“لایەنی کۆمەڵایەتی لە کۆڵۆمبیا” “ژن” لە کۆڵۆمبیا زۆر ئازادە، بێگانە وەک هەر هاووڵاتیەکەی وڵاتەکە دێت و دەچێت، هاووڵاتیان بەشێوەیەکی بەربڵاو دەژین، هندە سورەکان لە دارستانەکان دەژین، ڕەش پێشتەکان لە ناوچە گەرمەکان، ئەوروپی و بەڕەچەڵەک ئیسپانیەکان لە ناوچە ساردەکاندا دەژین.
ناوی باو: کۆڵۆمبیا.
ناوی فهرمی: کۆماری کۆڵۆمبیا.
سیستەمی حکومڕانی: کۆماری، سەرۆکی کۆمار خۆی سەرۆکی حکومەتە.
دەستەی یاسادان: لە دوو ئەنجومەن پێکدێت؛ ئەنجومەنی پیران(102) ئەندام، ئەنجوومەنی نوێنەران (163).
ڕووبەر: (1,138,910)کم2.
ژمارەی دانیشتوان: (50,882,891) کەس لە ساڵی (2020).
کۆمەڵە نەژادییەکانی ئەو وڵاتە: میستیزۆ(تێكەڵەی هندۆ ئەوروپی)، ئەوروپی، هندی ئەمریکا، مۆلاتۆ(تێکەڵی ڕەش پێست و هندی ئەمریکا)، ئەفریقی ڕەش.
ئاین: مەسیحی.
زمان: ئیسپانی.
پایتەخت: بۆگۆتا.
شارە سەرەکییەکان: کالی، مدیلین، بارانکیلا، کارتاگینا، ئەرمینیا.
دراو: بیزۆ.
سروودی نیشتمانی: سەروەریمان هەردەمێنێت.
تێکڕای داهاتی نەتەوەیی: 58,9 ملیار دۆلاری ئەمریکی.
دابەشبوونی کارگێڕی: کۆڵۆمبیا دابەشبووە بۆ (32) یەکەی کارگێری.
“ئاو و، هەوای کۆڵۆمبیا”
ئاو و، هەوای “کۆڵۆمیبا” جیاوازە بەهۆی بوونی ناوچەی بەرزونزمی، کە بەفرێکی بەردەوام لە لوتکەی چیاکان هەیە، بەرزاییەکانیش ناوچەیەکی ساردو زۆرترین نیشتەجێبوونی لە خۆگرتووە، هەروەها ناوچەکانی دەریای “کاریبی” لە باکوور گەرمە، نێوەندی پلەکانی گەرما (14) پلەی سەدیە.
بەرهەمە کشتوکاڵییەکان: مۆز، مەنیهۆت، قاوە، گەنمەشامی، کاکاو، پەتاتە، برنج، قامیشی شەکر، چاندنی مادە هۆشبەرەکان (مادە نایاسایەکان)،گوڵ.
سامانی ئاژەڵ: بەخێوکردنی مەڕو ماڵات، ڕاوە ماسی.
بەرهەمە پێشەسازیەکان: چنینی جلوبەرگ، دروستکراوە خۆراکییەکان، چیمەنتۆ، مادە کیمیایەکان، بەرهەمە کانزاییەکان.
سامانی کانزایی: خەڵوزی بەردین، زمڕود، ئاڵتون، ئاسن، گاز، نەوت، نیکڵ.
“شوێنی جوگرافی”
کۆڵۆمبیا؛ وڵاتێکە دەکەوێتە بەشی باکووری ڕۆژئاوای کیشوەری ئەمریکای باشوور. وڵاتی ڤەنزەویلا دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی، بەڕازیل دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی، ئیکوادۆر دەکەوێتە باشووری، زەریای هێمن و پەنەما دەکەونە ڕۆژئاوای، دەریای کاریبی دەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای، ناوچەکانی سەر دەریای کاریبی و زەریای هێمن بەدەشتێکی نزم دادەنێت، سێ زنجیرە چیا-ش لە باکوورەوە بۆ باشووری “کۆڵۆمبیا” درێژ دەبنەوە زیاتر لە سێ لەسەر چواری دانیشتوانی “کۆڵۆمبیا” لەو ناوچەیە نیشتەجێ بوون.بەڵام دەشتەکانی ڕۆژهەڵات نزیکەی لە %60 ی ڕووبەری وڵات دەگرێتەوە، ڕێژەی لە %2 ی دانیشتوانی نیشتەجێی بوون، ئەمەش بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرما و بڵاوبوونەوەی دارستانە کەمەرەییەکان لەو ناوچەیەدا، هندەکانی ئەمریکا یەکەم دانیشتوانی ناوچەکە بوون.
