مردن لە ماڵەوە
لە ساڵی 1968و لە شارۆچكەیەكی بچووك “زنجیاباد” هاتمە دنیاوە، سەرە ڕای دایباب، ئێمە دوو خۆیشك و دوو برا بووین.
ئەو دەم زاهیر شا (1933- 1973) پادشای وڵات بوو، ئەو ڕۆژگارە وڵات بە قۆناغی ئاشتی و جێگیربووندا گوزەریدەكرد، لە هەموو جێگایەكەوە گەشتیار ڕوویان لە وڵات دەكردو زانكۆكان جمەیان دەهات لە خوێندكاران، ئەوكات دەسەڵات دووربینو خەڵكیش ڕەزامەندبوون.
ساڵی 1972- 1973 لە ئەفغانستاندا ساڵی گرانیە گەورەكە بوو، ئەو گرانییە سەراپای وڵاتی تەنیەوە، خەڵكی هەموو حاسڵاتیان لە دەستداو مایە پووچ بوون، هەزاران كەس لە برساندا ژینی ئاوابوو، كەسانێكی زۆریش ماڵ وحاڵیان بە جێهێشتو بە دوی نان و ئاودا سەری خۆیان هەڵگرت.
بەر لەوەی شیوعێكان دەسەڵات بگرنە دەسەت شەپۆلی ناڕەزای وڵاتی گرتەوە، تۆِری ئاو خزمەتگوزارێكانی دەوڵەت خاپوور كران و باخ و بێستان و باخچەكان بوون بە دەشتی كاكی بە كاكی.
دواتر هەوڵیاندا زەمینە بۆ بیرۆكەی شیوعیەت بڕەخسێنن، یەكەم هەوڵیان قانوونی چاكسازیبوو لە بواری كشتوكاڵدا، لەو دەمەدا گشت كەس بڕێك زەوی پێدەبڕا كە 20000م2 بوو، پێشتر مەلا “نیعمەتووالله خان” لەو بارەوە ئاگاداری كردبووینەوە كە لەوەها كارێك خۆپارێزبین، چونكە ماڵ و موڵكی كەسانیتر بۆ ئێمە حەلاڵا نییەو دەستنادات.مەولەوی”مەڵا” نیاز هەوڵیدا لەو بارەوە باوەڕم پێ بهێنیت گووتی: كۆڕی خۆم ئەمە دوا هەلە هەركەس ئەم هەلە لە دەستبدات تا ئەبەد نابێتە خاوەن زەوی، بەڵام من كارەكەم ڕەد كردەوە.
ئەو دەم پەشێوی وڵاتی تەنیبوو، حكوومەت بە شوێن سەركردەكانی تاڵیبانەوە بوو، ئەو بۆچونە هەڵەیە كە دەگوترێت تاڵەبان ساڵی 1994 دروستبووە! دەستەواژەكە كاتێك بڵاو بووەوە كاری تاڵەبان تێكەڵ بە كارو باری ڕامیاری بوو، دەنا ئەوان لە سەرەتای ساڵانی هەشتاكانی سەدەی ڕابردووەو هەبوون.
حكوومەت لەگەڵ یەكێتی شورەوی ڕێكەوتننامەی دۆستایەتی واژۆ كردبوو، هاوكات ئەمین و تراقی بە فرۆكە پێگەی مجاهدینان لە بیابانی “ڕاجستان” لە باشوری قەندەهار دەكوتا، لە سنووری باكستانەوە تێكۆشەرانیش “مجاهدین” زەبری خۆیان لە حكوومەت دەوەشان.
قەوم و قیلە كارساز بوون لە ڕێگای چیاوە ئاودیوی پاكستانبین ، چونكە بارودۆخەكە ڕۆژ بە ڕۆژ خراپتر دەبوو، بڕیارماندا لە نزیكترین دەرفەتدا كۆچبكەین، دوو لە مامەكانم چونە ڕێزی موجاهدینەوە، شەڕو خۆین ڕشتن ناوچە بە ناوچە و دوڵا بە دۆڵی ئەفغانستانی تەنیەوە تا سەراپای وڵاتی تێوەگلا.
چادرگەكان
دوای كودەتای شۆرەوی لە نیسانی 1979 ژمارەی پەنابەرانی ئەفغانی لە وڵاتانی پاكستان و ئێران ڕوویان لە زیاد بوون دەكرد، لە پاكستان بەخێرایی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان و ڕێكخراوە مرۆ دۆستەكان دەستیان كرد بە كردنەوەی نووسینگەكانیان.
حیزبە سیاسێكانی ئەفغانستانیش دواتر پێگەیان بە هێزبوو دەستیانكرد بە دەركردنی پێناس بۆ ئەندام و لایەنگرانیان، ئەوە هۆكارێكی باشبوو كە پەنابەران بە هۆیەوە لە پاكستاندا تەراتێنیان دەكرد و ئاستەنگیان بۆ درووستنەدەكرا، تەنانەت پاكستان لە ڕووی ڕامیاری و ئابووریەوە لەو كارە سوودمەند بوو.
لە نێو چادرگەكاندا زۆر مەلا ناو و ناوبانگیان پەیداكرد ڕۆژانە دووجار وانەیان بە پەنابەران دەخوێندو بانگەشەی جیهادیان بە گوێی خەڵكدا دەچڕاند.
هاوكات دەنگ وباسی وڵاتمان پێدەگەیشت كە لە زۆر بەی شارەكان خەڵك ناڕەزایەتی خۆیان دژ بە داگیركاری سۆڤێتەكان دەربڕیووە، شەوانە مجاهدین گوزریان لە حكوومەت دەوەشاندو بە ڕۆژیش دەگەڕانەوە بۆ پەناو پەسێوەكانیان.
