“كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر سیسته‌می فیدراڵی و جیاوازی له‌گه‌ڵ سیسته‌می كۆنفیدراڵی”
كاتێك قسه له‌سه‌ر سیسته‌می فیدراڵی ده‌كه‌ین و خوێندنه‌وه بۆ مێژووه‌كه‌ی ده‌بینین كه سیسته‌می فیدراڵی مێژوویه‌كی زوَركوَنی هه‌یه، كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بوَ سه‌رده‌می یۆَنانی كۆن (ئیغریقیه‌كان). ئاره‌زووی كوَمهڵگا كوَنهكانی یوَنان بوَڕێككهوتن و ته‌بایی ، به‌مه‌به‌ستی به‌رگری گشتی و به‌ره‌و پێش بردنی مه‌سه‌له‌یه‌كی سروشتی یه ، وه گومان له‌وه‌دا نیه كه شاره كوَنهكانی یوَنان له ئاستێكی شایسته‌دا بوون له‌بواری شارستانی و پێشكه‌وتنه‌وه ، كه له وولاَتهكهیاندا هه‌بووه ، وه له‌م شارانه‌دا هه‌ردوو لایه‌نی تیوَری و پراكتیكی فیدراڵی ده‌ركه‌وتووه. بۆیه یاساناس خوزیه (joshi)ده‌ڵێ:”سیسته‌می فیدراڵی بیروَكهیهكی زوَر كوَنه ، كه ئه‌گه‌رێته‌وه بوَ مێژووی كوَنی یوَنانیهكان، وه ئه‌م سیسته‌مه تاڕاده‌یه‌كی زور له دوو سه‌ده‌ی ڕابردوودا بلاَو بوَوه ، واتا سیسته‌می فیدراڵی ئه‌نجامێكه له ئه‌نجامه‌كانی پێشكه‌وتنی مێژوویی”. وه له ((هندستان)) ی كوَنیشدا ، ئه‌م بیروَكهیه زوَر بلاَو بووه . ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ، له‌چه‌ند وولاَتێكی تێكهلاَوی (فیوداڵی – فیدراڵی) یه‌كێتی شار‌و هه‌رێمه‌كان پێكهاتبوو، وه‌ك virat) ،soptajanah، (panehjauanth
هه‌روه‌ها د.محه‌مه‌د عومه‌ر مه‌ولوود له كتێبی الفیدرالیه والدیمقراگیه للعراق ده‌ڵێ: له سه‌ده‌ی سیازده‌ی زایینی‌دا یه‌كگرتوویه‌كی دیكه به‌رپابوو ئه‌ویش یه‌كگرتووی (hanseatic) هانسیاتكی ئه‌ڵمانی بوو ، بوَشاره باكوورهكانی ئه‌ڵمانیا . ئه‌و یه‌كگرتووه بههوَی ته‌مه‌ن درێژیه‌وه له ئاستێكی باش‌دا بوو. به لاَم ڕۆڵی ئه‌و یه‌كگرتووه ڕووی له لاوازی و كه‌مبوونه‌وه كرد هه‌تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌م نه‌مێنێت، به‌هۆی پاڵه‌په‌ستۆی زلهێزه‌كان و ئه‌و جه‌نگانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی بوونه‌وه.
