“بەشی دووەم؛ دەروازەیەکی تیۆری رێکخستنی یاسایی هەڵبژاردن”
پرۆسهی ههڵبژاردن بە یەکێک لە پایە و بنەما ههره گرنگهكانی دیموكراسی دادەندرێت له ههر کیانێکی سیاسیدا، بهڵام تهنیا بوونی هەڵبژاردن بەس نیە بۆ ئاماژە و نیشانەکانی دیموکراسی، بەڵکوو بە پێچەوانەوە هەموو پرۆسەکانی هەڵبژاردن بۆ ئەوەی باش و تەندروست بێت، سیستەمێکی دیموکراسی تەواو بوونیاد بنێت، پێویستی بە هەبوونی چەند بنەما و تایبەتمەندییەکی گرنگ هەیە، بۆ ئەوەی سیمایەکی جوان و کۆنکریتی و پتەو بە پرۆسەی هەڵبژاردن ببەخشێت، هەروەها نەبوونی یەکێک لە بنەما و تایبەتمەندییەکان دەبێتە فاکتەرێک بۆ ئەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بکەونە ژێر پرسیارەوە، و بە ڕووکەشی بمێننەوە، بەشێک لە بنەما گرنگەکان بریتیە لە کردەیی پرۆسەکانی هەڵبژاردن.( فەرەج، ٢٠١٧).
ههبوونی چوارچێوهی یاسایی بۆ ههر پرۆسهیهكی ههڵبژاردن وهك ڕەنگرێژکەری پرۆسهكه وایه، ئەویش بریتییه له بوونی چهند یاسایهك كه به شێوهی ڕاستهوخۆ، یان ناڕاستهوخۆ پهیوهستە به پرۆسهکانی ههڵبژاردن و به شێوازێک لە شێوازەکان كاریگهری و ڕەنگدانەوەیان هەیە لەسەر پرۆسەکە. هەروەها ئەوانیشی بە گشتی چەند یاسایەک لە خۆ دەگرێت وەک: بوونی دەستووری وڵات، یاساکانی هەڵبژاردن و یاسای پارتە سیاسیەکان، هەروەها یاسا و رێسا ڕێکارەکانیش دەگرێتەوە، کە دەزگای بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان دەری دەکەن وەک ڕێسا ڕێکارییەکان و پەیمانامەی شەڕەف.( فەرەج، ٢٠١٧).
“گرنگی هەڵبژاردن”
بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی جیهان و زۆر بوونی ژمارەی دانیشتوانی جیهان ، مەحاڵە بتوانین دیموکراسی ڕاستەخۆ جێبەجێ بکەین، کە مەبەستی بەشداریکردنی تەواوی گەلە لە پرۆسەی حکومڕانی وڵاتدا، بۆیە هیچ ڕێگا و دەرەچەیەک نیە جگە لەوەی کە کار بە سیستەمی دیموکراسی نوێنەرایەتی بکرێت، واتا گەل نوێنەری خۆی هەڵبژێرێت بۆ بەڕێوەبردنی دەسەڵات و کاروبارەکانی حکومەت.(عبداللە، ٥٧،٢٠١٦). هەروەها هەڵبژاردن کۆڵەگە و بڕبرەی سەرەکی سیستەمی حکومڕانی دیموکراسیە ئامرازێکیشە بۆ پێکهێنانی پارلەمان و حکومەت، بەم جۆرەش دەزگا دەستوریە هەڵبژاردراوەکان سەرچاوەی ئیرادەیان لە گەلەوە بۆ دێت.(عبداللە، ٥٧،٢٠١٦).
“بەم جۆرەش بۆمان دەردەکەوێت، کە چەمکی هەڵبژاردن چەند ناوەڕۆک و فۆرمی جیاواز لە خۆ دەگرێت”
هەڵبژاردن ئامراز و رێگایەکە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان و تاکەکانی کۆمەڵگا ئەو کەس و لایەنانە هەڵبژێرن، بۆ ئەوەی نوێنەرایەتیان بکەن و بڕیار دەربکەن و سیاسەتی گشتی وڵات دابڕێژن، هەروەها هەڵبژاردن بەگوێرەی سیستەمی سیاسی شێوەی ڕێکخستنی هەڵبژاردن شێوەو و فۆرمی جیاواز وەردەگرێت. بەگشتی واتا سیستەمی هەڵبژاردن لە کیانێکەوە بۆ کیانێکیتر جیاوازی هەیە، بەپێی سروشتی سیستەمی سیاسی وڵاتەکان گۆڕانکاری بەسەر دادێت.(عبداللە، ٥٧،٢٠١٦). هەڵبژاردن بناغە و بڕبڕەی بنەڕەتی سیستەمی حکومڕانی دیمۆکراسیە، بەوپێیەی بە گرنگترین ئامرازی بەشداری سیاسی پێکهێنانی حکومەتی دیموکراسی هەژمار دەکرێت، کە پشت بە ئیرادەی میلی دەبەستێت. (عبداللە، ٥٧،٢٠١٦)، بەگشتی هەڵبژاردن کۆلەگەیەکی سەرەکی حکومڕانی دیموکراسی دادەندرێت، لە جیهاندا کە تاکەکانی کۆمەڵگا لە رێگای هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیانەوە بەشدار دەبن لە دیاریکردنی حکومەت و ئەندامانی حکومەت. (عبداللە، ٥٧،٢٠١٦)، گرنگی هەڵبژاردن دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دەتوانێت بە ڕێکخستنێکی یاسایی پرەنسیپی مەشروعیەتی مومارەسەی دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات بکات بەناوی گەلەوە، هەروەها ئەو راسپاردانەی لە ڕێگای هەڵبژاردنەوە پێی دەدرێ دەبێتە فاکتەرێک بۆ ئەوەی ببێتە ناونیشانێک بۆ دەوڵەت و ڕەوایەتی ناکرێت دەسکاریش بکرێت، جگە لەم دەرەچەی کە لە دەستور بۆی دیاریکراوە، لەم دیدگایەوە هەڵبژاردن دەبێتە فاکتەرێک یاخود پاساوێک بۆ هەر جۆرە گۆڕانکاریەکی سیاسی و ئابووری یاخود هزری لە هەرکۆمەڵگەیەک.(عبداللە، ٥٨،٢٠١٦)
بەگشتی هەڵبژاردن رێکخستنێکی یاسایی بۆ پرەنسیپی مەشروعییەتی مومارەسەی دەسەڵات، بەناوی گەلەوە ئەمەش لە ڕێگای پارتە سیاسیەکان، کە هەوڵی دەست خستنی لایەنگیر دەدەن بۆیە کێبرکێ دەکەن، ئەمەش لە کاتی ڕوودانی کودەتاکان بەدیار دەکەوێت بە جۆرێک کودەتاچیەکان ماوەی گواستنەوە دیاری دەکەن، لە پێناو کۆنتڕۆڵکردن و سەقامگیر بوونی بارودۆخەکەدا، کە هەڵبژاردنێکی گشتی و سەرتاسەری بەدوای خۆی دادەهێنێت، بەم جۆرێک ئامانجیان لەم هەڵبژاردنە ئەوەیە کە هەوڵی گۆڕینی سیمای سیستەمەکەیان دەدەن، بۆ سیستەمێکی خاوەن دەستور و دیموکراسی.(عبداللە، ٥٨،٢٠١٦)
بەگشتی هەڵبژاردن دوو مانا لەخۆ دەگرێت:-
- دەنگدان یاخود دیاریکردنی نوێنەر لەلایەن گەلەوە، جا ئەمەش کەسێک بێت یاخود هێزێکی سیاسی بێت، یاخود سیاسەتێک هەڵدەبژێرێت.
