دژە-وەچەخستنەوەگەرایی تێڕوانینێكی فه‌لسه‌فییه و دیدێكی نەرێنی ده‌خاته سه‌ر منداڵ خستنه‌وه. ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ منداڵ خستنه‌وه دا كۆك نین پێیان وایه هێنانه دونیای منداڵ كارێكی نا-ئه‌خلاقییه. له سه‌رده‌مانی ڕابردوودا و له نێو په‌ڕه‌ی كتێبه‌كان و نووسینه‌كاندا باس و خواسی فه‌لسه‌فیی جیاواز له مه‌ڕ نا-ئه‌خلاقییبوونی منداڵ خستنه‌وه خراوه‌ته ڕوو.
یۆنانی كۆن؛ سوفیكلیس (406-497) ی پێش زاین كه یه‌كێكه له سێ –تراژیدی نوسـهكهی یۆنانی كۆن ده‌ڵێ:- “نه‌هاتنه بوون باشترین بارۆدۆخه بۆ مرۆڤ” ئه‌م بۆچونه‌ی سوفیکلیس له میراته مه‌زنه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به ژیان له به‌شی “ئۆدیپ له كۆلۆنۆس” دا هاتووه و ده‌نوسێ؛ ئه‌ی مرۆڤ،نههاتنهبوون باڵاترین و باشترین شته. به‌ڵام گه‌ر تیشكی خۆر‌ت بینی به دوای ئه‌وه‌وه وێڵ به هه‌رچی زووه بۆ ئه‌و شوێنه بگه‌ڕێیته‌وه كه لێوه‌ی هاتووی”. ئه‌وه سوفیكلیس نه‌بوو یه‌كه‌مجار باسی “نههاتنهبوون”ـی كردبێ و یه‌كه‌م كه‌سییش نه‌بوو وروژاندی. هه‌مان تێڕوانین له نێو بۆچونه‌كانی “تئۆگنیس”ـیشدا به دوور و درێژی هاتووه. لای “هۆمێر”ـیش هه‌مان شت ده‌بینینه‌وه. له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی باشترین شت بۆ مرۆڤ چییه؟ هۆمێر ده‌ڵێ: “باشترین شت ئه‌وه‌یه له دایك نه‌بین، گه‌ر له دایكیش بووین، به خێرایی بگه‌ڕێینه‌وه بۆ دۆخی پێشوو كه نه‌بوونه”. له ئایینەكاندا ده‌ربڕینه‌كانی “هاری گوور” سەبارەت بە بودا فێركارییه‌كانی بودا(400 ساڵ پێش زاین) له لایه‌ن هاری گوورهوه به‌م شێوه‌یه گوزارشتی لێ كراوه:- بێ ئاگا له‌و ئازارانه‌ی له دونیادا هه‌یه مرۆڤ منداڵ ده‌خاته‌وه و ده‌ره‌نجام منداڵ خستنه‌وه هۆكاری پیریی و مه‌رگه.گه‌ر مرۆڤ بزانێ به‌م كاره‌ی چ ئازارێك ده‌خولقێنێ وازی له منداڵ خستنه‌وه ده‌هێنا و له‌م ڕێگه‌یه‌وه پێشی به پیریی و مه‌رگ ده‌گرت.
مه‌زهه‌بی مارسیۆن؛ گرووپێك بوون له مه‌سیحیه یه‌كه‌مینه‌كان كه بیروباوه‌ڕیان نزیك بووه له ئایینی “مانه‌وی” و بنكه‌یان له شاری خۆراسان بووه. شوێنكه‌وتوانی ئه‌م مه‌زهه‌به له‌و بڕوایه‌دابوون جیهان خولقێنراوێكی ئه‌هریمه‌نییه و له لایه‌ن خودایه‌كی سته‌مكار و حه‌سود و توڕه‌وه كه “یه‌هوه”ـیه خولقێنراوه.به پێی فێركارییه‌كانی مارسیۆن ده‌بێ مرۆڤه‌كان دژی ئه‌و خودایه بن و دونیاكه‌ی ڕه‌ت بكه‌نه‌وه و منداڵ نه‌خه‌نه‌وه.
ئایینی مانه‌وی؛ ئاینێكی عیرفانییه و تێكه‌ڵه‌یه‌كه له ئایینی مه‌سیحییه‌ت، زه‌رده‌شتی،بودایی ،گنۆسی و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌م ئایینه “مانی كوڕی فاتهك”ـی هه‌مه‌دانییه و ئاینه‌كه‌ی له “پیران شار” بنیات نا.
كاتاریسم؛ مه‌زهه‌بێكه له ئایینی مه‌سیحییه‌ت و له سه‌ده‌ی یازده له باشووری فه‌ڕه‌نسا له ناوچه‌ی “لانگدۆگ” په‌یدابوو.
بوگومولی؛ مه‌زهه‌بێكی عیرفانییه له ئایینی مانه‌وی و بڕوایان به دوالیزم هه‌یه و له نێوان ساڵانی (927-970) له بۆلگاریا په‌یدا بووه. هه‌ریه‌كه له‌م ئایین و مه‌زهه‌بانه له‌و بڕوایه‌دان وه‌چه‌خستنه‌وه دهێته هۆی ئه‌وه‌ی ڕۆح بكه‌وێته نێو زیندانی ئه‌هریمه‌نیی مادده. ئه‌مان وه‌چه خستنه‌وه‌یان وه‌ك هۆكارێك ده‌بینی به ده‌ست خودایه‌كی ئه‌هریمه‌نی یان خودی ئه‌هریمه‌نه‌وه كه تیایدا بوونی خودا له نێو مادده دا گیر ده‌دات و واده‌كات ئه‌م بوونه-خوداییه ئازار بچه‌ژێ.
