به‌داخه‌وه، هه‌نووکه به‌کارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌کان له کۆمه‌ڵگای مرۆیی‌دا بووه‌ته به‌شێک له کو‌لتوور یان و خاڵی دژواز و سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌یه که هه‌م چینی خواره‌وه و هه‌ژاری کۆمه‌ڵگا گیرۆده‌ی ده‌بن و هه‌میش چینی زه‌نگین و ده‌ستڕۆیشتووی سه‌ره‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه چینی ناوه‌ڕاست لێی بێ به‌رین، له هه‌ر کام له‌م سێ چینه که‌سی به‌کارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ر هه‌یه، به‌ڵام له ڕاستیدا به‌هۆی دۆخێکی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی که ئه‌م ماددانه له مرۆڤدا دروستی ده‌که‌ن زیاتر به چینی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌وه دیاره و زۆرتر ئه‌وان ده‌ستیان که‌شف ده‌بێت و گیرۆده و ڕیسوا ده‌بن. له ڕاستیدا ماده‌ی هۆشبه‌ر مێژوویه‌کی هه‌یه و له سه‌ره‌تاوه زیاتر وه‌کوو ماده‌ی خاو بۆ چاره‌سه‌ری پزیشکیی کۆن یان هه‌ندێ ڕێوڕه‌سمی ئایینی کۆن به‌کار هاتووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگای مرۆیی و شۆڕشه پیشه‌ییه‌کان و کرانه‌وه‌ی ڕێڕه‌وێکی به‌ربڵاو بۆ بازرگانیی له نێوان وڵاتان، بازرگانیی به ماده‌ی هۆشبه‌ر بوو به یه‌کێک له گه‌وره‌ترین و سامناکترین و فرهڕههندترین و به‌سوودترین بازرگانییه‌کانی جیهان و کۆمه‌ڵێک کارتێل و ڕێکخراوی تۆکمه و به‌هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌م بواره‌دا وه‌کوو مافیا و سوپایه‌کی تایبه‌تی چالاک بوون و هه‌ن و هیچ کاتیش واز ناهێنن.
ئێمه له مێژووی بازرگانیکردن به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌خوێنینه‌وه که وڵاتانی ئه‌مریکای لاتین به‌تایبه‌تی کۆلۆمبیا و مه‌کسیک نه ته‌نها بازرگانیی قه‌به و گه‌وره‌یان به ماده‌ی هۆشبه‌ر کردووه، به‌ڵکوو توانیویانه به‌و هه‌موو پاره خه‌یاڵییه‌ی که له‌م بازرگانییه‌دا به‌ده‌ستی دێنن ته‌نانه‌ت سیسته‌می سیاسیش داگیر که‌ن و وه‌زیر و گزیری ناو ده‌سه‌ڵاتێکی وه‌کوو مه‌کسیک بکڕن و هه‌موو جۆر ئاسانکارییه‌ک بۆ گواستنه‌وه‌ی باره قاچاخهکانینان دابین بکه‌ن، پاره‌ی به‌ده‌ستهاتوو له بازرگانیی ماده‌ی هۆشبه‌ر به‌ڕاده‌یه‌ک خه‌یاڵییه که ده‌کرێت وڵاتێک به شێوه‌ی زه‌نگین و پۆشته پی ئیداره بکرێت، به‌ڵام وڵاتێک که هه‌موو ئالووده و کۆیله‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئیراده‌ی چه‌ند بازرگان و کارتێلێکی مافیایی بێت به چ کار دێت؟ ناوی “پابلۆ ئیسکۆبار” له مێژووی بارگانیکردن به ماده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی له سیسته‌می سیاسی و ئابووری و ته‌نانه‌ت شه‌ڕه نێوخۆییه‌کانی نێوان کارتێل و گرووپه کێبڕکێکاره‌کانی کۆلۆمبیا و مه‌کسیک دیار و ناسراوه.
