“پێشه‌کی”
کاتێک باسی گوتار یان دیسکۆرس ده‌که‌ین، باس له سیسته‌مێک له ماناداڕێژی یان به ده‌ربڕینێکی دیکه سیسته‌مێک له به‌رهه‌مهێنانی چه‌مک و ده‌سته‌واژه‌کان ده‌که‌ین که خزمه‌تی هه‌قیقه‌تێک ده‌کات. بێگومان ئه‌مه ده‌کرێت وه‌کوو یه‌کێک له پێناسه گشتییه‌کانی گوتار ببینرێت. پڕ ڕوون و ئاشکراشه لێره که ده‌ڵێین “هه‌قیقه‌ت” ێک زایه‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌هاگه‌رانه ناده‌ین به‌م چه‌مکه و باس له ڕاستییه‌کی دیاریکراو و ئۆبژه‌کتیڤ و له هه‌مانکاتدا ڕێژه‌یی ده‌که‌ین که چه‌مک و ده‌سته‌واژه‌کانی ناو ئه‌م گوتاره فورمووله‌ی ده‌که‌ین.
خاڵی سه‌رنجڕاکێش له شیکاریی گوتاردا ئه‌مه‌یه که ئێمه له ڕێگه‌ی هه‌قیقه‌تی ناو گوتار یان وه‌کوو ده‌ڵێن له‌ڕێگه‌ی قه‌یرانی هه‌قیقه‌تی ناو گوتارێک ده‌توانین شوێنپیی چه‌مک و زاراوه باسههڵگر و ئالنگاریدارهکانی ناو ئه‌و گوتاره بگرین و سه‌ر له نوێ بیریان لێ بکه‌ینه‌وه، ڕه‌خنه‌یان بکه‌ین و دایان ڕێژینهوه به ئاڕاسته‌ی خزمه‌تکردنی ئه‌م مه‌کینه سه‌ره‌کییه که ناوی هه‌قیقه‌تی گوتاره. هه‌قیقه‌ت ناوک و دڵی ئه‌و گوتاره‌یه که له قۆناغیک له قۆناغه‌کاندا گریمانه‌کراو قبووڵی ده‌که‌ین ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌قیقه‌تێکی له قه‌یران و کیشهش بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سیما و سێبه‌ره‌که‌شی به‌هۆی پته‌ونه‌بوونی کۆڵه‌که‌ی ده‌سته‌واژه و زاروه‌کانی ناو گوتار کاڵ و خوار و خێچ بوو بێنته‌وه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ر باس له هه‌قیقه‌تی گوتاری کوردستانی بکه‌ین ڕه‌نگه هه‌قیقه‌تێکی دیار که به‌شێکی زۆر له سووژهکانی ئه‌م گوتاره پێداگریی له‌سه‌ر ده‌که‌ن(یان ده‌یانکرد) سه‌ربه‌خۆییه.
