تووندوتیژیی به‌گشتی و تووندوتیژیی له دژی ژنان له کوردستان، به‌شێوه‌یه‌ک له میدیاکاندا باس ده‌کرێت و زه‌ق ده‌کرێته‌وه وه‌کوو بڵێی کۆمه‌ڵگا له‌به‌رده‌م داڕمان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی- ئه‌خلاقیی گه‌وره‌دایه، ئه‌گه‌رچی ئه‌م زهقکردنهوهیهی کێشه‌کان له لایه‌ن میدیاکانه‌وه بووه به بابه‌تێکی گشتگیر له هه‌موو دونیادا و به بۆنه و هۆکاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بابه‌تێک زیاتر له ڕاده‌ی خۆی ده‌خه‌نه ڕوو و زه‌قی ده‌که‌نه‌وه یان کپک و کاڵی ده‌که‌نه‌وه، به‌ڵام به‌م حاڵه‌ش نابێت ئه‌و سیگناڵانه‌ی که له سه‌رچاوه تووندوتیژه‌کانه‌وه دێن، نه‌بیستین که مه‌ترسین بۆ ئارامیی کۆمه‌ڵایه‌تی و جێگریی ده‌روونی ناو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به‌شێوه‌یه‌کی گشتی و هه‌روه‌ها ئاسایشی نیشتمانیی کوردستان، لێره‌دا چاوێکی خێرا ده‌خشێنین به‌سه‌ر تووندوتیژی و شێوه‌کانی و ئه‌و ڕیگایانه‌ی که ده‌بێت بگیرێنه به‌ر بۆ بنه‌بڕکردنی.
“تووندوتیژیی دژی ژنان چییه؟”
تووندوتیژیی دژی ژنان له هه‌ندێک وڵات‌دا له‌خۆگری کۆمه‌ڵێک حاڵه‌ت و شێوه‌ی تووندوتیژییه که له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌ز ڕوو ده‌دات و هه‌ڵگری ئازاردانی عاتیفی، جه‌سته‌یی، سێکسی یان زه‌ینی بێت، که به زۆری له لایه‌ن پیاوێکه له هه‌مبه‌ر ژنێکدا ئه‌نجام ده‌درێت. شێوه باوه‌کانی تووندوتیژیی دژی ژنان له کوردستان بریتین له لێدان، جوێندان و سووکایه‌تی پێکردن، و کوشتن. له ڕاستیدا بۆ ئه‌وه‌ی ورده‌کاریی شێواز و جۆره‌کانی تووندوتیژیی له کوردستان بزانین پێویستمان به کار و لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی زۆر و به‌ربڵاو هه‌یه، چونکه کۆمه‌ڵگای کوردی به‌هۆی هه‌بوونی نه‌ریتی بێده‌نگیکردن له ئاست کێشه‌کانی خێزان و ئابڕوو پاراستن زۆر له‌و بابه‌تانه له لایه‌ن ژنان یان کچان و ته‌نانه‌ت پیاوانه‌وه باس ناکرێن و به شاراوه‌یی ده‌مێننه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌م گرفته‌ی دروست کردووه کاتێک هه‌ر کام له شێوه‌کانی تووندوتیژی و ده‌سدرێژی کردنه سه‌ر ژنان ده‌رده‌که‌وێت له کۆمه‌ڵگادا ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی نائاسایی و سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی هه‌بێت، ده‌سدرێژی و تووندتیژیی دژی ژنان له درێژایی مێژوودا و له سه‌ر بنه‌مای جیاوازیی ڕه‌گه‌ز هه‌بووه و ئێسته‌ش له ئاست و شێوازی دیکه‌دا له کۆمه‌ڵگا جیاوازه‌کان له ئه‌فغانستان و ئێرانه‌وه و بۆ فه‌رانسه و ئه‌مریکا هه‌یه، ئه‌گه‌رچی هه‌ر کامه‌یان به‌پێی پێهاتی که‌لتووری و سیسته‌می یاسایی ئه‌و وڵاتانه دێته ئاراوه یان به‌رته‌سک و سنووردار ده‌کرێته‌وه.
