“کاریگەری هەڵبژاردن لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان”
بەبڕوای “م،ی. هۆگر ئیبراهیم حەکیم” ڕوون و ئاشكرایە کە پرۆسەی هەڵبژاردن بە یەكێك لەڕێگەکانی دیموکراسی هەژمار دەکرێت، كە بە شێکی زۆری وڵاتانی جیهان پیادەی دەكەن، چونكه هەڵبژاردن بریتییە لە دوابژاردەی دیموكراسیە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكی و ئالێنگارییە سیاسیەكانی وڵات بەتایبەتی لەبواری فەرمانڕەواییدا. هەڵبژاردنیش چوارچێوەیەكی نێودەوڵەتی هەیە وەك لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكان چەختی لەسەر كراوە ئەمەش بۆتە فاکتەرێک بۆئەوەی لە زۆربەی هەڵبژاردنەكان كە وڵاتان پەنای بۆ دەبەن بۆ ڕەوایەتی دان بە هەڵبژاردنەكان و ئەنجامەكان دەبێت لەژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان بێت. بەشێوەیەكی ڕەها ناتوانرێت بگوترێت هەڵبژاردن پڕۆسەیەكی پاک و بێ گەردە، بەڵكو دەكرێت تێبینی لەسەر هەبێت، لەلایەكی ترەوەش شێوازەكانی ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن بنەمایەكی تری ناوخۆی وڵاتانی جیهانە كە ئایە بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ بێت وەك گەل ڕاستەوخۆ دەنگ بە سەرۆكی وڵات یان سیستەمی سیاسی وڵات بدات، یان بە ناڕاستەوخۆ لە ڕێگای نوێنەرانەوە دەنگ بدات وەك هەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمان، بۆ ئەم مەبەستە دەكرێت لەشێوازی بازنەیی داخراو یاخود كراوەیی بێت. ( حەکیم، ٢٠٢٣ )
هیچ سیستەمێكی هەڵبژاردن نییە، كە لەگەڵ هەموو سیستەمە سیاسیەكان و هەموو كۆمەڵگەكاندا هاوتا بێت، هەروەها هیچ پێوەرێكی نموونەیی بۆ سیستەمەكانی هەڵبژاردن لەسەر ئاستی جیهاندا بوونی نییە، سیستەمی هەڵبژاردنی كاریگەر، ئەو سیستەمەیە كە لەگەڵ واقعی كۆمەڵگە و دۆخی سیاسی و ئاستی داخوازییە ئایندەییەكانی ئەو گەلەدا دەگونجێ، هیچ سیستەمێكی هەڵبژاردن نییە كە بۆ هەموو كات و شوێنێك گونجاو بێت، ئەمە بابەتێكی ڕێژەییە و ڕەنگە لەهەندێ وڵات سەركەوتوو بێت و لەهەندێ وڵاتی تر سەركەوتوو نەبێت .( حەکیم، ٢٠٢٣ ) ئەگەر سەیری هەموو قۆناغەکانی ژیانی سیاسیی ههرێمی بکەین، هەر لە سەرەتای دروستبوونی تاوەکوو پرۆسەی یهكگرتنهوهی ههردوو ئیداری سلێمانی و هەولێر، دەبینین بە شێوەیەک لە شێوەکان هەڵبژاردن بوونی هەبووە؛ تەنانەت لە سەردەمی دوو ئیدارهییشدا لە ههرێمی كوردستان ئەو پرۆسەیە بهشێوهیهك له شێوهكان بونی هەبووە. دواتر لەدوای پرۆسهی ئازادی عێراق و یهكگرتنهوهی ئیدارهی ههولێر و سلێمانی ههڵبژاردن بووه بهشێك له سیستهمی سیاسی .( حەکیم، ٢٠٢٣ ) بەهیچ شێوەیەک لە ڕێگای پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لە هەرێم گۆڕانکاری دروست نەبووە، بهجۆرێك لهسهرتای دامهزراندنهوه تا ئێستا هاوكێشهی نهگۆر له ههڵبژاردنهكان لایهنی دهسهڵات بووه. تەنانەت لەسەر ئاستی خۆجێ و ئاستی شارەوانییە بچووکەکانیش هەست بە بوونی پێگە و سەنگی هەڵبژاردن نەکراوە؛ ئەگەرچی لە ڕواڵەتدا هەڵبژاردنەکان ئەنجام دەدران .( حەکیم، ٢٠٢٣ )
