تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا چیە؟
تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا، ئاماژەیە بۆ ئەو تەکنۆلۆجیا و خزمەتگوزارییانەی کە ڕێگە دەدات بە پرۆسەی نەهێشتن و کەمکردنەوەی کاربۆن لە ئابووری جیهان.کۆمپانیاکانی بواری تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا گەشە دەدەن بە کۆمەڵێک بەرهەم و خزمەتگوزاری کە یارمەتی خاوکردنەوە و کەمکردنەوەی گۆڕانی کەش و هەوا دەدەن، ئەویش بە لابردنی ئەو بڕە کاربۆنەی کە لە بەرگەهەوادا هەیە، بە کەمکردنەوە ڕێژەی دەرپەڕاندنی گاز لە داهاتوودا یاخود بە زیادکردنی خۆگونجاندنی مرۆڤ دژ بە کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا. لەوەتەی باس و خواس لەسەر گۆڕانکاری کەش و هەوا هەیە، کۆمپانیاکانی بواری تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا مەودایەکی بەرفراوانیان لە بازاڕ و بزنسەکاندا گرتوە.خاوەن پشکە سەرەکییەکان ڕێگای جیاوازیان هەیە بۆ خستنەڕوی ئەوەی کە ئایا تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا چی دەگرێتەوە و چی ناگرێتەوە.بەڵام ناسەرەکییەکان بە گشتی گرنگی دەدەن بەو تەکنۆلۆجیایانەی کە سەرنج دەخەنە سەر سەرچاوەکانی دروستبون و دەرپەڕینی گاز لە جیهاندا کە لە لایەن (IPCC پێناسە کراوه) پانێلی حکومەتە هاوبەشەکان بۆ گۆڕانی کەش و هەوا.
وزە:- ئەگەر سێکتەری وزە زیاتر بەشبەش بکرێت بۆ ئەو تەکنۆلۆجیا نوێیانەی کە سەرنجیان لەسەر بەرهەمهێنانی وزەی نوێبوەوەیە ئەوا دابەش دەبن بەسەر چارەسەری وزە، کۆگای باتری و هەروەها چارەسەری تۆڕی وزەی کارەبا. لە کاتێکدا سێکتەری وزە سێکتەرێکی تەواو کارامەیە، سرووشتی نا ناوەندی تەکنۆلۆجیای وزەی نوێکراوە، ئیکۆسیسیتەمی وزەی ڕێکخستوە لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی وەبەرهێنانی گشتی و تایبەت. یاسای کەمکردنەوەی هەڵئاوسان(٢٠٢٢)،یاریدەدەرێکی گرنگ بوو لە گۆڕینی ئابووری وزەی پاکی ئەمریکادا، کە بە نزیکەی (٣٧٠)ملیارد دۆلار بوو، کە زۆرینەی کۆمپانیاکانی بواری وزە سودیان لەم یاسا بینیوە.
گواستنەوە:- سێکتەری گواستنەوە زۆرجار پەیوەندیدارە لەگەڵ پیشەسازی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکاندا، بەڵام لەوانەیە جۆرەکانی تری گواستنەوەش بگرێتەوە وەک سکەی شەمەندەفەر، ڕێگای بارهەڵگرو ئامێرە قورسەکان،گواستنەوەی گشتی و هەروەها گواستنەوەی ئاسمانی. لە کاتێکدا مەترسییە تەکنۆلۆجییەکانی ئۆتۆمبێلە کارەباییەکان لەسەر سەرنشینان کەمتر بۆتەوە،بەهۆی کەمبونەوەی نرخی پاتری و هەروەها هاندانی حکومەت،هەندێک لە هۆیەکانی گواستنەوە پێویستیان بە چەندین دەیە لە نوێکاری و داهێنان هەیە تاکو ببن بە ڤێرژنێکی جێگرەوەی باشی دۆستی ژینگە. ڕێگریکردن لە دەرپەڕینی گازە زیانبەخشەکانی دەوری زەوی لەو پیشەسازییانەی کە ناتوانن دەرپەڕینی گاز کەم بکەنەوە، وەک پیشەسازی فڕۆکەوانی کارێکی ئێجگار ئەستەمە.
پیشەسازی:- دەتوانرێت پیشەسازی لە ڕێگەی ستونە بنچینەییەکانیەوە پێناسە بکرێت کە بریتین لە کانزا، چیمەنتۆ، ئستیل و هەروەها مادە کیمیاییەکان. نوێخوازی و داهێنان لەم سێکتەرەدا هەلی گرنگ لە ئابووریی جیهاندا دەخاتە بەردەست، هەرچەندە کۆسپی زۆر لەم سێکتەرەدا دروست دەبێت، چونکە پرۆسەی وەبەرهێنان و پشەسازی تەقلیدی لە ڕوی کیمیاییەوە پشت دەبەستێت بە سوتەمەنی تەقلیدی یاخود بە سەرچاوەی وزەی گرنگ. کەمکردنەوە و نەهێشتنی کاربۆن لەم سێکتەرەدا، پێویستی بە چارەسەر و ڕێگەی نوێ هەیە، هەربۆیە ژمارەیەک دامەزراوە سەرنجی توێژینەوەکانیان لەسەر پیشەسازییەکی بەدیل یاخود ڕێگەیەکی زانستی هەیە بۆ ئەم بابەتە.