هه‌نووکه هه‌ر جۆره هه‌ڵسوکه‌وت یان ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه وه‌کوو ده‌ست به‌سه‌ر به‌رزکردنه‌وه و لێدانێک که به‌هۆی جیاوازیی ڕه‌گه‌زه‌وه بێت و ببێته هۆی ئازار و ئێشی جه‌سته‌یی، سێکسی یان ده‌روونی وه‌کوو تووندوتیژیی دژی ژنان پێناسه ده‌کرێت. چه‌مکی تووندوتیژیی دژی ژنان که یه‌که‌مین جار له لایه‌ن “یوهان گاڵتوونگ” له ساڵی 1969ه‌وه خرایه ڕوو به‌م شێوه‌یه پێناسه ده‌کرێت:- تووندوتیژیی دژی ژنان دیارده‌یه‌که که ژن به‌هۆی ڕه‌گه‌زی جیاوازییه‌وه و ته‌نها به‌هۆی ژنبوونییه‌وه ده‌که‌وێته به‌ر تێخوڕین و زۆره‌ملی و پێشێلکردنی مافه‌کانی له لایه‌ن ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر که پیاو بێت. له‌م پێناسه‌یه‌دا هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک یان ههڵسوکهوتیک که ببێته هۆی ئازاری جه‌سته‌یی، سێکسی و ده‌روونی یان بێبه‌شکردن و ئازاردانی ژن وه‌کوو تووندوتیژیی دژی ژنان مانا ده‌کرێته‌وه. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌کردن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م کردارانه و ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وتانه، بێبه‌شکردن له ئازادیی به هه‌ر شیوازێک بێت، ئازادیی له ژیانی تاکه‌که‌سی بێت یان ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌مدیس وه‌کوو تووندوتیژیی دژی ژنان پێناسه ده‌کرێت.
تووندوتیژیی هێزی پۆلیس دژی ژنان به بیانوو و هۆکاری جیاواز و لێدان و تێخوڕینیان له هه‌ندێک له وڵاتاندا وه‌کوو ده‌رکه‌وته‌یه‌ک له ده‌رکه‌وته‌کانی تووندوتیژیی دژی ژنان ده‌خوێنرێته‌وه. دیاره ئه‌م پێناسه‌یه که له لایه‌ن ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه پشتڕاست کراوه‌ته‌وه گریمانه‌ی پشته‌وه‌ی هاوسانی و مافی هاوسانی پیاو و ژنه، به‌ڵام به‌هۆی ڕهگوڕیشهداربوون ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاری که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی قووڵی له نه‌ریته کۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینی و ته‌نانه‌ت هونه‌رییه‌کاندا هه‌بووه، پراکتیزه‌کردنی له کۆمه‌ڵگا و به‌تایبه‌تی به مه‌به‌ستی وشیارکردنه‌وه و ڕاسانی ژنان کارێکی سه‌خت و دژواره، ئێسته‌ش له کوردستان و زۆر وڵاتی پێش نه‌که‌وتوو ژنانێک ده‌بینینه‌وه که نه‌ک ته‌نها له‌م مافانه‌ی خۆیان ئاگادار نین، به‌ڵکوو هه‌ر جۆره مافخوازییه‌ک له چوارچێوه‌ی مافه مه‌عنه‌وی و ئینسانییه‌کانی خۆیان به کارێکی نادروست و عه‌یبه‌ی ده‌زانن، بۆ نموونه له وڵاتێکی وه‌کوو کوردستان به ده‌گمه‌ن هه‌یه ژنان و کچانی بنه‌ماڵه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی دابه‌شکردنی میراس بێنه ده‌نگ و مافه‌کانی خۆیان به‌پێی پێوه‌ره ئه‌مڕۆییه‌کان داوا بکه‌ن و به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه له لایه‌ن سیسته‌می پیاوسالاریشه‌وه قبووڵ ناکرێت یان به ده‌گمه‌ن مافخوازییهکهیان قبووڵ ده‌کرێت.