“پابلۆ ئیسکۆبار” توانی له‌ڕێگه‌ی بازرگانیی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه باری کۆمه‌ڵایه‌تیی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی ئه‌ورووپی تێک بدات تا شوێنێک که کار گه‌یشته کۆنگرێس و کۆمه‌ڵێک پلان و بوودجه‌ی نهێنی و ئاشکرایان بۆ دانا تاکوو توانییان له‌ناوی به‌رن، پابلۆ ئیسکۆبار وه‌کوو ده‌وله‌منترین قاچاخچیی مێژووی مرۆڤایه‌تی ناسراوه که سه‌رمایه‌که‌ی بۆ ساڵی 2018 به 48 تا 58 ملیار دۆلار مه‌زه‌نده کراوه! ئه‌و له نیوه‌ی دووهه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌ژیا و له ساڵی 1993 له ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و چه‌ند لایه‌نێک کوژرا، له‌و ساڵانه‌دا ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان به ده‌ست کارتێله بازرگانییه‌کانی ماده‌ی هۆشبه‌ری مه‌کزیک و کۆلۆمبیا گیری خواردبوو و ئه‌م بابه‌ته بوو بوو به مۆته‌که‌یه‌ک له سه‌ر گیانی ئه‌مریکا و دانیشتوانه‌که‌ی، وه‌کوو له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ دا به‌کارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌کان ته‌نیا چینێک له چینه‌کانی کۆمه‌ڵگا ناگرێته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر کام له‌م چینانه به شێوه‌ی جیاواز و بۆ مه‌به‌ستی جیاواز به‌کاری ده‌هێنن و به گوێره‌ی پله‌ی چینایه‌تیشیان به‌دواداهات و لیکه‌وته‌ی جیاوازی ده‌بێت بۆیان.
ئه‌گه‌ر ئه‌م پرسیاره قوت بکه‌ینه‌وه و له‌سه‌ری هه‌ڵوێسته بکه‌ین: که بۆچی مرۆڤ له هه‌موو پله و چینه‌کان ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه تووشی ماده‌ی هۆشبه‌ر ببێت؟ یان بۆچی به گشتی مرۆڤ ئاره‌زووی به‌ره‌و ماده‌ی هۆشبه‌ر هه‌یه؟ ئه‌وکات ده‌توانین تێبگه‌ین که ماده‌ی هۆشبه‌ر چه‌نده مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه و گشتگیربوونه‌وه‌ی هه‌یه. سیگمۆند فرۆید ده‌روونناسی به‌ناوبانگ و نه‌مر له کتێبی “بنه‌مای چێژ”دا ده‌ڵێت: (هیچ مرۆڤێک ناتوانێت چیژ و چێژویستن ڕه‌ت کاته‌وه. ته‌نانه‌ت دینه‌کانیش کاتێک داواتان لێ ده‌که‌ن چیژپهرهست نه‌بن خۆیان واده و به‌ڵێنی چێژی دیکه له دونیایه‌کی دیکه ده‌ده‌ن.) خواستی چێژ له مرۆڤدا خواستێکی حاشاهه‌ڵنه‌گر و به‌هێزه و ئه‌مه‌ش ته‌نها به‌مانای چێژویستی و چێژپه‌رستی نییه، به‌ڵکو به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان چێژ ئه‌و دیو دراوی ئازار و ڕه‌نج و سه‌ختی و ده‌رد و خه‌مۆکی و هه‌موو ئه‌و شتانه‌یه که مرۆڤ له بوون و ژیانیدا وه‌کوو شتێکی ناخۆش ئه‌زموونی ده‌کات، واته چێژپه‌رستی ته‌نها تامکردنی چێژ نییه به‌ڵکوو هه‌ڵاتنه له ئازاریش! ئه‌مه ئه‌گه‌ر پێناسه‌یه‌کی تاڕاده‌یه‌ک ته‌واوی بابه‌تی چێژ بێت ئه‌وا شێوازه‌کانی تامکردنی چێژ ده‌توانێت هه‌م داهێنه‌رانه بێ و هه‌میش کاره‌ساتاوی، بۆ نموونه چێژ وه‌رگرتن له مۆسیقا مرۆڤ به‌ره‌و هونه‌ر ڕاده‌کێشێت و به ده‌روونی ئۆخژنی ده‌به‌خشێت و ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌که تۆزێک هه‌وڵ بدات و بڕێک وزه‌ی داهێنه‌رانه‌ی تێدا بێت ئه‌وا ده‌بێت بههونهرمهندێک که هه‌م خۆی چێژ له هونه‌ره‌که‌ی وه‌رده‌گرێت و هه‌میش چێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ گوێگر و به گشتی کۆمه‌ڵگا هاوبه‌ش ده‌کات و وه‌کوو شتێک یان یادگارییه‌کی مرۆییش له مێژوودا ده‌مێنێته‌وه و به‌ره نه‌مریی و مانه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێت.
