یادکردنه‌وه‌ی “شیرکۆ بێکه‌س” چ له ساڵڕۆژی له‌دایکبوونیدا و چ له ساڵوه‌گه‌ڕی مردنیدا له‌به‌رده‌م دونیایه‌کی گه‌وره دامانده‌نێت، دونیایه‌کی ڕاسته‌قینه و ئه‌زموونکراو له شیعر و خه‌بات و شاخ و شۆڕش، هه‌ر قسه‌یه‌ک که تا ئێستا کراوه له‌سه‌ر شیرکۆ به چاک و خراپه‌وه، به ڕه‌خنه و ڕووشاندنهوه هێشتا جێگه‌ی خۆی له ناو دونیایه‌ک ئه‌گه‌ر و ئیمکان له خوێندنه‌وه‌ی ده‌ق و ژێرده‌ق واته شیعر و ئه‌ده‌ب و ژیانی شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی و شار و سیاسه‌ت، .به چڕی و پڕی ناکاته‌وه و قسه‌ی دیکه و خوێندنه‌وه و راڤه و شرۆڤه‌ی دیکه شوێنپی و پێگه‌ی له‌ق ده‌که‌ن و ئه‌گه‌ر و شیمانه‌ی دیکه به‌سه‌ر هه‌زاران لاپه‌ڕه وشه له قه‌واره‌ی ژانێری ده‌قی واڵا و چیرۆکه شیعر و ڕۆمانه شیعر و قه‌سیده و که‌شکۆڵی پێشمه‌رگه‌دا ده‌کرێنه‌وه.
ئه‌گه‌ر له پۆلێنبه‌ندییه‌کی گشتیدا ئه‌زموونی شێعریی باشووری کوردستان به‌سه‌ر پێش ڕاپه‌ڕین(شاخ و شۆڕش) و پاش ڕاپه‌ڕین(شار و ده‌سه‌ڵاتی کوردی) دابه‌ش بکه‌ین ئه‌وا شێرکۆ زایه‌ڵه‌ی به‌رزی هه‌ر دوو قۆناغه‌که‌یه له‌میان بۆ ڕزگاری و سه‌ربه‌خۆیی و نیشتیماندۆستی و ئازادی و سه‌ربه‌ستی لهوشیان بۆ دادپه‌ره‌وری و جوانیپه‌رستی و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و مافی ژن، ده‌نگی هه‌ڵبڕیوه. دونیای گێڕانه‌وه و خه‌ون و ختووره و ئازار و جوانپه‌رستی شیرکۆ هێنده پان و به‌رینه که ئێمه له ئاستیدا تا ئێسته کورتمان هێناوه و که‌ممان کردووه، بێگومان ئه‌مه ئه‌رکێکی حاشاهه‌ڵنه‌گره که ئێمه ده‌بێت ناوه‌ندێکی شێرکۆناسیمان هه‌بێت که هه‌موو کونج و که‌له‌به‌ر و سووچ و قوژبنه‌کانی ژیان و شیعر و شاخ و پێشمه‌رگایه‌تییه‌که‌ی به ورده‌کاری و به میتۆدگه‌لی سه‌رده‌مییانه‌وه لێک بداته‌وه. ئه‌و قه‌ڵا و پاردێی زمانی کوردی بوو، له سه‌رده‌مێکدا که بوون و کیانی کورد به هه‌موو شێوه‌یه‌ک قڕ و نابوود ده‌کرا. زێده‌ڕۆیی نییه ئه‌گه‌ر بڵێین: هاوشانی شۆڕش و خه‌باتی چه‌کداری، شیعر و ئه‌ده‌بی شێرکۆ سنووره‌کانی سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی و کایه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی تێپه‌ڕاند و کوردبوون و دۆزه ڕه‌واکه‌ی برده ناو دیسکۆرس و فه‌زای ئه‌ده‌بیی وڵاتانی دراوسێ و جیهان.