هه‌ر بۆیه ده‌توانین بڵێین پیاوسالاریی له هه‌ناوی ژنانیشدا ڕه‌گی داکوتاوه و به‌شێکی زۆری ژنان له ناو سنووره‌کانیدا ده‌ژین و ده‌رچوون له‌و سنوورانه هه‌ستی گوناه و تاوانیان تێدا دروست ده‌کات. گاڵتوونگ له کتێبه‌که‌یدا له ژێر ناوی تووندوتیژی، ئاشتی و توێژینه‌وه‌کانی ئاشتی ده‌ڵێت: “کاتێک پیاوێک له ژنه‌که‌ی ده‌دات نموونه‌یه‌ک له توندوتیژیی دژی ژنان له پانتای تاکه‌که‌سیدا ڕووی داوه به‌ڵام کاتێک که ملیۆنان پیاو، هاوسه‌ر و خێزانه‌کانیان له ناوشیاری و جه‌هلدا ده‌هێڵنه‌وه ئه‌مه توندوتیژییه‌کی پێکهاته‌ییه”. به‌داخه‌وه له به‌شێکی زۆری دونیادا ئه‌م پێکهاتهییبوونهی توندتویژی هه‌یه و ئێسته‌ش به شێوازی جۆراوجۆر به‌رده‌وامه، به‌ڵام بێگومان له سه‌رده‌مێکدا که گاڵتوونگ ئه‌م قسه‌یه‌ی کردووه نه ڕێکخراوه‌کانی بواری مافی ژنان هێنده زۆر و زه‌به‌ند و چالاک بوون و نه ڕه‌وت و گه‌ڕیانی ئازادی زانیارییش به‌م شێوه‌یه‌ی که ئێسته له قه‌واره‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه جیاجیاکاندا هه‌یه، له‌ئارادا بوو، به‌ڵام دوای کرانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رگایانه‌ش توندتویژیی هه‌ر به‌رده‌وام بووه. تووندوتیژیی سیسته‌ماتیک و پێکهاته‌یی له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کانی ژیانی ژنان له‌وانه‌ش ته‌ندروستی منداڵه‌کانیان کاریگه‌ریی داده‌نێت، ئه‌و ژنانه‌ی که له مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی خۆیان بێبه‌ش ده‌بن له ڕووی جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌وه به‌ر خه‌ساری وه‌کوو دوگیانبوونی نه‌خوازراو، خه‌مۆکی، تێکچوونی باری سێکسی و ده‌رکه‌وتنی ڕه‌فتاره وه‌سواسییه‌کان ده‌که‌ون. به زۆری چالاکان و بیرمه‌ندانی بواری مافی ژنان ده‌ڵێن ئه‌م تووندتیژییه نه‌ک ئاکارێک به مه‌به‌ستی چه‌وساندنه‌وه‌ی تاکێک (ژن) به‌ڵکوو هه‌ڵخێزراو له “په‌یوه‌ندییه ناهاوسانهکانی هێزه” له نیوان ژن و پیاودا که ئه‌گه‌ری جێبه‌جێکردنی تووندوتیژیی به‌سه‌ر ژناندا زه‌ق ده‌کاته‌وه. بێگومان بۆ تێکدانی ئه‌م هاوکێشه نایه‌کسانه و تێپه‌ڕین له چه‌وساندنه‌وه و ڕێگری له پراکتیزه‌کردنی توندوتیژیی دژی ژنان له کوردستان سه‌ره‌ڕای وشیاریی و ئاگادارکردنه‌وه‌ی ژنان له ماف و دواخوازییه‌کانیان له چوارچێوه‌ی یاسای هه‌رێم و یاسا و مافه نیوده‌وڵه‌تییه‌کان، ده‌بێت له ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌یی و ئابووریشه‌وه ژنان هه‌نگاوی گه‌وره هه‌ڵێنن تاکوو بتوانن ئه‌و هاوکشهیهی هێز و ده‌سه‌ڵات که ڕێڕه‌وی پراکتیزه‌بوونی تووندوتیژییه به‌سه‌ریاندا بگۆڕن. ژنێک که جه‌سته‌یه‌کی به‌هێزی هه‌بێت نه له به‌رگریکردن له خۆی داده‌مێنێت و نه له مسۆگه‌رکردنی پێویستییه مادی و ئابوورییه‌کانیشی کۆڵه‌واره و نه له ڕووی ده‌روونیشه‌وه لاوازه بۆیه له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی تووندوتیژی ده‌توانێت لانیکه‌م به‌رگری له خۆی و منداڵه‌کانی بکات و کاره‌که نه‌گات به‌وه‌ی که کوشتن ڕوو بدات. که به‌داخه‌وه ئه‌مه دیارده‌یه‌کی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم ئاسایی ئه‌وا ده‌بێت بڵێم ئاشنا و ناسراوه.