لە دواى ساڵی ٢٠٠٣، و پرۆسەی ئازادی ئێراق و ناچاركردنی ئێراقییهكان به ههڵبژاردن، ههرێمی كوردستانیش پێویست بوو بێتهوه سهر رێچكه راستهكه، ئیتر لهدوای ئهمهوه پێی ناوهته قۆناغ و ئەزموونێکی نوێوهوه. ههڵبژاردنه یهك لهدوای یهكهكانی ههرێمی كوردستان، وایکرد لە ساڵی ٢٠٠٩، بەدواوە ئۆپۆزسیۆن بووبە بەشێک لە پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان، كهئەمەش تاكه شانازی پرۆسهی ههڵبژاردنه لێرهدا. بههۆی گۆڕانی هاوكێشهكانی هێز و سهنگی لایهنه سیاسییهكان، شێوازه كلاسیكیهكهی ههڵبژاردن ناچار به گۆرانكاری كرا. بهتایبهت لهرووی لیستی ههڵبژاردنهوه .( حەکیم، ٢٠٢٣ ) نهبوون یان تهواونهبوونی ههڵبژاردن له ههرێمی كوردستان جگه لهوهی لێكهوتی ناوخۆیی دهبێت و كاریگهری لهسهر ئاستی رهوایهتی سیستهم و دهسهڵاتی سیاسی ههیه، لهسهر ئاستی دهرهوهش لێكهوتهی خۆی دهبێت، به تایبهت كهوا ههرێمی كوردستان هێزه نهرمهكهی خۆی بۆ پهیوهندی بهستن به دونیای دهرهوه خۆی له دوو خاڵدا شاردۆتهوه؛ یهكهمیان، فرهیی و پێكهوه ژیانی ئاشتیانهی نێوان نهتهوهو ئاینه جیاوازهكان. دووهمیش پهیوهسته به دیموكراسییهوه. بۆیه كاتێك كێشه بۆ ئهو دیموكراسیهته دروست دهبێت، راستهوخۆ كاریگهری لهسهر هێزی نهرمی ههرێمی كوردستان دهبێت، بهشێوهیهك كه ئهگهر پهیرهوكردنی دیموكراسی نهبێت، هیچ شتێك نامێنێتهوه بۆ ههرێمی كوردستان بۆ ئهوهی بیكاته بابهتی راكێشانی سهرنجی كۆمهڵگهی نێودهوڵهتی. لهلایهكی دیكهوه رهنگه بیانویهكیش بدهینه دهست لایهنه نهیاره نێوخۆیی و نێودهوڵهتییهكان، بۆ ئهوهی رقی خۆیان له پهرهسهندنی ههرێمی كوردستان، بهشێوهیهكی دوژمنكارانه بهتاڵ بكهنهوه.( حەکیم، ٢٠٢٣ )
لهماوهی بیست ساڵی تهمهنی سیستهمی فیدراڵی ئێراقدا، لهلایهن دهسهڵاتی مهركهزیهوه دژایهتییهكی زۆری ههرێمی كوردستان كراوه، تا كار گهیشتۆته لهشكركێشی و گهمارۆی ئابووری و دیبلۆماسی. بهڵام دوو ههنگاوی دوایی دهسهڵاتی مهركهزی بهرامبهر ههرێمی كوردستان، دواتر ئهنجومهنی پارێزگاكانیش بهههمان شێوه ههڵوهشایهوه. ئهوهی دهرفهتی دروستكردووه، تهنها و تهنها نهبوونی ههڵبژاردن بووه. گهر ههڵبژاردن له سات و كاتی خۆی بكرابایه، ئهم دهرفهته بۆ دهسهڵاتی ناوهندی دروست نهدهبوو، سوكایهتی به دامهزراوه شهرعییهكانمان بكات و بۆشایی دهسهڵاتی یاسادانان دروست بكات .( حەکیم، ٢٠٢٣ ) جگه له ههموو ئهمانهش، بهشێكی زۆری دۆست و هاوپهیمانهكانی ههرێمی كوردستان، دۆستی دیموكراسی و به هێزی دیموكرات پارێز ناسراون، دووركهوتنهوه له ههڵبژاردن، واته دووركهوتنهوه له دیموكراسی، ئهوهش مانای دهستبهرداربوون لهو پاڵپشتییه ماددی و مهعنهوییهی هێزهكان پێشكهشی ههرێمی كوردستانیان كردووه. لهماوهی رابردوو لێدوانهكانی ئهمریكیهكان و ئهوروپیهكان و تهنانهت نهتهوه یهكگرتووهكانیشمان بینی سهبارهت به داواكردن بۆ بهرێوهچوونی ههڵبژاردن. گوێپێنهدان باجهكهی لهسهر حسابی ئایندهی ههرێمی كوردستان دهبێـت.(حەکیم، ٢٠٢٣)
بەگشتی هەڵبژاردن کاریگەری و ڕەنگدانەوەیەکی زۆری هەیە، لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان هەمیشە هەڵبژاردن پرسێکی چارەنووسسازە، هەروەها لە رێگای هەڵبژاردن خەڵک دەتوانن ڕۆڵ بگێرن داڕشتنی دیمەنە سیاسیەکان و دیاریکردنی نوێنەرانی خۆیان بۆ حکومڕانی. هەڵبژاردن هەلێک بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان فەراهەم دەکات، کە نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن و لە ڕێگەی پرۆسەیەکی دیموکراسیەوە بۆچوونەکانیان دەرببڕن. دەرئەنجامی هەڵبژاردن دەتوانێت ببێتە هۆی گۆڕانکاری لە حکومەت و سیاسەت و ئەولەویەتەکان و هەروەها تەرخانکردنی سەرچاوەکان لەناو هەرێمدا. بە گشتی هەڵبژاردن بەشدارە لە پەرەسەندن و گەشەسەندنی قەوارەی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا.