بهلاَم هه‌ندێ له مێژوونووسان و یاساناسان پێیان وایه ، كه یه‌كه‌م سیسته‌می فیدراڵی دوَكیومێنتكراو زیاد له ((3200)) سێ هه‌زارو دوو سه‌دساڵ له مه‌وبه‌ر ، له‌نێوان خێڵه‌كانی ئیسرائیل دا هاته دونیاوه. پێده‌چێت ، له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئه‌م ڕایه وه‌رگیرابێت كه‌له (سیسته‌مه ئیسرائیلیه‌كان ) دا، یه‌كێتی قهبیلهكان هه‌بووه، هه‌روه‌ها وه‌سفی فیدراڵی ئیسرائیلین كردووه به ((یه‌كێتی پیروَز)) ، به‌پیی ئه‌م واتایه ده‌توانین بڵێین یه‌كێتی ئهركیوس به هه‌مان شێوه‌ی سیسته‌می فیدراڵی بووه ، به هه‌بوونی به‌رگری سه‌ربازی و دیینی و یاسایشه‌وه. د.محمدشافعیش باس له مێژووی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌كات و ئاماژه به‌بوونی سیسته‌می فیدراڵی ده‌كات، له سه‌رده‌می دروست بوونی ئیسلامیشدا ئه‌م سیسته‌مه له‌سه‌رده‌می ئیسلامیشدا به‌كرده‌وه هه‌بووه ، جگه له‌وه‌ی نێوه‌ندێكی دهسهلاَتی ڕامیاری و سوپایی ، ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامی هه‌بووه. هه‌ر وولاَتێ له‌ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامدا بووبێ ، به فه‌رمانی گه‌وره‌ی موسوڵمانان فه‌رمانڕوایه‌كی تایبه‌تیان له نێوه‌نده‌وه بوَ دیاریكردووه، ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌ش به‌ناوی “جێ‌نشین ” ی موسوڵمانانه‌وه ، فه‌رمانڕه‌وایی وولاَتهكهی كردووه. له باره‌ی سه‌لماندنی بوونی سیسته‌می فیدراڵی له سه‌رده‌می ئیسلامدا ، د. حسێن موئنس ده‌ڵێ:”ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵییان جێگیر كرد ، كه ده‌ستووره ناوهندیهكهی قورئانی پیرۆزه بوو…”، هه‌ندێك له‌مێژوو نوسانیش ڕایان وایه له كوردستانیشدا هه‌موو ئه‌و میرنشینه بچوك بچوكه فیوداڵیانه‌ی له پێش و له پاش جه‌نگی (چاڵدێران) دامه‌زرابوون ، هه‌رهه‌موویان به‌شێوه‌ی فیدراڵی بوون.
ڕه‌نگه ئه‌م بۆچونه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت كه میرنشینه كوردیه‌كان به‌شێوه‌ی حكومه‌تی بچوككراوه بون، وه به‌هۆی ئه‌و جهمسهرگیرییهی له‌دوای شه‌ڕی چاڵدیران هاته‌كایه‌وه ، گه‌لی كوردی له‌ڕووی سیاسیه‌وه دابه‌شكرد به‌سه‌ر عوسمانیه‌كان و صهفهوییهكاندا و نه‌یهێشت كورد ببێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و له‌هه‌مان كاتیش‌دا نه‌یانتوانی بیكه‌نه به‌شێكی ڕاسته‌قینه له ده‌وڵه‌تی عوسمانی یان صه‌فه‌وی.
هه‌ر بۆیه مێژوونووسی گه‌وری كورد (عه‌لائه‌دین سه‌جادی) به درێژی باس له میژووی میرنشینه بچوكه فیوداڵیهكانی كورد ده‌كات و ده‌ڵێ: له‌سه‌ده‌ی شانزه‌یه‌مدا ، له ئه‌نجامی ئه‌و شه‌ڕه‌ی كه له نێوان فارسه‌كان و عوسمانیه‌كاندا له (1514)ز، له (چاڵدێران) ڕوویدا، كوردیش كه‌وته ناو ئه‌و دوو بهرهكیهوه، بۆیه كه‌سێك به‌ناوی (حه‌كیمی به‌دلیسی – مه‌لا ئیدریسی به‌دلیسی) كه‌وته مه‌یدانی سیاسه‌ت و توانی ئه‌و (23) بیست و سێ ئه‌ماره‌ته كوردیه‌ی كه هه‌بوون ، واتا له دیاربه‌كره‌وه تا موسڵ، بیكات به وێنه‌یه‌كی فیدراڵیی و پاڵی دا به ده‌وڵه‌تی عوسمانیه‌وه.