“ژن‌کوژی”
ژن‌کوژی له ڕاپۆرته‌کانی ڕێکخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی به “کوشتنی به‌ئه‌نقه‌ستی ژنان به‌هۆی ژن‌بوون” ه‌وه پێناسه کراوه. به‌شێوه‌یه‌کی هاوشێوه، ژن‌کوژی له‌لایه‌ن ژنانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، دامه‌زراوه‌ی یه‌کێتی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ژنان، و نووسینگه‌ی کۆمیسارایای باڵای مافه‌کانی مرۆڤی ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان (وه‌کوو مه‌رگی تووندوتیژانه‌ی ژنان به‌هۆی ڕه‌گه‌زه‌وه) پێناسه کراوه. ژن‌کوژی وه‌کوو شێوازێکی تایبه‌ت له تووندوتیژیی دژی ژنان له‌گه‌ڵ تووندتیژیی سێکسیدا پۆلێنبه‌ندیی ده‌کرێت که ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ساڵی 1979 وه‌کوو (میکانیزمێک بۆ زاڵبوون، کۆنترۆڵ، سه‌رکوتکردن و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ژناندا) باسی کردووه.
“کوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف”
ئه‌و پێناسه‌یه‌ی له ژنکوژیی خرایه ڕوو ده‌بێت بۆ چالاکانی بواری ژنان و به تایبه‌تی ژنانی چالاک و وشیار ئه‌م پرسیارانه گه‌ڵاله بکات که ژنێتی چییه؟ سنووره‌کانی پیاوسالاریی تا کوێ درێژ بوونه‌ته‌وه؟ ڕێگاکانی پێش‌گرتن به تووندتویژیی دژی ژنان کامانه‌ن؟ ئاستی وشیاریی ژنان له کوردستاندا چۆنه؟ ئایا ژنانی کوردستان له تۆڕ و ڕایه‌ڵه‌ی تێکته‌نراوی پیاوسالاری ده‌توانن خۆیان ده‌ربازبکه‌ن و جیهان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و تۆڕه ببینن و خۆیان و جیهانیان پێناسه بکه‌ن و وه‌کوو مرۆڤ مافه‌کانی خۆیان وه‌رگرن؟ بێگومان ئیش‌کردن له‌سه‌ر هه‌ر کام له‌م پرسیارانه کاری مه‌یدانی و لێکۆڵینه‌وه‌ی سه‌رشه‌قام و کرده‌کی ده‌وێت تاکوو ئێمه ئاسۆیه‌کی ڕێژه‌ییمان له دۆخی وشیاریی ژنان و تێڕوانین و دۆخی ده‌روونیی ئه‌وان بۆ وه‌رگرتنی مافه‌کانی خۆیان و ڕۆشنگه‌ری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و تووندوتیژییانه بۆ ده‌رکه‌وێت که به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه و زۆربه‌یان بێده‌نگیی لێده‌که‌ن.
کوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که پێکهاتی ئایینی به‌هێز و فۆرمی نه‌ریتیی کو‌لتوور تیایاندا زاڵه و ژن وه‌کوو هێمای پاراستنی شه‌ره‌ف و کۆڵه‌که‌ی مه‌عنه‌ویه‌ت و ئه‌خلاقی ماڵ ناسێنراوه، ده‌رکه‌وتنی زه‌قی هه‌یه و هه‌ر جۆره هه‌ڵبژاردنێک که ئه‌م پێناسه پیرۆزه له ژن بخاته مه‌ترسییه‌وه به تووندترین شێوه له‌لایه‌ن پیاوسالاریی پشت ئه‌ستوور به ئایین و نه‌ریت لێی ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌مه ڕووکار‌ی پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یه، له زۆر حاڵه‌تدا ده‌شێت شتی وا هه‌بێت که گوتاری پیاوسالار بۆ پاساودانه‌وه و په‌رده‌پۆشکردنی تووندوتیژیی دژی ژنان چه‌کی شه‌ره‌ف و نامووس به‌کار ده‌هێنێت له حاڵێکدا ئه‌و شته‌ش له ئارادا نه‌بووه، بۆیه تۆڕی پیاوسالاریی و سیسته‌می به‌رهه‌مهێنانی مانایی و به‌هاکانی پێویستی به پێداچوونه‌وه و ڕه‌خنه‌کاریی ورد ده‌بێت به تایبه‌تی له لایه‌ن ژنانه‌وه و ئه‌م ڕهخنهکارییهش ئه‌وه‌نده‌ی ده‌بێت به ئاقارێ ئاوه‌زمه‌ندێتی و ئه‌قڵانییه‌تدا بجووڵێته‌وه، نابێت بکه‌وێته داوی بڕیار و حوکمه ڕه‌ها فیمینیستییه‌کانه‌وه. له‌م پرۆسه‌یه‌دا پیاوان ده‌بێت هاوکار بن و موماره‌سه‌ی ئه‌وه بکه‌ن که مافه‌کانی ژنان بناسن و دانینان پێدا بنێن، هیچ کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌ر ئه‌رز له ده‌ره‌وه‌ی بازنه و چوارچێوه‌کانی ئه‌خلاق بوونی نییه، کوشتن له‌سه‌ر شه‌ره‌ف له ناو گوتارێکی ئهخلاقتهوهرانهدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌ڵام پێش کوشتن ده‌بێت بیر له هۆکاره‌کانی که‌وتنه‌مه‌ترسیی شه‌ره‌ف و لادان له به‌ها ئه‌خلاقییه‌کان بکرێته‌وه نه‌ک پاش ڕوودانه‌که گیانی مرۆڤ بکرێته ئامانج و به‌هۆی بێده‌سه‌ڵاتی و ژێرده‌سته‌بوونییه‌وه ژیانی لێ وه‌ربگیرێته‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی گومان له کرده‌ی هه‌ڵه‌ی کوشتن بکرێته‌وه.
“خۆسوتاندن، خۆکۆژی، ژن‌کوژی”
پێشتر یه‌کێک له‌و دیاردانه‌ی که له‌ناو ژنان له کوردستان باو بوو خۆکوشتن له ڕێگه‌ی خۆسوتاندن و ئاگربه‌ردانه خۆ بوو که ئه‌مه‌ش ده‌کرێت وه‌کوو بوار و که‌یسێکی گه‌وره و گرینگ لێی بکۆڵرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وه‌کوو ئه‌زموون بۆ من ده‌رکه‌وتووه زۆربه‌ی ئه‌و ژن یان کچانه‌ی ده‌ستیان داوه‌ته خۆستوناندن که به یه‌کیک له ئازاراویترین و توندترین شیوه‌کانی خۆکوژی داده‌نرێت سته‌م و لێدان و زوڵمکردن له لایه‌ن پیاوانی بنه‌ماڵه و به‌تایبه‌تی شوو و برا و باوک ده‌خه‌نه ڕوو، هه‌ندێکیان باسی زه‌ختی دایکیش ده‌که‌ن که ئه‌مه‌ش بۆمان ده‌رکه‌وتووه ئه‌و دایکه هه‌مان به‌های پیاوسالارانه‌ی زهختئامێزی به‌سه‌ر کچه‌که‌دا سه‌پاندووه چون خۆی له ناو ئه‌و به‌هایانه‌دا قاڵ بووه و بۆیه کچه‌که یان ژنه‌که به هه‌ر هۆکارێک بووه به‌رگه‌ی نه‌گرتووه و خۆی کشتووه. ئه‌مانه هه‌مووی که‌یس و حاڵه‌تی تایبه‌ت بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ن له زۆر ڕه‌هه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی، که‌لتووری و ئابووری و خێزانییه‌وه تاکوو ئێمه بتوانین کۆتایی به ئازار و مه‌ینه‌تی ی ژنانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان بهێنین.
