گوتاری سه‌له‌فییانه له کوردستان به‌ره‌و گه‌شه‌کردن و پته‌وکردنێکی تازه‌باو په‌ل ده‌هاوێت، دۆخێک که ئه‌م گوتاره له ناو کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا هه‌یه‌تی، ته‌نها ئه‌نجام چالاکی خۆی و هه‌بوونی زه‌مینه‌یه‌کی مێژوویی-کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌پێی ئه‌وه‌ش به‌هره‌مه‌ندبوونی له تریبۆنی مزگه‌وت و شوێنه ئایینییه‌کان نییه، به‌ڵکوو ئه‌نجامی به‌ریه‌ککه‌وتن و پێکدادانی چه‌ندین هێز و جه‌مسه‌ری دیکه‌یه که به‌دیاریکراوی پاش ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 91 له باشوور هاته ئاراوه، ده‌توانین بڵێین نه‌توانین و ده‌رقه‌ت نه‌هاتنی گوتاره‌کانی دیکه به‌پیی زه‌رووره‌ت و پیویستییه مێژووییه-کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که وایکردووه سه‌له‌فییه‌ت بکه‌وێته په‌له‌قاژه و هه‌وڵی نوێ، ئه‌م په‌له‌قاژه‌کردنه به‌ده‌ر نه‌بووه له کاریگه‌ری و پێشوازیی له کتێبه‌کانی مه‌لا کرێکار ده‌کرێت، وه‌کوو ئاماژه‌یه‌کی دیار له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین.
له پاش ڕاپه‌ڕین و ئازادبوونی به‌شێک له باشووری کوردستان گوتاری سیکۆلاریزم و عه‌لمانییه‌ت به‌شێوه‌ی پراکتیک له ناو شار و ئیداره‌دانی مه‌ده‌نیانه‌دا خۆی مانیفێست کرد، ئه‌گه‌رچی زه‌مینه‌ی ئه‌م گوتاره(گوتاری کوردایه‌تی وه‌کوو ده‌رکه‌وته‌یه‌کی سیکۆلاریزم) له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا به درێژایی شۆڕشه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م نامۆ و تازه‌زاو نه‌بووه، به‌ڵکوو به‌هۆی دۆخی دانسقه‌ی کورد و شۆڕشه‌که‌ی و به‌شداربوونی زۆرچهشن له شۆڕشدا و سه‌رێتی و ئهوبهرتربوونی به‌های ئازادی و ڕزگاری به نیسبه‌ت هه‌ندێ چه‌مکی دیکه‌ی ئه‌خلاقیی که له کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نییه شارییه ئایینییه‌کاندا باو بووه، جۆره لادان و ڕچه‌شکێنییه‌ک هاته ئاراوه که خوێندنه‌وه‌ی بۆ مرۆڤ و ماف و جومگه‌کانی ژیان و بوونی زۆر جیاوازتر بوو له‌و پێناسه‌یه‌ی که نه‌ریت و ئایین له کۆنتێکسته ڕادیکاڵ و پێشنهکهوتووهکهیدا له جومگهکهکانی بوون و ژیانی مرۆڤی کورد هه‌یانبوو، دۆخی ئاوارته و دانسقه‌ی کورد له ئه‌زموونی شۆڕشدا وای کرد خۆبه‌خۆ سیسته‌مێک له به‌ها به‌رهه‌م بهێنرێت که پێش ئه‌وه‌ی چاوی هیوا ببڕێته ئاسمان و له خودا و ڕزگارکه‌ره‌کانی بپاڕێته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی وه‌کوو بوویه‌کی شه‌رمن و گوناهبار له سووچه ته‌نگه‌به‌ر و ته‌سکه‌کانی حوجره و ژوورۆچکه ئایینهییهکاندا بۆ ڕزگاربوون له ئاگری دۆزه‌خ و له‌ناوچوونی دونیای کوفر و ئیلحاد و بێئه‌خلاقیی له خودا بپاڕێته‌وه و بۆنی کۆنی لاپه‌ڕه‌ی کتێبه کۆنه‌کان هه‌ڵمژێ، چاو ببڕێته شاخه‌کان و له ههیوهت و ترسی دوژمنێکی خونکار و پڕچه‌ک به تانک و تۆپ و ئایه‌ت و حه‌دیس ڕوو بکاته چیا که‌ونارا و که‌ونینه‌کانی خۆی، ناچاربوو خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ ڕزگارکردنی تاک و کۆی کۆمه‌ڵگاکه‌ی بخاته ڕوو و به ئاراسته و ئاسۆی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه‌دا ترووسکاییه‌ک به‌دی بێنێت که زمان و کو‌لتوور و بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌ک که به‌ر نه‌فره‌تی ماکیاڤیلیسمی ڕۆژهه‌ڵاتی و ئوستووره‌ی ئایینی ئیسلامی که‌وتووه (به خوێندنه‌وه و شێوه به‌عسییه‌که‌ی) پراکتیزه بکات.