“پێگەی پارتە سیاسییەکان لە پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان”
بەبڕوای “م،ی. میسوون حەوێز” پێگەی پارتە سیاسیەکان لە پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستاندا، ھەلبژاردن چ بۆ رێکخراوە جەماوەرییەکان یان سەندیکا پیشەییەکان یان پەرلەمان بێت، حزبە سیاسییەکان ھەمیشە رۆلێکی بەرچاو و پێگەیەکی دیاریکراویان لەم بوارەدا ھەیە. بەلام ئاشکرایە کە ھەلبژاردن، میکانیزمێکی دیموکراتیانە واتە دادپەروەرانەیە و مەرجی دیاریکراوی ھەیە و مەبەستی لێگرتنی کەسی شیاوە بۆ جێگەی شیاو. لەراستی دا ھەلبژاردن تەنیا لە ولاتە شارستانییە دیموکراتەکان و لەنێوان حزبە سیاسییە دیموکراتەکان بەکردەیی، نەک بە ناو و دروشم و ریکلام، مەرجەکانی مسۆگەر دەکرێن: کە دەوریی و ئازادانە و پاک و نھێنین، و ئامانجی راستینەی خۆی دەپێکێت. لە ھەرێمی کوردستان حزبەکان بە شێوەیەکی گشتی مەرجەکان و کەشوھەوای رێکخستن و دارایی و کارکردنی حزبیی سیاسییان تەواو نییە، و پرە لە کەموکورتی بەتایبەتی سەبارەت بە ماوە و مەرجەکانی کۆنگرە یان کۆنفرانسی حزبیی سالانە بۆ بەخۆداچوونەوە و ھێنانەپێشەوەی گەنجان و پێشخستن و چاکترکردنی پەیرە و بەرنامە. حزبیان ھەیە چەندین سال کۆنگرە یان کۆنفرانسی سالانە ناکات، لە ھەلبژاردنی ناو حزبەکەی خۆیشی فەرمان و کاندیدی سەرۆک بەسەر ئەندامانی کۆنگرە دەسەپێندرێن، واتە ئەندام کۆنگرە تەنیا مافی تەسککراوەی دەنگدان بە ھەندێک لە کاندیدەکانی لیستی سەرۆکی ھەیە، و لە مافی خۆ کاندیدکردنیش بەتەواوی بێبەشکراوە!
بەلام حزبی سیاسیی ھەردوو مافی خۆ کاندیدکردن و دەنگدانی ئازاد دەستەبەر دەکات. جا حزب کە لەناوخۆی و بۆ ئەندامەکانی خۆی دیموکرات نەبێت، چۆن دەتوانێت لە پەیوەندی لەگەل حزبەکانی دیکە یان لە حوکمرانی گەل دیموکرات بێت. لەم حالەتە حزب کە بەس بەناو حزبی سیاسییە، ئەگەر ناچار نەبێت ھەر کۆنگرە و ھەلبژاردن بۆ پەرلەمان ناکات، چونکە باوەری بە دەستاودەستکردنی دەسەلات بە شێوەیەکی دیموکراتیانە واتە ئاشتیخوانە نییە، جگە لە ھەولی خۆدزینەوە لە ھەلبژاردن و ھێنانە پێشی تەگەرە بۆ بەدەستھێنانی ئامانجە تایبەت بە بەرژەوەندیی شەخسیی و تەسکی خۆی، لە ھەلبژاردنیش ھەرچی ساختەکارییەکی پێیبکرێت دەکات و مەرجەکانی ھەلبژاردنی دروستیش بە ئاشکرا و بە ئەندامە گوێرایەلەکانی سەرۆک پێشێل دەکات. لەم حالەتە رۆلی حزب لە شێواندنی سروشتی سیاسەت وئامانجی راستینەی ھەلبژاردن نەرێنییە و زەرەبەخشە سەبارەت بە بەرژەوەندیی گشتیی و نیشتمانیی بالا. وپێگەکەی لەم حالەتە کاریگەرە، بەلام لە بەرژەوەندی سەرکردایەتیی حزب و شەخسی سەرۆکە، رۆلی نەرێنیی و پێگەی شێوێنەریش نەبوونیان باشترە لە ھەبوونیان. بەڕای تۆ تا ئێستا لە ھەلبژاردنەکانی پەڕلەمانی ھەرێمی کوردستان مەرجەکان و ئامانجە راستیینەکانی ھەلبژاردن، لەو ھەلومەرجە پێچەوانانەی تێێیاندا پیادەکراون پارێزراون؟ ئەگەر وابوا ئێستا ھەرێم نەدەگەیشتە لێواری ھەلدێر، خەلک نائومێد و پەرێشان نەدەبوون و نە دەکەوتنە نزاکردن بۆ دەربازبوون لەم رەوشە دژوارەی ئێستا تێیکەوتوون.( حەوێز، ٢٠٢٣) بەگشتی پارتە سیاسیەکان کەم تا زۆر پێگە و ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە، لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردندا، کە ئەمەش بە شێوەیەکی پراکتیکی لە هەرێمی کوردستان بەدی دەکرێت کە پارتە سیاسییەکان پێگە و ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لەسەر پڕۆسەی هەڵبژاردن، بۆ نموونە بەهۆی ئەو ململانێ و چەق بەستوویە سیاسیەی لە هەرێمی کوردستان هەیە، وایکرد کە پرۆسەی هەڵبژاردن دوا بخرێت، هەروەها هەمان ئەو پارتە سیاسیانە ڕۆڵیان هەیە لە بەرزکردنەوەی ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردندا، هەروەها بە هەمان شێوەش دەتوانن ببنە فاکتەرێک بۆ کەم بوونەوەی ڕێژەی بەشداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردندا.
“متمانەی دەنگدەران بە پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان”
بەبڕوای “پ،ی،د. بارزان جەوهەر” هەڵبژاردن وەک ڕەگەزێکی دیموکراسی لە بابەتی دەستاودەستکردنی دەسەڵات، بۆ سەقامگیری سیاسییە بەمانای ئەوەی کە زۆرینە یاخود براوە حکوم بکات، دەبێتە فاکتەرێک بۆ ئەوەی هاووڵاتیان پابەندی ئەو شەرعیەت و ڕەوایەتییە سیاسیە بێ، هەرچەندە رێژەی بەشدارییەکە زیاتر بێت ئەوە متمانە زیاترە و شەرعیەتیش زیاترە، هەروەها متمانە کاریگەریەکی زۆری هەیە لەسەر پرۆسەی هەڵبژاردن. ( جەوهەر، ٢٠٢٣) بەگشتی هەڵبژاردن بە بڕبڕە و کرۆکی دیموکراسی هەژمار دەکرێت، چونکە هەڵبژاردن بەخاڵی جیاکەرەوە دادەندرێت لە نێوان سیستەمە دیموکراسی و تۆتالیتارەکان، بۆیە متمانە بە پرۆسەی هەڵبژاردن گرنگیەکی زۆری هەیە، بۆ گەشەسەندن و سەقامگیری سیاسی.