بهلاَم به بۆچوونی ئێمه، ئه‌گه‌ر به‌راوردێكی وورد بكه‌ین له نێوان تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی سیسته‌می فیدراڵی و ئه‌و ڕێكخستنه‌ی كه ئه‌ماره‌ته كوردیه‌كانی كۆكردبۆوه، ناتوانین وه‌سفی فیدراڵی بده‌ینه پاڵ ئه‌و (23) ئه‌ماره‌ته، چونكه جیاوازی زۆر هه‌یه له شێوه‌و پێكهاتنی ئه‌و ئهمارهتانهو چۆنیه‌تی ڕێكخستنیان له پاڵ ده‌وڵه‌تی عوسمانی‌دا، له به‌رامبه‌ر سیسته‌می فیدراڵیدا. جگه له‌مه‌ش دروستبوونی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی به بڕیارێكی سیاسی یاخود بڕیارێكی تاكه‌كه‌سی دروست نه‌بووه، به‌ڵكو له ئه‌نجامی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشكه‌وتنی مێژووی وولاَتان دروستبووه كه درهنجامهكهشی ده‌بێته ده‌ستورێكی فیدراڵی.
رووداوه مێژوویــیهكان بۆیان دهرخســـتین كه ده‌وڵه‌تی فیدراڵ له كۆنــهوه بوونی هه‌بووه ، بهلاَم ئــه‌و فیدراڵیه‌ته‌ی ئێمه باسی ده‌كه‌ین بهشـــێوهیهكی یاسایی و ڕامیاری ڕێكخراو له سه‌رده‌می ئهمــڕۆدا ، ( ده‌گــه‌ڕێته‌وه بۆ بهســـــتنی كۆنگره‌ی فلادلفیا له‌ساڵی (1787) ز ، كه له وولاَته یه كگرتووهكانی ئهمــــریكا بهســـتراوه ).
پاش شۆڕشی ئه‌مریكی ویلایه‌ته سه‌ربه‌خۆ نوێكان له‌ساڵی (1781) ز، دا كۆنفیدراڵیزمێكیان پێكهێنا، بهلاَم كه‌م و كورتیه‌كانی بووه هۆی گۆڕان و دوایی بووه هۆی مۆركردنی په‌یماننامه‌ی فلادلفیا . وه ئه‌نجومه‌نێكیان پێكهێنا ، به‌ناوی ( ئه‌نجومه‌نی بنیاتنان ) كه هه‌ستا به دانانی ده‌ستوور، (دیڤیدبوند هایمه‌ر) ده‌ڵێ: یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی ڕووبه‌ڕووی كۆنگره دهستووریهكه بویه‌وه ،ئه‌وه بوو ، چۆن سنوورێك بۆ دهسهلاَیی حكومه‌تی ناوه‌ندی دابنرێت وه له هه‌مان كاتیش‌دا دهسهلاَتی پێبدرێت كه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی پێویست بێت ، بۆیه دابه‌شكردنی دهسهلاَت به‌سه‌ر دوو ئاستی حكومه‌ت، حكومه‌تی نیشتمانی و حكومه‌تی ویلایه‌ته‌كان پێشنیاز كرا. ئه‌مه‌ش وایكرد، كه بیرۆكه‌ی یه‌كه‌مین ده‌ستووری فیدراڵی دابنرێت و هه‌موو خاسیه‌ته یاساییه‌كانی سیسته‌می فیدراڵیشی تیا ده‌ركه‌وت. دوایی سه‌ركه‌وتنی سیسته‌می فیدراڵی له وولاَته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زۆربه‌ی وولاَتانی دونیا سوودیان له‌م جۆره فیدراڵیه‌ته‌ی ئه‌مریكا وه‌رگرت ، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌توانین بڵێین لاسایی ئه‌زموونی ئه‌مریكایان كرده‌وه.