“مێژووی کۆڵۆمبیا”
لەسەرەتای سەدەی شازدەیەمەوە؛ ئیسپانییەکان گەیشتوونەتە کۆڵۆمبیا، پاشان ئیسپانیا هەستا بە تێکەڵکردنی ناوچە دراوسێکانی کە داگیری کردبوو، تاوەکو ڕووبەریان بەرفراوان بکات و، ناوی نا ویلایەتی (گرناتەی نوێ) کە هەریەک لە کۆڵۆمبیا و ڤەنزەویلا و ئیکوادۆر و پەنەمای لە خۆگرتبوو. لە ساڵی 1810)) زۆربەی بەشەکانی ویلایەتی گرناتە سەربەخۆیی خۆیان راگەیاند، هەربۆیە بەرواری 20/7/1810 بە جەژنی نیشتمانی ئەو وڵاتە دادەنێرت. لە ساڵی 1819)) جەنراڵی ڤەنزوێلی “سیمۆن بۆلیڤەر” توانی هێزە ئیسپانییەکان تێکبشێكنێت و بووە یەکەم سەرۆکی کۆڵۆمبیای مەزن، کە تەواوی زەوییەکانی گرنتاتەی نوێی لە خۆگرتبوو، ناوی کۆڵۆمبیاش وەک ڕێزلێنانێک بۆ دۆزەرەوەی ئەمریکای کۆلۆمبۆس هەڵبژێردرا، لە ساڵی ((1830 هەریەک لە ڤەنزەویلا و ئیکوادۆر لەو وڵاتە جیابوونەوە. لە ساڵی (1866) دەستووری کۆڵۆمبیا کۆماری کۆڵۆمبیای دامەزراند. لە ساڵی ((1903 پەنەما لە کۆڵۆمبیا داماڵرا، هەروەها لە ساڵی (1945)دا بووهتە ئەندامی نەتەوە یەکگرتوەکان. دوای سەربەخۆی وڵات دووچاری چەندین ململانێی سیاسی بۆتەوە. کێشەی سەرەکی لە نێوان دیاری کردنی دەسەڵاتەکانی حکومەت و دەسەڵاتەکانی کلێسەی کاسۆلیکی بوو، کێشەکان بوونە هۆی هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ، بە هەزاران کەس بوونە قوربانی شەڕی ناوخۆی وڵات، کە ئەم شەڕە لەسەر دەسەڵات بوو، جگە لەوەی چەند باڵێکی جیاوازی هەبوو لە نێوان بازرگانەکانی مادە هۆشبەرەکان، یان بەهۆی هەڵگیرسانی شۆڕشە میللیەکان لە دژی حکومەت، یان لە نێوان کڵێسە و حکومەت، دواین شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە ئەو شەڕەی ساڵی (1964) لە نێوان هێزە حکومییەکان و چەند ڕێکخراوێکی چەپڕەو، کە ڕێکخراوێكی چەکداری مارکسی بوو، بە یەکێک لە گەورەترین ڕێکخراوەکانی کۆڵۆمبیا دادەنرا، ڕێکخراوی ناوبراو داوای ڕاگرتنی ئەو هەڵمەتە سەربازییەی حکومەتی دەکرد بە هاوکاری ولایەتە “یەکگرتوەکانی ئەمریکا” لە دژی چاندنی مادە هۆشبەرەکان دەستی پێکرد بوو، نزیکەی (135)هەزارکەس بوونە قوربانی ئەو شەڕە، شایەنی باسە؛ تا ئێستاش ململانێی نێوان حکومەت و بازرگانانی مادەی هۆشبەر بەردەوامە. شەڕە ناوخۆییەکان چەندین تاوانی فڕاندن و دزی و جەردەی لێکەوتەوە، بە پێی ئامارێکی حکومی؛ ساڵانە زیاتر لە (3) هەزار پڕۆسەی فڕاندنی هاوڵاتی کۆڵۆمبی و بێگانە لەو وڵاتەدا تۆمار دەکرێت، کارگەیشتە ئەوەی کۆڵۆمبیا نازناوی پایتەختی فڕاندنی جیهانی لە خۆبگرێت لە ساڵی (1998) حکومەتی کۆڵۆمبیا هەستا بە دامەزراندنی ناوچەیەکی داماڵڕاو لە