بەڵام لێرەدا دوو بۆچوونی جیاواز هەیە؛ بۆچوونی یەکەم پێی وایە خەڵک متمانەی هەیە، بۆیە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن دەکات. بۆچوونی دووەم لەهەرێمی کوردستان پێیان وایە خەڵک متمانەی نیە، بۆیە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن دەکات، بەو مانایەی بەشداری دەکات متمانەی نیە دەیەوێت ئەو دەسەڵاتەی لەسەر حکومە بیگۆڕێت، واتا متمانەی نیە بۆ ئەوەی ئەو دەسەڵاتە بگۆڕێت بۆیە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن دەکات، واتا متمانەی بە دەسەڵاتی سیاسی نیە، بەڵام متمانەی بەپرۆسەی هەڵبژاردن هەیە، و لەرێگای ئەم پرۆسەیە بیگۆرێت، هەروەها بەشێکی تر متمانەیان نیە بە پرۆسەی هەڵبژاردن و پێیان وایە پرۆسەی هەڵبژاردن هەبێ یان نەبێ وەک یەکە، بۆ نموونە لە دیدارێکدا “مەلا بەختیار” وتی گەر ئێمە یەک کورسیشمان هەبێ، دەبێ بەشدار بین لەدەسەڵات و نیوەی دەسەڵاتمان دەوێت، هەروەها ئەم قسەیەش کاریگەریەکی زۆری دروستکرد لەسەر متمانە و بووە فاکتەرێک بۆ ئەوەی خەڵک متمانەی بە هەڵبژاردن نەمێنێت، بەشێکی تریش کە متمانەیان پێی نیە پێیان وایە، با هەڵبژاردن هەر بکرێت چەند ساڵە هەڵبژاردن کراوە، ئەو لایەنانەی کە دەسەڵاتیشیان زۆر بوو، بۆ نموونە بزووتنەوەی گۆڕان کاتێ گەیشتنە دەسەڵاتیش نەیان توانی گۆڕانکاری دروستبکەن لە بارودۆخەکە، بۆیە متمانەیان پێی نیە، ئەمەش بۆتە فاکتەرێک کە متمانەی سیاسی هەڵبژاردن لە دوای هەڵبژاردن کەم بێتەوە، بۆ نموونە یەکەم خولی هەڵبژاردن تا خولی چوارم خولی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، ڕێژەکە بەم شێوەیە بووە، لە ساڵی 1992، 87٪ و لەساڵی 2005، ڕێژەکە دابەزی بۆ 75٪، لە ساڵی 2009 دابەزی بۆ 74٪ و لەساڵی 2013، دابەزی بۆ 73٪، لەساڵی 2017 دابەزی بۆ 58٪. هەروەها گەر بۆنموونە ئێستا دواهەمینی ئاماری رێژەی بەشداری هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئێراق ساڵی 2021 وەربگرین و بیکەینە پێوەر بۆ بەشداری سیاسی یاخود متمانەی خەڵک بە هەڵبژاردن، بەپێی ئەو لێکدانەوەی ئێمە کردوومانە، رێژەی بەشداری سیاسی دابەزیوە بۆ 37٪، واتا لە ساڵی 1992 تا 2021، رێژەکە لە 87٪ دابەزیوە بۆ 37٪ ( 87-37= 50) واتا 50٪ خەڵک متمانە بەوە نەماوە کە هەڵبژاردن بتوانێ ببێتە سەکۆیەک یاخود شانۆیەک، بۆ گۆڕینی دەسەڵات و نوێبوونەوەی دەسەڵات، بۆ ئەوەی ڕەگەزێکی دیموکراسی بێت و ئاشتی و خۆشگوزارانی بێنێت، ئەو دەسەڵاتەی لەسەر حوکمە بتوانێت حوکمەکی باش بکات، کەواتە متمانە کاریگەری زۆری هەیە لەسەر هەڵبژاردن. ( جەوهەر، ٢٠٢٣)
هەروەها لە وەڵامی پرسیارێکمان دەربارەی ئەوەی ئایە پارتە سیاسیەکان تا چەند کاریگەریان هەبووە لەسەر بەرزبوونەوەی متمانەی هاوڵاتیان بە پرۆسەی هەڵبژاردن، “د. بارزان” ئاماژەی بەوەدا، کە لێرەدا دوو بۆچوون هەیە؛ کە پارتی سیاسی دەنگدەری خۆی ناچار دەکات دەنگی پێ بدات، ئەم پرۆسێسەش دەبێتە فاکتەرێک بۆ ئەوەی رێژەی بەشدارییەکە زیاتر بێت، واتا پارتی سیاسی کاریگەری هەیە لەسەر بەرزبوونەوەی بەشداری سیاسی، بەڵام پارتی سیاسی بەرپرسی یەکەمە لە کەمبوونەوەی رێژەی بەشداری سیاسی، هەروەها “د. بارزان” ئاماژەی بەوە دا کە لە تێزی دکتۆراکەی گەیشتوون بەم دەرئەنجامەی، کە بەهێزترین فاکتەر میدیایە بۆ دابەزینی متمانەی سیاسی بە “میدیای تایبەتی و گشتی، میدیایی حیزبی و حکومی” بۆ نموونە پارتە سیاسییەکان دەست لە کاروباری دادگا وەردەدات، پارتی سیاسی مافی خۆیەتی بچێتە ناو پەڕلەمان و حکومەت، بەڵام بەم مانایە نا کە بەرپرسانی حکومی بچێت “لە سەکۆ، مەلبەند و کۆمیتە، ناوچە و لق” دابنیشێت لەژێر کاریگەری پارتە سیاسیەکان بن، واتا دەستوەردانی پارتی سیاسی لە دەرەوەی پێوەرەکانی بەشداری حوکمڕانی لە سێکتەرەکانی وەک حکومەت و پەڕلەمان و دادگاکان، پەروەردە و خوێندنی باڵا، هەموو ئەمانە وایانکردووە پارتە سیاسیەکان بەرپرسی یەکەمی دابەزینی متمانە سیاسی بن.( جەوهەر، ٢٠٢٣ ) بەگشتی پارتە سیاسیەکان فاکتەرێکی سەرەکین لە کەمبوونەوەی بەشداری و متمانەی سیاسی، ئەمەش لە ڕیگای دەست وەردان لە کاروباری حکومی، لە ڕێگای دەستوەردانی بەرپرس و کادری حزبی لە کاروبارەکانی حکومەت.
