دۆناڵد ترەمپ چەند ڕۆژێک بەر لە دەست بەکاربوونی لە سەرۆکایەتی ئەمەریکا، دراوێکی ئەلیکترۆنی دروستکردووەو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی خستوویەتییەڕوو. ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی the truth social دراوەکەی بڵاوکردووەتەوە کە بە ناوی ترەمپ خۆیەتی و دروشمی سەر دراوەکەشی جەختکردنەوەیە لە شەڕو نووسیوتی “شەڕ، شەڕ، شەڕ”. هەروەها ماڵپەڕێکی تایبەتی بە ناوی get trump memes بۆ کڕینی دراوەکە دروستکردووە، بە گوێرەی ماڵپەڕەکە سەرەتا 200 ملیۆن کۆین بەردەست دەبێت، بڕیاریشە تاوەکو سێ ساڵی داهاتوو ژمارەکە بۆ یەک ملیار بەرز بکاتەوە، بۆچی ترەمپ ئەوکارە دەکات ئاخۆ بەنیازە لە بیکاتە دراوی فەرمی وڵاتی زلهێزی ئەمریکا ؟
ترمپ بۆ پشاندانی تواناو هێزی خۆی و بۆ ئەوکەسانەی پشتگیری ترەمپ دەکەن ئەم دراوەی دروست کردوە زۆر باش ئەزانێ ناتوانێ شوێنی دۆلاری ئەمریکی بگرێتەوە چونکە.
یەکەم : هیچ متمانەیەکی نیە لەنێوبازرگانان و خاوەن کارەکان و بۆ دەرەوەی ئەمریکاش بەهەمان شێوەیە .
دووەم : ئەمە شتێکی کاتیەو پێ دەچێ دوای ساڵێکی دیکە کاری پێ نەکرێت یان زۆر بە کەمی ناوی بمێنێت.
سێیەم : ترەمپ ئەم دراوەی دروست کردوە بۆ پشتگیری لە خۆی و ئەو کەسانەی پشگیری لێ ئەکەن و تەنها وەک سەپۆرتی حکومەتی تازە کار ئەکات.
چوارەم : لە ئێستەدا جۆری دراوەئەلکترۆنیەکان ڕوولە زیادبونن بەڵام زۆر بە قورسی ئەتوانن متمانەی بەکاربەر بەدەست بێنن بەهۆی گۆڕانکاری زۆر خێرای نرخەکانیان.
پێنجەم : لەم ڕۆژانەی دوای بینیمان کە نرخی دراوەکە زۆر دابەزیوە بەپێی پێشبینیەکانم بێت تا کۆتای ئەمساڵ ڕەنگە بەس ناوەکەی بمێنێ . ئەگەر تا ئێستا بۆچونت وا بوە بڕۆی دراوەکەی ترەمپ بکڕیت ئەوە پێت ئەڵێم پارەکانت بسوتێنی باشترە .