لە مێژە هەر كەس گەرەكی بووبێت بە شێوەیەكی نا-قانوونی سەرمایە كەڵەكە بكات و پێبگات، دەستی بۆ تاوان و نا-قانوونی بردووە. ئەم دیاردەیە وەك هەر دیاردەیەكی نا-قانوونی ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ چەندین هۆكار، شایەد دەرئەنجامی ڕاستەو خۆی بگەڕێتەوە بۆ تێكڕای باج و ڕسومات كە دەخرایە سەر چالاكییە ئابووریەكان، چونكە سەرمایە بە قاچاغ لە شوێنێكەوە بۆ جێگەیەكی تر دەبرا، بەتایبەت ئەو شوێنانەی كە سیستمی بەڕێوەبردن یاخود گەندەڵی كارگێڕی تیایدا لێڵ و ئاڵۆزبوون.
“مه‌به‌ست له سپیكردنه‌وه‌ی دراو چییه؟”
سپیكردنه‌وه‌ی پاره Money laundering دیارده‌یه‌كی كۆنه، له‌و كاته‌وه گه‌شه‌یكردوه كه ئاده‌مزاد پێویستی به شاردنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه بووه كه به‌شێوه‌یه‌كی نا-قانوونی به‌ده‌ستی هێناون وه‌ك دزی و ساخته‌كردن، بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ر یان ئه‌و سه‌رمایانه‌ی كە له ڕێگای چه‌ته یی‌و ڕێگریه‌وه كه‌ڵه‌كه‌ی كردوون و … هتد.
شۆردنەوەی پارە یەكێكە لە دیارترین چالاكییە تاوانكارییەكان، هۆكارێكە بۆ سستبوونی پرۆسەی بازرگانی و ڕاگرتنی چالاكی بازرگانی ناو دەوڵەتی، پێگەیشتنی چینێكی نەناسراو لە كەسانی گوم ناو بە تایبەت ئەوانەی خاوەن وەبەرهێنانی گەورەن، بۆ نمونە ناوەندی كەنداو بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی ساڵی 2000 ئاماژەی كردووە كە 25% ئاڵۆوێری دارایی لە ناو بازاڕەكانی دنیادا دەرفەتی سپیكردنەوەی دراویان تیادا هەیە، هاوكات توێژینەوەكان ئاماژە دەكەن كە 70% قەبارەی سپیكردنەوەی دراو لە ڕێگای بازرگانی بە مادەی هۆشبەر، بازرگانیكردن بە چەك ساختەكردنی دراوەكانەوە پەیدا دەبێت و شاری نیۆرك گەورەترین ناوەندی جیهانییە بۆ پیادەكردنی ئەم تاوانە.
“پێناسه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پارە”
یه‌كێكه له تاوانه ئابوورێكان، ئامانجی ڕووپۆشكردنی قانوونی ئه‌و كارانەیە كه له به‌ده‌ستهێنان، كۆكردنه‌وه، به‌ڕێوه‌بردن، وه‌به‌رهێنان، هه‌ڵگرتن، ئاڵووێركردن و گواستنه‌وه‌ی دراودا به‌كار دەهێنرێت. وه‌ك چاندنی ڕووه‌كی هۆشبه‌ر، كڕین، فرۆشتن و بازرگانیكردن به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه، دزی و بازرگانیكردن به شوێنه‌واری دێرین، بازرگانیكردن به‌كۆیله‌ی سپی، ده‌ست به سه‌راگرتن‌و فڕاندنی هۆكاره‌كانی گواستنه‌وه‌و … هتد.
“مێژووی سپیكردنەوەی دراو”
دیاردەی سپیكردنەوەی پارە، دیاردەیەكی كۆنە، سەرەتا بەندبووە دەست درێژێكانی چەتەكانی دەریا، لە سەدەكانی ناوه‌راستدا و له ئەوروپا قەرزی ڕەبانی بەشێوەیەكی یەكجار بەربڵاو تەشەنەی كردبوو، ئەمجۆرە قەردە لای كلێسا یاساغ و قەدەغە بوو. دوای جەنگی جیهانی دووەم، گەورەترین پرۆسەی سپیكردنەوەی دراو ڕوویدا، كاتێك بانكەكانی سویسرا ڕازیبوون بە هەڵگرتنی پارەكانی ئەڵمانیاو ئیتالیای دۆڕاوی جەنگ كە بە (10$) ملیارد ئەمریكی مەزەندە دەكرا، لەو ساتە وەختەدا حكومەتی ئەمریكا پشتیگری لە دۆسیەی گەڕانەوەی ئەو پارانە دەكردو كەوتە ڕاوە دوونانی بانكەكانی سویسرا.