ئەگەرچی نەدارو بێحاڵ بووم بیرۆكەی جیهادم لەگەڵ هەڤاڵەكانمدا باسدەكرد، كەسوو كارم باوەڕیان بە جیهاد هەبوو، كاتێك بە بیرۆكەكەمیان زانی پێانگووتم: بخوێنە چونكە دوا ڕۆژت دیاریدەكات.
دواتر توانیم لە ماوەی سێ مانگدا سەد ڕۆپیەی پاكستانی پاشكەوت بكەم و بێئەوەی كەس و كارم ئاگادار بكەمەوە ئاودیووی سنوور بووم، لێرەوە چیرۆكەكەم لەگەڵ جیهاددا دەستپێدەكات.
ساڵی 1983 بە پاس ڕووم لە “شامان” كرد ئەوكات تەمەنم تەنها پازدە ساڵبوو، لەم دنیایەدا سەرمایەم پۆشاكی بەرم و سەد ڕووپیەی پاكستانیبوو. پەیوەندیم بە كۆمەڵێكی بچووكەوە كرد كە بەرەو قەندەهار دەڕۆیشتن، ڕێكەوت ڕوو بە ڕووی یەكێك لە مامۆستاكانمی كردەوە كە ناوی “سەلام ئاغا” بوو، بە تاریكی شەو سنوورمان تێپەڕاند، دوای سێ ڕۆژ گەیشتینە دۆڵی ” باشمول”ی بەپیت كە ناسراوە بە ترێ و برنج و …هتد.
بیستبووم “عبدالرزاق” لە شامان سەركردایەتی جەنگ دەكات، سەركردەیەكی ئازاو بە هێزە، سەرەتا لە كن ئەو فێری تاقیكردنەوەی چەك و چۆنێتی بەكارهێنانی بووم، ماوەی دوو مانگ لەگەڵ ئەو كۆمەڵەدا مامەوە، تووشی بێهیوایی بووم، چونكی بۆم دەركەوت ئەو تەنها لە هەوڵی پاراستنی موڵك ومالێیدایە.
بیستبووم تاڵەبان بە سەركردایەتی “مەلا محمد سادق” لە “نلغام” جیهاد دەكەن، بەڵام لە ترسی كەس و كارم نەمدەوێرا پەیوەندیان پێوەبكەم. چونكی دڵنیابووم دەمگەڕێنەوە بۆ ئۆردوگا لە پاكستان. ئەوكات بزوتنەوەی تالیبان جێگای قسەوباسی خەڵكیبوو، شوێن و پێگەشیان دیاربوو، تەنانەت خەڵك بۆ چارەسەری كێشەكانیان پەیوەندیان پێوە دەكردن. مەلا “نزار محمد” یەكەم دادوەری بزووتنەوەكە بوو، دوای شەهید بوونی “محمد باسانای ساحیب” جێگای گرتەوە، لە باشمول بەندیخانەیەكی بۆ تاڵەبان بونیادنا.
تالیبان جیاوازبوون، ئەگەرچی ئەوان كۆمەڵێك زانای ئاینی و خاوەن پاشخانی جیاوازبوون، بە پێچەوانەی زۆربەی موجاهیدنەكانەوە كە بۆ زەوی و سامان كوشتاریان دەكرد، تاڵەبان جیهادیان لە باوەڕ بە خودا ولە پێناو رزگاركردنی خاك و وڵاتدا بوو، سەرباری جیهاد ئەوان بە پەروەردەی ئاینی ئەندامەكانیان پەروەردە دەكرد.
بۆ نموونە هەموو سپێدەیەك بە زوویی لە خەو ڕادەبووین، پاش نوێژی سپێدە دەستدەكرا بە خوێندنی وانەكان، ڕاهاتبووین گشت بەیانیەك سورەتی یاسین بخوێنین وەك ئامادە كاریەك بۆ شەهیدبووین لە هەر ئان و ساتێكدا.
لەم بەشەدا مەلا عەبدول سەلام بە درێژی باسی جەنگ و كوشتارەكانی بزووتنەوەی تاڵەبان لەگەڵ رووسەكان دەكات، هەروەها ستراتیژیەتی ڕووس لە بەرەنگاربوونەوەی چەكدارە ئەفغانێكاندا، دەنووسێت: لە تەواوی ئەفغانستاندا قەبرستانەكان بڵاوبوونەوە، چونكی ڕووسەكان نەیاندەهێشێت بە ئاسانی بریندارەكان لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكیتر بگوێزرێنەوە، بەو هۆكارە بریندارەكە بە برینێكی سووك جەستەی هەویدەكردو گیانی لە دەستدەدا، تا ساڵی 1984 بە سەركردایەتی “محمد سادق” لەگەڵا تاڵەباندا مامەوە بەر لەوەی بگەڕێمەوە بۆ پاكستان.
چەند وانەیەك لە دەزگای هەواڵگری پاكستانەوە
بەر لە ساڵێك كویتام بە جێهێشت كاتێك گەڕامەوە شارەكە لە بەر چاوم گۆڕابوو، چوومە تاقیكردنەوەی پۆلی نۆهەمەوە و بەردەوام بووم لە سەر خوێندن، لە نۆ مانگی داهاتوودا زۆربەی كاتەكانم لە نێوان ماڵ و خوێندنگەكەدا بەسەر دەبرد. ساڵی 1984 لە ژێر چاودێری “مەلا عبدالقادر” دا پەیوەندیم بە كۆمەڵێ خوێندكارەوە كرد.