ئه‌مه‌ش نه‌ک ته‌نها توانایی شێرکۆ به‌ڵکوو توانایی شیعر و ئه‌ده‌بیشه له لایه‌کی دیکه‌وه که ده‌توانێ ئه‌و ئیشه‌ی سیاسه‌ت و هاوکێشه سیاسییه‌کان له‌مپه‌رن له به‌رده‌می به هێزی خه‌یاڵ و وشه تێیپهڕینێت و دونیایه‌ک دروست بکات که په‌رده له‌سه‌ر کایه‌ی قێزه‌ونی کوردقڕانی سیاسه‌تی ناوچه‌یی و نیوده‌وڵه‌تی هه‌ڵداته‌وه و شێرکۆ به شێعر ئه‌مه‌ی کرد. نموونه‌ی ئه‌مه بۆ وڵاتێکی وه‌کوو ئێران زۆر ڕاسته، له ئێران هه‌ر له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌ته‌کانی په‌هله‌وی یه‌که‌م و دووهه‌مدا تاکوو کۆماری ئیسلامی ئه‌و وێنه‌یه‌ی که له کورد کێشرابوو وێنه‌یه‌کی زۆر خێڵه‌کی و ده‌شته‌کی و چیایی بوو هه‌موو بوونی کورد له ئاستی کانیاو و دۆڵ و ته‌قه و ڕێگری و ئاژه‌ڵداری و هاوکاری دوژمن و متمانه‌پێنه‌کراو وێنا ده‌کرا به‌ڵام ئه‌مه وێنه‌یه‌ک بوو که ئه‌ویدییه‌کی داپڵۆسێنه‌ر و کۆلۆنیالیست ده‌یخسته ڕوو به هێزی میدیا و پڕوپاگه‌نده و وهسواسییهکی زۆر ناسکی میدیایی و سانسۆر و پلانی نومایشی، شل و شۆڵبوونی ئه‌م وێنه‌یه و قهڵببوونی ئه‌و وێنایه‌ی که ساڵانێکه له کورد ده‌خرێته ڕوو هه‌ر به ته‌نها کاری شاعیران نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌شێک له ئه‌رکه‌که‌ی به ئه‌ستۆی شیعر و شاعیران بووبێت ئه‌وا شیرکۆ له پێشه‌وه‌ی ئه‌م قافڵه پرشنگدراه ڕۆشنگه‌ره‌وه بووه، ئه‌گه‌رچی له ئێران هه‌زاران سانسۆر و وه‌سواس له سه‌ر شیعر و ئه‌ده‌بی کوردی و به‌تایبه‌ت ده‌قی شیرکۆ هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌و وێنه قه‌ڵبه ڕووکه‌شه سیاسیکراوه له کورد به‌هۆی شێرکۆوه تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ڕه‌ویوه‌ته‌وه و ڕاستیی کورد و دۆزه ڕه‌واکه‌ی و کولتووری به‌رز و ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌نگی داوه‌ته‌وه، لانیکه‌م له ناو ئه‌دیبان و ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ئه‌ڵقه‌ی ئه‌ده‌ب و شیعر و بیر و ڕه‌خنه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ش لای هه‌ندێک له‌مانه نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه ئه‌وا کێشه‌که له بیری ڕیشه‌داری ئێرانپه‌رستی و ئهویدیکوژییه نه‌ک جوانیناسی و ستاتیکای به‌رزی بێکه‌س.
ئه‌مه ته‌نها ڕه‌هه‌ندێکی بوونی شێرکۆ بێکه‌س و ئه‌ده‌به‌که‌یه‌تی. شیرکۆ پێشمه‌رگه‌یه‌کی نیشتیمانپه‌روه‌ر و سه‌ربه‌ستیخواز بوو، سنوور بۆ ئه‌و ته‌نها گه‌مه و جه‌برێکی سیاسی بوو، شیعری ئه‌و له وان و قامیشلوو و حه‌سه‌که و هه‌ولێر و سلێمانی و دیاربه‌کر و ورمێ و لوڕستان و کرماشان ده‌فڕین، ئه‌مه ئاسۆی شوناس و کیانێک بوو که شیرکۆ بۆ کورد وێنای ده‌کرد، لای ئه‌و جوگرافیا ڕووه هه‌ره دیاره‌که‌ی وشه و زمان و کو‌لتوور بوو و سنووره‌کانی کوردبوون و کوردستانیبوونی له جیهانه پان و به‌رین و بیوێنهکهیدا مانیفێست کرد، شیعری شیرکۆ هه‌ر له سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه تاکوو سه‌رده‌می پاش ڕاپه‌ڕین هاواری به‌رگری و به‌رخۆدان بۆ هه‌موو کوردانی چوار پارچه و جیهان بووه، لای ئه‌و سیاسه‌ت له خزمه‌تی شیعردا بوو نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه، ئیستاتیکا و جوانیناسیی شێرکۆ سیاسه‌تی له هه‌ناوی خۆیدا ده‌کرد به وشه‌ی شیعراوی و وێنا و وێنه‌ی مرۆڤی به پێوه‌ری گۆی زه‌وی ده‌گۆڕی و ده‌سکاری ده‌کرد، که‌س ناتوانێت حاشاکه‌ری ئه‌وه بێت که شێرکۆ وشه‌دانێک له وێنه و میتافۆڕ و ئایدیا و ڕسته و زاراوه و مه‌جاز بوو، که هێشتاش هه‌موو بڕگه‌کانی مانا نه‌کراونه‌ته‌وه و شه‌رح و ڕاڤه و شرۆڤه‌یان ده‌وێت، شێرکۆ جوگرافیای هه‌ولێر و عه‌بدولخالیق مه‌عرووف و مه‌ریوان و گوندی بهرقورگ و خه‌باتی به‌یان (له قه‌سیده‌ی به‌یان) و سابڵاخ و سنه و کرماشانی پێکه‌وه گرێدا، ڕه‌وتی نه‌ته‌وه‌سازیی له دونیای شیعری شێرکۆدا پێبه‌ستی هیچ له‌مپه‌ر و پێوه‌رێکی به‌رته‌سکی حیزبی و خێڵه‌کی و سیاسی نه‌بوو، ئه‌و هه‌سته نهتهوهویستییهی که ئه‌مڕۆ له ناو به‌شێک له کوردانی دونیادا به وێنه‌یه‌کی قووڵ و شیعرییانه و پڕ ئیستاتیکای شێرکۆ نه‌خشێندراوه به‌شێک له وشیاریی و به‌رخۆدانی ئێمه‌ی دروست کرد.
خاڵی گرینگ له جیهانی پان و به‌رینی شێرکۆدا جیاواز له‌وه‌ی که کوڕی نه‌خت و ڕه‌سه‌نی حاجی قادریی مه‌زنی نیشتمانپه‌ره‌ست و ڕه‌خنه‌گری نیشتمان بوو زایه‌ڵه‌ی دادپه‌روه‌ری و دژهستهمیش بوو. ڕه‌نج و ئازاری ژاندارک و مه‌سیح و مو‌سا عه‌نته‌ر و…پێکه‌وه له کتێبی”ئافات”دا گێڕاوه‌ته‌وه، ڕه‌نجی ناهیدی کچه میدی گوڵوهنهوشهی له ژێر ته‌پوتۆزی لم و ڕمی بیابان و شمشێر و شیری له‌شکردا وێنا کردووه، به بۆن نیشتیمانی ناسیوه‌ته‌وه و دڵته‌نگ بووه بۆی له “بۆننامه”دا، ئه‌و پانتایه‌کی به‌رینی تایبه‌ت داوه به گێڕانه‌وه‌ی کاره‌سات و تراژیدیا گه‌وره‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م که به سه‌ر کوردا هاتووه، ڕه‌نگه هیچ ئه‌دیب و شاعیرێکی دیکه‌مان نه‌بێت که به‌و قووڵییه‌وه له “گۆڕستانی چراکان”دا به ناخی ئازاره‌کانی ئه‌نفالدا ڕۆچووبێته خواره‌وه و به‌شێک له‌و کسپه و چرپه و هه‌ناسه و عه‌شقه کوژراوانه‌ی هێنابێته سه‌ره‌وه، ئه‌و له پێشه‌کی ڕۆمانه شیعری گۆڕستانی چراکاندا ده‌ڵێت: ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش ئه‌گر ناگاته ئاستی کاریگه‌ریی ئه‌و قیژه و زریکانه که له‌سه‌ر لێواری چاڵه‌کاندا بوون داوای لێبوردن ده‌که‌م، ئه‌و به خاکه‌ڕایی و خۆنه‌ویستییه‌وه بوو به ده‌نگ و گێڕه‌ره‌وه‌ی تراژیدیا‌کانی سه‌رده‌ممان و گوێی نه‌دایه ڕه‌شه‌با چه‌نه‌بازه‌که‌ی ڕه‌خنه‌گر و به پرچی ژنێکی زینانهوه به ناوی کاڵێ سه‌فه‌ری نوگره سه‌لمان و قووڵایی بیابان و دۆزه‌خی سه‌حرای عه‌رعه‌ری کرد تاکوو ئێسک و پروسک و ڕۆح و زایه‌ڵه و کسپه و هه‌تیوی و بێکه‌سیی کورد و خۆی بنووسێته‌وه.