ئارسه‌ر شۆپنهاوه‌ر؛ شۆپنهاوه‌ر له‌و بڕوایه‌دا بوو جیهان له لایه‌ن “ئیراده‌یه‌ك بۆ ژیان”ـه‌وه ئاڕاسته ده‌كرێ، ئیراده‌یه‌كی كوێر و نا-لۆژیكی كه له ڕێی”خواست”ـه‌وه ده‌رده‌كه‌وێ و به‌رده‌وام خۆی مانیفێست ده‌كات و هه‌رگیزیش له مانیفێست بوونی خۆی ڕازی نییه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دروست بوونی ئازار. به‌م شێوه‌یه دونیا پڕ بووه له ڕه‌نج و ئازار. له دونیادا ئازار زیاتر له چێژ بوونی هه‌یه .چێژ و شادی هه‌زاران كه‌س ناتوانێ قه‌ره‌بووی خه‌م و ئازاری یه‌ك كه‌س بكاته‌وه و پێی وایە منداڵ خستنەوە خیانەتە بەرامبەر نەوەکانی داهاتوو.دواجار به سه‌ره‌نجدان له كۆی گشتی دیمه‌نه‌كه، باشتر بوو هه‌رگیز ژیان ڕووی نه‌دایه. لای شۆپنهاوه‌ر كرۆکی هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌خلاقییانه “هاوسۆزی و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خواسته بۆ ژیان”كه ئه‌میش بریتیه له زاڵبوون به‌سه‌ر”خواست”ـه‌كانی مرۆڤ له ڕێی “خهڵوهتكردن و خولقاندنی هونه‌ره‌وه” چونكه لای شۆپنهاوه‌ر هونه‌ر به گشتی و میوزیك به تایبه‌تی تاكه چالاكییه‌كه خۆخه‌ریك كردن پێوه‌ی هیچ جۆره بێزاری و خه‌مێك دروست ناكات.
پیته‌ر وێسڵ زاپۆف؛ پیته‌ر وه‌ك “دژیه‌كییه‌كی بایه‌لۆژی” ته‌ماشای مرۆڤ ده‌كات. وشیاری له مرۆڤدا زیاد له پێویست په‌ره‌ی سه‌ندووه و ده‌ره‌نجام شیاوبوونی كرداری ئاسایی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئاژه‌ڵه‌كاندا هه‌یه، له مرۆڤدا له ناوچووه.هه‌سته‌كانمان زیاد له‌و ڕاده‌یه‌ی بتوانین به‌رگه‌ی بگرین زانیاری پێداوین. ئێمه ده‌مانه‌وێ بژین به‌ڵام به هۆی چۆنییەتی پهرهسهندنمانهوه تاكه جۆرین له نێو زینده‌وه‌راندا كه وشیارین سه‌باره‌ت به كۆتایی و مه‌رگمان. ئێمه توانای هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕابردوو و پێشبینی داهاتوومان هه‌یه، هه‌م بۆ بارودۆخی خۆمان و هه‌م بۆ بارودۆخی خه‌ڵكێش. ئێمه به دوای دادپه‌روه‌ری و مانادا ده‌گه‌ڕێین له دونیایه‌كدا كه هیچكام له‌و دوانه‌ی تێدا نییه. ئه‌مه‌ش گه‌ره‌نتی ئه‌وه ده‌كات ژیانی خه‌ڵكی غه‌مگینانه بێ. ئێمه هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك پێداویستی سایكۆلۆژین كه واقیع ناتوانێ بۆمانی ده‌سته‌به‌ر بكات، بۆیه مرۆڤ ته‌نها به هۆی سنورداركردنی وشیاریی خۆیه‌وه ده‌توانێ كه‌متر ئازار بچه‌ژێ. بوونی مرۆڤه‌كان په‌یوه‌سته به ” سیسته‌مێكی به‌یه‌كداچوو” یان “میكانیزمێكی به‌رگری” كه ده‌توانین له تاك و كۆمه‌ڵگا و هه‌ڵسوكه‌وتی ته‌واوی مرۆڤه‌كاندا بیبینین. به بۆچونی پیته‌ر ده‌بێ مرۆڤه‌كان ئه‌م فریوه‌ی نه‌فس بخه‌نه لاوه و ده‌ره‌نجام به شێوه‌یه‌كی په‌رچه‌كرداری كۆتایی به بوونی ئه‌و نه‌فسه بهێنرێ و دوور بكه‌ونه‌وه له وه‌چه‌خستنه‌وه و دواجار ڕێگه له دروستبوونی ژیانی نوێ بگیرێ.