- هەڵبژاردن ڕاسپاردنە لە ڕێگای هەڵبژاردن، کە گەل سەروەری دەسەڵات ڕادەستی نوێنەر دەکات، ئەم ڕاسپاردانەش ڕاسپاردەی تر بەدوای خۆی دادێنێت، دەسەڵاتی سیاسی هەڵبژێردراو کۆمەڵێک ڕاسپاردنی هاوشان ئەنجام دەدات، ئەم ڕاسپاردەش تەواوی کایەکانی ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی دەگرێتەوە. .(عبداللە، ٥٨،٢٠١٦)
بەگشتی هەڵبژاردن دەرفەت دەدات بە دەستاودەست کردنی دەسەڵات، بە ڕێگای ئاشتیانە و زۆرینە بەنوێنەرایەتی تەواوی گەل حکومڕانی دەکات.(عبداللە، ٥٨،٢٠١٦)، هەروەها بەشداری پرۆسەی سیاسی و هەڵبژاردن بە خاڵی جیاوازی نێوان سیستەمی دیموکراسی و سیستەمە دیکتاتۆرەکان دادەندرێت، هەروەها بە پرد و خاڵی هاوبەشی نێوان وڵاتە دیموکراسیەکان دادەندرێت. (عبداللە، ٥٨،٢٠١٦)، هەروەها لە جارنامە و ڕێکكەوتنامە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی مرۆڤ، گرنگییەک و سەرنجێکی زۆر دراوە بە بابەتی هەڵبژاردن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هەڵبژاردن کۆمەڵێک ماف و ئازادی دانپێدانراوی بۆ مرۆڤ لە خۆدەگرێت، ئەو ماف و ئازادییە لە دەستووری بەشێکی زۆری وڵاتانی بە دەق و تێکست جەختی لەسەرکراوە. .(عبداللە، ٥٨،٢٠١٦)
بە جۆرێک لە دەقی ماددەی ( ٢١ ) لە جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤی ساڵی ١٩٤٨ هاتووە:-
- هەموو تاکێک مافی بەشداری هەیە لە ئیدارەدانی کاروباری گشتی وڵاتەکەی چ بە شێوازی ڕاستەوخۆبێت یاخود لە ڕێگای نوێنەرە هەڵبژێردراوەکانی بە شێوەیەکی ئازادانە. .(عبداللە، ٥٨،٢٠١٦).
- هەموو تاکەکانی کۆمەڵگە هەمان ئەو مافەیان هەیە، کە کەسانی تر بۆ وەرگرتنی پلە و پۆستە گشتییەکان هەیەتی.(عبداللە، ٥٨،٢٠١٦).
- ئیرادەی گەل سەرچاوەی سەرەکی دەسەڵاتی حکومەتە، گوزارشت لەم ئیرادەیە دەکات، کە لە ڕێگای هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و خولی و لەسەر بنەمای نهێنی ئەنجام دەدرێت، مافی یەکسانی بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگا، یاخود بە هەمان رێکار دەبێت گەرەنتی ئازادی دەنگدان بکات.(عبداللە، ٥٩،٢٠١٦)
لە دەقی ماددەی (٢ ) لە ڕێکەوتنامەی نێودەوڵەتی مافە شارستانی و سیاسیەکانی ساڵی ١٩٦٦دا، هاتووە:-(عبداللە، ٥٩،٢٠١٦)
- مافی بەشداریکردن لە بەرێوەبردن و ئیدارەدانی کاروباری گشتی بەشێوەیەکی راستەوخۆ یاخود لە ڕێگای نوێنەرەکانەوە کە بەئازادی هەڵبژێردراون.(عبداللە، ٥٩،٢٠١٦).
- مافی دەنگدان و دیاریکردنی پاڵێوراو، لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد و خوولی بە دەنگدانی گشتی بە شێوەیەکی یەکسان و لە نێو دەنگدەران بەنهێنی ئەنجام دەدرێت، بە جۆرێک گەرەنتی بیر و بۆچونی دەنگدران و گوزارشتێک بێ لە ئیرادە و وویستی دەنگدەران.
- مافی ڕەخساندنی هەل بە شێوەیەکی یەکسان لە بەدەست گەیشتن بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە وڵاتەکەی.(عبداللە، ٥٩،٢٠١٦)
هەروەها لە ماددەی ( ١٩ ) هەمان ڕێکەوتنامەدا هاتووە:-
- هەموو تاکێک مافی هەیە بۆچوونی تایبەتی خۆی هەبێتو دەریببڕێت بەبێ ئەوەی هیچ دەستوەردانێک هەبێ لە بۆچوونەکەی.(عبداللە، ٥٩،٢٠١٦)
- هەموو تاکێک ئازادی گوزاشتکردنی هەیە، ئەم مافەش بەبێ گوێدان بە سنووری ئازادی و لێکۆلینەوە و دەسکەوتن و گواستنەوەی زانیاری و بیروبۆچوونی لە هەموو جۆرێک لە خۆ دەگرێت، جا بەشێوەیەکی زارەکی یاخود نووسراو، یاخود چاپکراو، یاخود بەشێوەی دەستەیەکی کارای هونەری یاخود لە ڕێگای هەر ئامرازێکیتری پەیوەندی کە هەڵدەبژێردرێت.(عبداللە، ٥٩،٢٠١٦).
- مومارەسەکردنی ئەو مافانەی لە بڕگەی دووەمی ئەو ماددەیە هاتووە، ئەرک و بەرپرسیارەتی تایبەت لە خۆ دەگرێت، لە ڕوەوە دەتواندرێت کۆتی دیاریکراوی بخرێتە سەر بە مەرجێک بە دەقی یاسا دیاریکرابێت، پێویستیش بێت بۆ :- (عبداللە، ٥٩،٢٠١٦).
- رێزگرتن لەماف و کەسایەتی و سومعەی کاسانیتر.
- پاراستنی ئاسایشی نەتەوەی یاخود ئاکاری گشتی.