چەک، بە ڕووبەری (14000)کم٢ لە هەرێمی کاگوان خستیە بەردەستی یاخی بووان، هێزە چەکدارە شۆڕشگێرەکانی کۆڵۆمبیا، کە بە کورتکراوەی بە “فارک” دەناسرێن و زیاتر لە ( (16500 چەکداری هەیە، ئەمە وەک دەربڕینێک لە حکومەتەوە بۆ ئاشتبوونەوەی گشتی، لە سەرەتاکانی ساڵی (1999) دەستکرا بە دانوستان لە نێوان حکومەت و ڕێکخراوی فارک، بێ هیچ ڕێکكەوتنێکی پێشوەخت بۆ ئاگربەستی نێوانیان. لە ساڵی 2000))دا حکومەتی کۆڵۆمبی و یاخیبووان گەیشتنە ڕێككەوتێک بۆ ئاگربەستی نێوانیان، ئەمە دوای چەندین دانیشتن و گفتوگۆی چڕ، بۆ کۆتایی هێنان بەشەڕ و پێکدادان لە هەردوولایەنەوە، بەڵام دوای یەک هەفتە لەو بەروارە سەر لە نوێ شەڕوپێکدادان دەستی پێکردهوە، کە شەڕێکی زۆر توند ڕوویدا.
پاشان لە ساڵی (2002) کۆڵۆمبییەکان لە ڕێگای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیەوە “ئەلفارۆ ئۆریبی” تەمەن (49)ساڵیان بە سەرۆکی وڵات هەڵبژارد کە لەگەڵ دەستپێکردنی کارەکانی وەک سەرۆکی وڵات، هێزەکانی “فارک” دەستیان کرد بە بۆمبارانکردنی چەند ناوچەیەکی جیاواز لەو وڵاتە کە ژمارەیەک کوشتار برینداری زۆری لێکەوتەوە، ئەلفارۆ سوێند خواردنی دەستووریدا بەڵێنیدا بە دەستێکی ئاسنین سزای یاخیبووان بدات، حکومەت لە ساڵی (2002) دا باری نائاسایی ڕاگەیاند، باجێکی زۆری خستە سەر هاوڵاتیان بە ئامانجی پشتیوانی کردنی هەڵمەتێکی سەربازی گەورە لە دژی ڕێکخراوی “فارک”، کۆڵۆمبیا ئەمڕۆ دووچاری کێشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی گەورە بووهتەوە، ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ تەرخانکردنی سامان و داهاتی ئەو وڵاتە بۆ شەڕە ناوخۆییەکان، جگە لە قۆرغکردنی سیاسەت بە دەستی کۆمەڵێک کاربەدەستی دیاریکراوە. بەڵام ئەوەی لەو وڵاتەدا بەدیدەکرێت نەبوونی توندڕەوی نەتەوەی، ئاینی، کۆمەڵایەتییە. لە ساڵی (2017) دا نێردهی نهتهوهیهكگرتووهكان له “كۆڵۆمبیا” له بهیاننامهیهكدا رایگهیاندووه، بۆ جاری سێیهم و دوایین جار، بارههڵگرهكانی نهتهوه یهكگرتووهكان چهكهكانی فارك-یان باركردووه كه له حهوت ههزار و 132)) پارچه چهك پێکدێت، چهكهكان له چهكداره شهڕكهرهكانی فارك له 26)) ناوچه وهرگیراون و (77) كۆگای چهكیش لهناوبراون. ههروهها لهساڵی (1966) رێكخراوی “فارك” به فهرمی خۆی راگهیاند و شهڕی چهكداری له دژی حكومهت راگهیاند تا واژۆكردنی رێككهوتنی ئاگربهست له 24 ی تشرینی دووهمی2016، تائێستا زیاتر له (300) ههزار كهس لهو شهڕانهدا كوژران و زیاتر لە (6) ملیۆن كهسیش ئاوارهبوون لهئهنجامی شهڕی چهكداری لهنێوان ههردوو لایهندا به پێی ئاماری فهرمی.