واقیعگه‌رایی-سنوردارێتی وشیاریی؛ ئه‌وانه‌ی دژی وه‌چه خستنه‌وه‌ن پێیان وایه زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كان به باشی واقیع هه‌ڵناسه‌نگێنن و ئه‌مه‌ش وا ده‌كات مه‌یل بۆ هێنانه دونیای منداڵ زیاتر بێ لایان. “پیته‌ر وێسڵ زاپۆف” باس له چوار میكانیزمی “به‌رپه‌رچدانه‌وه” ده‌كات كه مرۆڤ به شێویه‌كی وشایارانه یان نا-وشیارانه سودیان لێ وه‌رده‌گرێت بۆ سنورداركردنی وشیاری خۆی سه‌باره‌ت به ژیان و گه‌ردوون:-
- لابردنی بیركردنه‌وه و هه‌سته نەرێنییەكان سه‌باره‌ت به ڕاستییه تاڵه‌كانی ژیان له وشیاری خۆمان و خه‌ڵكی دیكه‌شدا. ئه‌م شێوازه له ژیانی ڕۆژانه‌دا به شێوه‌ی “ڕێكه‌وتن بۆ بێده‌نگبوون” له سه‌ر كۆمه‌ڵێك بابه‌تی دیاریكراو خۆی نیشان ده‌دات. ئه‌م میكانیزمه پێش هه‌ر میكانیزمێكی دیكه بۆ منداڵ به‌كارده‌هێنرێ بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له دونیادا هه‌یه و چاوه‌ڕێی هه‌مووان ده‌كات.
- دروستكردن و سوود وه‌رگرتن له به‌ها كه‌سییه‌كانی وه‌ك دایك، باوك، خودا، شه‌قام، قوتابخانه، په‌رستگا، ئه‌خلاق، یاسا مرۆییه‌كان، داهاتوو و بابه‌ته مادییه‌كان كه گه‌ره‌نتی په‌یوه‌ندی ئێمه ده‌كات له‌گه‌ڵ واقیعدا. ئه‌م شێوازه‌ش وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی به‌رگری له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه جۆراوجۆره‌كاندا خۆی نیشان ده‌دات.
- گرنگی نه‌دان:واته بیركۆیی خستنه سه‌ر بارودۆخی نوێ بۆ هه‌ڵهاتن له‌و بارودۆخ و ئایدیایانه‌ی نه‌خوازراو یان زیانبه‌خشن.
- گۆڕانی به‌شه ئازاردهرهكانی ژیان به شتانێكی به‌به‌ها. واته بیركۆیی ده‌خه‌ینه‌سه‌ر لایه‌نه خه‌یاڵی، دراماتیكی و هونه‌رییه‌كانی ژیان تا له‌م ڕێگایه‌وه بتوانین خۆمان و ئه‌وانی دیكه‌ش له كاریگه‌رییه واقیعییه ئازاردهرهكانی ژیان ده‌رباز بكه‌ین.
ئه‌خلاقی نەرێنی؛ جولیا كابرێرا ئایدیای ئه‌خلاقی نەرێنی ده‌ورووژێنێت. ناوبراو وه‌چه‌خستنه‌وه وه‌ك جۆرێك له “ده‌ست تێوه‌ردان” ده‌زانێ، واته ناردنی مرۆڤ بۆ ناو بارودۆخێكی ئازاراویی و ترسناك كه تیایدا چێژه‌كان و به‌ها ئهرێنهییهكان به شێوه‌ی “كاردانهوهیین”. بارودۆخێك كه تیایدا مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له به‌رده‌م مه‌ترسی نه‌خۆشی یان گیروگرفته‌كانی دیكه و دواجار مه‌رگدایه. بارودۆخێك كه هه‌ر له چركه‌ساتی سه‌ره‌تاوه كه‌سه‌كه له ژێر كاریگه‌ری پڕۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامی “له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندایه” كه به مه‌رگ كۆتایی دێ. جولیا پێی وایه كاتێ ئێمه (له بری منداڵه‌كه) بڕیارده‌ده‌ین منداڵێك بهێنینه دونیا، ڕازیبوونی ئه‌ومان به هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه و ده‌بێ ڕێز له‌و بۆچونه بگرین كه له‌وانه‌یه ئه‌و مرۆڤه وای پێ باش بێ دوور له ئازار و مه‌رگ هه‌رگیز له دایك نه‌بێ. هه‌ر له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هه‌ریه‌كه له “جێڕاڵد هاریسۆن” و “جولیا تانه‌ر” كتێبیان نوسیوه و تیایدا ئارگۆمێنتیان هێناوته‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه هیچ مافێكی ئه‌خلاقیمان نییه له هێنانه دونیای مرۆڤێك به بێ ڕه‌زامه‌ندی خۆی.
یاساكه‌ی ئیمانوێل كانت؛ وه‌چه خستنه‌وه ناكۆكه له گه‌ڵ یاسا كرده‌ییه‌كه‌ی كانت. به پێی كانت ” نابێ مرۆڤ وه‌ك ئامرازێك به كار بێت بۆ گه‌یشتن به ئامانجێك،به‌ڵكو ده‌بێ مرۆڤه‌كه له خۆیدا وه‌ك ئامانج ته‌ماشا بكرێت”. له‌وانه‌یه كه‌سێك له‌به‌ر دایك و باوك یان كه‌سانی دیكه بێته بوون،به‌ڵام مه‌حاڵه كه‌سێك بهێنرێته بوون له‌به‌ر “خودی خۆی”. ده‌ره‌نجام له به‌ر ڕۆشنایی یاساكه‌ی كانت نابێ مرۆڤی نوێ دروست بكه‌ین. منداڵ خستنه‌وه نمونه‌یه‌كی ته‌واوه له “ده‌ستێوه‌ردان”،چونكه كه‌سی له‌دایك بوو هیچ چانسێكی نه‌بووه بۆ به‌رگریكردن له خۆ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كرده‌یه‌دا.