هەروەها لە ماددەی (٢١)دا هاتووە کە مافی کۆبوونەوەی ئاشتییانە دەستەبەر دەکرێت، هیچ کۆتێکی لەسەر داناندرێت، جگە لەم کۆتانە نەبێت کە پەیوەندیدار و پێویستە بۆ کۆمەڵگایەکی دیموکراسی لە پێناو ئاسایشی نەتەوەی یاخود سەلامەتی گشتی یاخود پاراستنی تەندرووستی و ئاکاری گشتی یاخود پاراستنی ماف و ئازادیە تاکەکان.(عبداللە، ٥٩،٢٠١٦). بە گشتی پرۆسەی هەڵبژاردن گرنگییەکی ئێجگار زۆری هەیە، لەسەر هەرسیستەمێکی سیاسی ئەم گرنگیەش بەپێی سرووشتی سیستەمی سیاسی وڵاتەکان گۆرانکارییان بەسەردادێت، هەروەها پرۆسەی هەڵبژاردن لە رێکەوتنامە و جارنامە جیهانیەکان گرنگیەکی زۆری پێدراوە، هەروەها پرۆسەی هەڵبژاردن بە خاڵی جیاواز و هاوبەش دادەندرێت لە جیاکردنەوە سیستەمە تاکرەویە دیکتاتۆریەکان. هەروەها بەخاڵی هاوبەش دادەندرێت لە نێوان وڵاتانی دیموکراسی، لە هەروڵاتێک هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت بە شێوەیەکی شەفاف، ئەوە وڵاتە بە وڵاتانی دیمواکراسی تەواو هەژمار دەکرێن لە ئیندێکسی جیهانی بۆ خستنەرووی ڕیزبەندی وڵاتانی دیموکراسی تەواو یاخود نا تەواو، بۆیە هەڵبژاردن پرۆسەیەکی گرنگە دەبێتە فاکتەرێک بۆ ئەوەی بەهێز بێت و گرنگ بیت، لە ئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا.
“گرنگی هەڵبژاردن بۆ ئاسایشی نەتەوەیی”
هەر کاتێک هەڵبژاردن و دیموکراسی دێتە بەرباس، دەبێت سەرنج بخەینە پەیوەندی نێوان چەمکی هەڵبژاردن و دیموکراسی، ئەوە لامان ڕوون دەبێتەوە، کە پەیوەندی نێوان ئەم دوو چەمکە دیالیکتییە، بەواتایەکی تر هیچ کامێک لەم چەمکانە بەبێ ئەوەی دیکەیان هیچ مانا و واتایەک نادات، هەڵبژاردن بە کرۆک و جەوهەری دیموکرسی هەژمار دەکرێت، هەروەها یەکێک لە پایە و بنەما گرنگەکانی دیموکراسی لە جیهان هەژمار دەکرێت. ( مەقسود گەردی، ٢٠٢٣،٢٩ ) هەروەها بە شێوەیەکی بەردەوام هەڵبژاردن کار دەکات بۆ پێکهێنانی دەسەڵاتەکان لەسەر ئاستی دەوڵەت و هەرێم و پارێزگاکان، بە بەشداریکردنی دەنگدەران و پارت و، رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، لەبەر ئەوەی هەڵبژاردن بێجگە لەوەی پرۆسەیەکی ریفرۆم و گۆڕان و نوێ بوونەوەیە، لە هەمانکاتدا، پرۆسەیەکی بەشداری راستەو خۆ و ناراستەوخۆیە لە درووستکردنی دەسەڵات بە شێوەیەکی دادپەرەوەرانە. ( عزیز، ٢٠٢٢، ٢٦ ).
ئەنجامدانی هەڵبژاردن ههمیشه بە ئامرازێکی گرنگ هەژمار دەکرێت لە هێنانهكایهی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و كۆمهڵایهتی. هەڵبژاردن بە شێویەکی ئاشتییانە و شەفاف کە بە شێوەیەکی فراوان لەلایەن تاکەکانە قبووڵ بکرێت، دەبێتە فاکتەرێکی گرنگی سەقامگیری، چونکە له لایهك متمانەی تاکەکان بە پرۆسە دیموکراسی زیاد دەکات و لە لایەکی تر دهتوانێت تەنگەژە و ململانێیه سیاسییهكان کەم بکاتەوە. لێرهدا ئهوهی كه گرنگه بۆ ههرێمی كوردستان بوونی ههڵبژاردنێكی شهفافه، چونكه ئهم ههڵبژاردنه گرنگییهكهی لهسهر ههردوو ئاستی ناوهخۆ و دهرهوه له ستراتیژیهتی ئاسایشی نیشتیمانی ڕهنگ دهداتهوه. له ئاستی ناوهخۆ بوونی ههڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە تا ڕادهیهك دهتوانێت ههموو ئهو بهربهستانه تێك بشكێنێت كه ڕاستهوخۆ كاریگهریهكی نێگهتیفیان له سهر پرۆسهی سیاسی و ئابووری له ههرێمی كوردستان دروستكردووه. هەروەها ئهم ههڵبژاردنه دهرفهتێكه كه هێزی زیاتر به دامهزراوهكان دەبەخشێت و حوکمڕانیهكی گشتگیر دەچەسپێنێت و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و گەشەی ئابووری زیاتر بهرههم دههێنێت. ئهمهش فاکتەری سەرەکین بۆ دڵنیابوون لە بههێزیی ئاسایشی نیشتیمانی، چونكه ژینگەیەکی لهم جۆره یارمهتیدهر دهبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە دەرەکییەکان و دڵنیابوون لە ڕێوشوێنێکی یەکگرتوو بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان. له لایهكی ترهوه ئهم ههڵبژاردنه شهرعیهتێكی زیاتر به حكوومهت دهبهخشێت و فەرمانی خەڵک هەڵدەگرێت و ڕەوایەتیی خۆی لە چاوی هاووڵاتیاندا بەهێز دەکات و توانای حکومەت بەهێزتر دەکات به تایبهت بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکان و بوونیادنانی دامەزراوەی جێگیر کە بتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر مامەڵە لەگەڵ هەڕەشەكان بکەن، كه ئهمهش بۆ بههێزی و مانهوهی ستراتیژیهتی ئاسایشی نیشتیمانی كۆلكهیهكی گرنگه، چونکە پشتیوانی و هاوکاریی گشتی دڵنیا دەکاتەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بهردهم ئاسایشی نهتهوەیی.
بەگشتی پرۆسەی هەڵبژارن گرگیەکی زۆری هەیە لە جیهانی بەتایبەتی بۆ هەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوەی هەڵبژاردن فاکتەرێکە بۆ ریفرۆم نوێبوونەوەی سیستەمی سیاسی و دەسەڵات، هەروەها رەنگدانەوەی دەبێت لەسەر ساقامگیری سیاسی و یابووری، و کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان، هەروەها هەڵبژاردن فاکتەرێکە بۆ گەشەسەندنی سیاسی و زیادبوونی متمانە لە نێوان دەسەڵات و خەڵک لە هەر کیانێکی سیاسی، بۆیە هەڵبژاردن وەک بنەما و کڕۆکی دیموکراسی گرنگیەکی ئێجگاری زۆری هەیە، چونکە هەڵبژاردن بە خاڵی جیاکەرەوەی نێوان سیستەم دیکتاتۆری و تۆتالیتاریەکان، دیموکراسی هەژمار دەکرێت، بۆیە لە هەر وڵات یاخود کیانێکی سیاسی هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت، ئەوە ئەو وڵاتە بە سیستەمێکی دیموکراسی ناتەواو هەژمار دەکرێت، هەروەها ئەنجامدانی هەڵبژارن نەک تەنها لەسەر ئاستی ناوەخۆ بەڵکو لەسەر ئاستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش کاریگەری و ڕەنگدانەوەی زۆری دەبێت، لەسەر پێگە و سەنگی ئەو وڵاتە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.