هەروەها هەر بەخۆشیان دەتوانن رێژەی بەشداری سیاسی بەرز بکەنەوە، بۆ نموونە ئێستا چۆن دەتوانن لە ڕێگای میدیا و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن، کاریگەری لەسەر جوڵەی بازار درووست دەکەن، بەپێی ویستی خۆیان هەرکاتێک مەیلیان لەسەربێ جوڵە دەخەنە بازارەوە، گەر مەیلیشیان لەسەر نەبێ جوڵەی بازار کەپ دەکەنەوە، بەهەمان شێوەش گەر بیانەوێت دەتوانن لە ڕێگای میدیا و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن رێژەی بەشداری سیاسی کەم بکەنەوە یاخود زیاتری بکەن، واتا پارتی سیاسی بەرپرسیارە لە بەرزبوونەوە یاخود نزمبوونەوەی بەشداری سیاسی، بۆ نموونە هەر پارتە سیاسیەکان فاکتەر بوون، لەساڵی 1992، کە 87٪ خەڵک بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان، هەروەها هەر پارتە سیاسیەکان پاش 20 ساڵ لە حکومڕانی، بوونە فاکتەر بۆ ئەوەی نزیکەی 93٪ خەڵکی کوردستان بەشدار بن لە پرۆسەی گشتپرسی هەرێمی کوردستان، واتا متمانەکردن بە بابەتی نەتەوەی لە رێگای پارتە سیاسیەکان وایکرد ئەو رێژە زۆرە بەشداری بکەن، و دەنگ بدەن بە بەڵێ بدەن، بەڵام بۆ ساڵی دواتر واتا ساڵی 2017، رێژەکە دابەزی بۆ 58٪، “د. بارزان” ئاماژەی بەوە دا، کە پارتە سیاسیەکان ڕۆڵێکی نەرێنیان بینیوە لە کەمبوونەوەی رێژەی بەشداری سیاسی، هەروەها رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان، کە بڕیارە لە 20، مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2024 ئەنجام بدرێت ڕێژەکە کەم دەبێتەوە بۆ (37٪-58٪) ئەگەری هەیە، کە رێژەکە کەمتربێت نەک زیاتر. ( جەوهەر، ٢٠٢٣ ) بەگشتی پارتە سیاسیەکان دەتوانن کەریگەری و ڕەنگدانەوەیەکی زۆر دروست بکەن، لەسەر بەرزبوونەوە یاخود کەم رێژەی بەشداری و متمانەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە رێگای میدیا و کەناڵەکانی ڕاگەیاند، هەروەها چۆن توانیان لە گشتپرسی سەربەخۆی هەرێمی کوردستان رێژەی بەشداری زیاتر بکەن.
“ڕێژەی بەشداری سیاسی لە خولەکانی ڕابردووی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان”
لە سەرەتای ئەزموونی کردنی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستاندا هەڵبژاردن لە دوای هەڵبژاردندا، ڕێژەی بەشداری سیاسی کەم دەکاتەوە، بە جۆرێک لەیەکەمین خولی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان ڕێژەی بەشداری سیاسی لە ئاستێکی زۆر بەرزدابوو، بەڵام دواتر پەیتا پەیتا ڕێژەی بەشداری سیاسی ڕووی لە کەمبوونەوە کرد، ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ململانێ سیاسی و کێشە چەقبەستووەکانی لایەنە سیاسیەکانی هەرێم و، کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و حکومەتی فیدڕاڵی ئێراق بەتایبەتی لەدوای ساڵی 2014، ڕاگەیاندنی سەربەخۆی ئابووری و دابەزینی نرخی نەوت و پشت بەستن بەیەک سەرچاوەی داهات، برینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵیەوە، هەموو ئەوانەی باسمانکرد فاکتەرگەلێکی سەرەکی بوون بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی قەیرانیکی دژواری ئابووری ببێتەوە متمانەی دەنگدەران بە پارتە سیاسیەکان و دامەزراوە فەرمییەکان کەم ببێتەوە.