زۆربەی گفتووگۆكانمان لەسەر جیهاد و بارودۆخی ئەفغانستان بوو، ئەو دەم بە شێوەیەكی ڕێكخراو ڕووسەكان هێرش و پەلامارەكانیان بۆ سەر بنكەو بارەگای تێكۆشەران چڕ كردبۆوە، ، ئەمجارەش نەمدەوێرا خانەوادەكەم ئاگادار بكەمەوە. دواتر لەگەڵ هەڤاڵەكانمدا گەڕامەوە بۆ ئۆردەگای “زەنغال”.
سەرەتا موجاهیدین نەیاندەتوانی ڕوو بە ڕووی تانك و كۆپتەری ڕووسەكان ببنەوە كە مەترسی گەورەیان بۆ سەر گیانی موجاهیدین دروستكردبوو، بەڵام لە كۆتایی هەشتاكاندا نەیاندەتوانی بە دۆڵە تەنگەبەرەكاندا گوزەربكەن.
“مەلا محمد سادق” لەگەڵا كەسانیتردا لە خولێكی ڕاهێنان بەشدارپێكردم كە حزبەكەی سەیاف بەڕێوەیان دەبرد، چونكی یارمەتێكانی دەزگای هەواڵگری پاكستان ڕادەستی ئەو دەكرا، ئەو بەرپرس بوو لە دابەشكردنی. بەراورد بە ئەفغانستان بارودۆخەكە زۆر جیاواز بوو لە پاكستان، چونكی بێجیاوازی بیروباوەڕو حیزبایەتی هەماهەنگی لە نێوان گشت لایەنەكاندا دەبینرا.
لە نووسینگەی سەیافەوە ئەفسەرە پاكستانێكان لە لۆریەكیان پەستاین بە شێوەیەك دەرەوە نەبینین، ماوەی سێ كاژێرێك ڕێگامان كوتا، كاتێك سەفەرەكەمان بە كۆتا گەیشت زانیمان لە ناوچەیەكین لە نێوان “باشین بازاڕ و ئۆردوگای سوورخاب”.
ڕۆژی دواتر بە چەكی بی ئێم 12و مووشەكی عەیار 107ملیم دەستمانكرد بە ڕاهێنان، سەرەتا بۆ ماوەی دە ڕۆژ ڕاهێنانەكان تیۆریبوون، ، لە حەوتی سپێدەو تا دوازدەی نیوەڕۆ رٍاهێنانمان پێدەكرا.
پاشان بواری پراكتیكی دەستیپێدەكرد، دابەشكراین بە سەر چەند گروپێكی دە بۆ بیست كەسیدا. جاریكتر مەلا زەعیف دەگەڕێتەوە بۆ ئەفغانستان پاشئەوەی لە شەڕێكی دەستەو یەخە لەگەڵا ڕووسەكان ڕزگاریدەبێت.
دیمەنی تفت و تاڵ
لە كاتی جەنگدا سەد هەزار سەرباز لە ئەفغانستان جێگیركرابوون، نزیكەی ملێونێك دانیشتووان ئاوارەی وڵاتان بوون، یەك ملێون مجاهیدینش كوژران، كۆتا ساڵانی جەنگی ئەفغانستان بە وەحشەت و دڵڕەقی ڕوو سەكان جیادەكرێتەوە.
شەڕ ژیان و مردنە، ئەوی لەو نێوەندەدا ڕۆڵدەبینێت بەختە
كاتێك پەیوەندیم بە جیهادی ئەفغانیەوە كرد تەمەنم تەنها پازدە بەهار بوو، هیچم لە سەر چەك و بەكارهێنانی نەدەزانی، بەڵام شەڕی ڕووسەكان مەیدانێكی قوورسبوو زۆر چشتی فێركردم، لە بە كارهێنانی چەك تا ڕابەرایەتیكردنی دەستەو گروپ.
پاشەكشە
جەنگ لەگەڵ ڕووسەكاندا دە ساڵ درێژەی كێشا، لە كۆتاییدا توانیمان چۆكیان پێدابدەین، تێچووی شەڕ زۆر بوو، هاوكات ڕووسەكان تێگەیشتن ناتوانن درێژە بە داگیركارێكەیان بدەن، موجاهیدین لە سەر ئاستی نێو دەوڵەتی و لە بەرەكانی جەنگدا سەركەوتن.
لە سەرەتای داگیركاری سۆڤێتەكانەوە نەتەوە یەكگرتۆكان بەردەوام بڕیاری دەردەركرد، ڕووسەكانی بە پێشلكاری مافی نەتەوەیەكی خاوەن سەروەر ناودەبرد، هاوكات كۆمەڵی پشتیوانی بۆ كێشەی ئەفغانستان لە ئەمریكاو ئەوروپا دروستكرا.
دەرئەنجامی گشت ئەو هۆكارانە ساڵی 1988 بە گوێرەی ڕێكەوتنامەی جنێف و بە سەرپەرشتی نەتەوەیەكگرتۆكان ڕووسەكان بڕیاری پاكشەكشەیاندا.
لەو نێوەندەدا بڕیارەكەی “بابراك كارمال” بووە بڵقی سەر ئاو كە هەوڵی دەدا ئەفغانستان بكاتە كۆماری شازدەهەمینی یەكێتی شۆرەوی.
لەگەڵ پاشەكشەی ڕووسەكان ژیانی گوندنشیان باشتر بوو، بەڵام هاوكات ئەمریكاش یارمەتێكانی خۆی بۆ گروپە چەكدارەكان كەمكردەوە، لەو نێوەندەدا حكوومەت بۆ بەڕێوەبردنی كارەكانی داوای باربوویدەكرد، بە هەموو لایەك هەوڵیاندا تالیبان لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا دووربخەنەوە.