“بەشی سێیەم؛ دەروازەی تیۆری، مێژووی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان”
سەرئهنجامی ئەو هەلومەرجە سیاسییە نوێیەوە، کە بەهۆی داگیرکردنی دەوڵەتی کوێت لە لایەن رژێمی بەعسی فاشی، لە 2-8-1990، دەرفەتێکی زێرین بۆ کورد لە باشووری کوردستان هاتە ئاراوە، بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خەباتی ناسیۆنالیزمی کوردی لە کوردستانی ئێراق (باشووری کوردستان)، بەرەی کوردستانی بە پشتیوانی و هاوکاری و بەشداری جەماوەری کوردستان، توانیان تەواوی باشووری کوردستان ئازاد بکەن، بەڵام دوای شکست هێنانی دیالۆگ و گفتوگۆکانی نێوان بەرەی کوردستانی و رژێمی بەعسی فاشی تەواوی دەزگا کارگێری و ئیدارییەکانی لە ناوچە ئازادکراوەکانی باشوری کوردستان کشاندەوە، بەمەبەستی دروستکردنی بۆشایی کارگێری و یاسای لە ناوچە ئازادکراوەکان، بەڵام بەرەی کوردستانی کە لە حەوت پارت پێکهاتبوو، وەک دەسەڵاتێکی دیفاکتۆی ناوچەکە (واتا وەک دەسەڵاتێکی ئەمری واقیع) لە ئاستی ڕووبەڕووبونەوەی ئەو ئاڵێنگاری و تەنگەژە سیاسی و کارگێری و یاساییەدا بوو، کە رژێمی بەعس لە کوردستان دروستی کرد، ئەوەبوو بەرەی کوردستانی لە پێناو بەرێوەبردنی هەرێمی کوردستان، و دانانی دەسەڵاتی یاسایی، بەرەی کوردستانی بیری لە دامەزراندنی دەسەڵاتی یاسادانان و سیستەمێکی پەڕلەمانی مۆدێرن کردەوە، لە ڕێگای ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی سەربەخۆی ئازاد و دیموکراتیەوە.
هەر بۆ ئەم مەبەستەش بەرەی کوردستانی سەرکردایەتی بەرەی کوردستانی لیژنەیەکی تایبەتی ١٥ پێکهێنا کە لە کەسانی شارەزا و پسۆر پێکهاتبوو وەک دادوەر و پارێزەر و مافپەروەران و نوێنەری هێزە سیاسیەکانی نێو بەرەی کوردستانی بەم شێوەیەی خوارەوە:-
- رهشید عهبدولقادر، سهرۆكى دادگاى پێداچوونهوهى ههرێمى كوردستان.
- مهعروف رهئووف، یهكهم وهزیرى داد له هەرێمی کوردستان.
- نازم حهوێزى، سهرۆكى دادگاى تێههڵچوونهوهى ههولێر.
- حاكم ئهمیر حهوێزى، ئهندامى دادگاى تێههڵچوونهوهى ههولێر، دواتر بووه سهرۆكى لیژنهى باڵاى سهرپهرشتى ههلبژاردنهكانى كوردستان.
- شهمسهدین موفتى.
- مهحمود بابان.
- د. سهعدى بهرزنجى، راگرى كۆلیژى یاساو رامیاریی زانكۆى سهلاحهدین.
- د.خورشید شهوكهت رواندزى، مامۆستاى كۆلیژى یاساو رامیاریی زانكۆى سهلاحهدین.
- پارێزهر مستهفا عهسكهرى.
- فرسهت ئهحمهد .
- د. قهیس دیوالى، دواتر بووه ئهندامى خوولى یهكهمى ههلبژاردنهكانى پهرلهمان.
- حهسهن عهبدولكهریم بهرزنجى، دواتر بووه ئهندامى پهرلهمانى كوردستان.
- بهختیار حهیدهرى، ئهندامى ئهنجومهنى نیشتیمانى كوردستان.
- قادر جهبارى، دواتر بووه وهزیرى داد له كابینهى دووهمى حكومهتى ههرێم.
- فهرهنسۆ ههریرى، سهرۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان لهپهرلهمان. ساڵى ٢٠٠٠ لە کردەیەکی تیرۆریستیدا شەهیدكرا .
دوای ئەوەی ئهم لیژنه تایبهتیهى پێكهات و دواى چهند دانیشتنێكى لهماوهیەکی دیاریکراودا، لە نێوان 23/12/1991 تاوهكو 28/1/1992 ، پڕۆژه یاسایهكیان پێشكهش بهسهركردایهتى سیاسى بهرهى كوردستانى كرد، و لهرۆژى 28/4/ 1992لهلایهن سەرکردایەتی بەرەی کوردستانی بڕیاردرا لەسەر یاسای (1) بۆ ساڵی1992 یاساى ههڵبژاردنهكانى ئهنجومهنى نیشتمانى كوردستان – ئێراق پهسهندكرا. ههڵبژاردنهكانى پهرلهمان و رابهرى گشتى بزووتنهوهى رزگاریخوازى كوردستان، لهرێگاى دهنگدانى گشتى ونهێنى و راستهوخۆ، له 19/5/1992 به بهشدارى نزیكهى یهك ملیۆن دهنگدهر، كهنوێنهرایهتى زیاتر لهسێ ملیۆن ونیو هاووڵاتیان دهكرد، ئهنجامدرا. کەبههاوكارى وپشتیوانى چاودێرانى بیانى و دۆستانى گهلى كورد بهڕێوهچوو. (ماڵپەڕی فەرمی پەڕلەمانی کوردستان، مێژووی هەڵبژاردن).