ئه‌و “ده‌ربه‌ندی په‌پووله”ی کرد به زایه‌ڵه‌ی شه‌رم و شکستی دونیا بۆ بێده‌نگیی له ئاست کوشتنی پێنج هه‌زار ژن و منداڵ له هه‌ڵه‌بجه‌دا، ڕۆحی نالیی بانگهێشت کرده‌وه و له‌گه‌ڵ سالم قسه‌ی کرد و مه‌ولانای هێنایه سه‌ما و باسی عه‌شق و تراژیدیا و کوردقڕان و نه‌مری و مه‌رگ و نه‌مان و دایکانی ڕه‌شپۆش و ڕۆحه بریندار و سه‌رگه‌ردانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کرد! شێرکۆ گه‌وره‌ترین ده‌نگی وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی له ڕێگه‌ی به‌ئه‌ده‌بکردنی کاره‌ساته‌کانمان بوو، هه‌ستی هاوبه‌شی نه‌ته‌وه‌یی به شێرکۆوه گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی لووتکه‌ی خۆی له هه‌مان کاتدا که هه‌ڵگری تێڕوانینی ڕه‌خنه‌گرانه بۆ نیشتمان و نیشتیمانفرۆشان و نیشتیمانکوژان بوو. به هه‌موو ئه‌مانه‌شه‌وه ده‌نگی دلێری ئازادیی ژن و داکۆکیکاری سه‌رسه‌ختی مافی ژنان و ئازادییان بووه، کتێبی “ملوانکه” ڕووداوێکه له مێژووی ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا که هه‌م زایه‌ڵه‌ی غه‌در و زوڵم و سته‌مێک بووه که له ژنانی نیشتمان ده‌چێت و هه‌م گه‌رووی پڕ هاواری دونیایه‌ک له جوانی و ناسکی و ژیان و میهره‌بانیی ژنان بووه.
هه‌موو ئه‌م تێم و ناوه‌رۆکانه ته‌نها ئاماژه‌دان و ژماردنێکی سهرپیێیی و ناته‌واون. وه‌کوو له سه‌ره‌وه‌ش ئاماژه‌م پێدا؛ ئێمه پێویستمان به ناوه‌ندێکی شێرکۆناسی بۆ شێکردنه و ڕاڤه و شرۆڤه‌ی هه‌موو جومگه‌کانی ژیان و هه‌موو لایه‌ن و ڕه‌هه‌نده‌کانی ده‌ق و که‌سایه‌تی و ئاکار و ههڵسوکهوتێتی، ئه‌و له شوێنێکدا ده‌ڵێت من به بێ سێ کوچکه‌ی ناو، شوێن و سرووشت ناتوانم بنووسم، ڕه‌نگه ئه‌مه ده‌ربڕینێکی پوخت و گوشراوه بێت له ڕوانینی گشتیی شێرکۆ بۆ دونیای ئه‌ده‌ب و شیعری خۆی، “ناو”، شوناس و ڕۆحی زمانه، شوێن به ناوه‌وه مانا په‌یدا ده‌کات، سرووشت ئه‌و پانتایه‌یه که تێیدا ده‌ژین و ده‌بین و زمانمان ده‌پژێت و ناو له شته‌کان ده‌نێین، له‌م سۆنگه‌یه‌وه شێرکۆ کۆڵه‌که‌یه‌کی پیرۆزی زمانی کوردییه، ناوی شوێن و سرووشتی وه‌کوو ڕۆحی زمانی نیشتمانی کورد به به‌رزی هێنایه قاسپه، زمانی کوردیی په‌یوه‌ست به شاخ و ده‌شت و چۆڵ و چیا و پێشمه‌رگه و شاخ و ژن و ئازادی و باران و پیاسه و جگه‌ره و خۆشه‌ویستی و نیشتیمان و ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و خودا و حهمهبچکۆلی بۆیاخچییهوه پیرۆز و جاوید کرد. زمانی کوردیی هێنایه ئاستێک له گێڕانه‌وه و ته‌قینه‌وه و گه‌شانه‌وه که ئه‌سته‌مه تاکوو ده‌ق و یاده‌وره‌یی جیهانی مانایی ئه‌و مابێت هیچ زه‌ختێکی کاریگه‌ر به‌ر زمانی کوردی بکه‌وێت، زمانی کوردی به شۆڕش و ئازادی و سه‌ربه‌ستی و خه‌باته‌وه به قودسیه‌ت و پیرۆزییه‌وه گرێ دا، هاوکات ههنگاوێکی گه‌وره و مه‌زنی نا بۆ زیاتر لێک نزیککردنه‌وه‌ی زاراوه‌کان و به‌ستانداردکردنی زمانی کوردی.