دواتر نەجیب الله كرا بە سەرۆك كۆمار، پاشماوەیەك موجاهدین دەستیان بە سەر تەواوی وڵاتدا گرت، نجیب الله دەستی لە كاركێشایەوەو پەنای بۆ بارەگای نەتەوە یەكگرتۆكان برد.
لەو كاتەدا كە گشت هاورێكانم خۆشحاڵ و بەكەیف بوون، دەستمكرد بە گریان گووتیان: بۆچی لەوەها ڕۆژێكدا دەگری؟ گووتم: هەڤاڵا و هاوسەرنگەرەكانمان هەمان خۆزگەو ئاواتی ئێمەیان هەبوو، بەڵام لە پێناوەدا چی گرانبەهاو دەگمەنە دایاننا. پاشماوەیەكی كەم جەنگ لە نێوان حیكمەتیارو مسعود دا هەڵگیرسا، لەو شەڕانەدا تاڵەبان تەنها چاودێریدەكرد و زۆربەی كادرو چەكدارەكانی گەڕانەو ناو ماڵا و كەس و كاریان.
تێكۆشەرانیان تووشی بێهیوایی كرد
ساڵی 1987 خێزانم پێكهێنابوو، مندالمَان هەبوو، گەڕامەوە كنیان و بە دوی كارێكدا دەگەڕام، پێشتر كارم نەكردبوو، سەرمایەیەكیشم نەبوو وەگەڕیبخەم. دواتر زانستم ڕێكخراوێكی بیانی لە “بانجوای” كار بۆ خەڵكی دابیندەكات، ناوم نووسی، ڕۆژی دواتر چەكۆشێكیان ڕادەستكردم و ڕێكەوتین ڕۆژانە بە بڕی 250 لیرەی ئەفغانی و حەوت كیلو گەنم لەتەكیاندا ئیشبكەم.
لێرەو لەوێ مجاهدینەكانم دەبینی بێكارو بە دوای ئیشدا دەگەڕان، فرمێسك بە چاوانمدا دەهاتنەخواری، بە ناچاری جارێكیتر گەڕامەوە پاكستان و بەكەس و كار شاد بوومەوە.
ڕایكردنی كارەكان
ساڵانی دواتر بۆ خۆ ژیاندن گەڕامەوە پاكستان، بەڵام لە سەرەتای نەوەدەكانی سەدەی ڕابردوودا ناو بە ناو سەردانی قەندەهارم دەكرد، دوای ڕووخانی دەسەڵاتی نجیب وڵاتی ئەفغانستان لە هەركات زیاتر مەترسی هەڵوەشانەوە لێكترازانی لە سەر بوو، پزیسكی ئاگر لە كابلەوە گەیشتنە باشوری وڵات.
سەركردە ناوچەیەكانی وەك مەلانەقیب، عبدالحلیم و حاجی ئەحمەد لە ناو شارو دەروازەكانیدا لە پێناو سامان و دەسەڵاتدا دەستیان بە سوتماكی خاكی ئەفغانستان كردبوو.
لە كابوڵ و لە یەكێك لە گەشتەكانمدا بینیم خەڵك دژ بە گەندەڵی و بێدادی خۆپیشاندان دەكەن، بەڵام كەسێكی وەك “بارو” كە سەركردەیەكی ناوچەیی بوو، لە هەشتاكانی سەدەی ڕابردوودا لەگەڵا موجاهیدیندا شەڕی دژ بە ڕووسەكان كردبوو، هاوكات لە سەرەتای ساڵانی نەوەدەكاندا دەستی بە سەر بەشێكی زۆری فرۆكەخانەی كابدا گرتبوو، بێئاگادار كردنەوەی پێشوەخت لوولەی چەكی ئاراستەی خۆپیشاندەرانكردوو دەیەها خۆپیشاندەری كوشت، ئەو سەركردەیە هەموو مانگێ كیژێكی دەكردە هاوژینی خۆیی و پاشان تەلاقی دەداو مارەیەكەشی ڕادەستی خانەوادەكەی نەدەكرد! دوای دەسەڵاتی تاڵەبان بەسەر قەندەهاردا لە ڕۆژانی یەكەمی دەسەڵاتدا لە سێدارە درا. لەو بارودۆخەدا گشت ڕێگاكان بە بەردو ئاسن تەندرابوون، سەرانە لە گشت ئوتوومبێل، بارهەڵگرو ڕێبوارێك دەسەندرا.
دواتر بە سەركردایەتی مەلا “ڕەئوف” لەگەڵ ئەندامانی تاڵەبان و ئەو تێكۆشەرانەی لە خراپەكاریەوە نەگلابوون دەستمان بە كۆبوونەوە كرد، دوای چەند ڕۆژێك لە “باشمول” بە ئامادەیی سی و سێ كەس گردبووینەوە، كارەكانمان بە سەر سێ گروپدا دابەشكرد، دوای كۆبوونەوەیەكی چەند كاژێری سوێندمان بۆ مەلا ڕەئوف خوارد كە پەلاماری گشت ئەو چەتەو ڕێگرانە بدەین و بەربەستەكانیان لە سەر ڕێگاكان لابەرین، بڕیارماندا هیچ دەق و كۆنووسێك نەنووسین، تەنها لە سەر جێبەجێكردنی شەریعەت ڕێكەوتین.
