“خود” و “ئه‌ویدی” دوو چه‌مکی هه‌ره گرینگن که به شێوه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی له لایه‌ن فه‌یله‌سووفی ئاڵمانی؛ فریدریش هیگله‌وه داهێنراو و په‌ره‌ی پێدراو و دواتر له لایه‌ن بیرمه‌ندان و کۆمه‌ڵناسان و ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه که‌ڵکی زۆری لێ وه‌رگیراو و زیاتر په‌ره‌ی پێ درا. هۆکاری سه‌ره‌کیی گرینگبوون و په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م دوو چه‌مکه په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆ و جه‌وهه‌رییانه به چه‌مکی شوناسه‌وه، شوناس هه‌م به مانا گشتی و جیهانگیر و یۆنیڤێرساڵهکهی واته له پله‌ی مرۆڤ یان ئینسانێکدابوون و هه‌م به واته سرووشتی و خۆماڵییه‌که‌ی واته به پێی تایبه‌ته‌مه‌ندییه کولتووری و زمانی و ئایینیی و جوگرافیاییه‌کان واته له پله‌ی نه‌ته‌وه، پێکهات یان که‌مینه‌یه‌کی ئایینی و کولتووری و زمانی و کۆمه‌ڵایه‌تی. تێکه‌ڵکردنی سنووری نێوان ئه‌م دووه و ده‌ستبه‌ردان له هه‌ر کام له به‌ره‌کان ئێمه ده‌خاته ناو کایه‌یه‌که‌وه که له هاوکێشه‌ی ململانێی نێوان خود و ئه‌ویدی ده‌بین به ژێرده‌سته، واته ده‌بێت به شێوه‌ی هاوکات له ناو هه‌ر دوو به‌ره‌که‌دا و له ناو هه‌ردوو سیسته‌مه ماناییهکهدا وشیار و چالاک بین، گومانی تێدا نییه که دوای شه‌ست ساڵ زیاتر له داهاتنی چه‌مکی “گوندی جیهانیی”له لایه‌ن مارشال مه‌ک لۆهان؛ بیرمه‌ندی که‌نه‌دی تێده‌په‌ڕێت و ئه‌گه‌ر ئێسته واقیعبینانهتریش بیر بکه‌ینه‌وه تێدگهین که به‌هۆی به‌رفراوانبوونی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی هه‌ر مرۆڤێکی سه‌ر زه‌وی (به پێی هه‌ندێ هه‌لومه‌رجی ڕێژه‌یی) به تریبۆن و ئه‌کاونت و په‌یج و هه‌ژمارێکی ناو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، دانیشتووانی ئه‌م گونده‌یان زۆر له‌یه‌کتر نێزیک‌تر کردووه‌ته‌وه و گونده‌که ورده‌ورده ده‌بێت به “گه‌ڕه‌کێکی گه‌وره‌ی جادوویی” که هه‌مووان تێیدا ده‌واریان هه‌ڵداوه و به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان نیشته‌جێن.
به‌م هۆیه‌وه ئاساییه دانیشتووانه جیاوازه‌کانی ئه‌م گونده که ئێسته له ئاڕاسته‌یه‌کی نزیک و هاوبه‌ش یان بازنه‌یه‌کی پێکه‌وه‌بوون و پێکهوهههڵکردندا کۆ بوونه‌ته‌وه، زۆر هه‌ڵسوکه‌وت و قسه و هه‌ڵوێستیان له یه‌ک بچێت و جۆرێک هاوشێوه‌یی و چوونیهکبوونیان تێدا ده‌رکه‌وێت! به‌ڵام له دواجاردا هه‌ر ده‌وارێک بۆن و تام و ڕه‌نگ و شوێنگه‌ی خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی ده‌توانین ئه‌م چوونیه‌کی و هاوبه‌شییه وه‌کوو چه‌شنێک له بهپیشهییبوونی کو‌لتوور(culture Industry) وه‌کوو “تیۆدۆر ئادۆرنۆ و ماکس هۆرکهایمه‌ر” له کتێبی “دیاله‌کتیکی ڕۆشنگه‌ری”دا ده‌یڵێن ناو بهێنین و وه‌کوو جۆرێک مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه له سه‌ر جیاوازی و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌ر کو‌لتوور و زمان و پێکهات و نه‌ته‌وه‌یه‌ک گریمانه‌ی بکه‌ین. به‌ڵام له پاڵ ئه‌مه‌شدا شێوه‌ی دانوستان و هاوکێشه‌یه‌ک که له نیوان “خود” و “ئه‌ویدی”دا هه‌یه دیاریکه‌ری دۆخێکی نایه‌کسان و لاسه‌نگ و به گشتی هاوکێشه و کایه‌ی نێوان ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره شوناسسازه ده‌بێت، بۆ نموونه ڕه‌نگه دانیشتوانی کوردستان به هه‌موو پارچه‌کانییه‌وه له هه‌ندێ ئاستی ساده‌دا هه‌ندێ وشه‌ی ئینگلیزی یان عه‌ره‌بی یان فارسی و تورکی به کار بهێنن و ئه‌مه کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ بۆ ئه‌و کولتووره و زمانه دروست ناکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیار بێت زمانی کوردی بکه‌وێته په‌راوێزی ئه‌م دوو زمانه‌وه و تایبه‌تمه‌ندی و ڕۆڵی زانستی و مه‌عریفی زمانی دایک بۆ پێگه‌یاندنی دانیشتووان و ڕۆڵه‌کانی وڵاتێک که به‌و زمانه قسان ده‌که‌ن نه‌دیو بگرین و زمانی ناکوردی له داموده‌زگا ئیدارییه‌کان و خوێندنگه‌کاندا پراکتیزه بکرێت، ئه‌وا ئیتر ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان خود و ئه‌ویدی که هه‌ندێک به زمانێکی ساده و ساکار پیی ده‌ڵێن په‌یوه‌ندیی یونیڤێرساڵ و جیهانیی ده‌بێت به په‌یوه‌ندیی نێوان “داگیرکه‌ر” و “داگیرکراو”، په‌یوه‌ندیی نێوان بکه‌ر و به‌رکار، ئیتر ئه‌و ئاسته ئینسانی و خه‌یاڵاوی و سۆزئامێزهی نێوان ئینسان و ئینسان ته‌نها ده‌مامک و ڕووکه‌ش و ڕۆتینێک ده‌بێت که هێزێکی دیاریکراو بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانی خۆی که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرێت، لێره‌دا چه‌مکه‌کانی جیهان-نیشتمانیخوازی(Cosmopolitanism) و کولتووری لۆکا‌ڵی و خۆماڵی زه‌ق ده‌بنه‌وه و هاوکێشه‌که‌ی نێوانیشیان زیاتر به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه و کایه‌یه‌کی ناسک و هه‌ستیار له ململانێی خود و ئه‌ویدیدا ده‌خاته به‌رده‌ممان.
ئه‌گه‌ر من بڵێم حه‌زم له مۆسیقای مایکل جاکسۆنه و شه‌یدای گۆرانییه‌کانی مامۆستا “عه‌لیمه‌ردان”یشم ئه‌مه له حاڵه‌تێکدا مانای دروستی خۆی وه‌رده‌گرێت که ئێمه هه‌م شوێنگه‌ی گوێگر و پێکهاته کولتوورییه‌که‌ی له‌به‌رچاومان بێت و هه‌میش په‌یوه‌ندیی نێوان گوێگر و گورانیبێژ/خوێنه‌ر و دانه‌ر و…بخوێنینه‌وه. ئه‌مه بۆ ئه‌ده‌ب و زانست و بیردۆزیی و هه‌موو کایه هونه‌ری و کولتووری و مه‌عریفییه‌کانی دیکه‌ش هه‌ر ڕاسته، به‌ڵام لایه‌نی زه‌ق و دیاری ئه‌م دیارده‌یه به زۆری له پانتا کولتوورییهکهیدایه، بۆ نموونه نزیکه‌ی دوو ساڵ پێش ئێستا ئه‌بووبه‌کر حه‌سه‌ن؛ نووسه‌ر و بیرمه‌ندی کورد کۆچی دوایی کرد که هاوکات بوو له‌گه‌ڵ کۆچی دوایی هوشه‌نگی ئیبتیهاج؛ شاعیری فارس. به‌ده‌ر له‌وه‌ی که ئه‌بووبه‌کری ڕه‌وانشاد ته‌مه‌نێکی که‌م و خواری هه‌بووه و هه‌ر به‌وه‌شه‌وه چه‌ندین کتێبی گرینگی له بواری فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی خستۆته ناو کتێبخانه‌ی کوردییه‌وه، هوشه‌نگی ئیبتیهاج شاعیرێک بووه که له هه‌ر قۆناغێکدا به ئاراسته‌یه‌کدا شه‌نی کردووه و ڕۆشتووه، هه‌م شیعری بۆ ئیمام خومه‌ینی وتووه و هه‌م پشتگیریی له خه‌باتی چه‌پ کردووه و هه‌میش سیلهچاوێکی له لیبرالیزم بووه ئه‌مه‌شی هه‌موو به شیعر کردووه، ده‌ی به‌شێک له کۆمه‌ڵگای کوردی له ڕۆژهه‌ڵات و به‌داخه‌وه به‌شێک له جه‌ماوه‌ری کورد له باشوور ده‌ستیان دایه شینگێڕییه‌کی به‌سوێ و خه‌م ده‌ربڕینێکی سه‌یر بۆ کۆچی دوایی هوشه‌نگ! گرێپووچکه‌ی ئه‌م هاوکێشه‌یه ئه‌مه‌یه که ئه‌م جه‌ماوه‌ره نه ئه‌بووبه‌کر به باشی ده‌ناسن و نه له هوشه‌نگی ئیبتیهاجیش به باشی تێده‌گه‌ن.