بیناکان:- کەرتی بیناسازیش لە ئەنجامی بڕی ئەو وزەیەی بەکاری دەهێنێت ئەبێتە هۆی دەرپەڕاندنی گاز هەروەها ئەو کاربۆنە بەرجەستەیەی کە پەیوەندی هەیە بە بنیاتنانی بیناکانەوە. لەوانەش ئەوانەی لە دەرهێنان، گواستنەوە، بەرهەمهێنان، و دامەزراندنی بیناکان سەرچاوە دەگرن .دەرفەتە سەرنجڕاکێشەکانی لابردنی کاربۆن لە ناو ژینگەی بیناسازیدا چەندین ڕێگا بۆ کۆمپانیا تازەکان پێشکەش دەکات بۆ کەمکردنەوەی دەرچوونی گازە زیانبەخشەکان لەم بوارەدا.بۆ نموونە، زۆر لە کۆمپانیا تازەکان دەستیان کردووە بە گرنگیدان بە نەرمەکاڵا و هەستەوەرەکانی بینا زیرەکەکان بۆ زیادکردنی بەکارهێنانی وزە لە کاتێکدا کۆمپانیا تازەکانی تر گرنگیان داوە بە پەرەپێدانی تەکنیک و کەرەستەی نوێی بیناسازی کە بەکارهێنانی کاربۆنی کەمتریان هەیە.
کشتوکاڵ:- جگە لە تەکنەلۆژیاکانی پەیوەست بە پێنج بەشە سەرەکییەکەی دەرچوونی گازە زیانبەخشەکان کە لەلایەن IPCC پێناسە کراون، بەشی شەشەمیش دەرکەوتووە کە پێی دەوترێت (تەکنەلۆژیای کاربۆن).ئەم جۆرە دوو جۆری سەرەکی داهێنان لە خۆ دەگرێت: تەکنەلۆجیای لابردنی کاربۆن و سۆفتوێری پەیوەندیدار بە ژمێریاری کاربۆن. پلاتفۆرمەکانی پێوانە و بەڕێوەبردنی کاربۆن زۆرجار وەک بەشێکی ‘هاندەر’ی تەکنەلۆجیای کەشوهەوا پۆلێن دەکرێن چونکە پشتگیری لە سەرکەوتنی چارەسەرەکان لە پێنج پۆلەکەی تری دەرچوونی گاز دەکەن. لابردنی کاربۆن لە ساڵانی دواییدا کەوتە ناوەندی سەرنجی داهێنانی کەشوهەوایی، بە تایبەتی دوای ئەوەی IPCC لە ڕاپۆرتی ساڵی ٢٢٠٢دا باسی کرد کە “بەکارهێنانی CDR (ڕێگاکانی نەهێشتنی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن)بۆ هاوسەنگکردنەوەی ئەو دەردراوە جێماوانەی کە کەمکردنەوەیان زەحمەتە ناچارییە، ئەگەر بمانەوێت بە ئاستی سفری بەرهەمهێنانی CO2 یان گازە زیانبەخشەکان بگەین. جۆرە تەکنەلۆژییە باوەکان بریتین لە گرتنی ڕاستەوخۆی کاربۆن لە هەوا ، بایۆچار، کۆکردنەوەی کاربۆنی خاک، پێشخستنی کەش و هەوا، و وزەی بایۆئینیرجی لەگەڵ گرتن و هەڵگرتنی کاربۆن، کە هەندێک لەوانە پێویستیان بە سەرمایەی زۆرە و زۆربەیان هێشتا لە قۆناغی تەکنەلۆژی و پەرەپێدانی لێکۆڵینەوەدان بەبێ ئەوەی سەرکەوتنی بازرگانی سەلماو هەبێت.