تا ساڵی هەشتاكانی سەدەی ڕابردو دەستەواژەی شوشتنەوەی پارە نەناسرابوو، ساڵی 1988لە ڤیەنا ڕێككەوتنامەیەك لە بارەی بەڕەنگار بوونەوەی مادەی هۆشبەر و سپیكردنەوەی دراو گەلاڵە كرا، ساڵی 1995 لە ئەمریكا قانوونێك لەو بارەوە جێبەجێكرا. ساڵی 1997 ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا ئاماژەی بە قەبارەی سپیكردنەوەی پارە كردووە كە ساڵانە دەگاتە سەد ملیار دۆلار واتە 2% داهاتی جیهان.
“هۆكارەكانی سپیكردنەوەی دراو”
له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا سپیكردنه‌وه‌ی دراو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو هۆكار
1. گه‌شه‌كردنی ناوه‌نده‌كانی دارایی له ناوچه‌كانی (ئۆفشۆر) هه‌ندێك جار به “به‌هه‌شتی ئۆفشۆر” ناو ده‌برێت، ناوچه‌ی ئۆفشۆر بریتییه له؛ ناوه‌ندگه‌لێكی دارایی، زۆربه‌ی كات ئه‌م ناوه‌ندانه ناكه‌ونه ژێر كۆت و به‌ندی قانوونە نیشتمانێكانه‌وه، یان داهاته‌كانیان باج نایانگرێته‌وه، هه بوونی ناوه‌ندگه‌لێكی له‌م جۆره، هه‌لێكی زێڕینه بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانهه‌وێت له دانی باج خۆیان بدزنه‌وه، له دۆخێكی وه‌هادا دراو له گشت لایه‌كه‌وه ڕووده‌كاته ئه‌و ناوه‌ندانه بێ ئه‌وه‌ی له سه‌رچاوه‌كه ی بپرسڕێته‌وه، زۆرێكی ئه‌م ناوه‌ندانه به‌شێوه‌یه‌ك كارده‌كه‌ن ئیشه‌كانیان نزیكه له سه‌ندوقی ڕه‌ش Black box” ه‌وه، چونكه تاوانكاران ده‌پارێزن له شاردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی دارایه‌كانیان.
2. پێشكه‌وتنی سیستمی ئاڵوگۆڕی ئه‌لیكترۆنی له بواری دراودا؛ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌و شۆرشه‌یه كە له بواری گه‌یاندن له سه‌ر ئاستی جیهان دروستبووه، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی تۆڕی كۆمپیوته‌ر كه هه‌موو ناوه‌نده‌كانی دارایی و دراوی له جیهاندا پێكه‌وه گرێداوه، به‌شێوه‌یه‌ك گواستنه‌وه‌ی پاره له شه‌و ڕۆژدا‌و به به‌رده‌وامی‌و له‌وپه‌ڕی ئاڵۆزیدایه و كارێكه دۆزینه‌وه‌ی سه‌ره‌داوه‌كانی كردوه به مه‌حاڵ.
ئامانجی سپیكردنه‌وه‌ی دراو، شاردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی پاره‌یه و گه‌ڕانه به‌شوێن ڕووپۆشێكی قانوونی بۆ ئه‌و دراوانه‌ی به‌شێوه‌ی نا-قانوونی به ده‌ستهاتوون. له ناوه‌ڕۆكدا كرداری سپیكردنه‌وه‌ی دراو فێلێكه له ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌كان ده‌كرێت ده‌رباره‌ی سه‌رچاوه‌كانی پاره بۆ نموونە ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت، قانوون و… هتد.
“شێوازەكانی شوشتنەوەی پاره”
1. سپیكردنه‌وه‌ی دراو له ڕێگه‌ی به گه‌ڕخستنی ئه‌و بڕه پارانه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی ناقانوونی په‌یداكراون وه‌ك فرۆشتنی چه‌ك، له‌شفرۆشی‌و ماده‌هۆشبه‌ره‌كان و …هتد.
2. سپیكردنه‌وه‌ی پاره به‌شێوه‌یه‌كی پێچه‌وانه له‌م شێوازه‌دا بنه‌مای بڕه دراوه‌كه قانوونه، واته سه‌رچاوه‌ی دراوه‌كه یاساغ نییه، به‌ڵام خه‌رجكردنی یاساغه وه‌ك خه‌رجكردنی پاره له بواری كڕینی چه‌ك ئه‌و چه‌كانه‌ی كه یاسا نێو نه‌ته‌وه یه‌كان یاساغیان كردووه.