کاتێک ئه‌م هه‌قیقه‌ته وه‌کوو خواست و ئاره‌زوویه‌ک ده‌مێنێته‌وه و نایه‌ته ناو بازنه‌ی ئیرادهگهرێتییهکی ئۆبژه‌کتیڤ و کردهگهرادا قه‌یرانی قووڵی مه‌شرووعییه‌ت و ڕه‌وابوونی ئه‌م هه‌قیقه‌ته ده‌ست پی ده‌کات. بۆ درێژه‌دان به‌م باسه ده‌توانین بپرسین له هه‌قیقه‌تی گوتاری کوردی چ جۆر هه‌قیقه‌تێکه؟ ئایا هه‌قیقه‌تێکه که مێژوویه‌کی ڕوون و پته‌و پشتگیریی ده‌کات یان ئاره‌زوو و خواستێکه که له‌پاڵ مێژوویه‌کدا که هه‌یه‌تی نه‌یتوانیوه خۆی بگێڕێته‌وه و ئیراده‌ی خۆی له ناو ململانێی هێزه‌کانی مێژوودا مانیفێست بکات؟ هه‌قیقه‌تێک که نه‌گێڕدرێته‌وه ئیتر هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به هه‌قیقه‌ته‌وه نییه، چونکه یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه گریمانکراو و وێناکراوه‌کانی هه‌قیقه‌ت له هه‌ر فۆرمێکیدا (ڕه‌ها یان ڕێژه‌یی) نه‌مری و مانه‌وه‌یه‌کی مانابه‌خشی درێژخایه‌ن و فریادڕه‌سیی مه‌عنه‌ویی مرۆڤه‌کان یان کۆمه‌ڵه مرۆڤێکه له فۆرمی جۆراوجۆری زمانی، ئیتنیکی، خێله‌کی و ئایینی و…هتد دا. هه‌قیقه‌ت به بێ گێڕانه‌وه له‌ڕاستیدا وههم و بڵقی سه‌ر ئاوه. لێره‌دا دیسان دێینه‌وه سه‌ر هه‌واری گێڕانه‌وه که جه‌وهه‌ریی زمانه. واته زمان و هه‌قیقه‌ت لیره‌دا یه‌کتری له ئامێز ده‌گرن، هاوکات که زۆرانبازی ده‌که‌ن یه‌کتریش ڕاده‌مووسن! ئه‌مه چاره‌نووسی هه‌قیقه‌ت یان هه‌قیقه‌ته‌کانه له ڕووبه‌ری زمانی و مێژوویی و ئایینی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کدا ئه‌گه‌ر له ئاست و پانتا سیاسی و ئینتیکییهکهیدا بابه‌ته‌که بیچمبه‌ندی بکه‌ین. له هاوکێشه‌یه‌کی ئاوه‌هادا ئه‌گه‌ر زمان سیسته‌مێکی که‌وینه‌کراو و ڕامنه‌کراو بزانین ده‌توانین وێنای ئه‌وه بکه‌ین که ئه‌م سیسته‌مه به‌ره‌و جۆرێک له ناوندگهرێتی مانایی یان لۆگۆسهنتریزم یان به ده‌ربڕینێکی دیکه به‌ره‌و وێنه‌کێشانی سیسته‌مێک له هه‌قیقه‌ته‌کان که دواتر هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه و ڕۆ ده‌نرێته‌وه په‌ل ده‌هاوێت. زمان پانتای بوون و هاوکات نه‌بوونیشه، پانتای مانا و دژهماناشه، به‌م پێیه زمان هه‌قیقه‌تی له خۆیدا شاردووه‌ته‌وه و هاوکاتیش ده‌یدرکێنێت، له ئاسته فه‌لسه‌فییه‌که‌یدا زۆر گوزاره‌ی وا ده‌توانین بخه‌ینه ڕوو به‌ڵام له ئاستی سیاسی‌دا ئێمه ده‌شێت له نێوان واقیع و حه‌قیقه‌تدا جیاوازی دابنێین.