هه‌ر له‌م ڕووه‌وه ئه‌ندێشه‌ی مارکسیزم و لینینیزم و مائوئیزم له ناو ڕیکخراوه مۆدێڕنه‌کاندا ده‌رکه‌وت و گه‌شه‌ی کرد، به تایبه‌تی دوای شۆڕشی ئهیلوول و دامه‌زراندنی ڕێکخراو و پێکهاتی نوێی سیاسی-ئایدۆلۆژیی، سیمای ئه‌م گۆڕانکارییه مێژووییه زیاتر ده‌رکه‌وت. ئه‌م سه‌رهه‌ڵدانه نوێیه یان با بڵێین ئه‌م مانیفێستبوونه تازه‌یه‌ی ڕۆحی کورد جیا له‌وه‌ی که پێویستی و زه‌رووره‌تێکی مێژوویی بوو زیاتر له ئاسته سیاسی و حیزبییهکهیدا مایه‌وه و به هه‌موو ئه‌و هه‌وراز و نشێوانه‌ی که له شاخ و تاراوگه و ئاواره‌یی و هه‌ڵاتن و فڕکان فڕکاندا ئه‌زموونی کرد دوای کۆنترۆڵکردنه‌وه‌ی به‌شێک له شاره‌کان به‌ڕاده‌ی پێویست نه‌یتوانی گوتاری کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی به‌هێز و پته‌و بکات و ئه‌و تێڕوانینه گشتی و بنه‌ماییه‌ی که له ناو کۆمه‌ڵگادا بۆ پرس و جه‌مسه‌ره سه‌ره‌کی و سه‌ره‌تاییه‌کانی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک هه‌یه، ده‌سکاری بکات، به ئاستێک که ئێمه به ئاسانی شایه‌تی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ناپێشکهوتووانه و سه‌له‌فییانه‌ی گوتاری سه‌له‌فییانه‌ی کوردی نه‌بین.
دیاره مه‌به‌ست له گوتاری سه‌له‌فییانه ته‌نها هێزه ئایینییه تووندئاژۆ و بناژۆخوازه‌کان نیین، به‌ڵکوو کو‌لتوور و نه‌ریتی کۆنباوی کوردیش که دونیا له ده‌لاقه‌ی به‌ها کۆنه ئه‌خلاقییه‌کانه‌وه ده‌بینێت و له‌گه‌ڵ چه‌مکه‌کانی ئازادی و مافی مرڤ و بوونی ئینسان وه‌کوو کائین و سووژه‌یه‌کی بیرکه‌ره‌وه و ئازاد، کۆنباو و سه‌له‌فییانه ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه، بۆ نموونه ڕه‌خنه‌گرتنی چه‌په‌کان له گێڕانه‌وه ئایینییه‌کان هه‌میشه به‌رهه‌مهێنه‌ری فه‌توا و حوکم له ژێده‌ر و مه‌رجه‌عه ئایینییه‌کان بووه یان بابه‌تێکی جیهانگیر به ناوی خۆشه‌ویستی ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌میشه ئه‌وا زۆربه‌ی کاته‌کان له ده‌لاقه‌ی ئه‌قڵی نه‌ریتی کوردییه‌وه به بێشه‌ره‌فی و ئه‌تککردن خوێندراوه‌ته‌وه و کوشتنه‌کان له سه‌ر شه‌ره‌ف ئێسته‌ش له کوردستان له به‌ده‌ویترین حاڵه‌ته‌کانی خۆیاندا به‌رده‌وامن. ئه‌م سهلهفیبوونه ته‌نها تایبه‌ت نییه به هێزی ته‌قلیدیی ئایینی و هێزیی ته‌قلیدیی کو‌لتووریی به‌ڵکوو خودی ڕه‌وته چه‌په‌کانیش بێبه‌ری نه‌بوون له‌م بناژۆخوازی و ڕادیکاڵیزمه‌ی که ده‌رگای وتووێژ و گۆڕینی به‌شێنه‌یی و به‌خشکه‌ی کۆمه‌ڵگای داده‌خست.ئه‌مه‌ش زیاتر ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ تێروانینی به‌رده‌وام شۆڕشگێڕانه‌ی ڕه‌وته چه‌په‌کان و گۆڕانکاریی شێنه‌یی و بنه‌مایی و درێژخایه‌نی له پێڕستی ئامانجه‌کانیدا له‌به‌رچاو نه‌گرتبوو.
