که‌لتووری شۆخی و گه‌پ و گاڵته‌کردن و ته‌علیق و توانج لێدان هه‌موو به‌شێکن له که‌لتووری گشتیی کۆمه‌ڵگا و سه‌رشه‌قام و بگره هاونهواییهکیان له گه‌ڵ دانیشتن و مه‌جلیسی شه‌ونشینی و دهیوهخان له کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا هه‌یه. و به تۆزێک سه‌رنج تێده‌گه‌ین که هه‌موو ئه‌م شێوازنهی ڕه‌فتار که له زمان و گوتاردا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت نێزیکی و هاوڕیشهییهکیان پێکه‌وه هه‌یه. له ڕاستیدا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندی و ده‌رکه‌وتنه گشتییانه‌ی که‌لتوور ڕه‌نگه له ژێر ناوی تێبینی و سه‌رنج یان ڕه‌خنه و گاڵته و…بناسرێت و مه‌به‌ستی سه‌رنجی ورد و هه‌روه‌ها پێکه‌نین و پێڕابواردن بێت و ئێمه‌ش هه‌روا بیری لێ بکه‌ینه‌وه. له که‌لتووری مۆدێڕن‌دا گاڵته و گه‌پ پاشه‌کشێی زۆری پێ کراوه و ئایرۆنی و ته‌نز جێگه‌ی گرتووه‌ته‌وه ئه‌ویش به تایبه‌تمه‌ندیی شێواز ناسانه‌ی ته‌نز وه‌ک هونه‌رێک که له سه‌رده‌مانی کۆنیشدا بره‌وی هه‌بووه و ئێسته له میتۆد و جلوبه‌رگ و ده‌ربڕین و شێوازی نوێ‌دا خۆی مانیفێست ده‌کات. له بنه‌مادا ئایرۆنی و ده‌ربڕینی ته‌نز هێنده‌ی بۆ چاکسازیی و وشیار کردنه‌وه‌ی به‌رده‌نگ و زه‌قکردنه‌وه‌ی خاڵێکی دیاریکراو له ڕووداو یان دیارده‌یه‌ک بۆ بیرکردنه‌وه‌ی زیاتره قه‌ت ده‌لاله‌ت و ئاماژه‌ی بۆ گاڵته‌پێکردن و سووکایه‌تی و ڕووشاندن نییه.
له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که ئازادی له چوارچێوه‌ی یاسادا مانیفێست و جێبه‌جێ ده‌کرێت که‌متر مه‌جال و هه‌لی ده‌رکه‌وتنی گاڵته و سووکایه‌تی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا به که‌سێك، ڕه‌مزێک، دیارده‌یه‌ک، یان هه‌ر جۆره بابه‌تێک که دوور بێت له جیهانی زه‌ینی و بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌درێت. ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مێک گاڵته و سووکایه‌تیکردن به که‌سێک یان کرده‌وه‌یه‌ک یان دیارده‌یه‌ک به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان بابه‌تێکی باو و په‌سندکراو بووه، ئه‌وا قۆناغیک بووه که هێشتا کۆمه‌ڵگا له ناو پێکهاتی سیسته‌می دیسپۆتیزم(Despotism) و خودا-به‌نده‌دا ده‌ژیا و شتێک به ناوی چه‌مکی هاووڵاتی، پانتایی تاکه‌که‌سی و هاوسانی و… له ئارادا نه‌بوو، ئه‌گه‌رچی ناتوانین بڵێین دۆخی دیسپۆتیزم و په‌یوه‌ندیی (له خوارێ بۆ سه‌رێ) ته‌نها ڕه‌هه‌نده نه‌رێنییه‌کانی خۆی ده‌رخستووه و ڕه‌هه‌ندی ئه‌رێنی نییه له ڕاگرتن و پێکه‌وه‌نانی کۆمه‌ڵگا له فۆرمه کلاسیک و کۆنباوهکهیدا به‌ڵام لێره‌دا باسی ئێمه جه‌وهه‌ری دیسپۆتیزم و ره‌هه‌ندی جێگیرکردنی هه‌ندێ ڕه‌گه‌ز و توخمی که‌لتووریی ورد و درشت نییه به‌ڵکوو باسی ئه‌و ڕۆحییه‌ت و تێڕوانینه بهرزهبین و خۆپه‌رسته‌یه که به‌رامبه‌ره‌که‌ی له ئاستێکی بچووک و سووکدا ده‌بینێت و له په‌یوه‌ندییه‌کی ئاوه‌هادا زمان و جۆره دیسکۆرسێکی په‌یوه‌ندیی ته‌شه‌نه ده‌سێنێت که یه‌کیان به سه‌ردار و یه‌کیان به کۆیله، یه‌کیان به سه‌رده‌ست و ئه‌ویتریان به ژێرده‌ست ده‌ناسێنێت، ئه‌مه له ڕووی پێکهات و پێگه و جێگه‌ی چینه‌کانه‌وه وایه و له ڕووی ناوه‌رۆکه‌وه گوتارێکی به‌رگری له په‌راوێزی هاوکێشه‌که‌دا به هێواشی دێته ئاراوه و ڕووبه‌ڕووی سه‌ردار و گوتاری سووکایهتیپێکردنهکهی ده‌بێته‌وه و لێره‌وه‌یه گۆڕینی دۆخی واقیع له بیرکردنه‌وه له گۆڕینی دیسکۆرس و گوتاره‌وه هه‌ڵده‌خێزرێت. گوتاری سه‌ر شه‌قام له هه‌موو دونیادا گوتارێکی سه‌رکێش و کهوینهکرا و نه‌گیراوه و ده‌شێت ماهییه‌تی گوتاری سه‌رشه‌قام به هه‌ندێ داواکاری رادیکاڵه‌وه هه‌ر ئه‌مه بێت، کۆمه‌ڵێکی زۆر له که‌سی ناڕازیی که ئامانجیان لێدان له هه‌ر شتێکه که به‌رده‌ست و قاچ و چاویان بکه‌وێت!