“واقیع و هه‌قیقه‌تی نێوان نه‌ته‌وه‌کان”
ئه‌گه‌رچی وه‌کوو باوه هه‌ر ده‌ڵێن هه‌قیقه‌ت به‌ڵام واقیعی سیاسی هه‌مان هه‌قیقه‌تی مێژووی و سیاسییه که بواری ده‌لاله‌تی فه‌لسه‌فی و مه‌عریفی به‌مانا مهنههجییهکهی نییه. لێره‌دایه هه‌قیقه‌ته‌کان ڕه‌وایی و پاساو وه‌رگرتنیان زیاتر ده‌بێت. بۆ نموونه حه‌قیقه‌ت یان واقیعێک که ڕووسیا له‌سه‌ر ئۆکراینا و خۆی ده‌یگێڕێته‌وه(ئیتر بۆ چاوبه‌ستکردنی میدیایی و ئاڕاسته‌کردنی ڕای گشتیی جیهانی بێت یان هه‌ر وه‌کوو باوه‌ڕیکی مێژوویی-کولتووری) پاساوی ئه‌وه ده‌دات به به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته که هێرش بکه‌نه سه‌ر ئۆکراینا و شه‌ڕیکی دوور و درێژ به‌رپا بکه‌ن که به‌شێکی زۆر له هاوکێشه ئابوورییه‌کان و هاوکێشه‌ی وزه و نرخی دراو و ده‌یان دیارده‌ی ورد و درشتی دیکه‌ی له جیهان خسته ژێر کاریگه‌ریی خۆیه‌وه. هاوکات له‌م بهرهوهش ئۆکراینییه‌کان بۆیه به‌م توانست و وزه‌یه‌وه به‌رگری له کیان و خاک و شوناسی خۆیان ده‌که‌ن، چونکه هه‌قیقه‌تی مێژووییان پێیان ده‌ڵێت نه‌ته‌وه و جوگرافیایه‌کی سه‌ربه‌خۆ و جیاوازن له ڕووسیا. واته ڕێک گێڕانه‌وه‌یه‌ک دژی ئه‌و شته‌ی که ڕووسه‌کان ده‌یخه‌نه ڕوو.
ئۆکراینییه‌کان ده‌ڵێن ڕاسته له ڕووی زمانی و که‌لتوورییه‌وه هاوبه‌شی هه‌یه به‌ڵام ئه‌مه به‌و واتایه نییه ئێمه نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز نین و ده‌بێت له ژیر ده‌ستی ئێوه‌دا بین. ئه‌م نموونه ساده‌یه به ئێمه ده‌ڵێت که هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک گێڕانه‌وه‌یه‌کی بۆ هه‌قیقه‌تی خۆی پێ نه‌بێت ئه‌گه‌ری له‌ناوچون و توانه‌وه‌ی حه‌تمییه. ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که مرۆڤ له ئاستی ههقیقهتهکاندا به سه‌ختی ده‌توانێت گفت و گۆ و دیالۆگ بکات ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌کوو “نیچه” ده‌ڵێت خواستی هێز و ده‌سه‌ڵاته که ئاره‌زووی بۆ سه‌پاندنی هه‌قیقه‌تی لایه‌نێک به‌سه‌ر لایه‌نێکی دیکه‌دا هه‌یه. خودی ئه‌م تێڕوانینه هۆکاری سه‌ره‌کیی سه‌رهه‌ڵدانی نازیسم و فاشیزم له دوو وڵاتی ئاڵمان و ئیتالیا که هه‌ر دووکیان ئاڵاهه‌ڵگر و پێشه‌نگی فه‌لسه‌فه و زانست و هونه‌ر بوون! ئه‌م نموونانه به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جیاوازیی قووڵ و پڕمهودا دابنێین له نێوان هه‌قیقه‌ت وه‌کوو کایه‌یه‌کی مه‌عریفی و هه‌قیقه‌ت وه‌کوو یارییه‌کی ده‌سه‌ڵات یان ده‌سه‌ڵاته‌کان. ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک حه‌قیقه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی به‌رهه‌م نه‌هێنیت بێگومان له ناو گێڕانه‌وه‌ی هه‌قیقه‌تی نه‌ته‌وه‌کان و مێژووه‌کانی دیکه‌دا نوقم ده‌بێت و ده‌توێته‌وه. بۆ نموونه‌ی ئه‌مه‌یان ئه‌فغانستان وڵاتێکه به‌هۆی ئه‌وه‌ی که له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه به‌رده‌وام له شه‌ڕ و قه‌یران و کێشمه‌کێشی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی بووه و هیچ گوتارێکی حهقیقهتگهرایانهی تایبه‌ت به دانیشتووانی ئه‌و وڵاته واته ئه‌فغانه‌کان نه‌بووه ئێسته‌ش کاتێک دێته سه‌ر دیاریکردنی ڕه‌چه‌ڵه‌ک و ڕیشه‌ی زمانه‌که‌یان ده‌ڵێن فارسیی یان پارسیی که ده‌کات هه‌مان فارسیی کۆن، ئه‌گه‌رچی کۆمه‌ڵیک ده‌نگی بچووک هه‌ن له‌و وڵاته دژی ئه‌مه‌ن به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئێران به درێژایی چه‌ندین سه‌ده گوتارێکی هه‌قیقه‌تسازی نه‌ته‌وه‌یی ساخته، به‌ڵام به‌هێزی دروست کردووه توانیویه‌تی بێ هه‌قیقه‌تی گوتاری ئه‌وان ملکه‌چی ژێر هه‌یمه‌نه‌ی گوتاره‌که‌ی خۆی و گێڕانه‌وه‌که‌ی بکات، ئه‌مه‌ی که ئه‌فغانه‌کان یان ته‌نانه‌ت تاجیکه‌کان و هه‌ندێ ورده خێڵی دیکه که ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیان هه‌یه ڕه‌چه‌ڵه‌کی زمانه‌که‌یان ده‌گه‌ڕێننه‌وه سه‌ر زمانی پارسی هه‌ر هه‌مان گوزاره‌یه که تورک له باکووری کوردستان به نیسبه‌ت کورده‌وه به‌رهه‌می هێناوه، به‌ڵام کورد تا ئێسته‌ش ملی نه‌داوه و قبووڵی نه‌کردووه، ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که شتێک نییه به‌ناوی زمانی کوردی ئه‌وه‌ی هه‌یه زمانی تورکه شاخاوییه‌کانه، شاخاویبوون یان به‌ده‌ویبوون هه‌مان فورمولهکردنی سیسته‌می ههقیقهتسازیی ئێرانییه که ئه‌فغان، تاجیک و…ی له ناویا جێگیر کردووه و په‌ره‌ش به‌م سیسته‌مه‌ی هه‌قیقه‌ت ده‌دا، کورد هیچ کات ملی نه‌داوه به‌م هه‌قیقه‌ته ساخته‌یه.
بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێت ده‌بێت ئه‌مه قبووڵ بکه‌ین که یان زمانی کوردی زمانێکی شۆڕشگێڕ و داگیرنه‌کراوه یان مرۆڤی کورد مرۆڤێکی یاخی و ئه‌شقیایه که سه‌ر بۆ هیچ شتێک له ده‌ره‌وه‌ی دنیای مانایی خۆی دانانهوێنیت و هه‌رجۆره سه‌پاندنێک به ده‌سدرێژییه‌کی گه‌وره بۆ سه‌ر جه‌سته و ڕۆحی مێژوویه‌کی مه‌زن ده‌زانێت و له هه‌مبه‌ریدا ده‌وه‌ستێت. ڕه‌نگه ئه‌و ڕسته‌یه‌ی که ده‌ڵێت ده‌توانی کوردێک بکوژیت، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانی شکستی بده‌یت په‌یوه‌ست به‌م حاڵه‌ته زۆر ته‌واو بێت. گریمانه‌ی بنه‌مایی ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه که واقیعی مێژوویی و سیاسی له لایه‌ن سیسته‌مه‌کان و هێز و ده‌سه‌ڵاتیانه‌وه وه‌کوو هه‌قیقه‌ت ده‌خرێته ڕوو و به‌کار ده‌هێنرێت. له‌و سۆنگه‌یه‌وه زه‌مینه‌ی ئایینی، کولتووری، ئوستووره‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تیی به‌کار ده‌هێنرێت تاکوو خه‌ڵک ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه له هه‌قیقه‌ت قبووڵ بکه‌ن که ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت که‌واته به‌م فورمولهکردنه ئێمه ده‌بێت باش له بیرمان بێت که شتێک به‌ناوی هه‌قیقه‌ت چ له ئاستی کایه‌ی مه‌عریفی و چ له ئاستی یاریی هێز و سیاسی‌دا بوونی نییه ئه‌وه‌ی وا هه‌یه له هه‌ر دوو پانتاکهدا هه‌قیقه‌ته‌کان یان گێڕانه‌وه‌ی هه‌قیقه‌ته‌کانه. ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ست بێت به کورده‌وه دیسان به‌هۆی شه‌ڕوشۆڕ و دڕنده‌یی هه‌قیقه‌تی داگیرکه‌رانی خاک و وڵاته‌که‌ی هه‌قیقه‌تی بوونی مێژووی و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م بوونه له‌مپه‌ر و به‌ربه‌ستی زۆری خراوه‌ته به‌رده‌م به‌ڵام نه‌یتوانیه‌وه کورد بێ هیوا بکات له‌وه‌ی که به دوای گێڕانه‌وه‌ی هه‌قیقه‌تی خۆی وه‌کوو نه‌ته‌وه و ئایین و…بێت. ناکرێت حاشا له‌مه بکه‌ین که به‌شێکی کۆمه‌ڵی ئێمه له ژێر ده‌لاله‌تی مانای هه‌قیقه‌تی نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته داگیرکه‌ره‌کان تلاونه‌ته‌وه و مه‌ترسین و نابێت به نیسبه‌ت بهدوداهاتی کرده‌وه و هه‌ڵسوکه‌وتیان له ناو کۆمه‌ڵگا و له‌سه‌ر کولتووری کوردی خه‌مسار و خه‌واڵوو بین. نموونه‌ی دیاری ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌و ڕۆحییه‌ته‌یه که موحچیبه به داگیرکه‌ر، ئه‌و موعجیب نییه به مۆسیقای باخ یان شۆپه‌ن به‌لام ئهفسوونزهدهی موحسین چاوشی و شه‌جه‌ریانه، حه‌سه‌ن زیره‌ک به هێمای پیاوسالاریی ڕه‌ق و ته‌قی کوردانه ده‌زانێت به‌ڵام “ئیبی و جه‌واد یه‌ساری” به نموونه‌ی جوانی و که‌شخه‌یی له هونه‌ر و قه‌د و باڵادا! ئه‌مه ئه‌و له‌خۆنامۆبوون و داڕزانه‌یه که نه‌ک ته‌نها خه‌ڵکی ڕه‌شۆک به‌ڵکوو ڕۆشنبیرانی به‌ناو کۆسمۆپۆلیتهخواز و جیهان-نیشتیمانگهراشی گرتووه‌ته‌وه. نموونه‌ی دیاری ئه‌م ڕۆشنبیرانه کاک مه‌ریوان وریا قانیعه که له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێمه وه‌کوو زمان و بیردۆز و مه‌عریفه قه‌رزارباری هه‌ین، به‌ڵام هاوکات ڕچه و ڕێچکه‌ی چه‌وتیش بۆ گه‌نجان و لاوانی ئێمه دیاری ده‌کات و نازانێت ده‌رگای چ دۆزه‌خێک به‌سه‌ر زمان و کو‌لتوور و کۆمه‌ڵی ئێمه ده‌کاته‌وه! نموونه‌ی ئه‌مه دانانی پۆستێکی به‌ڕواڵه‌ت ئه‌ده‌بی-فه‌لسه‌فییه له‌سه‌ر گۆرانییه‌کی ساده‌ی گۆرانیبێژی ناوداری فارسی ئێرانی “ئیبی”یه، له حاڵێکدا ڕۆشنبیرانی گه‌وره‌ی ئاوا شتێکیان له‌سه‌ر “ده‌روێش عه‌بدۆڵا یان حه‌سه‌ن سیساوه‌یی” وه‌کوو شیاو نه‌خستووه‌ته ڕوو، من پێم وایه ده‌روازه‌ی دۆڕانی هه‌قیقه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له هونه‌ر واته فۆرمه ستاتیکیی و جوانیناسییه‌که‌یدا ده‌کرێته‌وه. من په‌یوه‌ست به‌م باسه له وتارانی داهاتوودا وته‌زا به وته‌زا هه‌وڵ ده‌ده‌م گێڕانه‌وه و شیکاریی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی خۆم هه‌بێت.