ڕێكخراوی داعش هه‌وڵده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێت له‌وه‌ی بگاته قۆناغی ڕوخانی ته‌واوه‌تی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی كه زۆرینه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ده‌ستدا كه له‌م ساڵانه‌ی دواییدا كۆنترۆڵی كردبوون، ئێستا ئه‌مه پاڵی پێوه‌ناوه بۆ هه‌وڵدان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ گۆڕەپانى ئێراقی، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی كاركردن بۆ سه‌رله‌نوێ ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕێزه‌كانی، ئه‌مه‌ش ژماره‌یه‌ك له ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، له‌نمونه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ئه‌م دواییه‌ی كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا “پنتاگۆن” ده‌ریكرد له ٤ شوباتی ٢٠١٩ دا و ده‌ریده‌خات كه ڕێكخراوه‌كه خه‌ریكی نوێكردنه‌وه‌ی كارهسهرهكیيهكانی ئەرک و بنیاتنانی تواناكانیه‌تی له‌ئێراقدا به‌شێوه‌یه‌كی خێراتر له‌چاو سوریا، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و ڕێكخراوه هه‌تا ئێستاش مانگانه به‌ده‌یان چه‌كداری بیانی بۆخۆی كێشدهكات وكۆمه‌ك وبه‌خششی زۆریشی ده‌ستده‌كه‌وێت.
ئه‌مه شانبه‌شانی ئه‌و ئاگاداركردنانهیه، كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێراق هه‌ر ڕۆژێك دوای ئه‌وه دایان له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی ڕیكخراوی داعش بۆ تێكشكاندنی تێكدانی ئاسایشی هه‌ندێ شار كه توندوتۆڵن له‌ڕووی ئاسایشیيهوه، له‌نمونه‌ی شارۆچكه‌ی “جه‌ره‌ف صه‌خر”ی سه‌ربه پارێزگای بابل، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه داعش هه‌تا ئێستاش له‌توانایدایه كه ببێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسایش وسه‌قامگیری له‌ئێراق.
هۆكاره جیاوازه‌كان
ڕه‌نگه بتوانین پێداگری “داعش” بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی تواناكانی خۆی له‌ئێراق له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی جیاواز شرۆڤە بكه‌ین، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له‌مانه‌ی خواره‌وه‌دا:
١- زۆری سامانی مرۆیی: داعش له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له مه‌یدانه‌كه‌دا له‌ساڵی ٢٠١٤، ئێراق یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت بوو كه توانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی فراوانی لێ كۆنترۆڵ بكات، ئیتر ئاڕاسته هزریيهكانی داعش تیایدا دروستبوون و پێگه‌یشتن و ده‌ستیكرد به له‌خۆگرتن وڕاكێشانی تیرۆریستان له خودی ئێراق وناوچه جیاوازه‌كانی جیهانه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه سامانێكی مۆریی وه‌های كه‌وته به‌رده‌ست پشتی پێبه‌ست له‌هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانیدا بۆ بڵاوبوونه‌وه وپهلهاویشتن له‌ناوخۆ وده‌ره‌وه‌ی ئێراقدا.
٢- ڕێكخراوه ڕكابه‌ره‌كانی داعش: له‌سوریا دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كه له ئازاری ٢٠١١دا، چه‌ندین ڕێكخراوی تیرۆریستی بڵاوبوونه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه تاڕاده‌یه‌ك توانای داعشیان كه‌مكرده‌وه بۆ په‌لهاویشتن و بڵاوبوونه‌وه لهناوسوریادا، ته‌نانه‌ت ناچاریان كرد كه بچێته جه‌نگ وڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌ربازیه‌وه له‌گه‌ڵیاندا وئه‌مه‌ش هەژمونى داعشی تاڕاده‌یه‌ك لاوازكرد له‌ناو سوریادا پێش ئه‌وه‌ی توشی تێكشاكان وشكستی گه‌وره ببێته‌وه به‌هۆی ئه‌و گورزه سهربازیيانهی به‌ری دەكهوتن له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی كه جه‌نگیان له‌دژی ده‌كرد. به‌ڵكو له‌ئێستادا هه‌ندێك له‌و هێزانه هه‌وڵده‌دەن وه‌به‌رهێنان له‌و جه‌نگه‌دا بكەن له‌پێناو ده‌ستخستنی چه‌ند ده‌ستكه‌وتێكی سیاسی‌دا به‌جۆرێك كه ئه‌مه ئه‌بێته پاڵنه‌رێك بۆی كه له‌داهاتوودا زۆرتر هه‌وڵبدات بۆبهرپهرچدانهوهی ڕێكخراوی داعش ودوباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی له ناو سوریادا.