“ڕووداوه‌که‌ی سۆران”
ڕووداوه‌که‌ی سۆران که که‌سێک هه‌ر دوو هاوسه‌ره‌که‌ی خۆی ده‌کوژێت به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوونه بۆ هه‌بوونی ئه‌و تووندوتیژییه‌ی که به شێوه‌ی ئاشکرا و له شکڵی ژنکوژیدا ئه‌نجام ده‌درێت که بێگومان به پیی ئه‌و پێناسانه‌ی له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد تووندترین و دڵڕه‌قانه‌ترین شێواز به‌کار هاتووه، جیا له لایه‌نه ئیداری و مه‌یدانی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی ئه‌م ڕووداوه ده‌بێت ئه‌م پرسیاره بکه‌ین کاتێک گوتاری پیاوسالاری چه‌مک و دیارده‌ی فره‌ژنیی پێڕه‌و ده‌کات و پراکتیزه‌ی ده‌کات بۆچی ده‌بێ ژنان ملکه‌چی ئه‌مه بن و بچنه ناو ژیانێکه‌وه که پێشتر که‌سێکی تری له‌سه‌ره؟ ئایا هه‌موو ئه‌و ڕستانه‌ی که له هه‌ر دووک ژنی پیاوێک دهیبیتسین که ئێمه وه‌کوو خوشک واین، به ڕاستی له حه‌قیقه‌ته‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن؟ ئایا پیاوێک که ده‌یه‌وێت چه‌ند هاوسه‌ری بێت و خۆی له ناو ته‌نگه‌ژه‌ی ئابووری و مه‌عاشدا ده‌ژیت ئاوه‌زمه‌ندانه‌یه که دوو ژن یان چه‌ند ژن بێنێت؟ له حاڵێکدا خودی ئیشه‌که له بنه‌مادا دووره له یه‌کسانیی و ڕێز له که‌رامه‌تی مرۆڤ.
ئه‌گه‌ر ژنانێک له ژێر کاریگه‌ریی باوه‌ڕی ئایینی شوو به پیاوێک ده‌که‌ن که چه‌ند ژنی دیکه‌ی هه‌یه هێنده هێز و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه که له ناو هاوکێشه‌یه‌کی ئاڵۆزیی خێزانیی وادا پێش به قوربانیبوونی خۆیان و هه‌ست و سۆز و دواتر منداڵه‌کانیان بگرن؟ چۆن له‌مه دڵنیا ده‌بنه‌وه که ده‌توانن به‌رگه‌ی ئاوه‌ها شتێک بگرن؟ بێگومان ئه‌م بابه‌ته قسه و باسی زۆر هه‌ڵده‌گرێت و من ویستم کۆمه‌ڵێک سه‌ره‌داوی گشتی بده‌م به ده‌سته‌وه و ڕووداوه‌که‌ی سۆران ده‌توانێت نموونه‌یه‌کی ئاماده و کراوه بێت بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر هۆکار و بۆکاری ڕوودانی ئاوه‌ها کاره‌ساتێک و ده‌بێت لێژنه‌یه‌ک له کۆمه‌ڵناس و ده‌روونناس و پسپۆڕ لێی بکۆڵنه‌وه و ئه‌نجامه‌کان وه‌کوو ده‌یتا و زانیاری بیخه‌نه به‌رده‌ست تاکوو کۆمه‌ڵناسیی نه‌ته‌وه‌یی خۆمانی پی زه‌نگین و ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ین، هه‌رچی قسه‌کردنی ڕۆژنامه‌نووسانه و مه‌جازیی و فهتوادهرانهشه جگه له‌وه‌ی ئاوه‌که لێڵ بکه‌ن هیچی دیکه‌یان لێ ناخێزێت.
به‌و هیوایه‌ی هه‌موومان به پیاو و ژنه‌وه هاوکار بین له ڕێگه‌گرتن به ڕوودانی کاره‌ساتی له‌و شێوه‌یه تاکوو بتوانین له بهسهریهکهوهنان و دروستکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی وشیار و ئه‌وڕۆییدا پێشه‌نگ و سه‌رکه‌وتوو بین، چون ئێمه وه‌کوو کورد له پاڵ بابه‌ته نادروسته نه‌رێتییه‌کان کۆمه‌ڵێک بابه‌تی شاز و دره‌وشاوه‌ی نهریتیشمان هه‌یه که ڕێزی زۆری بۆ مرۆڤ به گشتی و ژن به تایبه‌تی داناوه و بینینی ڕێگه‌چاره‌کان بۆ ده‌ربازبوون له‌م ته‌نگژه هاوچه‌رخه کۆمه‌ڵایه‌تییه ده‌شێت خۆی له ناو ئه‌و نه‌ریته باشانه‌دا ببینێته‌وه که کورد به درێژایی مێژوویه‌کی دوور و نێزیک به‌رهه‌می هێناون.