ئێستا و دوای هه‌موو ئه‌و ساڵه دورودرێژانه ئه‌وه ده‌ركه‌وت كه گۆڕینی بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی، كه له‌ساڵی ١٩٩٩ بۆعه‌بدوڵڵا ئۆچه‌لانی سه‌ركرده‌ی كورد ده‌رچوو له‌لایه‌ن توركیاوه، كه بڕیاره‌كه له دوای سێ ساڵ وله‌٢٠٠٢ گۆڕا بۆ به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی، ئه‌مه بۆ خۆگونجاندن نه‌بووه، واته بۆ خۆگونجاندنی توركیا نه‌بوو لە سه‌رده‌می سه‌رۆك كۆمار (سڵێمان دیمیریل) له‌گه‌ڵ یاساكانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا، كه توركیا له‌وكاته‌وه وهه‌تا ئێستا بێ وچان له‌هه‌وڵدایه بچێته ئه‌و یه‌كێتیه‌وه، به‌ڵكو ئه‌و گۆڕانكاریه له‌و سزایه‌ی ئۆچه‌لاندا له سێداره‌وه بۆ به‌ندكردنی هه‌تاهه‌تایی له‌پێناو ئه‌م ڕۆژانه‌ی ئێستادا بووه، چونكه هه‌تا ئێستا ئه‌م پیاوه هێڵدراوه‌ته‌وه له به‌ندیخانه‌ی “ئیمرالی” له‌نزیكی ئه‌سته‌نبوڵ بۆئه‌وه‌ی داوا بكات له “هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی- هه‌سه‌ده” كه لقێكی حیزبه‌كه‌ی ئۆچه‌لان “په‌كه‌كه” یه، دانوستان له‌گه‌ل ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بكات و”هه‌ستیاریه‌كان”ی توركیا وسوریا له‌به‌رچاو بگرێت.
ئۆچه‌لان له ساڵی ١٩٧٨ پارتی كرێكارانی كوردستان “په‌كه‌كه”ی دامه‌زراند وه‌ك حیزبێكی ماركسی-لینینی، وله ڕاستیدا دامه‌زراندنی ئه‌م پارته ده‌زگا هه‌واڵگریه‌كانی هه‌ریه‌ك له سۆڤیت “K.B.G” و سوریای له‌پشته‌وه بوو، بێگومان ئه‌م دامه‌زراندنه له كاتی گه‌رمه‌ی ململانێی هه‌ردوو بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوادا بوو، كه پێویست بوو توركیا سه‌رقاڵ بكرێت به بارودۆخی ناوخۆییه‌وه، كه توركیا ئه‌ندامی دامه‌زرێنه‌ری په‌یمانی ناتۆیه وله‌دوای ئه‌مریكا خاوه‌نی گرنگترین وگه‌وره‌ترین سوپایه له‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه‌دا، بێگومان ئه‌مه‌یش له‌میانه‌ی دوو ساڵی دواتردا ڕویدا كاتێك “پارتی یه‌كێتی دیموكراتی-په‌یه‌ده” كه لقی سوریای “په‌كه‌كه”یه، به‌م ئه‌ركه‌هه‌ستا، كه ئه‌م حیزبه به‌گه‌وره‌ترین پارتی كوردی داده‌نرێت كه گشت ڕێكخستنه سیاسیه كوردیه‌كان له‌خۆی ده‌گرێت جائیتر له توركیا بێت یان سوریا یاخود هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی ده‌وروبه‌ر.
وه‌ك ئاشكرایه وئه‌مه‌ش چه‌ندین جار وتراوه كه توركیا له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی “سڵێمان دیمیریل”دا، كاتێك چالاكیه‌كانی “په‌كه‌كه” زیادیان كرد له‌ناو خاكی سوریاوه وپه‌كه‌كه‌یش له‌ڕوی كرده‌ییه‌وه بوو به‌حیزبی زیاتر له سی ملیۆن كه‌س له‌كورده‌كانی (باكوری كوردستان)، سه‌رۆكی توركیا ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كی دایه سه‌رۆكی پێشووی سوریا “حافز ئه‌سه‌د” كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ جوڵه‌ی سه‌ربازی توركیا به‌ئاراسته‌ی سنوره‌كانی سوریا، كه ئاماژه‌بوون به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر سنورێك دانه‌نێت بۆ چالاكیه‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه ئه‌وا بێگومان له‌به‌یانیه‌كدا وه‌ختی به‌خۆی ده‌زانێت ده‌بینێت سوپای توركیا گه‌یشتووه‌ته سنوره‌كانی خواروی سوریا به‌رانبه‌ر ئه‌رده‌ن!