كۆبوونەوەی دامەزراندن كە بە تاڵیبان ناویدەركرد لە كۆتایی پایزی ساڵی 1994دا بەسترا، نزیكەی چل بۆ پەنجا كەس لە مزگەوتی “سانیجار” گردبووینەوە، مەڵا “عبدالصمد” كرا بە پێشەوای بزووتنەوەكە و مەلا “عمر” سەركردەی یەكەمی.
شەوی دواتر ئێزگەی ڕادوێی (BBC) لە دایكبوونی بزوتنەوەیەكی نوێی ڕاگەیاند كە ئامانجی ڕاماڵین و ڕزگاركردنی هاوڵاتیانە لە ستەم و جەوری ڕێگرو خراپەكاران.
گەرچی ئەندامانی ڕێكخراوەكە ئامادە نەبوون هیچ جۆرە لێدوانێك بۆڕاگەیاندنەكانبدەن هەر زوو ناوی جۆراوجۆر بۆ ڕێكخراوەكە داتاشراو دروستكرا وەك: “بزوتنەوەی تالیبان”، “بزوتنەوەی ئیسلامی تالیبان” و “گروپی تالیبان”.
دەستپێك
سەرەتا زۆر نەدار بووین، بڕێك چەك و چۆڵمان هەبوو، بەڵام بێپارەو ئوتومبیل بووین، من و مەلا عبدالستار دوو ماتۆڕمان هەبوو خستمانە خزمەتی بزوتنەوەكەوە، دە هەزار لیرەی ئەفغانیم هەبوو ئەویشم بە خشی بە بزوتنەوەكە، هەر زوو ئەوی من لە كاركەوت، ماتۆڕەكەی عبدالستار لە مەودایەكەی دوورە دەنگی دەبیسترا ناومان نابوو “تانكی ئیسلام”.
بە ماوەیەكی كەم تاڵەبان لە ناوچەكەدا دەنگ و ڕەنگی بیستراو بینرا، خەڵكێكی زۆر پەیوەندیان پێوەكردین، لە ماوەیەكی كەمدا ژمارەمان لە چوارسەد كەسی تێپەڕاند، كەسانێك لە هەڵمەند پەیوەندیان پێوەكردین، تەنانەت لە پاكستانەوە كەسانێك گەڕانەوە بوون بە ئەندام و سەربازی بزووتنەوەكە.
ڕۆژێك لە نزیك یەكێك لە بەربەستەكان پیاوێك كسیەكی ڕادەكێشا گووتی: ئەو پارەیەم بۆ ئێوە هێناوە، ناوم مەهێن و گەرەكم نییە كەسبزانێت، كاتێك كردمانەوە نواڕیمان نەوەد ملێون لیرەی ئەفغانی تیادابوو! بۆ ئێمە پارەیەكی یەكجار زۆربوو.
بە ڕێگاوە بووین لە مانجواییەوە بۆ بانجوای، بەربەستەكانمان لادەبردو ئامۆژگاری سەركردەكانمان دەكرد كە ئازاری ڕێبواران نەدەن و بەربەستەكان هەڵبگرن. لە یەكێك لە خاڵە پشكنینەكاندا لەكاتی ڕوو بە ڕووبوونەوە لەگەڵ چەكدارەكاندا ، پاش ڕاماڵینی زاڵگەكە جەستەی دوو ئافرەتمان بە ڕووتی بینینەوە! بۆ ئێمە كارێكی قێزەونبوو، پاشان تێگەیشتین چەكدارەكان لەو بازگەیەدا ئافرەتانیان ناچار بەو كارە كردووە و دەستدرێیان كردۆتە سەریان، لەو هێرشەدا دەستمان بە سەر كۆگایەكی چەكدا گرت كە دەستكەوتێكی مەزنبوو.
لە ماوەیەكی كەمدا ناو و شۆرەتی تاڵیبان هەڵكشا، لێرەو لەوێ ڕۆژنامە نووسان داوای لێدوانیان لێدەكردین، بەڵام ئێمە ڕێگەمان پێنەدەدرا بۆ هیچ كەس و لایەنێك لێدوان بدەین.
دوای كەوتنی قەندەهار تاڵیبان دەستیكرد بە دروستكردنی چەند دادگایەك، كاتێك خەڵك هەستیانكرد لە دادگاكاندا كاربە شێوەیەكی دادپەروەرانە بەڕێوە دەچێت، بۆ وەرگرتنەوەی مافەكانیان پەیوەندیان بەو دادگیانەوە دەكرد.
بنەمای كارگێڕی
لە هیرات لە ساڵی 1995 كاتێك هێزەكانمان بەسەر ئیسماعیل خاندا سەركەوتن، مەلا عمر پەیوەندی پێوەكردم، ئامادەی سەفەربم، منیش پرسیاری كات وشوێنم نەكرد، بەرەو قەندەهار بەڕێكەوتین، بەرەو ڕۆئاوای ئەفغانستان كە ئیسماعیل خان یەكێك بوو لە فەرمانرەِوایانەی ناوچەكە، لە نەبوونی حكوومەتی ناوەندیدا بە شێوەیەكی جوان ناوچەكەی بەڕێوەبردبوو، خان بە پاشای ڕۆژ ئاوا شۆرەتی ڕۆبشتبوو، لە ڕێگەی چەند دامەزراوەیەكەوە كاری ناوچەكەی ڕایدەكرد، باج و خەراجی خستبووە سەر بازرگانی ناوچەكە لەگەڵ سنووری ئیراندا، لە ڕێگای چوار دامەزراوەی بانكیەوە ناوچەكەی بەڕێوەدەبرد، گرنگی بە بوژانەوە و پیشەسازیدەدا، پاشكەوتێكی باشی دارایی هەبوو.
