزمە بەو مانایەیە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ ڕایدەگەیەنێت کە ڕێککەوتنی ئەتۆمی مردووە.
سەرچاوەکان:
ArmsControl.org — UN Security Council Resolutions on Iran