هه‌ر چه‌ند که‌س ناتوانێت حاشا له‌وه بکات که ده‌سکه‌وتی چه‌په‌کان له ڕوی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه زیاتر و کاریگه‌رتر بووه و هه‌ر به‌وانی دیکه به‌راورد ناکرێت. بۆیه لێره‌وه ده‌توانین باس له سه‌له‌فیزمی پێکهاته‌یی بکه‌ین واته سهلهفیزمێک که زیاتر له شێوه‌ڕوانینی گوتار و هه‌ڵگرانی گوتاره‌کانی سووژه‌ی ئێمه‌دا ده‌رده‌که‌وێت نه‌ک ناوه‌رۆکیان. بۆ نموونه له ناوه‌رۆکی هه‌ر سێی ئه‌م گوتارانه‌دا ژن ڕووبه‌رێکی فراوان و هه‌ڵبه‌ت جیاوازی داگیرکردووه. ژن له گوتاری یه‌که‌م(ئایینیی-سه‌له‌فی)دا وه‌کوو هه‌مووان ده‌زانین و بیستوومانه سه‌رچاوه‌ی شه‌هوه‌ت و گوناه و ملنان به‌ره‌و دۆزه‌خه بۆیه گوتاری یه‌که‌م کۆڵه‌که‌کانی قه‌ڵای خۆی له‌سه‌ر شانی ژنی گوناهبار و فریوده‌ر و هاوپه‌یمانی ئه‌هریمه‌ن ڕۆ ده‌نێت (هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به‌و واتایه نییه که ژن مانا و ده‌لاله‌تی باشه و جیاوازی دیکه‌ی له ده‌قی ئایینی‌دا نه‌دراوه‌تێ به‌ڵکوو ده‌کرێ بڵێین ئه‌م ده‌لاله‌ته له میتۆدی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م گوتاره‌دا به‌شێوه‌ی ره‌ها و تاکدهلالهت ده‌رکه‌وتووه) له گوتاری دووهه‌م(نه‌ریتی سه‌له‌فییانه)دا ژن کوانووی خێزان و ڕووبه‌ری پیرۆز و پانتای ئابڕوو و شه‌ره‌فه، هه‌ر جۆره لادانێک له ڕێڕه‌وه باوه‌که‌ی ژیان به پیی نۆرمه کۆن و باوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ڕووبه‌ڕووی کوشتن و سزادان ده‌بێته‌وه، ئه‌م تێڕوانین و خوێندنه‌وه‌یه‌ش ئه‌گه‌رچی ئامرازی ته‌فسیر و ڕاڤه‌کانی ئایینی نیین، به‌ڵام به‌پێی نۆرم و عورفی کۆمه‌ڵایه‌تیین و هه‌ر به‌و پێیه‌ش له ئایینیش بۆ جێخستن و ڕه‌واییدان به‌م پێناسه‌یه که‌ڵک وه‌رده‌گرن.