به‌م شێوه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (حافز ئه‌سه‌د) له‌وكاته‌دا هه‌ستی كرد كه ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه جدی وڕاسته‌قینه‌یه بۆیه په‌نای برده به‌ر میسر وئێران بۆ ئه‌وه‌ی میانگیری بكه‌ن وئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكه‌ن له‌گه‌ڵ توركیا، بێگومان هه‌رئه‌وه‌یش ڕویدا و زۆریش به‌خێرایی ڕێكکه‌وتننامه‌ی (ئیملایی) هاته كایه‌وه كه به‌پێی ناوه‌رۆكه‌كه‌ی دیمه‌شق په‌یمانیدا به‌دورخستنه‌وه‌ی (عەبدوڵڵا ئۆچه‌لان) له‌خاكه‌كه‌ی، ئه‌وه‌بوو ئه‌نقه‌ره‌یش ئۆچه‌لانی گێڕایه‌وه لای خۆی له باڵیۆزخانه‌ی یۆنان له‌كینیا ئه‌وه‌ش دوای ده‌ركردنی ناوبراو به‌زۆر له لایه‌ن سوریا وڕوسیا وئیتالیاوه، و ڕژێمی سوریا په‌یمانیدا به‌وه‌ی وازبێنێت له داواكردنه‌وه‌ی “لیوای ئه‌سكه‌نده‌رونه” كه توركیا له‌سه‌رده‌می (مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك)ه‌وه داگیریكردوه ولكاندویه‌تی به‌خۆیه‌وه له‌ساڵی ١٩٣٨ وه.
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی ناوه‌رۆكی ئه‌م ڕێكکه‌وتننامه‌یه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه (عەبدوڵڵا ئۆچه‌لان) ده‌ستگیركرا وبڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رچوو وخرایه زیندانی “ئیمرالی”یه‌وه، به‌ڵامپارتی كرێكانی كوردستان “په‌كه‌كه” له‌سنوره‌كانی توركیا وسوریاوه گواستیه‌وه بۆناوچه‌كانی لای سه‌روی كوردستانی عێراق، ئه‌مه‌ش دوای داخستنی سه‌ربازگه وبنكه سه‌ربازیه‌كانی له‌هه‌ریه‌ك له‌سوریا وبیقاعی لوبنان، ئیتر بنكه‌ی سه‌ره‌كی فه‌رمانده‌یی ڕێكخراوه‌كه له‌چیای قه‌ندیل گیرسایه‌وه كه‌له‌ڕوی باكوری ڕۆژئاواوه ده‌ڕوانێت به‌سه‌ر چیاكانی ئێران‌دا كه هاوسێی ناوچه‌ی حاجی هۆمه‌رانه له‌عێراق.
لێره‌وه وادیاره یاخود به‌دڵنیایی وایه كه كورده‌كان نه‌له توركیا ونه‌له‌سوریا و نه‌له ئێران وعێراقیش پابه‌ند نابن به‌م بانگه‌وازه‌ی ئه‌م دواییه‌ی (عەبدوڵڵا ئۆچه‌لان)ه‌وه وناچن به‌ده‌میه‌وه، و ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م ساته مێژووییه بقۆزنه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێك له‌مافه ڕه‌واكانیان ئه‌گه‌ر هه‌موویشی نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه بێگومان “پارتی یه‌كێتی دیموكراتی-په‌یه‌ده” كه هه‌رله‌سه‌ره‌تاوه دیاره پاشكۆی په‌كه‌كه‌یه وپه‌كه‌كه‌یش وادیاره كه وه‌ك جاران پابه‌ندنییه به‌بڕیار وڕێنمایی و”فه‌رمانه‌كان”ی ڕێبه‌ری پێشوویه‌وه كه له زیندانی “ئیمرالی” له‌ژێر مانه‌وه‌ی هه‌تاهه‌تاییدایه، و په‌كه‌كه دوای هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی هاتوونه‌ته كایه‌وه له‌دوای ٢٠١١ ەوه توانای سه‌ربازی پێشووی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، و به‌دڵنیایی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمه كۆنه‌كه‌ی، بۆ دروشمی : ده‌وڵه‌تی كوردی”نه‌ته‌وه‌یی” و بۆ مافی چاره‌ی خۆنوسین بۆ زیاتر له سی ملیۆن كورد له توركیا له‌گه‌ڵ كورده‌كانی سوریا وعێراق و كورده‌كانی ئێرانیش.