سیانا شێفرین؛ سیانا شێفرین باس له سێ هۆكار ده‌كات كه گومان ده‌خاته سه‌ر ئه‌خلاقی بوونی منداڵ خستنه‌وه:-
- گه‌ر كرده‌كه ئه‌نجام بدرێ ده‌كرێ زیانی دروستبوو له كرده‌كه زۆر قورس بێ.
- گه‌ر كرده‌كه ئه‌نجام نه‌درێ زیانێكی گه‌وره ڕوونادات.
- بارودۆخی دروستبوو به بێ تێچونێكی زۆر به‌ری پێ ناگیرێت (به شێوه‌یه‌كی گشتی خۆكوشتن هاوتایه له‌گه‌ڵ ناڕه‌حه‌تییه فیزیكی و هه‌ست و سۆزی و ئه‌خلاقییه‌كاندا).
سودگه‌رایی نەرێنی؛ سودگه‌رایی نەرێنی ده‌ڵێ:- كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی باڵاتری هه‌یه له زیادكردنی ئازار. هه‌ریه‌كه له “هێرمه‌ن ڤیته‌ر” و “جۆن نارڤسیۆن” كۆكن له سه‌ر:-
- هیچ وه‌زیفه‌یه‌كی ئه‌خلاقی بۆ دروستكردنی منداڵ بوونی نییه، ته‌نانه‌ت گه‌ر دڵنیاش بین له‌وه‌ی منداڵه‌كه له سه‌رتاسه‌ری ژیانیدا خۆشبه‌خت ده‌بێ.
- وه‌زیفه‌ی ئه‌خلاقی بو دروست نه‌كردنی منداڵ بوونی هه‌یه، گه‌ر هاتوو بتوانین پێشبینی ئه‌وه بكه‌ین منداڵه‌كه له داهاتوو دا ئازار دهچهژێ.
- به شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌ر نه‌توانین پێشبینی ئه‌وه بكه‌ین منداڵه‌كه ئازار دهچهژێ،یان زیان به خه‌ڵكی ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وا هیچ پاپهندبونێكی ئه‌خلاقی بۆ هه‌بوون یان نه‌بوونی منداڵ بوونی نییه.نمونه‌یه‌ك ده‌هێنینه‌وه:-
یه‌كه‌م :- له حاڵه‌تی منداڵ خستنه‌وه-وای داده‌نێین منداڵه‌كه خۆشبه‌خت ده‌بێ. لێره‌دا هیچ پابه‌ندبونێكی ئه‌خلاقی پێشێل نه‌كراوه. له حاڵه‌تی منداڵ نه‌خستنه‌وه-هیچ پابه‌ندبوونێكی ئه‌خلاقی پێشێل نه‌كراوه.
دووه‌م:- له حاڵه‌تی منداڵ خستنه‌وه-وای داده‌نێین منداڵه‌كه ئازار دهچهژێ. لێره‌دا پابه‌ندبوونی ئه‌خلاقیمان پێشێل كردووه. حاڵه‌تی منداڵ نه‌خستنه‌وه-هیچ پابه‌ندبوونێكی ئه‌خلاقی پێشێل نه‌كراوه.
به سه‌رنجدان له‌م نمونه‌یه ده‌توانین بزانین نه‌خستنه‌وه‌ی منداڵ باشتره له خستنه‌وه‌ی، چونكه له نمونه‌ی یه‌كه‌مدا خستنه‌وه‌ی منداڵ و نه‌خستنه‌وه‌ی به‌یه‌ك ئه‌ندازه ئه‌نجامی باشی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه. به‌ڵام له نمونه‌ی دووه‌مدا نه‌خستنه‌وه‌ی منداڵ دووجار زیاتر ئه‌نجامی باشی لێ كه‌تووه‌ته‌وه (حاڵه‌تی منداڵ خستنه‌وه و نه‌خستنه‌وه له هه‌ر دوو نمونهكهدا له به‌رامبه‌ر یه‌ك دابنێ و به‌راوردی بكه). كه‌واته تا ئه‌و كاته‌ی “به شێوه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه” نه‌توانرێ “ئه‌گه‌ری ئازارچه‌شتنی منداڵه‌كه” له ناو ببرێ، نه‌خستنه‌وه‌ی منداڵ له خستنه‌وه‌ی منداڵ له پێشتره. وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانین بگه‌ین به وه‌ها “دڵنیایی و یه‌كلاكردنه‌وه‌یه‌ك”،كه‌واته له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه ده‌بێ نه‌خستنه‌وه‌ی منداڵ هه‌ڵبژێرین.