خەڵكیش لە سەر ئاستێكی فراوان حسابی بانكیان هەبوو و قەرزیان وەردەگرت. كارمەندان كەسانی ئاسایی و كەونە شیوعێكان بوون.
سەروەریەكە دەگەڕایەوە بۆ ئیسماعیل خان كە ژێرخانی شارەكەی بوژانبۆوە، سەرەتا خەڵك سڵیان لێدەكردینەوە، ئێمە دڵنیامانكردنەوەو دەستخۆشیمان لێكردن.
ئارەزووم دەكرد لە كاری دەوڵەت دوور بكەومەوە خەرێكی زانست و فێربوونبم، چونكی ئەوكارە ئارەزووی ژیانم بوو، پاش مانەوەم بۆ ماوەی مانگێك مەلا عمر ناردی بە شوێنمدا و گووتی: مەبەستمە وەزارەتی بەرگری بەڕێوەبەریت، ئێستا كابل بە دەست تالیبانەوەیە، ئەگەرچی ئارەزووی كاری حكوومەتم نەبوو، بەڵام نەمتوانی داواكارێكەی ڕەد بكەمەوە.
تالەبان دەستیان بە جێبەجێكردنی شەریعەت كردبوو، پیاوان ڕدێنیان درێژكردبوو، ئافرەتانیش لە بەڕیوەبردندا وەلانرابوون، بەڵام بە گشتی ژیان ئاسایبوو.
پێشتر زۆربەی دام و دەزگاكان تاڵان كرابوون و بینای زۆر بەی وەزارەتەكان خاپۆر كرابوون، بەڵام لە بەختی من وەزارەتی بەرگری خاپور نەكرابوو، كاتێك دەستبەكار بووم هیچ بوودجەیەكم لە بەردەستدا نەبوو، زۆربەی كارمەندەكان لەگەڵ هاوپەیمانان كابڵیان ڕووەو باكور بەجێ هێشتبوو.
لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولی 1995 كاتێك بامیان كەوتە دەست تاڵەبان هەفتانە پێویستمان بە 3000$ ئەمریكی بوو، جارێكێتر دەبوو دەستبگرینەوەو سك هەڵگووشین.
بە یارمەتی سەركردە خێڵەكێكان تاڵەبان توانی خۆیی لە شەری لاوەكی زۆرێك لە نایەكارانی بە دوور بگرێت، تەنانەت لەگەڵا مسعوددا بە مەبەشتی ئاشتەوایی و بەرقەراربوونی ئاسایش كۆبوەوە، ئەم ستراتیژێتە تا ڕووخانی ئیمارەتە ئیسلامێكە لە ساڵی 2001 بەردەوم بوو.
كاركردنم لە وەزارەتی كان وپیشەسازی
دوای دەست لە كاركێشانەوەم لە وەزارەتی بەرگری سێ مانگ لە كابل لە ماڵی خوم دانیشتم، دڵخۆشبووم كە ئازادانە بیردەكەمەوە وخەیاڵم ڕاحەتە، ئەگەرچی قەرزاری تەنگی پێهەڵچنیبووم، بەڵام پاش ساڵانێك كاركردن لە وەزارەت، دابینكردنی ئاسایشی ژیان بۆ من گرنگبوو، دوای نوێژی بەیانی لە مزگەوت یەكێك لە ئەندامانی تاڵەبان هاتە بندەستمەوە و گووتی: مەلا محمد ساحیب بۆ نانخواردنی غەزا سەردانیتدەكات، منیش خۆم ئامادەكرد، پاش دانیشتن و هەواڵپرسین، گووتی: پێشەوای موسڵمان دەیەوێت لە وەزارەتی پیشەسازی و كانەكان دەستبەكاربیت.
ئەگەرچی ئارەزووی كاری دەوڵەتم نەبوو، بەڵام بڕیارمدابوو هەمیشە هاوكاری مەلا محمدبم، دوای چەند ڕۆژێك پەیوەندیم پێوەكرا كە پێویستە گەشتی قەندەهار بكەم بۆ دیدەنی مەلا محمد، لەو دیدارەدا گووتم: نامەوێت لە بەڕێوەبردنی كاری حكوومەتدا بەشداریبكەم، گەركتە لە بەندیخانەم پەستێوە! وەڵامەكەی زۆر پێسەیربوو، دواتر گووتی: زۆر باشە لە وەزارەتێكی مەدەنیدا دەستبەكاربە، چوارسەد هەزار لیرەی ئەفغانی ڕادەستكردم، سەرباری قەرداری و بارگرانی ژیان پارەكەم گەڕاندەوە، لە كۆتاییدا گووتی: زۆر باشە حاجی ساحیب لە كابل چاوەڕێتدەكات.
لە پایتەخت لە پێناو دەستبەسەراگرتنی وەزارەتی هەرێمەكاندا ناكۆكی نێوان حاكمی هەرێمەكان و وەزارەتەكان تەواو نەدەبوو، ئەگەرچی تاڵەبان دەستی بەسەر 90% خاكی وڵاتدا گرتبوو، ئەو ناكۆكێانە بەكۆتا نەگەیشت تا ڕووخانی هەرێمە ئیسلامێكە لە ساڵی 2001. چونكی زۆربەی سەرچاوە سروشتێكانی وڵات وەك نەوت و غاز كەوتبوونە بەشی باكوری وڵاتەوە.