“لایەنی کۆمەڵایەتی لە کۆڵۆمبیا”
“ژن” لە کۆڵۆمبیا زۆر ئازادە، بێگانە وەک هەر هاووڵاتیەکەی وڵاتەکە دێت و دەچێت، هاووڵاتیان بەشێوەیەکی بەربڵاو دەژین، هندە سورەکان لە دارستانەکان دەژین، ڕەش پێشتەکان لە ناوچە گەرمەکان، ئەوروپی و بەڕەچەڵەک ئیسپانیەکان لە ناوچە ساردەکاندا دەژین.
“کۆڵۆمبیا و، مادەی هۆشبەر”
“کۆڵۆمبیا” بە پلەی یەکەم دێت لە جیهاندا لە بەرهەمێنانی مادەی هۆشبەری کۆکاین، هەروەها بە پێی توێژینەوەیەکی زانستی سەبارەت بەم کێشەیە؛ کە لەلایەن زانایانی کۆمەڵناس و، پسپۆر لە بوارەکانی قەڵاچۆکردندا ئاشکرا کراوە کە ئەو ناوچەیەی دەرمانڕژێن دەکرێت لە لایەن جووتیارەکانەوە چۆڵ دەکرێت و مافیاکانی کۆکاین ناوچەی تازە و مادەی کیمیایی فرۆکەکانەی نهێنی بۆ جووتیارەکان تەرخان دەکەن، تاوەکو دەستبکەنەوە بە چاندنی کۆکاین. بەڵام مەترسی هەرە گەورەی حکومەت لەوە دایە کە بە دەیان هەزار جووتیار کار لەم بوارەدا دەکەن ئەگەر بێت و حکومەت بێکار و بێ کێڵگەیان بکات، ئەوا بێگومان پەیوەندی دەکەن بە یاخیبووانەوە، کێشەکان هێندەی تر ئاڵۆز دەبن، لەساڵی 1985)) گڕکانی “نیڤادۆ دل ڕویزی” چیای ئەندێزی ڕۆژئاوای بۆڤۆتای پایتەخت بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 25)) هەزار کەس و بەدوایدا لافاوێکی گەورە و بوومەلەرزەیەک پەیدابوو. لە سەرەتای ساڵی (1999) بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە شاری ئەرمینیای ئەو وڵاتەیدا و، بۆیە هۆی کوشتن و برینداربوونی دەیان هاوڵاتی جگە لە زەرەر و زیانێکی مادی زۆر.
سەرچاوە/ کتێب
١/ ئینسایکلۆپیدیای جوگرافیای جیهانی، نووسینی نیبک تللو، وەرگێرانی سەفین لاوچاک، چاپی یەکەم، چاپخانەی چوارچرا، سلێمانی، ساڵی چاپ 2015.
سەرچاوە/ ئینتەرنێت
https://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=26172&babet=3&relat=1024&fbclid=IwAR0WGWf0Qw1g3ItG7h4Hq3VwaYl6qLZwisLE98xQLmlawqanr49u0f17tQw
https://www.aljazeera.net/encyclopedia/countries/2014/10/18/%D9%83%D9%88%D9%84%D9%88%D9%85%D8%A8%D9%8A%D8%A7?fbclid=IwAR2FeAjxlbZKVBcynRLI2_4WOTg9cENICut2zNDsRyp6_W7MmgXk2yLZNjI
https://www.softarabia.com/colombia-population/?fbclid=IwAR0hHShuYPAq70iZaXVo0rH0lqCBtbxMAkIAhc41I6aA52BS4DGkc0nknDo
https://mawdoo3.com/%D8%B9%D8%AF%D8%AF_%D8%B3%D9%83%D8%A7%D9%86_%D9%83%D9%88%D9%84%D9%88%D9%85%D8%A8%D9%8A%D8%A7?fbclid=IwAR3eSkcHWw-3Ch3sRsj2IeydMjnBe845Uuhq4JU67pb11zyhW38X8ORZjVc