“چهمــــــكی فیـــــدراڵــی “
دوو زاراوه له‌م بواره دا هه‌ن كه زۆر به‌كاردێن ، ئه‌وانیش فیدراڵیه‌ت (federalism)و به فیدراڵی بوون یاخود یه‌كگرتووی فیدراڵی (federation)، زاراوه‌ی فیدراڵیه‌ت ( فیدڕڵیزم –federalism ) له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌ووشه‌ی(foedus)ی لاتینی یه‌وه ، وه‌رگیراوه . واتا په‌یماننامه یان ڕێككه‌وتن ده‌گه‌یه‌نێ، كه ئه‌م ووشه‌یه لایه‌نی فه‌لسه‌فی و ئایدۆلۆجیهكهی ده‌گرێته‌وه ، كهمهبهستیش له‌م ووشه‌یه برهنسیپی فیدراڵیه. وه له ئه‌نسكلۆپیدیای زانسته كۆمهلاَیهتیهكانیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ووشه‌ی (federation) چوار مانای ته‌م و مژاوی هه‌یه ، كه بریتین له:- “هاوپه‌یمانیه تی .(Alliance) كۆمه‌ڵه (League).كۆنفدراسیۆن ( (Confederation. یه‌كێتی – فیدراڵ federation) ) “، وه یاساناس (مارسیل.بریلۆ) پێناسه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی كردووه، كه (یه‌كێتی نێوان ده‌وڵه‌تانه، ملكه‌چی به‌شی (جزئی) یه‌ك دهسهلاَتی ناوه‌ندین له ده‌وڵه‌تی فیدراڵ‌دا، وه پارێزگاری له به‌شێك له سه‌ربه‌خۆیی ده‌ستووری و كارگێڕی و دادوه‌ری خۆیان ده‌كه‌ن) هه‌روه‌ها له كتێبی (النڤریه العامه فی القانون الدستوری و النڤام الدستوری فی العراق) پێناسه‌ی سیسته‌می فیدراڵی كردووه كه (یه‌كێتی ناوه‌ندیه، له نێوان چه‌ند ده‌وڵه‌تێك، هه‌ر یه‌ك له ده‌وڵه‌ته‌كان به گوێره‌ی ده‌ستووری فیدراڵی واز له به‌شێك له دهسهلاَتی ناوخۆیی و سه‌روه‌ری ده‌ره‌كی خۆیان ده‌هێنن بۆ كه‌سێتیه‌كی یاسایی نوێ، به ناوی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی.
ڕێگاكانی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، ده‌وڵه‌تی فیدراڵی به دوو ڕێگا دروست ده‌بێت
یه‌كه‌م: یه‌كێتی به پێكه‌وه نوسان (الچم).
چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ یه‌كده‌گرن، یاخود ده‌چنه ناو یه‌كتری، یه‌ك ده‌وڵه‌ت، كه‌له هه‌موو ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌كان به‌رزتره، داده‌مه‌زرێنن . وه ئه‌مه‌ش ڕێچكه‌یه‌كی ئاساییه و زۆر كاری پێكراوه بۆ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ. نمونه‌ی ئه‌م جۆره ده‌وڵه‌ته فیدراڵیانهش : ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی سویسرا و كه‌نه‌دا و ئوسترالیا و ئه‌ڵمانیا و یه‌كێتی باشووری ئه‌فریقا.
دووه‌م: یه‌كێتی به هه‌ڵوه‌شانه‌وه (التفكك).
هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتووی ساده (البسیگ) یه ، بۆ چه‌ند ده‌وڵه‌تێك، پاشان به ویست و ئاره‌زووی خۆیان یه‌كده‌گرنه‌وه، له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێك به ناوی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ. ڕێچكه‌ی دروست بوونی ده‌وڵه‌تی عێراقی فیدراڵیش به‌م شێوازه‌یه، هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ له یه‌ك هه‌رێم پێكهاتووه، ئه‌ویش ( هه‌رێمی كوردستان)ه. وه به‌لجیكا و هند و به‌رازیلیش به هه‌مان ڕێگا دروست بوون . لێره‌دا ده‌كرێت بڵێین هه‌روه‌ك چۆن ئه‌م دوو ڕێگایه بۆ دروست بوونی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ هه‌یه و گونجاوه، به هه‌مان شێوه‌ش بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و له ناوچوونی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ ، ئه‌م دوو ڕێگایه دروسته‌و گونجاوه.