ئه‌وه‌ی هه‌یه زیاتر هه‌ژموونی و هه‌یمه‌نه‌ی کو‌لتووریی فارسه هه‌م له ڕۆژهه‌ڵات و هه‌م له باشوور. ئه‌مه‌ی که کولتووری فارس له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌یمه‌نه‌ی ڕه‌ق و سهختئامێرییانه و تا ڕاده‌یه‌کیش نهرمئامێرانهی هه‌بێت تا ڕاده‌یه‌ک ئاساییه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ڕۆژهه‌ڵات هه‌م له ڕووی سیاسی و هه‌م له ڕووی داموده‌زگا ئیدارییه‌کان و هه‌م له ڕووی که‌لتووری و به گشتی له ڕووی هه‌موو ئه‌و جومگانهوه که ده‌سه‌ڵاتی کۆمار خۆی کردووه به خاوه‌نی له ژێر بۆردومان و زه‌ختی کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی و کولتووری و ئایدۆلۆژیدایه، به‌و حاڵه‌ش به‌رخۆدان و خۆڕاگریی له ڕۆژهه‌ڵات هه‌ر به‌رده‌وامه و خاوه‌نی خه‌باتێکه که زیاتر له سێ ده‌یه ته‌مه‌نێتی و له چالاکی مه‌ده‌نی و نووسین و وه‌رگێڕان و ژینگه‌پارێزی و ڕۆشنبیری و گیران و لێدان و، دا خۆی ده‌رخستووه، به دڵنیاییه‌وه ئێمه له ڕۆژهه‌ڵات به باشی کولتووری فارس و پاڵنه‌ر و هاوکێشه‌کانیان ده‌ناسین و ده‌زانین له پشت هه‌ر بزه‌یه‌که‌وه سزایه‌ک هه‌یه و وه‌کوو ڕه‌وانشاد مامۆستا “شێرکۆ بێکه‌س” ده‌ڵێت: “تاران به ده‌م که‌سه‌وه پێناکه‌نێت، مه‌رگ نه‌بێت”، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆچی به‌شێک له کولتووری باشووری کوردستان ئاوه‌ها خۆی شل کردووه بۆ هه‌ر دیارده‌یه‌ک که له تاران یان هه‌ر شارێکی فارسنشینهوه دابێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی سۆشیال میدیایش بده‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که هه‌ندێ جار خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هه‌ندێ حاڵه‌تدا بۆیه پێشوازیی زیاتریان لێده‌کرێت چونکه هه‌ڵسوکه‌وت و ئاخاوتنیان(بۆ نموونه شوێنێکی وه‌کوو شاری سنه!) زیاتر فارسزهدهیه، ئیتر ئه‌وه‌ش مێژوو و باس و خواسی خۆی هه‌یه و سنه‌ش مه‌کۆی پاڵه‌وان و خه‌باتگێڕ و شۆڕشگێری خۆیه‌تی، بۆیه ده‌شێت بڵێم هه‌یمه‌نه‌ی کو‌لتووریی فارس له شارێکی وه‌کوو سلێمانی (وه‌کوو پایته‌ختی کولتووری و ڕۆشنبیریی) به‌شێکی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیایی و سیاسیی و ئه‌و په‌یوه‌ندییه کولتوورییه‌ی که ده‌شێت له نێوان دوو وڵات و جوگرافیادا هه‌بێت. به‌شی دیکه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پلانه که‌لتووریی و پلات فۆرمه ڕۆشنبیرییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له هه‌مبه‌ر خود یا له هه‌مبه‌ر ئه‌ویدیدا، به‌داخه‌وه ئیعجاب و سه‌رسامبوونی به‌شێک له خه‌ڵکی باشوور بۆ تاران وه‌کوو ناوه‌ندی کولتووری فارسی و ئێرانی هه‌م له ڕووی سیاسییه‌وه و هه‌م له ڕووی کولتوورییه‌وه به‌شێک له پانتای گشتیی باشووری کوردستانیان کردووه به مه‌کۆی ته‌راتێنی گوتاری ئێرانشاری و گوتاری سیاسیی کۆماری ئیسلامی.