به‌ڵام له ئه‌نجامدا گوتاری سه‌رشه‌قام وه‌کوو ستراتیژێکی کۆمه‌ڵگا و پێکهاتی کۆمه‌ڵایه‌تییه دژی قۆرخکاریی و ئه‌و مۆنۆپۆلکردنانهی هه‌ر جۆره ده‌سه‌ڵاتێکه که حوکم ده‌کات، لێره‌وه له په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵات و شه‌قام یان حکوومه‌ت و کۆمه‌ڵگا جۆرێک گارد و خۆڕاسان ده‌بینرێت و گوتاری شه‌قام به شێوه‌یه‌ک ئه‌نجامی به‌ریه‌ککه‌وتنی هه‌ست و تێڕوانینی حکوومه‌ت و هاووڵاتییه! له دیدی هاووڵاتییه‌وه حکوومه‌تێکی کۆنسێرڤاتیڤ و پاوانخواز له‌و به‌ره‌وه‌یه و له تێگه‌ی حکوومه‌تیش هاووڵاتیکی ڕادیکاڵ و تووڕه! له سه‌ر شه‌قامه! لێره‌وه که‌لتووری ڕادیکاڵیزم ده‌گوازێته‌وه بۆ دیسکۆرس و زمان و وه‌ک ده‌زانین و دیتوومانه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌کان و خۆپیشاندانه‌کان به دروشمێکه‌وه ده‌ست پێ ده‌که‌ن واته گوتارێک بزوێنه‌ری سه‌ره‌کییه‌تی، ئاوایه ده‌بینین گوتار هه‌م له په‌یوه‌ندیی کلاسیکی له هاوکێشه‌ی دیسپۆتیزمدا و هه‌م له په‌یوه‌ندیی نوێی هاوکێشه‌ی هاووڵاتی و حکوومه‌تی مۆدێڕن‌دا جۆرێک دیسکۆرس دیاری ده‌کات که هاووڵاتی و سه‌رشه‌قامییه‌کان به‌پێی ئه‌وه ده‌جووڵێنه‌وه!
له‌م په‌یوه‌ندی و تۆڕه‌ی نێوان ئه‌م دوو جه‌مسه‌ره‌دا جۆره دیالیکتیک و بزۆزییهک ده‌بینرێت و ده‌شێت له ڕێگه‌ی ستراتیژی دانوستانه‌وه به گشتی بۆ کۆمه‌ڵگا ئاڕاسته‌یه‌کی خراپ دیاری نه‌کات مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ئامانج له ده‌رکه‌وتنی ناڕه‌زایه‌تی و ڕادیکاڵیزم، تێکدانی باری ئه‌منیی وڵاتێک یان شێواندنی ئاسایشی گشتی و جووڵاندنی خه‌ڵک به مه‌به‌ستی ڕووخاندن و هتد بێت، ڕادیکاڵیزم و ناڕه‌زایه‌تی وه‌کوو وتمان سه‌ره‌تا له گوتاردا خۆیان مانیفێست ده‌که‌ن، دواتر دێنه سه‌ر شه‌قام، ئه‌مه له‌م به‌جووڵه‌خستنی خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی وڵاتانی وه‌ک سریلانکا، ئێران و ته‌نانه‌ت عێراقیش به‌ڕوونی ده‌بینرێت و ڕۆڵی جیهانی مه‌جازی و تۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان وه‌کوو نێونجی و کاتالیزۆرێک دیار و به‌رچاوه! به‌ڵام له ته‌نیشت گوتاری ڕادیکاڵیزم و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین و ڕه‌خنه‌گرتنه‌وه گوتارێکی دیکه هه‌یه که له ئه‌نجامی په‌یوه‌ندییه‌کی خوار و خێچدایه له نێوان دوو جه‌مسه‌ری ده‌سه‌ڵات و خه‌ڵک، که لێره‌دا ئێمه ناتوانین به ڕوانینێکی تاکڕهههندییهوه قامک بخه‌ینه سه‌ر ئه‌وه‌ی که کامه‌یان به‌رپرسیارێتی زیاتریان هه‌یه له ئاست کێشه و کۆمه‌ڵگادا، چوون له ڕاستیدا ده‌سه‌ڵات به‌رئه‌نجامی که‌لتووری گشتییه که حوکمڕانی ده‌که‌ن و ئێسته ئه‌و کۆمه‌ڵگایه له هه‌مبه‌ر کێشه‌کاندا به جۆرێک هێرش ده‌کاته سه‌ر خۆی/خود! خۆ/خودێک که له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته! واته ده‌سه‌ڵات ئاوێنه‌ی ئیراده‌ی خه‌ڵکه!/خوده!