ده‌كرێت ده‌وڵه‌تی فیدراڵی له ناو بچێت، به ڕێگای پێكه‌وه‌نووسانی (الچم) هه‌رێمه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی ساده‌ی یه‌كگرتوودا، وه‌ك : لیبیا له ساڵی 1963 له ده‌وڵه‌تی فیدراڵییه‌وه گۆڕا بۆ ده‌وڵه‌تی ساده. به هه‌مان شێوه‌ش به ڕێگای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی (التفكك) ده‌وڵه‌تی فیدراڵی و نه‌مانی په‌یوه‌ندی له نێوان هه‌رێمه‌كان و ناوه‌نددا ، ده‌وڵه‌تی فیدراڵ له ناو ده‌چێت و هه‌ریه‌ك له هه‌رێمه‌كان ده‌بێت به ده‌وڵه‌تێكی ساده‌ی سه‌ربه‌خۆ وه‌ك له ساڵی 1991دا، یه‌كێتی سۆڤیه‌ت هه‌ڵوه‌شایه‌وه بۆ پانزه ده‌وڵه‌ت . هه‌ندێكیان به شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ساده‌ی یه‌كگرتوو دروست بوونه‌وه ، وه‌ك : ئۆكرانیا و استونیا و ارمینیا و اوزبگستان.
“تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی سیسته‌می فیدراڵی”
یه‌كه‌م: له‌سه‌ر ئاستی نێو خۆیی.
1/ ده‌ستوور: ده‌بێت ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی فیدراڵ به‌رزترین یاسابێت له‌ووڵات، وه پێویسته ئه‌و ده‌ستووره نوسراو و وشك (جامد) بێت، هه‌تا سنوری ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حكومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمه‌كانیش به‌ڕونی دیاربێت وه‌نه توانرێت به‌ئاسانی هه‌موار بكرێت له‌لایه‌ن یه‌ك لهلایهنهكانهوه به‌ته‌نیا. وه‌هه‌ر هه‌رێمێكیش له‌پاڵ ئه‌م ده‌ستووره‌دا ، ده‌ستووری تایبه‌ت بهههرێمهكهی خۆی هه‌یه، به‌مه‌رجێك بڕگه‌كانی ناكۆك نه‌بێت له‌گه‌ڵ ناوه‌ڕۆكی ده‌ستووری فیدراڵی دا.به‌ڵام هه‌رچی چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی تایبهتكاریهكاندا له‌نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و هه‌رێمه‌كاندا به‌جێ ده‌هێڵرێت بۆ ده‌ستووری فیدراڵی.
2/دوانه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان: ده‌وڵه‌تی فیدراڵی خاوه‌نی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كانی (یاسا دانان و جێ به‌جێ كردن و دادوه‌ری) یه ، وه هه‌رێمه‌كانیش به‌جیاو سه‌ربه‌خۆ له‌و سێ ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی خۆیان خاوه‌نی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتی (یاسادانان و جێ به‌جێ كردن و دادوه‌رین). “بێجگه له كامیرۆن”. ئه‌وانیش به‌م شێوه‌یه‌ن:-
أ/ ده‌سه‌ڵاتی یاسا دانان: ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گرنگی دانانی یاساكانی هه‌یه له‌ده‌وڵه‌تی فیدراڵیدا به‌ته‌واوی، وه تێبینی ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان له‌ده‌وڵه‌تی فیدراڵیدا دابه‌ش ده‌بێت بۆ دوو ئه‌نجوومه‌ن،یه‌كه‌میان ( ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران)ه، كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ ده‌كات له‌هه‌موو هه‌رێمه‌كان و هه‌ر هه‌رێمه‌ی به‌ڕێژه‌ی دانیشتوان و ئاستی ده‌نگده‌ران نوێنه‌ری تیادا ده‌بێت، وه دووه‌میان (ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمه‌كان)ه ، كه مه‌به‌ست له‌بوونی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له‌ده‌وڵه‌تی فیدراڵیدا به‌شداریكردنی هه‌رێمه‌كانه له‌ویستی باڵای ده‌وڵه‌ت دا.