“ڕێژەی دەنگ و کورسییەکانی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان لە خولەکانی پەرلەمانی کوردستان”
خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان:- خولی یەکەمی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان لە ساڵی 1992 بەڕێوەچوو، بەپێی یاسای ژمارە (1) بەرەی کوردستانی کەتێدا 967229 دەنگدەر تێدا بەشدار بوون کە ئەویش دەیکردە% 87,4. (ماڵپەڕی فەرمی پەڕلەمانی کوردستان)
لیستی پارتەکان ژمارەی دەنگەکان ڕێژەی سەدەی
پارتی دیموکراتی کوردستان 437889 45.5%
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان 423833 43.61%
یەکگرتن( پارتی سۆشیالیست و پارتی سەربەخۆی کوردستان ) 24882 2.56%
یەکێتی دیموکراتی کوردستان و حزببی شیوعی و بێلایەنەکان 21123 2.17%
لیستی ئیسلامییەکان 49108 5.5%
لیستی پارتی گەلی دیموکراتی کوردستان 9903 1.02%
لیستی سەربەخۆی دیموکراتەکان 501 0.05%
کۆی دەنگەکان 971953 100%
خولی دووەمی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان:- خولی دووەمی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان لە ساڵی 2005 بەڕێوەچوو، هاوکات بوو لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکانی ئێراق، لە خولی دووەمی پەڕلەمانی کوردستان 13لیستی جیاواز بەشداریان لە کێبڕکێکاندا کرد کە ئەم هەڵبژاردنەش بە سیستەمی نوینەرایەتی ڕێژەیی بەڕێوەچوو، کە 1753919 دەنگدەر تێیدا بەشدار بوون ئەویش دەیکردە 75,6%. (ماڵپەڕی فەرمی پەڕلەمانی کوردستان)
ناوی لیستەکان کۆی دەنگەکان ڕێژەی دەنگ ژمارەی کورسی
لیستی نیشتیمانی دیموکراتی کوردستان 1570663 89.55% 104
کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ئێراق 85237 4.86% 6
لیستی زەحمەتکێشان و سەربەخۆکان 20585 1.17% 1
پارتی کاری دیموکراتی کوردستان 11748 0.67% 0
بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان 10952 0.62% 0
لیستی بێلایەنەکان 10262 0.59% 0
پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان 9081 0.52% 0
تەجەموعی کۆماری ئێراق 9499 0.54% 0
بەرەی نیشتیمانی وەحدەی ئێراق 8255 0.47% 0
بزووتنەوەی دیموکراسیخوازانی کوردستان 6690 0.38% 0
پارتی پارێزگارانی کوردستان 5506 0.31% 0
حزبی ئەخای وەتەنی ئێراقی 3422 0.20% 0
رەوتی نیشتیمانی کوردستان 2018 0.12% 0
کۆی گشتی دەنگەکان 1753919 100% 111
دەنگە ڕەتکراوەکان 23760
خولی سێیەمی هەڵبژاردنی پەڕلەمانیی کوردستان:- خولی سێیەمی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان لە ساڵی 2009 بەڕێوەچوو، لە خولی سێیەم 24 لیست و قەوارەی جیاواز تێیدا بەشدار بوون و، کێبڕکێیان بوو لەسەر 111 کورسی لە کۆی ئەم 24 لیستە 11 لیست توانیان بەربەستی ڕیژەیی دیاریکراوی یاسایی تێبپەڕێن و بێنە ناو پەڕلەمانی کوردستان.(ماڵپەڕی فەرمی پەڕلەمانی کوردستان)
ژمارەی لیست ناوی قەوارە و لیستە سیاسیەکان کۆی ئەو دەنگانەی بەدەستهێناوە ڕێژەی سەدەی
54 لیستی کوردستانی 1.076.370 57.37%
55 ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی 15.028 0.80%
57 گۆڕان 445.024 23.72%
58 بزوتنەوەی ئیسلامی لە کوردستانی ئێراق 27.147 1.45%
59 لیستی خزمەتگوزاری و چاکسازی 240.842 12.84%
67 قائمە الرافدین 5.690 0.30%
68 المجلس الشعبی لکلدانی السریانی الاشوری 10.595 0.56%
69 الحرکە الدیمقراگیە الترکمانیە فی لاکردستان 18.464 0.98%
70 لیستی تورکمانی هەولێر-قائمە اربیل الترکمانی 3.908 0.21%
72 قائمە اصلاح الترکمانی 7.077 0.38%
74 ارام شاهین داود باکویان 4.198 0.22%
خولی چوارەمی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان:- خولی چوارەمی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان لەساڵی 2013 بەڕێوەچوو، خولی چوارەم هەڵبژاردن بە سیستەمی نیمچەکراوە بەرێوەچوو بەبەشداری 31 لیست سەرئەنجام 17 لیست توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن. (ماڵپەڕی فەرمی پەڕلەمانی کوردستان)
ژمارەی لیست ناوی قەوارە و لیستەکان کۆی ئەو دەنگەی بەدەستیان هێناوە ژمارەی کورسی
110 لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان 743984 38
117 لیستی گۆڕان 476736 24
102 لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 350500 18
105 لیستی یەکگرتووی ئیسلامی 186741 10
104 لیستی کۆمەڵی ئیسلامی 118574 6
101 لیستی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان 21834 1
111 لیستی سوسیالیست 12502 1
107 لیستی ئازادی 12392 1
115 لیستی ئاڕاستەی سێیەم 8681 1
126 لیستی ڕافیدەین-قائمە الرافدین 6145 2