كه‌ریم ئاكرێما؛ كه‌ریم ئاكرێما بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات واباشتره مرۆڤ واز له منداڵ خستنه‌وه بهێنێت، چونكه بارودۆخه باشه‌كان ناتوانن قه‌ربووی بارودۆخه خراپه‌كان بكه‌نه‌وه. باشترین شته‌كان ناتوانن قه‌ره‌بووی خراپترین شته‌كان بكه‌نه‌وه. بۆ نمونه ئه‌زمونكردنی ئازاره قورس و وێنانهكراوهكان، ئازاری كه‌سانی نه‌خۆش و بریندار،ئازاره ده‌رونییه قورسه‌كان و ئازاری ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ره مه‌رگدان.
نه‌بوونی هاوسه‌نگی له نێوان چێژ و ئازار؛ “ده‌یڤید بناتار” پێی وایه نا-هاوسه‌نگییه‌كی به‌رچاو له نێوان چێژ و ئازار دا هه‌یه:-
حاڵه‌تی بوون:-
- بوونی ئازار “خراپه”.
- بوونی چێژ “چاكه”.
حاڵه‌تی نه‌بوون:-
- نه‌بوونی ئازار “چاكه”.
- نه‌بوونی چێژ “خراپ نییه”.
حاڵه‌تی هاتنه‌بوون هه‌م ئه‌زمونی چاك دروست ده‌كات و هه‌م ئه‌زمونی خراپ،له كاتێكدا نههاتنهبوون نه ئازار دروست ده‌كات و نه چێژ. نه‌بوونی ئازار شتێكی باشه و نه‌بوونی چێژیش (خراپ نییه).كه‌واته سیناریۆكه له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌خستنه‌وه‌ی منداڵه. ده‌یڤید بناتار باس له چوار خالی دیكه‌ی گرنگ ده‌كات:-
- ئێمه وه‌زیفه‌ی ئه‌خلاقیمان نییه مرۆڤی به‌دبه‌خت بهێنینه دونیا و له هه‌مان كاتیش‌دا هیچ وه‌زیفه‌یه‌كی ئه‌خلاقیشمان نییه مرۆڤی خۆشبه‌خت بهێنینه دونیا. هۆكاری هه‌بوونی وه‌زیفه‌ی ئه‌خلاقی بۆ نه‌هێنانه دونیای مرۆڤێكی به‌دبه‌خت ئه‌وه‌یه:- ئێمه له‌و بڕوایه‌داین بوونی ئازار بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازار ده‌چه‌ژن شتێكی خراپه و نه‌بوونی ئازار شتێكی چاكه، ته‌نانه‌ت گه‌ر هیچ كه‌سێك نه‌بێ ئه‌م نه‌بوونی ئازاره ئه‌زمون بكات. له‌به‌رامبه‌ردا هۆكاری ئه‌وه‌ی هیچ وه‌زیفه‌یه‌كی ئه‌خلاقیمان نییه مرۆڤێكی خۆشبه‌خت بهێنینه دونیا ئه‌وه‌یه كه :گه‌رچی چێژوه‌رگرتن شتێكی باشه، به‌ڵام نه‌بوونی چێژ بۆ مرۆڤێك كه نه‌هاتبێته بوون، شتێكی خراپ نابێ،چونكه له بنه‌ڕه‌تدا كه‌سێك بوونی نییه نه‌بوونی ئه‌م چێژه ئه‌زمون بكات.
- ئه‌وه‌ی كه له‌وانه‌یه به هاتنه دونیای منداڵێك، منداڵه‌كه خۆشبه‌خت ده‌بێ،به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزی ئه‌خلاقی نییه بۆ هێنانه دونیای. له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه به‌دبه‌خت بێ، خۆی له خۆیدا به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزی ئهخلاقییە بۆ نه‌هێنانه دونیای منداڵه‌كه.
- ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ڕؤژێك له ڕۆژان له‌به‌ر ئه‌و بارودۆخه‌ی كه‌سێك تێی ده‌كه‌وێ، كه بوونی وابه‌سته بووه به بڕیاری ئێمه‌وه،په‌شیمان ببینه‌وه “ئێمه هێناومانه‌ته دونیا”. ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه‌سێك چاڕه ڕه‌ش بێ و ئازار چه‌شتنی ئه‌م كه‌سه‌ش شتێكی خراپه. به‌ڵام هه‌رگیز له‌به‌ر بارودۆخی باشی كه‌سێك كه بوونی وابه‌سته بووه به بریاری ئێمه‌وه هه‌ست به په‌شیمانی ناكه‌ین “ئێمه نه‌مان هێناوه‌ته دونیا”. كه‌سه‌كه له نه‌بوونی چێژدا ئازار ناچهژێ چونكه له بنه‌ڕه‌تدا كه‌سێك نییه كه له ئه‌نجامی نه‌بوونی ئه‌م چێژه ئازار بچه‌ژێ.
- ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له شوێنێكدا خه‌ڵكانێك ده‌بینین ئازار ده‌چه‌ژن، هه‌ست به ناڕه‌حه‌تی ده‌كه‌ین. به‌ڵام هه‌ست به ناڕه‌حه‌تی ناكه‌ین له شوێنێكدا كه كه‌س له دایك نابێ و خۆشبه‌خت نابێ. شتێكی باشه له دورگه‌یه‌كدا كه‌س له دایك نابێ و ئازار ناچهژێ، چونكه نه‌بوونی ئازار شتێكی باشه كاتێ كه‌سێك بوونی هه‌بێ و ئه‌م باشییه ئه‌زمون ده‌كات. له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ست به ناڕه‌حه‌تی ناكه‌ین كاتێ له دورگه‌یه‌كدا كه‌س له دایك نابێ و ئازار ناچهژێ، چونكه نه‌بوونی چێژ كاتێ خراپه كه‌سه‌كه بوونی هه‌بێ.