ب/ ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێ كردن: ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێ كردن له‌ده‌وڵه‌تی فیدراڵی دا دوانه‌یی یه، واتا ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێ كردنی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ له‌لایه‌ك و ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێ كردنی هه‌رێمه‌كان له‌لایه‌كی تر، (به‌پێی شێوه‌ی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی ، له ده‌وڵه‌ته جیاوازه‌كانی جیهان و بروای ئه‌و ده‌وڵه‌تانه، به‌پرنسیپی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌گۆڕێ).
ج/ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری: هه‌روه‌ك هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتی یاسا دانان و جێ به‌جێ كردن، هه‌رێمه‌كان له‌ده‌وڵه‌تی فیدراڵیدا، له‌پاڵ بوونی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌وڵه‌تی فیدراڵ، خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری سه‌ربه‌خۆیی خۆیانن. له ده‌وڵه‌ته فیدراڵیه‌كان پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری جیاوازه، به‌ڵام له‌هه‌مووی گرنگتر بوونی دادگای ده‌ستووری یان دادگای باڵای فیدراڵی یه. كه یه‌كێك له‌گرنگترین تایبه‌تكاریه‌كانی چاودێری كردنی ده‌ستووری بوونی یاساكانه.
3/ شه‌ڕ ( جه‌نگ). ههرشهڕێك له‌نێوان ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی دا، ڕووده‌دات. به‌شه‌ڕی ناوخۆیی یاخود (ئه‌هلی) دا ده‌نرێت، نه‌ك به‌شه‌ڕی نێو ده‌وڵه‌تی، هه‌ربۆیه چارهسهیری ناكۆكیه‌كانیش به گوێره‌ی ده‌ستووری ده‌وڵه‌تی فیدراڵیهكه ده‌بێت، نه‌ك به‌گوێره‌ی یاسای گشتی نێوده‌وڵه‌تی (القانون الدولی العام)، چونكه ، ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌كان سه‌روه‌ری ده‌ره‌كی خۆیان له‌ده‌ست داوه ، ته‌نها خاوه‌نی سه‌روه‌ری ناوخۆیین.
4/ سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ، له‌گه‌ڵ دوانه‌یی ده‌سه‌ڵاته‌كاندا ، كه ده‌وڵه‌تی فیدراڵیدا، ده‌وڵه‌تی فیدراڵ خاوه‌نی یه‌ك سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ته كه ئه‌ویش یان به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ هه‌ڵده‌بژێردرێت وه‌ك مه‌كسیك و به‌رازیل و نه‌مسا یاخود ناراسته‌وخۆ، به‌دوو قۆناغ: له‌قۆناغی یه‌كه‌م نوێنه‌ره‌كان (مندوبین) هه‌ڵده‌بژێردرێت له‌لایه‌ن گه‌له‌وه، وه لهقوَناغی دووه‌م سهروَك له‌لایه‌ن نوێنه‌ره‌كانه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت. وه‌ك لهویلایهتهیهكگرتووهكانی ئه‌مریكا و ئه‌رجه‌نتین پێڕه‌و ده‌كرێت وه‌له عێراقی فیدراڵیشدا به‌م دوو قوَناغه سهروَك كوَماری عێراقی فیدراڵ هه‌ڵده‌بژێردرێت.
دووه‌م: له‌سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تی.
1/ خاوه‌نی یه‌ك كه‌سایه‌تی یاسایی نێوده‌وڵه‌تییه.
به‌شێكی زوَری یاسا ناسان پێیان وایه له‌ده‌وڵه‌تی فیدراڵی دا واز له‌سه‌روه‌ری ده‌ره‌كی خۆیان ده‌هێنن بۆ دروست كردنی كه‌سایه‌تیه‌كی نوێ، كه كه‌سایه‌تیه‌كی هاوبه‌شه له‌نێوانیاندا به‌ناوی (ده‌وڵه‌تی فیدراڵی)، ئه‌مه مانای ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌تی فیدراڵی خۆی به‌ته‌نیا له‌ڕوو به‌ڕووبوونه‌وه‌ی دونیای ده‌ره‌وه دا ده‌رده‌كه‌وێت ، به‌م واتایه‌ش ته‌نیا ده‌وڵه‌تی فیدراڵ توانای جاڕدانی جه‌نگ و گرێ به‌ستی ئاشتی و به‌ستنی په‌یماننامه‌ی هه‌یه.