127 ئەنجومەنی گەلی کلدانی و سریانی و ئاشووری 5730 2
124 لیستی پێشکەوتنی تورکمان 5259 2
121 لیستی هەولێری تورکمانی 1951 1
120 لیستی گۆڕان و نوێبوونەوەی تورکمانی 1926 1
122 لیستی جبهەی تورکمانی عێراقی 1753 1
125 لیستی ابناء النهرین 1093 1
131 لیستی ئەرمەن 531 1
خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان:- بەپێی ماددەی یەکەم بڕگەی یەکەم لە یاسای ژمارە (2) ساڵی 2017ی یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتی هەرێم بەسەر دامەزراوە دەستوورییەکانی هەرێم، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە مەڕسوومی ژمارە(1)ی ساڵی 2018 30-9-2018 دیاریکرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی پێنجەم، کە تێدا 1845979 دەنگدەر کە ڕێژەی بەشداری هاووڵاتیان دەکاتە 59,8%، کە تێیدا 29 لیست کێبڕکێیان دەکرد 16لیست توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن.(ماڵپەڕی فەرمی پەڕلەمانی کوردستان)
ژمارەی لیست ناوی لیستەکان کۆی دەنگەکان
183 لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان 688070
105 لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان 319912
148 لیستی گۆڕان 186903
134 جوڵانەوەی نەوەی نوی 127115
194 لیستی کۆمەڵی ئیسلامی 109497
119 هاوپەیمانی بەرەو ئیسلاح 67712
127 لیستی سەردەم 15434
164 لیستی ئازادی 8063
215 پارتی گەشەپێدانی تورکمانی 3318
258 پارتی چاکسازی تورکمانی 3125
224 لیستی میلەت 885
272 لیستی بەرەی تورکمانی 1545
368 هاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی 8088
306 لیستی ڕافیدەین 2626
344 ئەنجومەنی گەلی کلدانی و سریانی و ئاشووری 2963
497 لیستی ئەرمەن 615
“دەرئەنجام”
لە درێژەی ئەم توێژینەوەیەدا توێژەر گەیشت بە چەند دەر ئەنجامێک:-
- لە جیهاندا 12 جۆر سیستەمی هەڵبژاردن پەیڕەو دەکرێت، بەڵام گرنگترینیان سیستەمی هەڵبژاردنی زۆرینە و نوێنەرایەتی ڕێژەی و تێکەڵاوە.
- لە هەرێمی کوردستان سیستەمی نوێنەرایەتی ڕێژەی پەیڕەوی لێ دەکرێت.
- سیستەمی نوێی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان پەیڕەوی فرە بازنەی دەکرێت.
- لە سیستەمی نوێ هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان، ئەوە هەرێمی کوردستان دابەش دەبێت بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا.
- سیستەمی فرە بازنەیی کۆمەڵە لێکەوتەیەکی ئەرێنی، هەیە ئەویش بریتیە لەوەی کە گەرنتی نوێنەرایەتی جوگرافیا دەکات بەپێی ژمارەی دانیشتوانی شارەکان، نوێنەرایەتی ڕامیاری دەکات هەوڵدەدات پارتەکان بەشداریەکی کارایان هەبێت بۆ بەدەست هێنانی کورسی، دەرفەتی زیاتر دەدات بە کەسە سەربەخۆکان، دەبێتە فاکتەرێک بۆ نزیکی نێوان پالێورا و دەنگدەر، ژمارەی دانیشتوانی شارەکان و پارێزگاکان بڕیار لەسەر ژمارەی نوێنەری پارێزگاکان دەدات لە پەڕلەماندا، هەروەها دەبێتە فاکتەرێک بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی کێبڕکێ و ململانێی پاڵێوراوەکان بۆ ئەوەی لە پارێزگاکەی خۆیدا زۆرترین دەنگ بۆخۆی کۆبکاتەوە.
- ململانێ سیاسیەکان فاکتەرێکن بۆ کەمبوونەوەی بەشداری سیاسی لە هەرێمی کوردستان.
- توێژەر پێشبینی دەکات، ڕێژەی بەشداری سیاسی لە خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان لە نێوان توێژەر پێشبینی دەکات، ڕێژەی بەشداری سیاسی لە خولی شەشەمی پەڕلەمانی کوردستان زیاتر دابەزێت بە جۆرێک لە نێوان 30%-50%.
- رێژەی دەنگی پارتە سیاسیەکانیش بە شێوەیەکی بەر چاو گۆڕانکاریان بەسەر دادێت بە جۆرێک بەشێک لە پارتە سیاسیەکان ڕێژەیەکی زۆری دەنگی دەنگدرانیان لە دەست دەچێت و، دەڕوات بۆ بەشێک لە پارتە سیاسیەکانی تر.
لیستی سەرچاوەکان؛
کتێبە کوردییەکان
- حەسەن، چواس، ٢٠٠٧، سیستەمەکانی هەڵبژاردن و پێوەرەکانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و بێگەرد، چاپی یەکەم، هەولێر.
- مەقسود گەردی، مستەفا، ٢٠٢٣، پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان گرنگی و کاریگەریەکانی، ناوەندی چاوی کورد.
- جەوهەر عزیز، جەلال ، ٢٠٢٢، دیموکراسی کوردستان لەنێوان نواندن جێبەجێکردندا، چاپی یەکەم، هەولێر.
- خالد، حمید حنون، ٢٠٢٠، سیستەمە سیاسیەکان، و. عزالدین عبداللە یاسین، چاپی یەکەم، هەولێر.
- مستەفا گەزنەی، حەسەن ، عبداللە ئەحمەد، بژار ، ٢٠١٢، سیستەمە سیاسیەکان سیستەمی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان وەک نموونە، هەولێر.
- عمر عبداللە،خامۆش، عبداللە ڕەشید، عدنان ٢٠٢٣، بنەماکانی سیستەمە سیاسیەکان،هەولێر.