“یاسا بەرکارەکانی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان”
سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەم یاسایەنە بەرکار دەبن بۆ پرۆسەکانی هەڵبژاردن:- یاسای ژماره (1)ی ساڵی(1992) ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستانی ههمواركراو و، یاسای ژماره (1)ی ساڵی (2005)ی ههڵبژاردنی سهرۆكی ههرێمی كوردستانی ههمواركراو ، یاسای حزبهكانی ههرێمی كوردستان، ههمواركراو، ژماره(17)ی ساڵی (1993)، هەروەها بۆ ڕاپرسی لهبارهی چارهنووسی ههرێمی كوردستانیشهوه ههتا ئێستا مهرسوومی ههرێمیی سهرۆكی ههرێمی كوردستان بهركاره كه له(7/6/2017) بۆ ئهو مهبهسته دهری كردووه. یاسا هاوپهیوهست و پهیوهندیدارهكانیش بریتین له یاسای زمانه فهرمییهكانی ههرێمی كوردستان ژماره(6)ی ساڵی (2014) و، یاسای كۆمسیۆنی ههڵبژاردن و ڕاپرسیی ههرێمی كوردستان ژماره(4)ی ساڵی (2010)، لهگهڵ ههر دوو پهیڕهوی ناوخۆی ئهنجومهنی كۆمیسیارانی ژماره(1)ی ساڵی(2015) و پهیڕهوی ناوخۆی كارگێڕیی ههڵبژاردن ژماره(2)ی ساڵی (2015)، كه له لایهن ئهنجومهتی كۆمیسیارانی كۆمیسیۆنی باڵای ههڵبژاردن و ڕاپرسیی كوردستانهوه دهركراون؛ لهگهڵ ههر پهیڕهو و ڕێسایهكی تر كه لهوبارهوه له لایهن كۆمیسۆنهوه دهربچێت، لهوانه: ڕێسای ڕهفتاری قهواره سیاسییهكان.( فەرەج، ٢٠١٧).
دەکرێت بڵێین،کە ڕێکخستنی یاسایی پرۆسەکانی هەڵبژاردن گرنگیەکی ئێجگار زۆری هەیە، لەسەر پرۆسەکانی هەڵبژارن چونکە بوونی رێکخستنی یاسایی هەڵبژاردن بە ڕەنگرێژکەر پرۆسەی هەڵبژاردن هەژمار دەکرێت، بۆیە کاریگەریەکی زۆری دەبێت لەسەر پرۆسەکە.
“یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان”
دوابەدوای ئازادکردنی تەواوی کوردستانی باشوور بەرەی کوردستانی کە تەواوی هێز و پارتە سیاسیەکانی کوردستانی باشووری لە خۆ دەگرت، هەڵسا بە دانانی یاسای ژمارەیەکی ساڵی 1992، کە تێدا باس لەوەدەکات پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسی پێکدێت بە جۆرێک 11، کورسی بۆ پێکهاتەکان دیاریکراوە هەروەها هەڵبژاردنەکان بە دەنگدانی نهێنی و ڕاستەوخۆ بەپێی سیستەمی لیستی کراوەی سنووردار ئەنجام دەدرێت، ئەندامانی پەڕلەمانی کوردستان نوێنەرایەتی کوردستان بەبێ جیاوازی.( بەزاز،٢٠١٦، ٧) بەگشتی دوای ئازادکردنی کوردستان و کشانەوەی هێزەکانی رژێم بۆشایەکی کارگێری گەورەیان درووستکرد، بۆیە بەرەی کوردستان بڕیار ئەنجامدانی هەڵبژاردنی دەرکرد هەستا بە دەرکردنی یاسای ژمارەیەکی ساڵی 1992، ئەوەش بۆ کورد سەرکەوتنێکی گەورەبوو کە توانی لە یەکەم ئەزموونی هەڵبژاردن سەرکەوتن بەدەست بهێنن، کە پەڕلەمانی کوردستان بوو ناوەندێکی گرنگی بڕیاردان، کە نوێنەرایەتی هەموو گەلی کوردستانی خواروی دەکرد. یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان تا ئێستا لە مێژووی خۆیدا، حەوت جار هەموار کراوەتەوە، ئێمە هەوڵدەدەین باس لە دواین هەمواری یاسای هەڵبژاردن بکەین، دواتر بەکورتی باس لە هەموارەکانی تری یاسای هەڵبژاردن بکەین.
هەمواری حەوتەمی یاسای هەڵبژاردن:- بەپێی یاسایی ژمارە (15) ساڵی 2013، کە ئەو دەسەڵاتەی لە بڕگەی (1) مادەی (10) یاسایی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق ژمارە ( 1 ) ساڵی 2005ی هەموارکراو پێمان دراوە، بە پاڵپشتی ئەو یاساکارییەی پەڕلەمانی کوردستانی عێراق کردویەتی لە دانیشتنی ژمارە (33 ) لە 19-6-2013بڕیارماندا بە درکردنی یاسای ژمارە (15)ی ساڵی 2013 یاسای هەمواری حەوتەمی یاسای هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستانی عێراق ژمارە (1 )ی ساڵی 1992ی هەموار کراو.( بەزاز، ٢٠١٦، ٦١)
ماددەی یەکەم؛ ماددەی دووەمی یاساکە هەموار دەکرێت بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە: .( بەزاز، ٢٠١٦، ٦١) ماددەی دووەم؛ هەڵبژاردنەکان بە دەنگدانی نهێنیی راستەوخۆ بەپێی سیستەمی لیستی کراوەی سنوردار ئەنجام دەدرێت. .( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٢ )
ماددەی دووەم؛ بڕگەی یەکەمی ماددەی شەشەمی دووبارەی یاساکە هەموار دەکرێتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٢ ) ماددەی شەشەم (دووبارە)، یەکەم کۆمسیۆنی باڵای سەرنەخۆی هەڵبژاردنەکان دەچێتە جێگای دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی کوردستانی عێراق، کە لەم یاسایەدا هاتووە بۆ سەرپەرشتی کردنی هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمان و بەڕێوەبردن بەپێی حوکمەکانی بڕگەی چوارەمی ماددەی دووی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ژمارە (11 )ی ساڵی 2007، تاوەکوو پێکهێنانی دەستەی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستانی عێراق. ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٢ )
ماددەی سێیەم: ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٢ ) ماددەی حەڤدەمی یاساکە هەڵدەوەشێندرێتەوە. ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٢ )
ماددەی چوارەم؛ ماددەی بیست و نۆیەمی یاساکە هەموار دەکرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە (بەزاز، ٢٠١٦، ٦٢ )
یەکەم:- لە دوای دڵنیابوون لە لێهاتووی دەنگدەر، لەوەی هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێراقیە، پسوڵەی دەنگدانی ڕادەست دەکرێت و ناوی نیشانە دەکرێت و بۆ پێگەی دیاریکراو بۆ دەنگدان ڕێنمایی دەکرێت. ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٣ )
دووەم:- دەنگدەر بۆی هەیە ناوی یەکێک لەو قەوارە سیاسیانەی لە پسوولەی دەنگدان نووسراون نیشانە بکات و یەکێک لە پاڵێوراوانی هەمان قەوارە نیشانە بکات یان تەنها قەوارە سیاسیەکە نیشانە بکات. ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٣ )
سێیەم:- ئەو دەنگدەرەی خوێندنەوە و نووسین نازانێت، بۆی هەیە پشت ببەستێت بەوەی دەستنیشانی دەکات بۆ پڕکردنەوەی پسوولەی دەنگدانەکە.
چوارەم:- نوێنەرایەتیکردن لە دەنگداندا ڕێگەی پێنادرێت.