بۆیه له ڕووی پێکهات و زه‌مینه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه هه‌ر جۆره ڕه‌خنه‌گرتن له خود، ڕهخنهگرتنیشه له ئه‌و خوده‌ی دیکه که ئێسته حوکمڕانی ده‌کات و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه! له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا دیسکۆرسێک به‌رهه‌م دێت له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه یان باشتر وایه به‌ڵێین له لایه‌ن هه‌ندێ توێژ و تاقمی کۆمه‌ڵگاوه که نه هه‌ڵگری ڕادیکاڵیزمێکی میتۆدیکه و نه له‌خۆگری ڕه‌خنه‌یه‌کی چاکسازانه و بنیاتنه‌رانه‌یه! ئه‌ویش دیسکۆرسی گاڵته‌پێکردنه! به داخه‌وه ئه‌م دیسکۆرسه له پاش ڕووخانی به‌عس و دامه‌زرانی ده‌سه‌ڵاتی کوردی درێژ بووه‌یه‌وه و تا ئێسته‌ش ئێمه جیاواز له جنێودان له ئاستی شه‌قام و ناو خێزان(به شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی) به‌ڵکوو له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیشدا ئه‌م فیگوره زمانییه ده‌بینین، تا ڕاده‌یه‌ک که کۆمێنت و ڕیپله‌یه‌کان ده‌بن به قسه‌ی بێ واتا و گاڵته‌پێکردن و سووک و چرووککردنی بابه‌ت یان که‌س یان دیارده‌یه‌ک! ئه‌مه کاتێک ڕه‌هه‌ندی ترسناک به‌خۆوه ده‌گرێت که له‌گه‌ڵ تێڕوانین و ڕۆحییه‌تی ڕه‌هاخوازی و چه‌شنێک له ئابسلوتلیزم تێکه‌ڵ ببێت، لێره‌وه‌یه که جنێو به ڕواڵه‌ت ڕۆڵی مه‌عریفه ده‌گێڕێت و هه‌ندێ بیرۆکه‌ی بیرلێنه‌کراوه و نادروست به زمانێکی جنێوئامیز و ته‌شهیرانه ده‌رده‌بڕێت و قاوغی ته‌نز یان ئایرۆنی به به‌ردا ده‌کرێت و به‌و ده‌لاله‌ته‌وه نادروستی و نالۆژیکبوونهکهی سواغ ده‌درێت و ئامانج و مه‌به‌ستی ته‌نز و ئایرۆنی که جۆرێک زه‌قکردنه‌وه‌ی کێشه و خستنه‌ڕووی ڕه‌خنه‌یه‌کی چاکسازانه و بنیاتنه‌رانه‌یه ون ده‌بێت و دۆخی بهدهویبوونی دیسکۆرسی کۆن خۆی دووپات ده‌کاته‌وه، پرسیاره‌که لێره‌دایه ئایا گاڵته‌کردن له کۆمه‌ڵگایه‌ک به سیسته‌مێکی بههاتهوهر و ئه‌خلاقیانه‌وه ده‌توانێت ئامانجێک بپێکێت که ده‌سکاری تێڕوانین یان دۆخێک بکات که ئێمه تێیداین؟ واته گاڵته بکات به ئامناجی خۆی؟ ئایا ئامانجێک بێجگه له ڕووخاندن و ڕووشاندن هه‌یه؟ ئایا به پێ و له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌مان سیسته‌م و پێکهاتی بههاتهوهر و ئه‌خلاقمه‌ندی کۆمه‌ڵگا پهرچهکردارێك جگه له ڕق و تووڕه‌یی و خه‌م و عاجزبوونی لێ ده‌که‌وێته‌وه؟ به دڵنیاییه‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌کان ڕوونن.