- عمر عبداللە، خامۆش ، ٢٠١٦، چوارچێوەی دەستوری و یاسایی هەڵبژاردن، هەولێر.
- بەزاز، عەونی،٢٠١٦، یاسایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان-عێراق.
- جەمال،ئارام.محمد،دەرباز،٢٠١٤، سیستەمەکانی هەڵبژاردن و شێوازی دابەشکردنی کورسی،سلێمانی،چ ڕەهەند.
- رەسول ڕەهەند،ڕێبین،٢٠٢٣،سیستەمی سیاسی مێژووی تیۆری و فەلسەفەی سیاسی.
چاوپێکەوتنەکان
1- چاوپێکەوتن لەگەڵ د. بارزان جەوهەر، مامۆستا لە کۆلێژی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی سەڵاحەدین، ڕێکەوتی، ٢٢/٩/٢٠٢٣، هەولێر.
2- چاوپێکەوتن لەگەڵ م،ی. میسوون حەوێز مامۆستا لە کۆلێژی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی سەلاحەدین، ڕێکەوتی ١٠/٩/٢٠٢٣، هەولێر.
3- چاوپێکەوتن لەگەڵ م،ی. هۆگر ئیبراهیم حەکیم مامۆستا لە کۆلێژی زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی سەلاحەددین، ڕێکەوت ٢٤—٩-٢٠٢٣
ماڵپەڕو گۆڤارە ئەلیکتڕۆنییە کوردییەکان
- عەتا، تەها، ٢٠٢٢، ڕایەک لەسەر هەڵبژاردن.
رایەک لەسەر هەڵبژاردن (knwe.org)
Last visited: 1-8-2023
2:00pm
- محمد، عبدلرزاق، ٢٠١٨، هەڵبژاردن و هەڵبژاردن.
“هەڵبژاردن” و “هەلبژاردن” (penus.krd)
Last visited: 2-8-2023
3:00 pm
- وەڵەدبەگ، ئازاد، ٢٠١٨، جۆری سیستەمەکانی هەڵبژاردن، عێراق بە نموونە
جۆری سیستەمەکانی هەڵبژاردن: عێراق وەک نموونە (penus.krd)
Last visited: 2-8-2023
4:00 pm
- ماڵپەری فەرمی پەڕلەمانی کوردستان، مێژووی کوردستان
https://www.parliament.krd/about-parliament/history-of-parliament/
Last visited: 3-8-2023
4:00 am
- حەمە ئەمین، نیاز محیەدین، ٢٠٢٣، گرنگی هەڵبژاردن لە ستراتیژیەتی ئاسایشی نیشتیمانیدا هەرێمی کوردستان وەک نموونە.
https://www.zarikrmanji.net/Home/Details/17324/%DA%AF%D8%B1%D9%86%DA%AF%DB%8C%DB%8C-%D9%87%DB%95%DA%B5%D8%A8%DA%98%D8%A7%D8%B1%D8%AF%D9%86-%D9%84%DB%95-%D8%B3%D8%AA%D8%B1%D8%A7%D8%AA%DB%8C%DA%98%DB%8C%DB%95%D8%AA%DB%8C-%D8%A6%D8%A7%D8%B3%D8%A7/17324/
Last visited: 3-8-2023
5:30 pm
- ئاکرەیی، نەژدەت، ٢٠٢٢، گرنگی و کاریگەری هەڵبژاردن بۆ ئاسایشی نەتەوەییمان.
https://gulanmedia.com/so/story/281790/%DA%AF%D8%B1%D9%86%DA%AF%DB%8C-%D9%88-%D9%83%D8%A7%D8%B1%DB%8C%DA%AF%DB%95%D8%B1%DB%8C%DB%8C-%D9%87%DB%95%DA%B5%D8%A8%DA%98%D8%A7%D8%B1%D8%AF%D9%86-%D8%A8%DB%86-%D8%A6%D8%A7%D8%B3%D8%A7%DB%8C%D8%B4%DB%8C-%D9%86%DB%95%D8%AA%DB%95%D9%88%DB%95%DB%8C%DB%8C%D9%85%D8%A7%D9%86
Last visited: 2-8-2023
7:00pm
- فەرەج، دڵشاد نامیق، ٢٠١٧، پرۆسەی هەڵبژاردن دەسپێک و کۆتایی.
http://penus.krd/index.php/ckb/2018-04-02-19-11-33/item/450-2018-09-02-18-56-38
- مستەفا، سلێمان، ٢٠٢٢،چوارچێوەی یاسایی و سیستەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دراو میدیا.
http://www.drawmedia.net/page_detail?smart-id=10110
Last visit: 15-8-2024/3:13 PM
Last visited: 4-8-2023 -11:00pm
ڕاپۆرت:
1- دراو میدیا، ٢٠٢١، هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان هۆکارەکانی دابەزینی ئاستی بەشداری سیاسی.
2- دەستەی دادوەری عێراق، ٢٠٢٤.
گۆڤارەکان:
1- مقصود، مستەفا، ٢٠٢٢، کاریگەری درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان لەسەر پرۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، های پۆڵیتیک گۆڤاری فەرمی کۆلێژی زانستە سیاسیەکان، زانکۆی سەڵاحەددین-هەولێر.
دەرسگوتار
1-ڕەشید علی، نیشتیمان، ٢٠٢٤، پارتە سیاسیەکان و سیستەمەکانی هەڵبژاردن، زانکۆی سەلاحەددین،کۆلێژی زانستە سیاسیەکان،هەولێر.
ئامادەکردنی: مستەفا مەقسود شێخ محمد