له گوتاری سێهه‌م یان چه‌پدا به پێچه‌وانه‌ی دوو گوتاری دیکه ژن ئیتر ئه‌و ناوه‌نده پیرۆز و جیاواز و قودسییه نییه که کێشه‌کانی ئاسمان و به‌هه‌شت و دۆزه‌خ له لایه‌ک و ئالنگارییه‌کانی عورف و کۆمه‌ڵگا و و نه‌ریت له لایه‌کی دیکه بیته‌نن و هه‌ر جۆره ئیرادهگهرێتییهکی لێ وه‌رگرن، به‌ڵکوو لێره‌دا ئیراده‌یه‌کی گوتاری هه‌بوو که ژن له ئاسته مرۆییه‌که‌یدا بهێنیته پێشه‌وه، ئه‌گه‌رچی ئه‌مه ههنگاوێکی جارهنووسساز و مێژوویی بوو، به‌ڵام ههنگاوێکی سه‌ره‌تایی بوو تاکوو ئێمه له ته‌نگژه و ئالنگارییه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م ڕه‌وته تێبگه‌ین. له‌م گوتاره‌دا ژن ههڵکێشرایه سه‌ره‌وه بۆ ئاستی پیاو(هه‌ڵه‌یه‌کی میتۆدیک و مه‌عریفه‌ناسانه که گوتاری پیاوسالاری کوردی ئێسته تازه به تازه خه‌ریکه ده‌سته‌ویه‌خه‌ی ده‌بێته‌وه) و پێناسه و پێگه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی درایه، به‌ڵام به دوو هۆکاری”دۆخی دانسقه؛ شۆڕش و خه‌باتی مان و نه‌مان” و “زاڵبوونی ڕۆحی پیاوسالار به شێوه‌ی وشیار یان ناوشیار” ئه‌م خاڵه گرینگ و چاره‌نووسسازه‌ی ڕزگاریی و ئۆتۆنۆمبوونی ژن نه‌پێکرا، بۆیه سه‌رجه‌م ئه‌م گوتارانه به هه‌موو جیاوازییه‌کانیانه‌وه نه‌یانتوانی ئه‌و ئه‌رکه مێژووییه‌ی ڕزگاریی ژن به ئاڕاسته و ئاسۆیه‌کی گه‌ش و دره‌وشاوه‌دا ببن و بیگه‌یه‌ننه هه‌وارێکی هێمن و بزۆز. ئه‌گه‌رچی دووره له ویژدان گه‌ر نه‌ڵێین گوتاری سێهه‌م ژنی شۆڕشگێڕ و خه‌باتکار و باوه‌ڕمه‌ندی دروست کرد و له ئاستێک له ئاسته‌کاندا کردی به پێشه‌نگ و ئاڵاهه‌ڵگر، به‌ڵام وه‌کوو وتم به‌هۆی ئه‌و دوو هۆکاره‌ی که له سه‌ره‌وه تیشکم خسته سه‌ری ئه‌م درهوشانهوهیهش زۆر ڕووناکایی و ترووسکایی به‌دی نه‌هێنا.
گرێپووچکه‌ی ئه‌م سێ گوتاره غیابی ژنناسی و قبووڵکردنی ژن وه‌کوو بابه‌ت و بوونێکی سه‌ربه‌خۆ بوو، یان ئه‌م کائینه له سۆنگه‌ی هێزێکی ئاسمانییه‌وه پێناسه ده‌کرا یان له گۆشه‌نیگای سووپێر ئیگۆیه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه یان ئه‌رکێکی مێژوویی له ده‌ره‌وه‌ی بوونی سه‌ربه‌خۆی خۆی وه‌کوو سهپێنرواێکی مێژوویی و سیاسی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، هه‌وڵدان بۆ ده‌ربازبوون له‌م سێ ته‌ڵزگه و تهلیسمهش ته‌نها به هاتنه‌گۆی ژن و مانیفێستبوونی لۆژیک و بوونی ژنانه‌ی خۆیان به هه‌موو دونیای واقیعی و خواستهکانیانهوهیه که بێگومان ده‌شێت له تێروانینێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌شه‌وه بگوورێن و هه‌ڵبقوڵێن، دێته ئاراوه.