لێره‌دا ئه‌وه‌ی پێویسته ئاماژه‌ی بۆ بكرێت ئه‌وه‌یه كه بڕیاری “هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی- هه‌سه‌ده” به‌ده‌ست (عەبدوڵڵا ئۆچه‌لان وسێرگی لاڤرۆف) نییه، به‌ڵكو به‌ده‌ست وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه، و به‌دڵنیایی ئه‌مریكایش كه وادیاره ململانێكه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له‌هه‌ر چركه‌ساتێكدا ده‌گۆڕێت بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌ربازی، له‌داهاتوودا ده‌بێته ئاڵاهه‌ڵگری مافی چاره‌ی خۆنوسین بۆ گشت كورده‌كان به‌كورده‌كانی توركیایشه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌ڕقی سه‌رۆك كۆمار (ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان) ده‌كات، كه به‌ڕوونی دیاره خه‌ریكی پشتكردنه له هاوپه‌یمانی ناتۆ وله‌سه‌ر كوتله‌ی “ڕوسی-ئێرانی” دیته هه‌ژمار، له‌مه‌یش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌ردۆغان خۆی خستووه‌ته ناو سه‌به‌ته‌ی “ئیخوان موسلیمین” و ڕێكخستنه جیهانیه‌كه‌ی ئیخوانه‌وه به سه‌ركردایه‌تی شێخ “یوسف قه‌رەزاوی” وده‌وڵه‌تی “گه‌وره‌ی” قه‌ته‌ر!!
پاشان له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌یشدا پێویسته ئه‌وه له‌به‌رچاو بگیرێت كه بڕیاری ئه‌م ناوچه‌یه خه‌ریكه له‌ده‌ستی ڕوسیا ده‌رده‌چێت و ده‌كه‌وێته ده‌ستی ئه‌مریكاوه به‌ته‌واوه‌تی، و توركیایش ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان به‌رده‌وام بێت له خۆخستنه ناو سه‌به‌ته‌ی” ئیخوان”ه‌وه، ئه‌وا بێگومان وه‌ك پڵنگێكی كاغه‌زی لێ دێت، ئه‌مه به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ڕژێمی (به‌شارئه‌سه‌د) ته‌نانه‌ت له‌ناوخۆی خودی سوریایش بووه به‌ژماره‌یه‌كی لاوه‌كی… هه‌موو ئه‌مانه‌یش له‌كاتێكدایه كه به‌ئاشكرا دیاره ئێران به‌ره‌و “جه‌هه‌نه‌م” هه‌نگاوده‌نێت، و پێویسته ئه‌وه‌ش بزانێت كه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه پێویسته كورده‌كان ببنه ژماره‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی وسه‌ره‌كی له هاوكێشه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌دا.
لێره‌وه به‌ڕوونی دیاره كه ئه‌م ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته به‌هه‌ردوو به‌شی باكور وڕۆژهه‌ڵاتیه‌وه كه “سوریا وتوركیا وئێران” له‌خۆی ده‌گرێت به‌ره‌و داڕشتنه‌وه ونه‌خشه‌یه‌كی نوێ هه‌نگاوده‌نێت.