ئه‌مه بۆ شاعیر، ئه‌دیب، چیرۆک‌نووس و ئه‌کته‌ر و به‌گشتی هه‌ر شتێک له‌گه‌ڵ هونه‌ردا سه‌روکاری بێت ڕاسته. ئه‌مه ئاڕاسته نۆرماڵ و باوه‌که‌ی ئه‌زموونکردنی چێژه، به‌ڵام چێژ له ئاڕاسته ئاڵۆز و نهباوهکهیدا ده‌بێت به پرسگر و کێشه، ئه‌ویش له حاڵهتانێکدا که که‌سه‌کان چێژ وه‌کوو بابه‌تێکی جه‌سته‌یی تاکه‌که‌سی ببینن، واته بازرگانێکی ده‌ستڕۆیشتوو وا بیر ده‌کاته‌وه که به ڕاده‌ی خۆی سه‌رمایه و سامان و ژن و منداڵ و خێزانی هه‌یه و ده‌شێت ئه‌م چێژه‌ش تاقی بکاته‌وه(بێگومان له‌ژێر کاریگه‌ریی و به‌هۆی په‌یوه‌ندییه به‌ربڵاوه‌کانی ئێسته و جیهانی ئه‌مڕۆ و هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتی کریدۆری بازرگانیی جیهانیی ماده‌ی هۆشبه‌ر) و کاتێک ئه‌م چیژه تاقی ده‌کاته‌وه ورده‌ورده سه‌ر و ماڵی تێدا ده‌چێت و ده‌بێت به کاره‌سات، چونکه چێژی ماده‌ی هۆشبه‌ر ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌کی کورت هه‌ست پێ ده‌کرێت و پاش ئه‌وه ده‌بێت به ئازار و مۆته‌که‌یه‌ک که له گیانی مرۆڤه‌وه ده‌ئاڵێت و له‌کۆڵبوونه‌وه‌ی ئاسان نابێت، ئه‌مه بۆ سیاسی و ئه‌دیب و کرێکارێکیش هه‌ر ڕاسته، ڕه‌نگه ئه‌دیب یان سیاسییه‌ک به‌پێی لۆژیکی دۆخ و شوێنگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌بێت، به‌ڵام بۆ چینه خواره‌کان به‌تایبه‌تی کرێکاران و هه‌ژاران ئه‌مه ڕێگای مه‌رگه، وه‌کوو له سه‌ره‌وه وتم هه‌موو چینه‌کان ده‌توانن تووشی ببن، له‌م سه‌ره‌وه چینی هه‌ژار و له‌و سه‌ره‌وه‌ش چینی ده‌ستڕۆیشتوو و زه‌نگین به‌ڵام مه‌ترسیی گه‌وره بۆ سه‌ر کۆمه‌ڵگا زیاتر له سه‌ر چینی ناوه‌ڕاست خۆی ساغ ده‌کاته‌وه که له زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگاکاندا زۆرینه‌ن و مه‌کینه‌ی گۆڕانکاریی و و هێزی زیندوو و چالاکی کۆمه‌ڵگان، خهسارکهوتن به‌ر ئه‌م چینه هیچ هومێدیك بۆ کۆمه‌ڵگا ناهێڵێته‌وه و هه‌موو جه‌مسه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگا له ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌نی نێوان پێنج تا ده ساڵدا له‌ناو ده‌بات.