٣- ده‌ستكه‌وتنی یارمه‌تی وهاوكاری: داعش له ناوخۆی ئێراقدا تۆڕێكی په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێزی دامه‌زراندوه ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندین خه‌ڵكی ناوچه‌كه چوونه ناویه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌توانای ئه‌وه‌ی پێداوه بتوانێت شانه‌ی نوستوو دروست بكات له زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر كۆنترۆڵی كردبوون و‌ئێستا به‌ده‌ستیه‌وه نه‌ماون، ئه‌مانه‌ش چه‌ند شانه‌یه‌ك بوون كه توانیان ژماره‌یه‌ك كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن له‌دوای ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێراق حه‌یده‌رعه‌بادی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌رداعشدا ڕاگه‌یاند له‌٢٠١٧/٩/٩ دا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێک ئاڕاسته هه‌ن له‌ناوخۆی ئێراق ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه چه‌ند لایه‌نێكی خۆجێیی هه‌وڵده‌ده‌ن سوود له‌و ئاگاداركردنه‌وانه وه‌رگرن كهلهئارادان سه‌باره‌ت هه‌وڵه‌كانی داعش بۆدووباره گه‌ڕانه‌وه وسهرههڵدانهوه له‌و ناوچانه‌ی كه‌پێشتر له‌ژێر دهسهڵاتیدابوون، ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌هێزكردنی نفوزی ناوخۆیی خۆیان وپاڵپشتیكردنی میلیشیا چهكدارهكانیانه كه له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش دروستیان كردن وئێستاش پێداگرن له‌سه‌ر مانه‌وه وبهردهوامبوونیان، به‌تایبه‌تی له‌سایه‌ی ئه‌وبانگه‌وازه به‌رده‌وامانه‌ی كه هه‌ندێ لایه‌نی تر ده‌یكه‌ن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه پێویسته چه‌ك ته‌نهاوته‌نها به‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه بێت.
چه‌ند میكانیزمێكی جیاواز
چالاكیه‌كانی “داعش” له‌میانه‌ی ساڵی ٢٠١٨ دا ئه‌وه‌ی پیشاندا كه‌ئه‌و ڕێكخراوه پشت به‌كۆمه‌ڵێك میكانیزم ده‌به‌ستێت ولهمیانهیانهوه هه‌وڵده‌دات سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ گۆڕه‌پانی ئێراقی، ده‌توانین ئه‌و میكانیزمانه به‌م شێوه‌یه باس بكه‌ین:
١- گۆڕینی ئه‌وله‌ویاته‌كان: له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا “داعش” ده‌ستیكردوه به‌وازهێنان له‌و شته‌ی كه پێی ده‌وترا “كۆنترۆڵكردنی زه‌وی یان ناوچه‌كان”، كه خۆیی ده‌بینیه‌وه له به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له‌ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا له‌ڕیگه‌ی چه‌ندین هۆكاری سه‌ربازی وڕێکخراوهییهوه، كه‌ئه‌مه وایكردبوو بكرێته ئامانج له لایه‌ن هێرشه ئاسمانيیهكانی وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێودهوڵهتیيهوه، هه‌رئه‌مه‌ش پاڵی پێوه‌نا بۆ وه‌رچه‌رخان به‌ره‌و ته‌نها پشت به‌ستن به‌چالاكی ڕێكخراوه‌یی به‌ته‌نها، ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ی مانه‌وه وجێگیربوون به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌یی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا، به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه كۆنترۆڵ بكات. ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و شێوازه‌یه كه ڕێکخراوی “قاعیده” ولقه جیاوازه‌كانی له‌سه‌ره‌تای دروستبوونیانه‌وه په‌یڕه‌ویان ده‌كرد، به‌شیوه‌یه‌ك كه زۆرێك لهتوێژێرهران وای بۆده‌چوون گرتنه‌به‌ری ئه‌م شێوازه هۆكاری مانه‌وه‌ی ڕیكخراوی قاعیده‌یه هه‌تائێستا سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و گورزانهیشی كه بهریكهوتوون.
٢- خۆشاردنه‌وه وچاوبهستكردن: داعش ده‌ستیكردووه به‌په‌نابردن بۆچه‌ندین تاكتیكێكی نوێ بۆئه‌نجامدانی كرده‌وه تیرۆریستیيهكانی، له‌نمونه‌ی تاكتیكی “كوخه‌كان” یاخود “مۆڵگهكان” كهكهڵكیان لێوه‌رده‌گرێت بۆئهمباركردنی ئه‌وچه‌كانه‌ی كه له‌جێبه‌جێكردنی كرده‌وه تیرۆریستیيهكانیدا به‌كاریانده‌هێنێ، به‌جۆرێك كه‌چه‌ندین ئاسته‌نگ دروست ده‌كات بۆهێزه ئه‌منیيه‌كان كه‌نه‌توانن بیدۆزنه‌وه. ڕاپۆرته‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كهڕیكخراوی داعش “مۆڵگهكان” به‌كارده‌هێنێت بۆ داڕشتنی پلان بۆكرده‌وه تیرۆریستیيه نوێیه‌كانی ودابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كان بهسهرفهرمانده وكادرهكانیدا، حكومه‌تی ئێراقی له مانگی ئازاری ٢٠١٨ ڕایگه‌یاند كه ٤ مۆڵگه‌ی داعشی ئاشكراكردووه، كه‌له‌ناویاندا جلوبه‌رگی سه‌ربازی وچه‌كی له‌جۆری هاوانی عه‌یار ١٢٠ ملیم یان تیادا دۆزیوه‌ته‌وه له‌گه‌ل تانكه‌ری سوته‌مه‌نی و ٣ به‌له‌م وچه‌ندین كه‌ره‌سته‌ی تریش.
