ئێراق لە ساڵی 2003ەوە لە سیستمی سیاسیدا بەدەست قەیرانێکەوە دەناڵێنێت، کە ڕێگری دەکات لە سەقامگیری و پێناسەکردنی بەرژەوەندییەکانی و جێبەجێکردنی ئەرکەکانی وەک سیستەمێکی سیاسی.
یەکێک لە بنەما گریمانەکراوەکانی سیستەمی سیاسی بەگشتی ئەوەیە، کە دەبێت ئامرازگەلێک لەبەر دەستدا بن، بۆ ئەوەی گەرەنتیی گونجاندن لەگەڵ بارودۆخە نائاساییەکاندا بکرێت و بتوانرێت چارەسەری کاریگەر بدۆزنەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو بارودۆخانەو توانای بەردەوامبوونیان بە سیستەمەکان بدەن. لەم چوارچێوەیەشدا، نۆرمە سیاسییەکان، دەستوورەکان، یاسا کارپێکراوەکان، پێکهاتە دامەزراوەییەکان و دەسەڵاتەکان، ئامرازی سەرەکیین بۆ ڕێگریکردن لە درزکەوتن لە سیستەمەکە.
کاتێک ئەقڵانییەت لە دانانی ڕێساکانی گواستنەوەی دیموکراسیدا (غیاب)بن، ئەمە بە پێویستی دەزانێت ببێتە هۆی بێتوانایی لە بنیاتنانی سیستەمێکی دیموکراسیی بەردەوام. ئەمەش بەو مانایەیە، کە قۆناغێکی (ئینتقالی) گواستراوەی لەرزۆک دەبێتە هۆی هەڕەشە لە هەر تاقیکردنەوەیەکی دیموکراسی و چارەنووسی بە شکست مەحکووم دەکات.
ژیانی سیاسی لە ئێراق لەدوای 2003 تایبەتمەند بوو بە کێبڕکێکارانە، هەندێک جاریش بە دەرکردن، گشتگیری (ئایینی، تائیفی، نیشتمانی)، کە حوکمڕانیی سیستەمی سیاسیی دەکرد، لەبری جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بنیاتنانی سیستەمێکی دیموکراسی، کە گەرەنتیی گواستنەوەی ئاشتییانەی دەسەڵات بکات، مافەکان بپارێزێت و دەوڵەتی هاووڵاتی بچەسپێنێ.
ستەمی لایەنەکان سەری هەڵدا، كە ئایین و مەزهەب وەک یەکێک لە مەترسیدارترین جۆرەکانی ستەمی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتییە لە مێژووی هاوچەرخی ئێراقدا. بەم شێوەیە، سیستمی سیاسیی تۆتالیتار چەمکی بێلایەنیی دامەزراوەکانی لە سیستمە دیموکراسییەکاندا پشتگوێ خست، کە دەوڵەت لەنێو هەموو چین و توێژ و ئایین و مەزهەب و ڕەگەز و نەتەوە و کولتوور و خێڵدا بێلایەنە و دەستوەردان لە کاروباری حزبە سیاسییەکان ناکات و گەرەنتیی دادپەروەری لە بەشداریکردن و مافی هەڵبژاردنی ڕەوتی سیاسی و فیکریی لەناو خۆیدا دەکات، ئەمە بنەما و پرەنسیپی دەوڵەتێکی مەدەنی و دیموکراسییە.
ئێستا سیستمی سیاسیی ئێراق لە هەموو ئاستەکان و لە کەرتە جیاوازەکانی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیریدا نوقمی قەیرانێکی ئاڵۆز بووە و بەگشتی تواناکانی دەوڵەت وەک دامەزراوەیەکی مەدەنی بەتەواوی بزرن، بەپێچەوانە، ئەوەی ڕۆڵ دەبێنێت و سسیتەمەكە ئاراستەکە دەکات، کۆمەڵێک بکەری دەرەوەی دەوڵەتن، ئەمەش بووەتە هۆی سەرهەڵدانی نائارامیی سیاسی، نەبوونی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و مەدەنی، فرەیی دڵسۆزیی نیشتمانی، بەها و ئاماژەکان و ئەو ململانێ و دژایەتییە زۆرانە، دیاردەی هەڵوەشاندنەوەی سیاسی و تێکچوونی کۆمەڵایەتی خراپتر بووە، ئامێری دەوڵەت ئیفلیج و لاواز بووە، کە بووەتە هۆی پەنابردنە بەر توندوتیژی، یان شەڕی ناوخۆ لە قۆناغە جیاوازەکاندا و هەندێک جار دەوڵەتی تا لێواری دابەشبوون بردووە، جگە لە ناهاوسەنگی لە جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی دەوڵەت، بۆ گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە بۆ پێشخستنی واقیعی ئێراقی، کە قەیرانەکانی سیستەمی سیاسی قووڵتر کردووەتەوە.