“قۆناغه‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی دراو”
1. قۆناغی به‌گه‌ڕخستنی پاره؛ له‌م قۆناغه‌دا به مه‌به‌ستی خۆ ڕزگاركردن له‌و بڕه پاره زۆره، هه‌وڵده‌درێت ئه‌و بڕه دراوه نا-قانوونیە به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به گه‌ڕ بخرێت، وه‌ك: دانانی دراوه‌كه و به‌گه‌ڕخستنی له یه‌كێك له بانكه‌كاندا، یان لە دامەزراوەیەكی دارایدا، گۆڕینه‌وه‌ی بڕه دراوه‌كه به دراوی بێگانه، یاخود خه‌رجكردنی له كڕینی ئوتومبێل، یه‌ختی گرانبه‌هاو به‌گه‌ڕخستنی له بواری بیناسازی “عه‌قارات” دا، ئه‌م قۆناغه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری سپیكردنه‌وه‌ی دراوه‌كه ده‌كه‌ن گرانترین قۆناغه، چونكه ئه‌گه‌ری ئاشكراكردنی زۆره به تایبه‌ت له‌م قۆناغه‌دا دراوه‌كه پێكدێت له گوژمه‌ی نه‌ختینه یەكی زۆر.
2. قۆناغی كۆكردنه‌وه یان شاردنه‌وه؛ پاش ئه‌وه‌ی دراوه‌كه له بانكه‌كاندا ڕێگای یاسای پێ ده‌گیرێته‌به‌ر، له هه‌نگاوی داهاتوویدا خاوه‌نی دراوه‌كه “سپیكه‌ره‌وه‌ی پاره‌كه”، له ڕێگای كۆمه‌ڵێك كرداری ئاڵۆزی بانكییه‌وه هه‌ڵده‌ستێت به داشبه‌شكردنی پاره‌كه، له‌م هه‌نگاوه‌دا خاوه‌ن پاره‌كه له كاره‌كانیدا شێوازی قانوونی بانكی ڕه‌چاو ده‌كات تا گه‌ڕان و هه‌نگا و هه‌ڵگرتن به شۆێن سه‌رچاوه‌ی دراوه‌كه‌دا كارێكی قورس بێت، گرنگترین هۆكار له‌م قۆناغه‌دا بریتییه له گواستنه‌وه‌ی دراوه‌كه له بانكێكه‌وه بۆ یەكێكی تر یان ئاڵووگۆڕی دراوه‌كه به ڕێگای ئیلكترۆنی.
گه‌ڕان و شوێن هه‌ڵگرتنی دراوه‌كه قورس‌تر ده‌بێت، كاتێك پاره‌كه ڕاده‌ستی ئه‌و بانكانه بكرێن كه زۆر نهێنی پارێزن بەرانبەر ئه و پارانه‌ی له وڵاتانی تره‌وه ڕاده‌ستیان ده‌كرێت، ئه‌و بانكانه به “په‌ناگای ئارام، په‌ناگه ی ئارامی بانكی” ناوده‌برێن، ئه‌م په‌ناگانه به‌وه ناسراون قانوونەكانیان كارئاسانی زۆر ده‌كه‌ن و هۆكاری گواستنه‌وه‌ی باشیان له به‌رده‌ستدایه وه‌ك كه‌شتی‌و فرۆكه، هه‌روه‌ها زۆر به ئاسانی توانای دروستكردنی كۆمپانیایان هه‌یه.
3. قۆناغی پێكه‌وه به‌ستن؛ ئه‌م قۆناغه كۆتا هه‌نگاوه له شوشتنەوەی پاره‌كه‌داو به قۆناغی وشكردنه‌وه ناوده‌برێت، له‌م قۆناغه‌دا پاره سپیكراوه‌كه گرێ ده‌ده‌رێت به سوڕێكی ئابووری و سیستمی بانكییه‌وه، تا وه‌ك ده‌ستكه‌وت یان داهاتی گرێبه ستی بازرگانی ده‌ربكه‌وێت، نمونه‌ی ئه‌مكارانه كۆمپانیا و قه‌رزی خه‌یاڵی. كاتێك پاره‌كه ده‌گاته ئه‌م قۆناغه ئه‌سته‌مه جیاكاری بكرێت له نێوان پاره نا-قانوونی و دراوێكی قانوونی‌دا، ته‌نها له نێوان هه‌واڵگر و چه‌ته‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی دراودا له میانه‌ی گه‌ڕان و كۆكردنه‌وه‌ی هه‌واڵدا و به مه‌به‌ستی گه‌ڕان‌و پشكنین ده‌توانرێت كارێك بكرێت.