٣- بۆسه گه‌ڕۆكه‌كان: ئێستا ڕیكخراوه‌كه وایلێهاتووه به‌ڕوونی دیاره كه پشت به “بۆسه گه‌ڕۆكه‌كان ” ده‌به‌ستێت بۆ به‌ئامانجگرتنی یه‌كه سه‌ربازیه‌كانی هێزه‌كانی حكومه‌ت ومیلیشیاكانی “حه‌شدی شه‌عبی” له‌ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی خاڵی سه‌ربازی وههمیيهوه، یاخود له‌ڕێگه‌ی چاندنی بۆمب وته‌قه‌مه‌نی له‌سه‌ر ڕێگاكان بۆبهئامانجكردنی ئۆتۆمبێل وتانكهسهربازیهكان، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵه‌یش ده‌نێرێته ده‌ره‌وه له‌باره‌ی شوێنه‌كانی ڕێكخراوه‌كه خۆیه‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ ڕاكێشانی هێزه‌كان بۆ ئه‌وناوچانه‌ی كه‌خۆی زاڵه تیایاندا، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ندێ جار ئه‌مه یارمه‌تیده‌ریه‌تی بۆئه‌وه‌ی ژماره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كان له‌ڕیزه‌كانی هێزه سه‌ربازیه‌كان زیاتر و زۆرتر بێت، هه‌ر بۆیه هێزه سه‌ربازیيه‌كانی ئێراق چه‌ندین میكانیزمیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆمامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م تاكتیكانه‌ی داعشدا، به‌شیوه‌یه‌ك كه‌ئه‌م میكانیزمانه یارمه‌تیده‌ربوون بۆ وه‌شاندنی گورزی به‌هێز لهڕیكخراوهكه له‌قۆناغه‌كانی ڕابردوودا له‌گه‌ڵ كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای ڕێكخراوه‌كه بۆ به‌هێزكردنی كه‌مینه‌كانی خۆی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی وێرانكه‌ر.
له‌كۆتاییدا ده‌توانین بڵێین بێگومان هه‌وڵه‌كانی “داعش” له‌ماوه‌ی ڕابردوودا بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن لهپێشڤهچوونه سیاسی وئهمنیيهكانی گۆڕه‌پانی ئێراقی، ڕووبه‌ڕووی چه‌ند به‌ربه‌ستێك ده‌بێته‌وه، له‌گرنگترینیان ئه‌وه‌یه كه ده‌زگا ئاسایشیيهكانی ئێراق په‌ییان به‌وه بردووه كه گۆڕانكاری و وه‌رچه‌رخان ڕوویداوه له‌و میكانیزمانه‌دا كه ڕێكخراوی داعش به‌كاریان ده‌هێنێت بۆبه‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی له‌ناوخۆی ئێراقدا، به‌جۆرێك كه‌وایكردووه ئه‌م هێزانه ستراتیژی جیاواز بگرنه‌به‌ر بۆمامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ داعش، كه‌یه‌كێك له‌ڕه‌گه‌زه‌كانی ئه‌و ستراتیژه بریتیيه له ئاڕاسته‌كردنی هێرش وگورزی به‌هێز بۆسهربنهكهكانی داعش له‌ناوخۆی سوریا به‌ئامانجی پچڕاندنی هێڵه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌نێوان ئه‌وناوچانه‌ی كهڕێكخراوهكه تیایاندا بوونی هه‌یه له‌ناوخۆی هه‌ردوو ده‌وڵه‌ته‌كه‌دا، له‌گه‌ڵ دانانی چه‌ندین به‌ربه‌ست له‌پێناو ئه‌وه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای ڕێكخراوه‌كه بۆئه‌وه‌ی نه‌توانێت سوود له سنوری هاوبه‌شی سوریا وئێراق وه‌ربگرێت بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی نوێ له‌ناوخۆی ئێراقدا.
سەرچاوە: مرکز المستقبل
ئاماده‌كردنی: مركز المستقبل للأبحاث والدراسات المتقدمة.
وه‌رگێرانی: دڵشاد نامق فه‌ره‌ج