ئازار چه‌شتنی نه‌وه‌كانی داهاتوو؛ ده‌یڤید بناتار، پێی وایه به هێنانه دونیای منداڵێك ئێمه نه‌ك به‌رپرس ده‌بین له ئازار چه‌شتنی به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش له گه‌ڵ منداڵه‌كه‌دا به‌رپرسیش ده‌بین له ئازارچه‌شتنی نه‌وه‌كانی داهاتووی منداڵه‌كه. گریمان هه‌ر ژن و پیاوێك 3 منداڵیان هه‌بێ.كۆی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی دێنه دونیا دوای 10 نه‌وه ده‌كاته 88،572 هه‌شتاو هه‌شت هه‌زار و پێنج سه‌د و حه‌فتا و دوو كه‌س. ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ئازارچه‌شتنی نا-پێویست و بێ‌مانا ده‌گرێته خۆ. گه‌رچی به‌رپرسی هه‌موو ئه‌م ئازارانه ژن و پیاوی یه‌كه‌م نییه، چونكه هه‌ر نه‌وه‌یه‌ك خۆیان به‌رپرسن له‌وه‌ی به‌رده‌وامی بده‌ن به وه‌چه‌خستنه‌وه، به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ ژن و پیاوی یه‌كه‌م به‌شێك له به‌رپرسیارێتی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆیان. گه‌ر كه‌سێك ڕێگری بكات له وه‌چه خستنه‌وه دژواره وێنای ئه‌وه بكه‌ین وه‌چه‌كانی داهاتوو ئازار بچه‌ژن.
كاریگه‌رییه ئامارییهكانی منداڵ خستنه‌وه؛
- له ماوه‌ی 100 هه‌زار ساڵی ڕابردوو دا زیاتر له پازده ملیۆن مرۆڤ به هۆی كاره‌ساته سروشتیه‌كانه‌وه مردوون.
- ڕۆژانه به نزیكه‌یی 200 هه‌زار كه‌س له برسان دا ده‌مرن.
- به نزیكه‌یی 84 ملیۆن كه‌س به هۆی برسێتی و كه‌می خۆراكه‌وه ده‌ناڵێنن.
- له نێوان ساڵانی 541-1912 به نزیكه‌یی 102 ملیۆن كه‌س به هۆی نه‌خۆشی تاعونه‌وه مردوون.
- له ساڵی 1918ز به هۆی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزاوه 50 ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا مردوون.
- هه‌موو سالێك 11 ملیۆن كه‌س به هۆی نه‌خۆشی په‌تا جۆراوجۆره‌كانه‌وه ده‌مرن.
- هه‌موو سالێك به نزیكه‌یی 3،500،000 سێ ملێۆن و پێنج سه‌د هه‌زار كه‌س به هۆی ڕوداوی هاتۆچۆوه ده‌مرن.
- له ساڵی 2001 دا به نزیكه‌یی 56،500،000 په‌نجاوشه‌ش ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار كه‌س مردوون.واته 107 كه‌س له هه‌ر خولەكێكدا.
- پێش سه‌ده‌ی بیسته‌م،زیاتر له 133 سه‌دو سی و سێ ملیۆن كه‌س به هۆی كوشتاری به كۆمه‌ڵه‌وه تیاچوون.
- له 88 سالی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م دا به نزیكه‌یی 170-360 ملیۆن كه‌س برینداربوون،له سێداره دراون، ئه‌شكه‌نجه‌دراون، سوتاون و رەبوونەتەوە، تا لێواری مه‌رگ كاری زۆره ملێیان پێكراوه، به زیندوویی سوتێنراون، نوقومبوون، به هۆی بومبهوه كوژراون.
- له سه‌ده‌ی شانزه دا 1،600،000.6،100،000 له سه‌ده‌ی حه‌وت،7 ملیۆن كه‌س له سه‌ده‌ی هه‌ژده،109 ملیۆن كه‌س له سه‌ده‌ی بیست به هۆی ناكۆكی و ئاژاوه ناوخۆییه‌كانی وڵاتانه‌وه كوژراون.
- ساڵی 2000 دا به هۆی بریندار بوون له جه‌نگه جۆربه‌جۆره‌كان دا 310 سێ سه‌د و ده هه‌زار كه‌س مردوون.
- ساڵانه به نزیكه‌یی 40 ملیۆن كه‌س گیرۆده‌ی خراپه‌كاری،نه‌خۆشی ده‌رونی،ماده هۆشبه‌ركان و ده‌ست درێژین.
- زیاد له 100 ملیۆن ژن و كچ خه‌ته‌نه كراون.
- له ساڵی 2000 دا به نزیكه‌یی 815 هه‌زار كه‌س خۆیان كوشتووه. له ئێستاشدا له هه‌ر 40 چركه‌یه‌كدا یه‌ك كه‌س خۆی ده‌كوژێ،واته زیاد له 800 هه‌زار كه‌س له ساڵێكدا.