نه جوگرافیا ده‌یتوانی سنوور بۆ وشه‌کانی دانێ و نه وشه‌کانیش ده‌یانتوانی سنوور بۆ ده‌ربڕین و وێنه‌سازیی و زمانپژاندنی ئه‌و دانێن. ئه‌و شۆڕشێک بوو که ناوی کورد و نه‌هامه‌تی و هاوکات جوانی و پێشهکهوتنخوازی و خه‌بات و دۆزی ڕه‌وای برده ئاستی دونیا و شیعری کوردی به هه‌بوونی پاشایه‌کی شکۆمه‌ندی زمانپاراوی وا له ئاستی دونیادا جێگه‌ی بووه‌ته‌وه. مه‌رگی شێرکۆ وه‌کوو ژیانی به‌ڵێنێکی ڕاستگۆیانه بوو به خۆی و خه‌ون و ئامانجه‌کانی وه‌کوو له وه‌سیه‌تنامه‌که‌یدا هاتبوو و به‌پێی وه‌سێتی خۆی له پارکی ئازادی بینێژن و له‌سه مه‌زاره‌که‌ی گۆرانی و ئاواز هه‌بێت ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی بوێری و بیرمهندێتی شاعیرانه‌ی سووژه و ئه‌دیبێکه که هێنده ژیانی به‌رز و بڵند و سه‌رفه‌راز گه‌یاندووته شوێنی مه‌به‌ست، دووئه‌وه‌نده‌ش له ئاستی مه‌رگ هه‌ڵوێسته‌ی کردووه و لێی ڕاماوه له کۆمه‌ڵگایه‌کدا که هه‌ر له ئانوساتی له‌دایکبوونییه‌وه سێبه‌ری ئایین و خاچ و مار، ڕۆژژمیری شاعیرێک دیاری ده‌که‌ن. یه‌کێک له‌و شتانه‌ی که ده‌بی له تۆژینه‌وه له‌باره‌ی جیهانبینی و شیعری شێرکۆ و شێرکۆناسیدا هه‌ڵوێسته‌ی قووڵ و وردی له‌سه‌ر بکرێت “کهشکۆڵهکانی پێشمه‌رگه”یه که ده‌شێت وه‌کوو ژانێر و شێوازێکی ئه‌ده‌بیی ناوی لێ ببه‌ین و شێرکۆ به لووتکه‌ی گه‌شانه‌وه و دره‌وشانه‌وه‌ی بزانین، یه‌کێک له نموونه هه‌ره به‌رزه‌کانی گرێدانی شاخ و شیعرییه‌ت و شۆڕش ئه‌م شیعره‌یه:
قۆپچه
ئه‌م شاخه وا هه‌ڵکه‌وتووه
ئه‌ڵێی پیاوێکی درێژه و
ساڵ دوانزه‌ی مانگ سه‌رمایه‌تی و
پاڵتۆیه‌کی خۆڵه‌مێشی ئاودامانی
ته‌سکی له‌به‌ر خۆی کردووه.
پاڵتۆکه‌شی به چوار قۆپچه‌ی
گابه‌ردی زل داخستووه.
ئه‌م شاخه وا هه‌ڵکه‌وتووه.
– – –
ئه‌مڕۆ شه‌به‌ق بۆردومان بوو
من هه‌ر خه‌می ئه‌و پیاوه‌م بوو
دواتر که سه‌رنجم دایه
وه‌ک خۆی چۆن بوو
هه‌ر به پێوه ڕاوه‌ستا بوو
ته‌نها یه‌ک قۆپچه‌ی پاڵتۆکه‌ی
له شوێنی خۆی ترازا بوو.