“بازاڕی تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا چەند گەورەیە؟”
بازاڕی تەکنەلۆژیای کەشوهەوا لە ساڵانی ڕابردوودا بە خێرایی فراوان بووە. بانکی “سلیکۆن ڤاڵی” خەمڵاندویەتی کە وەبەرهێنانی سەرمایەگوزاری لە کۆمپانیا نوێیەکانی تەکنەلۆژیای کەشوهەوا لە ساڵی ٢٠٢١دا کۆی گشتی ٥٦ ملیار دۆلار بووە لە زیاتر لە ١٦٠٠ مامەڵەدا. سەرەڕای دابەزینی بازاڕ لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ئەم ژمارانە لە ساڵی دواتردا تەنها کەمێک کەم بوونەوە. نامەی هەواڵی بەناوبانگی “کلایمەت تێک ڤی سی” خەمڵاندویەتی کە کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیای کەشوهەوا لە ساڵی ٢٠٢٢دا زیاتر لە ٤٠ ملیار دۆلاریان کۆکردۆتەوە لە نێو (١٠٠٠) مامەڵەی سەرمایەگوزاری و گەشەکردندا. ڕاپۆرتی “دۆخی تەکنەلۆژیای کەشوهەوا”ی ساڵی ٢٠٢٢ی کۆمپانیای PwC دەریخستوە کە وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیای کەشوهەوا نوێنەرایەتی زیاتر لە ٢٥% ی هەموو مامەڵەکانی سەرمایەگوزاری لە ساڵی ٢٠٢٢دا دەکات. هەروەها بەپێی خەمڵاندنەکانی بانکی(سلیکۆن ڤاڵی) کە تێچوی ساڵانەی جیهانی لە ئێستادا بۆ گواستنەوەی وزە ٣.٥ ترلیۆن دۆلارە لە هەردوو بەشی گشتی و تایبەت، بە قەرز و پشکەوە.ئەمەش دەبێت زیاد بکرێت و بگاتە ٥.٦ ترلیۆن دۆلار لە ساڵێکدا بۆ ئەوەی پلەی گەرمی ناوەندی جیهان لە ١.٥ پلەی گەرمی بەرزتر نەبێتەوە. بە شیکردنەوەی ئەمەش بەپێی جۆری تێچوون، تێچوی سەرمایەی تایبەت بۆ گواستنەوەی وزە (لەوانە سەرمایەگوزاری) پێویستە بە ڕێژەی ٢١% زیاد بکرێت.
“جیاوازی نێوان تەکنۆلۆجیای کەش و هەوا و تەکنۆلۆجیای پاک چیە؟”
تەکنەلۆژیای پاک بە شێوەیەکی گشتی ئاماژە بە تەواوی ئەو تەکنەلۆژیایانە دەکات کە زیانی ژینگەیی لە هەر شێوەیەک کەم دەکەنەوە، بەڵام تەکنەلۆژیای کەشوهەوا بە وردی تیشک دەخاتە سەر چارەسەرکردنی گۆڕانی کەشوهەوا. تەکنەلۆژیای پاک دەتوانێت ئەو تەکنەلۆژیانە لەخۆ بگرێت کە مامەڵە لەگەڵ پیسبوونی هەوا، بەرهەمهێنانی پاشماوە و ئاوی پاک دەکەن. لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا هاوبەشی زۆر لە نێوان تەکنەلۆژیای کەشوهەوا و تەکنەلۆژیای پاکدا هەیە. هەروەها وەبەرهێنەران تەکنەلۆژیای پاک دەبەستنەوە بە هاتنە ناوەوەی ئەو سەرمایە گەورەیەی کە بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ کەرتەکانی خۆر و با لە سەرەتای ساڵانی ٢٠٠٠ەکاندا ڕوویدا.ئەو سەرمایەگوزارییانەی کە پاڵپشتیان لە بزنسی نوێ دەکرد، دەستیان کرد بە وەبەرهێنان لە کەرتەکانی تەکنۆلۆجیای وزەی نوێکراوە و ئۆتۆمبێلی خۆکاردا کە لەو سەردەمەدا هێشتا نەگەیشتبونە ئاستێکی بەرفراوان. ئەمە بۆ چەندین ساڵ بەردەوام بوو تا تەقینەوەی “بڵقی سەوز”ی ساڵی ٢٠٠٨ کە لەگەڵ قەیرانە داراییەکەدا ڕوویدا. دەستەواژەی تەکنەلۆژیای کەشوهەوا لە نزیکەی ساڵی ٢٠١٩ەوە بەرەو ناسراوی زیاتر ڕۆیشت.لە کاتێکدا تەکنەلۆژیای کەشوهەوا هێشتا وزەی نوێکەرەوە و کۆمپانیا نوێیەکانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لەخۆ دەگرێت، لەبەر ئەوەی تەکنەلۆژیا بنەڕەتییەکان پێشتر خۆیان سەلماندووە، بۆیە تەکنۆلۆجیا نوێیەکانی ئەم بازاڕە ئێستا دەبێت بەهای زیادکراوی جیاواز پێشکەش بکەن کە پەیوەندی بە فراوانکردنی چارەسەرەکان یان زیادکردنی توانا و کارایی تەکنەلۆژیاوە هەیە. تەکنەلۆژیای کەشوهەوا هەروەها کەرتە نوێ و تایبەتەکانی کەشوهەوا لەخۆ دەگرێت کە لە سەردەمی وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیای پاکدا بوونیان نەبوو، بە تایبەتی تەکنەلۆژیای کاربۆن.
سەرچاوە؛ Nasdaq
وهرگێڕانی؛ لاولاو مستهفا