2/ به‌یه‌كبوونی وڵاتنامه (الجنسیه).
هه‌موو هاوڵاتیانی یه‌كگرتووی فیدراڵی له‌ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه جیاجیاكانیشدا یه‌ك وڵاتنامه‌یان هه‌یه، وڵاتنامهی دهوڵهتهفیدراڵهكه ده‌بێت ئه‌ویش به‌م پێیه ده‌گه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ته‌نها ده‌وڵه‌تی فیدراڵی مافی نوێنه‌رایه‌تی سیاسی و دبلۆماسی و چوونه ناو ڕێكخراوه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌یه وه‌ك ده‌وڵه‌ت نه‌ك هه‌رێمه‌كان. بۆ نمونه له ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ بونی چه‌ندین ویلایه‌ت، یه‌ك وڵاتنامهی ئه‌مریكیان هه‌یه بۆ هه‌مووی.
3/ یه‌ك ئاڵا‌و یه‌ك دراو.
ده‌وڵه‌تی فیدراڵی خاوه‌نی ئاڵایه‌كی خۆیه‌تی، كه ده‌ربڕی ویستی هه‌موو هه‌رێمه پێكهێنه‌ره كانیه‌تی، هه‌روه‌ها ده‌بێت خاوه‌نی یه‌ك دراوی گشتی ناوه‌ندی بێت.له‌م ڕووه‌شه‌وه ده‌بێت كه ده‌وڵه‌تی فیدراڵ له ده‌ره‌وه، وه‌ك یه‌ك ده‌وڵه‌ت سه‌یر ده‌كرێت به‌بێ سه‌یر كردنی دابه‌شكردنه هه‌رێمی یه ناوخۆییه‌كان بۆ چه‌ند هه‌رێمێك یان ولایهتێك.
“جیاوازی نێوان ده‌وڵه‌تی فیدراڵی وده‌وڵه‌تی كونفدراڵی”
یه‌كه‌م: یه‌كێتی كونفدراڵی دروست ئه‌بێت به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنێك له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌ت یان زیاتر به گوێره‌ی په‌یماننامه‌یه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ پاراستنی سه‌ربه‌خۆی ده‌ره‌كی و سه‌روه‌ری ناوخۆیی هه‌ریه‌ك له‌ده‌وڵه‌ته‌كان. له‌پێناوی گه‌شه‌كردن و گه‌یشتن به‌هه‌ندێ ئامانجی دیاریكراو له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی به‌ڵام ده‌وڵه‌تی فیدراڵی له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێكه‌وتن له‌سه‌ر دانانی ده‌ستووری فیدراڵی دروست ئه‌بێت.
دووه‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كۆنفدراڵی به‌پێی په‌یماننامه‌یه‌ك پێك دێت به‌سیسته‌مێكی نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت و ده‌كه‌وێته ناوچوارچێوه‌ی یاسای گشتی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، به‌ڵام یه‌كێتی فیدراڵی به‌پێی ده‌ستورێك پێك دێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات به سیسته‌مێكی ناوخۆیی دابنرێ و ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی یاسای گشتی ناوخۆیی یه‌وه.
سێهه‌م: ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌ی كه كۆنفدراڵی له‌سه‌ری دامه‌زراوه هه‌موار ناكرێت ، ته‌نیا به‌ڕه‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام نه‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه له ده‌وڵه‌تی فیدراڵی دا به‌پێی ڕێ و شوێنه یاساییه‌كان ده‌كرێت ده‌ستووری فیدراڵی هه‌موار بكرێت له‌گه‌ڵ بوونی ناڕه‌زایی هه‌رێم (له‌زۆربه‌ی نمونه‌كاندا) ، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌رێمه‌كان مافی جیابونه‌وه‌یان هه‌بێت. به‌ڵام ئه‌م مافی جیابوونه‌وه‌یه ڕه‌هانیه، به‌ڵكو ده‌كرێت هه‌رێمه‌كان ئه‌و مافه‌یان هه‌بێت وه‌ك له‌ده‌ستوری یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كه له مادده‌ی (17)دا ئاماژه‌ی بۆ كردووه.