لە ڕۆژانی یەكەمی كاركردنم كەوتمە كۆكردنەوەی زانیاری دەربارەی وەزارەت، زۆربەی دامەزراوە پیشەسازێكانی وڵات بە هۆی شەڕو كوشتارەوە لە كار كەوتبوون.
بۆ نموونە كارگەی كۆدو بەرق لە مەزار شەریف 80% بەرهەمی كەمیكردبوو، بەنداوێكی كەهرۆئاویمان هەبوو توانای بەرهەمهێنانی لە 18میگاواتەوە بۆ 6 میگاوات دابەزیبوو، هەروەها كارگەیەكی چیمەنتۆ كە پێشتر ڕۆژانە 4000 كیسە چیمەنتۆی بەرهەم دەهێنا، نها تەنها 600 كیسە بەرهەمێتیو …هتد.
كاتی دەستبەكاربوونم كانیاوەكان زۆربەیان تێكچووبوون، چونكی “ڕەشید دۆستەم” بە شێوەیەكی هەڕەمەكی كاری دەرهێنانی نەوتی لە ناوچەكەدا كردبوو، ناوچكەی تووشی زەمین لەرزە كردبوو.
دوای ماوەیەكی كەم بەرهەمهێنان لە ساری پول دەستیپێكردووە، كارگەی قیر، قرمید بەگەڕخرانەوە، تۆڕی غازیش لە شابرغانەوە گەیەنرایە مەزار شەریف، ئاستی بەرهەمهێنانی كارگەی چیمەنتۆش بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكرد.
باكستان لە ڕێگای بەرهەمی خراپەوە گەرەكی بوو بازارەكانی وڵات نغرۆبكات، تەنانەت باج و ڕسوماتی لە سەر ئەو بەرهەمانە هەڵگرتبوو كە هاوردەی ئەفغانستان دەكران، ئێرانیش لە ڕێگای یارمەتیدانی” عبد الرشید دۆستم” ەوە ئاستەنگی بۆ دروستدەكردین.
لە ناوخۆدا كێشەیی بەرهەمهێنان سەرباری هۆكارە دەرەكێكان بەرزی تێچوون و جۆری كوالێتی بوو، بۆ پێشگیری بەرهەمی هاوردە ناچاربوون جۆری بەرهەمەكانمان باشتر بكەین، بەڵام بەرهەمی هاوردە و بە كوالێتی نزم ئاستەنگبوون لە بەردەم بەرەو پێشچوونە كارەكانماندا، بۆ نموونە كاتێك سەمادی كیمیایمان بەرهەمهێنا كە 46% پێكهاتەكەی نایترۆجین بوو، لە ئێران و پاكستانەوە هەمان بەرهەم بە هەرزانتر دەگەیشتنە بازاڕەكانی وڵات، جوتیاران كاتێك ئەو بەرهەمەیان تاقیكردووە، كشتوكاڵ تووشی ئافاتبوو، دواتر تافیگەكانمان دەریانخست پێكهاتەی ئەو پەینە لە ناتیترۆجین20% تێناپەڕێت.
بەرهەمەكانی پلاستیك و ئاسنیش هەمان گرفتیان هەبوو، هەروەها هۆكارەكانی گواستنەوەش قۆرخكرابوو، بۆ دەربازبوون لەو كێشەیە قانوونی چاكسازیم دەرچواند.
كارێكی زۆر گرنگ
ساڵی 2000 بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی كەرتی گواستنەوە بە ڕێگاوە بووم بۆ جەلال ئاباد و كۆنار ، لە ڕێگای ڕادوێوە زانیم لە پاكستان بە سەفیر دانراوم، پێشتر لەوبارانەوە مشتوومڕم لەتەك پێشەوای موسڵماناندا نەكردبوو، بۆیە دانانەكەم ڕاستەوخۆبووە.
ئەگەرچی بەراورد بە ئەفغانستان ژیان لەپاكستان ئاسانترو خۆشتربوو، سەرباری بێزاریم لە وڵاتدا سوێند دەخۆم هەرگیز پێمخۆشنەبووە دووربم لە وڵات.
سەفارەتی باكستان جێگایەكی تایبەتی هەبوو، كەسانێكی زۆر ئاواتەخوازیبوون، لە ڕێگای دۆستان و دەستڕۆیشتوانەوە هەوڵمدا لەوكارە خۆبپارێزم، گۆتیان: كارەكە پێشەوای موسڵمانی دیاریكردووە و مەرسومی بۆ دەركردووە وهیچ ناكرێت.
نەبوونی پێشینەیەك و لەسێبەری بارودۆخێكی ناجێگیرو شلۆقدا كاركردن لە بواری دیبلۆماسیدا قورس وگرانبوو.
هاوكات باكستان ڕەزامەندی نیشاندابوو و ڕێگەپێدانی بۆ دەستنیشانكردبووم، ڕۆژی دواتر بەرەو پاكستان سواری فرۆكەی نەتەوەیەكگرتۆكان بووم، ئەوە یەكەمجاربوو سواری فرۆكە ببم، دواتر دەستم بە ئیشەكەم كرد لەو ماوەیەد چوار جار سەرۆكی باكستانم بینی، لە زۆر لاوە و بۆ زۆر مەبەست خۆیان لێم نزیكدەكردەوە، بەڵام من تەنها بۆ ڕێكەوتنی نێوان خێڵەكان گوێم بۆ ڕادەدێران و هاوكاریان دەبووم.
بەكورتی نابێت هیچ وڵاتێك بە دۆست و دوژمن بناسێنرێت، بەڵكو پێویستە لەسەر بنەما ئاكارێكان و سیاسەتی هاوسەنگ مامەڵە بكرێت، ئەو سیاسەتانەی بە درێژای ژیانم پەیڕەومكردوون هەڵقوڵاوی بنەماكانی ئیسلام و ڕێزگرتنی بەرانبەربووە.