ماددەی پێنجەم: ماددەی سێیەمی یاساکە هەموار دەکرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە: ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٣ ) ماددەی سێیەم ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٣ )
یەکەم:- سەرۆکی لیژنەی بنکەی هەڵبژاردن پاراستنی رێککاریی لە بنکەکان لە ئەستۆ دەگرێت، بۆی هەیە تەنها پشت ببەستێت بە پۆلیسی خۆجێیەتی سەر بەوەزارەتی ناوەخۆ لە هەرێمدا و ئەو ڕێکارانە بگرێتەبەر کەوا باش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و دروسیان مسۆگەر بکات. ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٤-٦٣ )
دووەم:- هێزەکانی ئاسایشی ناوەخۆ و چەکداران بۆیان نیە بچنە نێو بنکەکانی هەڵبژاردن تەنها لەسەر داواکاری سەرۆکی لیژنە نەبێت. ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٤ )
ماددەی شەشەم:( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٤ )، ماددەی سی و پێنجەمی یاساکە هەموار دەکرێت بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە: ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٤ )، ماددەی سی و پێنجەم: ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٤ )، لیژنەی بنەکەکانی هەڵبژاردن هەڵدەستن بە ڕێکخستنی کۆنووسی واژۆکراو لەلایەن خۆیانەوە بۆ ئەنجامەکانی دەنگدان و سەرجەم بەڵگەنامە تایبەتەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی لەگەڵدا هاوپێچ دەکرێت و لە زەرفێکی داخراوی مۆرکرا بە مۆرەکەی خۆی دادەندرێت، بۆ سپاردنی لەلای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆ و دانەیەکی کۆنووسی کۆتایی کە لەلایەن نوێنەرانی قەوارە بەشداربووەکانەوە واژووکراوە دەدرێتە قەوارە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن. ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٤ )
ماددەی حەوتەم: ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٤)، ماددەی سی و شەشەمی یاساکە هەموار دەکرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:-
ماددەی سی و شەشەم: ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٥ )
یەکەم:- تێکڕای هەڵبژاردن بەپێی ئەم میکانیزمەی خوارەوە دیاری دەکرێت:-
A- کۆی گشتی دەنگە دراوە دروستەکانی ئەو پێکهاتانەی لە ماددەی (36 دووبارە)ی ئەم یاسایەدا ئاماژەیان بۆ کراوە دابەش دەکرێتە سەر ژمارەی ئەو کورسیانەی بۆ هەر پێکهاتەیەک تەرخان کراوە بۆ دەرهێنانی تێکڕای هەڵبژاردن بۆی. ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٥)
B- ئەو دەنگانەی دەمێننەوە دابەش دەکرێتە سەر ژمارەی کورسییەکانی پەڕلەمان، پاش لێ کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو کورسییانەی لە (a) سەرەوە ئاماژەی بۆ کراوە، بۆ دەرهێنانی تێكڕای هەڵبژاردنی ئەو قەوارانەی حوکمەکانی ماددەی (٣٦ دووبارە) ی ئەم یاسایە ناینگرێتەوە. ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٥ )
دووەم:- ژمارەی ئەو کورسیانەی کەوا هەر قەوارەیەک بەدەستیهێناوە بەپێی ئەم میکانیزمانەی خوارەوە دیاری دەکرێت: ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٥ )
A- دابەشکردنی ئەو دەنگانەی هەر قەوارەیەک بەدەستیهێناون بەسەر تێکڕای هەڵبژاردن، کە بەپێی بڕگەی ( یەکەم )ی سەرەوە دەرهێنراوە، بۆ دیاریکردنی ژمارەی ئەو کورسیانەی قەوارەی پەیوەندیدار بەدەستیهێناون. ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٥ )
B- لە حاڵەتی دەستنەکەوتنی تێکڕای هەڵبژاردن لەلایەم هیچ قەوارەیەکی کێبرکێکار لەسەر ئەو کورسیانەی لە ماددەی ( 36 دووبارە) ئاماژەیان بۆ کراوە، ئەوە یەک کورسی دەبەخشرێتە ئەو قەوارەیەی کەوا زۆرترین دەنگی لە نێو پێکهاتەکەدا هێناوە. ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٦ )
سێیەم: ئەوکورسیانەی لە ئەنجامی دەستکەوتنی ماوەدەنگ کە نەگاتە تێكرای هەڵبژاردن بە بەتاڵی دەمێنێتەوە دەبێتە هی ئەو قەوارانەی کەوا زۆرترین ماوە دەنگیان بەدەستهێناوەو بەشێوەیەکی یەک لە دوای یەک . ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٦ )
ماددەی هەشتەم: ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٦ )، ماددەی سی و حەوتەمی یاساکە هەموار دەکرێت و بەم شێوەیەی خوارەوە دەخوێندرێتەوە:- ماددەی سی و حەوتەم؛
یەکەم:- ناوی پالێوراوانی قەوارەکە دووبارە ریزبەند دەکرێنەوە بەگوێرەی ئەو دەنگانەی هەریەکێکیان بەدەستیهێناوەو کورسیەکانیان پێ دەبەخشرێت سەرەتا بەوەی بەرزترین دەنگی بەدەستهێناوە تاوەکو دیاریکردنی سەرجەم ئە کورسیانەی قەوارەکە بەدەستیهێناوە. ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٦)
دووەم:- لە حاڵەتی نەهاتنەکایەی ڕێژەی تەرخانکراو بۆ ئافرەتان کە لە بڕگەی (1)ی ماددەی (22)ی یاساکەدا هاتووە، ئەوا ژمارەی پێویستی ئافرەتان لە نیوان ئە براوانەی لە ( یەکەم)ی سەرەوە ئاماژەیان بۆ کراوە بە گوێرەی ئە دەنگانەی بەدەستیانهێناوە پێش دەخرێن( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٦ )
سێیەم:-
1- دەستەی باڵا ئەو رێژە سەدییەی هەر قەوارەیەک بەدەستیهێناوەو ئەو کورسیانەی پەڕلەمان کە بردویەتیەوە رادەگەیەنێت. ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٧ )
2- دەستەی باڵا ناوی براوەکانی ئەندامییەتی پەڕلەمانی کوردستانی ئێراق ڕادەگەیەنێت.