ئه‌م دۆخه زاڵه له لایه‌ن هۆگرانی کولتووری فارسه‌وه وه‌کوو بێسنووریی هونه‌ر و مۆسیقا و کو‌لتوور و ڕۆحییه‌تێکی کۆسمۆپۆلیته یان جیهان-نیشتیمانی پێناسه‌ی بۆ ده‌کرێت، به‌ڵام بابه‌ته‌که ڕێک له ده‌وری هاوکێشه‌ی “خود و ئه‌ویدی” کایه‌ی سه‌رده‌ست و ژێرده‌ست یان داگیرکا‌ر و داگیرکراودا ده‌خولێته‌وه، هه‌ر ئه‌م کو‌لتوور و زمانه‌ی که ئه‌م سه‌رسامی و ملکهچبوونهی بۆ کورد به دیاری هێناوه هێشتا به باشوور ده‌ڵێت شومالی ئێراق و له هه‌ندێ حاڵه‌تی ده‌گمه‌ندا ده‌ڵێت “اقلیم کردستان” “هه‌رێمی کوردستان” که ئه‌م وه‌رگێڕانه‌ش دیسان جۆره فێڵبازیی و کایه‌کردنێکی له پشته! “اقلیم” له زمانی فارسی‌دا بۆ ناوچه و وڵاتێک به‌کار ده‌چێت که هیچ فه‌رمیبوون و ڕه‌واییه‌کی یاسایی و نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی نییه و ئه‌وه‌نده‌ی وه‌کوو موڵکی هه‌ندێ خان و پاشا ده‌لاله‌ت ده‌دات به ده‌سته‌وه وه‌کوو وڵاتێک که خاوه‌نی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و سه‌دان هه‌زار شه‌هید و مێژوویه‌ک له شۆڕشه نابینرێت و ده‌لاله‌تی دیاری ناکرێت و ته‌نانه‌ت له‌وه‌ش زیاتر وه‌کوو وڵاتێک که له یاسای نوێی ئێراقدا دانی پێدا نراوه و زمانه‌که‌ی به فه‌رمی ناسێنراوه باسی لێوه ناکرێت و ده‌لاله‌تی نییه، هه‌ر ئه‌م کولتووره تارانییه فارسه هێشتا به ڕوونی باسی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ناکات، خاڵی زۆر گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه باسی کولتووری گشتی و مه‌عریفه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ریی فارسی ده‌که‌ین نه‌ک ته‌نها گوتاری سیاسیی کۆماری ئیسلامی، واته له ئاسته ڕۆشنبیریی و دهستهبژێرهکانیاندا به نیسبه‌تی کورده‌وه وه‌کوو مه‌لایه‌کی دانیشتووی قوم بیر له بابه‌تی کورد و کوردستان ده‌که‌نه‌وه.