ئەگەرچی لەو ماوەیەدا ئەمریكا بە هەموو شێوەیەك فشاری دەخشتە سەر لایەنەكان ڕاستەوخۆ پەیوەندیمان لەگەڵدا نەكەن، تەنانەت كاتێك لە تەك پاكستانێكاندا گرد دەبووینەوە دەترسان ئەمریكا چاودێریانبكات.
ئەو دەم باكستان تەنها وڵات بوو سەفارەتی لە كابل و قوونسڵخانەی لە قەندەهار ، مەلا لاباد و هیرات هەبوو.
شانشینی سعودیە، ئیمارات و پاكستان لەو وڵاتانە بوون دانیان بە بزوتنەەی تاڵەباندا نابوو، هەریەك لە بەریتانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنساو ولایەتە یەكگرتۆكان لە ئاستی باڵادا دیبلۆماسییان لە ئەفغانستاندا دامەزراندبوو.
ڕوداوەكانی 11ئەیلول و لێكەوتەكانی
كاژێر حەوت یان هەشتبوو كاتێك “ڕەحمەتوالله” خۆیكرد بە ژوورا، دەزانیت چباسە؟ نا چبووە! تۆ تەلەفزیۆنەكە دابگیرسینە، من تەلەفزیۆنم نەبوو، دواتر زانیم چگوزەراوە.
لە كاتێكدا زۆرێك لە هەڤاڵەكانم دڵخۆشبوون و پیرۆزبایان لە یەكتریدەكرد، بەڵام من خەمێكی قوڵ دایگرتم و چاوەكانم فرمێسكیان تیادا زا، هۆكارەكەیان پرسی گووتم: ڕۆژێك دێت ئەمكاتەتان وەبیر دێتەوە، ئەمریكا هێرش دەكاتە سەر ئەفغانستان، جەنگی جیهانی دووەمم بیرهێنانەوە كە ئەمریكا لە پای بیرهاربۆر چی بەسەر یاباندا هێنا.
نامەیەكم بۆ سەرۆك بۆش نووسی و بەتوندی ئیدانەی ئەو كارەم تیرۆریستیەم كرد، ئەوەم بیرهێنایەوە كە ئەفغانستان ئەوەی هەیبووە لە دوو دەیەیی ڕابردوودا لە دەستیداوە.
دەكرێت بە گفتوگۆ كێشەكان وە لادا بخرێن.پاش دەستپێكردنی هێرشەكان چوارجار لێوانم بۆ میدیاكاندا، هاوكات پاكستان بازنەی پەیوەندیەكانمی بەرتەنگ دەكردەوە، ئەو كەسانەی پێشتر پەیوەندیان پێوە دەكردم دووریانخستنەوە.
كابل لە 11 تشرینی یەكەمی 2001 كەوت، بە مەبەستی بینینی مەلا محمد بڕیارمدا سەردانی قەندەهار بكەم، هەوڵەكەم بێئاكام بوو، پاشان لە چوار وڵات داوای پەنابەریمكرد وەڵامیان نەدامەوە، هەروەها پەیوەندیم بە سەفارەتی بەریتانیاو فەرەنساوە كرد بێسوود بوو، تەنها نەتەوەیە كگرتۆكان بۆ ماوەیەكی كاتی هاوكارم بوون. لە ماوەی جەنگدا بۆرزگاركردنی بەندێكانی تاڵەبان زۆر هەوڵم دا پەیوەندی بە سەركردەكانی هاوپەیمانی باكورەوە بكەم، لەو پێناوەدا 180$ هەزار خەرجكرد ئەنجامێكی ئەوتۆی نەبوو، دەرگای نەتەوەیەكگرتۆكانیشم كوتا بێسوود بوو. شەوێك لە كاتێكدا لە ماڵی خۆم بووم، چەند پاكستانیەك هاتن و بەشێوەیەكی زۆر ناشیرین و دوور لە هەر داب و نەریتێكی دیبلۆماسی و میواندۆستی منیان لە بەندیخانە پەستا.
بەندی ژمارە 306
لە1ی تەمووزی 2002 سەرو ڕیشیان تاشیم و پێوەندی زنجیریان لە پێكردم، لە دەروازەی خێوەتێكدا لە تەك بەندێكانیتردا دایانناین، پاشان سواری فرۆكەیان كردین، ماوەی سی كاژێر بەوشیوەیە ماینەوە، كەسانێك لە تاو ئازار هاواریاندەكرد، چونكە خوین لە دەست پێیەكانمان دەچۆڕا.
ئێمە ناومان لای خاچی سووری ناو دەوڵەتی هەبوو، تا بەرنەبووم نەمزانی ئەوان چخزمەتێكیان بە دۆزەكەمان كردووە، لە كاتێكدا ئەمریكا گشت جۆرە سزایەكی بە سەرماندا تاقیدەكردەوە. دوای لە بەندیخانیەكەوە دەگوازرامەوە بۆ یەكێكیتر، ڕۆژێك پێیان گووتم: خۆم ئامادەبكەم بۆ پرسیار، كۆمەڵێك هاتن بەڕێزەوە دەستیان بە گفتوگۆ كرد، وەك نوێنەر حكوومەتی ئەفغانستان خۆیان ناساند، بەڵام خەیاڵم بۆ ئەوە چوو، ئەوە یاریەكی تری ئەمریكێكان بێت بۆ ئەوەی لە بەندیخانە بمانهێڵنەوە.