تیۆریای بێبهشگهرایی؛ مارك لاروك ئه‌م تیۆریایه پێشكه‌ش ده‌كات:-
- هه‌موو كه‌سێك حه‌ز ده‌كات شتێكی نوێتر و باشتر به ده‌ست بهێنێت.
- كاتێ كه‌سێك له‌و شته باش و نوێیه بێ به‌ش ده‌كرێت، ئه‌وا حه‌زی كه‌سه‌كه له ناو ده‌چێ و ده‌ره‌نجام كه‌سه‌كه به شێوه‌یه‌كی لاوه‌كی زیان ده‌بینێ.
- به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی مه‌رگ بێ سنور زیان گه‌یه‌نه‌ره و هه‌موان ده‌گرێته‌وه،كه‌واته نابێ مرۆڤی نوێ بهێنینه دونیا.
زیان گه‌یاندن به ئاژه‌ڵه‌كان؛ ده‌یڤید بناتار، جیڕاڵد هاریسۆن، جولیا نه‌تێر و كانته‌ر بلیۆبوهم سه‌ره‌نج ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و زیانه‌ی مرۆڤ به ئاژه‌ڵه‌كان و ژینگه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌مان پێیان وایه ساڵانه به ملیۆنه‌ها ئاژه‌ڵ له لایه‌ن مرۆڤه‌وه له ناوده‌برێن به مه‌به‌ستی به‌ده‌ست هێنانی به‌رهه‌مه‌كانیان. تاقیكردنه‌وه‌یان له سه‌ر ده‌كرێ و ژینگه‌یان تێك ده‌درێ. ئه‌مان هاوتا له گه‌ڵ چالاكانی مافه‌كانی ئاژه‌ڵان هاوڕان ئه‌و زیانه‌ی ئێمه به ئاژه‌ڵانی ده‌گه‌یه‌نین كارێكی نا-ئه‌خلاقییه و ده‌ڵێن مرۆڤ وێرانكه‌رترین ئاژه‌ڵه له‌سه‌ر زه‌ویدا و پێیان وایه به بێ بوونی مرۆڤی مۆدێرن به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ئازارگه‌یاندن به ئاژه‌ڵه‌كان كه‌م ده‌بوویه‌وه. كاریگه‌ری نەرێنی له‌سه‌ر ژینگه؛ “بزوتنه‌وه‌ی خۆبه‌خشانه‌ی له‌ناوچونی مرۆڤ” گرۆپێكی پاراستنی ژینگه‌یه له ساڵی 1991ز له ئه‌مریكا له لایه‌ن “لێس ی‌و نایت”ـه‌وه دامه‌زراوه. ئه‌م گروپه پێیان وایه له‌ناوچوونی مرۆڤ باشترین چاره‌سه‌ری ئه‌و گیروگرفتانهیە ڕوبه‌ڕووی خودی مرۆڤ و ژینگه و هه‌ساره‌ی زه‌وی بووه‌ته‌وه و ده‌ڵێن كه‌مبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی دانیشتوان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی له لایه‌ن مرۆڤه‌وه به‌ر ژینگه ده‌كه‌وێ و لێرشه‌وه پشتگیری له وه‌چه نه‌خستنه‌وه ده‌كه‌ن.
لێس ی‌و نایت ده‌ڵێ:- ژماره‌ی دانیشتوانی زه‌وی زۆر زیاتره له‌وه‌ی زه‌وی بتوانێ به‌رگه‌ی بگرێت و باشترین چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌م گرفته ئه‌وه‌یه مرۆڤ به شێوه‌یه‌كی ئاره‌زومه‌ندانه (اختیاری) وه‌چه نه‌خه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها ده‌ڵێ بزوتنه‌وه‌كه له‌به‌ر ئه‌وه پشتگیری له‌ناوچونی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی مرۆڤ ده‌كات چونكه ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م ئازاركێشانی خودی مرۆڤ و له‌ناوبردنی زینده‌وه‌رانی دیكه‌ش، به‌و پێیه‌ی زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوان ژیانی زۆرێك له زیندههران ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه. منداڵ هه‌ڵگرتنه‌وه له بری منداڵ خستنه‌وه؛ تیۆفیل دی جیڕاڵد” و “میگڵ ستینتهر” ده‌ڵێن له سه‌رانسه‌ری دونیادا به ملیۆنه‌ها منداڵی بێ دایك و باوك بوونیان هه‌یه و ده‌ڵێن له بری منداڵ خستنه‌وه كه له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه گرفتی هه‌یه،ده‌توانرێ به خێوكردنی ئه‌و منداڵانه به ئه‌ستۆ بگیرێ و ئه‌مه‌ش بێگومان كارێكی چاك و ئه‌خلاقییه. مه‌یل بۆ گه‌شبینی، گونجاندن، به‌راوردكردن ده‌یڤید بنانار باس له سێ میكانیزمی سایكۆلۆژی ده‌كات كه واده‌كات بڕیاردانێكی نا-دروستمان هه‌بێ له‌سه‌ر چۆنایه‌تی ژیان:-
- مه‌یل بۆ گه‌شبینی-ئێمه وێنایه‌كی نا-واقیعیمان سه‌باره‌ت به لایه‌نه پۆزه‌تیڤه‌كانی ژیان هه‌یه له ڕابردوو و ئێستا و داهاتوودا.