” كاریگەری سپیكردنەوەی پارە لە بوارەكانی ڕامیاری، ئابووری وكۆمەڵایەتیدا”
1. كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی نه‌ته‌وه‌یی و به هه‌ده‌ردانی ئابووری وڵات، كه له به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری ده‌ره‌كی ته‌واو ده‌بێت. چونكە خاوەن پارەكان لە ناوخۆدا ئەو پارانەیان دەست كەوتووە و خۆیان لە دانی باج دەدزنەوە، لە دەرەوەی سنوور كاری پێ دەكرێت و لایەنێكی دەرەكی سوود لەو سەرمایە دەبینێت.
2. كاریگەری لە سەر دابەشكردنی داهاتی نەتەوەی، بە هۆی سەرچاوە نا-دیارەكەیەوە چینێك پێ دەگەن لە كاتێكدا مافی ئەو خاوەندارێتیەیان نییە، دواتر خۆیان لە پێدانی باج دەدزنەوە كە حكوومەت بۆ تەواوكردن‌و ڕایكردنی ئیشەكانی پێویستێتی.
3. كڕینی گۆێرایه‌ڵی و خۆشه‌ویستی پیاوانی پۆلیس و دادگاكان، هۆكاره‌كه‌ی لاوازی پێكهاته‌ی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ته، ئه‌نجامه‌كه‌ی بریتییه له بڵاو بوونه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی تاوانی ڕێكخراو ئه‌نجام ده‌ده‌ن. دواتر ئه‌و پرسیاره سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئه‌مه‌ت له كوێ هێنا؟
4. داڕووخانی به‌های دراوی نیشتمانی و ناشیرینبوونی وێنه‌ی بازاڕی دارایی نه‌ته‌وه‌یی.
5. به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسانی ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كانه‌ی خراونه‌ته ڕوو به‌شێوه‌یه‌كی نالۆژیكی و هه‌ڕه‌مه‌كییانه. بۆ ئه‌و چین و تۆێژانه‌ی كه ئاره‌زووی به‌كارهێنانیان زیادی كردووه.
6. دابه‌زینی ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وت، به هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، نه‌دانی باج و كه‌م توانایی و گه‌نده‌ڵبوونی ده‌زگاكانی به‌ڕێوه‌بردن.
7. تێكچونی بواری ڕكابه‌ری و گه‌نده‌ڵبوونی كه‌شی وه‌به‌رهێنان و بڵاوبوونەوەی بێ كاری لە وڵات‌دا.
“سپیكردنەوەی پارە لە ئێراق”
دوای جەنگی دووەمی كەندا و لە ساڵی 2003و پاش نەمانی چاودێری حكوومی بەسەر دامەزراوەكانەوە بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ، بە هۆی ڕووخانی ژێرخان و لاوازبوونی بازاڕی ئێراق، وڵات بوو بە ژینگەیەكی لە بار بۆ تاوانی شوشتنەوەی پارە، پێكهاتەكانی ژینگەیی ناوخۆیی و دەرەكی كەشێكی لە باریان دروستكرد بۆ گەندەڵی و سپیكردنەوەی دراو، سەرچاوە ئەمنێكان دەیان دیاردەیان لەو بوارەدا تۆمار كردووە وەك تاڵانكردنی بانكەكان، ئاودیووكردن و هەڕاجكدرنی شوێنەوارە دێرینەكانی وڵات، بە قاچاخبردنی نەوت و بازرگانیكردن بە مادەی هۆشبەر.
بانكی ناوەندی لایەنێكی تری كایەكەیە، بە گوتەی چاودێران كار بۆ داچۆڕاندنی دراوی قورسی بیانی دەكات، بۆ نمونە (5 ـ6) گروپی مافیا قازانجی ڕۆژانەیان (280$) ە، لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی ئێراق ئاشكرایكرد لە نێوان ساڵانی (2006-2014) ( 360$) ملیار لە داهاتی وڵات بە گەندەلی و سپیكردنەوە بە تاڵان براوە كە كاریگەری زۆر خراپی لە سەر داهاتی نەتەوەی درووستكردووە.