چواره‌م: له‌یه‌كێتی كۆنفدراڵی دا، هه‌ریه‌ك له‌ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌كان پارێزگاری له‌ته‌واوی سه‌روه‌ری ده‌ره‌كی و سه‌روه‌ری ناوه‌وه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن.به‌ڵام له‌یه‌كێتی فیدراڵیدا ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌كان واز له سه‌روه‌ری ده‌ره‌كی و به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵاتی ناوخۆیش ده‌هێنن بۆ ده‌وڵه‌تی فیدراڵ.
پێنجه‌م: یه‌كێتی كۆنفدراڵی ده‌وڵه‌تێكی نوێ دروست ناكات، به‌ڵام په‌یوه‌ندیه‌كی نوێ دروست ده‌بێت له‌نێوان ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌كاندا، هه‌ربۆیه له‌یه‌كێتی كۆنفدراڵی دا هه‌ریه‌ك له‌ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌كان خاوه‌نی ئاڵای تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی و هه‌ریه‌كه‌شیان دراوی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه. هه‌رچی یه‌كێتی فیدراڵی یه ده‌بێته هۆی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی نوێ به‌ناوی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی، وه ده‌وڵه‌تی فیدراڵ ئاڵای فیدراڵی هه‌ڵده‌كات، هه‌ر هه‌رێمێكیش ئاڵایه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی له‌پاڵ ئاڵای فیدراڵیدا هه‌ڵده‌كات، وه خاوه‌نی یه‌ك دراوی ناوه‌ندیشه.
شه‌شه‌م: هه‌ریه‌ك له ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌كانی ناویه‌كێتی كۆنفدراڵی وڵاتنامهی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه‌و ده‌وڵه‌تێك بێگانه‌یه به‌نسبه‌ت خه‌ڵكی ده‌وڵه‌تێكی تر، سه‌ربه‌خۆیه له‌وانتر، په‌یوه‌ندی نێوانیشیان به‌پێی یاسای (القانون الاجانب) دیاری كراوه و خه‌ڵكی هه‌ر به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵكی ناو ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی فیدراڵ یه‌ك وڵاتنامه‌یان هه‌یه، بازێد و جێگه‌ی دانیشتنیشیان لێك جودا بێت.
حه‌وته‌م: ههرجهنگێك كه ڕووبدات له‌نێوان ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌كانی ناویه‌كێتی كۆنفدراڵی به‌جه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی داده‌نرێت نه‌ك به جه‌نگی ناوخۆی، له‌كاتێكدا ئه‌وشه‌ڕه‌ی كه له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌تی ئه‌ندام له‌یه‌كێتی فیدراڵیدا ڕووده‌دات به‌شه‌ڕی ناوخۆیی یان براكوژی (ئه‌هلی- Civilwar) داده‌نرێ.
هه‌شته‌م: له‌مه‌ڕ ئه‌و ناكۆكیانه‌ی كه له‌نێوان ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه‌كانی یه‌كێتی كۆنفدراڵی ڕووده‌دات، دادگایه‌كی باڵانیه بۆ سه‌یركردن و بڕیاردان، به‌ڵكو به‌ڕێگایه‌كی ئاشتیانه هه‌وڵ ده‌درێت چاره‌سه‌ری ناكۆكیه‌كه بكرێت ، به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی یه‌كێتی یه‌كه و له‌به‌ر ڕۆشنایی یاسای نێوده‌وڵه‌تی گشتی. به‌ڵام له‌ده‌وڵه‌تی فیدراڵیدا دادگای باڵای فیدراڵ هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ههرناكۆكیهك كه له‌نێوان هه‌رێمه‌كانی ده‌وڵه‌تی فیدراڵ‌دا ڕووده‌دات ، هه‌روه‌ك له ده‌قی مادده‌ی 93 ی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ئێراقیدا له‌بڕگه‌ی 4 و 5 ئاماژه‌ی بۆ كراوه.