- گونجاندن-ئێمه خۆمان له‌گه‌ڵ بارودۆخی ژیان دا ده‌گونجێنین به‌ڵام گه‌ر هاتوو ئه‌م بارودۆخه خراپتر ببێ ئه‌وا ئاستی هه‌ستی ڕه‌زامه‌ندیمان له به‌رامبه‌ر چاوه‌ڕێ بوون له‌و بارودۆخه به شێوه‌یه‌كی فراوان دێته خواره‌وه و ئه‌مه‌ش زۆر جیاوازه له واقیعییه‌تی بارودۆخه‌كه.
- به‌راورد كردن-ئێمه ژیانمان له گه‌ڵ خه‌ڵكانی دیكه‌دا به‌راورد ده‌كه‌ین و ده‌ره‌نجام ئه‌و ئازار و ناڕه‌حه‌تیانه‌ی له نێوان هه‌موواندا هاوبه‌شن،نابینین و ته‌نها بیركۆیی ده‌خه‌ینه سه‌ر جیاوازییه‌كان. بناتار ده‌ڵێ:- ئه‌م میكانیزمه سایكۆلۆژیانه له ڕووی په‌ره‌سه‌ندنی سروشتییه‌وه چاوهڕوهان كراون.گه‌ر بتوانین كۆی وێنه‌ی ژیان ببینین و گه‌ر خه‌ڵكی توانای بینینی چۆنایه‌تی واقیعی ژیانیان هه‌بوایه، مه‌یلیان بۆ منداڵ خستنه‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می ده‌كرد.
تیۆری به‌ڕێوه‌بردنی ترس؛ تۆماس لیگۆتی” باس له هاوشێوه‌بوونی تیۆریاكه‌ی زاپۆف و تیۆریای به‌ڕێوه‌بردنی ترس ده‌كات: تیۆریاكه ده‌ڵێ مرۆڤه‌كان هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك توانای سایكۆلۆژین كه زیاد له پێویستن بۆ ژیان وه‌ك بیركردنه‌وه‌ی هێمایی،وشیاری زیاد له ڕاده،تێگه‌یشتن له كاتییبوون و سنوردار بوونی بوونمان. مه‌یلی ئێمه بۆ ژیان له گه‌ڵ وشیاریمان سه‌باره‌ت به مه‌رگ،ترسێكی مسۆگه‌ری بۆ دروستكردووین. به‌رگه‌گرتن له به‌رامبه‌ر ئه‌م ترسه‌دا له پاڵنه‌ره سه‌ره‌تاییه‌كانه. بۆ هه‌ڵهاتن له‌م ترسه كۆمه‌ڵێك پێكهاته‌ی به‌رگری له ده‌وروبه‌ری خۆماندا دروست ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی “نه‌مری هێمایی” ئێمه دابین بكات و ئه‌و هه‌سته‌مان بداتێ ئێمه ئه‌ندامێكی بهبههاین له جیهانێكی ماناداردا و یارمه‌تیمان بدات ته‌ركیز بخهنیه سه‌ر “خۆپاراستنمان” له مه‌ترسیه ده‌ره‌كییه‌كان.
لایه‌نگری مه‌رگ؛ ده‌یڤید باتار له‌گه‌ڵ له‌باربردنی منداڵدا كۆكه و ده‌ڵێ:- مرۆڤ كاتێ دروست ده‌بێ كه “خودئاگایی” تێدا دروست بووبێ، به‌ڵام نه‌ك له ڕووی ئۆرگانیزمێكی بایه‌لۆژییه‌وه، به‌ڵكهو له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه و بوونێك كه حه‌زی ئه‌خلاقیانه‌ی هه‌بێ. پێش له‌وه له‌باربردنی مرۆڤ كارێكی نا-ئه‌خلاقی نییه، به پێچه‌وانه‌وه به‌رده‌وام بوون له دوو گیانی نا-ئه‌خلاقییه. بناتار دەڵێ به پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان كه له سه‌ر شریتی مێشك كراوه، ده‌ركه‌وتووه وشیاری كۆرپه‌له پێش هه‌فته‌ی 28 یان 30 دروست نابێ،واته پێش له‌و ماوه‌یه كۆرپه‌له هه‌ست به ئازار ناكات، بۆیه له‌باربردنی ئاساییه.
ڕه‌خنه‌كردنی ئه‌م بابه‌ته؛ ڕه‌خنه‌كردنی ئه‌م بابه‌ته له سه‌ر بنه‌مای “به‌ها ئهرێنهییهكانی هاتنه بوونی كه‌سێكه”. به پێی هه‌ندێ لێكۆڵینه‌وه ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی خه‌ڵكی ڕازین له دروستكردنی منداڵ و ده‌ڵێن سوده‌كانی منداڵ خستنه‌وه له زیانه‌كانی زیاتره و دههرنجام منداڵ خستنه‌وه له ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه به شیاوی پاساو بۆهێنانه‌وه ده‌زانن. یه‌كێكی دی له ڕه‌خنه‌كان،ئایینه. به‌و پێیه‌ی له ئینجیل دا،سفری دروستبوون،خودا داوا له مرۆڤه‌كان ده‌كات دووگیان بن و هه‌وڵی زۆربوون بده‌ن.
سه‌رچاوه: ویكیپیدیا
وەرگێڕانی؛ دانا موحەمەد