ئایا کۆسمپۆلیته و دۆخ و هه‌ڵوێستی جیهان-نیشتیمانی له‌م کۆنتێکست و زه‌مینه‌یه‌دا ده‌پۆڕێت و مومکینه و جوانیناسیی و یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ریی زیاتر به‌رهه‌م ده‌هێنێت؟ ئایا ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که هومایونی شه‌جه‌ریان له ڕوونکردنه‌وه‌که‌یدا له‌باره‌ی ئه‌و دوو گۆرانییه کوردییه‌ی که دووپاتی کردووته‌وه؛ “ئای له مینا خان” و “شیرینه سه‌وزه” نه‌ڵێت مێوانی گه‌لێکی هونه‌ردۆست و نه‌ته‌وه‌یه‌کی بریندار و خۆڕاگر بووین و بڵێت من له شاری سلێمانیی ئێراق بووم؟ ئه‌و ناڵێت زمانی کوردی زمانێکی ئه‌مڕۆییه به‌ڵکوو ده‌ڵێت زمانێکی کۆنه، ئه‌و ئه‌م کاره ده‌کات به هۆی خۆشه‌ویستییه‌وه بۆ ئێران و هه‌موو شار و زمان و بنزاره‌کانی، وه‌کوو خۆی ده‌قاوده‌ق نووسیویه‌تی، جا باشه ئه‌م هه‌موو کایه‌یه له چه‌ند دێڕ و ڕسته‌دا جیهان نیشتیمانی له کوێیدا مانا وه‌رده‌گرێت؟
ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌زموونه‌ی کوڕه‌که‌ی شه‌جه‌ریان وه‌کوو نموونه‌ی په‌یوه‌ندیی خود و ئه‌ویدی وه‌ربگرین ده‌توانین بپرسین: خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و دوو گۆرانییه کوردییه که مامۆستا ماملی و زیره‌کی نه‌مر و ناسر ڕه‌زازی خوێندوویانه چ شتێک و یان چ هه‌ستێکی جوانیناسانه‌ی زیاد کردووه به خه‌یاڵدان و جوانپه‌رستیی به‌رده‌نگی ئێمه که هه‌ر ئه‌وکات و ته‌نانه‌ت ئێستاش به‌شێک له خه‌ڵکی باشووری کوردستان به ڕاده‌یه‌کی سه‌یر و سه‌مه‌ره خۆیان کرد به قوربانی هومایوون و ده‌نگ و نهواکهی، به‌داخه‌وه تێگه‌یشتن له‌م دژوازییه ئاسان نییه! پرسیار ئه‌مه‌یه بۆچی ده‌بێ وابێ؟ بۆچی تۆ تێچوویه‌کی زۆر ده‌که‌ی بۆ دانیشتن و گه‌عده‌یه‌کی بێ‌واتا و هه‌ر له‌وێ ڕێز له ده‌نگه ڕه‌سه‌ن و ڕه‌واکانی خۆت ناگری و خدر بێگه‌ڵاسی به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه به‌ڵام له‌م لاوه که هیچ تێگه‌یشتنێکی واشت له زمانی فارسی نییه ئه‌م هه‌موو ئیعجاب و سه‌رسامییه بۆی به‌رهه‌م ده‌هێنێت؟ ئایا کولتوورێک که هێشتا خدر بێگه‌ڵاسی و ئه‌حمه‌د کۆڕهداوێ “که دوو که‌سن دۆخی ده‌روونی تایبه‌تیان هه‌یه و وه‌کوو مرۆڤ جێگه‌ی ڕیز و به‌زه‌یین” دێنێته ناو کایه و بازنه‌یه‌کی پیرۆزی گۆرانی و فولکلۆر، و گاڵته و پێڕابواردن به‌رهه‌م ده‌هێنێت، ده‌توانێت له ئاستێکی باڵای هونه‌ریدا و له گۆشه‌نیگایه‌کی جیهان-نیشتمانیدا گوێ له هومایون شه‌جه‌ریان یان گۆرانبێژه‌کانی دیکه‌ی دونیا بگرێت یان نا ئه‌مه به‌رهه‌می توانه‌وه و ژێردهستهبوونێکه که هه‌ژموونی و هه‌یمه‌نه‌ی کولتووری ئه‌ویدی، چاوی ئه‌قڵ و وشیاریی پێ داخستووین و ستایشی ئه‌ویدی و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی خودی به‌دوادا دێت؟
ئێمه تاکوو بیر له‌م پرسیارانه و زۆر بابه‌تی دیکه نه‌که‌ینه‌وه ناتوانین په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌ندروست و ئینسانی له‌گه‌ڵ فارس و تورک و عه‌ره‌بدا وه‌ربگرین، پێویستی به گوتن نییه من لێره‌دا باسی فه‌زای زاڵ ده‌که‌م و نامهه‌وێ هه‌موو کاریگه‌ری و دانوستانێکی کولتووری به چاوێکی فیلتهرکهرانه و به‌رته‌سکه‌وه ببینم ته‌نها ئه‌مه هه‌یه که ده‌شیت بپرسین ئێمه له کوێی ئه‌م هاوکێشه سیاسی و هونه‌ری و کولتوورییه‌دا گوێ ڕادێرین بۆ زمانێک که هی داگیرکه‌رانه و له‌وه‌ش سه‌یرتر بۆ زمانێک که زمانی تۆ ده‌بات و تۆ به هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نها له زاری ئه‌وه‌وه ده‌یبیستیت شاگه‌شکه ده‌بیت؟