ماددەی نۆیەم؛ لە حاڵەتی بەتاڵبوونی هەر کورسییەک، ئەوە لەلایەن پاڵیوراوانی ئەو قەوارەیەی خاوەن کورسیەکەیە پڕ دەکرێنەوە، ئەویش بە بەخشینی بەو پاڵێوراوەی زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە، لەحاڵەتی یەکسان بوونی دەنگەکان پاڵێوراواندا، ئەوە پرکردنەوەی کورسیە بەتاڵەکە بە گوێرەی ئەولەویەتی ریزبەندی ناوەکان لە لیستە بنەڕەتیەکەوە دەبێت. ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٧ )
ماددەی دەیەم؛ بڕگەی (یەکەم) و ( دووەم )ی ماددەی ( شەست ویەکەم)ی یاساکە هەڵدەوەشێندرێتەوە و ریزبەندی ماددەکە بەگوێرەی ئەو ڕاست دەکرێتەوە. ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٧ )
ماددەی یازدەم؛ کار بەهیچ دەقێکی یاسایی یان بڕیارێکی ناکۆک لەگەڵ حوکمەکانی ئەم یاسایەدا ناکرێت. ( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٧ )
ماددەی دوازدەم؛ پێوویستە لەسەر ئەنجوومەنی وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەکان حوکمەکانی ئەم یاسایە جێبەجێ بکەن.( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٨ )
ماددەی سێزدەم؛ ئەم یاسایە لە ڕێکەوتی دەرچواندنی جێبەجێ دەکرێت، و لە ڕۆژنامەی فەرمی ( وەقایعی کوردستان)دا بڵاودەکرێتەوە.( بەزاز، ٢٠١٦، ٦٨ )
“پێرستی هەموارەکانی یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان”
لە دوای دەرچونی یاسای هەڵبژاردنی ژمارە ( 1 ) ساڵی 1992 تا ئێستا ئەم یاسایە حەوت جار هەموار کراوەتەوە ئێمە لێرەدا بە کورتی باس لە هەموارەکانی یاسای هەڵبژاردن دەکەین: (بەزاز،٢٠١٦، ٦٩ )
- هەموارکردنی یەکەم بە یاسای ژمارە (4) ساڵی 1994 بوو لە ڕۆژنامەی (پەڕلەمان) لە ژمارە (23)دا بڵاوکرایەوە و لە 14-3-1994، جێبەجێکرا. (بەزاز،٢٠١٦، ٦٩ )
- هەموارکردنی دووەم بەیاسای ژمارە(5)ی ساڵی 1998 بوو، لە ژمارە (37)ی ڕۆژنامەی پەڕلەمان بڵاوکرایەوەو لە ڕۆژی دەرچوونیەوە لە 29-4-1998٨دا جێبەجێکرا. (بەزاز،٢٠١٦، ٦٩)
- هەموارکردنی سێیەم بەیاسای ژمارە (47) ساڵی 2004 بوو لە ڕۆژی دەرچونیەوە لە 21-11-2004 جێبەجێکراو لە ڕۆژنامەی (وەقایعی کوردستان) دا لە ژمارە (53)ی ڕۆژی 29-12-2004 بڵاوکرایەوە . (بەزاز،٢٠١٦، ٦٩ )
- هەموارکردنی چوارەم بەیاسای ژمارە (2)ی ساڵی 2009 کراو لە ڕۆژی 25-3-2009، بەجێبەجێکراو دانرا و لە ڕۆژنامەی ( وەقایعی کوردستان )لە ژمارە (98)ی ڕۆژی 5-4-2009، بڵاوکرایەوە. (بەزاز،٢٠١٦، ٦٩)
- هەموارکردنی پێنجەم، بەیاسای ژمارە(5) ساڵی 2009 کراوە لە ڕؤژی 14-5-2008، جێبەجێ کرا و لە ڕۆژنامەی ( وەقایعی کوردستان ) لە ژمارە (100)ی ڕۆژی 1-6-2009 بڵاوکرایەوە. (بەزاز،٢٠١٦، ٦٩ )
- هەموارکردنی شەشەم، بەیاسای ژمارە (13) ساڵی 2009 کراوە لە ڕۆژی 26-10-2009 جێبەجێکراوە و لە ڕۆژنامەی ( وەقایعی کوردستان ) لە ژمارە (109) ڕۆژی 15-3-2010 بڵاوکرایەوە. (بەزاز،٢٠١٦، ٧٠ )
- هەموارکردنی حەوتەم، بەیاسای ژمارە (15) ساڵی 2013 کراوە لە ڕۆژی 19-6-2013 جێبەجێ کرا و لە ڕۆژنامەی فەرمی ( وەقایعی کوردستان) لە ژمارە (166) ڕۆژی 11-7-2013 بڵاوکرایەوە. (بەزاز،٢٠١٦،ل ٧٠ )
“سیستەمی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان”
لە هەر پێنج خولی ڕابردووی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان کار بەسیستەمی لیستی نوینەرایەتی رێژەیی کراوە، بە واتای ئەوەی هەر قەوارەیەکی سیاسی بەپێی ڕێژەی دەنگی خۆی کورسی لە پەرلەمان دەبێت، بەمەرجێک ئەگەر دەنگەکانی بگەنە کۆڵکەی کورسی. لە سیستەمی نوێنەرایەتی ڕێژەییدا چەند شێواز و فۆرمێک هەن بۆ دابەشکردنی کورسیەکان بەسەر پارت و پاڵێوراوان، لە هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی کوردستان لە خولەکانی ڕابردوو واتا لە هەر پێنج خولی ڕابردوودا کار بەم شێوازەی دابەشکاری هەڵبژاردن کردووە، لەم شێوازە کۆی گشتی دەنگە هەژمارەکراوەکانی بازنەکە دابەشی ژمارەی کورسی تەرخانکراوەکانی بازنەکە دەکەین بۆ ئەوەی نرخی کورسی دەربهێنین. (مستەفا،٢٠٢٢). پێنج ڕێگای جیاوازمان هەیە بۆ گۆڕینی دەنگ بۆ کورسی، کە ئەوانیش بریتین لە ڕێگای (گەورەترین ماوە، بەهێزترین تێکڕا، دی هوندت، سانت لیگۆ، هاری نیمایر)، کە لە بەشی یەکەمی ئەم توێژینەوەیەدا بە شێوەیەکی وورد ڕوونمانکردۆتەوە، بێگومان ئەم ڕێگایەنەش بەچەندین هەنگاوی جیاوازی بیرکاری جێبەجێ دەکرێن، مەرج نیە ئەم پێنج ڕێگایە هەموو ووڵاتانی جیهان پەیڕەوی لێبکەن، بەڵکو بەگوێرەی سروشتی سیستەمی سیاسی و یاسای هەڵبژاردنی ووڵاتەکان دەگۆڕێت.