ڕاسته چینی ناوه‌ڕاست شوێنگه‌یه‌کی مامناوه‌ندی هه‌یه به‌ڵام گه‌نجێکی سه‌ر به‌م چینه ئه‌گه‌ریش بێکار و ئیش بێت هه‌ر هه‌ژار هه‌ژمار ناکرێت و کاتێک ئالووده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌بێت داهاتوویه‌ک به‌ناوی خێزان و بنه‌ماڵه له دونیایدا ون ده‌بێت و به خه‌یاڵیدا نایه‌ت و ئه‌مه‌ش مه‌ترسیی کۆڵه‌که سه‌ره‌کییه‌که‌ی کۆمه‌ڵگایه، دیاره لێره‌دا مه‌به‌ستی منه که جۆری مه‌ترسییه‌که بۆ سه‌ر چینه جیاوازه‌کان ڕیزبه‌ندی بکه‌م ئه‌گینا ماده‌ی هۆشبه‌ر بکه‌وێته هه‌ر وڵات و ناو هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌ک ژه‌هر و ماده‌یه‌کی ئه‌تۆمیی کوشنده‌یه که گه‌ڕانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ ڕاسته ڕێگاکه‌ی ئه‌سته‌م ده‌کاته‌وه. ئه‌مانه هه‌موو له لایه‌ک و له لایه‌کی دیکه ئالووده‌بوون به ماده‌ی هۆشبه‌ر هاوتایه به ده‌ستشۆردن له هه‌موو به‌ها و نۆرم و تێڕوانینه باوه‌کانی کۆمه‌ڵگا و ئینسان، که‌سێک که ئالووده‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر بێت بۆ په‌یداکردنی ئه‌و ماده‌یه سڵ له فرۆشتن و له مهزاددانانی ژن و کچی خۆیشی ناکاته‌وه، سڵ له کوشتن ناکاته‌وه، تێکه‌ڵی کۆمه‌ڵێک کاری نادروست و تاوانی قه‌ره‌بووهه‌ڵنه‌گر ده‌بێت، تێکه‌ڵی کاری تاوانبارانه‌ی ڕێکخراو و باند و مافیابازی ده‌بێت، له دواجاریشدا مه‌رگ چاوه‌ڕوانی ده‌کات، کوردستان وڵاتێکی ده‌ڵه‌مه‌یه به نیسبه‌ت ئه‌و وڵاتانه‌ی که ساڵانێکه سه‌ربه‌خۆن و پلان و ستراتیژیست و سوپا و کیان و شوناسی سه‌ربه‌خۆ و پارێزراوی خۆیان هه‌یه.
ئه‌م وڵاتانه‌ش هه‌ر تووشی ئالنگاری و ئه‌م قه‌یران و مهترسییهن چ بگات به کوردستانێک که ڕۆژێک به‌غداد پلانی بۆ داده‌نێت، ڕۆژێک ئێران و تورکیا و ڕۆژێک زلهێزه‌کان پشتی تێده‌که‌ن، ئه‌مه پێمان ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئێمه ناوه‌ندی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌ره‌نگاریمان دژی وه‌ها مه‌ترسییه‌کی کوشنده و ماڵوێرانکه‌ر نه‌بێت ئاسانتر له هه‌موو وڵاتانی دونیا و ده‌وروبه‌ر کیان وکۆمهڵگاکهمان ده‌که‌وێته مه‌ترسییه‌وه، ئێمه ڕۆژانه ده‌خوێنینه‌وه که له سنووره‌کانی کوردستان کۆمه‌ڵێک قاچاخچیی ماده‌ی هۆشبه‌ر به کریستاڵ و…هتد. ده‌گیرێن له لایه‌ن ئاسایشه‌وه به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها به‌س نییه و ته‌نها کاری ئاسیاش نییه به‌ڵکوو هه‌ره‌وه‌زییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتووری، نیشتیمانی و ئینسانیی له هه‌موو ئاسته‌کاندا پیویسته، با ئه‌وه‌ش له بیر نه‌که‌ین له ناو کۆمه‌ڵگای کوردستاندا هیواداربوون ئاستێکی به‌رزی نییه و هه‌ر ئه‌مه‌ش خۆی ده‌توانێت هۆکاری سه‌ره‌کی و هه‌نگاوی یه‌که‌م بێت بۆ بهڕووچوونی ماده‌ی هۆشبه‌ر و له‌کیسدانی سه‌رمایه و سامانی کۆمه‌ڵایه‌تیمان.