دیسکۆرس و گوتاری گاڵته و جنێودان لێکه‌وته‌یه‌کی نه‌شیاو و ناته‌ندروستی لێ ده‌بێت و درێژکراوه و به‌رئه‌نجامی هه‌مان که‌لتووری به‌ده‌ویی دیسپۆتیزمه که به‌عس ڕۆڵێکی قووڵ و به‌رچاوی هه‌بووه له جێگیرکردنی له سیسته‌می به‌هاکانی کۆمه‌ڵگا و هه‌ڵسوکه‌وتی ڕۆژانه و ژیانه‌کی ئێمه‌دا، که بێگومان ڕه‌هه‌ندی که‌لتووریی ڕۆژهه‌ڵاتیش خۆی ڕێخۆشکه‌ر و لهبارکهری ئه‌م دۆخه ناته‌ندروسته‌یه! ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک بده‌ینه ڕێوڕه‌سمی و مانۆڕی سه‌ربازیی حسک یان پارتی سوسیالیستی کوردستان له چل و شه‌شه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی له گوڵه‌خانه و نمایشکردنه‌که‌ی و په‌رچه‌کرداری به‌شێک له کۆمه‌ڵگا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌م که‌لتووره تازه به تازه نه‌هاتووه‌ته ناو ئه‌م کایه و دیسکۆرسه‌ی گاڵته و به‌رهه‌مهێنانی جنێو و تهشهیردا به‌ڵکوو وه‌کوو وتم کۆمه‌ڵێک زه‌مینه‌ی سیاسی و که‌لتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م دۆخه‌ی له‌بار کردووه، ئه‌گینا هه‌ر که‌سێک له‌وانه‌ی که بێڕێزی و ته‌شهیریان به‌و نمایشه کرد به پرسیارێکی ساده بۆش و به‌تاڵبوونی ئه‌و گاڵته و سووکایهتیکردنهیان بۆ ده‌رده‌که‌وت، ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که پێشینه و زه‌مینه ئه‌م دیمه‌نه چییه؟ و ئایا ئێمه تا چه‌ند ئیزنی ئه‌وه‌مان هه‌یه هه‌ر جۆره بڕیار و داوه‌رییه‌ک له‌سه‌ر ڕووداوه‌کان بکه‌ین؟
جیاواز له‌وه‌ی توانای سه‌ربازیی حیزبه‌کانی کوردستان به گشتی چۆناوچۆنه پارتی سۆسیالیست ڕابردوویه‌کی له شۆڕش و خه‌بات و قوربانیدان هه‌یه، هه‌میشه له سه‌نگه‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی به‌رگریی کوردستان بووه، کاتێک کوڕێکی سه‌رۆکه‌که‌ی؛ کاکه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حموو له شه‌ڕی داعه‌ش و بۆ به‌رگری له پایته‌ختی کوردستان شه‌هید ده‌بێت، باوکی سه‌نگه‌ر چۆڵ ناکات تاکوو سه‌رۆک بارزانی ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌کات که ده‌بێت له‌گه‌ڵ ته‌رمه‌که بگه‌ڕێیته‌وه! ته‌نها ئه‌م وێنه‌یه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕۆح و ئیراده‌یه‌ک تێبگه‌یت که حسک ته‌نها یه‌کێکه له ده‌رکه‌وته‌کانی، و مێژووی ئێمه سه‌ر له به‌ر ئه‌و ڕۆحه له پشته‌وه‌ی بووه جا با جه‌سته‌که‌ی سۆسیالیست بێت یان پارتی دیموکراتی کوردستان یان یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان بێت! درککردنی شیاو و شایسته به‌م به‌هایانه له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا پێویستی به پرۆژه‌ی که‌لتووری و ڕۆشنبیری زیاتر هه‌یه ئه‌گینا کاکه حه‌مه و حیزبه‌که‌ی هه‌ر پشک و کورسییه‌کیان له ده‌سه‌ڵاتدا هه‌بێت له ڕۆل و ئیراده و ڕۆحی به‌هێزی ئه‌وان بۆ به‌رگری له خاکی کوردستان که‌م ناکاته‌وه و دیسکۆرسی به‌رگری ڕۆژانێکمان دێننه‌وه یاد که پێشمه‌رگه به نانی ڕه‌ق و ساده‌ترین چه‌که‌کان کوردستانی ئه‌مڕۆیان بۆ ئێمه دروست کرد و ڕزگاریان کرد! تێگه‌یشتن له حسک و دیسکۆرسی سه‌رۆکه‌که‌ی به‌ر له هه‌ر شت پێویستی به زانیاری و وشیاری له سه‌ر مێژوو و به‌هادانان و ئهخلاقگهرێتی بۆ مێژوو و قوربانیدانه‌کانی هێزه کوردییه‌کان و پێشمه‌رگه هه‌یه!