“شێوازی لیستی هەڵبژاردن؛ لیستی داخرا و نیمچەکراو و کراوە”
لە خولی یەکەم و دووەم و سێیەمی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان کار بە شێوازی لیستی داخراو دەکرا، لەم شێوازەدا دەنگدەر تەنها دەیتوانی دەنگ بدات لیستی پارتێکی سیاسی، لە خولی یەکەم هەڵبژاردنی پەڕلەمانی هەرێمی کوردستان پارتە سیاسیەکان بەپێی پیتی ئبجەدی لیستی پاڵێوراوانیان دەدا بە دەستەی هەڵبژاردن، واتە پارتە سیاسیەکان سەرپشک بوون لە دیاریکردنی پاڵێوراوان بەیەکێ لەم شێوازانە (ماددەی 37)لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پێش هەموارکردنەکانی(1-لیژنەی باڵا ڕێژەی سەدی و ئەو کورسیانەی هەر لیست و لایەنێک بەدەستی هێناو بڵاو دەکاتەوە2- لەدوای سەرکەوتنی هەڵبژاردندا ناو پالێوراوان بۆ ئەو لایەنە جیدەهێڵرێت کە خاوەنی لیستەکەیە وبەم شێوەی خوارەوە دەبێت A-یەک لەدوای یەک ،B-دەستنیشانکردن ،C-تیروپشک) ،لێرەدا پارتە سیاسیەکان دەستکراوەبوون لە جێکردنەوەی نوێنەرایەتی جوگرافی، لە شوێن کردنەوەی پسپۆری، لەشوێنکردنەوەی ژنان و ئافرەتان، لە شوێنکردنەوەی سەرجەم چین و توێژەکان .(مستەفا،٢٠٢٢). دواتر لە خولەکانی دووەم و سێیەمی هەڵبژاردندا، ئەم ماددەیە هەموار کرایەوە، پارتەکان بەپێی ئەو ڕیزبەندیەیی دەیاندە بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن پاڵێوراوە براوەکان دەیاریدەکران، واتە هەر کار بە شێوازی داخراو دەکرا، بەڵام لە خولی چوارەم و پێنجەم شێوازەکە هەموار کرایەوە لە لیستی داخراو گۆڕدرا بۆ لیستی نیمچە کراوە.
“شێوازی بازنەکانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان”
لە سیستەمی نوێنەرایەتی رێژەیی دەتواندرێت کار بە سیستەمی یەک بازنی و فرە بازنەی بکرێت، لە پێنج خولی ڕابردووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کار بە سیستەمی یەک بازنەی هەڵبژاردن کراوە، واتا سەرتاسەری ووڵات یەک بازنەبووە. لەم شێواز و سیستەمەدا؛ وڵات یەک بازنەی هەڵبژاردنە، دەنگی پارتە سیاسیەکان لە پارێزگاکان دەگوازرێتەوە، بۆنموونە دەنگدەری پارتێک لە پارێزگای سلێمانی دەتوانێت دەنگ بدات بە پاڵیوراوانی پارتەکەی خۆی لە پارێزگای هەولێر.
“سیستەمی نوێی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان”
دوای بریاری دادگای باڵای فیدڕاڵی ئێراق و هەڵوەشاندنەوەی پەڕلەمانی کوردستان، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێراق سەرپەرشتی کردنی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان لە ئەستۆ گرت، ئەمەش بووبە فاکتەرێک بۆ ئەوەی کار بە سیستەمێکی نوێی هەڵبژاردن بکرێت هاوشێوەی سیستەمی هەڵبژاردنی ئێراق، کە هەرێمی کوردستان دابەشی سەر چوار بازنەی هەڵبژاردن دەکرێت و، کورسیەکانی پەرلەمانی لە 111 کورسیەوە کەم کرانەوە بۆ 100 کورسی لە کۆی ئەم 100 کورسیە 5 کورسی بۆ پێکهاتەکان. واتە لەم سیستەمە نوێیەی هەڵبژاردندا لە هەرێمی کوردستان سیستەم و شێوازی فرە بازنەی پەیڕەو دەکرێت و، هەرێمی کوردستان دابەشی سەر چوار بازنەی هەڵبژاردن دەکرێت هەر پارێزگا و بازنەیەکیش بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوان کورسیەکانی پەڕلەمانیان بۆ تەرخان دەکرێت. لەم شێواز و سیستەمەدا دەنگی پارتەکان کە بازنەیەکەوە بۆ بازنەیەکی تر ناگوازرێتەوە، بۆنموونە لە پارێزگای سلێمانی یاخود لە پارێزگای هەولێر پارتێکی سیاسی 30,000 دەنگی هێناوە یاخود هەیەتی و، نرخی کورسیش دەنگی هێناوە یاخود هەیەتی و، نرخی کورسیش 31,000 دەنگە ئەوە لەم شێواز و سیستەمەدا ئەم پارتە هەر دەنگە ئەوە لەم شێواز و سیستەمەدا ئەم پارتە هەر 30,000 دەنگەکەی دەفەوتێ و بەهەدەر دەچێت.
“پارێزگا ژمارەی کورسی تەرخانکراو لە هەر بازنەیەکی هەڵبژاردندا”
سلێمانی 38کورسی لە کۆی ئەم کورسیانە 2 کورسی بۆ پێکهاتەکانە، هەولێر 34کورسی لە کۆی ئەم کورسیانە 2 کورسی بۆ پێکهاتەکانە، دهۆک 25 کورسی لە کۆی ئەم کورسیانە 1 کورسی بۆ پێکهاتەکانە هەلهبجە 3کورسی (دەستەی دادوەری ئێراق، ٢٠٢٤)
“لایەنە ئەرێنیەکانی فرە بازنەیی (مستەفا،٢٠٢٢)”
- شێوازی فرە بازنەیی گەرەنتی نوێنەرایەتى جوگرافی دەکات بە پێى پارێزگاکان، بەڵام لە یەک بازنەیدا لە سایەیی لیستی کراوەی سنورداردا ئەمە ناتواندرێت بەدیبێت.2
- نوێنەرایەتى سیاسى : هەل دەدات بە پارتەکان بەشداریەکی چاڵاک بکەن بۆ بەدەست هێنای کورسی لە تەواوی بازنەکانی وڵاتدا، شێوازی لیستی نوینەرایەتی رێژەیش گەرەنتی بەهەدەرنەچونی دەنگەکانی دابین دەکات، چونکە نابێت دەنگدەرانی پارتەکان لە پارێزگایەک دەنگ بە پارتێک بدەن بەڵام لە پەرلەماندا هیچ نوێنەرێکیان نەبێت.
- دەرفەت بۆ بەشداریکردنى کەسایەتیە سەربەخۆ و بێلایەنەکان و پێکهاتە جیاوازەکانى کۆمەڵگە خۆشتر دەکات.
- لێک نزیک کردنەوەی کاندیدو دەنگدەران لە پرۆسەکانی هەڵبژاردندا .
- ژمارەی دانیشتوانی پارێزگاکان بڕیار لەسەر ڕێژەی ئەندامانی پاریزگاکە دەدات لە پەرلەمان.
- ئاستی ململانێی لە نێوان کادرانی پارتەکان دەباتە ئاستێکی بەرزتر، ئەمەش خالێگی ئەرێنیە چونکە دڵنیایی دەداتە کادران و ئەندامانی پارتەکان لە پارێزگاکانیان رەنج بە خەسار نابن و، بنکەی جەماوەری هەر پارێزگایەک هەوڵ دەدات ئاستی نوێنەرایەتی زیاتر دەستە بەر بکات
- بێ گومان کاریگەری ئەرێنیشی دەبیت لەسەر ڕایی کردنی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنی و بڕی تێچوون.
ئامادەکردنی: مستەفا مەقسود شێخ محمد