شه‌ڕی به‌شارئه‌سه‌د به پاڵپشتی وهاوكاری ڕوسیا له ڕیفی ئیدلیب وله حه‌ما، له‌پێناو به‌هێزكردنی ئه‌و شته‌یه كه ڕوسیا به‌ده‌ستیه‌وه ماوه وهه‌وڵی بۆ ده‌دات كه‌بریتییه له: “سوریایه‌كی سودبه‌خش” كه مه‌به‌ست لێی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی “توندوتۆڵ-متناسق”ه كه له‌ڕووی دانیشتوانه‌وه هاوئاهه‌نگ بێت به هه‌بوونی زۆرینه‌یه‌كی تایه‌فی ومه‌زهه‌بی تیایدا، كه ئه‌م بابه‌ته‌یش وه‌ك شتێكی ڕوون وبێگومان یه‌كلایی بووته‌وه مه‌گه‌ر موعجیزه‌یه‌كی مێژوویی بێته پێشه‌وه وسوریا به‌قودره‌تی قادر بتوانێت یه‌كیتی جوگرافی ودانیشتوانی خۆی بگێڕێته‌وه! ئه‌مه‌ش له‌ڕاستیدا ڕه‌نگه به‌دورنه‌زانرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌م وڵاته عه‌ره‌بییه هه‌لاهه‌لا بووه له‌ڕووی ناوخۆییه‌وه وبه‌رده‌وام گیرۆده‌یه به‌ده‌ست داگیركاری زۆره‌وه، و هه‌تا ئێستایش “داعش” و”قاعیده” بنكه‌ی تیرۆریستی چالاك وكارایان هه‌یه له‌و وڵاته‌دا.
به‌دڵنیایی ئه‌وه واقیعی باردۆخه‌كه‌یه وته‌نها ئاوات وهیوا خواستنی جوان هیچ شتێك له‌واقیعه‌كه ناگۆڕن، سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌گشت شته‌كانیه‌وه ڕۆیشت و‌ئێستا سه‌ده‌یه‌كی نوێ و واقیعێكی تازه هاتووه‌ته پێشه‌وه، لێره‌دا چه‌ند هاوكێشه‌یه‌ك وچه‌ند نه‌خشه‌یه‌ك له‌كاردان، مه‌گه‌ر پێشهاتی له‌ناكاو بێته پێشه‌وه، ئه‌گینا كۆمه‌ڵێك نه‌خشه‌ی نوێ هه‌یه ودێته‌بوون له‌هه‌ندێ له‌به‌شه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه كه وه‌ك ده‌ڵێن “له‌سه‌ر شانی عیفریت وه‌ستاوه”، وبێگومان نه‌خشه‌ی هه‌ندێ ده‌وڵه‌ت بچوك ده‌بنه‌وه ونه‌خشه‌ی هه‌ندێكی تریش گه‌وره ده‌بن، وایش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه كورده‌كان ببنه خاوه‌نی نه‌خشه‌ی خۆیان جا له‌سه‌ر حسابی ئێران بێت یان له‌سه‌رحسابی توركیا یانیش له‌سه‌ر حسابی هه‌ندێ ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی كه له ساڵی ٢٠١١ وه گیرۆده‌ن وده‌ناڵێنن به‌ده‌ست چه‌ندین ئازاره‌وه.
له‌م ڕوانگه‌یه‌وه و وه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بۆسه‌ره‌تای قسه‌كانمان، پێویسته ئاماژه بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه (عەبدوڵڵا ئۆچه‌لان)ی زیندانیكراو له به‌ندیخانه‌ی “ئیمرالی” توركیا هیچی له‌ده‌ست نایه ته‌نها “هاندان”ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتی “په‌یه‌ده” نه‌بێت كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتیوانی ده‌كرێن، ئۆچه‌لان هانیان بدات بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ دیمه‌شقدا، واته له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، له‌پێناو گه‌یشتن به چاره‌سه‌رێكی سیاسی كه “هه‌ستیاریه‌كان”ی توركیا له‌به‌رچاوبگرێت له‌سوریا.. . لێره‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه: ئاخۆ ئه‌م هه‌ستیاریانه‌ی توركیا چین وكامانه‌ن؟ و ئایا به‌ڕاستی ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ڕای داگیركردنی لیوای ئه‌سكه‌نده‌رونه هێڵێكی سنوریشی ده‌وێت له ئه‌دلیب وناوچه سنوریه‌كان به پانایی سی كیلۆمه‌تر، وه‌ك ده‌ڵین و وه‌ك ڕوونیشه؟
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی شرق الاوسط
نوسینی: ساڵح قەلاب
وه‌رگێڕنی: دڵشاد نامق فه‌ره‌ج