ئەکتەرە سیاسییەکانی ئێراق جیاوازن بۆ دەوڵەت دیدگای دژبەیەکیان هەیە، هەروەها ئەو چوارچێوە دەستوورییەی کە بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی ئێراق دامەزرا بەشدار نەبووە لە چارەسەرکردنی دووڕیانەکە، بەڵکوو ئەو ئاڵۆزییەی هەبووە زیاتری کرد، بەو پێیەی دووڕیانەکانی دیکەی دروست کرد، هەندێکیان پەیوەندییان بە ڕووننەکردنەوەی تایبەتمەندییەکانی ناسنامەی ئێراقی و سروشتی سیستەمی سیاسی و پەیوەندیی نێوان سێ دەسەڵاتەکە هەیە، هەندێک جار ئاماژە بەوە دەکرێت کە دەوڵەت لەنێوان دەقە دەستوورییەکاندا ون بووە کە زۆربەیان پەیوەندییان بەیەکەوە نییە، جا ئەمە بە مەبەست بووبێت یان بێ مەبەست بووەتە بەشێک لەو سیستەمەی دوای نەمانی ڕژێمی بەعس بنیات نراوە.
بۆ زۆر لە بیرمەندان و شرۆڤەکارانی بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، دەوڵەت ئیتر تاکە و گرنگترین فاکتەری تێگەیشتن لە ململانێکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نییە، ڕوانگەی گرووپە سیاسییە دابەشبووەکان بەدرێژایی هێڵە نەتەوەیی، یان تائیفیەکان بووەتە بنەمایەک بۆ لێکتێگەیشتن و لێکدانەوەیان.
ئێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی، کە ئەم دووفاقییە بەخۆیەوە دەبینێت، کە لەگەڵ داگیرکاریی ئەمریکا و کاردانەوەکان خراپتر بووە، کە وای کردووە ئەم وڵاتە لەدەوری کێشە و قەیرانی جدیدا بسووڕێتەوە کە بە شکان و داڕمان هەڕەشە لە یەکڕیزییە نیشتمانییەکەی دەکات، ڕەنگە مەترسیدارترینی ئەم قەیرانانە درێژەدان بە تائیفەگەری بێ تا ئەو ڕادەیەی دەتوانین بڵێین ئێراق بە قۆناغێکی لەدەستدانی ناسنامەدا تێدەپەڕێت، ناسیۆنالیزم هەموو سێکتەرەکانی کۆمەڵگا کۆ دەکاتەوە کە سەرهەڵدانی ژێر شوناسەکانی لەسەر حیسابی شوناسی نەتەوەیی دامەزراند.
دووفاقیی دەستێوەردانی دەرەکی لە ئێراقدا بە دووڕیانێکی گەورە دادەنرێت لە توخمەکانی قەیرانی سیستەمی سیاسیدا و دەرکەوتووە کە ڕۆڵ و کاریگەریی گەورەی فاکتەری دەرەکی لە گەیشتن بە کۆدەنگی و یەکلاییکردنەوەی نێوان لایەنەکان بۆ پرۆسەی سیاسی لە ئێراق کارلێکەکانی گۆڕان و ڕەهەندەکانی وایان کردووە وڵاتانی دراوسێ بە قووڵی خۆیان بخەنە ناو دۆسیەی ئێراقەوە و سوود لەو کێشانە وەربگرن کە لێیەوە سەرهەڵدەدەن، دۆخی ئێراق دوای ساڵی 2003 دەرفەتێکی گەورەی بە دەستوەردانی دەرەکی دا بۆ بەدەستهێنانی هەندێک دەستکەوتی سیاسی لە گۆڕەپانێکی بەپیت کە ئاسانکاری بۆ ئەگەری فراوانبوونی ناوچەیی لەسەر حیسابی خاک و خەڵکی ئێراقدا دەکات.