سیاسییەکى کوردى گەورەودامەزرێنەرى بزوتنەوەى گۆرانە، لەتەمەنى لاوێتیەوە سەرقاڵى کارى سیاسی بووە، هەروەها لەگەڵ حکومەتى ئێراقى سەردەمى بەعسدا جەنگاوە. دواى ناکۆکییەکانى لەگەڵ یەکێتى نیشتمانى کوردستان، ئەو پارتەى بەجێهێشت، دواتر سەرۆکایەتى بزوتنەى گۆڕانى کرد ولەهەڵبژاردنە پەرلەمانى وناوخۆییەکانى هەرێمدا بەشدراى کرد، لەماوەیەکدا بوو بەدووەم هێزى سیاسی لەهەرێم.
بەروارى لەدایک بوون وپەروەردەبوونى
ساڵى ١٩٤٤ لەشارى سلێمانى لەدایک بووە، یەکەم ئەندامى خانەوادەکەیان بووە، بێجگە لە زمانى کوردى چەند زمانێکى دیکەى زانیوە وەک: عەرەبی، فارسی، ئەڵمانى، ئینگلیزى، لە ساڵى ١٩٨١ خێزانى پێکەوەناوە، خاوەنى سێ منداڵ بوو.
ئاستى خوێندەوارى
کۆلیژى زانستە سیاسییەکانى لەزانکۆى بەغداد تەواو کردووە، دواتر لە نەمسا ماستەرى لەهەمان بواردا هێناوە.
ئاڕاستەى ئایدۆلۆژى
سەرۆکایەتى باڵى چەپی ناو یەکێتى نیشتمانى کوردستانى کردووە، سکرتێرى کۆمەڵەى رەنجدەرانى کوردستان بوو
ئەرک وبەرپرسیارێتییەکان
جێگرى سکرتێرى گشتى یەکیتى نیشتمانى کوردستان بووە. دواى ڕوخانى حکومەتى بەعس، ناوبراو سەرۆکایەتى ڕەوتێکى کرد لەناو یەکیتى نیشتمانى کوردستاندا بەمەبەستى چاکسازى، تیایدا داواى شەفافییەت ودژایەتى گەندەلى دەکرد، هەروەها یەکێکى دیکە لەداواکارییەکانى دامەزراندنەوەى سەرلەنوێى دامەزراوەکانى یەکیتى نیشتمانى کوردستان بوو.
ئەزمونى سیاسی
سەرەتاى کارى سیاسی لەو ساتەوە دەست پیکرد کەخویندکاربوو لەکۆلیژى زانستە سیاسییەکان، دواتر بوو بەئەندام لە ڕیکخراوى قوتابیانى کوردستان، دواتر بوو بەئەندام لە پارتى دیموکراتى کوردستان بەسەرۆکایەنى موستەفا بارزانى.
دواى ناکۆکییە ناوخۆییەکانى ناو پارتى دیموکراتى کوردستان، هەروەها دواى ئەوەى کەلەساڵى ١٩٦٦ مەکتەبی سیاسی پارتى بەسەرۆکایەتى مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد دەستیان لەکار کێشایەوە، ناوبراو ڕیزەکانى پارتى جێهێشت وبوو بەئەندام لە “کۆمەلەى زەحمەتکێشانى کوردستان”.
سەرەتاى حەفتاکان گۆڤارى “ڕزگارى” دەرکرد، بەو هۆیەوە حکومەتى بەعس سزاى لەسیدارەدانى بۆ دەرکرد، ئەمەش ناچارى کرد کەعێراق بەجێبهێڵێت وڕووبکاتە نەمسا ولەوێ پەیوەندى بەیەکێک لەزانکۆکانى ئەو وڵاتەوە کرد.
دواى واژۆکۆدنى ڕێکەوتننامەى جەزائیر لەنێوان “شاى ئێران” و”سەددام حوسێن”دا لەسالى ١٩٧٥ وپاشەکشەى بزوتنەوەى ڕزگاری خوازى کورد لەئەنجامى بڕینى هاوکارییە سەربازییەکان لەلایەن حکومەتى ئێرانەوە، جارێکى دیکە گەرایەوە بۆکوردستان وبەشدارى دامەزرانى یەکێتى نیشتمانى کوردستانى کرد لە ساڵى ١٩٧٥ لەسوریا.
لەساڵى ٢٠٠٦ دواى ئەوەى کە سەرکەوتوو نەبوو لەبەئەنجام گەیاندنى داواکارییەکانى دەستى لە یەکیتى نیشتمانى کوردستان کشاندەوە، دواتر کۆمپانیایەکى ڕۆژنامەوانى وراگەیاندنى دامەزراند بەناوى کۆمپانیاى “وشە”، هەروەها سایتیکى ئەلەکترۆنى وکەناڵیکى تەلەفزیۆنى، ئەو کەناڵانەى بەکارهێنا بەمەبەستى گەیاندنى نارەزایەتییەکان. سەرەتاى ساڵى ٢٠٠٩، ناوبراو بزوتنەوەى گۆڕانى دامەزراند، لەڕیگاى ئەو بزوتنەوەیەوە پڕۆژەیەکى چاکسازى گرتە ئەستۆى بەمەبەستى دوورخستنەوەى دەستى حیزب لەدامەزراوە حکومییەکان ودامەزراوەکانى کۆمەڵگاى مەدەنى، هەروەها سەربەخۆیی دادگاکان، بەرگرتن لەدەستوەردان لەبڕیارەکانى دەسەڵاتى دادوەرى یەکێک بووە لەئامانجەکان.
بزوتنەوەى گۆڕان بوو بەدووەم پارتى سیاسی لەئەنجامەى ئەوهەڵبژاردنانەى کەدواى دامەزراندنى ئەنجام درا، دواتر لەساڵى ٢٠١٤ بوو بەیەکێک لەو پارتانەى کەبەشدارى دەسەڵاتى کرد وبەڵام دواتر لەلایەن پارتى دیموکراتى کوردستانەوە دوور خرایەوە چونکە بزوتنەوە ناوبراو لەسەر هەمان ڕەوتى پێشوو بەردەوام بوو لەگەڵ ئەوەدا کەژمارەک لەوەزارەتە گرنگەکانى گرتبووە دەست وەک: وەزارەتى پێشمەرگە، دارایی، دەستەى وەبەرهینان.
نەوشیروان موستەفا خاوەنى چەندین پەڕتوک ولیکۆڵینەوەیە، ناوبراو لە١٩ ى ئایارى ٢٠١٧ ولەتەمەنى ٧٣ ساڵیدا بەهۆى نەخۆشى شێرپەنجەى سییەکانەوە لەیەکیک لەنەخۆشخانەکانى شارى سلێمانى، کۆچى دوایی کرد.
سەرچاوە:
الجزیرة